3،781

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

OMAR نووسی:

dast xosh

zor supas smile

3،782

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

DellYaar نووسی:

Dast xosh sh3raki
zor zor jwana
sarkawto bet

zor supas delyar gyan aswda bet smile

3،783

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

سه‌هه‌ند نووسی:

ده‌ستت خۆش بێت ، شیعرێکی زۆر جوانه‌.

zor supas kaka shand aswda bet ..

3،784

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

dalya_soz21 نووسی:

سه‌وسه‌ن گیان له‌كاتی خویندنه‌وه‌ی ئه‌م شعره‌ خۆشترین یادگاریم بیرهاته‌وه‌
یاخوا ده‌سته‌كانت خۆش بیت گوله‌كه‌م

yaxwa hamisha yadgry xosht ber xamawa dalya gyan aswda bet smile

3،785

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ЯёКảЯđO̖ نووسی:

دةست خوش هةربزيت

zor supas ..

3،786

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

سه‌هه‌ند نووسی:

شیعرێکی زۆر جوانه‌ ، ده‌سته‌کانت خۆش بێت.

zor supas kaka sahand smile

3،787

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

dalya_soz21 نووسی:

ده‌سته‌كانت خۆش بیت كیانه‌كه‌م

zor supas dalya gyan:)

3،788

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ЯёКảЯđO̖ نووسی:

دةست خوش هةربزيت

zor supas:)

dast xosh kaka aso swd baxsh bo aswda bet

hiway sarkawtn bo yanay hawler

hiway sarkawtn bo hawler daxwazm

3،792

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

[size=24]خه‌و ئاوێنه‌یه‌ ئه‌و ئاوێنه‌یه‌ وێنه‌ی شاراوه‌ی ناوه‌وه‌مان و راستی باری گیانی و ده‌رونیمان ئه‌خاته‌ به‌ر چاوهه‌روه‌ها ئه‌ی سه‌لمێنێ که‌ گیانمان روحی تێدایه‌و ئه‌و روحه‌ش له‌بواری ئاین و ژیان دا تیشکی رۆشنکه‌ره‌وه‌ی ناوه‌وه‌و ئیلهامی له‌ خوای گه‌وره‌وه‌ وه‌رده‌گرێت خه‌و وێنه‌ی ره‌سه‌نایه‌تی و گه‌وهه‌ری ئاده‌میزاده‌
وخزمه‌تی ره‌وشت و ره‌فتاری مرۆڤایه‌تی ئه‌کات خه‌وی راسته‌قینه‌و چاک له‌ ته‌نگانه‌دا یارمه‌تییمان ئه‌داتو رێگه‌مان رۆشن ئه‌کاته‌وه‌ و توانای زیاترمان پێ ئه‌به‌خشێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌ چاکی گیروگرفته‌کانمانچاره‌سه‌ر بکه‌ین.دوای ئه‌م باسه‌ کورته‌ ده‌رباره‌ی خه‌و بینین چه‌ند ووشه‌یه‌کی ترتان بۆ شی ئه‌که‌مه‌وه‌ هیوا دارم به‌دڵتان بێت:-

(1)ده‌رزی دورمان:-دۆزینه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌ بۆ ئه‌ وانه‌ی بێ هاوسه‌رن ،ئه‌و که‌سانه‌ی هه‌ژارن ده‌رزی له‌ خه‌وا ببینن پاره‌یان بۆ دێت ،
ئه‌و که‌سه‌ی ده‌رزی به‌ ده‌زووه‌وه‌ ببینێ کارو باری باشتر ئه‌ بێت، ئه‌وه‌ی ده‌رزیه‌که‌ی بشکێ کاروباری تێک ئه‌چێت ،
ئه‌و که‌سه‌ی ده‌رزی بخوات لای ئه‌و که‌سه‌ی حه‌زی لێ ناکات باسی نهێنیه‌کانی ئه‌کات،ئه‌وه‌ی ده‌رزیه‌ک بکات
به‌ گیانی یه‌کێکا ئه‌وه‌ قسه‌ی ناخۆشی پێ ئه‌ڵێ،ئه‌وه‌ی جل و به‌رگ بۆ خه‌لکی بدورێ ئه‌وه‌ ئامۆژگاریان ئه‌کات
ئه‌گه‌ر بۆ خۆی بدورێ پاره‌ی ده‌ست ئه‌که‌وێ.

(2)مار:- مار له‌ خه‌ودا دوژمنه‌ یان پاره‌یه‌ یان ئافره‌ته‌ یان کوڕه‌ .ئه‌و که‌سه‌ی مار ببینێ و لێ ی نه‌ترسێ ئه‌و که‌سه‌ زۆر
ئازاو به‌توانایه‌ ، مار دوژمنێکی پاره‌ داره‌ چونکه‌ ژه‌ هر له‌ خه‌ودا پاره‌یه‌ ، ئه‌گه‌ر یه‌کێک له‌ خه‌ویا ببینێ مار چوه‌ماڵی
ئه‌وه‌ له‌لایه‌ن دوژمنه‌که‌یه‌وه‌ هه‌ڵ ئه‌خه‌ڵه‌تێ ئه‌گه‌ر ماره‌که‌ بگرێت و بۆ خۆی بیبات ئه‌وه‌ زۆر به‌ ئاسانی پاره‌ له‌ دوژمنه‌که‌ی
وه‌رئه‌گرێ ، ئه‌گه‌ر ماره‌که‌ بکوژێ به‌سه‌ر دوژمنه‌که‌ی زاڵ ئه‌بێت ئه‌گه‌ر ده‌ستیشی به‌ خوێن بێت ئه‌وه‌ دوژمنه‌که‌ی
ئه‌مرێ وپاره‌ی بۆ ئه‌مێنێته‌وه‌ ، مار پێوه‌ دان باش نی یه‌ مانای زیان لێکه‌وتنه‌ ،فڕینی مار سه‌فه‌ره‌ ، کوشتنی ماری
بچوک مانای کوشتنی کورێکی بچکۆله‌یه‌ ، کوشتنی مار به‌ کۆمه‌ڵ له‌ بازاردا مانای جه‌نگ رووده‌دات ودوژمن
سه‌رئه‌که‌وێت (له‌ به‌شه‌کانی داهاتوودا زیاتر باسی مارتان بۆ ئه‌که‌م).

(3)ترس : له‌ خه‌ودا هێمنی و ئاسایشه‌ ، هه‌روه‌ها تۆبه‌ کردنه‌ ،ئه‌وه‌ی بترسێ ئه‌وه‌ تۆبه‌ ئه‌کات ، ئه‌وه‌ی بترسێ
ناودارو پایه‌ به‌رز ئه‌بێت ،ئه‌وه‌ی چاوه‌نواڕی ترس بکات ئه‌وه‌ تووشی شه‌ر ئه‌بێت ،ئه‌وکه‌سه‌ی له‌ خه‌ویا ببینێ
ئه‌ترسێ و یه‌کێکیش پێی ئه‌ڵێ مه‌ترسه‌ تۆ نامری و ناتوانی بژیت ئه‌و که‌سه‌ کوێر ئه‌بێت.
میوان : میوان له‌ خه‌ودا بۆ سک پڕ مژده‌ی له‌دایک بوونی کوڕه‌ ، بۆ خه‌ڵکی تریش مانای ده‌ست که‌وتنی پاره‌یه‌ .
کچ : ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له‌ خه‌ویا کچێک ببینێ ئه‌وه‌ دوژمنه‌که‌ی بینیوه‌ ، له‌خه‌ودا بینینی کچێکی جوانی نه‌ناسراو
مانای مژده‌ی هه‌واڵێکی خۆشه‌ ، کچی نه‌ناسراو له‌کچی ناسراو باشتره‌ ، بینینی کچێک یان ئافره‌تێکی روو
گرژ مانای هه‌واڵێکی ناخۆشه‌ ،بینینی کچی جوان له‌ خه‌ودامانای خۆشی و کامه‌رانی وخێر و سه‌رکه‌وتنه‌ ،
کچی لاواز مانای هه‌ژاری و ده‌ست کورتی یه‌ ، کچ له‌ خه‌ویا ببێته‌ پیرێژن مانای ئه‌وه‌یه‌ باری ئاینی زۆر باشه‌ ،
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر پیرێژن ببێته‌ کچ مانای ئه‌وه‌یه‌ وه‌ک جاران به‌هێزو به‌ توانا ئه‌بێت .

(4)ڕۆژ :ته‌واو بوونی شه‌و و هاتنی رۆژ مانای ته‌واو بوونی غه‌م و په‌ژاره‌یه‌ ، هه‌روه‌ها نوێ کردنه‌وه‌ی جل و به‌رگ
وهاوسه‌رو منداڵه‌ هه‌روه‌ها مانای رزگار بوونی به‌ندکراو وکردنه‌وه‌ی ده‌رگای خێرو خۆشیه‌ .

(5)ڕووباری هه‌نگوین :مانای قورئانی پیرۆزو زانسته‌ .

(6)ده‌نگی ناو ته‌له‌فۆن : ده‌نگه‌که‌ له‌خه‌ودا چۆن له‌ ته‌له‌فۆنه‌وه ‌بۆت هات و بیستت له‌ژیانیش دا وه‌ک خۆی رووئه‌دات
،ئه‌گه‌ر ئاگاداریان کردیته‌وه‌ که‌ کارێکت به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و نابێ ئه‌نجامی بده‌یت ئه‌بێ ئه‌و کاره‌ ئه‌نجام نه‌ده‌یت ،
یان ئه‌وه‌ی له‌خه‌ودا بیستت مژده‌ بوو ئه‌وه‌ مژده‌یه‌کت بۆ دێت.

(7)دیاری :له‌خه‌ودا دل خۆشی یه‌ هه‌روه‌ک خوای گه‌وره‌ له‌ قورئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ {{ بل انتم بهدیتکم تفرحون }}
سوره‌تی نمل " 36 " هه‌روه‌ها دیاری مانای خۆشه‌ویستی یه‌ ، یان خواز بێنی کردنه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی وه‌ک دیاری قاپێخورمای بدرێتێ کچه‌که‌ی شوو ئه‌که‌ت .

(8) : جوانی :ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا جوان بێت و جل وبه‌رگی جوانی له‌به‌ر بێت و یان سواری ئه‌سپ بێت و یان هه‌ر چ شتێکی جوانی پێوه‌ بێت مانای ئه‌وه‌یه‌ حاڵی دوژمنه‌که‌ی باش نی یه‌ ، هه‌روه‌ها به‌مانای ده‌ریاوان و فه‌رمانده‌ی سوپا و والی و مردنی نه‌خۆش دێت .

(9) : باج گر :له‌خه‌ودا کاروباری ئایینی یه‌ یان پۆلیسه‌ یان نێردراوه‌ یان هه‌ڵگری قسه‌ی خه‌ڵکی یه‌ یان گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئامانه‌ته‌ .

(10) : سه‌ربان :له‌خه‌ودا پیاوێکی پایه‌ به‌رزه‌ ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ خه‌ریکه‌ سه‌ربانه‌که‌یان ئه‌که‌وێته‌ سه‌ری ئه‌و که‌سه‌ له‌ پیاوێکی ده‌سه‌ڵات دار ئه‌ترسێ ، ئه‌ستوون یان دیواری بن سه‌ربان بڕوخێت خاوه‌ن ماڵه‌که‌ ئه‌مرێت ، له‌خه‌ودا سه‌ربان ئاوی لێ بتکێته‌وه‌ له‌و ماڵه‌ یه‌كێك نه‌خۆش ئه‌که‌وێت یان ئه‌مرێت ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌سه‌ربان بێت و نه‌توانێ بێته‌ خواره‌وه‌ زیندانی ئه‌کرێت ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ ئه‌ستێره‌کان هاتوونه‌ته‌ ژووره‌وه‌و له‌ بن سه‌ربانن ئه‌و سه‌ربانه‌ ئه‌ڕوخێت .

(11) : جن و جنۆکه‌ ::له‌خه‌ودا فێڵ بازی و ساخته‌کاری یه‌ له‌ کاروباری دونیا دا ، ئه‌گه‌ر جنۆکه‌که‌ زاناو عاقڵ و تێ گه‌یشتو بێت بینینی زۆر باشه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا ببێته‌ جن ئازاو به‌هێز ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا ببینێ جن له‌ نزیك ماڵیان دا وه‌ستاوون ، ئه‌و که‌سه‌ زه‌ره‌ر ئه‌کات یان دوعای کردوه‌ ئه‌گه‌ر ئیشه‌که‌ی ببێت قوربانێك بکاته‌ خێر و ئیشه‌که‌ی بوه‌و قوربانه‌که‌شی سه‌رنه‌بڕیوه‌ ، جنۆکه‌ بچنه‌ ناو ماڵێك ، ده‌ستکاری شت و مه‌کی ناو ماڵه‌که‌ بکه‌ن و ده‌ست له‌ خاوه‌ن ماڵه‌که‌ بوه‌شێنن ئه‌وانه‌ دوژمنن له‌ناو ماڵه‌که‌ی خۆی دا هێرش ئه‌که‌نه‌ سه‌ری ، یان ئه‌و جن و جنۆکانه‌ دزن و زه‌ره‌ری لێ ئه‌ده‌ن ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا جنۆکه‌ فێری قوڕئان خوێندن بکات یان قوڕئان بخوێنێت و جنه‌کانیش گوێ ی لێ ڕاگرن ئه و ‌ که‌سه‌ شکۆمه‌ندو پایه‌ به‌رز ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا هاوڕێ یه‌تی جنۆکه‌ بکات
له‌ جادوکه‌رو سیحر بازه‌کان نزیك ئه‌بێت و ئاگای له‌ نهێنی خه‌ڵکی ئه‌بێت ، هه‌روه‌ها جنۆکه‌ له‌خه‌ودا به‌ مانای دزی و ڕفاندن و زیناکردن ومه‌ی خواردنه‌وه‌ و یانه‌کانی سه‌ماو گۆرانی و مۆسیقاو که‌نیسه‌و خه‌یاڵ و نوشته‌و جادوگه‌ری و جیا کردنه‌وه‌ی موسوڵمانان و کافران و کرده‌وه‌کانیان و هه‌واڵی موسوڵمانان دێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا له‌گه‌ڵ جن هاوسه‌ر گیری بکات له‌ داهاتوودا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ که‌سێکی خه‌راب دا ئه‌کات یان ئاژه‌ڵێکی لاواز ئه‌کڕێت ، ئه‌گه‌ر له‌ پله‌و پایه‌یه‌کی به‌رزدا بێت پله‌و پایه‌ی دائه‌بزێت ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌ جن کوڕی ببێت له‌ که‌سێکی هیچ و پووچه‌وه‌ پاره‌ی بۆ دێت یان پاره‌ی شاردراوه‌ی ده‌ست ئه‌که‌وێت ، ده‌سه‌ڵات داری ووڵات له‌خه‌ودا ببینێ جنۆکه‌ی زۆری گرتوه‌و ده‌ست و پێ یانی به‌ستۆته‌وه‌ ئه‌و کاربه‌ده‌سته‌ ده‌ست به‌سه‌ر شارێك دا ئه‌گرێت و کافره‌کان ده‌ست گیر ئه‌کات ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا جن بچێته‌ ناو گیانی یان لێی بدات ئه‌و که‌سه‌ پاره‌ به‌ فایز ئه‌داته‌ خه‌ڵکی ، بینینی شای جنه‌کان له‌خه‌ودا مانای بینینی زاناو شێخ و سه‌رکرده‌و کوڕ و کچی ڕه‌وشت پاکه‌ ، له‌وانه‌یه‌ بینینی جنۆکه‌ له‌خه‌ودا به‌ڵگه‌ی ده‌رکه‌وتنی مارو دووپشك بێت یان ئاگر بێت یان ئه‌و که‌ره‌ستانه‌ بێت که‌ به‌ ئاگر دروست ئه‌کرێت .

(12) : پڵینگ ::له‌ خه‌ودا ده‌سه‌ڵاتدارێکی زاڵم و دوژمنێکی به‌ توانایه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا پڵیینگ بکوژێت زاڵ ئه‌بێت به‌سه‌ر دوژمنانی ، ئه‌و که‌سه‌ی گۆشتی پڵیینگ بخوات پاره‌ی ده‌ست ئه‌که‌وێت و پایه‌ به‌رز و شکۆمه‌ند ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی سواری پشتی پڵیینگ بێت پله‌و پایه‌ی به‌رز ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا له‌گه‌ڵ پڵیینگ هاوسه‌رگیری بکات زاڵ ئه‌بێت به‌سه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ی ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ ماڵی خۆی دا پڵیینگ ببینێ پیاوێکی خه‌راپ هێرش ئه‌کاته‌ سه‌ر ماڵی ، پڵیینگ له‌ خه‌ودا پیاوه‌ یان ئافره‌ت ، پڵیینگ گازت لێ بگرێت زه‌ره‌رت لێ ئه‌که‌وێت ، هه‌روه‌ها پڵیینگ له‌خه‌ودا فێڵ و فێڵبازی و نه‌خۆشی یه‌ ، شیری پڵیینگ دوژمنکاری یه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی پڵیینگ له‌خه‌ودا ببینێ تۆبه‌ ئه‌کات و له‌خوای گه‌وره‌ ئه‌پاڕێته‌وه‌ له‌ گوناهه‌کانی خۆشبێت و عه‌فوی بکات .

(13) : ده‌نگی ناو ته‌لیفۆن ::ده‌نگی ناو ته‌لیفۆن له‌خه‌ودا ئاگادار کردنه‌وه‌ بێت یان مژده‌ بێت و چۆن بیبیستی هه‌ر به‌و جۆره‌ ڕوو ئه‌دات بێ ئه‌وه‌ی شی بکرێته‌وه‌ یان گۆڕانکاری تیادا بکرێت .

(14) : نه‌وت ::له‌خه‌ودا ئافره‌تێکی زیناکه‌ره ‌یان پاره‌ی حه‌رامه‌ ، هه‌روه‌ها ووتراوه‌ نه‌وت له‌ خه‌ودا شه‌ڕ و جه‌نگ ونه‌گبه‌تی و کاره‌ساته‌ .

(15) : قوتابخانه‌ ::له‌ خه‌ودا ته‌ڵاقی نێوان ژن و مێرده‌ ، یان ئاژاوه‌ نانه‌وه‌و چاکه‌ کردن و کڕین و فرۆشتنه‌ .

(16) : ماره‌بڕیین ::له‌ خه‌ودا پله‌و پایه‌ی به‌رزه‌ ، ئه‌و ماره‌ بڕیینه‌ی خۆ پیسکردنی له‌گه‌ڵ دا بێت و پێویست بێت له‌ کاتی هه‌ڵسانی له‌ خه‌و خۆی بشوات ئه‌و خه‌وه‌ باتیڵه‌ جونکه‌ ئه‌و که‌سه‌ شه‌یتان هاتۆته‌ خه‌وی و شه‌یتانی بووه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی دوژمنه‌که‌ی ماره‌ بکات زاڵ ئه‌بێت به‌سه‌ری ، ئه‌و که‌سه‌ی یه‌کێك له‌وانه‌ ماره‌بکات که‌ به‌ پێ ی شه‌ریعه‌تی ئیسلام حه‌رامه‌ بۆ ئه‌و وه‌ك دایك و خوشک و برا ژن و کچ و هتد ....ئه‌وکه‌سه‌ ئه‌چێته‌ شوێنێکی حه‌رام ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ له‌ ناو گۆڕدا دایکی ماره‌ کرد ئه‌مرێ ، هه‌روه‌ها ماره‌ بڕیین به‌ مانای قه‌رز دانه‌وه‌و نه‌مانی غه‌م و خه‌فه‌ت دێت ، ماره‌کردنی ئافره‌تێکی ڕووت خێرو خۆشی یه‌ ، ماره‌ کردنی ئافره‌تێکی خه‌راپ یان زیناکه‌ر ژیانێکی حه‌رامی به‌دواوه‌یه ، ئه‌و که‌سه‌ی یه‌کێك له‌ ئافره‌تانی به‌هه‌شت ماره‌ بکات باری ئایینی چاك ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی سه‌یری ئافره‌تێکی ڕووت بکات بێ ئه‌وه‌ی پێی بزانێ هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ ئه‌کات .

(17) : هه‌نگ یان مێش هه‌نگوین :له‌خه‌ودا مه‌ترسی و خۆشی و ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه‌ ، کۆکردنه‌وه‌و لێکردنه‌وه‌ی هه‌نگوین له‌شانه‌کان ده‌ستکه‌وتی پاره‌ی حه‌ڵاڵه‌ ، ئه‌گه‌ر هه‌موو هه‌نگوینه‌که‌ کۆ بکاته‌وه‌و بی بات به‌شی هه‌نگه‌کان جێ نه‌هێڵێت ئه‌و که‌سه‌ زوڵم له‌ قه‌ومێك ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی هه‌نگێك یان مێش هه‌نگوینێك بکوژێت زاڵ ئه‌بێت به‌سه‌ر دوژمنه‌که‌ی ، کوشتنی هه‌نگ بۆ جوتیار باش نی یه‌ چونکه‌ سه‌رچاوه‌ی ڕزقیه‌تی ، هه‌نگ له‌ خه‌ودا زاناو کاسبکارو ڕه‌نجده‌ر و که‌سێکی به‌به‌ره‌که‌ت و مه‌ترسی داره‌ ، بینینی هه‌نگ له‌ خه‌ودا پله‌و پایه‌ی به‌رزو خێرو خۆشی یه‌ ، هه‌نگ له‌خه‌ودا سوپای موسوڵمانانه‌ و کولله‌ و زه‌رده‌واڵه‌ش سوپای کافرانه‌ .

(18) : پێڵاو یان که‌ڵاش یان که‌وش یان نه‌عل ::له‌خه‌ودا هاوسه‌ره‌ یان کوڕه‌ یان ئاژه‌ڵه‌ یان سه‌فه‌ره‌ ، له‌خه‌ودا پێڵاوه‌که‌ ڕه‌نگی سه‌وز بێت ئه‌و ئافره‌ته‌ ئافره‌تێکی چاك و موته‌ده‌ینه‌ ، ئه‌گه‌ر ڕه‌نگی پێڵاوه‌که‌ ڕه‌ش بوو ئه‌وه‌ ئافره‌تێکی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ ئه‌گه‌ر زه‌رد بوو ئافره‌تێکی نه‌خۆشه‌ ئه‌گه‌ر سوور بوو ئافره‌تێکی جوانه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا پێڵاوی پینه‌دار له‌پێ کات له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك زه‌ماوه‌ند ئه‌کات ئه‌و ئافره‌ته‌ کوڕێکی هه‌یه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی به‌ تاکه‌ پێڵاوێك بڕوات له‌ هاوسه‌ره‌که‌ی جیا ئه‌بێته‌وه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی پێڵاوه‌که‌ی بکه‌وێته‌ ناو ئاو و وون بێت هاوسه‌ره‌که‌ی ئه‌مرێت ، ئه‌وکه‌سه‌ی پێڵاوه‌که‌ی داکه‌نێ پله‌و پایه‌ی به‌رز ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك جووته‌ پێڵاوه‌که‌ی وون بێت ئاژه‌ڵێکی لێ ئه‌دزرێ ، ئه‌و پێڵاوه‌ی له‌خه‌ودا ئه‌بیندرێ ئه‌گه‌ر له‌ زیو دروست کرابێت ئه‌و ئافره‌ت ئافره‌تێکی پاك و خاوێن و جوانه‌ ، ئه‌گه‌ر له‌ ئاگر دروست کرا بێت ئه‌و ئافره‌ته‌ زاڵه‌ به‌سه‌ر مێرده‌که‌ی ، ئه‌گه‌ر له‌ دارو ته‌خته‌ دروست کرابێت ئه‌و ئافره‌ته‌ ئافره‌تێکی مونافیق و خاینه‌ ، ئه‌گه‌ر له‌چه‌رمی مانگا دروست کرابێت ئافره‌تێکی بیانی یه‌ ، ئه‌گه‌ر له‌ چه‌رمی ئه‌سپ دروست کرابێت ئافره‌تێکی عه‌ربه‌ ، یه‌کێك له‌خه‌ودا له‌ کاتی به‌ڕێوه‌ ڕۆیشتن تاکه‌ پێڵاوێکی له‌ قاچی ده‌رچێت له‌ برای دوور ئه‌که‌وێته‌وه‌ یان له‌ شه‌ریکه‌که‌ی جیائه‌بێته‌وه‌ .

(19) : خوێ یان خێ ::له‌خه‌ودا پاره‌یه‌و بێ ماندوو بوون ده‌ست ئه‌که‌وێت ، ئه‌گه‌ر خوێ له‌ خه‌ودا له‌ نێوان دوو که‌سی شه‌ڕکه‌ردا ببیندرێت ئه‌و دوو که‌سه‌ ئاشت ئه‌بنه‌وه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا خوێ بڕژێنێته‌ سه‌ر خه‌ڵکی تاوان و کرده‌وه‌ی ناڕه‌وای زۆر ئه‌بێت و نه‌خۆشی گرانه‌تاو ڕشانه‌وه‌ له‌و ناوچه‌یه‌دا بڵاو ئه‌بێته‌وه‌ و زوڵم له‌ خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ ئه‌کرێت ، خوێ له‌ خه‌ودا خێرو خۆشی و ڕزق و نیعمه‌تی خوای گه‌وره‌یه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا نان و خوێ بخوات ڕازی یه‌ به‌ ژیانی دونیا ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا خوێ ی ده‌ست که‌وێت یان خوێ بدۆزێته‌وه‌ نه‌خۆش ئه‌که‌وێت یان تووشی گیرو گرفت ئه‌بێت ، خوێ له‌خه‌ودا چاك سازی یه‌ بۆ زانایانی سوونه‌و قوڕئان وئیسلام وکاروباری دونیا ، هه‌روه‌ها هاوسه‌رو پاره‌و کوڕ و ڕزقێکی حه‌ڵاڵه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ ژیان دا ترسی هه‌بێت و له‌خه‌ودا خوێ ببینێ ترس و دڵه‌ ڕاوکێ ی نامێنێ و هێمن ئه‌بێت ، ماسی به‌ خوێ مژده‌ی هه‌واڵی خۆشه‌ و زه‌یتونی به‌ خوێ پشت گوێ خستنی په‌یمانه‌ .

(20) : تووڕه‌ بوون ::له‌خه‌ودا زیندانه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا به‌تووڕه‌یی له‌ ماڵه‌وه‌ ده‌رچێته‌ ده‌ره‌وه ‌ده‌ستگیر ئه‌کرێت ، ئه‌گه‌ر ئه‌وکه‌سه‌ له‌پێناوی ژیانی دونیادا تووڕه‌ بێت ئه‌وه‌ سوکایه‌تی به‌ ئایینی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان ئه‌کات ، ئه‌گه‌ر له‌ پێناوی خوادا تووڕه‌ بێت ئه‌وه‌ پله‌و پایه‌ی به‌رز ئه‌بێت .

(21) : پرد ::‌له‌ خه‌ودا ڕێگه‌ی ڕاست و ڕۆشنی ئایینه‌ ، یان زانست و نوێژ و ڕۆژووه‌ ، پرد له‌خه‌ودا ئه‌و کرده‌وانه‌یه که‌ مرۆڤ به‌ره‌و ڕێگه‌ی ڕاست ئه‌بات وله‌ ئازاری کاروباری دونیا ڕزگاری ئه‌کات ، به‌ مانای پاسه‌وان و ده‌رگا وان و
دایك وکوڕو هاوسه‌ر وپاره‌ش دێت ، پردی دروست کراو له‌ به‌رد که‌سێکی ده‌سه‌ڵات داره‌ ، ئه‌گه‌ر پرده‌که‌ زۆر بچوك بێت پاسه‌وان و ده‌رگاوانه‌ ، ئه‌گه‌ر پردێکی دروست کراو له‌به‌رد له‌ خه‌ودا بگۆڕدرێ و ببێته‌ بردێکی دروست کراو له‌
قوڕ و خۆڵ ئه‌و که‌سه‌ی خه‌وه‌که‌ی بینیوه‌ باری ژیانی تێك ئه‌چێت ، ئه‌گه‌ر به‌ پێجه‌وانه‌وه‌ پردێکی دروست کراو له‌ قوڕ
له‌ خه‌ودا ببێته‌ پردێکی دروست کراو له‌ به‌رد یان چیمه‌نتۆو ئاسن باری ژیانی زۆر باش ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا


[/size]

3،793

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

[size=24]له‌ خه‌وما به‌سواری ئۆتۆمۆبێل (پاص) سه‌فه‌رم ئه‌کرد ، له‌ رێگا پاصه‌که‌ لای داو هه‌موومان چوینه‌ ناو بینایه‌ك ، نه‌م زانی بیناکه‌ چی یه‌ ، به‌ڵام ئه‌ونده‌ی پێ نه‌چو خۆم بینی له‌ریزی نه‌فه‌ره‌کان راوه‌ستاوم و خۆم بۆ نوێژ کردن ئاماده‌ ئه‌که‌م ، نی یه‌تی دوو رکه‌عه‌ت نوێژی جه‌نازه‌م هێناو پێڵاوه‌که‌شم هه‌ر له‌پێ بوو، نوێژه‌که‌م کردو له‌جێی خۆم دانیشتم و خواردنیان هێناو هه‌موومان نانمان خوارد ، حه‌ز ئه‌که‌م بزانم خه‌وه‌که‌م مانای چی یه‌ ؟

ئازیزم سه‌فه‌ر مانای ده‌ربڕینی ره‌وشتی خه‌ڵکی یه‌ ، ئه‌گه‌ر هه‌ژار بیت ئه‌وه‌ ده‌وله‌مه‌ند ئه‌بیت ،یان له‌ حاله‌تێکه‌وه‌ ئه‌چیته‌ حاڵه‌تێکی تر ، نازانم گه‌رایته‌وه‌ یان نا به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه‌ تۆبه‌ کردنه‌ و دوور که‌وتنه‌وه‌یه‌ له‌ گوناه ، ئه‌و بینایه‌ی چویته‌ ژووره‌وه‌و نوێژت تیا کرد ئه‌وه‌ مزگه‌وته‌ تۆو ئه‌وانی تریش که‌ نوێژتان ئه‌کرد هه‌ر که‌سه‌و به‌ پێی هه‌وڵ و کاره‌که‌ی خۆی قازانج ئه‌کات وحه‌ڵاڵ و حه‌رامی خۆتان ئه‌زانن ، نوێژی جه‌نازه‌ له‌ خه‌ودا پاڕانه‌وه‌یه‌ له‌خوا چونکه‌ تۆ که‌ نوێژ ئه‌که‌یت له‌ هه‌ڵسان و دانیشتن واتا له‌ ژماره‌ی ڕه‌کعه‌ت ‌هه ڵه‌ت هه‌یه‌ به‌م جۆره‌ نوێژه‌که‌ت که‌م و کوڕی تیایه‌ هه‌وڵده‌ خۆت چاك که‌یته‌وه‌ ، نان خواردنه‌که‌شت سه‌رکه‌وتنه‌ به‌سه‌ر دوژمنان و رزقێکی حه‌ڵاڵه‌ نازانم چیت خواردوه‌ به‌ڵام خواردنی زۆرو خۆش و به‌تام ته‌مه‌ن درێژی یه‌ ، ئه‌وه‌شمان له‌یاد نه‌چێت به‌ پێڵاوه‌وه‌ نوێژت کردوه‌ ، له‌ هاوسه‌ره‌که‌ت جیا نابیته‌وه‌ هه‌رپێکه‌وه‌ ئه‌مێننه‌وه‌ ، واتا په‌یوه‌ندی نێوان تۆ و هاوسه‌ره‌که‌ت پته‌وه‌ .

ئێستاش چه‌ند ووشه‌یه‌کی دیکه‌تان بۆ شی ئه‌که‌مه‌وه‌ :

(1): منداڵی ساوا :خه‌م و خه‌فه‌ت و ماندو بوونه‌ له‌ په‌روه‌رده‌ کردنی منداڵ ، هه‌ڵگرتنی منداڵێکی ساوا زۆر باشه‌ و ئه‌و که‌سه‌ی هه‌ڵی ئه‌گرێ ئه‌گه‌ر له‌زیندان بێت به‌ڕه‌ڵڵا ئه‌کرێت یان هه‌ژار بێت ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بێت ،له‌ دایك بوونی منداڵ له‌ ده‌مه‌وه‌ مانای مردنه‌ .

(2): بوك و زاوا :بینینی بوك و زاوا به‌ رازاوه‌یی خۆشی و شادی یه‌ ، ئه‌وه‌ی ببینێ زاوایه‌و بوکه‌که‌شی دیار نی یه‌ ناویشی نی یه‌ و ناسراویش نی یه ئه‌و که‌سه‌ ئه‌مرێ یان یه‌کێك ئه‌کوژێ ، ئه‌گه‌ر بوکه‌که‌شی بینی ئه‌وه‌ به‌ پێی جوانی بوکه‌که‌و مانای ناوی ده‌رگای رزقی لێ ئه‌ کرێته‌وه‌ .

(3):باڵا : کور ت بونه‌وه‌ی باڵای به‌رز له‌ خه‌ودا باش نی یه‌ ، باڵای به‌رز له‌ خه‌ودا فیتنه‌و دوو ڕووی یه‌ ، باڵا له‌ ڕاده‌ی ئاسایی زیاتر به‌رزبێته‌وه‌ و بگاته‌ ئاسمان یان زۆر کورت بێته‌وه‌و ئاسایی نه‌ بێت مانای مردنه‌ ، کورت بونه‌وه‌ی باڵا مانای لاچونه‌ له‌ پله‌و پایه ، باڵای به‌رزی ئاسای مانای به‌دی هاتنی نیازو مه‌به‌سته .

