تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » پهیامهكانی one
ان شاءاللە جامەکەش بەدەست دەهێنن
خۆشحال بووم بە بەردنەوەکەتان
پیرۆزە
ان شاءاللە هاوکارت دەبن
دەستت خۆش براگیان بەراستی ئەگەر کارێکی وابکەی گەورەی خۆت دەسەلمێنی
منیش حەز دەکەم یانە چالاك بێتەوە بۆ ئەوەی منیش حەز بکەم بابەت دانێم و وە تاکە یانەیە سەردانی دەکەم
ئەگەر ئەوەندە ئەندامەش بین کە ئێستا هەینە دەتوانین چالاک و دەوڵەمەندی بکەین
هیوادام بەرێوەبەرایەتی خەمێکی بۆ بخوا و چاوێک بەو پێشنیارەت بخشێنێ
[size=20]
با کێشەکان بکەین بە نوقڵ ( مسعود لعلی )
ئێوە شاکارێکن
چەند سالێك لەمەوبەر لەگەل خانەوادەکەم بۆ بەسەر بردنی پشووی ساڵانە چووین بۆ ئیتاڵیا، لە فلۆرانس مۆزەخانەیەکی تایبەت هەیە کە پەیکەری " داود " بەرهەمی " میکل ئانژ " یان لەوێ داناوە ئەمە پێدەچێت جوانترین پەیکەر بێت لە جیهاندا
چیرۆکی بەدیهێنانی پەیکەری داود زۆر سەرنج راکێشە و بۆ هەریەك لە ئێمە پەند و ئامۆژگاری تێدایە ، میکل ئانژ لەلایەن " مەدیسیس"ەوە ئەرکدار کرابوو تاکو بۆ گۆرەپانی سەرەکی شاری فلۆرانس پەیکەرێك دروست بکات، مەدیسیس ، کۆنترین و دەوڵەمەنترین خانەوادەی ئیتاڵیابوو لەو سەردەمەدا .. وەرگرتنی راسپاردەی مەدیسیس نەك تەنها شانازییەکی گەورە بوو بەڵکو ئەرك وکارێك بوو کە کەس نەیدەتوانی رەتی بکاتەوە کە کەس نەیدەتوانی رەتی بکاتەوە، میکل ئانژ بۆ ماوەی ٢ ساڵ بەدوایی بەردێکدا گەڕا تاکو خواستی مەدیسیس بەجێ بێنێت سەرئەنجام لەیەکێك لە شەقامە لاوەکییەکانی فلۆرانس کە بە گژوگیای هەرزە داپۆشرابوو ، میکل ئانژ بەردێکی مەڕمەری گەورەی دۆزیەوە ئەم بەردە چەند سالێك بوو کە لەبەر قەدی شاخێك کەوتبووە خوارەوە و هەرگیز کەس بەکاری نەهێنابوو ئەو چەندین جار بەو شەقامە تێپەریبوو بەلام ئەمجارەیان وەستا و باشتر سەیری کرد لە ئاکامدا لەوێ چاوی بە پارچە بەردی مەڕمەڕی پەیکەری داود کەوت .
هەوالێ کارکردنی میکل ئانژ لەسەر راسپاردەی خانەوادەی مەدیسیس لە هەموو ئیتالیا بڵاوبۆوە کاتێك رۆژی پەردە هەڵگرتن لەسەر پەیکەرەکە داهات هەزاران کەس لەسەرتاسەری ئیتالیاوە هاتن و لە گۆرەپانی سەرەکی شار کۆبوونەوە ،کاتێك پەردەهەڵگرتن ئەنجام درا ، هەزاران کەس واق مان خەڵك بەهۆی جوانی ئەم پەیکەرەوە پەنجەیان خستبووە دەمی خۆیان .
دوایی کەمێك لە میکل ئانژیان پرسی کە چۆن توانی پەیکەرێك لەم ئاستی جوانییە دروست بکات ئەو وەلامی دایەوە " تەنها کارێك کەکردم ئەمە بوو کە ئەوەی پەیکەری داود نەبوو تاشیم و لە پارچە بەردەکە جیام کردەوە "
لێکچوونی زۆر لە نێوان ئیوە و پەیکەری داود هەیە ، ئیوەش شاکارێکن لەناو دڵی پارچە بەردێك ، بەڵام ئەو پارچە بەردەی ئێوە و زۆربەی کەسانی تری داپۆشیوە ، بیر کورتی و خۆ بەکەم زانینە.
