سوپاس کاك رزگار
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی one
ان شاءالله که‌س ناڕوا و پێشم خۆش نیه له دوای من که‌س بڕوا
زۆر سوپاس ان شاءالله له‌گه‌ل ئێوه‌ش
له 2009-12-10 له‌م یانه خۆشه‌ویسته بوومه ئه‌ندام ئه‌وه بووه نزیکه‌ی 5 ساڵ
زۆر که‌سی باش و به‌رێزم ناسی و سودم لێیان وه‌رگرت
ان شاءالله ئه‌وانیش سودیان له‌من وه‌رگرتیه ئه‌گه‌ر که‌مه‌کیش بێ
ده‌مه‌وێ ماڵئاوای بکه‌م ، جا گه‌رده‌نم ئازا بکه‌ن و گه‌رده‌نتان ئازا بێ
وه سه‌لام
ئةمةم لة فةيسبووك دانا كؤتم با ليرةش دابنيم
مودير ئةو ماوةى نةخؤشه دوعاى لؤ بكةن زوو جاك بيتةوة
ئاخر گۆڕێ خه‌له‌ته ، ئه‌گه‌ر بویستبا ئه‌و مانایه‌ی بدا
ده‌بایه ئه‌من بنوسم له گۆڕ نیه نه‌ك له گۆڕێ نیه
تێنه‌گه‌یشتم شه‌ره‌فخان ؟
زۆر سوپاس مامۆستا لۆ پرسینت
سوپاس لۆ ئێوه‌ش
هیچ له گۆرێ نیه که مێشکتان لۆ چووه.
دوعای خێرمان لۆ بکه‌ن
رۆژێك منالێك له ماڵه‌وه یارئ به ئینجانه‌یه‌ك ده‌کات و له‌ناکاو ده‌ستی گیر ده‌خوات له ئینجانه‌که‌دا، هه‌رچه‌ند ده‌کات ناتوانێت ده‌ستی ده‌ر بکات ناچار هاوار له باوکی ده‌کات بێت به هانایه‌وه ، باوکی هه‌رچه‌ند هه‌وڵێ له‌گه‌ل ده‌دات ئه‌ویش هیچی بۆ ناکرێت ، ناچار بڕیار ده‌دات ئینجانه‌که بشکێنێت به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی ئه‌م هه‌وڵه بخاته گه‌ڕ ده‌لێت کوڕم ده‌ستت بکه‌ره‌وه په‌نجه‌کانت وه‌ك من شل و درێژ بکه له‌وانه‌یه به‌م شێوه‌یه ده‌ستت ده‌ربێته‌وه
منداڵه‌که ده‌ڵێت : ده‌زانم به‌ڵام ناتوانم ئه‌م کاره بکه‌م.
باوك که له وه‌ڵامی ئه‌م منداڵه واق ببوو وتی : بۆچی نا‌توانیت ؟
منداڵه‌که ووتی : گه‌ر وابکه‌م ئه‌و سکه‌یه‌ی له ده‌ستمدایه ده‌که‌وێت !
جاری واهه‌یه مرۆڤ هێنده گرنگی به شتی بێ به‌ها ده‌دات که به‌های هه‌بوونی به‌هاداری خۆشی فه‌رامۆش ده‌کات.
پێغه‌مبه‌رمان ( صل الله علیه‌وسلم ) ئادابی خواردنه‌وه و سه‌ر سفری له‌به‌ر چاو ده‌گرت.
ناوه‌ڕۆکی په‌روه‌رده‌یی
" ڕۆله ، بسم الله بکه و به ده‌ستی ڕاستت و هه‌میشه له‌به‌رده‌می خۆته‌وه بخۆ "
یه‌کێك له گرنگترین ئه‌و ئادابانه‌ی که پێویسته فێری منداڵ بکرێت بریتیه له ( ئادابی نان خواردن و سه‌ر خوان ) ئه‌مه‌ش بایه‌ختی شێوازی نان خواردنه‌که و کاته‌که‌ی و دانانی ڕێز بۆ ئه‌و خوان‌و له‌و منداڵه ده‌گه‌یه‌نێت. فێرکردنی سوپاسگوزاری له‌سه‌ر خواردن و هه‌ستیاری نیشاندان به‌رامبه‌ری له‌لایه‌ن منداڵه‌وه
بۆیه پێویسته کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌کانی خێزان له ده‌وری یه‌ك لانی که‌م ئه‌وانه‌ی له‌وکاته‌دا له ماڵن ، له‌سه‌ر یه‌ك خوان و سوپاسگوزارییان له‌سه‌ر ئه‌و خواردنه ، که‌شێکی ئه‌وه‌نده جوان دروست بکات که منداڵه‌که‌ش حه‌زی پێ بکات و له‌سه‌ری ڕابێت.