(4):دان که‌وتن : دان که‌وتن له‌ خه‌ودا ته‌مه‌ن درێژی یه‌ ،ئه‌گه‌ریه‌کێك له‌ خه‌ودا بینی هه‌مو دانه‌کانی که‌وت ئه‌و که‌سه‌ زۆر ئه‌ژێ و ته‌مه‌ن درێژ ئه‌بێت ،ئه‌گه‌ر هه‌مو دانه‌کانی که‌وت نه‌یانی بینیه‌وه‌ نزیکترین که‌س و کاری پێش خۆی ئه‌مرن یان نه‌خۆش ئه‌که‌ون، یه‌کێك ببینێ دانه‌کانی سه‌ره‌وه‌ی که‌وته‌ ناوده‌ستی ئه‌وه‌ پاره‌ی بۆ دێ ، ئه‌گه‌ر ببینێ که‌وته‌ باوه‌شی ئه‌وه‌ کوڕیان ئه‌بێ ، ئه‌گه‌ر بکه‌وێته‌ سه‌ر زه‌وی ئه‌وه‌ کاره‌ساتی مردنه ،ئه‌وه‌ی قه‌رزار بێت له‌ خه‌ودا دانی بکه‌وێت قه‌رزه‌که‌ی ئه‌داته‌وه‌ ، که‌وتنی دانه‌کانی خواره‌وه‌ غه‌م و په‌ژاره‌ و ئازاره‌ ،که‌وتنی هه‌موو دانه‌کان مانای مردنی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌یه‌ که‌ له‌و ماڵه‌دا ده‌ژێن ،ئه‌گه‌ر یه‌کێك دانه‌کانی که‌وت و خۆی هه‌ڵیانی گرته‌وه‌ ،مانای ئه‌وه‌یه‌ منداڵه‌کانی ئه‌مرن ،ئه‌وه‌ی دانی بکه‌وێت و نانی پێ نه‌خورێ ئه‌وه‌ ده‌ست کورت و هه‌ژار ئه‌بێت ،دان خزم و که‌س و کارمانه‌ دانه‌کانی سه‌ره‌وه‌ پیاوه‌کانن له‌ خزم و که‌س و کاری باوك دانه‌کانی خواره‌وه‌ش ئافره‌تانن له‌ خزم و که‌س و کاری دایك ، هه‌ر دانێك یه‌ کێکه‌ له‌ که‌س وکارمان ،به‌ کورتی دان ته‌مه‌ن درێژی و مردن وپاره‌و ژیان و نهێنی ده‌رده‌بڕێ ،دان جولانه‌وه‌ نه‌خۆشی یه‌ ،دانی دروستکراو له‌ زێڕ باشه‌ به‌ڵام له‌وانه‌شه‌ ماڵ سوتان بێت ،دانی دروستکراو له‌ زیو زیان و زه‌ره‌ره‌ ، درێژ بوونی دان مانای شه‌ڕ و ناکۆکی و ئاژاوه‌ی ناو ماڵه‌ .

(5) : که‌روێشك : که‌روێشك له‌ خه‌ودا ئافره‌ته‌ ، ئه‌وه‌ی که‌روێشکێکی ده‌ست که‌وێت ئه‌وه‌ ژن دێنێ ، ئه‌گه‌ر که‌روێشکه‌که‌ سه‌ر ببڕێت ئه‌وه‌ ژنه‌که‌ی بۆ نامێنێته‌وه‌ ، هه‌روه‌ها ووتراوه‌ که‌روێشك پیاوێکی ترسنۆکه‌ ، یان ئافره‌تێکی باش نی یه‌ ، ئه‌وه‌ی هه‌ندێ گۆشت و پێستی که‌روێشکی بدرێتێ له‌ ئافره‌تێکه‌وه‌ هه‌ندێ پاره‌و یارمه‌تی پێ ده‌گات ، ئه‌وه‌ی که‌روێشکێکی بچکۆله‌ی نێره‌ بگرێت کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر دێت.

(6) : شه‌یتان : بینینی شه‌یتان له‌خه‌ودا مانای هه‌ڵه‌کردنه‌ ، له‌ یه‌کێ له‌ پیاو چاکانیان پرسی ووتیان ئایا شه‌یتان ده‌نوێ ؟ پیاو چاکه‌که‌ له‌وه‌ڵام دا پێ که‌نی و ووتی ئه‌گه‌ر شه‌یتان بنوێت ئه‌وه‌ به‌چاکی ده‌هه‌سێینه‌وه‌ ، هه‌روه‌ها بینینی شه‌یتان له‌خه‌ودا مانای نوێژ نه‌کردن وپاره‌ دزین و گوناه کردنه‌ ، هه‌روه‌ها فێڵ و فێڵ بازی و سحر حه‌سودی و جیابونه‌وه‌ی ژن و مێرده‌ ، شه‌یتان له‌ خه‌ودا پادشایه‌کی زۆردارو کافرو بێ ئیمانه‌ ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك له‌ خه‌ودا ببینێ بۆته‌ شه‌یتان ئه‌و که‌سه‌ کوێر ئه‌بێ یان چاوی تێك ئه‌چێت و باش نابینێ یان له‌ دینه‌که‌ی هه‌ڵده‌گه‌رێته‌وه‌ یان به‌ فێڵ و فێڵ بازی و قۆڵ بڕینه‌وه‌ هه‌ندێ پاره‌ی ده‌ست ئه‌که‌وێ یان ئه‌توانێ دوژمنانی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنێ ، ئه‌وه‌ی شه‌یتان بکوژێ ئه‌وه‌ فێڵ بازێکی وه‌ك شه‌یتان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێ .

(7) : ناو : ئه‌گه‌ر یه‌کێك له‌خه‌ودا ناوی گۆڕاو بوه‌ ناوێکی دیکه‌ هه‌روه‌ك ئه‌و ناوه‌ی له‌ خه‌ودا لێیان نا یان به‌و ناوه‌ی له‌خه‌ودا بانگیان کرد به‌ پێی ئه‌وناوه‌ باری ژیانی ئه‌و که‌سه‌ ئه‌گۆردرێ ، ئه‌گه‌ر ناوی ببێته‌ (کامه‌ران ) له‌ خۆشی دا ئه‌ژێ ئه‌گه‌ر ببێته‌ (صالح) ده‌بێته‌ پیاوێکی چاك و خوا ناس ئه‌گه‌ر ببێته‌ ( چیا ) ئه‌وه‌ شکۆمه‌ند ئه‌بێت ئه‌گه‌ر ببێته‌ (گوڵزار) لای خه‌ڵکی خۆشه‌ویست ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر له‌خه‌ودا ناوی ( شه‌ل و کوێر ) به‌ناوی یه‌کێکه‌وه‌ بنوسێ یان بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر ناوی ( چالاك ) بێت و به‌ ناوی (چالاکه‌ شه‌ل ) بانگی بکه‌ن له‌ داهاتودا شه‌ل ئه‌بێت یان به‌ناوی (چالاکه‌ کوێر) بانگی بکه‌ن له‌داهاتودا کوێر ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا ناوێکی ناخۆشی لێ ئه‌نێن ئه‌و که‌سه‌ له‌ ژیاندا شه‌رمه‌زارو عه‌یبدار ئه‌بێت یان توشی نه‌خۆشی ئه‌بێت ، ناوی خۆش خۆشی و شادی دێنێ .

(8) : باینجان :له‌ کاتی خۆیی دا ده‌ست که‌وتنی خێر و رزقه‌ به‌ هه‌وڵێکی که‌م ، ئه‌گه‌ر کاتی خۆی نه‌بێت باش نی یه‌ ، خواردنی باینجان له‌ خه‌ودا مانای کین ده‌ربڕین و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه‌ بۆ راوچیش راوێکی چاك و خێرو خۆشی یه‌ .

(9) :ده‌رگا : ده‌رگای کراوه‌ ده‌رگای رزقه‌ ، چۆنیه‌تی ده‌رگای ماڵ چۆنیه‌تی ئافره‌ت ده‌رده‌بڕێ ده‌رگای دانه‌خراو یان ده‌رگای کراوه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ ئافره‌ته‌که‌ ژنه‌و به‌ ته‌مه‌نیشه‌ ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك ده‌رگای ماڵێکی له‌ئاسن دروست کراوی داخست ئه‌و که‌سه‌ ژن دێنێ ئه‌گه‌ر ئافره‌تیش بوو شووئه‌کات ، تێكچونی ده‌رگا مانای تێك چونی باری ژیانی خاوه‌ن خانوه‌که‌یه‌ ، ده‌رچونی ده‌رگا له‌ جێێ خۆی یان سووتان یان شکانی کاره‌ساته‌ ، ده‌رگای بچووك له‌ ناوه‌راستی ده‌رگای گه‌وره‌دا ببیندرێ باش نی یه‌ چونکه‌ ده‌بێته‌ هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی نهێنی ئه‌و ماڵه‌ ، ده‌رگای نوێ و پته‌و جوان زۆر باشه‌ و باری دانیشتوانی ماڵه‌که‌ ده‌رده‌بڕێ ، بازدانی شێر له‌سه‌ر ده‌رگای ماڵ مانای ئه‌وه‌یه‌ چه‌ند پیاوێکی به‌دکار چاویان له‌ ئافره‌تی ئه‌و ماڵه‌یه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی بگه‌ڕێ و ده‌رگای ماڵیان نه‌دۆزێته‌وه‌ ئه‌ وه‌ له‌ دونیادا سه‌ری لێ شێواوه ، ئه‌وه‌ی ده‌رگای زۆری له‌ به‌رده‌م دا بکرێته‌وه‌ کارو باری له‌ ژیان دا چاك ئه‌بێت ده‌رچون له‌ ژوورێکی ته‌سك و تاریك به‌ رێگه‌ی ده‌رگایه‌که‌وه‌ بۆ گۆره‌پانێکی سه‌وزو فره‌وان مانای رزق و خۆشی و کامه‌رانی یه‌ چونه‌ ژووره‌وه‌ له‌ ده‌رگایه‌کی نه‌ناسراو سه‌رکه‌وتنه‌ به‌سه‌ر دوژمن ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك له‌ ده‌رگایه‌که‌وه‌ ده‌رچێت و سروشتێکی زۆر جوان ببینێ ئه‌ و که‌سه‌ ئه‌مرێ و ئه‌چێته‌ به‌هه‌شت ئه‌گه‌رله‌ ده‌رگاکه‌ ده‌رچو بۆگه‌نی و تاریکی و ئاگرو دوکه‌ڵی بینی ئه‌وه‌ ئه‌مرێ و ئه‌چێته‌ دۆزه‌خ .(له‌ داهاتودا زیاتر باسی ده‌رگا ده‌که‌ین) .

(10):پاقله‌ : پاقله‌ی ته‌ڕ خه‌مه‌ ،پاقله‌ی ووشك پاره‌و خۆشی یه‌ ، پاقله‌ی سه‌وز رزق و جل و به‌رگ و پاك و خاوێنیه‌ .

(11):گریان :ئه‌گه‌ر گریان ره‌ش پۆشی وله‌خۆدانی له‌گه‌ڵ بێت مانای خه‌م وخه‌فه‌ته‌ ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك له‌ ترسی خوا یان به‌ هۆی خوێندنی قورئانی پیرۆز یان به‌ هۆی په‌شیمانی له‌کرده‌وه‌یه‌كی ناڕه‌وا بگریه‌ت ئه‌وه‌ مانای خۆشی و شادی یه‌ و هه‌روه‌ها مانای باران بارین و ته‌مه‌ن درێژی وخوا په‌رستنه‌ .

(12): سامان : بۆ هه‌ژار تێك چوونی باری ژیانه‌ ،هه‌روه‌ها هاوسه‌رو کرده‌وه‌ی چاکه‌ ، سامان بۆ نه‌خۆش گۆڕه‌ که‌یه‌تی .

(13):قه‌سپ : له‌ خه‌ودا رزقه‌ ، خواردنی قه‌سپ له‌ خه‌ودا مانای ده‌ست که‌وتنی پاره‌ی حه‌ڵاڵه‌ وئه‌و رزق و پاره‌یه‌ش کاتی یه‌ و به‌رده‌وام نابێت .

(14): خورما : بینینی خورما له‌ خه‌ودا باران بارینه‌ خواردنیشی ده‌ستکه‌وتێکی حه‌ڵاڵه‌ و به‌ڵام ته‌نها بۆ خۆیه‌تی ، هه‌روه‌ها قورئان خوێندنه ، خورمای شاردراوه‌ پاره‌یکی هه‌ڵگیراوه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا خه‌رابترین جۆری خورما بخوات ئه‌وه‌ که‌سێکی باش نی یه ، لێکردنه‌وه‌ی خورما له‌ کاتی خۆی دا ئه‌وه‌ ژن هێنانه‌و ئافره‌ته‌که‌ش ده‌وڵه‌مه‌نده‌ ، یان ئه‌و که‌سه‌ بێ هه‌وڵدان پاره‌ی ده‌ست ده‌که‌وێ ، ئه‌توانین بلێین خورما له‌ خه‌ودا زانسته‌ ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك خورمایه‌ك بکاته‌ دوو به‌ش و ناوکه‌که‌ی ده‌ربهێنێ ئه‌و که‌سه‌ کوڕی ئه‌بێت.(له‌ داهاتودا زیاتر باسی خورما ده‌که‌ین ).

(15) : به‌هه‌شت :ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا به‌هه‌شت ببینێ و نه‌چێته‌ ناوی مژده‌ی خێرو خۆشی یه‌ ، هه‌ر چی له‌ دڵ دا بێت به‌دی دێت ، ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ هه‌وڵی دا بچێته‌ ناو به‌هه‌شت و ڕێگه‌ی لێ گیرا، ئه‌و که‌سه‌ ناتوانێ بچێته‌ حه‌ج و جیهاد ، هه‌روه‌ها ناتوانێ له‌ گوناهێك تۆبه‌ بکات که‌ هێشتا به‌رده‌وه‌مه‌ له‌سه‌ری ، ئه‌گه‌ر ده‌رگایه‌ك له‌ده‌رگاکانی به‌هه‌شت له‌ ڕووی داخرێت باوکی یان دایکی یه‌کێکیان ئه‌مرن ، ئه‌گه‌ر دوو ده‌رگای له‌ ڕوودا داخرا باوك و دایکی هه‌ردووکیان ئه‌مرن ، ئه‌گه‌ر هه‌موو ده‌رگاکانی به‌هه‌شت له‌ ڕووی داخرا مانای ئه‌وه‌یه‌ که‌ باوك و دایکی لێ ی ڕازی نین ، ئه‌گه‌رله‌چ ده‌رگایه‌که‌وه‌ بیه‌وێت بچێته‌ ناو به‌هه‌شت ئه‌وه‌‌ باوك و دایکی ڕازین لێ ی ،
ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا بچێته‌ ناو به‌هه‌شت له‌ دونیاو ئاخیره‌دا به‌ خۆشی و کامه‌رانی ئه‌ژێت ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێت ئه‌ی به‌ن بۆ به‌هه‌شت ئه‌وکه‌سه‌ مردنی نزیك بۆته‌وه‌ یان تۆبه‌ ئه‌کات ، ئه‌وکه‌سه‌ی بیبه‌ن بۆ به‌هه‌شت و خۆی نه‌چێت باری ئایینی باش نی یه‌ ،یه‌كێك له‌خه‌ودا پێ ی بوترێ ئه‌چیته‌ به‌هه‌شت میراتی بۆ ئه‌مێنێته‌وه‌ ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا خۆی له‌ ناو به‌هه‌شت دا ببینێ خوا هیدایه‌تی ئه‌دات و زانستی زیاتری پێ ئه‌به‌خشێ ، ئه‌وکه‌سه‌ی به‌ زه‌رده‌خه‌نه‌و پیکه‌نین بچێته‌ به‌هه‌شت ئه‌و که‌سه‌ باری ئایینی زۆر باشه‌و به‌رده‌وام عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ ئه‌کات ، خواردنی میوه‌و به‌روبوومی به‌هه‌شت زانسته‌ ، خواردنه‌وه‌ی ئاو وشیر و ئاره‌قی به‌هه‌شت دانایی و زانست و پاره‌یه‌ ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ له‌ به‌هه‌شته‌وله‌ جێ ی نووستنی خۆی پاڵ که‌وتوه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ هاوسه‌ره‌که‌ی داوێن پاکه‌ ، ئه‌گه‌ر نه‌زانێت چۆته‌ به‌هه‌شت له‌ دونیادا خێرو خۆشی بۆ دێت ، ئه‌وکه‌سه‌ی ڕێ ی نه‌ده‌نێ میوه‌ی به‌هه‌شت بخوات ئه‌وه‌ باری ئایینی باش نی یه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی میوه‌ی به‌هه‌شت بۆ یه‌کێکی تر لێ بکاته‌وه‌ ئه‌وه‌ به‌ زانست خزمه‌تی ئه‌و که‌سه‌ ئه‌کات ، ئه‌گه‌ر به‌هه‌شت بخاته‌ ناو ئاگر ئه‌و که‌سه‌ ڕه‌زو باغ ئه‌فرۆشێت و پاره‌که‌ی ئه‌خوات ، خواردنه‌وه‌ی ئاوی که‌وثه‌ر له‌ خه‌ودا خۆشی و شادی و کامه‌رانی و سه‌رکه‌وتنه‌ به‌سه‌ر دوژمن ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا له‌کۆشکێکی به‌هه‌شت دا بێت له‌گه‌ڵ ئافره‌تێکی جوان دا زه‌ماوه‌ند ئه‌کات ، هه‌موو خه‌وێکی تایبه‌ت به‌ به‌هه‌شت خێر و خۆشی و کامه‌رانی یه‌ .

(16) : نه‌خۆشی :له‌ خه‌ودا نیفاق دوو رووی یه‌ ، خوای گه‌وره‌ له‌قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ (( فی قلوبهم مرض ، فزادهم الله‌ مرضا )) سوڕه‌تی بقره‌ ئایه‌تی ژماره‌ 10 ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ نه‌خۆشه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ ته‌ندروستی باشه‌ به‌ڵام باری ئایینی باش نی یه‌ ، ئه‌گه‌ر له‌خه‌ودا ببینێ هاوسه‌ره‌که‌ی نه‌خۆشه‌ ، هاوسه‌ره‌که‌ی ته‌ندروستی باشه‌ و باری ئایینی باش نی یه‌ ، نه‌خۆش له‌ خه‌ودا سواری به‌راز یان حوشتر یان گا بێت له‌وانه‌یه‌ بمرێت ، مندالی نه‌خۆش له‌خه‌ودا چاك بێته‌وه‌ ئه‌مرێ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ نه‌خۆشه‌ زاڵ ئه‌بێت به‌سه‌ر دوژمنانی و ته‌مه‌ن درێژ ئه‌بێت و پاره‌یه‌کی زۆریشی ده‌ست ئه‌که‌وێت و به‌ خۆشی و کامه‌رانی ئه‌ژێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ ته‌نگانه‌دا بێت له‌ خه‌ودا ببینێ نه‌خۆشه‌ ڕزگاری ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ یه‌کێکی نه‌ ناسراو نه‌خۆشه‌ خۆی نه‌خۆش ئه‌که‌وێت ، هه‌روه‌ها نه‌خۆشیی له‌خه‌ودا تۆبه‌ کردن و دوعاو له‌خوا پاڕانه‌وه‌و پاره‌ خه‌رج کردنه‌ ، نه‌خۆشیی عیشقه‌و عیشقیش نه‌خۆشی یه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ نه‌خۆشه‌ ته‌ندروستی باشتر ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ دوو کوڕی نه‌خۆشن هه‌ردوو چاوی تێك ئه‌چێت ، ئه‌گه‌ر ببینێ باوکی نه‌خۆشه‌ سه‌رئێشه‌ ئه‌ی گرێت چونکه‌ سه‌ر له‌خه‌ودا باوکه‌ ، هه‌روه‌ها ووتراوه‌ نه‌خۆشی غه‌م و خه‌فه‌ته‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا ببینێ ده‌سه‌ڵات دار نه‌خۆشه‌ ، ئه‌وکه‌سه‌ یان باری ئایینی باش نی یه‌ یان له‌و ساڵه‌دا ئه‌مرێ ، جاری واش هه‌یه‌ نه‌خۆشی جیابوونه‌وه‌ی ژن و مێرده‌ ، نه‌خۆشی منداڵ غه‌م و خه‌فه‌ته‌ بۆ باوك و دایك ، ئه‌و که‌سه‌ی حه‌ز ئه‌کات بمرێ له‌خه‌ودا نه‌خۆش که‌وێت ئه‌که‌وێته‌ خێرو خۆشی .

(17) : پێ په‌تی :له‌خه‌ودا هیڵاکی و ماندوو بوونه‌ ، ئه‌وکه‌سه‌ی نه‌بینێ پێڵاوه‌که‌ی داکه‌ند و به‌ پێ په‌تی بڕوات پله‌و پایه‌ی به‌رز ئه‌بێت ، هه‌روه‌ها ووتراوه‌ نه‌مانی غه‌م و خه‌فه‌ته‌ یان ته‌ڵاقه‌ یان مردنی هاوسه‌ره‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی به‌ پێ په‌تی سه‌فه‌ر بکات پاره‌یه‌کی زۆر قه‌رز ئه‌کات و ناتوانێ بیداته‌وه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا تا‌که‌ پێڵاوێکی له‌پێ بێت له‌ هاوسه‌ره‌که‌ی یان له‌ شه‌ریکه‌که‌ی جیا ئه‌بێته‌وه .

(18) : پێست خوراندن :خووراندنی پێست له‌خه‌ودا ده‌ست کورتی و پێداویستی به‌رده‌وامی منداڵانه‌ ، ئه‌گه‌ر له‌ کاتی خووراندن خوێنی لێ بێت ئه‌وه‌ هه‌ژاری و ده‌ست کورتی یه‌ و بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر به‌رده‌وام ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا خۆی بخورێنێ که‌س و کاری به‌سه‌ر ئه‌کاته‌وه‌و توشی غه‌م و خه‌فه‌ت ئه‌بێت ، پیست خورانێکی که‌م پاره‌یه‌ و له‌پاش ماندوو بوون ده‌ست ئه‌که‌وێت .

(19) : سووربوونه‌وه‌ :سووربوونه‌وه‌ی ده‌م و چاو له‌خه‌ودا شکۆمه‌ندی یه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا دم و چاوی سووروو جوان بێت به‌ناوبانگ ئه‌بێت و به‌کارو کرده‌وه‌ی خێر خوازی ئه‌ناسرێت ، ده‌م و چاوی سوورو وسپی خۆشی و کامه‌رانی یه‌ ، ئه‌گه‌ر ته‌نها وه‌ك خوێن سوور بێت ئه‌و که‌سه‌ زینا ئه‌کات و ڕیسوا ئه‌بێت ، نه‌خۆش له‌خه‌ودا ده‌م و چاوی سوورو و جوان بێت چاك ئه‌بێته‌وه‌ ، هه‌روه‌ها به‌ مانای گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ دێت که‌ دوور که‌وتونه‌ته‌وه‌ .

(20) : حه‌مباڵ :بار هه‌ڵگرتن له‌خه‌ودا غه‌م و خه‌فه‌ته‌ و باره‌که‌ چه‌ند قورس بێت غه‌م و خه‌فه‌ته‌که‌ ئه‌وه‌نده‌ زۆره‌ ، هه‌روه‌ها به‌ مانای غه‌مباری و قه‌بوڵ کردنی زوڵم و ئازاری خه‌ڵکی و ته‌واو کردنی کاروباری ئه‌و خه‌ڵکه‌ دێت .

(21) : حه‌پس بوون :له‌ خه‌ودا سه‌رشۆڕی و مل که‌چی و غه‌م و خه‌فه‌ته‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ له‌زیندان دا حه‌پس کراوه‌ کاروباری ئایینی چاك ئه‌بێت ، حه‌پس بوون به‌ ته‌نیا له‌ ژوورێك له‌ ماڵێکی نه‌ناسراودا مردنه‌ وئه‌و ماڵه‌ش گۆڕه‌که‌یه‌تی ، ئافره‌ت له‌ خه‌ودا ببینێ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات داری ووڵاته‌وه‌ حه‌پس کراوه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ شوو به‌ پیاوێکی پایه‌به‌رز ئه‌کات .
[/size]

3،794

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[center][size=24]خه وم بینی ، له و خه وه ما هاتیته وه ناو گلینه م
مالیکم بو دروس کردی له عه شقی پاک و بی وینه م

مالیک پر له خوشه ویستی ، پر له برامه ی شیعری جوان
مالیک پر پر له گورانی ، به نوری عه شق چراخان

خیر نه ییته ریی ئه و که سه ی ئه م سه فه ره ی بو ریک خستی
ده وه ره وه ، له وی مالی نیه نا بو خوشه ویستی

خوزگه ئه مزانی تو له وی ئیستا به دوای چیا ویلی
چون دلت هات بیره وه ری ئه و هه مو ساله جی بیلی

ئیستاش هینده باست ئه که م خه لکی وا ئه زانن شیتم
ییته وه یا نه ییته وه هه تا ئه مرم چاوه ریتم

(اسماعیل محمد)
[/size]
[/center]

3،795

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

چومه‌ لای دکتۆر ، گوتی
نه‌خۆشی ده‌رده‌که‌ت سه‌خته‌
گوتم؛پێت وایه‌ ده‌مرم؟
به‌ داخه‌وه‌، گوتی؛وه‌خته‌

ئه‌و دڵه‌ کوته‌ی گرتووته‌
پیاوی به‌هیزیش بیگرێ
بێتوو ئاگای له‌ خۆی نه‌بێ
هێنده‌ پێ ناچێ، ده‌مرێ

پێکه‌نیم و گوتم دکتۆر
ناڵێم زانا و شاره‌زانی
به‌ڵام تۆ پزیشکی ویشکی
باری دڵداری نازانی

دڵه‌کوته‌م نیه‌، دڵم
جێی کیژێکی خانومانه‌
منداڵه‌ ئۆقره‌ ناگرێ
بۆم دروست کردووه‌ جۆلانه‌

مامۆستا هێمن

dast xosh kaka dilman ba rasty zor zor karygar bo

hamisha aswda bet smile

3،797

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

ba xer beyeyt hawrey azizy emae

hiwam waya bardwam bet la galman smile

3،798

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

[size=24](1): لانك : کڕینی لانك یان نوستن له‌ناو لانك خێرو خۆشی یه‌ و چاکه‌ کردنه‌ هه‌ر وه‌ك خوای گه‌وره‌ له‌ قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ {{ ومن عمل صالحا فلانفسهم یمهدون}} سوره‌تی روم / 44 ، هه‌روه‌ها لانك بۆ پیاوان غه‌م و خه‌فه‌ت و زیندانه‌ و بۆ کوڕی گه‌نجیش هاوسه‌ره‌ و بۆ ئافره‌تیش کوڕه‌ له‌وانه‌شه‌ گریان و غه‌م و په‌ژاره‌و جێ ی گۆرانی ووتن و سه‌ما و خۆشی بێت ، هه‌ندێ جاریش به‌ مانای داره‌ مه‌یت دێت .

(2): ته‌زبیح : بینینی ته‌زبیح له‌ خه‌ودا مانای ئافره‌تێکی چاکه‌ یان ژیانێکی حه‌ڵاڵه‌ یان سه‌ربازی سود به‌خشه‌ بۆ خاوه‌نی ته‌زبیحه‌که‌و ئه‌وه‌ی به‌ ده‌ستیوه‌یه‌تی .

(3): مژیین : یه‌کێك له‌ خه‌ودا ببینێ یه‌کێك ئه‌ی مژێ ئه‌وه‌ پاره‌ی لێ وه‌رئه‌گرێ ، ئه‌گه‌ر سینگی بمژێ پاره‌ له‌ژنه‌که‌ی وه‌ر ئه‌گرێ ، ئه‌گه‌ر لوتی بمژێ پاره‌ له‌ گیرفانی ده‌رئه‌کات یان رانی بمژێ پاره‌ له‌ عه‌شره‌ته‌که‌ی وه‌ر ئه‌گرێ .

(4):صابون : له‌ خه‌ودا پاره‌یه‌ ، ئه‌گه‌ر نه‌خۆش له‌ خه‌ودا به‌ سابون جل و به‌رگی بشوات چاك ئه‌بێته‌وه‌ ، ئه‌وه‌ی سابون له‌ خه‌ودا ببینێ ئه‌گه‌ر قه‌رزار بێت قه‌رزه‌که‌ی ئه‌داته‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر دڵ ته‌نگ بێت له‌ دڵ ته‌نگیه‌که‌ی ده‌رده‌چێ و دڵ خۆش و کامه‌ران ئه‌بێت ،سابون چڵك لا ئه‌بات و چڵکیش غه‌م و خه‌فه‌ته‌ .

(5): کلیل : کلیل له‌ خه‌ودا رزق و یارمه‌تی و کردنه‌وه‌ی ده‌رگای زانسته‌ ، یان منداڵه‌ یان سیخۆر (جاسوس) ،خوای گه‌وره‌ له‌ قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌ فه‌رموێ {{نصر من الله‌ و فتح قریب }} سوره‌تی الصف /13 ، واتا به‌ یارمه‌تی خوا سه‌رکه‌وتن و کردنه‌وه‌ نزیکه‌ ،ئه‌و که‌سه‌ی کلیلێکی بێ دانی به‌ده‌سته‌وه‌ بێت زوڵم له‌ منداڵی هه‌تیو یان بێ باوك و دایك ئه‌کات ،کلیلی به‌هه‌شت ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه‌ له‌ بواری ئابوری وزانست دا ، هه‌روه‌ها کلیل قه‌بول بوونی دوعاو پاڕانه‌وه‌یه‌ لای خوای گه‌وره‌ ، له‌وانه‌شه‌ کلیل چوونه‌ حه‌ج بێت ،کلیلی ئاسن پیاوێکی به‌ هێزو توانایه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا بێ کلیل ده‌رگایه‌ك یان قفلێك بکاته‌وه‌ به‌سه‌ر دوژمنه‌که‌یدا زاڵ ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر به‌ کلیل بیکاته‌وه‌ ئه‌وه‌ی له‌ دڵیه‌تی و ئه‌یه‌وێ به‌ یارمه‌تی خوای گه‌وره‌ بۆی به‌دی دێت ، ئه‌و که‌سه‌ی نه‌توانێ ده‌رگایه‌ك بکاته‌وه‌ ئیش و کاره‌که‌ی ئاڵۆزترو زه‌حمه‌ت تر ئه‌بێت ، هه‌ندێ جاریش کلیل ته‌رمه‌ و کونی قفڵه‌که‌ یان ده‌رگاکه‌ش گۆڕه‌ .

(6): ئاشت بوونه‌وه‌ : له‌ خه‌ودا دوژمنایه‌تی یه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا له‌گه‌ڵ دوژمنه‌که‌ی ئاشت بێته‌وه‌ ئه‌وه‌ زیاتر دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ دا ده‌کات ، هه‌روه‌ها ئامۆژگاری کردنی یه‌کێکه‌ که‌ له‌ رێ لای داوه‌ و داوای لێ ئه‌کرێت بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر ڕێ ی ڕاست .

(7): په‌یمانی شه‌ڕ نه‌ کردن : هه‌سانه‌وه‌و خۆشی و کامه‌رانی و ئاسایش وچاك بونه‌وه‌ی نه‌خۆش و ده‌ست که‌وتی رزقی حه‌ڵاڵ و پاره‌ و ئه‌نجام دانی کرده‌وه‌ی چاکه‌ ، هه‌روه‌ها بۆ کوڕی گه‌نج ژن هێنانه‌ و بۆ کچی گه‌نچ شوکردنه‌ .

(8): وێنه‌ گر : شعر و زانست و ئه‌ندازیاری و دانای یه‌ ، هه‌روه‌ها مه‌ی خواردنه‌وه‌و گوناه و درۆ کردنه‌ له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌ و چونه‌ ناو کاری مه‌ترسی داره .

(9): شه‌پۆڵ : توندو تیژی و ژان و ئازاره‌ ، خوای گه‌وره‌ له‌ قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌ فه‌رموێ {{ واذا غشیهم موج کالظلل دعوا الله‌ مخلصین له‌ الدین }}سوره‌تی لقمان/32 واتا که‌ ئه‌که‌ونه‌ ناو شه‌پۆڵه‌وه ‌به‌ دڵێکی پاك له‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌پاڕێنه‌وه‌ ، هه‌روه‌ها شه‌پۆڵ مه‌ترسی خنکانی به‌ دواوه‌یه‌ هه‌ر وه‌ك خوای گه‌وره‌ له‌ ئایه‌تێکی تری قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ {{وحال بینهما الموج فکان من المغرقین }} سوره‌تی هود /43 ،واتا شه‌پۆڵ سه‌رو بنیانی کردو خنکاندیانی ، له‌م دوو ئایه‌ته‌ ده‌رده‌که‌وێ که‌ بینینی شه‌پۆڵ له‌ خه‌ودا باش نی یه‌ .

(10): قوڕگ : ئه‌گه‌ر یه‌کێك له‌ خه‌ودا ببینێ مووێك یان ده‌زوێك له‌ قوڕگی دێته‌ ده‌ره‌وه‌ نه‌ پچڕێت و بن بڕیش نه‌بێت هه‌ر به‌رده‌وام بێت ئه‌و که‌سه‌ ته‌مه‌ن درێژ ئه‌بێت یان شه‌ڕو ناکۆکی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکه‌که‌ی به‌رده‌وام ئه‌بێت ،ئه‌گه‌ر شالیار واتا وه‌زیر بێت باری زانستی پته‌وتر ئه‌بێت .

(11): برنج : برنجی کاڵ پاره‌یه‌و به‌ هیلاکی و به‌ خه‌فه‌ت و به‌ زۆر کۆکراوه‌ته‌وه‌ ، برنجی کوڵاویش قازانجه .

(12): ووشه‌ی ئۆف : ووشه‌یه‌کی ناره‌زایی ده‌ربڕینه‌ ، ئه‌وه‌ی له‌خه‌ودا بڵێ ئۆف ئه‌و که‌سه‌ سوودی بۆ باوك و دایکی نابێت ،خوای گه‌وره‌ له‌ قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ {{ولا تقل لهما اف ولا تنهرهما }} سوره‌تی الاسراء / 23 .

(13): شێت بوون : له‌ خه‌ودا سه‌ربه‌رزی وشکۆمه‌ندی وده‌وڵه‌مه‌ندی و خۆشی و کامه‌رانی یه‌ ، ئه‌گه‌ر له‌خه‌ودا به‌هۆی ده‌ست لێ وه‌شانه‌وه‌ تێك چێت ئه‌وه‌ پاره‌ به‌ فایز ئه‌داته‌ خه‌ڵکی ، هه‌روه‌ها شێت بوون مانای چوونه‌ به‌هه‌شته‌ یان ده‌سکه‌وتی پاره‌یه‌و زوو خه‌رج ئه‌کرێت ، شێت بوونی منداڵ ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی باوکی یه‌تی ، شێت بوونی ئافره‌ت ساڵێکی خۆش و به‌ به‌ره‌که‌ته‌ .