بۆ بەهرەمەند بوون لە هەموو تواناکانی خۆتان دەبێ مەودایەك بخەنە بەینی خۆتان و ئەندێشە سنوردارەکان دەبێ هەڵە بێ سنورەکان بقۆزنەوە دەبێ هەموو باوەڕە نەرێنییەکان لەسەر رێی خۆتان نەهێلن .
بەلام لەبیرتان بێت ، کاتێك پەیکەری داود ئامادەبوو ، دوو ساڵی پێچوو تاکو بریقەدار بێت و ببێت بە شاکارێك ، ئێوەش بەهەمان شێوە دەبێ لەسەر خۆتان کاربکەن ، دەبێ خۆتان بریقەدار بکەن ، دەبێ بەرۆژ ، بەهەفتە ، بە مانگ ،تەنانەت بە ساڵان فێربن و راهێنان بکەن تاکو بە تواناگەرییەکانی ناخی خۆتان بگەن.[/size]
[size=20]لە کتێبی تۆ گەورەتری لەوەی بیری لێدەکەیەوە
رۆژێك " ئیوان تورگینێف " نوسەری بەناوبانگی رووسی توشی هەژارێك بوو کە داوای یارمەتی لێ کرد ، ئەو دەلێت " دەستم بۆ هەموو گیرفانەکانم برد ، بەڵام هیچم نەدۆزییەوە"
پیاوی هەژار هەروا چاوەڕێ بوو و دەستی درێژکراوی کەمێك گرژ و لە رزۆك، لە کاتێكدا پەرێشان و خەمبار ببوم دەستە چڵکنەکەیم گرت و گوشیم و وتم :
" براکەم لێم زویر مەبە ، هیچم پێ نییە "
پیاوی هەژار چاوە سووربووەکانی هەڵهێنا ، خەندەیەکی کرد و وتی " تۆ منت بە برا ناو برد ئەمە لە ڕاستیدا دیارییەکی تۆیە بۆ من "
رێباز
رۆژێك کەسێك ئۆتۆمبیلەکەی لە کەناری شەقام راگرت و لە ڕێبوارێک کە لەوێ وەستا بوو پرسی :
ببورن ! وادیارە بزربوومە ، دەکرێ رێگەم پیشان بدەن ؟
رێبوارەکە وتی " بێگومان دەتانەوێت بۆ کوێ بڕۆن ؟
شوفێر جوابی دایەوە " نازانم ! "
رێبوار وتی " سەرەتا دەبێ بلێن بۆ کوێ دەتانەوێت بچن تاکو من بتوانم بە ئیوە بڵیم چۆن بگەنە ئەوێ "
ئەگەر ژیانی ئێوە رێبازێکی نییە لەبەر ئەوەیە کە ئێوە رێبازێکتان بۆ دیاری نەکردووە ، ئەگەر ژیانتان بێ دەستکەوتە لەبەر ئەوەیە کە نازانن بەدوای چیدا دەگەڕێن .
{ ئەگەر نەزانیت بۆ کوێ دەچیت دڵنیا بە بە هیچ جێگایەکیش ناگەیت }
سوپاس بۆ خوا
دوو هاوڕێ لە شەقامێك بەیەك دەگەن یەکەم لە دووەمی پرسی بۆ سەرت پێچاوە ؟
دووەم : هیچ نیە دوێنی لە کەسێکم پرسی سەعات چەندە ؟ ئەو پاڵەوانی بۆکسێن بوو دوو بۆکسی قایمی سرەواند سەرم یەعنی سەعات دووە.
یەکەم : باشە ئەی تۆ چیت کرد ؟
دووەم : سوپاسی خوام کرد سەعات دوو بوو نەك دوانزە
خاڵی ئەخلاقی
دڵێکی سوپاسگوزار باڵاترین قۆناغی ئەندێشەی ئەرێنییە
کاتێ لە بە رووداوێك دڵگران دەبیت سوپاسی خوا بکە لەو کارەساتە قورستر ڕوینەداوە.
[/size]
[size=20]شتێکی چاوەروان نەکراو نیە ئەوە !
حیزبێك کە بەو عەقلیەتە بی دەبی چی لێ چاوەروان بکرێ !!!!!
خۆیان بە کورد و کورستانیش دەزانی کەچی لە هەر ١٠٠ کەسێکیان ٢ کەس ئاڵای کوردستانیان پێ بوو ؟؟؟؟ ئەویش وابزانم بەخۆیان هینابوویان نەك لە ناوچە دابەش بکرێ
لەجیات یەکێتی تۆپی پێی عیراق بم سزای یانەی هەولێر دەدەم لەگەل رێزم !!