پێویسته دانیشطنی خێزانێك به کۆمه‌ڵ له ده‌وری یه‌ك و له‌سه‌ر یه‌ك خوان له جێی ( مێزی لێپرسینه‌وه و ڕه‌خنه گرتن ) بکرێته شوێنی ( پیاهه‌ڵدان و قسه‌ی خۆش ) بێگومان وه‌ك ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا پێی هه‌ستاوه ، منداڵ ڕابهێنرێت له سه‌ر پاککردنه‌وه‌ی ده‌م و ده‌ست پێش و پاش نان خواردن
ئه‌نه‌س ده‌فه‌رمووێت : پێغه‌مبه‌ری خوا ( صل الله علیه‌وسلم ) له‌سه‌ر سفره نانی ده‌خوارد و باسی له زیانه‌کانی نان خواردن به پێوه و به ڕۆیشتنه‌وه بۆ ده‌کردین .
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی زیاده ڕه‌وی ده‌فه‌رمووێت :
" هه‌ر که‌س له قاپێکدا بخوات و له پاش ته‌واو بوون قاپه‌که‌ی پاکباته‌وه ، ئه‌و قاپه داوای لێخۆشبوونی له خوا بۆ بکات "
په‌یامی ئه‌و فه‌رمووده چه‌ند هه‌ستیاره .. ئه‌وه‌نده‌ی بۆتان ده‌خورێت خواردن ئاماده بکه‌ن ، ئه‌وه‌ی که ئاماده‌تان کردوه ته‌واوی بکه‌ن و به ڕشتنی زیاده ڕه‌وی مه‌که‌ن.
وه ڕێژه‌ی خواردنیشی دیاری کردووه
" گه‌ده‌تان بکه‌ن به سێ به‌شه‌وه ، به‌شێك بۆ خواردن ، به‌شێك بۆ ئاو ، به‌شێكیش بۆ هه‌ناسه "
ئه‌بو هوره‌یره له‌باره‌ی نانخواردنی پێغه‌مبه‌ری خواوه به‌م شێوه‌یه ده‌دوێت " پێغه‌مبه‌ری خوا هه‌رگیز که‌م و کورتی له خواردن نه‌ده‌دۆزیه‌وه، ئه‌گه‌ر پێی خۆش بووایه ده‌یخوارد و پێی ناخۆش نه‌بوایه وازی لێ ده‌هێنا "
ئه‌م یاده‌وه‌ریه‌ی ابن عمریش له‌گه‌ل پێغه‌مبه‌ری خوا له‌باره‌ی ئادابی سه‌ر سفره و میواندریه‌وه ، جوانترین ڕه‌وشته " ئه‌وانه‌ی له ده‌وری یه‌ك له‌سه‌ر خوانێك کۆده‌بنه‌وه ، با تاکو لابردنی سفره‌که هه‌ڵنه‌ستن ، چونکه ڕه‌نگه که‌سانێك له‌ناویاندا له‌به‌ر شه‌رم کردن له‌به‌ر ئه‌وه تێر بخۆن و هه‌ستن
خێزانه‌کانمان له‌م جۆره ره‌وشت و ئادابانی خۆشه‌ویست ( صل الله علیه‌وسلم ) زۆر پێویستیان پێی هه‌یه، هیوام وایه هه‌موو لایه‌ك ئه‌و ڕه‌وشت و ئادابانه زیندوو بکه‌ینه‌وه.
zor swpas lo ewa
ته‌قه‌لا
رۆژێك کونێکی بچووك که‌وته قۆزاخه‌یه‌که‌وه ، که‌سێك دانیشت و چه‌ند کاتژمێرێك سه‌یری ته‌قه‌لای په‌پوله‌ی کرد بۆ هاتنه ده‌ره‌وه له کونی قۆزاخه‌که‌وه
له ناکاو ته‌قه‌لای په‌پوله‌که وه‌ستا و وا دیار بوو که هیلاك بووه و ئیتر ناتوانێت درێژه به هه‌وڵی خۆی بدات ئه‌و که‌سه بڕیاری دا یارمه‌تی په‌پوله‌که بدات و به مقه‌سێك کونی قۆزاخه‌که‌ی گه‌وره کرد.