(14): مردن : گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئامانه‌ته‌ یان چاك بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌ یان رزگار بوونه‌ له‌ زیندان یان گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌سێکی دووره‌ ، هه‌روه‌ها مردن له‌ خه‌ودا ئه‌گه‌ر گریانی له‌ گه‌ڵ دا بێت و ناشتنی له‌ گه‌ڵ دا نه‌بێت که‌م و کوری و خراپه‌کاریه‌ له‌ ئایین و پله‌ و پایه‌ ی به‌رزی دونیایه‌ ، مردنی بێ گریان و بێ ناشتن و بێ ته‌رم ڕووخانی خانوه‌ یان چاو کوێر بوونه‌ یان ته‌مه‌ن درێژی یه‌ ،هه‌روه‌ها مردن له‌ خه‌ودا سه‌فه‌ره‌ یان ده‌ست کورتی یه یان ژن هێنانه‌ چوونکه‌ مردو وه‌ك زاوا ده‌شۆردرێ و بۆنی خۆش ده‌کرێت ، ئه‌وه‌ی بمرێ وته‌رمه‌که‌ی له‌سه‌ر شان هه‌ ڵگیرێ و به‌ڵام نه‌خرێته‌ ژێر خاکه‌وه‌ ئه‌و که‌سه‌ به‌سه‌ر دوژمنانی زاڵ ئه‌بێت مردن و زیندو بونه‌وه له‌ خه‌ودا ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه‌ یان تۆبه‌ کردنه‌ ، مردوێك له‌ خه‌ودا بڵێ من نه‌ مردووم ئه‌و مردوه‌ پله‌و پایه‌ی شه‌هیدی هه‌یه‌ ، ئه‌گه‌ر مردوو نه‌خۆش بێت خوی به‌رپرسیاره‌ له‌ کرده‌وه‌کانی ، مردوه‌کان له‌ گۆڕه‌کانیان ده‌رچن نان و خواردنی خه‌ڵکی بخۆن گرانی ئه‌بێت ، مردو له‌ خه‌ودا هه‌ر چی بڵێ ڕاسته ، ئه‌گه‌ر مردو پێ بکه‌نێ له‌و دونیایه‌ کاروباری باشه‌ ،ئه‌توانین بڵێین مردن په‌شیمان بوونه‌وه‌یه‌ له‌ گوناهێکی گه‌وره‌ ، ئه‌وه‌ی ببینێ له‌ خه‌ودا مردوه‌و جل وبه‌رگی له‌به‌ر نی یه‌ هه‌ژارو ده‌ست کورت ئه‌بێت ،مردو له‌سه‌ر فه‌رش و مافور بێت کاروباری دونیای باشه‌ ، مردنی کوڕ له‌ خه‌ودا ڕزگار بوونه‌ له‌ دوژمن ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك له‌ خه‌ودا ببینێ مردو ناشترا ئه‌و که‌سه‌ ئه‌گه‌ر له‌ زیندان دا بێت به‌ره‌ڵڵا ئه‌کرێت ، ئه‌گه‌ر هاوسه‌ری نه‌بێت ئه‌وه‌ ژن دێنێ کچیش بێت شوو ئه‌کات ، نه‌خۆش له‌ خه‌ودا ببینێ ژنی هێناوه‌ ئه‌وه‌ ئه‌مرێ ،مردن بۆ ئه‌و که‌سانه‌ باشه‌ که‌ ئه‌ترسن یان دڵ ته‌نگن ، مردنی برا مانای مردنی دوژمنه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ چه‌ن مردوێێکی له‌ گه‌ڵه‌ ئه‌وه‌ چه‌ند که‌سێکی دوو ڕووی له‌ گه‌ڵه‌ ،هاوڕێیه‌تی کردنی مردو سه‌فه‌رێکی دوورو درێژه‌ ،ئه‌و که‌سه‌ی خۆی له‌سه‌ر ته‌ختی مردو شۆرین ببینێ له‌ خه‌فه‌ت و قه‌رز رزگاری ئه‌بێت ،ئه‌گه‌ر مردو له‌خه‌ودا زیندو ببێته‌وه‌ باسی ئه‌و مردوه‌ ئه‌کرێت ، دڵ ته‌نگی و دڵ خۆشی و ڕووخۆشی مردو باری ئه‌و دونیایه‌ی تری ده‌رده‌بڕێ ،مردو ده‌م و چاوی ڕه‌ش بێت ئه‌و مردوه‌ به‌ کافری مردوه‌ ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك مردوێك زیندو بکاته‌وه‌ ئه‌وه‌ گاورێك یان جوله‌که‌یه‌ك ئه‌کاته‌ موسڵمان ،مردو چیت بداتێ باشه‌ه چیشت لێ وه‌ر گرێ خه‌راپه‌ ، ماچ کردنی مردوێکی ناسراو ده‌ست که‌وتی پاره‌یه‌ ، ئه‌گه‌ر نه‌خۆشێك مردوێك ماچ کات ئه‌مرێ ،مردو له‌ زیندو بدات مانای ئه‌وه‌یه‌ زیندوه‌که‌ له‌ دونیادا کرده‌وه‌ی خه‌راپ و ناپه‌سه‌ندی زۆره‌ ، یه‌کێك ببینێ مردو لێ ی ئه‌دا سه‌فه‌ر ئه‌کات و به‌ خۆشی ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ ، نوستنی مردو هه‌سانه‌وه‌یه‌تی له‌و دونیایه‌ ، نوستنی زیندو له‌گه‌ڵ مردو ته‌مه‌ن درێژیه‌ بۆ زیندوه‌که‌ ، ده‌رچونی مردو له‌گۆڕه‌کانیان مانای به‌ڕه‌ڵڵا کردنی زیندانیه‌کانه‌ ،مردنی باوك و دایك له‌خه‌ودا ده‌ست کورتی و هه‌ژاری یه‌ ، مردنی کت وپڕ ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی هه‌ژاره‌ ، نوێژ کردن له‌سه‌ر مردو کرده‌وه‌ی ناڕه‌واو ناهه‌قه‌ ،خنکانی مردو له‌ناو ده‌ریا مانای خنکانیه‌تی له‌ ناو گوناهه‌کانی دا .

(15) : بلوێر یان شمشاڵ : له‌خه‌ودا یاری و خۆشی و فیتنه‌و دوو ڕووی یه‌ ، له‌وانه‌شه‌ خۆشی و شادی بێت ، ئه‌وکه‌سه‌ی حه‌زی له‌ خوێندنه‌وه‌یه‌ له‌خه‌ودا ببینێ بلوێریان شمشال یان ‌هه‌ر چ ئامێرێکی تری ئه‌م جۆره‌ی پێ یه‌ به‌ختی ئه‌کرێته‌وه‌ و باشتر
ئه‌بێت ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌ خه‌ودا ببینێ پاشا یان حاکم یان کاربه‌ده‌ست بلوێریان شمشاڵی ئه‌داتێ ئه‌و که‌سه‌ خێرو خۆشی بۆ دێت ،
ئه‌وکه‌سه‌ی حه‌زی لێبێت کوڕیان ببێت له‌ خه‌ودا شمشاڵ لێ بدات کوڕیان ئه‌بێت ، نه‌خۆش شمشاڵ لێدات ئه‌مرێ .

(16): ئاوریشم : بینینی ئاوریشم خۆشه‌ویستی یه‌ ، ده‌سه‌ڵات دار یان پاشا جل و به‌رگی ئاوریشم له‌به‌ر کات پایه‌به‌رز ترو گه‌وره‌تر ئه‌بێت ، مردو ئاوریشمی له‌سه‌ر بێت له‌و دونیایه‌ پایه‌ به‌رزه‌ ،ئاوریشمی زه‌ردو سور نه‌خۆشی یه‌ ، هه‌روه‌ها کرده‌وه‌ی چاکی ئه‌و که‌سانه‌ ده‌رده‌بڕێ که‌ شایه‌سته‌ی ئه‌وه‌ن بچنه‌ به‌هه‌شت ، یان بگه‌نه‌ پله‌و پایه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ، ئاوریشم خواستنی ئافره‌تێکی به‌ ئابڕوو به‌ شه‌ڕه‌فه‌ ،هه‌روه‌ها ده‌روازه‌ی ده‌رچونه‌ له‌ خه‌م و خه‌فه‌ت وپه‌ژاره‌وه‌ به‌ره‌و خۆشی و کامه‌رانی .

(17): پیاز :خواردنی پیاز باش نی یه‌ ، ئه‌وه‌ی نه‌خۆش بێت و له‌ خه‌ودا ببینێ پیاز ئه‌خوا ئه‌مرێ ،ته‌ڕه‌ پیاز هه‌وڵ و کۆشش و کارکردنه‌ بۆ به‌ ده‌ست هێنانی قازانج ،ته‌ڕه‌ پیازی زۆر ته‌ندروستی باش و خه‌م و خه‌فه‌ت و جیابونه‌وه‌یه‌ ، خواردنی پیاز بۆ نه‌خۆش باشه‌ ، ئه‌ توانین بڵێین پیاز پاره‌یه‌ .

(18): هێلکه‌ : هێلکه‌ له‌ ناو قاپ دا بێت ئه‌وه‌ ئافره‌ته‌ ، ئه‌وه‌ی ببینێ مریشکه‌که‌ی هێلکه‌ی کرد کوڕی ئه‌بێت ، خواردنی هێلکه‌ به‌ کاڵی خواردنی پاره‌ی حه‌رامه‌ یان زینایه‌ یان کاره‌ساتێکی گه‌وره‌یه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ هێلکه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ هاوسه‌ره‌که‌ی وه‌ك مردوی لێ دێت یان ببینێ هاوسه‌ره‌که‌ی هێلکه‌ی کرد کوڕێکی کافرو بێ ئیمانی ئه‌بێت ، کڕ که‌وتنی مریشك له‌سه‌ر هێلکه‌و له‌پاشان دا ده‌رچونی جوچکه‌ مانای زیندو بونه‌وه‌ی باس و کرده‌وه‌ی مردوێکه‌ ،له‌وانه‌شه‌ ئه‌وه‌نده‌ی ژماره‌ی جوچکه‌کان ئه‌و ماڵه‌ منداڵیان ببێت ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ هێلکه‌ی زۆری هه‌ یه‌ ئه‌و که‌سه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێ ئه‌کرێت له‌ رێ لا بدات ، هێلکه‌ی کوڵاو چاره‌سه‌ر بوونی کاروبارێکی ئاڵۆزاوه‌ و ده‌ست که‌وتنی پاره‌یه‌ و خواردنیشی ژن هێنانه‌و ژنه‌که‌ش ده‌وڵه‌مه‌نده‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی هێلکه‌یه‌کی بدرێتێ ئه‌وه‌ کوڕێکی ئه‌بێت ئه‌گه‌ر هێلکه‌که‌ بشکێ کوڕه‌که‌ی ئه‌مرێ ،ئه‌وه‌ی تۆکڵی هێلکه‌ بخوات ئه‌وه‌ کفن دزه‌ ، به‌کورتی هێلکه‌ مانای ژن هێنان و منداڵ بون وزێڕو زیو و گۆڕ و کۆکردنه‌وه‌ی پاره‌و هاتنه‌وه‌ی که‌س و کاره‌ .

(19): خۆشی و شادی : له‌خه‌ودا گریانه‌ له‌وانه‌شه‌ کۆتایی خه‌م و خه‌فه‌ت بێت ،ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ دڵخۆشه‌ دڵته‌نگ ئه‌بێت .

(20):ژه‌هر:له‌ خه‌ودا پاره‌یه‌ ، یه‌کێك ژه‌هر بخوات و گیانی بئاوسێ ئه‌وه‌نده‌ی ئاوسانه‌که‌ پاره‌ی بۆ دێت ، ئه‌گه‌ر هیچی لێ نه‌یه‌ت ئه‌وه‌ خه‌م و خه‌فه‌ته‌ ، ژه‌هری کوشنده‌ مانای مردنه‌ ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ژه‌هر بخوات غه‌مبار ئه‌بێت ، ئه‌وه‌ی ببینێ ژه‌هرئه‌خوات ته‌مه‌ن درێژ ئه‌بێت ، ئه‌وه‌ی ژه‌هر بداته‌ خه‌ڵکی تر ئه‌وه‌ زینا ئه‌کات .

(21): منداڵی ساوا :خه‌م و خه‌فه‌ت و ماندو بوونه‌ له‌ په‌روه‌رده‌ کردنی منداڵ ، هه‌ڵگرتنی منداڵێکی ساوا زۆر باشه‌ و ئه‌و که‌سه‌ی هه‌ڵی ئه‌گرێ ئه‌گه‌ر له‌زیندان بێت به‌ڕه‌ڵڵا ئه‌کرێت یان هه‌ژار بێت ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بێت ،له‌ دایك بوونی منداڵ له‌ ده‌مه‌وه‌ مانای مردنه‌ .
[/size]

3،799

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

[size=24](1):جل و به‌رگ : له‌ زستان له‌ خه‌ودا بیبینی باشتره‌ له‌وه‌ی له‌ هاوین دا بیبینی ، ئه‌و که‌سه‌ی بۆ یه‌که‌م جار جۆره‌ جل و به‌رگێك له‌ به‌ر بکات که‌ پێشتر له‌ به‌ری نه‌کردبێ ئه‌و که‌سه‌ به‌ره‌و ده‌ست کورتی و هه‌ژاری ده‌چێت ، جل وبه‌رگ پیاوێکی سه‌رۆکه‌ ، جل و به‌رگ بۆ بازرگان سه‌ر مایه‌یه‌وبۆ مه‌لاو زانیار زانسته‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا ببینێ جل و به‌رگی پیس بووه‌ ئه‌و که‌سه‌ گومان له‌ ڕزقی ده‌کرێت ، جل و به‌رگی هاوین باش نی یه‌ چونکه‌ گه‌رمای هاوین غه‌م و خه‌فه‌ته‌ ، جل و به‌رگ به‌ پێ ی جۆرو ڕه‌نگ ده‌گۆڕدرێ، ئافره‌ت له‌ خه‌ودا جل و به‌رگی پیاوی له‌ به‌ر بێت زۆر باشه‌ ، ئه‌گه‌ر پیاویش له‌ خه‌ودا جل و به‌رگی ئافره‌تی له‌ به‌ر بێت مانای غه‌م و خه‌فه‌ت و ترسه‌ .

(2): دز : له‌ خه‌ودا نه‌خۆشی یه‌ ، ئه‌گه‌ر دزه‌که‌ ڕه‌ش بێت ئه‌وه‌ ڕه‌ش بینی یه‌ ئه‌گه‌ر سوور بێت ئه‌وه‌ له‌ناو خوێنه‌ ئه‌گه‌ر زه‌رد بێت زه‌ردوه‌ ئه‌گه‌ر سپی بێت به‌ڵغه‌مه‌ ، دز له‌خه‌ودا شتێ بدزێ پیاوێك ئه‌کوژێ ، دز له‌ خه‌ودا به‌ مانای پادشای ڕوح کێشانیش دێت ، هه‌روه‌ها دز مانای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ دووره‌ لێت ، دز بچێته‌ ماڵێك و ئه‌و ماڵه‌ نه‌خۆشی تیا بێت نه‌خۆشه‌که‌ ئه‌مرێ، ئه‌گه‌ر نه‌خۆش دز بکوژێ چاك ئه‌بێته‌وه‌ ، دز بچێته‌ ماڵێك و ئه‌و ماڵه‌ کچێکی گه‌نجیان هه‌بێت ئه‌و کچه‌ خواز بینی ئه‌کرێت ،دز پیاوێکی زینا که‌رو فێڵ بازه‌ ، له‌وانه‌یه‌ دز شێر و مارو شه‌یتان و چاو نه‌فه‌س بێت .

(3): زبڵ خانه‌ : زبڵ خانه‌ له‌ خه‌ودا دونیایه‌ زبڵیش پاره‌یه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی نه‌خۆش بێت یان دڵ ته‌نگ بێت خۆی له‌ زبڵ خانه‌ دا ببینێ یان زبڵ خانه‌یه‌ك بکڕێ یان زبڵ خانه‌یه‌کی ده‌ست که‌وێت چاك ئه‌بێته‌وه‌ و دڵخۆش و کامه‌ران ئه‌بێت ، هه‌روه‌ها ووتراوه‌ زبڵ خانه‌ له‌ خه‌ودا پاره‌و ژن هێنان و شوکردن وچاك بوونه‌وه‌ی نه‌خۆش و کامه‌رنی یه‌ ، خۆ ڕووت کردنه‌وه‌ له‌ زبڵ خانه دا ‌ده‌ست کورتی و هه‌ژاری و مردنه‌ .

(4) : ئه‌موستییله‌ یان ئه‌نگوستییله‌ ::له‌خه‌ودا ئاسووده‌و هێمنی و ده‌سه‌ڵاتدارو هاوسه‌رو کوڕو کار و پیشه‌یه‌ ، ئه‌نگوستیله‌ی زێڕ بۆ سك پڕ کوڕه‌ بۆ ده‌سه‌ڵات دار ماڵ و موڵکه‌ ، نه‌قشی له‌سه‌ر بێت ئه‌وه‌ مانای به‌دی هاتنی نیاز و ئامانجه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی نه‌قشی ئه‌نگوستیله‌که‌ی بکه‌وێت کوڕه‌که‌ی ئه‌مرێت یان پاره‌ی له‌ ده‌ست ئه‌ڕوات ، ئه‌ و که‌سه‌ی نه‌قشی ئه‌نگوستیله‌که‌ی بشکێت هاوسه‌ره‌که‌ی ته‌ڵاق ئه‌دات ، ئه‌نگوستیله‌ له‌ خه‌ودا به‌ مانی کڕینی خانوو یان ئاژه‌ڵ دێت یان به‌ مانای وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات دێت ، ئه‌گه‌ر له‌زێڕ درووست کرابێت بۆ پیاو مل که‌چی و سه‌ر شۆڕی یه‌ ، ئه‌گه‌ر له‌ ئاسن دروست کرابێت خێر و خۆشی یه‌ ، ئه‌گه‌ر له‌ زیو دروست کرابێت و نه‌قشی له‌سه‌ر بێت ئه‌وه‌یان زۆر باشه‌ ، ئه‌گه‌ر نه‌قشی له‌سه‌ر نه‌بوو کاروباری بێ خێرو بێ سووده‌ ئه‌نگوستیله‌ی دروست کراو له‌ عاجی فیل بۆ ئافره‌ت زۆر باشه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ئه‌نگوستیله‌یه‌کی له‌ زیو دروست کراو بکاته‌ په‌نجه‌ی هه‌ رچی له‌ دڵ دا بێت بۆی ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌نگوستیله‌یه‌ك بدۆزێته‌وه ‌له‌ لایه‌نێکی بیانی یه‌وه‌ پاره‌ی ده‌ست ئه‌که‌وێت یان کوڕیان ئه‌بێت یان له‌گه‌ڵ ئافره‌تێکی باش دا زه‌ماوه‌ند ئه‌کات ، ئافره‌ت ئه‌نگوستیله‌که‌ی له‌ په‌نجه‌ی ده‌رکات هاوسه‌ره‌که‌ی ئه‌مرێت ، ئه‌گه‌ر پیاویش بێت ئه‌وه‌ ژنه‌که‌ی ته‌ڵاق ئه‌دات ، ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌نگوستیله‌که‌ی ته‌نگ یان ته‌سك بێت بۆ په‌نجه‌ی غه‌م و خه‌فه‌تی نامێنێت و له‌ ده‌ست ئافره‌تێکی زۆر دار ئه‌هه‌سێته‌وه ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ ئه‌نگوستیله‌که‌ی هه‌رجاره‌ی له په‌نجه‌یه‌کی دایه ‌ئه‌و که‌سه‌ هاوسه‌ره‌که‌ی خیانه‌تی لێ ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌نگوستیله‌که‌ی به‌ پاره‌ بفرۆشێت به‌ قسه‌ی خۆش له‌ هاوسه‌ره‌که‌ی جیا ئه‌بێته‌وه‌ ، هه‌روه‌ها نه‌قشی ئه‌نگوستیله‌ به‌ مانای کوڕ دێت .

(5) : مردن ::مردن له‌خه‌ودا گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئامانه‌ته‌ یان چاك بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌ و یان ئازاد بوونی به‌ندکراوه‌ له‌ زیندان و یان چاوپێکه‌وتنه‌ به‌و که‌سانه‌ی ماوه‌یه‌کی زۆره‌ دوور که‌وتونه‌ته‌وه‌ ، مردن له‌خه‌ودا ئه‌گه‌ر گریان و هاوارو قیژانی له‌گه‌ڵ دا بێت و مردوه‌که‌ له‌ ژیر خاك نه‌شاردرێته‌وه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ ئایین له‌ بارێکی خراپ دایه‌و دونیاش له‌بارێکی باش دایه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ مردوه‌و گریان و حاڵه‌تی پرسه‌و مردن له‌ ئارادا نی یه‌ ئه‌و که‌سه‌ خانوه‌که‌ی ئه‌ڕوخێ یان کوێر ئه‌بێت یان ته‌مه‌نی درێژ ئه‌بێت ، ووتراوه‌ مردن سه‌فه‌ره‌ یان هه‌ژاری و ده‌ست کورتی یه‌ ،هه‌روه‌ها ووتراوه‌ مردن هاوسه‌ر گیری یه‌ چونکه‌ مردو وه‌ك بوك و زاوائه‌شۆردرێ و بۆنی خۆش ئه‌کرێت و ئه‌ڕازێندرێته‌وه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا بمرێت وله‌سه‌ر شان هه‌ڵبگیرێت به‌ڵام له‌ ژێر خاك نه‌شاردرێته‌وه‌ ئه‌و که‌سه‌ زاڵ ئه‌بێت به‌سه‌ر دوژمنه‌کانی دا ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا بمرێت و زیندو بێته‌وه‌ ‌ ئه‌و که‌سه‌ له‌ پاش هه‌ژاری و ده‌ست کورتی ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بێت وله‌ گوناهه‌‌کانی تۆبه‌ ئه‌کات ، مردوێك له‌ خه‌ودا به‌ یه‌کێك بڵێ من نه‌مردومه‌ ئه‌و مردوه‌ له‌ پله‌و پایه‌ی شه‌هیدان دایه‌ ، مردو له‌خه‌ودا ببیندرێ دڵ ته‌نگه‌ یان نه‌خۆشه‌ یان لاوازبوه‌ یاب ڕه‌نگی زه‌رده‌ یان ئه‌گرێت یان بێزاره‌ ئه‌و مردوه‌ خۆی به‌رپرسیاره‌ له‌ کاروباری ئایینی خۆی وله‌و دونیایه‌ له‌بارێکی ناخۆش دایه‌ ، مردوه‌کان له‌ گۆڕ ده‌رچن و خواردنی خه‌ڵکی بخۆن گرانی ئه‌بێت ، مردوو له‌خه‌ودا هه‌رچی بڵێ ڕاست ئه‌کات چونکه‌ له‌ جێ ی هه‌قه‌ ،مردو له‌خه‌ودا ببیندرێ پێ ئه‌که‌نێت و ڕووی خۆشه‌و جل و به‌رگی جوان و ڕێك و پێکی له‌به‌ره‌ ، ئه‌ومردوه‌ له‌و دونیایه‌ حاڵی باشه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا له‌سه‌ر مردوو نوێژ بکات ئه‌و که‌سه‌ ئامۆژگاری پیاوێکی دڵ ڕه‌ق ئه‌کات ، هه‌ره‌وها مردن په‌شیمانی یه‌‌ له‌ گوناهێکی گه‌وره‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا به‌ ڕوتی بمرێ هه‌ژارو ده‌ست کورت ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر فه‌رش بمرێ ئه‌که‌وێته‌ خێرو خۆشی ، مردنی کوڕ له‌خه‌ودا مانای ڕزگاربوونه‌ له‌ دوژمنێك ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ مردو له‌ژێر خاك شاردرایه‌وه‌ ئه‌وکه‌سه‌ ئه‌گه‌ر هاوسه‌ری نه‌بێت زه‌ماوه‌ند ئه‌کات ، مردن بۆ ئه‌و که‌سانه‌ باشه‌ که‌ غه‌مبارن یان ئه‌ترسن ، مردنی برا له‌خه‌ودا مردنی دوژمنه‌ ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا له‌ناو کۆمه‌ڵێك مردو دا بێت ئه‌وه‌ له‌ناو کۆمه‌ڵێك دووڕوو دایه‌ ،ئه‌و که‌سه‌ی هاوڕێ یه‌تی مردو بکات سه‌فه‌ر ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا له‌سه‌ر ته‌ختی مردوو شۆرین دا بێت ئه‌و که‌سه‌ ڕزگاری ئه‌بێت له‌ قه‌رز و غه‌م و خه‌فه‌ت و له‌و گه‌ناهانه‌ی که‌ کردویه‌تی ، زیندوو بوونه‌وه‌ی مردو له‌خه‌ودا مانای زیندوبونه‌وه‌ و باس کردنی کارو باری ئه‌ومردوه‌یه‌ ، مردوو له‌خه‌ودا ڕووی ڕه‌ش بێت ئه‌ومردوه‌ به‌کافری مردوه‌ ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا مردوێك زیندو کاته‌وه‌ ئه‌و که‌سه‌ گاورێك یان جوله‌که‌یه‌ك ئه‌کاته‌ ئیسڵام ، زیندوو هه‌ر چی بداته‌ مردو باش نی یه‌ و زه‌ره‌ر و زیانی به‌دواوه‌یه‌ ، مردو هه‌ر چی بداته‌ زیندو باشه‌و خێرو خۆشی به‌دواوه‌یه‌ ، مردو ده‌ستی زیندو بگرێت و له‌گه‌ڵ خۆی بیبات ئه‌و زیندوه‌ پاره‌ی له‌ لای یه‌کێك دا هه‌یه‌و نایداته‌وه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ ، قسه‌ کردن له‌گه‌ڵ مردوو ته‌مه‌ن درێژی یه‌ ،زیندو مردو ماچ کات زیندوه‌که‌ سوود له‌ پاره‌و زانستی ئه‌و مردوه‌ وه‌رئه‌گرێت ، نه‌خۆش مردو ماچ کات ئه‌مرێ ،زیندو له‌گه‌ڵ ئافره‌تێکی مردو زه‌ماوه‌ند بکات ئه‌مرێ ، مردو جل و به‌رگی پیس و دڕاو بداته‌ یه‌كێك ئه‌وکه‌سه‌ زه‌ره‌ر ئه‌کات وپاره‌ی نامێنێ ، مردو له‌ زیندو بدات ئه‌و زیندوه‌ له‌ ئایین دا که‌م کوڕی هه‌یه‌ یان له‌سه‌فه‌ر دائه‌که‌وێته‌ خێرو خۆشی ، زیندو له‌خه‌ودا له‌گه‌ڵ مردو بخه‌وێت زیندوه‌که‌ ته‌مه‌ن درێژ ئه‌بێت ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ دایکی ئه‌مرێ کاروباری دونیای تێك ئه‌چێت ، نه‌خۆش له‌خه‌ودا ببینێ برای مرد خۆی ئه‌مرێ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا هاوسه‌ره‌که‌ی بمرێت کاروباری پیشه‌و ژیانی تێك ئه‌چێت ، له‌خه‌ودا ببیندرێ مردوێك له‌ ناو ئاوی ده‌ریادا ئه‌خنکێ ئه‌و مردوه‌ له‌ ماوه‌ی ژیانی دا گوناهی زۆری کردوه‌ ، مردوه‌کان له‌ گۆڕه‌کانیان ده‌رچن مانای ئه‌وه‌یه‌ به‌ندکراوه‌کان له‌ زیندان ئازاد ئه‌کرێن ، مردن بۆ هه‌ژار ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه‌ ، مردنی پیغه‌مبه‌ره‌کان له‌ خه‌ودا مانای لاوازبوونی باری ئایینه‌ ، مردنی دایك و باوك تێك چونی کاروباری ژیانه‌ ، مردنی هاوسه‌ر دونیا و ژیانێکی بێ سوودو به‌سه‌ر چوه‌ .

(6) : دوودڵی ::له‌خه‌ودا په‌شیمان بونه‌وه‌و داوای لێ خۆش بوون و لێبووردنه‌ ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا دوودڵ بێت ئه‌وه‌ گوناهێکی کردوه‌و لێ ی په‌شیمانه‌ و لۆمه‌ی خۆی ئه‌کات و سزای خۆی ئه‌دات .

(7) : پاپۆڕ ::پاپۆڕو به‌له‌می ماسی گرتن له‌خه‌ودا به‌مانای ڕزق و خۆشی دێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا به‌له‌مێك یان پاپۆڕێك بکڕێت یان سواری بێت ، ئه‌و که‌سه‌ له‌ و شوێنه‌ی پاپۆڕه‌که‌ی لێ یه‌ ژنێك ئه‌خوازێت ، یان له‌و شوێنه‌ به‌سه‌ر دوژمنه‌کانی زاڵ ئه‌بێت .

(8) : قسه‌کردن له‌خه‌ودا ::ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا قسه‌یه‌ك بکات که‌ پێویسته‌ ئه‌و قسه‌یه‌ بشارێته‌وه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و که‌سه‌ پاره‌ خه‌رج ئه‌کات ، ئه‌گه‌ر له‌خه‌ودا باسی ڕزق و نیعمه‌تی خوای گه‌وره‌ بکات مانای ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و که‌سه‌ سوپاس و ستایشی خوای گه‌وره‌ ئه‌کات بۆ ئه‌و ڕزقه‌ی که‌ پێ ی به‌خشیوه‌ .

(9) : نووستن له‌سه‌رپشت یان له‌سه‌ر ده‌م : :ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا له‌سه‌ر ده‌م بنوێ کافره‌و بڕوای به‌وه‌ نی یه‌ که‌ خوای گه‌وره‌ تاقانه‌یه‌ ، هه‌ر ئه‌وکه‌سه‌ دونیاوئاخیره‌شی له‌ده‌ست ئه‌چێت ، ئه‌گه‌ر هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر پشت ئه‌وه‌ زۆر باشه‌و تۆبه‌ ئه‌کات و له‌خوای گه‌وره‌ ئه‌پاڕێته‌وه‌ وبه‌چۆکادێت و ئه‌تواێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی دا ڕوو به‌ڕوو بێت ، هه‌روه‌ها نووستن له‌سه‌ر ده‌م مانای ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و که‌سه‌ نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌یه‌ ، ئافره‌ت له‌خه‌ودا له‌سه‌ر ده‌م بنوێت سه‌رپێچی مێرده‌که‌ی ئه‌کات .

(10) : قه‌ساب ::قه‌ساب له‌خه‌ودا جل و به‌رگی پیس بێت و چه‌قۆی به‌ده‌سته‌وه‌ بێت ئه‌وه‌ زه‌ره‌رو زیان و کاره‌ساته‌ ، ئه‌گه‌ر جل و به‌رگی پاك بێت مانای ته‌مه‌ن درێژی یه‌ ، ئه‌گه‌ر جوان و ڕوو خۆش بێت ئه‌وه‌ پاشه‌ ڕۆژێکی باشی ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر قه‌سابه‌که‌ پیاو بێت ئه‌وه‌ مه‌لائکه‌تی ڕوح کێشانه‌ .

(11) : مشکه‌ کوێره‌ ::ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا مشکه‌ کوێره‌ ببینێ ماڵ و موڵکی ئه‌فرۆشێت و ووڵاته‌که‌ی به‌ جێ ئه‌هێلێت و سه‌فه‌ر ئه‌کات ، له‌ چ ماڵێك مشکه‌ کوێره‌ ببیندرێ ئه‌بێ ئه‌و ماڵه‌ له‌ دز بپارێزرێ چونکه‌ مشکه‌ کوێره‌ دزه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی گۆشتی مشکه‌ کوێره‌ بخوات یه‌کێك هه‌ڵ ئه‌خه‌ڵه‌تێنێ یان پاره‌ی حه‌رامی ده‌ست ئه‌که‌وێت ، مشکه‌ کوێره‌ به‌ مانای پیلان ئازاری هاوسه‌رو منداڵیش دێت ، هه‌روه‌ها ووتراوه ‌مشکه‌ کوێره‌ له‌خه‌ودا مل که‌چی و سه‌ر شۆڕی یه‌ .

(12) : ده‌ست : له‌خه‌ودا هێزو توانای پیاوه‌ ، پان بون وڕێك وپێکی ده‌ست مانای فره‌وان بوون و کامه‌رانی دونیایه‌ و تێك چون وته‌سك بوونه‌وه‌ی ده‌ست مانای زه‌ره‌رو زیانی دونیایه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا ناو له‌پی ده‌ستی موی لێ ده‌رچێت ، توشی غه‌م وخه‌فه‌ت و قه‌رزاری ئه‌بێت ، یان پاره‌ی زۆری له‌ده‌ست ئه‌ڕوات ، ئه‌گه‌ر پشتی ده‌ستی موی لێ ده‌رچێت ،حاڵی باش ئه‌بێت وبه‌ڵام پاره‌ی که‌می لێ ئه‌ڕوات ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینیێ ده‌ستی هه‌ڵبڕیوه‌ ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی به‌ حاکم یان کاربه‌ده‌سته‌وه‌ هه‌بێت خێرو خۆشی و ڕزق و پاره‌ی بۆ دێت ، ئه‌گه‌ر ڕاوچیش بێت ڕاوی زیاتری ده‌ست ئه‌که‌وێت ، ئه‌گه‌ر کاسپکار یان بازرگانیش بێت قازانجی بۆ دێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا ببینێ ده‌ستی بچوك بۆته‌وه‌ ئه‌و که‌سه‌ که‌سێکی ترسنۆك و لاوازو
بێ تواناو ڕه‌زیل و پیسکه‌یه‌ ، هه‌روه‌ها ووتراوه‌ جوانی له‌پی ده‌ست مانای قه‌بووڵ بوونی دوعایه‌ونزیك بوونه‌وه‌یه‌ له‌ خۆشی
و هه‌سانه‌وه‌ ، له‌پی ده‌ست له‌خه‌ودا شه‌ش لایه‌ن ئه‌گرێته‌وه‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ش ئه‌مانه‌ن : ژیان و پاره‌و ئازایه‌تی و سه‌ره‌کایه‌تی و
کوڕو دوور که‌وتنه‌وه‌ له‌ حه‌رام .

(13) : ده‌ست بڕینه‌وه‌ : له‌خه‌ودا به‌مانای ته‌رك کردنی نوێژ دێت ، یان تۆبه‌ کردنه‌ له‌ کرده‌وه‌ی ناڕه‌وا ، یان ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه‌
بێ ئه‌وه‌ی پرسیاری لێ بکرێت ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌ کوێ ده‌ست که‌وتوه‌ ، بڕینی ده‌ست و قاچ له‌ خه‌ودا په‌یوه‌ندی به‌ خراپه‌ کاری
ئایینه‌وه‌ هه‌یه‌ ، بڕینی زمان پوچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌و بیانوه‌ ، ئه‌وکه‌سه‌ی پارچه‌یه‌ك له‌ ده‌ست و پێ ی یان به‌شه‌کانی تری
ببڕدرێت سه‌فه‌ر ئه‌کات و له‌ که‌س وکاری دوور ئه‌که‌وێته‌وه‌ .