پیرۆزیشە [/size]
سوپاس بۆ ئێوەی بەرێز
[size=20]" پەرداخی کێشەکان "
لە کتێبی تۆ گەورەتری لەوەی کە بیری لێدەکەیتەوە " مسعود لعلی
مامۆستا لە دەستپێکی وانەکەیدا پەرداخێکی پڕ لە ئاوی بەدەستەوە گرت، بەرزی کردەوە تاکو هەمووان بیبینن دوایی لە قوتابیەکانی پرسی :
" بەرای ئێوە کێشی ئەم پەرداخە چەندە ؟ "
قوتابیەکان جوابیان دایەوە "٥٠گرام"، "١٠٠گرام"،"١٥٠گرام"
مامۆستا وتی : منیش بەبێ کێشان نازانم رێك و راست کێشی چەندە، بەڵام پرسیاری من ئەوەیە ئەگەر من ئەم پەرداخە چەند خولەکێك هەروا بەدەستەوە بگرم چی روودەدات؟
قوتابیەکان وتیان : هیچ شتێك روونادات
مامۆستا پرسی : باشە ئەگەر کاتژمێرێك هەروا رایبگرم چی روودەدات؟
یەکێك لە قوتابیەکان وتی : دەستتان وردە وردە ئازاری تێدەکەوێت
راستە ئێستا ئەگەر یەك رۆژی تەوا بیگرم بەدەستمەوە چی دەبێت ؟
قوتابیەکی تر وتی : دەستتان سڕ دەبێت ماسولکەکانتان بە توندی فشاریان دێتە سەر وشەلەل دەبن ، بەدڵنیایەوە توشی نەخۆشخانە دەبن
هەموو قوتابیەکان پێکەنین
مامۆستا وتی "زۆرباشە بەڵام ئاخۆ لەم ماوەیەدا کێشی پەرداخەکە هیچ زیاد وکەم بووە؟"
قوتابیەکان جوابیان دایەوە " نا "
" کەوابوو چ شتێك دەبێتە هۆی ئازار وفشار بۆ سەر ماسولکەکان لەبەرامبەردا من دەبێت چی بکەم؟"
قوتابیەکان گێژبوون یەکێکیان وتی " پەرداخەکە دابنێن "
مامۆستا وتی " کێشەکانی ژیانیش بەم شێوەیەن ئەگەر چەند خولەکێك لەبیر وهۆشدا بیانهێلنەوە کێشە نابێت ، ئەگەر ماوەیەکی درێژتر بیریان لێ بکەنەوە ئازارتان دەدات، ئەگەر لەوە زیاتر بیانهێلنەوە شەلەلتان دەکات و ئیتر توانای ئەنجامدانی هیچ کارێکتان نامینێت
بیرکردنەوە لە کێشەکانی ژیان گرنگە ، بەلام گرنگتر ئەوەیە لە کۆتایی هەر رۆژێك پێش خەوتن لەمل خۆتان بکەنەوە بەم شێوەیە ناکەونە ژێرگوشارەوە بەیانیان بەهێز و وزەیەکی تازەوە لەخەو هەڵدەستن ودەتوانن کۆسپ و تەگەرەیەك کە لەسەر رێتان بێت نەیهێلن ! [/size]
تکایە هەتا کۆتایی بخوێنەوە !!!
ئا: one لە کتێبی { تۆ لەوە گەورەتری کە بیری لێدەکەیەوە }
بەیانی ئەمڕۆ کە لەخەو هەڵسایت ، سەیری تۆم کرد هیوادار بووم کە قسەم لەگەڵ بکەی ، تەنیا چەند وشە و یان لەبەر ئەو رووداوە دڵخۆشکەرەی کە دوێنی لە ژیانتدا روویدا سوپاسی من بکەیت بەڵام تۆ سەرقالی لەبەر کردنی جل بووی
کاتێك کە دەتویست لەماڵ دەرکەویت دەمزانی کە دەتوانی چەند خولەکێك بوەستیت و سڵاوم لێ بکەیت بەلام تۆ زۆر سەرقاڵ بوویت کاتێك کە پانزە خولەکێك بێهودە لەسەر کورسی دانیشتبووی و قاچەکانت رادەژاند، وامدەزانی کە دەتەوێت لەگەڵ مندا بدوێت بەڵام تۆ بەرەو تەلەفۆن رات کرد و پەیوەندیت بەیەكێك لە هاورێکانتەوە کرد تاکو شتی بێ بایەخ بکەیت من بەردێژایی رۆژ خۆم گرت و سەیری تۆم کردم بەڵام تۆ ئەوەندە سەرقاڵ بوویت کە هیچت بە من نەووت
کاتێ خواردنی نیوەرۆ بینیت کە ژمارەیەك لە هاوڕێکانت بەر لەنان خواردن کەمێك لەگەڵ مندا دەدوێن ، بەڵام تۆ وەها کارێکت نەکرد، دیسانیش کات ماوە و هیوادارم کە تۆ لە ئاکامدا بمدوێنیت رۆیشتنە ماڵەوە و وا پێدەچوو کە زۆر کار هەیە دەبێت ئەنجامیان بدەیت ، دوای ئەنجامدانی چەند کارێك تەلەفزیۆنت هەڵکرد و کاتێکی زۆرت بەو بەسەر برد.