په‌پوله‌که به ئاسانی هاته ده‌ره‌وه ، به‌لام جه‌سته بچووک و باڵه‌کانی گرنج بوو. ئه‌و که‌سه له سه‌یر کردنی به‌رده‌وام بوو ، ئه‌و چاوه‌ڕیی بوو باڵی په‌پوله بکرێته و پارێزگاری له جه‌سته‌ی بکات ، به‌ڵام ئه‌مه رووی نه‌دا و له ڕاستیدا په‌پوله‌که ناچار بوو به درێژایی ته‌مه‌نی له‌سه‌ر زه‌وی بخوشێت و هه‌رگیز نه‌یتوانی به باڵه‌کانی بفڕێت ، ئه‌و که‌سه به به‌زییه نه‌یزانی که سنووردارێتی قۆزاخه و ته‌قه‌لا بۆ هاتنه ده‌ره‌وه له‌و کونه ورده ، ئه‌وا خوا بۆ په‌پوله‌ی داناوه ، تاکو به‌م هۆیه‌وه شله‌یه‌ك له لاشه‌یه‌وه بڕژێت و پاش ده‌رکه‌وتن له قۆزاخه‌که‌ی ده‌رفه‌تی فڕینی پێ بدات.
هه‌ندێك جار له ژیاندا ته‌نیا پێویستمان به ته‌قلایه ، ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره وای دانابوایه که به‌بێ هیچ کێشه‌یه‌ك ژیان به‌سه‌ر به‌رین شه‌له‌ل ده‌بووین ، وه‌کو پێویست به هێز نه‌ده‌بووین و هه‌رگیز نه‌مانده‌توانی بفڕین —
ده‌مه‌وێت دیمه‌نێكی ناوازه له خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر (صل الله علیه‌وسلم ) له‌گه‌ل ئێوه‌دا به‌ش بکه‌م :
حیفا، رۆژێك دێته لای پێغه‌مبه‌ری خوا
" یا رسول الله " کارێکم فێر بکه که بمگه‌ینێته به‌هه‌شت !
پێغه‌مبه‌ری خوا ( صل الله علیه‌وسلم ) وه‌ڵامی دایه‌وه :
" سه‌ره‌تا پێویسته له‌گه‌ڵ کورێك هاوسه‌رگیری بکه‌یت .. به‌مه نیوه‌ی دینه‌که‌ت ده‌پارێزیت ... "
له دوای ئه‌م فه‌رمانه حه‌یفا وتی :
" یارسول الله ده‌بێت ئه‌و که‌سه کێ بێت ؟ من مه‌لیکی حه‌به‌شه نه‌جاشی داخوازی کردم ، به‌ڵام قبوڵم نه‌کرد ، ته‌نانه‌ت داخوازیکار هه‌بوو که سه‌د حوشتری زۆر زینه‌تی تری ده‌دا ئه‌ویشم ڕه‌ت کرده‌وه، ئه‌مڕۆ که ده‌فه‌رموویت رزگاربوونت له هاوسه‌رگیرکردنتدایه، یا رسول الله تۆ کێت به دڵ بێت و به گونجاوی بزانیت، من به‌و ڕازیم ؟؟
پێغه‌مبه‌ری خوا ( صل الله علیه‌وسلم ) به حیفای فه‌رموو :
" سبه‌ینێ به‌یانی یه‌که‌مین که‌س کێ هاته مزگه‌وت، له‌گه‌ڵ ئه‌ودا هاوسه‌رگیری بکه "
پاشان به هاوه‌لانی فه‌رموو :
" سبه‌ینێ هه‌ر که‌س یه‌کمجار هاته مزگه‌وت، ئه‌م ئافره‌ته ده‌که‌مه هاوسه‌ری "
هاوه‌ڵانیش ڕازی بوون :
خوایی گه‌وره خه‌وێکی دا به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی که ئه‌مه‌یان بیست ، جگه له یه‌کێکیان ئه‌وانی تر هیچیان زوو به ئاگا نه‌هاتن ، پێغه‌مبه‌ری خوا به په‌رۆشه‌وه له چاوه‌ڕوانیدا بوو کێ یه‌که‌م که‌س ده‌چێته مزگه‌وت له ناکاو صوهه‌یب بینرا.