(14) : ڕیش : له‌خه‌ودا بۆ پیاو سه‌ربه‌رزو شکۆ مه‌ندی وده‌وڵه‌مه‌ند بوونه‌ ، درێژبوونی ڕیش پاره‌و کامه‌رانی یه‌ ، ریشی درێژ بگاته‌ زه‌وی مانای مردنه‌ ، ئه‌گه‌ر یه‌کیك له‌م دیوو ئه‌و دیوی ده‌م و چاوی ڕیشی ده‌رچێت و ناوه‌ڕاسته‌که‌شی ڕیشی ده‌رنه‌چێت
ئه‌و که‌سه‌ پاره‌ی بۆ دێت و کۆی ئه‌کاته‌وه‌ و ئه‌ ی داته‌ یه‌کێکی تر ، هه‌روه‌ها ووتراوه‌ ئه‌و که‌سه‌ی ڕیشی پڕو درێژ بێت پاره‌ی
زیاد ئه‌کات و ته‌مه‌نی درێژ ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر ڕیش بگاته‌ سه‌ر ناوك ئه‌و که‌سه‌ له‌خواپه‌رستن دووره‌ ، ڕیشی ڕه‌ش ده‌وڵه‌مه‌ند
بوونه‌و ئه‌گه‌ر مه‌یله‌و سه‌وزیش بێت ماڵ و موڵکی ده‌ست ئه‌که‌وێت ، له‌وانه‌شه‌ زاڵم و سته‌م کار بێت چونکه‌ ڕیشی فیرعه‌ون
ڕه‌ش و مه‌یله‌و سه‌وز بوو ، ڕیشی مه‌یله‌و زه‌رد ده‌ست کورتی و هه‌ژاری یه‌ و ڕیشی قاوه‌یش ترسه‌ ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ
ڕیشی پیاوێکی گرتوه‌و به‌ره‌و خۆی ڕای ئه‌کێشێ پاره‌ی لێ وه‌ر ئه‌گرێت و بۆخۆی خه‌رجی ئه‌کات ، ئه‌و منداڵه‌ی هێشتا ڕیشی
ده‌رنه‌چوه‌ له‌خه‌ودا ڕیشی ده‌رچێت یان ڕیش هه‌بێت ئه‌مرێ و ئامانجی به‌ دی ناێت ، ڕیشی که‌م و خه‌فیف مانای نه‌مانی غه‌م و
خه‌فه‌ت و قه‌رز دانه‌وه‌یه‌ ، نه‌مانی نیوه‌ی ڕیش مانای نه‌مانی نیوه‌ی پاره‌و ماڵ و موڵکه‌ ، ڕیش چه‌ندی لێ ببڕدرێت ئه‌و که‌سه‌
ئه‌وه‌نده‌ پاره‌ی لێ ئه‌ڕوات ، ئافره‌تی سك پڕ له‌خه‌ودا ڕیشی ده‌رچێت کوڕی ئه‌بێت ، ئه‌و ئافره‌ته‌ی سك پڕ نی یه‌ و حه‌ز ئه‌کات
له‌ داهاتوودا کوڕی ببێت له‌ خه‌ودا ڕیشی ده‌رچێت کوڕی نابێت یان له‌ هاوسه‌ره‌که‌ی جیا ئه‌ بێته‌وه‌ ، ئافره‌تی بێوه‌ ژن له‌خه‌ودا
ڕیشی هه‌بێت پیاوێك بۆ خۆی ئه‌دۆزێته‌وه‌ ، ئه‌وکه‌سه‌ی نه‌خۆش بێت و له‌خه‌ودا سه‌رو ڕیشی بتاشێت چاك ئه‌بێته‌وه‌ و ئه‌گه‌ر
قه‌رزاریش بێت قه‌رزه‌که‌ی ئه‌داته‌وه‌ ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌ خه‌ودا ببینێ ڕیشی زۆر درێژ بووه‌و بی بڕێت و بی کاته‌ جل و به‌رگ و
بیفرۆشێت ئه‌و که‌سه‌ شایه‌تی درۆ ئه‌دات ، سپی بوونی ڕیش نه‌خۆشی ولاوازی یه‌ ، ڕیش له‌ ئاسای دا سپی بێت و له‌خه‌ودا
ببیندرێ ڕه‌ش و جوان و ڕێك و پێکه‌ مانای هێزو تواناو سوربوونه له‌سه‌ر ئه‌نجام دانی ئه‌رك به‌چاکی ، مندالی ساوا له‌ خه‌ودا
ڕیشی درێژ بێت ته‌مه‌نی درێژ ئه‌بێت ، کافر له‌خه‌ودا ڕیشی هه‌بێت تۆبه‌ ئه‌کات .

(15) : قالۆنچه‌ : له‌خه‌ودا دوژمنه‌ . یان خاوه‌ن پاره‌ی حه‌رامه‌ ، هه‌روه‌ها ووتراوه‌ قالۆنچه‌ که‌سێکی کین له‌ دڵ و دڵ ڕه‌قه‌ و
پاره‌ له‌ووڵاتێکه‌وه‌ ئه‌گوازێته‌وه‌ ووڵاتێکی تر ، نێرینه‌که‌ی خزمه‌ت کاری شه‌ڕخوازانه‌ ، قالۆنچه‌ ئافره‌تێکی ناڕه‌حه‌ته‌ و خێری
بۆ که‌س نی یه‌ ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌ خه‌ودا له‌ قالۆنچه‌یه‌ك بدات له‌ ڕاستی دا له‌ ئافره‌تێك ئه‌دات ، قالۆنچه‌ له‌ خه‌ودا ببێته‌ دووپشك
ئه‌و کاته‌ ئه‌بێته‌ دوژمن .

(16) : له‌خۆدان : ئاگادار کردنه‌وه‌یه‌ له‌ بێ ئاگایی وسوود وه‌رگرتنه‌ ، ئافره‌ت له‌ ده‌م وجاوی خۆی بدات مانای ئه‌وه‌یه‌ پاش
ماوه‌یه‌کی زۆر له‌منداڵ نه‌بوونیان کوڕیان ئه‌بێت ، وه‌ك خوای گه‌وره‌ له‌ قورئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ :{{ وبشروه‌ بغلام علیم
فآقبلت آمرآته‌ فی صرة فصکت وجهها ، وقالت : عجوز عقیم }} سوره‌تی الذاریات ئایه‌تی ژماره‌ 29 .
ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا له‌ ده‌م و چاوی خۆی ئه‌دات زوڵم له‌یه‌کێك ئه‌کات ، ئه‌وکه‌سه‌ش هیچ خه‌راپه‌ی له‌ گه‌ڵ دا نه‌کردوه‌ ،
هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه‌ ئه‌و جێ یه‌ی لێدانه‌که‌ی پێ ئه‌که‌وێت توشی نه‌خۆشی ببێت .

(17) : جووتبوون یان سه‌کس کردن : ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ له‌گه‌ڵ خۆی جووت بووه‌ یان سه‌کس ئه‌کات ، پاره‌ی زۆر
خه‌رج ئاکات و له‌گه‌ڵ خزم و که‌س و کاری دا کاری نا ‌ڕه‌واش ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا له‌ گه‌ڵ منداڵ سه‌کس بکات
کاره‌ساتی به‌سه‌ر دێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ گه‌ڵ ئافره‌تێکی ناسیارو جوان وده‌وڵه‌مه‌ند و ڕێك و پێك سه‌کس بکات پاره‌و خێرو خۆشی بۆ دێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ له‌گه‌ڵ برای یان هاوڕێ ی سه‌کس ئه‌کات دوژمنایه‌تی له‌ گه‌ڵ هاوڕێ که‌ی دا ئه‌کات ، زیانی لێ ئه‌که‌وێت ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌ خه‌ودا له‌ گه‌ڵ دایکی سه‌کس بکات دوژمنایه‌تی باوکی ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا له‌گه‌ڵ مردو سه‌کس بکات ئه‌مرێ .

(18) : لیمۆ : له‌ خه‌ودا گله‌ی یه‌ یان یارمه‌تی خواردنه‌ ، ئه‌گه‌ر زه‌رد بێت نه‌خۆشی یه‌ ، ئه‌وکه‌سه‌ی لیمۆی هه‌بێت و نه‌ی خوات ئه‌وه‌ پاره‌یه‌ ، لیمۆی سه‌وز له‌ لیمۆی زه‌رد باشتره‌ ، دار لیمۆش له‌ خه‌ودا پیاوێکی چاك و سوود به‌خشه‌و یان ئافره‌تێکی
ده‌وڵه‌مه‌ندی خێرخوازه‌ .

(19) : سه‌ریین یان بالییف : له‌خه‌ودا خزمه‌ت کاره‌ ، یه‌کێك له‌ خه‌ودا سه‌ریینی بدزرێت یان هاوسه‌ره‌که‌ی یان خزمه‌ت کاره‌که‌ی یه‌کێکیان ئه‌مرن ، هه‌ر چ پیسی و کۆنی و دڕاوی له‌ سه‌رینگا ببیندرێت ئه‌وه‌ هه‌مووی له‌ خزمه‌ت کاره‌که‌ی دا به‌دی ئه‌کرێت ،
هه‌روه‌ها ووتراوه‌ سه‌ریین یان بالییف بۆ پادشاو حاکم و کاربه‌ده‌ست ، ده‌سته‌ی نوسه‌رو کارگێڕو جێگرو خه‌زنه‌داروعه‌مباره‌ ،
هه‌روه‌ها بالییف به‌ مانای منداڵ و ڕاستگۆیی وزیره‌کی زاناکان دێت ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا سه‌ریینێکی پێ بێت و هه‌ڵیگرێت
خێرو خۆشی بۆ دێت ، سه‌ریین یان بالییف له‌ خه‌ودا به‌ مانای هاوسه‌ر وکوڕو دایك وهاوڕی وهه‌سانه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشی دێت .
(20) : زۆران بازی : له‌ خه‌ودا دوژمنایه‌تی یه‌ ، ئه‌گه‌ر زۆران بازی له‌ نێوان پیاوێك وشێرێك دابێت ، ئه‌وه‌ی ئه‌ی باته‌وه‌ حاڵی
له‌وی تریان باشتره‌ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زۆران بازی له‌ نێوان دوو پیاودا بێت ئه‌وه‌ی له‌خه‌ودا ئه‌ی باته‌وه‌ له‌ ڕاستی دا ئه‌دۆڕێ .

(21) : ته‌وقه‌ کردن : له‌ خه‌ودا سوود و به‌ڵێن دان و بایه‌خ دانه‌ به‌ کرده‌وه‌ی چاك .





[/size]

3،800

(1 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

[size=24](1): پژمین یان پشمین :: له‌خه‌ودا دووپات کردنه‌وه‌ی کارێکه‌ که‌ گومانی لێ ئه‌کرێت پژمین مانای مردنی نه‌خۆشه‌ یان غه‌م و خه‌فه‌ته‌ ئه‌وکه‌سه‌ی له‌ خه‌ودا بپژمێ له‌ ته‌نگانه‌دا بێت ڕزگاری ئه‌بێت ،ئه‌گه‌ر هه‌ژار بێت خه‌ڵکی یارمه‌تی ئه‌ده‌ن و دوعای خێری بۆ ئه‌که‌ن ، دوور نی یه‌ پژمین هه‌ڵامه‌ت بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی یه‌ك جار به‌توندی بپژمێ باش نی یه‌ .

(2): هه‌نگوین :: پاره‌یه‌کی حه‌ڵاله‌ ، هه‌روه‌ها شیرینی ئایین و قوڕئان خوێندن و کرده‌وه‌ی چاکه ، هه‌نگوین له‌ ئاسمانه‌وه‌ ببارێت مانای ئه‌وه‌یه‌ ئایین له‌ بوارێکی چاك دایه‌ ، ئه‌ڵێن له‌وانه‌یه‌ هه‌نگوین غه‌م و خه‌فه‌ت و گیروگرفت و حه‌سودی بێت چونکه‌ هه‌نگوین مێش و زه‌رده‌واڵه‌و مێروله‌ کۆ ئه‌کاته‌وه‌ ، هه‌نگوینی پاڵاوتراو له‌سه‌ر ئاگر مانای خێرو خۆشی یه‌ یان پاره‌یه‌کی حه‌ڵاڵه‌و زه‌کاتی له‌سه‌ر دراوه‌ ، یان رێگه‌یه‌کی پاك و ڕاسته‌ ، نه‌خۆش له‌ خه‌ودا هه‌نگوین بخوات چاك ئه‌بێته‌وه‌ ، خواردنی نان به‌ هه‌نگوین ده‌ست که‌وتێکی به‌رده‌وامه‌ ، هه‌روه‌ها ووتراوه‌ هه‌نگوین ماچ کردنی خۆشه‌ویسته‌ .

(3): به‌ندیخانه‌ یان زیندان :: به‌ندیخانه‌ی شه‌ریعه‌ت بێت ئه‌وه‌ پێداویسته‌کانی ئایینه‌ ، به‌ندیخانه‌ی ده‌سه‌ڵات دار بێت غه‌م و خه‌فه‌ته‌ ، زیندانی نه‌ناسراو دونیایه‌ به‌ندیخانه‌ ژنێکی مه‌کر بازه‌ یان مانای بێ ده‌نگی یه‌ یان پیلان گێڕانه‌ بۆ دوژمنان ، به‌ندیخانه‌ گۆڕه‌ یان هه‌ژاری یه‌ یان بینینی دۆست و خۆشه‌ویسته‌ ، ده‌رچون له‌ به‌ندیخانه‌ مانای رزگار بوونه‌ له‌ نه‌خۆشی ، ئه‌ گه‌ر یه‌کێك به‌ڕاستی له‌ به‌ندیخانه‌دا بێت وله‌خه‌ودا ببینێ ده‌رگای زیندانه‌که‌ی کراوه‌ته‌وه‌ و ڕوناکی دێته‌ ژووره‌وه‌ یان ببینێ سه‌ره‌وه‌ی زیندانه‌که‌ی نه‌ماوه‌ ئه‌و که‌سه‌ له‌ به‌ندیخانه‌ رزگاری ئه‌بێت و به‌ڕه‌ڵڵا ئه‌کرێت ، به‌ندیخانه‌ یان زیندان بۆ نه‌خۆش مردنه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا ببینێ له‌ زیندانی ده‌سه‌ڵات دار دا به‌ستراوه‌ته‌وه‌ کاره‌ساتێکی به‌سه‌ر دێت یان غه‌مباره‌و حه‌ز ئه‌کات غه‌مه‌که‌ی نه‌مێنێ ، له‌ زیندان مانه‌وه‌ مردنه‌ ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌ماڵی خۆی دا ببه‌سترێته‌وه‌ رزقی فره‌وان ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ مالێکی نه‌ناسراودا ببه‌سترێته‌وه‌ ژنێکی ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌خوازێ و سوود له‌ پاره‌که‌ی وه‌رئه‌گرێت و کوڕیشی ئه‌بێ ، له‌وانه‌یه‌ به‌ندیخانه‌ دۆزه‌خ بێت .

(4) : ده‌ریا :: له‌ خه‌ودا ده‌سه‌ڵات دار یان لێپرسراوێکی به‌ هێزو به‌ تواناو ترسناك و دادپه‌روه‌ره‌ و خه‌ڵکی پێویستیان پێ یه‌تی ، ده‌ریا بۆ بازرگان کاڵه‌و شت و مه‌که‌ ،بۆ کرێکاریش خاوه‌ن کاره‌که‌یه‌تی ، بینینی ده‌ریا مانای به‌ دی هاتنی هیواو ئامانج و مه‌به‌سته‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی بچێته‌ ناو ده‌ریاوه‌ ئه‌چێته‌ لای ده‌سه‌ڵات دار یان کار به‌ده‌ست ، دانیشتن یان پاڵ که‌وتن له‌سه‌ر ئاوی ده‌ریا مانای ده‌ست خستنه‌ ناو کارو باری ده‌سه‌ڵات داره‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی هه‌موو ئاوی ده‌ریا بخواته‌وه‌ ته‌مه‌ن درێژ ئه‌بێت و دونیای ده‌ست ئه‌که‌وێ ، ئه‌و که‌سه‌ی تا توینێتی ئه‌شکێ ئاوی ده‌ریا بخواته‌وه ته‌مه‌ن درێژ ئه‌بێت و هه‌ندێ پاره‌شی له‌ ده‌سه‌ڵات داره‌وه‌ پێ ده‌گات ، هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریا مانای فێربوونی ئه‌ده‌به‌ ، هه‌ڵگرتنی ئاوی ده‌ریا به‌ تاس یان به‌ قاب یان به‌ مه‌نجه‌ڵ (.....هتد) زۆر باشه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ ده‌ریا بپه‌ڕێته‌وه‌ له‌ دوژمنه‌که‌ی پاره‌ وه‌رئه‌گرێت ، ئاوی ده‌ریا بگاته‌ گه‌ڕه‌کێك و زیانی نه‌ بێت بۆ دانیشتوانی گه‌ڕه‌که‌که‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ کاربه‌ده‌ست یان ده‌سه‌ڵات دار سه‌ردانیان ئه‌کات و پاره‌یان ئه‌داتێ ، خواردنه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریا گوناه و غه‌م و خه‌فه‌ت ناهێڵێ ، ئه‌و که‌سه‌ی میز بکاته‌ ناو ده‌ریا به‌رده‌وام ئه‌بێت له‌ گوناه کردن ، بینینی ده‌ریا له‌ دوره‌وه‌ باش نی یه‌ ، به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریا تا که‌نار مانای زوڵم و زۆرداری کاربه‌ده‌سته‌ و باش نی یه‌ ، که‌م بوونه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریا لاواز بوونی کاربه‌ده‌سته‌ ، که‌وتنه‌ ژێر ئاوی ده‌ریا غه‌م و خه‌فه‌ته‌ ، ئه‌گه‌ر ئاوه‌که‌ش پاك نه‌بێت ئه‌وه‌ خه‌راپ تره‌ ، مه‌له‌وان کردن له‌ ناو ئاوی ده‌ریا هه‌وڵدانه‌ بۆ ده‌رچون له‌ گیرو گرفت ، وون بوونیش له‌ناو ئاوه‌که‌ و یان مردن و خنکان له‌ناو ده‌ریا شه‌هید بوونه ، چونکه‌ خنکاو شه‌هیده‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی بکه‌وێته‌ ناو ئاوی ده‌ریاو نه‌خنکێ جار به‌جار سه‌ری ده‌ربهێنێته‌ ده‌ره‌وه‌ کاروباری دونیای زۆر ئه‌بێت ، له‌وانه‌یه‌ پاره‌و ڕزقی ده‌ست که‌وێت له‌ وانه‌شه‌ گوناهی زۆر بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی ئاوی ده‌ریا بخاته‌ ناو پاپۆڕێك تا پڕ ئه‌بێت ئه‌و که‌سه‌ کوڕێکی ئه‌بێت زۆر ئه‌ژێ ،ئه‌و که‌سه‌ی ئاوی ده‌ریا بخواته‌وه‌ یان ده‌ست نوێژی پێ بشوا کاروباری چاك ئه‌بێت و ئه‌ گه‌ر له‌ زیندان دا بێت ده‌ر ئه‌چێ ،بینینی مردوو له‌ ناو ئاوی ده‌ریا مانای ئه‌و مردوه‌ له‌ ناو دۆزه‌خ دا ده‌سوتێ ، چونکه‌ ده‌ریا به‌ مانای دۆزه‌خیش دێت هه‌روه‌ها ده‌ریا سه‌فه‌ر و پاره‌ و جه‌نگه‌ ، ئاوی ده‌ریا ئه‌گه‌ر شیرین بێت ئاده‌میزادێکی به‌ ئیمانه‌ ئه‌گه‌ر سوێر بێت بێ ئیمانه‌ ، خوای گه‌وره‌ له‌ قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ {{ والبحر المسجور ، ان عذاب ربك لواقع }} سوڕه‌تی الطور/ 6، لێره‌دا خوای گه‌وره‌ سوێند به‌ ده‌ریا ئه‌خوات ئه‌تونین بڵێین ده‌ریا سوێند خواردنه‌ ،ده‌ریا به‌ مانای پیاو و ئافره‌تی ڕه‌وشت خه‌راپ و فێڵ باز دێت ،له‌وانه‌یه‌ باوك و دایکیش بێت ، هه‌روه‌ها ده‌ریا به‌ندینخانه‌ی ئاژه‌ڵه‌ و پیشه‌سازی فره‌وان و شاری کراوه‌یه‌ ، زیادبوونی ئاوی ده‌ریا مانای باران بارینه‌ و شه‌پۆڵی ده‌ریاش توندو تیژی یه‌و باش نی یه‌ .

(5) : پرسه‌ :: بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند زه‌ره‌رو زیانه‌ و بۆ هه‌ژاریش قازانجه‌ ، بۆ ئه‌و که‌سه‌ باشه‌ که‌ گیرو گرفتی هه‌یه‌ ، ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ ئیش و کاریان دا زه‌ره‌ر ئه‌که‌ن پێویستیان به‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خه‌ڵکی هه‌یه‌ ، سه‌ره‌ خۆشی کردن له‌ خه‌ڵکی ئاسایش و هێمنی یه‌ ، پرسه‌ دانانه‌وه‌ بێ ‌هۆ یان بێ کاره‌سات مانای ئه‌وه‌یه‌ ڕووداوێك ڕوو ئه‌دات و پێویستی به‌ پرسه‌ ئه‌بێ .

(6) :بینینی ئافره‌ت وه‌ك پیاو :: ئافره‌تێك له‌ خه‌ودا جل و به‌رگی پیاوله‌ به‌رکات و خۆی وه‌ك پیاو ببینێ باری ژیانی چاك ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر جل و به‌رگه‌که‌ ڕێك و پێك و پوخته‌ نه‌ بێت باری ژیانی ئه‌گۆڕدرێ به‌ڵام به‌ ترس وله‌رز ، ئه‌و ئافره‌ته‌ی له‌ خه‌ودا شێوه‌ی وه‌ك پیاوی لێ بێت بۆ هاوسه‌ره‌که‌ی باشه‌ ، یه‌کێك له‌خه‌ودا وه‌ك گاورو جوله‌که‌ ببیندرێ ئه‌و که‌سه‌ حه‌ز له‌ ئاین و جه‌ژن و خۆشی و شادی ئه‌وان و هاوسه‌رایه‌تی کردنیان ئه‌کات .

(7) : باخه‌وان :: له‌ خه‌ودا پیاوێکه‌ خه‌ڵکی بۆ لای ئافره‌تان بانگ ئه‌کات ، باخه‌وان له‌ خه‌ودا هه‌ڵسوڕێنه‌ری کارو‌باری ئۆردووگاو مزگه‌وت و که‌نیسه‌و قوتابخانه‌ ‌یه‌ .

(8) :باوێشك :: له‌ خه‌ودا کرده‌وه‌ی شه‌یتان و خه‌راپه‌ کاری یه‌ ، هه‌روه‌ها بێ تاقه‌تی و ته‌مبه‌ڵی و نوێژ نه‌کردنه‌ ، ئاده‌میزاد له‌ کاتی نوێژ کردن دا نابێ باوێشك بدات چونکه‌ له‌وانه‌یه‌ شه‌یتان له‌ کاتی باوێشك دان بچێته‌ ناو گیانی ، له‌وانه‌یه‌ باوێشك دان نه‌خۆشی بێت و ئه‌و نه‌خۆشه‌ چاك نابێته‌وه‌ .

(9) : توو :: توو پاره‌یه‌ ، تووی ڕه‌ش پاره‌یه‌کی زۆره‌ و تووی سپی پاره‌یه‌کی که‌مه‌ ، دار توو پیاوێکی پاره‌داره‌و مندالیشی زۆره‌ ، خواردنی توو زۆر باشه‌ .

(10) : پرد :: له‌خه‌ودا زانست و نوێژ و ڕۆژوو ماندو بوونی دونیایه‌ ، هه‌روه‌ها پاره‌و هاوسه‌رو کوڕو دایکه‌ ، پردی گه‌وره‌و له‌ به‌ردو ئاسن درووست کراو
زۆر باشه‌ و پردی بچوك وله‌ خۆڵ دروست کراو ئه‌وه‌نده‌ باش نی یه‌ ، جۆری پرده‌که‌و چۆنی یه‌تی دروست کردنی باش و خه‌راپی ئه‌و خه‌وه‌ ده‌رده‌بڕێ .

(11) : نامه‌ :: نامه‌ ناردن یان نامه‌ وه‌رگرتن پله‌و پایه‌ی به‌رزه‌ ، ئه‌گه‌ر له‌نامه‌که‌دا نوسرابوو له‌ خه‌راپه‌ کاری دورکه‌ره‌وه‌ مانای به‌ دی هاتنی نیازو مه‌به‌سته‌ ، ئه‌گه‌ر نامه‌که‌ مژده‌ی تیا بێت پاشه‌ڕۆژێکی باشی ئه‌بێت و پاره‌ی ئه‌بێت و ژن دێنێ و منداڵیشی ئه‌بێت .

(12) : وورچ :: له‌خه‌ودا که‌م ئه‌ندام و فێڵبازو هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و ئاژاوه‌یه‌ ، هه‌روه‌ها ئافره‌تێکی قه‌ڵه‌وه‌ یان دیل و زیندانی کردنه ، وورچ له‌ خه‌ودا دوژمنێکی بێ ئه‌قڵ ودزێکی فێڵ بازه‌ ، هه‌روه‌ها وتراوه‌ وورچ ئافره‌تێکی له‌ش فرۆشه‌ ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا سواری پشتی بێت زینا ئه‌کات .

(13) : باڵ :: له‌خه‌ودا کوڕه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا ببینێ دوو باڵی هه‌یه‌ دوو کوڕی ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی باڵی بشکێ کوڕه‌که‌ی نه‌خۆش ئه‌که‌وێ ، ئه‌گه‌ر باڵی ده‌رچێت و لێ ببێته‌وه‌ کوڕه‌که‌ی ئه‌مرێ ، فڕین به‌ باڵ سه‌فه‌ره‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی باڵی هه‌بێت و نه‌فڕێ پاره‌ی ده‌ست ئه‌که‌وێ ، ئه‌گه‌ر باڵه‌که‌ قورس بێت و نه‌توانێ پێ ی بفڕێ ئه‌وه‌ گوناهی هه‌یه‌و سزاشی ئه‌بێت .

(14) : فڕیین :: له‌خه‌ودا سه‌فه‌ره‌ ، فڕیین بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی سه‌فه‌رناکه‌ن بێ ئیش و کاری یه‌ ، فڕیین له‌ سه‌ربانێکه‌وه‌ بۆ سه‌ربانێکی تر مانای به‌ جێ هێشتنی پیاوێکی به‌ناوبانگ و چونه‌ لای پیاوێکی تری به‌ناوبانگه‌ ، ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له‌ ماڵی خۆیه‌وه‌ بفڕێت و بچێته‌ مالی پیاوێکی ناسراو ئه‌وه‌ شووی پێ ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ ماڵێکی ناسراوه‌وه‌ بفڕێت و بچێته‌ ماڵێکی نه‌ناسراو ئه‌و که‌سه‌ ئه‌مرێ چونکه‌ ماڵی نه‌ناسراو گۆڕه‌ ، به‌ندکراو له‌ خه‌ودا بفڕێ به‌ڕه‌ڵڵا ئه‌کرێت ، فڕیین به‌ سه‌رکه‌وتویی بێت سه‌فه‌ره‌ ، له‌ خه‌ودا له‌گه‌ڵ باڵنده‌ فڕین هاوڕێیه‌تی کردنی چه‌ند که‌سێکی غه‌ریبه‌ ، ئه‌و که‌سانه‌ی لوت به‌رزن و له‌ خۆیان ڕازین له‌ خه‌ودا بفڕن خه‌وه‌که‌یان قه‌بووڵ نی یه‌ ، پێش بڕکێ له‌ گه‌ڵ یه‌کێك دا بکه‌یت و له‌ کاتی ڕاکردنه‌که‌دا بفڕی زاڵ ئه‌بیت به‌سه‌ری ، فڕین بۆسه‌ر شاخ زۆر باشه‌ و سوودی زۆره‌ ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌ خه‌ودا بفڕێ چی ی له‌ دڵدا بێت بۆی دێته‌ دی ، یه‌کێك له‌ کاتی فڕیین دا بکه‌وێته‌ سه‌ر چی ئه‌ و شته‌ی ده‌ست ئه‌که‌وێ ، یان له‌ باری ئایین دا هه‌ڵه‌ی هه‌یه‌ ، فڕیین له‌ ئاسمان بێ گه‌ڕانه‌وه‌ نه‌خۆشی یه‌ بێ چاك بوونه‌وه‌ و ئه‌نجامیشی مردنه‌ ، فڕیین له‌ خواره‌وه‌ بۆ سه‌ره‌وه‌ بێ باڵ به‌دی هاتنی هیواو مه‌به‌سته ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ ئاستی یه‌ك به‌رزایی بفڕێ بێ ماندوو بوون کاروباری ڕاست ئه‌بێت ، فڕین به‌ باڵ بۆ هه‌مو خه‌ڵکی باشه‌ ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك قاچی له‌ سه‌ره‌وه‌ بێت و سه‌ری له‌خواره‌وه‌ بێت و بفڕێ باش نی یه‌ ، نه‌خۆش بفڕێ ئه‌مرێ .

(15): گوڵ : له‌خه‌ودا پیاوێکی شکۆمه‌ندو به ناو بانگ و به‌ شه‌ڕه‌فه‌ ، یان گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌یه‌ که‌ دوورن لێت ، گوڵ لێکردنه‌وه‌ له‌ باخچه‌ مانای پایه‌ به‌ رزی و به‌ده‌ست هێنانی خۆشه‌ویستی یه‌ ، هه‌روه‌ها گوڵ ئافره‌تێکه‌ یان جیا ئه‌بێته‌وه‌ یان ئه‌مرێ ، هه‌روه‌ها ووتراوه‌ گوڵ بازرگانیه‌ تی یه‌و نامێنێ یان خۆشی و شادی یه‌ بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م به‌رده‌وام ئه‌بێت ، کوڕو کچی گه‌نج له‌ خه‌ودا گوڵیان له‌ سه‌ر سه‌ربێت زه‌ماوه‌ند ئه‌که‌ن ،ڕۆنی گوڵ زیره‌کی یه‌ ، بڕینه‌وه‌ی دارو دره‌ختی گوڵ غه‌م و خه‌فه‌ته‌ ،گوڵی زه‌رد نه‌خۆشی یه‌ ، گوڵی سوریش پاره‌و جوانی یه‌ ، گوڵی سپیش پاره‌یه‌کی که‌مه‌ .

(16): کانی :له‌خه‌ودا ڕزق و خێرو به‌ره‌که‌ته‌و به‌دی هاتنی نیازو مه‌به‌سته‌ ، ته‌قینی یه‌ك کانیاو له‌ناو ماڵ خێرو خۆشی یه‌ به‌ڵام ته‌قینی کانی زۆر له‌ناو ماڵ باش نی یه‌و کاره‌ساته‌ ، هه‌روه‌ها ته‌قینی کانی ئاو له‌ ناو دیواری ماڵه‌که‌ باش نی یه‌ ، ده‌ست نوێژ شوشتن به‌ ئاوی کانی زۆر باشه‌ ، گه‌یشتنی ئاوی کانی بۆ ناو ماڵ خێر و خۆشی و رزقه‌ ئه‌گاته‌ ئه‌و ماڵه‌ .

(17): پێکه‌نین : پێکه‌نین به‌ده‌نگی نزم وه‌ك زه‌رده‌ خه‌نه‌ خؤشی و شادی یه‌ ، پێکه‌نین به‌ ده‌نگی به‌رز گریانه‌ ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك به‌ دڵه‌وه‌ پێ بکه‌نێ مژده‌ی ئه‌وه‌یه‌ کوڕیان ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك له‌سه‌ر خۆ وه‌ك زه‌رده‌ خه‌نه‌ پێ بکه‌نێ ئه‌و که‌سه‌ پیاو چاکه‌ ، ئه‌گه‌ر زه‌وی پێ بکه‌نێ ئه‌و ساڵه‌ کشت و کاڵ باش ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر مردو پێ بکه‌نێ له‌و دونیایه‌ باری زۆر باشه‌ .

(18): ئاو : له‌ خه‌ودا ژیانێکی خۆشه‌ ، بینینی ئاو له‌ناو ماڵ خۆشی و شادی و پاره‌و ماره‌بڕین و زه‌ماوه‌نده‌ ، ئاوه‌که‌ زۆر پاك بێت هه‌رزانی ئه‌بێت ، ئاو خواردنه‌وه‌ زۆر باشه‌ ، ئاو خواردنه‌وه‌ی زۆر ته‌مه‌ن درێژی یه‌ ، هه‌روه‌ها ووتراوه‌ ئاو فیتنه‌و ئاژاوه‌یه‌ له‌ ئایین دا ، ئه‌و که‌سه‌ی به‌رداغێك ئاوی بدرێتێ هاوسه‌ره‌که‌ی کوڕی ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌به‌رداغێك دا ئاوی پاك بخواته‌وه‌ ئه‌و که‌سه‌ له‌هاوسه‌ره‌که‌ی یان له‌ کوڕه‌که‌ی پاره‌ وه‌رئه‌گرێت ، خواردنه‌وه‌ی ئاوی گه‌رم غه‌م و خه‌فه‌ته‌ ، شه‌ربه‌یه‌ك ئاو پاره‌ی هه‌ڵگیراوه‌ ، ئاوی مه‌ند زیندانه‌ ، به‌کارهێنانی ئاوی گه‌رم به‌ڕۆژ ئازارو‌ سزایه‌ به‌ شه‌ویش ترسه‌ له‌ جنۆکه‌ ، ئاوی سوێر ماندو بوونه‌ له‌پێناوێ په‌یداکردنی ڕزق دا ، ئاوی پیس پاره‌ی حه‌رامه‌ ، ئاوی ڕه‌ش باش نی یه‌ ئاوی زه‌رد نه‌خۆشی یه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی ده‌م وچاوی خۆی له‌ ناو ئاودا ببینێ ئه‌و که‌سه‌ له‌گه‌ڵ خزم و که‌س و کاری دا چاکه‌ ئه‌کات ، ته‌ڕبوونی جل و به‌رگ سه‌فه‌ره‌ یان زیندانه‌ ، یه‌کێك هاوسه‌ره‌که‌ی دوو گیان بێت به‌رداغێك ئاوی بدرێتێ و به‌رداغه‌که‌ له‌ ده‌ستی بکه‌وێ و بشکێ ژنه‌که‌ی ئه‌مرێ ، ئه‌گه‌ر ته‌نها ئاوه‌که‌ی بڕژێ و به‌رداغه‌که‌ نه‌شکێ منداڵه‌که‌ی ئه‌مرێ و ژنه‌که‌ی سه‌لامه‌ت ئه‌بێت، خۆ شۆرین به‌ ئاوی سارد تۆبه‌ و چا‌ بوونه‌وی نه‌خۆشی و به‌ڕه‌ڵڵاکردنی زیندانی و ته‌واو بوونی ترسه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی ئاو له‌بیر ده‌ربهێنێ ئه‌و که‌سه‌ به‌ فێڵ پاره‌ی ده‌ست ده‌که‌وی .