من دیسان بەسەبرەوە چاوەڕێ بووم تاکو دوای سەیرکردنی تەلەفزیۆن و نانی ئێوارەت قسەم لەگەڵدا بکەیت ، کاتی خەوتن وامزانی زۆر هیلاکیت دوای وتنی شەوباش بە خانەوادەکەت ، خێرا بەرەو جێخەوەکەت رۆیشتی و خەوت لێ کەوت گرنگ نیە، لەوانەیە نەتزانیبێت ، کە من هەمیشە لەگەڵ تۆدام.
من زیاتر لەوەی تۆ بیزانیت ، چاوەڕێم کردمن تەنانەت دەموسیت فێرت بکەم کە چۆن لەگەڵ کەسانی تردا بەسەبر و خۆراگر بیت
من، خۆشەویستی خۆم بۆ تۆ دەردەبڕم و هەموو رۆژ چاوەڕێم تاکو قسەم ڵەگەڵدا بکەیت.
گفتوگۆیەکی یەك لایەنە چەندە سەختە!
زۆرباشە، تۆ جارێکی تر لە خەو هەڵدەستیت و منیش جارێکی تر بەهۆی خۆشەویستیەك کە لەبەرامبەر تۆدا هەمە، چاوەرێت دەکەم، بەو ئومێدەی کە ئەمڕۆ کەمێك لە کاتی خۆت بەمن بدەیت، رۆژێکی باشت هەبێت
هاورێی تۆ ، خودا
[center][size=20]ئا : One
پیاوێك بۆچاکردنی سەر و ریشی چووە سەرتاشخانە، لەکاتی تراشدا گفتوگۆیەکی سەرنج راکێش لەبارەی خوداوە لەبەینیاندا دروست بوو کابرای سەرتاش وتی : من باوەڕناکەم خوایەك هەبێت ، مشتەری پرسی بۆچی؟
سەرتاش وتی : تەنیا بڕۆ سەر شەقام دەبینیت چۆن دەکرێت لەگەڵ بوونی خودایەکی دلۆڤان ئەم هەموو نەخۆشی و دەردو رەنجە هەبێت؟
مشتەری هیچی نەووت و لەدوکان چووە دەرەوە هەر کە لەسەرتاشخانە هاتە دەرەوە پیاوێکی لەسەر شەقام بینی بە قژێکی ئاڵۆز و پیس بەپەلە گەڕایەوە سەرتاشخانە و بەسەرتاشی وت: دەزانی، بەڕای من ئەم دنیایە سەرتاشی تێدانیە
کابرا بەسەرسورمانەوە وتی : بۆچی ئەو قسەیە دەکەینت؟ من لێرە هەم و هەر ئێستا قژی تۆم چاك کرد
مشتەری بە نارازییەوە پرسی : ئەی بۆچی کەسانێکی وەکو ئەو پیاوە قژبژە لەدەرەوەی سەرتاشخانە هەن؟