(19):ئاوده‌ست (توالێت): شوێنی هه‌سانه‌وه‌و پاك و ته‌میزی یه‌ ، هه‌روه‌ها به‌ مانای گیروگرفت و ڕزگار بوون له‌و گیرو گرفته‌ دێت ، ئه‌گه‌ر ئاوده‌سته‌که‌ بؤنی نه‌بێت ئافره‌تی ئه‌و ماڵه‌ ئافره‌تێکی ڕه‌وشت پاکه‌ ، ئه‌گه‌ر ئاوده‌سته‌که‌ پاك نه‌بێت و بۆنیشی هه‌بێت ئافره‌ته‌که‌ ڕه‌وشتی باش نی یه‌ و له‌ ڕێ لای داوه‌ ، ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆنی هه‌بێت ئه‌و ئافره‌ته‌ زۆر به‌ده‌سه‌ڵاته‌ و به‌سه‌ر مێرده‌کی زاڵه‌و ناو بانگیشی ده‌رکردوه‌ ، قولیی بیری ئاوده‌ست سه‌ختی کاروباری ئه‌و که‌سه‌ ده‌رده‌بڕێ ، ئه‌گه‌ر بیره‌که‌ پڕ بووبێت هاوسه‌ری ئه‌و که‌سه‌ی خه‌وه‌که‌ی بینیوه‌ دوو گیانه‌ ، ئاوده‌ست ماڵین زه‌ره‌رو زیان و هه‌ژاری یه‌ ، بیری ئاوده‌ست پڕ بێت و لێ ی بڕوا ئه‌وه‌ غه‌م و خه‌فه‌ته‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی بکه‌وێته‌ ناو بیری ئاوده‌ست و لێ ی ده‌رنه‌چێ زیندانی ئه‌کرێت ،ئاوده‌ست به‌مانای خزمه‌ت کاری ناو ماڵیش دێت .

(20): ئاوێنه‌ : له‌خه‌ودا خه‌یاڵ و له‌خۆ بایی بوونه‌ ، ئه‌وکه‌سه‌ی ته‌ماشای ئاوێنه‌ بکات و ببینێ ڕیشی ڕه‌شه‌ به‌ڵام خۆی به‌م جۆره‌ نه‌بێت ئه‌و که‌سه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵکی ڕێزی لێ ئه‌گیرێ ، ئه‌و که‌سه‌ی هاوسه‌ره‌که‌ی لێ ی دوور بێت و سه‌یری ئاوێنه‌ بکات هاوسه‌ره‌که‌ی بۆ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر گه‌نج بێت و هاوسه‌ری نه‌بێت ئه‌و که‌سه‌ زه‌ماوه‌ند ئه‌کات ،ئه‌گه‌ر فه‌رمان به‌ری ده‌وڵه‌ت بێت له‌سه‌ر کاره‌که‌ی لا ئه‌بردرێ ، ئه‌و که‌سه‌ی ئاوێنه‌که‌ی بشکێ هاوسه‌ره‌که‌ی ئه‌مرێ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك به‌ چاکی له‌ئاوێنه‌ ته‌ماشای خۆی بکات و بیر بکاته‌وه‌ ئه‌و که‌سه‌ غه‌م و خه‌فه‌تی نامێنێ، ئاوێنه‌ی ژه‌نگاوی باری ژیانی ئه‌و که‌سه‌ ده‌رده‌بڕێ ، ئاوێنه‌ی زێڕین زۆر باشه‌ هه‌روه‌ها ووتراوه‌ ئه‌وکه‌سه‌ی زۆر ته‌ماشای ئاوێنه‌ بکات خوای گه‌وره‌ لێ ی ڕازی نی یه‌ ، نه‌خۆش ته‌ماشای ئاوێنه‌ بکات ئه‌مرێ ، ئافره‌تی دوو گیان ته‌ماشای ئاوێنه‌ بکات کچی ئه‌بێت ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ی ته‌ماشای ئاوێنه‌ بکات کوڕی یان ئه‌بێت ، زیندانی کراو ته‌ماشای ئاوێنه‌ بکات به‌ڕه‌ڵڵا ئه‌کرێت.

(21): ته‌ڵاق : بؤ ئه‌و که‌سه‌ی هاوسه‌ری نه‌بێت مانای گۆڕینی باری ژیانیه‌تی ،بؤ ئه‌وکه‌سه‌ی هاوسه‌ری هه‌بێت مانای ئه‌وه‌یه‌ باری ژیانی باتڵه‌ ، بۆ نه‌خۆشیش مردنه‌ ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا هاوسه‌ره‌که‌ی ته‌ڵاق بدات ده‌وڵامه‌ند ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی یه‌ك جار هاوسه‌ره‌که‌ی ته‌ڵاق بدات و ده‌رفه‌تی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌بێت ئه‌و که‌سه‌ ‌له‌ ئیش و کاری ئێستای دوور ئه‌که‌وێته‌وه‌ ، ئه‌و ئافره‌ته‌ی له‌ خه‌ودا ته‌ڵاق بدرێت ئه‌مرێ .
[/size]

3،801

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

[size=24](1): ماسی : ئه‌گه‌ر ژماره‌ی بزانی ئه‌وه‌ ئافره‌ته‌ ، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی نه‌زانی ئه‌وه‌ پاره‌و ده‌ست که‌وته‌ ، نه‌هه‌نگ وه‌زیری پاشایه‌ چونکه‌ ده‌ریا پاشایه‌ و ماسیش سه‌ربازی پاشایه‌ ، گرتنی ماسی یه‌کی گه‌وره‌ خێرو به‌ره‌که‌ته‌ ، ئه‌و ماسی یه‌ی تۆکڵه‌که‌ی نه‌رمه‌ بۆ ئه‌وکه‌سانه باشه‌ که‌ ئه‌یانه‌وێ خه‌ڵکی هه‌ڵ خه‌ڵتێنن ، ماسی باشه‌ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی نیازی ژن هێنانیان هه‌یه‌ ، ماسی مردو له‌ناو ده‌ریا باش نی یه‌ چونکه‌ نیازو مه‌به‌ست به‌ دی نایه‌ت ، ماسی له‌سه‌ر جێی خه‌ودا ببیندرێ بۆ نه‌خۆش و بۆ ماسی گر باش نی یه‌ ، ماسی گرتن له‌ ناو ئاوی مه‌ند خه‌م و خه‌فه‌ته‌ ، ماسی خواردن به‌ کاڵی زۆر باشه‌ ،ماسی سوێر واتا به‌ خێ گیروگرفته‌ ، ووتراوه‌ ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ماسیه‌کان بگاته‌ چوارئه‌وه‌ ئافره‌ته‌ ئه‌گه‌ر زیاتریش بێت ئه‌وه‌ پاره‌و ده‌ست که‌وته‌ ، ماسی سوره‌وه‌ کراو به‌دی هاتنی داواکاری یه‌ ، ماسی برژاویش سه‌فه‌ر کردنه‌ له‌پێناوی زانست و زانیاری زیاتر ،کڕینی ماسی له‌ ماسی گر یان له‌ماسی فرۆش مانای ژن هێنانه‌ ، له‌ وانه‌شه‌ بینینی ماسی غه‌م و خه‌فه‌ت و نه‌خۆشی بێت .

(2): به‌رز بوونه‌وه‌ :هه‌رچه‌ند سه‌رکه‌ویت و به‌رز ببیته‌وه‌ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش داده‌به‌زی ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك له‌ خه‌ودا ببینێ به‌رز بۆوه‌و چووه‌ ئاسمان تا گه‌یشته‌ ئه‌ستێره‌کان و له‌پاشاندا بووه‌ ئه‌ستێره‌ له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ والی یان سه‌رۆك یان له‌ژیان و ‌مردن دا پله‌و پایه‌ێکی به‌رزی بدرێتێ که‌ شایه‌سته‌یه‌تی ، چونه‌ سه‌ر شاخ غه‌م و په‌ژاره‌یه‌ یان سه‌فه‌ره‌ ، سه‌رکه‌وتن باشه‌و دابه‌زینیش باش نی یه‌ ،

(3): گۆشت : پارچه‌ گۆشت بۆ داهاتوو باش نی یه‌ له‌ وانه‌شه‌ کاره‌ساتێکی ڕابووردو بێت ، هه‌روه‌ها ووتراوه‌ گۆشت رزقێکی خێرایه‌ یان خۆشی و کامه‌رانی یه‌ ، یان ئاشکرا بوونی نهێنی یه‌ ،گۆشتی کوتراو لێدراو به‌ چه‌قۆ بۆ گه‌نج هاوسه‌ره‌ و بۆ ئافره‌تی سك پڕیش کوڕه‌ ، یان تێکه‌ڵ بوونی پاره‌یه‌ له‌گه‌ڵ شه‌ریك و ده‌رکه‌وتنی قازانجه‌ ، گۆشتی کوڵاو پاره‌یه‌ گۆشتی کاڵ ئازارو ژان و نه‌خۆشی یه‌ کڕینی گۆشت له‌ قه‌ساب کاره‌ساته‌ ، گۆشتی ناسك وتازه‌ مردنه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی گۆشتی ئاده‌میزاد بخوات ئه‌وه‌ باسی ده‌کات ،ئافره‌ت گۆشتی خۆی بخوات زینا ده‌کات ، گۆشتی مانگای لاواز نه‌خۆشی یه‌ ، گۆشتی مار پاره‌یه‌ له‌ دوژمنه‌وه‌ دێت ، گۆشتی شێر پاره‌یه‌ له‌ کار به‌ده‌سته‌وه‌ دێت گۆشتی باڵنده‌ی دڕنده‌وگۆشتی به‌راز پاره‌ی حه‌رامه‌ ،گۆشتی کۆن باس کردنی مردوه‌ ، گۆشتی حوشتر پاره‌یه‌ له‌ پیاوێکی که‌له‌گه‌ت ودوژمنێکی به‌ تواناوه‌ دێت ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی گۆشتی حوشتر بخوات له‌ کاربه‌ده‌سته‌وه‌ پاره‌ی بۆ دێت ، هه‌روه‌ها گۆشتی مانگا ماندوبوون و بێ ئیش وکاریه‌ ، ئاسکه‌ی سه‌ربڕاو ئه‌گه‌ر پیسته‌که‌ی لێ کرابێته‌وه‌و گۆشته‌که‌ی پارچه‌ پارچه‌ کرابێت مانای چاوپێکه‌وتنه‌ به‌ که‌سێکی نه‌ناسراو ، ئه‌گه‌ر گۆشتی ئاسکه‌که‌ پارچه‌ پارچه‌ نه‌کرابێ کاره‌ساته‌ ، ئه‌گه‌ر ئاژه‌ڵی سه‌ربڕاو قه‌ڵه‌و بێت ده‌سکه‌وتی پاره‌یه‌ ، خواردنی گۆشتی کاڵ باشه‌ به‌ڵام ته‌نها بینینی باش نی یه‌ ، خواردنی گۆشتی کوڵاو پاره‌یه‌ ، ئه‌گه‌ر لای شێخێك بیخۆیت شکۆمه‌ند و پایه‌ به‌رز ئه‌بیت ، گۆشتی برژاو رزگاربوونه‌ له‌ مه‌ترسی ، گۆشتی مریشك پاره‌یه‌ له‌ ئافره‌تێکه‌وه‌ دێت ، گۆشت هێمن بوونه‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی توڕه‌ن ، چاك بونه‌وه‌ی یه‌ بۆ نه‌خۆش و لاچون و نه‌مانی خه‌م و خه‌فه‌ته‌ ، گۆشتی باڵنده‌ باشه‌ له‌وانه‌یه‌ به‌هه‌شت بێت وه‌ك خوای گه‌وره‌ له‌ قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ {{ وفاکهة مما یتخیرون ، ولحم طیر مما یشتهون }} سوره‌تی الواقعة // 21 ، گۆشتی ماسی رزقێکی خێراو حه‌ڵاڵه‌ ، گۆشتی ئاده‌میزاد سه‌رکه‌وتنه‌ به‌سه‌ر دوژمن ، خوێن و گۆشتی نه‌ناسراو و ئاژاوه‌یه‌ ، ئه‌وکه‌سه‌ی گۆشتی زیادی خۆی بخوات ئه‌وه‌ قازانجه‌که‌ی ئه‌خوات و سه‌رمایه‌که‌ی بۆ ئه‌مێنێته‌وه‌ ، گۆشتی کوڵاو بۆ هه‌ژار پاره‌و ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه‌ .

(4): تاریکی : له‌خه‌ودا ڕێ وون کردن و سه‌رسووڕمانه‌ ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك کافر بێت و له‌ خه‌ودا ببینێ چوه‌ ڕۆشنایی ئه‌و که‌سه‌ ئه‌بێ به‌ موسڵمان ، یان تۆبه‌ ئه‌کات و ڕێگه‌ی ڕاست ئه‌گرێته‌ به‌ر ، ئه‌گه‌ر له‌زیندان دا بێت به‌ڕه‌ڵڵا ئه‌کرێت ،تاریکی مانای زوڵمه‌ ، کێ بچێته‌ تاریکی ئه‌و که‌سه‌زوڵم ئه‌کات ، ئه‌وه‌ی تاریکی ببینێ زو‌ڵمی لێ ئه‌کرێ له‌وانه‌یه‌ تاریکی مانای تاریکی دڵ و چاو بێت .

(5): گۆڕ :: گۆڕ له‌خه‌ودا زیندانه‌ ، زیندانیش گۆڕه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ به‌ زیندویی له‌ ناو گۆڕ دانیشتوه‌ ئه‌و که‌سه‌ دست گیر ئه‌کرێت و زیندانی ئه‌کرێت ،دروست کردنی گۆڕ له‌خه‌ودا مانای ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی خانوه‌ ، گۆڕهه‌ڵکه‌ندن له‌ لایه‌ن بێ هاوسه‌ران ژن هێنانه‌ یان شو کردنه‌ ، گۆڕهه‌ڵکه‌ندن له‌ شوێنێکی بێ دیوه‌ردا مانای دونیای داهاتوه‌ ، چونه‌ ناو گۆڕه‌که‌ش مردنه‌ ،گۆڕی ناسراو کارێکی ڕه‌وایه‌ و گۆڕی نه‌ناسراویش کارێکی ناڕه‌وایه‌ ، گۆڕ هه‌ڵکه‌ندن له‌ سه‌ربان ته‌مه‌ن درێژی یه‌ ،ئه‌وه‌ی سه‌ردانی گۆڕستان بکات سه‌ردانی که‌سێکی به‌ند کراو ئه‌کات ، له‌ خه‌ودا باران ببارێته‌ سه‌ر گۆڕ ئه‌وه‌ ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌یه‌ ، تێك دانی گۆڕێکی به‌ تاڵ مانای چاك بونه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌ یان ته‌مه‌ن درێژی یه‌ ،ئه‌و که‌سه‌ی به‌ زیندویی له‌ ناو گۆڕێك دا بنێژرێ کارو باری تێك ئه‌چێت ، هه‌ڵکه‌ندنی گۆڕێك وپشکنین و گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمه‌که مانای په‌یڕه‌و کردنی رێبازی ئه‌و مردوه‌یه‌ ئه‌گه‌ر مردوه‌که‌ زانا بوبێت ئه‌وه ی خه وه كه شی بینیوه و به دوای ته رمه كه گه ڕاوه ئه ویش زانا ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر مردوه‌که‌ ده‌وڵه‌مه‌ند بوبێت ئه‌ویش ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بێت .

(6): ماچ :: له‌ خه‌ودا ماچ کردن زاڵ بوونه‌ به‌سه‌ر دوژمن ، ماچ کردنی پیاو به‌دی هاتنی ئاواته‌ ، ماچ کردنی منداڵێکی ساوا یان بچکۆله مانای په‌یوه‌نی پته‌وه‌ له‌ گه‌ڵ باوکی ئه‌و منداڵه‌ ، ماچ کردنی ئافره‌ت مانای هاو‌ڕێیه‌تی و دۆستایه‌تی کردنه‌ ‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری ئه‌و ئافره‌ته ، ئه‌گه‌ر پیاوێکی ئاینی یه‌کێکی جوان ماچ کات مانای قوڕئان خوێندنه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا ببینێ خوای گه‌وره‌ ماچی ئه‌کات ئه‌و که‌سه‌ پیاو چاکه‌ و خوای گه‌وره‌ ڕازی یه‌ له‌ کرده‌وه‌کانی ، مردو ماچ که‌یت یان مردو ماچت کات هه‌ردوکی ده‌سکه‌وتی پاره‌یه‌ .

(7): بیبه‌ر :: ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا بیبه‌ر بخوات ژه‌هری ئه‌درێتێ یان کرده‌وه‌یه‌کی ناپه‌سه‌ند ئه‌کات ، هه‌روه‌ها ووتراوه‌ ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا بیبه‌ر بخوات ئیش و کارێکی زۆر ئه‌کات و ماندو ئه‌بێت و پاره‌ی ده‌ست ئه‌که‌وێ ، بیبه‌ری زۆر ئه‌گه‌ر نه‌خورێ پاره‌یه‌ ئه‌گه‌ر بخورێ غه‌م و خه‌فه‌ته‌ چونکه‌ قوڕگ ئه‌سوتێنێ .

(8): هه‌ور :: بینینی هه‌ور له‌ خه‌ودا مانای سه‌فه‌ره‌ به‌ ڕێگه‌ی ده‌ریاوه‌ ، هه‌روه‌ها سه‌رکه‌وتنی ئیمان دارو مردنی نه‌خۆشه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی بچێته‌ سه‌ر هه‌ور ئه‌گه‌ر نه‌خۆش نه‌بێت سه‌فه‌ر ئه‌کات ئه‌گه‌ر بێ هاوسه‌ر بێت زه‌ماوه‌ند ئه‌کات .

(9): ترێ :: ترێ له‌خه‌ودا رزقێکی باش و هه‌میشه‌ی یه‌ ، ئه‌گه‌ر له‌کاتی خۆی دا نه‌بێت رزقێکی حه‌رامه‌ و له‌ پیش کاتی ده‌ست نیشان کراو ئه‌گاته‌ ده‌ستی ، ترێ ی ڕه‌ش رزقێکی کاتی یه‌ ، ئه‌گه‌ر له‌کاتی خۆی دا بێت غه‌م و خه‌فه‌ته‌ ئه‌گه‌ر له‌ کاتی خۆی دا نه‌ بێت نه‌خۆشی یه‌ ، ترێ ی هه‌ڵواسراو به‌ داره‌وه‌ ترسه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ ده‌رگای ده‌سه‌ڵات دار یان سوڵتان ترێ وه‌ر بگرێت لێ ی ئه‌درێ ، ترێ ی سپی زۆر باشه‌ به‌ تایبه‌تی بۆ نه‌خۆش ، خوا‌ردنی ترێ له‌خه‌ودا مانای مه‌ی خواردنه‌وه‌یه مه‌ی خواردنه‌وه‌ ش له‌خه‌ودا مانای ترێ خواردنه‌ .

(10): کوێر بوون :: کوێر بوون له‌خه‌ودا مانای لا دانه‌ له‌ڕێ ێ ڕاست و له‌ئایین ، هه‌روه‌ها کوێر بوون ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ کوێر بووه‌ قوڕئانی له‌بیر ئه‌چێته‌وه‌ ، یه‌کێك ببینێ ئاده‌میزادێك کوێری کرد ئه‌و ئاده‌میزاده‌ی لێ وون ئه‌بێ ، کوێر بوونی بێ ئیمان گۆڕینی بیرو باوه‌ڕیه‌تی ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ هه‌ردو چاوی کوێر بوو په‌یوه‌ندی به‌ خوای گه‌وره‌وه‌ لاواز ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر ده‌وله‌مه‌ند بێت پاره‌ی نامێنێ و ده‌ست کورت ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر ده‌ست کورت و هه‌ژاریش بێت باری ژیانی ئه‌گۆڕدرێ و ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر ئاواره‌ له‌ خه‌ودا کوێر بێت ناگه‌ڕێته‌وه‌ وڵاته‌که‌ی . (7): ڵاڵ بوون :: له‌ خه‌ودا خراپه‌کاری و به‌دکاری یه‌ له‌ ئایین دا ، کێ له‌ خه‌ودا ڵاڵ بێت جوێن به‌ پیاو چاکان ئه‌دات ، یان ئاده‌میزادێکی به‌د کاره‌ ، که‌ڕ بوونیش نه‌زانی و نه‌فامی یه‌ ، ڵاڵ بوون بۆ ئافره‌ت باشه‌ ، ئه‌وه‌ی له‌ خه‌ودا زمانی بگیرێ رزقی فره‌وانتر ئه‌بێت و به‌سه‌ر دوژمنانی دا زاڵ ئه‌بێت .

(11): وێران بوون یان ڕوخان یان کاول بوون :: له‌ خه‌ودا جیابوونه‌وه‌و مردنی که‌س و کاره‌ ، وێران بوونی شارمانای مردنی ده‌سه‌ڵات دار یان گه‌وره‌ی شاره‌که‌یه‌ هه‌روه‌ها مردنی ده‌سه‌ڵات دار یان گه‌وره‌ی شار مانای وێران بوونی شاره‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی خۆی له‌ ناو که‌لاوه‌دا ببینێ چاره‌نوسی له‌ گه‌ڵ میلله‌تێك دا ئه‌بێت ناتوانێ له‌گه‌ڵیان دا بژێ ، ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ شارێك به‌ هۆی بوومه‌له‌رزه‌وه‌ وێران بوو ئه‌و که‌سه‌ حوکمی کوشتنی یه‌کێك ئه‌دات ، ئه‌گه‌ر گوندێکی ئاوه‌دان کراوه‌ وێران بێت و کێلگه‌کانی کشت و کاڵی په‌کیان بکه‌وێت کاره‌ساتێك ڕووئه‌دات ، ئه‌گه‌ر گوندێك به‌ ئاوه‌دانی و به‌ ڕێك و پێکی ببیندرێ مانای ئه‌وه‌یه‌ دانیشتوانی گونده‌که‌ ئیمان دارن ، ڕوخانی دیواری خانو به‌ هۆی لافاو مانای مردنی ئافره‌تێکه‌ ، ئه‌وه‌ی ببینێ خانوه‌که‌ی ڕوخایه‌ سه‌ری ئه‌گه‌ر تۆزو خۆڵی له‌ گه‌ڵ دا ‌بێت ئه‌وه‌ سورێژه‌یه‌ ئه‌گه‌ر هیچی له‌ گه‌ڵ دا نه‌بێت کاره‌ساته‌ ، ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی خانوی ڕوخاو بۆ ئایین و بۆ ژیان باشه‌ ، ڕوخانی خانو به‌ هۆی باو هه‌وا مانای یه‌کێك به‌ ده‌ستی کاربه‌ده‌ستێکی زۆردار ئه‌مرێ ،ڕوخاندی خانو یان بیناێێکی کۆن غه‌م و خه‌فه‌ته‌ ، ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له‌خه‌ودا ببینێ خانوه‌که‌ی ڕوخا هاوسه‌ره‌که‌ی ئه‌مرێ ، هه‌موو جۆره‌ شکان و وێران بوون و روخانی خانو و دیوار کاره‌ساته‌ ، ده‌سه‌ڵات دار ئه‌گه‌ر ببینێ خانوه‌که‌ی ڕوخا له‌سه‌ر کورسی حوکم لا ئه‌بردرێ .

(12): مه‌ڕ ::مه‌ڕ له‌ خه‌ودا کوڕێکه‌ ئامۆژگاری یه‌کانی دایك و باوکی په‌یڕه‌و ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی هاوسه‌ره‌که‌ی دوگیان بێت و مه‌ڕی بدرێتێ کوڕیان ئه‌ بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی مه‌ڕێك سه‌رببڕێت کوڕی خۆی یان کوڕی یه‌کێك له‌ خزمه‌کانی ئه‌مرێ .

(10):که‌وتنه‌ ناو ئاو :: ئه‌وه‌ی له‌ خه‌ودا بکه‌وێته‌ ناو ئاوێکی قول و دابه‌زێته‌ خواره‌وه‌و نه‌گاته‌ بن ئاو ئه‌و که‌سه‌ زۆر ئه‌ژێ و زۆر ئه‌بینێ چونکه‌ ده‌ریا دونیایه‌ ، هه‌روه‌ها ووتراوه‌ که‌وتنه‌ ناو ئاو خێرو خۆشی دێنێ .

(13):پرچ یان قژ :: له‌ خه‌ودا پاره‌و ته‌مه‌ن درێژی یه‌ ، درێژ بوونی قژی سه‌ر مانای ته‌مه‌ن درێژی یه‌ به‌ تایبه‌تی بۆ ئافره‌ت ، که‌زی قه‌رزه‌ ، لابردنی توکی سمێڵ و بن هه‌نگڵ نه‌مانی قه‌رزه‌ یان نه‌مانی غه‌م و خه‌فه‌ته‌ ،هه‌روه‌ها که‌زی به‌ مانای پاره‌ کۆکردنه‌وه‌ش دێت ، ده‌رچونی توك له‌ جێ ی نا ئاسایی باش نی یه‌ ، سه‌رتاشین له‌کاتی حه‌ج دا هێمنی و ئاسایشه‌ ، درێژ بوونی قژی سه‌رباز مانای باش بوون و زیاد بوونی چه‌که‌که‌یه‌تی ، ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ قژی وه‌ك پرچی ئه‌سپه‌ ئه‌گه‌ر دز بێت ئه‌گیرێ یان قژی وه‌ك توکی به‌رازی لێ بێت توشی غه‌م و په‌ژاره‌ ئه‌بێت ،غه‌مبار پرچی درێژ بێت غه‌مه‌که‌ی زیاد ئه‌کات و غه‌مبار تر ئه‌بێ ، یه‌کێك دڵخۆش و کامه‌ران بێت و له‌ خه‌ودا ببینێ قژی درێژ بووه‌ زیاتر دڵخۆش و کامه‌ران ئه‌بێت ، ئافره‌ت پرچی ڕه‌ش بێت هاوسه‌ره‌که‌ی خۆشی ئه‌وێ ، ئافره‌ت سه‌رپۆشه‌که‌ی لادات هاوسه‌ره‌که‌ی لێ دوور ئه‌که‌وێته‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام ببینێ سه‌ری ڕووته‌ هاوسه‌ره‌که‌ی بۆ ناگه‌ڕێته‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر هاوسه‌ریشی نه‌بێت تا مردن شو ناکات ، درێژ بوونی توکی بن هه‌نگڵ مانای به‌دی هاتنی نیازو مه‌به‌ست و ئایین پاکی یه‌ ، ئه‌گه‌ر ئه‌سپێ ی تیا بێت ئه‌وه‌ منداڵه‌ ، ڕوتانه‌وه‌ و که‌م بونه‌وه‌ی توکی سه‌ر باش نی یه‌ ، توك لابردن کاره‌ساته‌ ، قژ چه‌ور کردن به‌ ڕۆن جوانی یه‌ ، ده‌رچونی توك له‌ ناو ده‌ست زۆر باشه‌ ، ئه‌توانین بڵێین قژی سه‌ ر که‌س و کارو هاوسه‌رو کشت وکاڵ و پاره‌یه‌ ، که‌زی ئافره‌ت پاره‌ کۆ کردنه‌وه‌یه‌ ، ده‌رهێنانی ئه‌سپێ له‌ ناو قژی سه‌ر مانای ده‌رکردنی به‌د کارانه‌ له‌ ناوچه‌که‌ ، پرچی جوان کرده‌وه‌ی چاك ده‌رده‌بڕێ ، ئافره‌تی نه‌خۆش له‌ خه‌ودا که‌زی بۆ بکرێت ئه‌مرێ ، پرچی پیاو جوانی و پاره‌ی هه‌میشه‌ی یه‌ ، سپی بوونی توکی گیان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند زه‌ره‌رو زیانه‌ ،ئافره‌ت ببینێ پرچی ڕه‌ش بووه‌ به‌ پاره‌ی هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بێت .

(14): هه‌سانه‌وه‌ :: هه‌سانه‌وه‌ ‌له‌پاش ماندو بوون و هه‌ژاری و ده‌ست کورتی ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه‌ ، هه‌سانه‌وه‌ له‌ خه‌ودا بۆ نه‌خۆش مردنه‌ ، له‌وانه‌یه‌ گیروگرفتیش بێت .

(15): به‌هار :: له‌خه‌ودا پاره‌یه‌ ، یان کوڕێکی ته‌مه‌ن کورته‌ ، یان ئافره‌تێکه‌ هاوسه‌ریه‌تی که‌م ئه‌خاێنێ ، یان ده‌سه‌ڵاتێکه‌و بۆ ماوه‌یکی که‌م به‌رده‌وام ئه‌بێت ، به‌ گشتی ئه‌توانین بڵێین به‌هار خۆشی و شادی و کامه‌رانیکی که‌م خایانه‌ و زۆر زوو له‌ ناو ئه‌چێ و نامێنێ .

(16): مافور یان فه‌رش :: له‌ خه‌ودا ئافره‌تێکی ڕه‌وشت پاکه‌ یان پله‌و پایه‌ی به‌رزی ئایینه‌ .

(17): دابه‌زین یان که‌وتن ::ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌وه‌ بۆ خواره‌وه‌ بێت مانای ئه‌وه‌یه‌ بارو دۆخ له‌ باشه‌وه‌ به‌ره‌و خه‌راب ئه‌چیت ، یان له‌ئافره‌تێکه‌وه‌ بۆ ئافره‌تێکی تر یان له‌ پیشه‌یه‌که‌وه‌ بۆ پیشه‌یه‌کی تر یان له‌ وڵاتێکه‌وه‌ بۆ وڵاتێکی تریان له‌ مه‌زهه‌بێکه‌وه‌ بۆ مه‌زهه‌بێکی ترئه‌گۆڕدرێ ، ئه‌گه‌ر خواردنێکی خۆش یان پیاو چاکێك دابه‌زێته‌ خواره‌وه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ بارو دۆخ به‌ره‌و باشی ئه‌چێت دابه‌زین بۆناو که‌لاوه‌یه‌ك یان بۆ لای ئاژه‌ڵێکی دڕنده‌ باش نی یه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ سه‌ربان بکه‌وێته‌ خواره‌وه‌و ده‌ست و قاچی بشکێ خۆی یان ماڵ و موڵکی یان هاوڕێیه‌کی زه‌ره‌ریان لێ ئه‌که‌وێت.

(18): پۆلیس :: له‌ خه‌ودا پادشای ڕوح کێشانه‌ ، یان غه‌م و خه‌فه‌ته‌ ، پۆلیس له‌گه‌ڵ هاوڕێکانی بێت ترس و خه‌فه‌ت و ئازارو مه‌ترسی یه‌ ، هه‌روه‌ها ووتراوه‌ پۆلیس ده‌سه‌ڵات دارێکی شه‌ڕ خواز و فێڵ بازه‌ .

(19): ئه‌ستێره‌ :: له‌ خه‌ودا مه‌زنترین و به‌شه‌ڕه‌ف ترین که‌سه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ ماڵی خۆی دا ئه‌ستێره‌ی گه‌شاوه‌ ببینێ چه‌ند سه‌رۆك و پێشه‌وا له‌ ماڵی دا کۆده‌بنه‌وه‌ ،ئه‌گه‌ر ئه‌ستێره‌کان گه‌شاوه‌ نه‌بوون ئه‌و سه‌رۆك و پێشه‌وایانه‌ بۆ کاره‌سات کۆده‌بنه‌وه‌ ، که‌وتنی ئه‌ستێره‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ بۆ خواره‌وه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ له‌و جێ یه‌ دا پێشه‌وایه‌ك کاره‌ساتێکی به‌سه‌ر دێت ،ئه‌ستێره‌ پیاوی زاناو ده‌وڵه‌مه‌ندو به‌هێزو ده‌سه‌ڵات دارو شه‌ڕه‌ف مه‌نده‌ ، بینینی ئه‌ستێره‌ی زۆر له‌ماڵه‌وه‌ مانای منداڵی زۆره‌ ، بینینی حه‌وت ئه‌ستێره‌ گه‌شاوه‌کان له‌ ئاسمان دا مانای پیشه‌و بازرگانی وزانست وده‌سه‌ڵاته‌ ، بینینی ئه‌ستێره‌یه‌کی گه‌شاو خێروخۆشی یه‌ .
نه‌مانی ئه‌ستێره‌ له‌ ئاسمان دا بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند زیان وزه‌ره‌ر وهه‌ژاری یه‌ بۆ هه‌ژاریش مردنه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌ستێره‌ی له‌سه‌ر سه‌ر دا بێت له‌ هاوڕێکانی باشتر ده‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی سواری ئه‌ستێره‌ بێت پله‌و پاییه‌ی به‌رز ئه‌بێت ، ئه‌ستێره‌ی ناو ماڵ باش نی یه‌ ، ئه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ بخوات پاره‌ی خه‌ڵکی ئه‌خوات ، قووت دانی ئه‌ستێره‌ جنێو دانه‌ به‌ پیاو چاکان ، مژینی ئه‌ستێره‌ فێربوون و وه‌رگرتنی زانسته‌ له‌ زانایان ، بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ مردنی پاشایه‌ یان روودانی جه‌نگه‌ ، ژماره‌یه‌کی زۆر ئه‌ستێره‌ بکه‌وێته‌ خواره‌وه‌ مانای زۆر که‌س ئه‌مرێ یان ئه‌و که‌سه‌ی خه‌وه‌که‌ی بینیوه ‌که‌چه‌ڵ ئه‌بێت ، بینینی ئه‌ستێره‌ به‌ ڕۆژ ئاشکرا بوونی کرده‌وه‌ی نهێنی و ڕیسوا بوونه‌ ، ئه‌ستێره‌ی سه‌ر له‌ به‌یانی زه‌ماوه‌نده‌ .