__ سەرتاش زۆرن تەنیا خەڵکەکە روو لە ئێمە ناکات.
__ راست دەکەیت ، خودا هەیە تەنیا خەڵك رووی تێ ناکەن لەبەر ئەمەیە کە ئەو هەموو دەرد و رەنجە لە دنیادا هەیە[/size][/center]
[center][size=20]
لە کتێبی ( تۆ لەوە گەورەتری کە بیری لێ دەکەیەوە)
ئا:one
خۆت بە
رۆژێك بەرتاشێك لەکاری خۆی نارازی بوو هەستی بە سوکی کرد، لە نزیك ماڵی بازرگانێکەوە تێپەری دەرگا کراوە بوو ئەویش چاوی بە ماڵی پڕشکۆ باخ و نۆکەرەکانی بازرگان کەوت ئیرەی پێ برد و لەگەڵ خۆیدا وتی : ئەو بازرگانە چەند بەهێزە ئاواتی خواست وەك بازرگان بێت
لە پڕ بووە بەبازرگانێکی بەشان و شکۆ تاماوەیەك وای دەزانی لە هەموو کەس بەهێزترە تاوەکو رۆژێك حاکمی شار لەوێ تێپەری کابرا بینی هەموو خەلكەکە رێز لە حاکم دەگرن ، تەنانەت بازرگان بەخۆی وت : خۆزگە منیش وەك حاکم دەبووم ئەوکاتە لە هەموو کەس بەهێزتر دەبووم ، هەر لەوکاتە ئەو بوو بە حاکمی دەسەڵاتداری شار لەکاتێك لەسەر تەختێك دانیشتبوو خەڵك رێزیان لێ دەگرت هەستی کرد تیشکی خۆر ئازار دەدا بیری لەوە کردەوە خۆرەتاو چەند بەهێزە
هیوایی خواست کە خۆر بێت و یەکسەر بووە خۆر هەوڵی دا بە هەموو توانای خۆی زەوی گەرم بکاتەوە
پاشماوەیەك هەورێکی رەش هات و پێشی بە تیشەکانی گرت کەوابوو بەخۆی وت هێزی هەور لە خۆر زیاترە دەست بەجێ بووە هەورێکی گەورە هەندەی پێ نەچوو بایەك هات و پاڵی نا بۆ ئەملاو ئەولا ئەوجارە ویستی ببێ بەباو خێرابوو بەبا ، بەڵام کاتێك تاشە بەردێك نزیك بۆوە لەناکاو بوو بەبەردێکی گەورە
هەروەك سفت و سۆل وەستا بوو لەناکاو گوێی لە دەنگێك هەستی کرد وا خەریکە ورد دەبێت سەیری خوارەوەی کردو بینی بەردتاشێکە کە بە چەکوچ و قەلەم کەوتۆتە گیانی !! [/size][/center]
سوپاس بۆ ئێوەی بەرێز بەهیوای سود بینن لێی
سوپاس بۆ ئێوە
[size=20]شێوەی فریشتە چۆنە ؟
ئا :One لە کتێبی ( موعجیزەکانی عەشق) [/size]
[size=20]تا ئیستا بیرتان لەوە کردۆتەوە کە شێوەی فریشتە چٶنە؟ ئەگەر کەسێك داواتان لێ بکات نیگاری فریشتەیەك بکێشن چۆن ئەم کارە دەکەن ؟
" کوربە" یەکێك لە نیگارکێشەکانی شێوازی " ریالیزم" لەمبارەیەوە دەلێت من ناتوانم نیگاری فریشتە بکێشم چونکە هەرگیز فریشتەیەکم نەبینیوە بەکام من وەکو راهێنەرێکی نیگارکێشی هەرگیز لەگەل وتەکی کوربەدا نەبووە لەبەر ئەوەش لەناو پۆلەکانمدا چەندین جار داوام لە قوتابیەکان کردووە کە وێنەی فریشتەیەکم بۆ بکێشن.
ئەو رۆژەش هەر ئەمەم لە قوتابیەکان داواکرد و ئەوان دەستیان کرد بە وێنە کێشان " رۆژین " یەکێك لەوانە بوو کە روحێکی زۆر ناسك و لەهەمانکاتدا ئازی هەبوو، ئەو لەو قوتابییە دەگمەنانە بوو کە کەسایەتی سەربەخۆی هەبوو ئەو زۆر کەم داوای رێنمایی لەمن دەکرد. ئەو رۆژەش بەر لەوەی وتەکانی من کۆتایی پێ بێت رۆژین پێنوسە رەنگییەکانی دەرهێناو دەست بەکاربوو، پاش چەند خولەکێك چوومە سەر هەریەك لە قوتابییەکان و جوابی پرسیارەکانیانم دایەوە، زۆربەی فریشتەکانی ئەو رۆژە کچانێکی رووگەش و جوان بوون کە جوتێك باڵی سپی لە ئاسماندا دەفڕین بەلام وێنەکەی رۆژین لەگەل هەموو وێنەکانی تر جیاواز بوو بەخۆمم وت " پێدەچێت ئەم جارە رۆژین بابەتێکی تری بۆ وێنەکێشان هەلبأردبێت" هەربۆیەش بە پەی بردن بەراستی چاوەرێی تەواو بوونی وێنەکەی بووم، بەرە بەرە پەڕی وێنەکێشییەکی رۆژین پڕ دەبوو لە دڵی سور کە لەناو کۆمەلێك خاڵی رەنگیدا هەوڵواسرابوون بە هێمنی پرسیم " رۆژین دەکرێ بلێت چیت کێشاوە؟ بە سەرسورمانەوە سەیری منی کرد وتی : دەی ئەمانە فریشتەن ئیدی!! "
ئەو رۆژە من وانەیەکی گەورە لە رۆژینی تەمەن ٩ ساڵ فێربووم ئەو فێری من کرد کە دڵەکانی دەورووبەرمان هەموویان فریشتەن! دڵە بێ خەوشەکان، پاك و جوان کە خوا پێی بەخشیونو هەرکات پێویستت پێیان بێت، لەگەل تۆدان ودێن بۆ یارمەتیت و بە پێچەوانەی وتەی کوربە، بە ئاسانی دەتوانی بیانبینی ، تەنها پێویستە کەمێك تێڕابمێنیت.[/size]
[size=20]بە گەورەیی بیربکەنەوە
ئا : لێزمە شێخانی لە ( کتێبی تۆ گەورەتری لەوەی بیری لێدەکەیەوە) مسعود لەعلی
چیرۆکێك سەباررەت بە دزێك لەسەردەمی کۆندا دەگێڕنەوە کە پالتۆیەکی زۆرباش و بەنرخی دزی ئەو پالتۆیە لە باشترین کەرەستەکان بەرهەم هێنرابوو و دوگمەکانی ئاڵتون بوون ئەو پاش ئەوەی پاڵتۆکەی بردە بازاڕ و بەبازرگانێکی فرۆشت، گەرایەوە لای هاوڕێکانی. نزیکترین هاوڕیی پرسی " پاڵتۆکەت بەچەند فرۆشت"
ئەو جوابی دایەوە " بە سەد سکەی زیو"
- مەبەستت ئەوەیە کە پاڵتۆیەکی ئەوها بەنرخ تەنیا بە سەد سکەی زیوت فرۆشت؟ دزەکە پرسی: بۆچی ژمارەیەك هەیە لە سەد زیاتر بێت؟"
دەرئەنجام : بۆ زۆر کەس ژیان ئەوهایە، ئەوان دەتوانن تا سەد بژمێرن و ژمارەیەك لەوە زیاتر نازانن، پێشنیاری من تەماح و چاوچنۆکی و گیرۆدە بوون نیە لە یاری بێ کۆتایی" زیاتر کۆکردنەوە"دا. بەلام فەرامش بکەین کە پێگەی ئێمە وەکو سەرەوەری مەخلوقات و جێنشینی خوا ئەوە نیە کە لەنەبوونیدا داماویدا بژین و هەر رۆژە و بەقەیرانێکی دارای ئازار دەرەوە بنالێنین پشکی ئێمە لە دەریای بێ کۆتایی یەزدان، ڕازی بوون بە جۆگەلەیەکی بچوك نیە، پشکی ئێمە لە دنیا هەموو دونیایە.
مرۆڤ نابێت بە کەم ڕازی بێت، گەر وا نەبێت بەهەشت بۆ چییە؟! [/size]
پیرۆزە براکەم خوایی گەورە تەمەنت پڕ بەرەکەت دەکا و بەختەوەر دەبی
زۆر سوپاس کاکە سەرهەنگ برای بەرێزی
سوپاس کاکە شەیدا بەرێزی ..
سوپاس کاکە شەرفخان بەرێزی
واللە خوشك چ بکەم هەر ژیانەکەم مەجال هەبوو پێم کرا بیکەمێ بەلام بە کوردیەکی مانای خۆی نادا
[center][size=20]
کێ بوو نەشیدی الغرباء وت
هیوادارم گوێی لێ بگرن بەراستی خۆش دەلی
ناوی محمد النجار بوو میصری بوو دوایی ئەوەی دەستگیر کرا بە تۆمەتی ئەوەی دەستی هەبووە لە تیرۆر کردنی سەرۆکی مەجلیسی شەعبی میسری دوایی ئەوەی حوکمی لەسێدارەیی بۆ دەرچوو ئەم نەشیدەی وت لەپشت سجنەکەی لە ناو دادگا بەشێوەیەك بوو کە کاریگەری کردە سەر هەموو ئامادەبووانی قاعەکە و بووە هۆی گریانی محامیەکەی ، دوایی ئەوە حوکمەکەیان کردە ١٥ ساڵ سجن.
غرباء ولغير الله لا نحني الجباه
غرباء وارتضيناها شعارا في الحياة
ان تسال عنا فإنا لا نبالي بالطغاة
نحن جند الله دوما دربنا درب الاباة
لا نبالي بالقيود سوف سنمضي للخلود
فلنجاهد ونناضل ونقاتل من جديد
غرباء هكذا الأحرار في دنيا العبيد
كم تذاكرنا زمانا يوم كنا سعداء
بكتاب الله نتلوه صباحا ومساء
غرباء ولغير الله لا نحني الجباه
غرباء وارتضيناها شعارا للحياة [/size]
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=NvdU9iDCYt8[/youtube][/center]
[size=20]ئا : one[/size]
کابرایی جاهیل و نەزانە حەق وانیە ناوی لی بنرێ رووناکبیر بەڵکو تاریكبیر خوا هیدایەتی بیدا ئەگەر شایەنیەتی !