(20) : ڕیگا :: ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا ببینێ له‌ ڕێ ی خۆی لای داوه‌ ئه‌و که‌سه‌ باری ئایینی باش نی یه‌ ، ده‌سه‌ڵات دار یان کاربه‌ده‌ست به‌ ڕێ ی سه‌خت دا بڕوات دادپه‌روه‌ری ڕه‌وای باڵی به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا ئه‌کێشێ ، ڕێگه‌ی ڕاست کتێبی خواو سونه‌تی پێغه‌مبه‌ره‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی به‌ڕیگای ڕاست دا بڕوا خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی ئه‌دات ، ڕێگه‌ی زۆرو جۆراو جۆر دوو دڵی و سه‌ر سوڕمانه‌ ، ڕێگای ده‌ریا ڕزگار بوونه‌ له‌ ناخۆشی وگیروگرفت یان ده‌ست که‌وتی حه‌ڵاڵه‌ ، ڕێگای دۆڵ و چه‌م مانای هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و فێڵ بازی یه‌ ، ڕێگای بناری شاخ ڕزگار بوونه‌ له‌ گیروگرفت یان سه‌فه‌ره‌ .

(21): توینیه‌تی :: له‌ خه‌ودا مانای وه‌ستانی بیناکاری و کشت و کاڵه‌ ، هه‌روه‌ها ده‌ست کورتی و هه‌ژاری و نه‌مانی قازانجه‌ ، ئه‌ڵێن توینی بوون خراپه‌کاریه‌ له‌بواری ئایین دا ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك توینی بێت و بیه‌وێت له‌ ئاوی ڕوبار بخواته‌وه‌ و خۆی ئاوه‌که‌ نه‌خواته‌وه‌ له‌ غه‌م وخه‌فه‌ت ڕزگاری ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر توینی بێت و نه‌توانێ له‌ ئاوی ڕوبار بخواته‌وه‌ هیواو نیازو مه‌به‌ستی به‌دی ناێێت ، کوڕ و کچی گه‌نج له‌ خه‌ودا ببینن توینیانه‌ پێویستیان به‌ هاوسه‌ر هه‌یه‌ .

[/size]

3،802

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ زانیاری)

[size=24](1) : باڵا :: ئه و که سه ی له خه ودا ببینی باڵای درێژ بووه ته مه نی درێژ ئه بێت و پاره و زانستی زیاد ئه کات ، ئه گه ربازرگانیش بیت قازانجێکی
باش ئه کات ، کورت بوونه وه ی باڵاش مانای کورت بوونه وه ی ته مه نه چونکه له زه وی نزیك ئه بێته وه ، کورته بالا له خه ودا بالای درێژ بێت
فیتنه و ئاژاوه یه .

(2) : مار و دوپشک پیوه دان :: له خه ودا مار یان دوپشك یان هه ر چی زینده وارێکی تر به یه کێکه وه بدات مانای ئاگاداری یه بو ئه و که سه
که له وانه یه هه ڵه یه کی گه وره بکات .

(3) : شانه :: له خه ودا که سێکی سوود به خشه و به ڵگه ی خێرو خۆشی یه بۆ ئه و که سانه ی که ئه یانه وێت شه ریکایه تی له گه ل که سانی تردا
بکه ن ، قژ شانه کردن زه کاتی پاره یه ، هه روه ها شانه به مانای دادپه روه رو دکتورو وتار بێژ و ئامۆژگاری که ر دیت ، ووتراوه داهێنانی قژ به
شانه خێرو خۆشی و ته مه ن درێژی و پاره وسه رکه وتنه به سه ردوژمنان .

(4) : که ڕبوون :: له خه ودا که م و کوڕی یه له ئایین دا چونکه خوای گه وره ده رباره ی کافره کان له قورئانی پیروزدا ئه فه رموی {{ صُمً
بُكمً عميً }} سوره تی البقره ئایه تی ژماره (18) و ئایه تی ژماره (171) .

(5) : ته لاق :: له خه ودا بو ئه و که سه ی هاوسه ری هه بێت ژیانی باطل و ناره وایه ، بو ئه و که سه ی هاوسه ری نه بیت گورینی باری ژیانه ،
بو نه خوش مردنه ، ئه و که سه ی له خه ودا هاوسه ره که ی ته لاق بدات ده وله مه ند ئه بێت ئه و که سه ی یه ك جار سویندی ته لاق بخوات و
ده رفه تی گه رانه وه ی هه بیت له ئیش و کاری ئیستای دوورئه که ویته وه ، ئه و که سه ی هاوسه ره که ی ته لاق بدات له پله و پایه ی ئیستای
دوور ئه خریته وه ، هه روه ها له خه ودا ژن ته لاق بدرێت ئه مری .

(6): نامه :: له خه ودا نامه وه رگتن و نامه ناردن پله و پایه ی به رزو شکۆمه ندی ده رده برێ ، ئه گه ر نامه که رێنمای وئامۆژگاری بێت وه ك
بڵێ ی له نامه که دا نوسرابیت ئه م کاره بکه یت باشه و ئه م کاره نه که یت باشه ئه وه مانای به دی هاتنی نیازو مه به سته ، ئه و که سه ی
نامه ی بۆ بێت و مژده ی تیا بێت پاره ی ده ست ده که وێ یان ژن دینێ یان کوریان ئه بێت ، ئه و که سه ی له نامه هه لگره که بدات یان لێ ی
توڕه بیێت مانای ئه وه یه ئه وکه سه له ئایین هه ‎ڵگه راوه ته وه یان ئه کوژر‎ێ ، به کورتی نامه چی تیا نوسرابیت ڕوو ئه‌دات .

(7): قوڕئانی پیرۆز:: قوڕئان خوێندن له‌خه‌ودا شکۆمه‌ندی و خۆشی و سه‌رکه‌وتنه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی بێ ئه‌وه‌ی قوڕئانی پێ بێت ئایه‌ته‌کانی قوڕئان بخوێنێ ئه‌و که‌سه‌ له‌سه‌ر هه‌قه‌ و داواکاریه‌ که‌شی ڕه‌وایه‌ و باوه‌ڕی به‌ خوا هه‌یه‌ و حه‌زی له‌ چاکه‌یه‌ و دوره‌ له‌ خه‌راپه‌ کاری ، ئه‌و که‌سه‌ی قوڕئان بخوێنێ و بزانێ چی تیا نوسراوه‌ ئه‌و که‌سه‌ زیره‌که‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی قوڕئانی بۆ بخوێندرێته‌وه‌ و گوێ ی لێ نه‌گرێ یان قه‌بوڵی نه‌کات خوای گه‌وره‌ سزای ئه‌دات یان به‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات داره‌وه‌ ئازار ئه‌کێشێ ، نه‌ خوێنده‌وار قوڕئان بخوێنێ ئه‌مرێ ، خه‌تم کردنی قوڕئانی پیرۆز له‌ خه‌ودا مانای به‌دی هاتنی نیازو مه‌به‌سته‌ ، ئه‌وکه‌سه‌ی ئایه‌تی قوڕئانی پیرۆز له‌سه‌ر گۆزه‌ بنوسێ ئه‌و که‌سه‌ به‌ ئاره‌زوی خۆی قوڕئان شی ئه‌کاته‌وه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی ئایه‌تی قوڕئانی پیرۆز له‌سه‌ر زه‌وی بنوسێ ئه‌و که‌سه‌ کافرو بێ ئیمانه‌ ، خویندن و ده‌رخ کردن و له‌به‌رکردنی ئایه‌ته‌کانی قوڕئانی پیرۆز له‌ خه‌ودا پاره‌و موڵك و ده‌ستکه‌وتی زۆره‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی به‌ چاکی گوێ له‌ قوڕئان خویندنه‌وه‌ بگرێت له‌ شه‌ڕو ئاژاوه‌ دوور ئه‌بێت ، نه‌خۆش له‌خه‌ودا قوڕئان بخوێنێت چاك ئه‌بێته‌وه‌ .

(8): نوێژکردن :: ئه‌وکه‌سه‌ی له‌ بێستانێك یان له‌باغێك نوێژ بکات داوای ڕه‌حمه‌ت له‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌کات ، ئه‌گه‌ر له‌ کێلگه‌ی کشتوکاڵی نوێژبکات
قه‌رزه‌کانی ئه‌داته‌وه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی به‌ دانیشتنه‌وه‌ نوێژبکات نه‌خۆش ئه‌که‌وێ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا بینی له‌ مزگه‌وت نوێژی کردو ده‌رچوه‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌وه‌ مانای خێرو خۆشی یه‌ ، ئه‌گه‌ر له‌ خه‌ودا به‌ سواری ئه‌سپ نوێژ بکات توشی ترسێکی زۆر ئه‌بێت ، مامۆستا و ئیمامی مزگه‌وت له‌کاتی جه‌نگ پێش نوێژی موسولمانان بکه‌ن سه‌رکه‌وتن به‌ ده‌ست دێنن ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك له‌ خه‌ودا ببینێ ئه‌وه‌ کاتی نوێژ هات و به‌سه‌ر چوو جێ یه‌ك نییه‌ نویژی لێ بکات کاروباری ئه‌و که‌سه‌ له‌ باره‌ی دین و دونیا دوا ئه‌خرێت ، ئه‌و که‌سه‌ی به‌ ته‌واوی نوێژه‌که‌ی بکات و سه‌لامیش بداته‌وه ئه‌و که‌سه‌‌
غه‌م و خه‌فه‌تی نامێنێ ، ئه‌گه‌ر نوێژ بکات بێ سه‌لام دانه‌وه‌ هه‌ڵسێت ئه‌و که‌سه‌ ئاگای له‌ سه‌رمایه‌که‌ی نی یه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی به‌ ڕووتی نوێژبکات باش نی یه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا له‌ مزگه‌وت له‌کاتی نوێژ کردن له‌ پێش مه‌لاکه‌ سوجده‌ به‌رێت و هه‌ڵسێته‌وه‌ ئه‌و که‌سه‌ ڕێز له‌ باوك و دایکی ناگرێت و به‌ پێچه‌وانه‌ی خواست و مه‌به‌ستی ئه‌وان هه‌ڵس و که‌وت ئه‌کات ، ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك له‌ خه‌ودا پێش نوێژی پیاوان بکات ئه‌مرێ ، ئه‌و
که‌سه‌ی له‌ کاتی نوێژدا ڕوو له‌ قیبله‌ نه‌کات ئه‌و که‌سه‌ پشتی له‌ ئاینی ئیسلام کردوه‌ ، دوو ڕکه‌عه‌ت نوێژی فه‌رز له‌ خه‌ودا سه‌فه‌ره‌ ، نوێژی به‌یانی
په‌یمان و سوێند خواردنه‌ ، نوێژی نیوه‌ڕۆ تۆبه‌ کردن و به‌دی هاتنی نیازو مه‌به‌سته ، نوێژی عه‌سر سه‌رکه‌وتن و سوێند خواردنه‌ ، نوێژی مه‌غریب
هه‌سانه‌وه‌و به‌دی هاتنی ئامانج و مردنی باوکه‌ یان دایك ، نوێژی عیشا ته‌واو بوونی ته‌مه‌نه‌ یان خۆ ئاماده‌ کردنه‌ بۆ سه‌فه‌ر یان زه‌ماوه‌نده‌ یان ڕۆیشتنه‌
له‌ شوێنێکه‌وه‌ بۆ شوێنێکی تر، نویژی جه‌نازه‌ له‌ خوا پاڕانه‌وه‌یه‌ یان که‌م و کورتی رکعه‌ته‌کانی نوێژه‌ .

(9): به‌ڕۆژوو بوون :: ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا ببینێ به‌ڕۆژووه‌ تۆبه‌ ئه‌کات یان له‌ کفرکردن په‌شیمان ئه‌بێته‌وه‌ یان ئه‌چێته‌ حه‌ج یان کوڕیان ئه‌بێت ،
ئه‌گه‌ر له‌خه‌ودا بینی مانگی ڕه‌مه‌زانه‌و به‌ڕۆژووه‌ ئه‌و که‌سه‌ ئه‌گه‌ر نه‌خوێنده‌وار بێت ئایه‌ته‌کانی قوڕئانی پیرۆز ده‌رخ ئه‌کات ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بێت
چاك ئه‌بێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر غه‌مبار بێت غه‌م و خه‌فه‌تی نامێنێ یان قه‌رزار بێت قه‌رزه‌که‌ی ئه‌داته‌وه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی به‌ڕۆژوو بێت و ڕۆژووه‌که‌ی بشکێنێ
ئه‌و که‌سه‌ یان نه‌خۆش ئه‌که‌وێ یان فێڵ له‌ موسوڵمانێك ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا ببینێ له‌مانگی ڕه‌مه‌زان دا به‌ڕۆژووه‌و به‌ ئه‌نقه‌ست ڕۆژووه‌که‌ی بشکێنێ پیاوێك ئه‌کوژێ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ مانگی ڕه‌مه‌زانه‌و به‌ ڕۆژوو نی یه‌ سه‌فه‌ر ئه‌کات ، نه‌خۆش له‌خه‌ودا ببینێ
به‌ ڕۆژووه‌ چاك ئه‌بێته‌وه‌ .

(10): موسوڵمان :: موسوڵمان بوون له‌خه‌ودا ڕێك و پێکی و ڕاستی ئاینی ئیسلام ده‌رده‌بڕێ ، ئه‌گه‌ر کافرێك له‌خه‌ودا بینی بووه‌ موسوڵمان و ڕوو له‌ قیبله‌ نوێژی کردو له‌خوای گه‌وره‌ پاڕایه‌وه‌ و سوپاس و ستایشی خوای گه‌وره‌ی کرد خوا هیدایه‌تی ئه‌دات و دێته‌ سه‌ر ڕێگه‌ی هه‌ق که‌ ڕێگه‌ی ئاینی ئیسلامه‌ ، هه‌ر کافرێك له‌ خه‌ودا ببیندرێ له‌ به‌هه‌شته‌ یان له‌ ناو پاپۆڕێکه‌ و له‌ ده‌ریادا ئه‌گه‌ڕێ ئه‌بێته‌ موسوڵمان ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا شه‌هاده‌ت بێنێ ئه‌گه‌ر له‌ باوك و دایکی دووریش بێت سه‌ردانیان ئه‌کات .

(11): له‌ خوا پاڕانه‌وه‌ :: له‌ خه‌ودا له‌کاتی نوێژ کردن له‌ خوای گه‌وره‌ بپاڕێیته‌وه‌ مانای فره‌وان بوون و زیاد بوونی ڕزقه‌ ، ئه‌گه‌ر له‌کاتی نوێژدا
نه‌بێت ته‌مه‌ن درێژی و سه‌رکه‌وتنه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا له‌خوای گه‌وره‌ بپاڕێته‌وه‌ خوای گه‌وره‌و میهره‌بان لی ی خۆش ئه‌بێت و منداڵ و پاره‌و سامانی پێ ئه‌به‌خشێ ، ئه‌گه‌ر به‌ ئافره‌تێك بوترێ له‌ خوای گه‌وره‌ بپاڕێوه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ زینا ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی ڕوو له‌ قیبله‌ نوێژ بکات و له‌ خوای گه‌وره‌ بپاڕێته‌وه‌ خوا لی ی قه‌بووڵ ئه‌کات ئه‌گه‌ر ڕوو له‌قیبله‌ نه‌بێت گوناهێك ئه‌کات وله‌ پاشان دا تۆبه‌ ئه‌کات .

(12): دوعا کردن :: ئه‌گه‌ر دوعا کردنه‌که‌ به‌ڕۆژو له‌کاتی نوێژدا بێت ئه‌وه‌ خوا په‌رستنه‌ ، دوعا کردن مانای به‌دیهاتنی نیازو ئامانجه‌ یان کوڕه‌ ، ئه‌گه‌ر دوعاکه‌ به‌ده‌نگی به‌رزوهاوار بوو ئه‌وه‌ مانای گیروگرفت و ئاژاوه‌یه‌ ، له‌ وانه‌یه‌ دوعا کردن به‌ مانای نوێژ کردنیش بێت ، دوعای بێ ده‌نگ کوڕه‌ یان خێرو خۆشی یه .

(13): مزگه‌وت :: له‌ خه‌ودا شوێنی به‌ڕێوه‌ بردنی کاروباری ئاینه‌ هه‌روه‌ها سنووری نێوان حه‌ڵاڵ و حه‌ڕامه‌ یان بازاڕی خه‌ڵکی یه‌ بۆ قازانج کردن ،هه‌ر که‌سه‌و به‌ گوێره‌ی کرده‌وه‌کانی قازانج ئه‌کات، هه‌روه‌ها به‌ مانای هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ دێت که‌ پێویسته‌ ڕێزیان لێ بگیرێ وه‌ك باوك ومامۆستا وزانایان ، هه‌روه‌ها به‌ مانای داد په‌روه‌ریش دێت و جێ ی پاك و ته‌میزی و ڕوو له‌ قیبله‌ کردنه‌ ، مزگه‌وت چاك ترین شوێنه‌ بۆ هه‌سانه‌وه‌و دلنیا بوون و له‌ دوژمنان ئه‌ت پارێزێ ، له‌ خه‌ودا مزگه‌وت دروست کردن خیرو خۆشی یه‌ ، له‌ خه‌ودا مزگه‌وت بڕوخێ سه‌رۆکێك یان زانایه‌ك یان مه‌لای مزگه‌وته‌که‌ ئه‌مرێ .

(14): که‌عبه‌ی پیرۆز:: له‌ خه‌ودا خه‌لیفه‌یه‌ یان وه‌زیر یان سه‌رۆك ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا که‌عبه‌ی پیرۆز ببینێ سه‌ردانی ئه‌کات و خێرو خۆشی بۆ دێت ،ئه‌و که‌سه‌ی له‌ که‌عبه‌ی پیرۆزدا نوێژ بکات خوای گه‌وره‌ ئه‌ی پارێزێ ، ئه‌گه‌ر بچێته‌ ناو که‌عبه‌ی پیرۆز ئه‌چێته‌ لای خه‌لیفه‌ یان وه‌زیر یان سه‌رۆك وده‌ست که‌وتیشی ده‌ست ئه‌که‌وێ ، ڕوخانی دیوارێکی که‌عبه‌ مانای مردنی خه‌لیفه‌ یه‌ ، بینینی که‌عبه‌ی پیرۆز له‌ خه‌ودا مانای ئاسوده‌ی و هێمنی یه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ که‌عبه‌ی پیرۆز هه‌نار بدزێ کارێکی نا ڕه‌وا ئه‌نجام ئه‌دات ، ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ له‌ مه‌که‌دایه‌و مردوه‌کان پرسیاری ئاراسته‌ ئه‌که‌ن ئه‌و که‌سه‌ ئه‌مرێ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ناو که‌عبه‌ی پیرۆزدا کارێکی نا په‌سه‌ند بکات ئه‌وکه‌سه‌ کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر دێت ، ئه‌گه‌ر که‌عبه‌ له‌ماڵی یه‌کێك دا ببیندرێ ئه‌و که‌سه‌ هه‌میشه‌ ناودارو ده‌سه‌ڵات دار ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا ببینێ که‌عبه‌ وێران بووه‌ ئه‌وه‌ نوێژی ته‌رك کردوه‌ ، هه‌ر که‌سێك له‌ خه‌ودا له‌ ده‌وروی که‌عبه‌دا بسوڕێته‌وه‌ پیاو چاکه‌ ، به‌ڕێ که‌وتن به‌ره‌و که‌عبه‌ مانای کرده‌وه‌کانی له‌باره‌ی ئایین و دونیا به‌ره‌و
باشی ئه‌ڕوات ، هه‌روه‌ها که‌عبه‌ به‌مانای مزگه‌وتیش دێت چونکه‌ ماڵی خوایه‌ .

(15): میناره‌ :: له‌ خه‌ودا میناره‌ پیاوێکه‌ ڕێگه‌ی ڕاست نیشانی خه‌ڵکی ئه‌دات ، که‌وتنی میناره‌ مانای مردنی ئه‌و پیاوه‌یه‌ ، یه‌کێك له‌ خه‌ودا له‌سه‌ر میناره‌ بکه‌وێته‌ خواره‌وه‌ ئافره‌تێکی زۆردارو ده‌سه‌ڵات دار ئه‌خوازێ ، بانگ دان له‌سه‌ر میناره‌ سه‌ربه‌رزی و شکۆمه‌ندی یه‌ ، به‌ ته‌زبیحه‌وه‌ له‌سه‌ر میناره‌ دانیشتن و خواپه‌رستن خێرو خۆشی یه‌ .

(16): مشك : مشك له‌خه‌ودا ئافره‌تێکی ڕه‌وشت خراپه‌ ، یان ئافره‌تێکی نه‌فره‌ت لێ کراوی جوله‌که‌یه‌ ، یان پیاوێکی جوله‌که‌یه‌ یان دزه‌ ، مشکی زۆر رزقه‌ ئه‌وه‌ی له‌ خه‌ودا ببینێ مشکێکی زۆر له‌ ماڵیدایه‌ رزقی فره‌وانترئه‌بێت ،ئه‌گه‌ر مشك له‌ ماڵی ده‌رچێت رزقی که‌م ئه‌بێ ،ئه‌وکه‌سه‌ی ببێته‌ خاوه‌ن مشکێك خزمه‌ت کارێکی ئه‌بێ ،مشکی ڕه‌ش و سپێ مانای شه‌و و ڕۆژه‌ ، مشك ئه‌گه‌ر ڕه‌نگیان وه‌ك یه‌ك بێت ئافره‌تن ،هات و چۆی مشکی ڕه‌ش و سپی ته‌مه‌ن درێژیه‌ سپی ڕۆژه‌و ڕه‌شیش شه‌وه‌ ، هه‌روه‌ها ووتراوه‌ مشك که‌س و کارو منداڵی ناو ماڵن ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا مشکێ بکوژێ به‌سه‌ر ئافره‌تێکی خراپه‌ کار زاڵ ئه‌بێت ، ئه‌وکه‌سه‌ی به‌ تیر یان به‌ به‌رد له‌ مشکێك بدات ئافره‌تیکێ خراپه‌ کار به‌ نهێنی هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێ ، بینینی مشکی زۆر له‌ جێیه‌کی لار یان له‌ ناو بیرێك مانای ته‌مه‌ن کورتی یه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی مشکی زۆر له‌ ماڵی دا ببینێ چه‌ند ئافره‌تێك ئه‌چنه‌ ماڵی و ئه‌و ئافره‌تانه‌ بێ سوودن ، وه‌رگرتنی پێستی مشك پاره‌یه‌کی که‌مه‌ له‌ ئافره‌تێکی خراپه‌کار.

(17): میوه‌ : له‌ خه‌ودا ژن هێنانه‌ یان شوو کردنه‌ ، وه‌ك خوای گه‌وره‌ له‌قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ {{ ان اصحاب الجنة الیوم فی شغل فاکهون. هم وازواجهم فی ظلال علی الارائك متکئون }} سوره‌تی یس// 55 و 56 ، میوه‌ی ته‌ڕ ڕزقێکی کاتی یه‌ چونکه‌ زوو تێك ئه‌چێت ، میوه‌ی ووشك رزقێکی زۆر و هه‌میشه‌ی یه‌ ، میوه‌ بۆ هه‌ژار ده‌وڵه‌مه‌ند بونه‌ و بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندیش پاره‌ی زیاتره‌ ، ئه‌وکه‌سه‌ی ببینێ میوه‌ فڕێ ئه‌درێته‌ سه‌ری ئه‌و که‌سه‌ به‌ خێر خوازئه‌ناسرێ و به‌ ناو بانگ ئه‌بێت .

(18):خه‌ڵوز : له‌ خه‌ودا پیاوێکی ترسناکه‌ ، هه‌روه‌ها ووتراوه‌ پاره‌ی حه‌رامه‌ ،یان رزقێکه‌ له‌ سولتانه‌وه‌یه‌ ،ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ خه‌ڵوز ئاگری گرت ئه‌و که‌سه‌ له‌لایه‌ن سولتان یان کاربه‌ده‌سته‌وه‌ تاقی کراوه‌ته‌وه‌ و زوڵمیشی لێ کراوه‌ و به‌زۆر پاره‌ی لێ سه‌ندراوه‌ ، خه‌ڵوز له‌ زستان پاره‌یه‌ ئه‌و که‌سه‌ی خزمه‌ت کارێکی ڕه‌ش پێستی بدرێتێ ئه‌وه‌ چه‌ند کیسه‌یه‌ك خه‌ڵوزی بۆ دێت ، ئه‌و شته‌ی له‌ ناو ئاگر بسوتێ بینینی باش نی یه‌ .

(19): ته‌ڵه‌ : پیاوێکی که‌م ئیمان و ده‌ست بڕو فێڵ بازه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی ته‌ڵه‌ بۆ چۆله‌گه‌یه‌ك دانێته‌وه‌ پیاوێکی گه‌وره‌ هه‌ڵئه‌خه‌ڵه‌تێنێ ، ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له‌ خه‌ودا بینی ته‌ڵه‌ دائه‌نێته‌وه‌ که‌ باڵنده‌یه‌ك ئه‌گرێ باڵنده‌که‌ یه‌ك سه‌ر ئه‌فڕێ ،ئه‌و ئافره‌ته‌ حه‌ز ئه‌کات له‌ مێرده‌که‌ی منداڵی بێت به‌ڵام منداڵه‌که‌ له‌ ناو سگی نا چه‌سپێ ودروست نابێ .

(20): چه‌ك : له‌ خه‌ودا سه‌رکه‌وتنه‌ ، یان لاچونی نه‌خۆشی یه‌ ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك له‌ ناو خه‌ڵکێکی زۆری بێ چه‌ك دا چه‌کی هه‌ڵگرتبێ ئه‌و که‌سه‌ به‌ گوێره‌ی چۆنیه‌تی جۆری چه‌که‌که‌ ئه‌بێته‌ سه‌رۆکی ئه‌و خه‌ڵکه‌ ، ئه‌گه‌ر بینی خه‌ڵکی ته‌ماشای ئه‌که‌ن و ئه‌ویش چه‌کی هه‌ڵگرتوه‌ ئه‌و خه‌ڵکه‌ حه‌سودی پێ ئه‌به‌ن ، ئه‌گه‌ر خه‌ڵکه‌که‌ هه‌موویان پیرو به‌ ته‌مه‌ن بوون ئه‌وانه‌ دۆست و هاورێن ،ئه‌گه‌ر گه‌نج بوون ئه‌وانه‌ دوژمنن ، ئه‌وه‌ی ببینێ چه‌کی هه‌ڵگرتوه‌و ئه‌توانێ به‌کاریشی بێنێ نیازو مه‌به‌ستی به‌دی دێت ،چه‌ك بۆ نه‌خۆش مردنه‌ ، له‌وانه‌یه‌ چاك سازی ئایین بێت ،ئه‌گه‌ر ترسی له‌گه‌ڵ بێت بۆ نه‌خۆش چاك بونه‌وه‌یه‌ ،ئه‌گه‌ر سه‌فه‌ری کردبێت به‌ سه‌لامه‌تی ئه‌‌گه‌ڕێته‌وه .

(21): شه‌کر : شه‌کر له‌خه‌ودا خۆشی و شادی و چاك بوونه‌وه‌ی نه‌خۆش و نه‌مانی خه‌م و خه‌فه‌ت و به‌ دی هاتنی هیواو ئامانجه‌ ، ئه‌گه‌ر ئافره‌تیش بێت ئافره‌تێکی خانه‌دانه‌ ، ئه‌گه‌ر کوڕیش بێت ئه‌و کوڕه‌ زیره‌ك و داناو زانیاره‌و به‌شداری له‌ به‌هره‌و هونه‌ری خه‌ڵکی دیکه‌ ده‌کات ، ئه‌گه‌ر پاره‌ش بێت پاره‌یه‌کی حه‌ڵاڵه‌ ، شه‌کر له‌ خه‌ودا پاره‌یه‌ ، شه‌کری زۆر ئاژاوه‌یه‌ ، شه‌کر فرۆشتن باش نی یه‌ .
[/size]

3،803

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

[size=24](1): له‌دایك بوون :: ئه‌گه‌ر پادشا له‌ خه‌ودا ببینێ هاوسه‌ره‌که‌ی کوڕێکی بوو به‌مه‌رجێك هاوسه‌ره‌که‌ی دووگیان نه‌بێت پادشا سامان و موڵك و پاره‌ی زۆری
ده‌ست ده‌که‌وێ ، ئافره‌تی دووگیان له‌ خه‌ودا ببینێ کوڕی بوه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ کچی ئه‌بێت ، له‌ خه‌ودا له‌دایك بوونی کوڕ غه‌م و خه‌فه‌ته‌ له‌ دایك بوونی کچیش
خۆشی و کامه‌رانی و ڕزگار بوونه‌ له‌ گیرو گرفت ، نه‌خۆش له‌ خه‌ودا ببینێ له‌دایك بوو ئه‌مرێ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ی دوو گیان بوو کوڕیان ئه‌بێت ،
ئه‌گه‌ر پیاو له‌خه‌ودا ببینێ کوڕێکی بوو نه‌خۆش ئه‌که‌وێت یان غه‌م و خه‌فه‌تی نامێنێ ، ئافره‌تی دووگیان له‌خه‌ودا پشیله‌ی ببێت منداڵه‌که‌ی گه‌وره‌ بێت دز
ده‌رده‌چیت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ منداڵی ئه‌بێت ئه‌گه‌ر ده‌ست کورت و هه‌ژار بێت ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بێت ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندیش بێت هه‌ژار ئه‌بێت . . . .

(2): مێش هه‌نگوین ::له‌ خه‌ودا مرۆڤیکی کاسبکار و به‌ به‌ره‌که‌ته‌ و مه‌ترسیشی هه‌یه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی هه‌نگوین ده‌رکات پاره‌ی حه‌ڵاڵی ده‌ست ئه‌که‌وێ ، ئه‌گه‌ر
هه‌موو هه‌نگوینه‌که‌ی بردو به‌شی مێش هه‌نگوینه‌کانی به‌ جێ نه‌هێشت ئه‌و که‌سه‌ زوڵم له‌ خه‌ڵکی ئه‌کات ، مێش هه‌نگوین بۆ سه‌رباز مانای دوژمنه‌ ، ئه‌و
که‌سه‌ی میش هه‌نگوین بکوژێ به‌سه‌ر دوژمن دا زاڵ ئه‌بێت ، کوشتنی مێش هه‌نگوین بۆ جوتیار باش نی یه‌ ، چونکه‌ سه‌رچاوه‌ی ڕزقی یه‌تی ، هه‌روه‌ها
مێش هه‌نگوین به‌ مانای باج و زاناش دێت ، مێش هه‌نگوین له‌ خه‌ودا به‌ مانای سوپای موسڵمانان دێت ، کوله‌ش به‌ مانای سوپای کافران دێت . . . . . . .

(3): شه‌م شه‌مه‌ کوێره‌ :: له‌خه‌ودا به‌ مانای کویر بوون و تاریکی دێت له‌وانه‌شه‌ منداڵی زینا بێت چونکه‌ شه‌م شه‌مه‌ کوێره‌ش وه‌ك ئاده‌میزاد له‌ خۆڵ بووه‌و
شیر ده‌ره‌ ، له‌ وانه‌یه‌ بینینی شه‌م شه‌مه‌ کوێره‌ خۆ پارازتن بێت له‌ دزی و هه‌واڵی ناخۆش ، بینینی شه‌م شه‌مه‌ کوێره‌ رزق و به‌ره‌که‌ت که‌م ئه‌کاته‌وه .

(4): مه‌سینه‌ :: تۆبه‌ی یاخی بوانه‌ ، مه‌سینه‌ی زۆر کرده‌وه‌ی چاکه‌ به‌ره‌و ڕێگه‌ی به‌هه‌شت ئه‌ت بات ، هه‌روه‌ها به‌ مانای له‌دایك بوونی کوڕ و خۆشی دێت.

(5): ڕووخان :: ڕووخانی خانو له‌ خه‌ودا مانای مردنی خاوه‌ن خانوه‌که‌یه‌ ، مردنی خاوه‌ن خانو له‌خه‌ودا مانای ڕووخانی خانوه‌که‌یه‌تی، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا
ببینێ خانوێك یان بینایه‌کی کۆن ئه‌ڕوخێنێ توشی شه‌ڕو ئاژاوه‌و غه‌م و خه‌فه‌ت ئه‌بێت ، یان له‌ خه‌ودا ببینێ خانوه‌که‌ یان به‌شێکی خانوه‌که‌ ڕوخایه‌ سه‌ری
له‌و خانوه‌دا یه‌کێك ئه‌مرێ یان خاوه‌ن خانوه‌که‌ کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر دێت ، ئافره‌ت له‌ خه‌ودا ببینێ خانوه‌که‌ی ته‌پخ بوه‌ سه‌ری میرده‌که‌ی ئه‌مرێ .

(6): پیسی ی :: له‌ خه‌ودا پیسی ی له‌سه‌رگیان یان له‌سه‌ر جل وبه‌رگ یان له‌سه‌ر پرچ ببیندرێ غه‌م و خه‌فه‌ته‌ ، جل وبه‌رگی پیس تاوان و گوناهه‌ ، ئه‌و
که‌سه‌ی جل و به‌رگی بشوات و پاکی کاته‌وه‌ تۆبه‌ ئه‌کات ، پاك کردنه‌وه‌ی گوێچکه‌ مانای مژده‌ی هه‌واڵێکی خۆشه‌ ،مردو جل وبه‌رگی پیس بێت باش نی یه‌ .