[size=20]
لە کتێبی تۆ لەوە گەورەتری کە بیری لێ دەکەیەوە
ئا : ONE
بەرپرسی ژیانت بە .....
لەکارگەیەك لە ناوچیەکی دامەزراوی کاتێك زەنگی خواردنی نیوەڕۆ بەرزبۆوە هەموو کرێکارەکان لە تەنیشت یەك دانیشتن و نانیان دەخوارد یەکێك لە کرێکارەکان بەردەوام کیسەی خواردنەکەی دەکاتەوە و دەست دەکات بەگلەیی و گازاندە:
-- ئەی خوایە! هیوادارم کە ساندویچی کاڵباس نەبێت ، من رقم لە کاڵباس دەبێتەوە....!
ئەو فێربوو هەموو رۆژ بەبێ جیاوازی گلەیی لە ساندویچی کالباس بکات و ئەم کارەی بەردەوام بەبێ گۆرینی رفتاری دووبارە دەکردەوە چەند هەفتەیەك تێپەری ، وردە وردە کرێکارەکانی تر لە رفتارەکەی بێزارببون لە ئەنجامدا یەکێك لە کرێکارەکان هاتە گۆ و وتی :
__ ئەی خوایە! ئەگەر ئەوەندە رقت لە ساندویچی کاڵباسە بۆچی بەهاوسەرەکەت نالێی ساندویچێکی ترت بۆ دروست بکات!؟
__ مەبەستت کە " لە هاوسەرەکەت" چیە؟ خۆ من خێزاندار نیمە ! من خۆم ساندویچەکە دروست دەکەم.
دەرئەنجام : لە کاتێکدا بەدەست ژیانی خۆمانەوە دەناڵێنین و هەموو رۆژ بەبەردوام گلەیی لە سەختی و مەینەتییەکانی ژیان دەکەین کە هەموو هەلومەرجێکی ژیانمان بەرهەمی کردار بیرو بڕیارەکانی خۆمانە ! ئەمە یاسایی ئاسمانییە کە کەس جگە لەخۆمان نابێ و ناتوانێت بڕیار لەسەر ژیانی ئێمە بدات ئەگەر لە چۆنیەتیەکەی رازی نەبین لە جیاتی تاوانبارکردنی چارەنوستان، بڕیاری یەکلاکەرەوە بدەن و بەو شێوەیە دروستی بکەن کە خۆتان دەتانەوێت و چێژی لێ وەربگرن ، تەنانەت ئەگەر واهەست دەکەن کەسانی دەست دەخەنە ناو ژیانتان بزانن ئەمەش بڕیارێکە کە لەلایەن خودی خۆتانەوە دراوە
------
مرۆڤ پێویستی بە " هەڵبژاردن"ی چارەنوسیەتی نەك " ملکەچ بوونی " — [/size]
[size=20]دڵارام بن ...........[/size]
[size=20]تۆ گەورەتری لەوەی بیری لێ دەکەیەوە
ئا : one
هەرگیز هەستم بە لاواز و بێ توانایی نەکردووە جگە لەبەرامبەر کەسێك کە پرسیاری لێ کردووە " تۆ کێیت؟ "
جبران خلیل جبران
" شۆپنهاوەر" فەیلەسوفی ئەڵمانی، لە کاتێکدا بۆ پرسیارە ئازاردەرەکانی بەدوایی وەڵامێکدا دەگەڕا، لەسەر شەقام دەسوڕرایەوە کاتێك لە تەنیشت باغێکەوە تێپەری، بڕیاری دا دابنیشێت و سەیری گوڵەکان بکات یەکێك لە دانیشتوانی ناوچەکە هەستی بە رفتاری سەیر و سەمەرەی فەیلەسوف کرد و بانگی پۆلیسی کرد دوایی چەند خولەکێك ئەفسەرێك لە شۆپنهاوەر نزیك بووە وبەبێ رێزییەوە پرسی " تۆ کێیت؟"
" شۆپنهاوەر" سەیرێکی ژێر و ژووری پۆلیسەکەی کرد و وتی " ئەگەر بتوانن یارمەتی من بدەن بۆ ئەوەی وەڵامی ئەو پرسیارەم دەست بکەوێت تا هەتایە سوپاسی ئێوە دەکەم ... "
وای بۆ دەچم ئەگەر بێت و ئێمە لەگەل خۆماندا راستگۆ بین سەرنجڕاکێشترین پرسیاری دنیا ئەمەیە " من " کێم ؟ مەبەست لە " من " چیە؟"
خودی بوون ناپشکێنرێت هەروەکو بەبێ ئاوێنە ناکرێت چاوەکانی خۆمان ببینین، ناکرێت ددانەکانی خۆمان بگەزین و سەری پەنجە بچووکەکەی دەستی چەپ ناگیرێت، هەر لەبەر ئەمەش پرسیار لەبارەی ئەمەوە کە " کێم " هەمیشە هاوڕێیە لەگەڵ سڕ و رازێکی قوڵدا.[/size]
[size=20]پیاوێکی لاو بهناوی : کاسیوس کلهی" بهر له یهکهم پێشبڕکێی گهورهی لهگهل " سانی لیتۆن" ئهم وشانهی به رۆژنامهنوسان وتبوو وشه گهلێك که سهرهتا ئهوانی خسته پێکهنین ، بهڵام پاش سهرکهوتنی سهرنجێکی زۆری بۆ لای خۆی راکێشا.