(7) : خواردن ::هه‌موو خواردنێکی زه‌رد له‌خه‌ودا بۆ ئه‌و که‌سه‌ی بیخوات نه‌خۆشی یه‌ ، ته‌نها ئه‌و خواردنه‌ نه‌بێت که‌ به‌ گۆشتی باڵنده‌ دروست ده‌کرێت ، خواردنی سپی له‌ خواردنی ترش باشتره‌ ، خواردنی شایی مژده‌یه‌ و خواردنی پرسه‌ش غه‌م و خه‌فه‌ته‌ ، ئه‌و خواردنه‌ی کات و شوێنی تایبه‌تی نه‌بێت ڕزقه‌ ، به ڵام ئه‌گه‌ر شوێن و کاتی هه‌بێت وه‌ك باینجان و کووله‌گه‌ ڕزقێکی ده‌ست نیشان کراوه‌ ، خواردنی زانا زانست و به‌ره‌که‌ته‌ ، خواردنی پۆلیسیش حه‌رامه‌ ، خواردنی هه‌ژار تۆبه‌یه‌ ، ئه‌و خواردنه‌ی به‌ گۆشت دروست کرابێت بۆ هه‌ژار ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه‌ ، خواردنی بێ گۆشتیش خوا په‌رستنه‌ ، خواردنی تاڵ و ترش گۆڕینی هاوسه‌رو کار و پیشه‌یه‌ ، خواردنی ترش ئه‌گه‌ر نه‌خورێت نه‌خۆشی یه‌ ئه‌گه‌ر بخورێت و سوپاس و ستایشی خوای گه‌وره‌ بکرێت ڕزگار بوونه‌ له‌ غه‌م و خه‌فه‌ت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ ناو قابی زێڕ یان زیو خواردن
بخوات ئه‌گه‌ر قه‌رزاربێت قه‌رزه‌که‌ی زیاد ئه‌کات ، خواردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خۆشی یه‌ ، ئه‌و خواردنه‌ی قوت ئه‌درێت و
له‌ خه‌ودا بجوێت مانای که‌م ته‌رخه‌می و ته‌مه‌ڵی یه‌ له‌ کارکردن و قازانج دا ، ئه‌و خواردنه‌ی بجوێت و له‌ خه‌ودا قوت
بدرێت مانای ئایین و نزیك بوونه‌وه‌ی کۆتایی ته‌مه‌نه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی به‌ده‌ستی ڕاست خواردن بخوات ، ڕێگه‌ی سوونه‌و شه‌ریعه‌ت په‌یڕه‌و ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا به‌ده‌ستی چه‌پ خواردن بخوات ڕیز له‌ دوژمن ئه‌گرێت و هاوڕێکانی
پشت گوێ ئه‌خات ، ئه‌و که‌سه‌ی به‌ده‌ستی خه‌ڵکی خواردن بخوات ، به‌ یارمه‌تی خه‌ڵکی ڕزق و پاره‌ی ده‌ست ده‌که‌وێ
یان نه‌خۆش ئه‌که‌وێت وناتوانێ به‌ ده‌ستی خۆی خواردن بخوات ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا خواردنی خه‌راب بخوات ڕێزی
لێ ناگیرێ ، داوه‌ت کردن بۆ خواردن مانای هه‌سانه‌وه‌یه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی داوه‌ت بکرێت بۆ خواردنی ئێواره‌ فێڵ له ‌ یه‌کێك
ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی گۆشتی خۆی بخوات پاره‌ی کۆکراوه‌ی خۆی ئه‌خوات ، ئه‌گه‌ر گۆشتی کاڵی یه‌کێکی تر بخوات ئه‌و که‌سه‌ هه‌ڵ ئه‌خه‌ڵتێنێ یان یه‌کێکی تر، ئه‌گه‌ر گۆشته‌که‌ کوڵاو بێت یان برژاو پاره‌ی خه‌ڵکی ئه‌خوات

(8) : سه رما ::له‌ خه‌ودا ده‌ست کورتی وهه‌ژاری یه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا له‌به‌ر سێبه ردا بێت و له‌ سه‌رما بچێته‌ به‌ر هه‌تاو ، له‌ هه‌ژاری یه‌وه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌به‌ر هه‌تاو بچێته‌ سێبه‌رله‌ غه‌م و خه‌فه‌ت رزگاری ئه‌بێت ،
له‌ وه‌رزی هاوین دا خه‌و بینین به‌ سه‌رما رزق و پاره‌یه‌ ئه‌و که‌سه‌ی سه‌رمای بێت و بای بۆ بێت زیاتر ده‌ست کورت و هه‌ژار ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی به‌ ئاگر خۆی گه‌رم کاته‌وه‌ کاروباری ده‌سه‌ڵات دار به‌ڕیوه‌ ئه‌بات ، خۆ گه‌رم کردنه‌وه‌ به‌
ئاگری خه‌ڵوز مانای خواردنی پاره‌ی هه‌تیوه‌ ، خۆ گه‌رم کردنه‌وه‌ به‌ دوکه‌ڵ مانای گیرو گرفته‌ ، سه‌رمای زۆرله‌زستان
هیچ مانای نی یه‌ ، ئه‌گه‌ر له‌زستان دا نه‌بێت مانای سه‌فه‌ر نه‌ کردنه

(9) : کاڵه ك ::‌له‌ خه‌ودا که‌سێکی غه‌مباره‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی بیبینێ تووشی غه‌م و خه‌فه‌ت ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی کاڵه‌ك بخوات له‌ زیندان ده‌رده‌چێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا ده‌ست بۆ ئاسمان به‌رز کاته‌وه‌و کاڵه‌گێك وه‌رگرێت ،داوای پاره‌و
ماڵ و موڵك ئه‌کات و خیرا ده‌ستی ده‌که‌وێ ، کاڵه‌ك له‌ خه‌ودا باشه‌ بۆ دڵداری و خۆشه‌ویستی ، هه‌روه‌ها کاڵه‌ك به‌ مانای
بێ کاری و ده‌ست به‌تاڵیش دێت ، ئه‌گه‌ر کا‌ڵه‌ك فڕێ بدرێته‌ ماڵێك چه‌ند کاڵه‌ك بێت له‌و ماڵه‌ ئه‌وه‌نده‌ که‌سه‌ ئه‌مرێ ،
کاڵه‌ك نه‌خۆشی یه‌ ، کاڵه‌گی سه‌وزی پێ نه‌گه‌یشتوو کوڕه‌ یان هاوسه‌ر ، کاڵه‌گی زه‌رد ئافره‌ته‌ یان پیاوێکی باشه

(10) : پرد ::‌له‌ خه‌ودا ڕێگه‌ی ڕاست و ڕۆشنی ئایینه‌ ، یان زانست و نوێژ و ڕۆژووه‌ ، پرد له‌خه‌ودا ئه‌و کرده‌وانه‌یه که‌ مرۆڤ به‌ره‌و ڕێگه‌ی ڕاست ئه‌بات وله‌ ئازاری کاروباری دونیا ڕزگاری ئه‌کات ، به‌ مانای پاسه‌وان و ده‌رگا وان و
دایك وکوڕو هاوسه‌ر وپاره‌ش دێت ، پردی دروست کراو له‌ به‌رد که‌سێکی ده‌سه‌ڵات داره‌ ، ئه‌گه‌ر پرده‌که‌ زۆر بچوك بێت پاسه‌وان و ده‌رگاوانه‌ ، ئه‌گه‌ر پردێکی دروست کراو له‌به‌رد له‌ خه‌ودا بگۆڕدرێ و ببێته‌ بردێکی دروست کراو له‌
قوڕ و خۆڵ ئه‌و که‌سه‌ی خه‌وه‌که‌ی بینیوه‌ باری ژیانی تێك ئه‌چێت ، ئه‌گه‌ر به‌ پێجه‌وانه‌وه‌ پردێکی دروست کراو له‌ قوڕ
له‌ خه‌ودا ببێته‌ پردێکی دروست کراو له‌ به‌رد یان چیمه‌نتۆو ئاسن باری ژیانی زۆر باش ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا
ببێته‌ پرد پایه‌ به‌رز وشکۆمه‌ند ئه‌بێت وخه‌ڵکی پێویستی پێ ئه‌بێت

(11) : مۆرانه ::له‌ خه‌ودا کێشه‌ی زانسته‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا کیسه‌که‌ی یان گۆچانه‌که‌ی مۆرانه‌ی لێدات ئه‌مرێ

(12) : زێڕ ::بینینی زێڕ له‌خه‌ودا باش نی یه‌ و ئه‌ڵێن غه‌م و خه‌فه‌ته‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی هه‌ندێ زێڕ به‌ خۆوه‌ بکات هه‌ندێ
که‌س خزمایه‌تی له‌گه‌ڵ دا ئه‌که‌ن و شایه‌سته‌ی ئه‌و خزمایه‌تی یه‌ نین ، ئه‌و که‌سه‌ی پارچه‌یه‌ك زێڕ وه‌ربگرێت ئه‌وه‌نده‌ی
ئه‌و زێڕه‌ غه‌م و خه‌فه‌تی بۆ دێت ، ئه‌گه‌ر زێڕه‌که‌ زۆر بێت ئه‌و که‌سه‌ پایه‌ به‌رز ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا ببینێ
ماڵه‌که‌ی له‌ زێڕ دروست کراوه‌ ئه‌و که‌سه‌ ئه‌سوتێ ، زێڕ تواندنه‌وه‌ شه‌ڕ وئاژاوه‌یه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی هه‌ردوو ده‌ستی ببێته‌
زێڕ هه‌ردوو ده‌ستی ئیفلیج ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی چاوی زێڕ بێت کوێر ئه‌بێت ، جاری وا ش هه‌یه‌ زێڕ به‌ مانای خۆشی
و شادی و رزق و کرده‌وه‌ی چاك دێت ، زیو ببێته‌ زێڕ زۆر باشه‌ ، زێڕ و زیو نی یه‌ت پاکی یه

(13) : سه فه ر::‌له‌ خه‌ودا ڕه‌وشتی خه‌ڵکی ده‌رئه‌بڕێ ، سه‌فه‌ر مانای گۆڕینی باری ژیانه‌ ، هه‌ژار له‌ خه‌ودا سه‌فه‌ر بکات ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بێت ، گه‌ڕانه‌وه‌ش له‌ سه‌فه‌ر تۆبه‌یه‌ یان به‌دی هاتنی نیاز و مه‌به‌سته‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی بچێته‌ خانوێکی نه‌ناسراو
سه‌فه‌ر ئه‌کات ، نه‌خۆش سه‌فه‌ر کات بۆ جێ یه‌کی دوور یان بچێته‌ خانوێکی نه‌ناسراو ئه‌مرێ

(14) : کفن ::بینین و کڕینی کفن له‌ خه‌ودا مانای پاك و خاوێنی و ڕه‌فتار و هه‌ڵس و که‌وته‌ ، بۆ ئه‌و که‌سه‌ی هاوسه‌ری نه‌بێت خوازبینی و زه‌ماوه‌نده‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی کفن له‌به‌ر کات زینا ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی کفنه‌که‌ی سه‌رو قاچی دانه‌پۆشێت
فسادو خراپه‌ کاری ‌ له‌ ئایین دا هه‌یه‌ ، مردو هه‌رچه‌ند کفنه‌که‌ی که‌م بێت له‌ تۆبه‌ کردن نزیکه

(15) : شه کر ::‌له‌ خه‌ودا خۆشی و شادی وچاك بوونه‌وه‌ی نه‌خۆش و نه‌مانی غه‌م و خه‌فه‌ت و به‌دی هاتنی نیازو مه‌به‌سته‌ ،
به‌ مانای ئافره‌تیش بێت ئافره‌تێکی جوان و زیره‌که‌ ، ئه‌گه‌ر به‌ مانای کوڕیش بێت کوڕێکی زاناو لێ هاتو و هونه‌رمه‌نده‌ ،
ئه‌گه‌ر پاره‌ش بێت پاره‌یه‌کی حه‌ڵاڵه‌ ، شه‌کر فرۆشتن باش نی یه‌ و شه‌کری زۆر شه‌ڕ و ئاژاوه‌یه

(16) : به دیل گرتنی ئاده میزاد ::‌له‌ خه‌ودا مانای خێرو خۆشی و رزقه‌ ، یان میز ڕاگرتن و ئاشکرا بوونی نهێنی یه‌ ،
ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا به‌دیل بگیرێت ئه‌گه‌ر شتێکی وون کردبێت له‌وه‌ چاکتری ده‌ست ده‌که‌وێ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا
به‌دیل بگیرێت و هیچی پێ نه‌کرێت و ده‌سه‌ڵاتی نه‌بێت تووشی غه‌م و خه‌فه‌ت ئه‌بێت .

(17) : باڵنده :: له خه ودا سه ربه رزی و شکۆمه ندی و جوانی یه ، بۆ بازرگانیش قازانجه ، ئه گه ر له خه ودا باڵنده نه ناسراو بێت ئه‌و باڵنده‌یه‌
مه‌لائکه‌ی ڕوح کێشانه‌ ، ئه گه ر مالێك نه خوشی تیا بێت باڵنده یه‌ك بێته ئه و ماڵه و کرمێك یان کاغه زێك له و ماڵه هه ڵگرێت و بفرێته ئاسمان
نه خوشه که ئه مرێ ، ئه و که سه ی بالنده بکه وێته سه ری سه فه ر ئه کات ، باڵنده له سه ر سه ر یان شانی یه کێك دا بنیشێته وه ئه وکه سه کاری
ده ست ده که ویت ، ئه گه ر بالنده‌که‌ سبی بوو کارێکی تایبه تی یه ئه گه ر ره نگاو ره نگیش بوو کاری جۆراو جۆره ، ئه و که سه ی هاوسه ره که ی
دووگیان بێت و بالنده ی نێره بێته سه رشانی یان له سه ر سه ری بنیشیته وه کوریان ئه بێت ، ئه گه ر مێ ینه ش بێت کچیان ئه بێت، بالنده ی گه وره
مانای پادشا وحوکم به ده ست و زاناو ده وڵه مه نده ، بالنده ی ئاو له بالنده کانی تر باشتره ، بالنده ی ده نگ خۆش گورانی وئاهه نگه ، چۆله گه و بولبل
مندالی بچووکن ، گۆشتی بالنده بو ئه و که سه ی بیخوات زور باشه چونکه پاره یه ، فرینی بالنده له ئاسمان به مانای مه لائکه ت دێت ، بالنده یه ك
له ئاسمانه وه بیته ناو ده ستی یه کێك ئه و که سه مژده یه کی بۆ دێت ، بالنده ی نه ناسراو له وانه یه ئاموژگاری بێت یان ئاگادار کردنه وه ، بالنده ی
جوان کارو باری رێك و پێك و رزق و خێر و خوشی یه ، بالنده ی ناشرین غه م و خه فه ته ، هه روه ها ووتراوه بالنده ی نه ناسراو رزقه بالنده ی
سپی چاکه یه بالنده ی ره نگاو ر ه نگیش کاری هه مه جوره .

(18) : گۆرانی :: له خه ودا قسه ی هیچ و پوچ و کاره ساته ، ده نگی خوش بازرگانیه تی یه و قازانجی به دواوه یه ، گۆرانی له خه ودا به مانای شه رو
ئاژاوه وناکوکی دێت ، گۆرانی ووتن به هۆنراوه یه کی جوان و ده نگێکی خۆش خێرو خۆشی یه ، گۆرانی ناخۆش ده ست به تالی یه، گۆرانی
ووتن له کاتی به رێوه رۆیشتن زور باشه ، گۆرانی ووتن له حه مام قسه ی به پێج وپه نایه ، گۆرانی ووتن له بازار زه ره رو زیانه هه روه ها
به مانای شه ڕ و ئاژاوه ش دیت .

(19) : سێبه ر:: له خه ودا هه سانه وه وقازانج و خۆشی یه ، له زستانیش غه م و خه فه ت و گیروگرفته ، ئه و که سه ی له خه ودا له به ر خۆردا بێت و
گه رمای بێت و بچێته به ر سێبه ر له غه م و خه فه ت رزگاری ئه بێت و رزقێکی حه لالی ده ست ئه که وێ ، سێبه ری ئافره ت مێرده که یه تی ،
ئافره تی بێ هاوسه ر بچێته به ر سێبه ر شوو به پیاوێکی ده وله مه ند ئه کات ، یه کێك له خه ودا له به ر سێبه ر بێت و سه رمای بێت و بچێته
به ر خور ده وله مه ند ئه بێت چونکه سه رما هه ژاری و ده ست کورتی یه .

(20) : زمان :: له خه ودا به ریوه به ری کارو باری خاوه نه که یه تی ، زمان په یوه ندی به هه له کردنه وه هه یه ، زمان له خه ودا دریژبیت یان پان
مانای هیزو تواناو زال بوونی ئه وکه سه یه به سه ر دوژمنانی دا یان دانایی و زیره کی ئه و که سه له گفتوگوو ئاخاوتن دا ده رده بری ، ئه و که سه ی
له خه ودا زمانی بگیرێت کاروباری دوا ده خرێت و ده ست کورت وهه ژار ده بێت ، مووی ره ش له زمان ده رچێت مانای ئه وه یه ئه و که سه
به زووترین کات توشی شه رو ئاژاوه ئه بیت ئه گه ر موی سپی له زمانی ده رچیت شه ره که بو ماوه یه ك دوا ده خریت ، پادشا له خه ودا ببینی زمانی
براوه ته وه نزیکترین وه زیری یان وه ر گیری واتا ته رجومانه که ی ئه مری ، ئه و که سه ی له خه ودا ببینی زمانی ژنه که ی براوه ته وه ئه و
ژنه ره وشت پاك و به شه ره فه ، ئه و که سه ی زمانی له ناو ده می دا بچه سپیت جی ی متمانه و باوه ره ، ئه و که سه ی زمانی خوی بخوات
له لیدوانیك په شیمان ئه بێته وه یان که سێکی بێ ده نگه ، ئه و که سه ی له خه ودا زمانی ره ش بێت که س و کاری توشی گیروگرفت ئه کات یان
که سێکی درۆزنه ، ئه و که سه ی زمانی ببێته دوو به ش درویه کی گه وره ئه کات ، ئه وکه سه ی له خه ودا ببینێ زمانی زۆری هه یه مندالی زۆری
ئه بێت ، خه لکی له خه ودا به زمان زمانی یه کێك بلێسنه وه سوود له زانیاری ئه وکه سه وه رده گرن ، هه روه ها زمان له خه ودا به مانای ده سه لات
و پاره ی کۆکراوه وزانست و پۆلیسیش دێت ، برینی زمان مانای مردنی خوشه ویسترین که سه له وانه شه ته لاق بێت ،هه روه ها زمان به ماناي
راستگویش دیت وه ك خوای گه وره له قورئانی پیرۆزدا ئه فه رموێ {{ واجعل لي لسان صدقٍ في الاخرين }} سوره تى الشعراء ئايه تى ژماره (84) .

(21) : باڵا :: ئه و که سه ی له خه ودا ببینی باڵای درێژ بووه ته مه نی درێژ ئه بێت و پاره و زانستی زیاد ئه کات ، ئه گه ربازرگانیش بیت قازانجێکی
باش ئه کات ، کورت بوونه وه ی باڵاش مانای کورت بوونه وه ی ته مه نه چونکه له زه وی نزیك ئه بێته وه ، کورته بالا له خه ودا بالای درێژ بێت
فیتنه و ئاژاوه یه .
[/size]

3،804

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

[size=24](1): خوای گه‌وره‌و میهره‌بان :: هیچ شتێك به‌ خوا ناچێت هه‌ر خۆی گه‌وره‌و به‌خشنده‌و میهره‌بانه‌ و ئاگاداری هه‌موو شتێکه‌ ، ئه‌گه‌ر له‌ خه‌ودا به‌ گه‌وره‌یی خۆی ببیندرێ جێ ی خۆشحاڵیه‌ و مانای ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و که‌سه‌ی بینیویه‌تی کاروباری دین و دونیای زۆر باشه‌ ، ئه‌گه‌ر به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ببیندرێ باش نی یه‌ ، نه‌خۆش بیبینێ ئه‌مرێ چونکه‌ خوا هه‌قه‌ و مردنیش هه‌قه‌ ، بێ ئیمان بیبینێ تۆبه‌ ئه‌کات وئیمانی به‌ خوا ئه‌بێت ، بیستنی ده‌نگی خوای گه‌وره‌ مانای به‌دی هاتنی ئاسایش و هێمنی و نیازو مه‌به‌سته‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا خوای گه‌وره‌ به‌جۆرێك ببینێ بتوانێ وه‌سفی بکات ئه‌و که‌سه‌ خه‌وه‌که‌ی ڕاست نی یه‌ ، چونکه‌ خوای گه‌وره‌ وێنه‌و سنوری نی یه‌ و به‌هیچ گیان له‌برێك ناچێت .

(2): پێغه‌مبه‌ری مه‌زن محمد (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) :: پێغه‌مبه‌ری مه‌زن (د.خ) له‌ فه‌رمووده‌کانی دا ئه‌فه‌رموێ و ئه‌ڵێ {{ ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا
من ببینێ له‌ به‌ خه‌به‌ریش ئه‌م بینێ و شه‌یتان خۆی ناکاته‌ شێوه‌ی من }} هه‌روه‌ها ئه‌ڵێ { ئه‌و که‌سه‌ی بم بینێ هه‌قی بینیوه‌ و ناچێته‌ ناو دۆزه‌خ }
ئه‌توانین بڵێین بینینی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن محمد (د.خ) زۆر باشه‌ مانای کردنه‌وه‌ی ده‌رگای خێرو خۆشی ی و کامه‌رانی و سه‌رکه‌وتنه‌ .

(3): بانگ دان :: ئه‌گه‌ر بانگه‌که‌ له‌ مانگی حه‌ج دا بێت مانای حه‌جه‌ ، یان خۆ ئاماده‌ کردنه‌ بۆ جه‌نگ ، یان مانای دزیه‌ك ئه‌کرێت ، ئه‌و که‌سه‌ی
هاوسه‌ری نه‌بێت و بانگ بدات زه‌ماوه‌ند ئه‌کات ، بانگ دان پشت له‌ قیبله‌ و به‌ ڕوی ڕه‌ش باش نی یه‌ ، بانگی ئاسایی ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر میناره‌ی مزگه‌وت
بێت و له‌ کاتی ده‌ست نیشان کراوی خۆی دا بێت زۆر باشه‌ ، ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌رجانه‌ی تیا نه‌بوو باش نی یه ‌.

(4): ئایه‌ته‌کانی قوڕئانی پیرۆز :: ئه‌گه‌ر ئایه‌تی ڕه‌حمه‌ت بێت و ئه‌و که‌سه‌ی ئایه‌ته‌کانی ئه‌خوێند مردوبێت ئه‌و مردوه‌ له‌ ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ دایه‌ ، ئه‌گه‌ر ئایه‌تی سزا بێت ، خوای گه‌وره‌ ئه‌و مردوه‌ سزا ئه‌دات ، ئه‌گه‌ر ئایه‌ته‌کان ئایه‌تی ئاگادار کردنه‌وه‌ بێت و ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌ی خوێند زیندوو بێت، پێش ئه‌وه‌ی کارێکی نا ڕه‌وا بکات خوای گه‌وره‌ ئاگاداری ئه‌کاته‌وه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی ئایه‌تی سزا و ئازار بخوێنێ و بگاته‌ ئایه‌تی ڕه‌حمه‌ت و نه‌یخوێنێته‌وه‌ ئه‌و که‌سه‌ هه‌میشه‌ غه‌م و خه‌فه‌تی به‌رده‌وام ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر ئایه‌تی مژده‌ بێت ئه‌وه‌ خێرو خۆشی یه‌ .

(5): پارشێو {سحور} :: پارشێوی به‌ڕۆژوو بوو له‌ خه‌ودا مانای فێڵ و پیلانی دوژمنانه‌ ، هه‌روه‌ها تۆبه‌ی ئه‌و که‌سانه‌یه‌ که‌ له‌ ڕێ ی ڕاستی ئایین لایان داوه‌ و یاخی بوونه‌ ، هیدایه‌ته‌ بۆ بێ باوڕان ، ڕزقێکی فره‌وانه‌ .

(6): حه‌ج :: ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا له‌ ده‌ورو به‌ری که‌عبه‌ی پیرۆز بسوڕێته‌وه‌و مه‌ڕاسیمی حه‌ج بکات باری ئایینی زۆر باشه‌ وڕزقی فره‌وانه‌ و که‌سێکی ڕاست گۆیه‌ ، ئه‌گه‌ر قه‌رزار بێت قه‌رزه‌که‌ی ئه‌داته‌وه‌ و ئاسوده‌ ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا ببینێ کاتی حه‌جه‌و ئه‌ویش له‌ ڕێگه‌یه‌ و به‌ره‌و حه‌ج ئه‌چێت ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بێت چاك ئه‌بێته‌وه‌ یان له‌سه‌ر سه‌فه‌ر بێت ئه‌گاته‌ جێ ی مه‌به‌ست ، بازرگانیش بێت قازانج ئه‌کات ، ئه‌گه‌ر نه‌چوبێته‌ حه‌جیش له‌ داهاتوودا ئه‌چێته‌ حه‌ج ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ ماڵه‌وه‌ بێت و به‌نیازی ڕۆیشتن بۆ حه‌ج بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ باش نی یه‌ ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بێت ئه‌مرێ ، بازرگان بێت زه‌ره‌ر ئه‌کات ، له‌سه‌ر سه‌فه‌ر بێت ناگاته‌ جێ ی مه‌به‌ست .

(7): دۆزه‌خ :: ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا ببینێ له‌ ناو ئاگری دۆزه‌خ دایه کرده‌وه‌ی ناڕه‌واو ناپه‌سه‌ند ئه‌کات ، ئه‌گه‌ر به‌سه‌لامه‌تی له‌ ئاگره‌که‌ ده‌رچێت مانای ئه‌وه‌یه‌ توشی غه‌م و خه‌فه‌تی دونیا ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا ببینێ ئاگری لێ نزیك ئه‌بێته‌وه‌ توشی گیرو گرفتی حاکم و کار به‌ده‌ست ئه‌بێت
هه‌روه‌ها زیانێکی زۆریشی لێ ئه‌که‌وێ ، ئاگر ئاگاداری یه‌ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ ڕێی ئیسلام لایان داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تۆبه‌ بکه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ڕێی حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌ که‌ ڕێی ئیسلامه‌ ، هه‌روه‌ها ئه‌توانین بڵێین ئاگر به‌ مانای هه‌ژاری و زیندان و مل که‌چی وپاره‌ی حه‌رام و دراوسێ ی خراپ و زیناو پیاو کوشتن و نوێژ نه‌کردن دێت .

(8): جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان :: مانای خۆشی و شادی و کامه‌رانی یه‌ ، قه‌بووڵ بوونی تۆبه‌کردنه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ ماڵ و موڵك زه‌ره‌ری کردبێ یان شتێکی لێ وون بوبێت وله‌خه‌ودا ببینێ له‌جه‌ژنه‌ زه‌ره‌ره‌که‌ی بۆ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ قازانجیش ئه‌کات یان شته‌ وون بوه‌که‌ی بۆ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ ، هه‌روه‌ها جه‌ژن به‌ مانای زیاده‌ مه‌سره‌فیش دێت .

(9): جه‌ژنی قوربان :: گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆشی و کامه‌رانی یه‌ ، رزگار بوونه‌ له‌ تیا چوون ، زیندانی کراو له‌ جه‌ژنا بێت به‌ره‌ڵڵا ئه‌کرێت ، قه‌رزار له‌ خه‌ودا له‌ جه‌ژنا بێت قه‌رزه‌که‌ی ئه‌داته‌وه‌ .

(10): خزمه‌ت کردنی هه‌ژارو پیاو چاکان:: ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا ببینێ خزمه‌تی هه‌ژارو پیاو چاکان ئه‌کات و فه‌رمان و داواکاریان به‌ جێ ئه‌هێنێ ئه‌و که‌سه‌ خوای گه‌وره‌ لێ ی ڕازی یه‌و ده‌رگای خێرو خۆشی بۆ ئه‌کاته‌وه‌ و پاشه‌ ڕۆژێکی باشی له‌ پێشه‌ .

(11):خزم و که‌س و کاری پیغه‌مبه‌ری مه‌زن محمد {د.خ} :: بینینیان له‌ خه‌ودا مانای دایك و زه‌ماوه‌ند و خیرو خۆشی و منداڵه‌ به‌ تایبه‌تیش کچ ،
بینینی عائشه‌ {خوا لی ی ڕازی بێت } مانای ناوبانگ و ده‌سه‌ڵات و پایه‌ به‌رزی و به‌ختی چاكه‌ له‌لای باوك و هاوسه‌ردا ،
بینینی حه‌فصه‌ {خوا لی ی ڕازی بێت } مانای نازو مه‌کر بازی یه‌ ،
بینینی فاطمة ی کچی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن محمد {د.خ} مانای له‌ ده‌ست چونی باوك ودایك وهاوسه‌ره‌ ،
بینینی حسن و حسین مانای شه‌ڕ و ئاژاوه‌و شه‌هید بوونه‌ .

خوای گه‌وره‌ له‌ قوڕئانی پیرؤزدا ئه‌فه‌رموێ {{وهو الذی یتوفاکم باللیل }}سوره‌تی الانعام"60"لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که‌ نووستن جۆرێکه‌ له‌ جۆره‌کانی مردن هه‌روه‌ها زانایان ئه‌لێن که‌ ژووری نووستن تاریک و بێ ده‌نگ ده‌بێ و پله‌ی گه‌رمایی گیانی ئاده‌میزاد و ژووره‌که‌ یه‌ ک سان ده‌بێت و چاو ده‌نوقێ

ده‌ماره‌کا‌نی له‌ش شل ده‌بێته‌وه‌ومێشک هێمن ده‌بێت وحاله‌تی نووستن رووده‌دات وله‌ هه‌ مان کاتیش دا هه‌ستی بزوێنی ده‌ره‌وه‌ی په‌کی ده‌که‌وێ وته‌نها هه‌ستی شاراوه‌ی ناوه‌وه‌ی ده‌ست به‌کار ده‌بێ وخه‌و ده‌بینێ " خه‌و بینین جۆراو جۆره‌ وه‌ک خه‌وی سه‌رپێچی و نائاسایی لێره‌دا مرۆڤ خه‌و ده‌بینێ و خه‌وه‌که‌ی به‌ پێچه‌وانه‌ی کاری رۆژانه‌ی ژیانی ده‌بێت هه‌روه‌ها خه‌وی به‌ دیهاتنی نیاز و مه‌به‌ست وه‌ک بلێ ی له‌ ژیانی ئاسایی دا ناتوانی کارێک ئه‌نجام بدات یان جۆره‌ خواردنێکی تایبه‌تی بخوات به‌ڵام له‌ خه‌ودا ئه‌توانی کاره‌که‌ش ئه‌نجام بده‌ات و خواردنه‌که‌ش بخوات جۆرێکی دیکه‌ ی خه‌و خه‌وی هه‌ستیاری یه‌ یه‌ کێ ئه‌ گه‌ ر لێفه‌که‌ی بو ده‌سه‌ڵات دار ده‌بێت ؛ ئه‌وه‌ی جن بخوازێ ئه‌وه‌ هاوسه‌ره‌که‌ی ئافره‌تێکی خه‌راب ده‌بێت

خاته‌ سه‌ر ده‌می له‌ خه‌ودا وا ده‌زانێ که‌ دوژمنه‌که‌ی ئه‌ی خنکێنێ هه‌روه‌ها خه‌وی که‌سانی ئیمان دار ئه‌م جۆره‌ خه‌وه‌ مه‌به‌ستی رون و ئاشکرایه‌ و خه‌وی خه‌یال ‌و خه‌وی راسته‌قینه‌ش هه‌یه‌.

شی کردنه‌وه‌ێ ئه‌م هه‌موو جۆره‌ خه‌وه‌ به‌ پێ ی ئاین و ته‌مه‌ن ده‌گۆردرێ و هه‌روه‌ها ده‌بێ بزاندرێ ئه‌و که‌سه‌ی خه‌وه‌که‌ی بینیوه‌ پیاوه‌ یان ئافره‌ته‌ یان گه‌نجه‌ یان مندال چونکه‌ کردنه‌وه‌ی کۆدی خه‌و پێویستی به‌م زانیاریانه‌ هه‌یه‌ ئه‌مه‌ کورته‌ باسێک بوو ده‌رباره‌ی نووستن و خه‌و بینین ئێستاش چه‌ند ووشه‌یکتان بۆ شی ده‌که‌مه‌وه‌ له‌وانه‌ی که‌زۆر دێته‌ خه‌وتان و شی کردنه‌وه‌که‌ش به‌ گشتی ده‌بێت

(12)باوک ::ئه‌و که‌سه‌ی باوکی له‌ خه‌ودا ببینێ ئه‌گه‌ر هه‌ژاروبێ پاره‌ بێت رزقێکی زۆری بۆ دێت و خۆشی نازانێ له‌ کوێ وه‌ بۆی دێت

(13)شێر ::ده‌سه‌لات دارێکی زالم و زۆرداره‌ و ترسناکه‌ له‌وانه‌شه‌ مردن بێت چونکه‌درنده‌یه‌ ئه‌گه‌ر نه‌خۆش له‌ خه‌ویا بیبینێ چاک ده‌بێته‌وه‌ ئه‌گه‌ربیبینی و لێ ی نه‌ترسی به‌سه‌ر دوژمنه‌که‌ت زال ئه‌بیت ئه‌گه‌ر شێرێک بچێته‌ مالێک و ئه‌و ماله‌ نه‌خۆشی تیا بێت ئه‌و نه‌خۆشه‌ ئه‌مرێ

(14)له‌ سێداره‌دان ::رزگار بوونه‌ له‌ژێر ده‌ستی وله‌زیندان ئه‌وه‌ی قه‌رزار بێت قه‌رزه‌که‌ی ئه‌داته‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ پاره‌یه‌کی زۆریشی ده‌ست که‌وێت هه‌روه‌ها نه‌خۆش چاک ئه‌بێته‌وه‌ له‌ وانه‌شه‌ هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ بێت له‌ ئاین ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌وا سه‌ری بپه‌رێندرێ باوک و دایکی ئه‌مرن

(15)نوێژ کردن ::ته‌واو بوونی په‌یمان به‌دی هاتنی خواست و مه‌به‌سته‌ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌رگا یان له‌سه‌ر جێ ی نووستن نوێژ بکات ئه‌مرێ به‌لام به‌ گشتی
نوێژ کردن له‌ خه‌ودا رزگار بوونه‌ له‌ به‌ندیخانه‌و به‌ ده‌ست هێنانی رزقه‌

(16)سێو ::بینینی سێو له‌ خه‌ودا مانای منداله‌ هه‌روه‌ها بۆ سولتان و پاشا مال و مولکیانه‌ بۆ تاجر تجاره‌ته‌که‌یه‌تی بۆ جوتیاریش به‌رو بومی زه‌ویه‌که‌یه‌تی
سێوی شیرین رزقێکی حه‌ڵاڵه‌ سێوی ترش حه‌رامه‌ وه‌رگرتنی سێو له‌ سولتان زۆر باشه‌ ئه‌و که‌سه‌ی له‌ مزگه‌وت سێوێک بۆن بکات ئه‌وه‌ کچێکی خانه‌دانی ده‌ست ده‌که‌وێت و ده‌ی خوازێ

(17)جن: جنۆکه‌ ::
فێڵ و فێڵ بازی له‌ کاروباری دونیادا ئه‌ گه‌ر جنێکی زاناو تێ گه‌یشتو ببیندرێ ئه‌وه‌ جیاوازه‌ ؛ ئه‌وه‌ی ببینێ بۆته‌ جن ئه‌وه‌ به‌ هێز ده‌بێت ئه‌وه‌ی ببینێ جن له‌نزیک مالی دا وه‌ستاوون ئه‌و که‌سه‌ زیانێکی زۆری لێ ده‌که‌وێ؛ ئه‌وه‌ی له‌ خه‌ویا جن بچێته‌ ماڵی ئه‌وه‌ دوژمنانی ده‌چنه‌ ماڵی و دزیش زیانی لێ ده‌دات؛ ئه‌و که‌سه‌ی قورئانی پیرۆز بخوێنێ بۆ جنه‌کان یان فێری خوێندنی قۆرئانیان بکات ئه‌و که‌سه‌ له‌ کۆمه‌ڵگه‌دا شکۆدار و ده‌سه‌ڵات دار ده‌بێت ؛ ئه‌وه‌ی جن بخوازێ ئه‌وه‌ هاوسه‌ره‌که‌ی ئافره‌تێکی خه‌راب ده‌بێت.