پاش ئهم سهرکهوتنه، کلهی که دواتر ناوی خۆی نا " عهلی " له ههموو پێشبڕکێ جیهانیهکاندا بهردهوام بهم دروشمه ناسراوه " من باشترینم "
ژیانی ئێوه گرانبههاتر و گرینگتره لهوهی که بدرێته دهست شانس و پێشهات ، گهورهترین بهرپرسیاریهتی ئێوه له ژیاندا ئهوهیه که کارباری داهاتووی خۆتان بهدهست بگرن و بهو شێوهیهی که دهتانهوێط چارهنوسی خۆتان دیاری بکهن
ئا : one[/size]
قین
ئا: one
له کتێبی تۆ لهوه گهورهتری که بیری لێ دهکهیهوه
یهکێك سهردانی هاوڕێیهکی دێرینی خۆی کرد، که لهگهڵیدا له گۆمهلگه زۆره ملییهکانی نازی رۆژانێکی سهختی بهسهر بردبوو، لێی پرسی:
" ئایا نازیسمت بهخشیوه؟"
هاورێکهی جوابی دایهوه:
" نا! من ئهوانم نهبهخشیوه، من هێشتا له ئاگری ڕك و قینی ئهواندا دهسوتێم
کابرا به هێمنی وتی :
" کهوابێ ئهوان هێشتا تۆیان له بهندیخانهدا راگرتووه. "
خراپترین بهندیخانه دڵێکی داخراوه
سوپاس بۆ ئێوهی بهرێز
[size=20]دهستت خۆش
ههروهك وهستای تیرکهوان تیرهکانی خۆی دهتاشێت وسافی دهکات
ههر مرۆڤێکیش دهتوانێ فکرهکانی خۆی ئاڕاسته بکات ....[/size]
[size=20]دهستان خۆش بێ شتێکی باشه
ان شاءالله ههلبژاردنێکی سهرکهوتوو دهبی بهدلی ههموو لایهك دهبی [/size]
ههر وهك وتم نه له قورئان و نه لهسونهش هاتووه بهلكو یهکێک وه چیرۆك نوسیویهتهوه بۆ گهورهی خوایی گهوره و چۆن بهندهکانی لهبیر ناکا بهلام ئهوان ههستی پێ ناکهن
بهلام ئهکیدیش دهکهمهوه دهچمه لای ههندێ مامۆستای بهرێز بزانه ئاساییه ئهم جۆره چیرۆکانه ئاساییه یان نا
کاکه شهیدا کاکه تهوحید ئهو بابهته وهك نمونهیه نهك باسێك له قورئان و سونهت وهك پهند و بهسهرهاتێك گێردراوهتهوه
که خوایی گهوره زۆر شت بۆ مرۆڤ دهکا بهلام ههستی پێ ناکا و گهلیش دهکا بۆ کهرستهکانی خواش نازانم ههلهی چی تێدایه بهو مهبهستهش نیه که بلێی خوا پێویستی به کهرستهیه ( پهنا دهگرم به خوا لهو قسهیه ) بهلکو وهك وهلامێك بۆ پیاوهکه که چهند شتێکی بۆ ناردووه خوایی گهوره کهرستهن بهلام ههستی پێ نهکردووه .........
سوپاس بۆ خوا کاکه شهیدا
دلارام بی سهوسهن خان
سوپاس کاکه ههڵوێستی بهرێز
سوپاس بۆ ئیوهی خۆشهویست بهرێزن
به هیوایی سود بینن لێی
یانەی سەرهەنگ موحسین » پهیامهكانی one
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]