18): مانگ :: له‌ خه‌ودا پادشایه‌کی داد په‌روه‌ره‌ یان زانایه‌کی گه‌وره‌یه‌ یان پیاوێکی درۆزنه‌ ، ئه‌وکه‌سه‌ی مانگ له‌ ژوورێك دا ببینێ زه‌ماوه‌ند ئه‌کات ،
ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك له‌ خه‌ودا ببینێ مانگ که‌وته‌ ناو ماڵه‌که‌ی و پارچه‌یه‌کی لێ کرده‌وه‌و به‌ په‌ڕۆ پێچایه‌وه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ کوڕێکی ئه‌بێت و کوڕه‌که‌ی ئه‌مرێ
، ئه‌گه‌ر ئافره‌تێکی بێ ئیمان یان کافر له‌ خه‌ودا باوه‌ش بکات به‌ مانگ ئه‌و ئافره‌ته‌ موسڵمان ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ مانگ له‌سه‌ر زه‌وی یه‌ دایکی
ئه‌مرێ ، ئه‌و که‌سه‌ی ڕووی خۆی له‌ ناو مانگ دا ببینێ ئه‌مرێ ، ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ی دووگیان بێت کوڕیان ئه‌بێت ، له‌ خه‌ودا مانگ ببێته‌ ڕۆژ مانای
ده‌ست که‌وتی پاره‌و رزقه‌ له‌ باوك و هاوسه‌ره‌وه‌ دێت ، هه‌روه‌ها مانگ له‌ خه‌ودا به‌ مانای باوك و دایك وخوشك و کوڕو کچ و بازرگانی وئیش و کار
دێت ، وتراوه‌ له‌وانه‌یه‌ پاپۆڕیش بێت چونکه‌ ده‌ریاوان به‌ پێ ی جمو جۆڵی مانگ ده‌ڕوات ، نه‌خۆش له‌ خه‌ودا مانگ ببینێ ئه‌مرێ ، هه‌ور به‌رده‌می
مانگ بگرێت نه‌خۆشی یه‌ یان له‌ ده‌ست چونی پاره‌یه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌گه‌ڵ مانگ بدوێ پایه‌ به‌رزو شکۆمه‌ند ئه‌بێت ، ئافره‌تی دووگیان له خه‌ودا
مانگ له‌ ئامێز بگرێت کوڕی ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر ببینێ مانگ لێ ی دووره‌و نایگاتێ بۆ ماوه‌یکی زۆر کوڕی نابێت ، ئه‌و که‌سه‌ی بۆ مانگ یان بۆ ڕۆژ
سوجده‌ به‌رێت تاوانێکی گه‌وره‌ ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ مانگ و ڕۆژ سوجده‌ی بۆ ئه‌به‌ن ئه‌و که‌سه‌ باوك و دایکی لی ی ڕازین ، مانگ ببێته‌ دوو
به‌ش یان پادشا یان وه‌زیره‌که‌ی ئه‌مرێ ، له‌ وانه‌یه‌ بینینی مانگ له‌ خه‌ودا سوێند خواردن بێت وه‌ك خوای گه‌وره‌ له‌ قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ :
{{ کلا والقمر }} سوڕه‌تی مدثر ئایه‌تی 32 ، هه‌روه‌ها بینینی مانگ له‌ خه‌ودا باشه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی چاویان هه‌یه‌ ، چاویان چاك ئه‌بێته‌وه‌ . .......

(19): ڕۆشنایی :: له‌ خه‌ودا هیدایه‌ته‌ ، ئه‌گه‌ر کافر و بێ ئیمان له‌ خه‌ودا ببینێ له‌ تاریکی یه‌وه‌ چوه‌ ڕوناکی خوای گه‌وره‌ ئیسلام و ئیمانی پێ ئه‌به‌خشێ
، ڕوناکی له‌ پاش تاریکی مانای ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه‌ له‌ پاش هه‌ژاری هه‌روه‌ها تۆبه‌ کردنه‌ له‌ پاش یاخی بوون ، به‌ مانای قوڕئان و زانست و چاکه‌ش دێت.

(20): خوا حافیزی :: له‌ خه‌ودا بۆ نه‌خۆش مردنه‌ ، به‌ مانای ته‌ڵاق و سه‌فه‌ر و قازانج و مردنی ئه‌و که‌سه‌ دێت که‌ له‌ ئایین هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ، له‌وانه‌شه‌
خواحافیزی له‌ خه‌ودا چاك بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی بێت ، هه‌روه‌ها ئه‌توانین بڵێین خواحافیزی به‌ مانای خۆشه‌ویستی و گریان و جیابوونه‌وه‌ش دێت .

(21): هه‌نار :: له‌ خه‌ودا ڕزقێکی ئاسانه‌ و بێ ماندوو بوون به‌دی دێت و پاره‌یه‌کی زۆره‌ و به‌ مانای ئافره‌ت و کوڕیش دێت ، ئه‌و که‌سه‌ی نه‌خۆش بێت و
له‌ خه‌ودا تۆکڵی هه‌نار بخوات چاك ئه‌بێته‌وه‌ ، هه‌نار بۆ پادشا و ده‌سه‌ڵات دار شاره‌ ، شکاندنی هه‌نار مانای داگیرکردنی شاره‌ ، تۆکڵه‌که‌شی په‌رژینی شاره‌
، ده‌نکه‌کانیشی پیاوانی شاره‌که‌ن ، ده‌نکی سپی پاره‌ی بچوکه‌ وه‌ك درهه‌م ده‌نکی سووریش پاره‌ی گه‌وره‌و زۆره‌ وه‌ك دینار، ئه‌گه‌ر هه‌نار له‌ خه‌ودا به‌مانای
ئافره‌ت بێت ئه‌و ئافره‌ته‌ زۆر جوان ئه‌بێت ، هه‌ناری ساغ و نه‌شکاو کچه‌و جارێ شووی نه‌کردوه‌ ، هه‌ناری تورش پاره‌ی حه‌رامه‌ یان غه‌م و خه‌فه‌ته‌ .

[/size]

3،805

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ بابه‌ته‌ تێكچووه‌كان!!)

وه‌ك ئه‌وه‌ی
مه‌به‌ستته‌ ده‌توانم،
هیچیش به‌لامه‌وه‌ قوڕس نیه‌،

به‌ڵام ئایا
دركاندنی ئاشق بوونت به‌من،
بۆتۆ، جێگه‌ی ترس نیه‌؟!

ba rasty zor zor jwan bo  baxrawar bet hamisha smilehmm

3،806

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

ЯёКảЯđO̖ نووسی:

دةست خوش هةربزي بةندي زور جوانن

zor supas baxtawar bet

3،807

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

[size=16]بــرینـی‌ لـه‌ شــت چــاری‌ ده‌وایــه‌
بــرینـی‌ دلـَت ســا ڕیـَـژی‌ نــا یـــه‌

جـوێنی‌ بێـگانـه‌ كـه‌متر كـار ئه‌كــا
تـوانـجـی‌ دوَســت دڵ بــریندارئه‌كـــا

كه‌لـه‌گه‌ڵ به‌دا هه‌ڵـسیی‌ و دانـیشـی‌
وه‌ك شـه‌كـر لـه‌جێی‌ ته‌ڕ هـه‌و ده‌كێشی‌

هـاونشینی‌ بـه‌د,ئه‌خـلاق ئــه‌ گوَڕێ‌
پیــاو خـراپ چـاكیـش ئـه‌خـاته‌ گوَڕێ‌

زوَر پیـاوی‌ پـاكی‌ ته‌میز وه‌ك گه‌وهه‌ر
هـاونشــینی‌ بــه‌د لــه‌كـه‌ی‌خسته‌ سه‌ر

ئـه‌وه‌ی‌ كـه‌خوڵـقی‌ دڵ صاف ئه‌گوَڕێ‌
خــوا لـه‌نـاوی‌ بـات بیـخـا تـه‌ گـوَڕێ‌

ئـاخ ئـه‌وكـه‌ سـانه‌ی‌ كه‌چاك ئه‌گوَڕن
بــوَ ژیـان ناشــێن شــا یسته‌ی‌ گـوَڕن

كـه‌خوَت خودبین و بوَ خه‌ڵك به‌د بین بی‌
نــابــێ‌ لـه‌دوایـی‌ ڕوَژت ئه‌مین بـی‌

ئه‌و پیاوه‌ گـه‌وره‌ی‌ خوَی‌ به‌كه‌م ئه‌گرێ‌
لـه‌ئه‌نـدازه‌ی‌ خوَی‌ زوَرتر سه‌ر ئه‌خرێ‌

لـه‌گه‌ڵ خوَهه‌ڵكێش خوَش باوه‌ڕ مه‌به‌
ئاڵتـون به‌محـه‌ك پیـاو بـه‌ ته‌جـره‌بـه‌

قـه‌دری‌ خـوَت زیـادكه‌ به‌قه‌درزانیـی‌
خوَت نه‌بێ‌ هیچ كه‌س به‌سوك نه‌ڕوانیی‌

وتیان به‌ ڕێوی شاهیدت كێیه‌؟
وتی كلـكی خۆم، باوه‌ڕم پێیه‌

حه‌زده‌كه‌ی دوور بی له‌ گێره‌ و كێشه‌
به‌قه‌د به‌ڕه‌ی خۆت پێ ڕابكێشه‌

به‌سمان به‌سه‌ردا لێده‌ گیزو فیز
پێوه‌دان خۆشه‌ نه‌وه‌ك ویزه‌ویز

له‌ شارو لادێ ئه‌م نه‌قڵه‌ باوه‌
گیای شین به‌ جێگای سه‌خته‌وه‌ ماوه‌

شه‌ڕنه‌كه‌ر پیشه‌ی زوو دانیشتنه‌
به‌ردی زل به‌ڵگه‌ی نه‌هاویشتنه‌

ئاو بتبا مه‌چۆ سه‌ر پردی نامه‌رد
چش با بخنكێی به‌ سه‌د ئێش و ده‌رد

وتیان پشیلـه‌، گووت به‌ ده‌رمانه‌
دایپۆشی به‌ خۆڵ ئه‌و بێویژدانه‌

شوێن بۆ سه‌ر پیشه‌ی خۆی ده‌چێته‌وه‌
گیا له‌سه‌ر پنجی خۆی ده‌ڕوێته‌وه‌

قه‌ل ئه‌ڵێن لاسای كه‌وی كرده‌وه‌
ڕۆینه‌كه‌ی خۆیشی له‌بیر برده‌وه‌

مه‌شهوره‌ بزن بۆ تاقه‌ شه‌وێ
جێگای خۆش ده‌كا له‌ كوێ وه‌ركه‌وێ

ناشكوری مه‌كه‌ به‌م به‌شه‌ كاكه‌
له‌ قوڕ ئه‌وه‌نده‌ تۆز هه‌ستێ چاكه‌

قه‌ت مه‌ڵێ بوومان، بێژه‌ هه‌مانه‌
نان ئه‌و نانه‌یه‌ ئه‌مڕۆ له‌ خوانه‌

نانێ ڕۆژ په‌یدا بكه‌ و نانێ شه‌و
هه‌ڵمه‌گره‌ هه‌رگیز منه‌ت له‌م و له‌و

نه‌مدیوه‌ له‌ ئاش گه‌رمتر كاسه‌
مه‌گه‌ر له‌ژێریا هه‌بێ نیوكاسه‌

قه‌ت له‌ شوێن چووان نه‌چیه‌وه‌ چاكه‌
به‌س لێرو له‌وێ كای كۆن به‌ با كه‌

هێندێ كه‌س ئازاو ڕژدن له‌ شه‌ڕێ
هه‌تاكو لێیان وه‌ڕاست ده‌گه‌ڕێ

ئه‌مه‌ش فه‌رموده‌ی قه‌دیمیه‌كانه‌
به‌رد له‌ جێگای خۆی قورس و گرانه‌

ئه‌مه‌ش نه‌قڵێكی له‌مێژ و كۆنه‌
پاداران بگره‌، بێ پا ئێخۆنه

كه‌سێ نه‌گبه‌تی بێته‌ سه‌ر شانی
په‌ڵووڵه‌ بخوات، ده‌شكی ددانی

چكۆله‌ترین كرده‌وه‌ی ئینسان
له‌ سه‌د قسه‌ی زل باشتره‌ دیسان

ئه‌گه‌ر قسه‌ی حه‌ق له‌ من ده‌پرسی
تێر ئاگای نییه‌ هه‌رگیز له‌ برسی

بۆ ئیشی بچوك، قه‌ت تێمه‌كۆشه‌
گۆم هه‌تا قووڵ بێ بۆ مه‌له‌ خۆشه‌

ئاوت خوارده‌وه‌ جارێك له‌ كانی
به‌ردی تێ مه‌خه‌، خۆ تۆ ئینسانی

ئیش به‌بێ زه‌حمه‌ت مه‌حاڵه‌ بوونی
پیاو ماسی بگرێ، ته‌ڕ ده‌بێ قوونی

قه‌دیمی ده‌ڵێن بۆ ده‌سته‌وستان
هیچ فه‌رقی نییه‌ گه‌رمێن و كوێستان

دووڕوو هه‌روایه‌ پیشه‌و ڕه‌فتاری
هه‌م له‌ ناڵ ئه‌دات، هه‌م له‌ بزماری

شوان ده‌ڵێن شوانیی پێ ئیفتیخاره‌
نانچنینه‌وه‌ی لا عه‌یب و عاره‌

په‌سندتر بووه‌ چ ئێستا، چ زوو
ڕێوی گه‌ڕیده‌ له‌ شێری نووستوو

پشیلـه‌ ده‌می بۆ دووگ نه‌ده‌چوو
ده‌یگوت پێم ناخوری، چه‌ند سوێره‌ په‌ككو

ڕووبه‌ڕوو ده‌بی له‌گه‌ڵ ژینی تاڵ
چونكی به‌ خه‌یاڵ كه‌س نه‌بووه‌ به‌ ماڵ

پیاو كارێك بكا كه‌ پێی بوه‌ستێ
دوو شوتی هه‌ڵناگیرێ به‌ ده‌ستێ

خۆت لێ نه‌گۆڕێ گه‌ر بوویته‌ گه‌وره‌!
مه‌شهوره‌ دنیا به‌ پێچ و ده‌وره‌

كێ باسی خه‌ڵكی كرد به‌لاته‌وه‌
بۆ ئه‌وان قسه‌ی تۆش ئه‌باته‌وه‌

ئه‌و كه‌سه‌ دۆستی گیانی گیانیته‌
هاوڕێی نه‌بوونی و لێقه‌وماویته‌

هه‌ڵه‌ و له‌بیرچوون جارو بارێكه‌
ده‌ڵێن هه‌ر عه‌ قڵه‌ی له‌ خه‌سارێكه‌

ڕێژنه‌بارانه‌ یا ڕه‌شه‌بایه‌
هه‌ر عومری به‌فر به‌ بای فه‌نایه‌

سا بێ سكی خۆت مه‌دڕه‌ له‌ داخا
كێ مرد و كێی‌تر ما له‌ وه‌جاخا

عه‌تر ده‌بێ خۆی بۆن بدا كاكه‌!
نه‌ك عه‌تار بڵێ زۆر عه‌تری چاكه‌

خۆشیم نه‌دیوه‌ له‌م ڕۆژگاره‌
وه‌تی هه‌م، ئیمسال خۆزگه‌م به‌ پاره‌

له‌ ترس و خۆفی ماری به‌دكردار
له‌په‌نا ئاور خۆم داوه‌ حه‌شار

له‌ دووی سیاسه‌ت خۆت مه‌خه‌ره‌ به‌ند
ڕێوی قه‌واڵه‌ی پێبوو پێستیان که‌ند

توخن به‌ پیاوی سه‌رچه‌وت مه‌که‌وه‌
به‌ده‌ست قه‌رز بده‌و به‌ پێ دووی که‌وه‌

له‌هه‌موو هه‌ورێ باران نابارێ
ڕاز که‌وته‌ زاری و ڕاست که‌وته‌ شاری

ئه‌و کانیه‌ ی ئاوی لێ ده‌خۆیته‌وه‌
به‌ردی تێ مه‌خه‌ تینوو ئه‌بێته‌وه‌

ئه‌وه‌ی ئه‌یه‌وێ سه‌ری نه‌یه‌شێ
به‌قه‌د به‌ڕه‌ی خۆی پێ ڕاده‌کێشێ

مه‌عاشی به‌لاش بێ پیته‌و بێ خێر
ده‌ستی ماندووه‌ له‌سه‌ر سکی تێر
[/size]

رابه‌ر نووسی:

[size=16]پیرۆزه‌ له‌ یانه‌ی هه‌ولێر...[/size]

3،809

(17 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

zor zor ba xer beyet hawrey azizi emay

hiwadarm bardwam bet la galman

3،810

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

خـه‌ڵكـی ڕێیــان چــراخـــانه‌ و داگیرسـاوی زه‌مـانـــه‌یه‌
ڕێگه‌ی منیش وشـك و خــامۆش ئاســـه‌واری وێــرانه‌یه‌

به‌م سووتانه‌ش كه‌س نازانێ كه‌ دڵ پشكۆی ئاگردانه‌
ته‌نیا عــــومرم ئاگـــاداره‌ ئــــــه‌ویش ئه‌ڕوا بێ ویژدانه‌ !

dast xosh zor zor jwan bo har shad bet hamisha

3،811

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

ahmad...H... نووسی:

بةرستى جوانة دةست خوشيت لي دةكةم هةر سةركةوتوبيت لةكارة جوانة كانت

بي بةشمان نةكيت لة بابةبةتة جوانة كانت

دوبارة بزيت .........

zor supas aswda bet

3،812

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

Shexa.X نووسی:

دةست خوش هةربزي

zor supas

3،813

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئه‌لبومی وێنه‌كان)

Jaw Zard نووسی:

جوانە

supas

3،814

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

په ندی پیشنیان


قه‌ل به‌ قه‌لی وت ڕووت ڕه‌ش بێت-1
2-چه‌م بێ چه‌قه‌ڵ نابێت
3-له‌ هه‌موو هه‌ورێک باران نابارێت
4-ئه‌وه‌ی سمێڵی سوور بێت هه‌مزاغا نیه‌
5-نان ئه‌و نانه‌یه‌ ئه‌مڕۆ له‌خوانه‌
6-ده‌ستی ماندوو له‌سه‌ر سکی تێره‌
7-گۆشتی لاڕانی خۆت بخۆ مننه‌تی قه‌ساب هه‌ڵمه‌گره‌
8-تا خاوه‌ن ماڵ دزی گرت،دز خاوه‌ن ماڵی گرت
9-که‌ زۆر هات قه‌واره‌ به‌تاڵه‌
10-ماڵ له‌ خۆی نه‌بوو میوانیش ڕووی تێکرد

11-سه‌ری نایه‌شێت په‌ڕۆی لێ به‌ستووه‌
12-که‌ڵه‌شێریش نه‌بێت ڕۆژ ئه‌بێته‌وه‌
13-سه‌فه‌رو مه‌عامه‌له‌ سه‌نگی مه‌حه‌که‌
14-کاری ئه‌مڕۆ مه‌خه‌ره‌ سبه‌ی
15گیا له‌سه‌ر بنجی خۆی ئه‌ڕوێته‌وه‌
16به‌رد له‌ جێ ی خۆی سه‌نگینه‌
17-دۆم بێت و کڵاش بۆ خۆی دروست کات
18-مار ڕقی له‌ سیره‌، سیریش له‌ به‌رده‌م کونی مار ئه‌ڕوێت


19-سه‌لکی سیری یان قنچکی پیازی
20-هه‌موو شتێک به‌ خوێ، خوێش به‌ مانا
21-ماڵی قه‌ڵب سه‌ر با خاوه‌نێتی
22-ماست نیه‌ به‌ ده‌مته‌وه‌ دیار بێت

23-چی بچێنیت ئه‌وه‌ ئه‌دووریته‌وه‌
24-پاره‌ بده‌و مه‌لا له‌ مزگه‌وت ده‌رکه‌
25-سه‌یری دایک بکه‌و ، دوێته‌ بخوازه(داڵک بدوێنه‌و دوێته‌ بخوازه‌‌)‌
26-ماسی له‌ به‌حرا سه‌ودا ناکرێت

27-شه‌ل نی یه‌ پێ ی شکاوه‌ 28-قه‌دری زێڕ لا ی زه‌ڕه‌نگه‌ره‌
29-ئاش له‌ خه‌یاڵێک ، ئاشه‌وان له‌ خه‌یاڵێک
30-به‌ به‌ردێک دوو چۆله‌که‌ی کوشت
31-برسێتی ڕه‌گی هاری به‌ده‌مه‌وه‌یه‌
32-دار هه‌ڵبڕه‌ سه‌گی دز دیاره‌
33-دوو پشکه‌ له‌خۆی به‌شکه‌
34-بۆ ڕیش جوو سمێڵیشی دانا
35-مریشک هێلکه‌ی قازی کرد قنگی دڕا

36-به‌ قه‌د به‌ڕه‌که‌ی خۆت قاچ ڕاکێشه‌
37-هه‌ر که‌س به‌ لێفه‌ی خۆی بنوێ
38-کێ خواردوویه‌ته‌وه‌و کێ ی گرتووه‌
39-بانێکه‌و دوو هه‌وا
40-به‌ڕه‌ لای ته‌نکیه‌وه‌ ئه‌دڕێ
41-کونه‌ مشکی لێ بووه‌ به‌ قه‌یسه‌ری
42-گه‌وره‌ ئاو ئه‌ڕێژێ و بچوکیش قاچی تێوه‌ر ئه‌دات

43-کوێر تا ئه‌مرێ به‌تامای دوو چاوی ساغه‌
44-کاسه‌ی پڕ ئاشتی ماڵه‌
45-ئه‌وه‌ی که‌ بۆ گوو که‌ر هه‌ڵ ئه‌که‌وێت بۆ ڕاوکه‌ر هه‌ڵ ناکه‌وێت
46-نان بۆ نانه‌وا گۆشت بۆ قه‌ساب
47-له‌ کاتی ڕاوا نه‌بێت گووی نایه‌ت
48-به‌ری ڕۆژ به‌ بێژنگ ناگیرێت
49-دوو گا له‌ دۆڵێکا ڕه‌نگی یه‌ک نه‌گرن خوی یه‌ک ئه‌گرن

50-ندی و بدی کورێکیان بوو له‌ جیاتی ناوک کێریان بڕی
51-تف هه‌ڵده‌ ناو چه‌وانی خۆت ئه‌گرێته‌وه‌
52-کای کۆن به‌با مه‌که‌
53-هه‌تا گوندۆر گوندۆر بوو خزمی مه‌ گه‌له‌ک زۆر بوو، گوندۆر هاته‌ بڕانێ خزمی مه‌ هاته‌ قڕانێ
54-گۆزه‌ی تازه‌ ئاوی خۆشه
55-ئه‌و ماسته‌ بێ موو نی یه‌

56-ئه‌و باوکه‌ی مه‌له‌وان بوو کوڕه‌که‌ی ئاو بردی
57-به‌رد تل بده،‌ بێ کار مه‌به‌
58-دۆم به‌ دانیشتن ماڵی وێرانه
59-کا هی خۆت نه‌بوو کایێنه‌که‌ هی خۆت بوو
60-سه‌ری بێ ده‌لاک مه‌تاشه
61-مریشک هێلکه‌ش ئه‌کات و ڕیقنه‌ش ئه‌کات

62-گۆم تا قووڵ بێت مه‌له‌ی خۆشه‌
63-له‌ ئاوی خووڕ مه‌ترسه‌ له‌ ئاوی مه‌نگ بترسه‌
64-له‌ بخۆر مه‌ترسه‌ له‌ نه‌خۆر بترسه‌
65-ده‌ریا به‌ ده‌می سه‌گ گڵاو نابێت
66-باری که‌ر دایم قورسه
67-بووکێ له‌گه‌ڵ تۆمه‌ خه‌سوو تێبگه‌
68-دیوار له‌گه‌ڵ تۆمه‌و پاسار گوێت لێ بێت

69-هه‌موو که‌س له‌ شه‌ڕواڵی خۆی دا پیاوه‌
70-که‌س به‌ دۆی خۆی ناڵێت ترشه
71-ئه‌یه‌وێت ماسی بگرێت و قاچیشی ته‌ڕ نه‌بێت
72-ده‌سته‌ چه‌وره‌که‌ی خۆت به‌ من مه‌سڕه
73-مردوو له‌وه‌ پاکتر ناشۆرێت

74-له‌ ئاش زۆری پێچووه‌، له‌ ڕێگا په‌له‌ په‌لیه‌تی
75-دوای کڵاوی با بردوو مه‌که‌وه‌
76-ئه‌و هه‌ویره‌ ئاو زۆر ئه‌کێشێت
77-ته‌شی ڕێس ته‌شی ڕێس بێت به‌کلکی که‌ریش بێت ئه‌ی ڕێسێت
78-بیانووی تڕ نانی جۆیه‌
79-به‌ختی له‌ هه‌موو شتێکدا ڕه‌شه‌،ته‌نها له‌ شووتی دا سپی یه‌

80-سه‌ری له‌ به‌ر هه‌تاو سپی نه‌کردووه‌
81-من هه‌ر به‌ پاڵووت ئه‌که‌م و تۆ هه‌ر ئه‌بیت به‌ پاشوو
82-من ئه‌ڵێم نێره‌ ئه‌و ئه‌ڵێت بیدۆشه‌
83-ڕێوی به‌ کونا نه‌ ئه‌چوو شتێکیشی به‌ست به‌خۆیه‌وه‌
84-که‌ گوورگ پیر بوو ئه‌بێت به‌ مه‌خسه‌ره‌ی سه‌گ

85-ڕێوی له‌ کونی خۆی هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه‌ گه‌ڕ ئه‌بێت
86-که‌ری دێز حه‌ز به‌ تۆپینی خۆی و زه‌ره‌ری ساحێبی ئه‌کات
87-نان خۆرت بمرێ به‌س مشور خۆرت نه‌مرێ
88-ئه‌وه‌ی ده‌تگرێنێت دۆسته‌، ئه‌وه‌ی که‌ پێت پێ ئه‌که‌نێ دوژمنته‌
87-له‌ ده‌ گوێز گوێزێک پووچ ئه‌بێت
88-که‌ جام پڕ بوو لێ ی ئه‌ڕژێ
89-سه‌رێکی هه‌یه‌و هه‌زار سه‌ودا

90-له‌ ده‌رگای هه‌ر که‌سێکت دا له‌ ده‌رگات ئه‌ده‌نه‌وه‌
91-ده‌نگی ده‌هۆڵ له‌ دوور خۆشه‌
92-ئه‌گه‌ر مار جارێک پێوه‌ی دایت خوا بیگرێ، ئه‌گه‌ر بوو بو دوو جار خوا تۆ بگرێت
93-با له‌ هه‌ر کوێیه‌که‌وه‌ بێت ئه‌و له‌وێ شه‌ن ئه‌کات
94-له‌ کانی یه‌ک ئاوت خوارده‌وه‌ لێڵی مه‌که‌
95-دار به‌ ته‌وری وت گه‌ر کلکت له‌ خۆم نه‌ بوایه توانای بڕینمت نه‌ ده‌بوو
96-هه‌ردووک جاشی ماکه‌رێکن
97-ئه‌وه‌ی به‌رز بفڕێت نزم ئه‌نیشێته‌وه‌

98-سوار تا نه‌گلێ نابێت به‌ سوار
99-قه‌رز کۆن ئه‌بێت نافه‌وتێت
100-قه‌رز دوو ماڵ ئاوه‌دان ئه‌کاته‌وه‌
101-ماڵی زیاد سه‌ر ناشکێنێت
102-که‌ره‌ مه‌مره‌ به‌هاره‌ کورتانت بۆ دێت له‌ شاره‌‌
103-ئاشی نه‌زان خوا ئه‌یگێڕێت
104-خوا تا کێو نه‌بینێت به‌فری تێ ناکات
105-به‌ردی بچووکیش سه‌ر ده‌شکێنێ
106-هه‌موو گیانله‌به‌رێک گۆشتخۆره‌ به‌س ناوی گورگ به‌ده‌

107-بزن هه‌میشه‌ قنگی به‌ ده‌ره‌وه‌ بوو که‌س ناوی نه‌ ده‌برد،مه‌ڕ یه‌ک جار قنگی به‌ده‌ر‌ که‌وت
کردیان به‌ چه‌پڵه‌
108-چه‌پڵه‌ به‌ یه‌ک ده‌ست لێ نادرێت
109-ئه‌وه‌نده‌ مه‌ڵێ گوێت لێ نه‌گرن، ئه‌وه‌نده‌ش گوێ ڕامه‌گره‌ سه‌رت بێته‌ ژان
110-مناڵی بچووکیش خه‌ونی گه‌وره‌ ده‌بینێت
110-هه‌ر که‌س ده‌چێته‌ قه‌بری خۆی
‌111-ماڵی نه‌خۆری بۆ چه‌کمه‌ سۆری
112-بزن بۆ شه‌وێکیش شوێنی خۆی خۆش ئه‌کات
113-ئه‌گه‌ر گوڵ نیت دڕکیش مه‌به‌

114-که‌چه‌ڵ که‌ ده‌رمانکه‌ر بێت ده‌رمانی سه‌ری خۆی ئه‌کات
115-ساڵی خۆش له‌ به‌هاره‌که‌یدا دیاره‌
116-مه‌ستی و ڕاستی
‌117-قسه‌ یان له‌ شێت یان له‌ مناڵ

118-له‌ برسا بمری له‌ گه‌ڵتا ئه‌گری نانت ناداتێ
119-گۆم تا قووڵ بێت مه‌له‌ی خۆشه‌
120-بانگی موحه‌مه‌د به‌ ئاشکرا خۆشه
121-به‌رخی نێر بۆ سه‌ر بڕینه‌

وه‌ره‌ گیانه‌ به‌ کامێرای ئه‌و ڕوخساره‌ کش و ماته‌ت
وێنه‌ی ڕه‌نگی زه‌ردم بگره‌
له‌ ئه‌لبومه‌ شێواوه‌که‌ی په‌ڕه‌ی دڵدا
بۆ ئه‌به‌دی هه‌ڵی بگره

گیانه‌ من که‌شکۆڵی غوربه‌تم له‌ شانه و‌
ئه‌م وه‌سیه‌ته‌ت پێ ئه‌سپێرم
نه‌ک گه‌ڵا ڕێزانی ته‌مه‌ن بێت و
ئیتر نه‌توانم له‌ دوریشه‌وه‌ نامه‌یه‌کت بۆ بنێرم

ZOR GORANEKI XOSHA DAST XOSH

3،816

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

BA XER HATY

3،817

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئه‌لبومی وێنه‌كان)

Shexa.X نووسی:

دةست خوش زورجوانن

ZOR SUPAS

3،818

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئه‌لبومی وێنه‌كان)

[center]http://smt7.com/upfiles/ret10602.jpg[/center]
[center]http://smt7.com/upfiles/3Gi10892.png[/center]
[center]http://smt7.com/upfiles/r4m10432.jpg
[/center]
[center]http://smt7.com/upfiles/dzH10472.jpg[/center]

[center]http://smt7.com/upfiles/f9I11094.jpg[/center]

[center]http://smt7.com/upfiles/OBW11242.jpg[/center]
[center]http://smt7.com/upfiles/6Fo12439.png[/center]
[center]http://smt7.com/upfiles/oK512542.png[/center]
[center]http://smt7.com/upfiles/uv111319.jpg[/center]
[center]http://smt7.com/upfiles/soc12682.png[/center]
[center]http://smt7.com/upfiles/xod11459.jpg[/center]
[center]http://smt7.com/upfiles/MMw12739.png[/center]
[center]http://smt7.com/upfiles/qAs11546.jpg[/center]
[center]http://smt7.com/upfiles/QEx12782.png[/center]
[center]http://smt7.com/upfiles/ddp11614.jpg[/center]
[center]http://smt7.com/upfiles/Adh12822.png[/center]
[center]http://smt7.com/upfiles/yO311697.jpg[/center]
[center]http://smt7.com/upfiles/CO112868.png[/center]
[center]http://smt7.com/upfiles/nRI11792.jpg[/center]
[center]http://smt7.com/upfiles/lIG12906.png[/center]
[center]http://smt7.com/upfiles/TE411873.jpg[/center]
[center]http://smt7.com/upfiles/b4K12951.png[/center]
[center]http://smt7.com/upfiles/p1m11944.jpg[/center]
[center]http://smt7.com/upfiles/SRo12989.png[/center]
[center]http://smt7.com/upfiles/Jva12021.jpg[/center]
[center]http://smt7.com/upfiles/vEQ13028.png[/center]
[center]http://smt7.com/upfiles/kQS12101.jpg[/center]
[center]http://smt7.com/upfiles/P5213077.png[/center]
[center]http://smt7.com/upfiles/Gqs12163.jpg[/center]
[center]http://smt7.com/upfiles/Gkz13122.png[/center]
[center]http://smt7.com/upfiles/Kyz12246.jpg[/center]
[center]http://smt7.com/upfiles/fpP13191.png[/center]
[center]http://smt7.com/upfiles/oAp13227.png[/center]
[center]http://smt7.com/upfiles/g2t12310.png[/center]
[center]http://smt7.com/upfiles/oAp13227.png[/center]
[center]http://smt7.com/upfiles/egQ13278.jpg[/center]

dast xosh bo danane am babata ba rasty swd baxsh bom

xwaey gawra padashty xert bdatawa enshala .

Jaw Zard نووسی:

یاریەکی زۆر قورسە بۆ هەولێر ،بەهۆی ئەوەی هەولێر لەیاریگای خۆی ناباتەوە ،هیوادارم ئەم ئابلوقە بشکێنی ..سەردەکەوین آنشاءاللە

dast xosh goraneki zor xosha sar kawto bet.

3،822

(19 وه‌ڵام, نووسراو له‌ میوزیك و ڤیدیۆ)

ba rasty dangt zor zor xosha mn zor chezhm la goranyka war grt

baw hiwayam hamisha sarkawto bet . dasty tosh xosh bet chaw zard