صوهه‌یب هاوه‌ڵێژی بێ که‌س و هه‌ژار و ئه‌سمه‌ر و لاواز بوو
حه‌یفاش به ڕاده‌یه‌کی زۆر جوان و ده‌وڵه‌مه‌ند و بێ که‌م و کورتی بوو
پێغه‌مبه‌ری خواش له پاش نوێژ حیفای بانگ کرد و ئاگاداری کرد، حه‌یفاش ڕه‌زامه‌ندی خۆی به‌رامبه‌ر قه‌زای خوا له لای پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌ربڕی له پاشان پێغه‌مبه‌ری خوا (صل الله علیه‌وسلم ) وتاری خوێنده‌وه و نیکاحی خوێندن و فه‌رمووی :
" ئه‌ی صوهه‌یب ؟ هه‌سته شتێك بۆ ئه‌و خانمه بکڕه "
" یارسول الله له ماڵی دونیا یه‌ك درهه‌می زیوم نییه "
بۆ ئه‌مه‌ش حیفا 10 هه‌زار درهه‌م زیوی هێنا و دای به صوهه‌یب بۆ ئه‌وه‌ی خه‌رجی پێویستیه‌کانی و پێی وت :
" بیبه و ئه‌وه‌ی پێویسته پێی بکڕه "
پێغه‌مبه‌ری خواش فه‌رمووی . ئه‌ی صوهه‌یب ده‌ستی خانمه‌که‌ت بگره و بیبه‌وه ماڵه‌وه ، یارسول الله ماڵی من مزگه‌وته ، بیبه‌مه کامه ماڵ ؟
حیفا وه‌لامی دایه‌وه : خانووه گه‌وره‌که‌م به‌شێوه به تۆ ده‌توانی بمبه‌یته ئه‌وێ " پێغه‌مبه‌ری خواش زۆر دڵخۆش بوو به باره‌دۆخه‌که و دوعای بۆ کردن هاوه‌ڵه به‌رێزه‌کانیش زۆر شتایشی ئه‌و ڕفتاره جوانه‌یان کرد و سوپاسی خوایان کرد، له پاشان چوونه خانووه گه‌وره‌که‌یان و له پاش نان خواردن حه‌یفا ووتی :
" ئه‌ی صوهه‌یب ! ئه‌وه بزانه که من بۆ تۆ نیعمه‌تم ، تۆش بۆ من مینحه‌ت ، تۆ بۆ سوپاسگوزار بوونت له‌سه‌ر ئه‌و نیعمه‌ته و منیش بۆ ئارامگرییم له‌سه‌ر ئه‌و مینحه‌ته ، وه‌ره با ئه‌مشه‌و به په‌رستش و تاعه‌ته‌وه به‌رینه سه‌ر ، تۆ به پاداشتی سوپاسگوزاران و منیش به پاداشتی ئارامگران بگه‌ین ، چونکه پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی : کۆش و سه‌رایه‌ك له به‌هه‌شتدا هه‌یه که ته‌نها بۆ ئارامگران و سوپاسگوزارانه
ئه‌و شه‌وه هه‌ردووکیان به په‌رستشه‌وه سه‌رقاڵ بوون، حه‌زره‌تی جوبرائیل ( علیه سلام ) پێغه‌مبه‌ری له حاڵی ئه‌و شه‌وه‌ی ئه‌وان ئاگادارکرده‌وه و مژدانه‌ی به به‌هه‌شت و نوری ئیلاهی پێدان، به‌یانی که صوهه‌یب بۆ نوێژ ڕۆیشته مزگه‌وت پێغه‌مبه‌ری خوا پێی فه‌رمووی :
" ئه‌ی صوهه‌یب حاڵی ئه‌مشه‌وتان من باسی بکه‌م یان خۆت باسی ده‌که‌یت ؟ "
وه‌ڵامی دایه‌وه " ئێوه بفه‌رموون ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا "
پێغه‌مبه‌ری خواش باسی حاڵی ئه‌و شه‌وه‌یانی کرد و له پاشان مژده‌ی دانێ :
" ئێوه به‌هه‌شتین و له‌وێ به دیداری خوای موته‌عال ده‌گه‌ن "
صوهه‌یب له خۆشی‌دا که‌وته سه‌ر زه‌وی و به فرمێسکه‌وه سه‌ری نایه سوجده و پاڕانه‌وه ، " ئه‌ی په‌روه‌ردگارم ! ئه‌گه‌ر له من خۆش بوویت ، پێش ئه‌وه‌ی توشی گوناه ببمه‌وه ڕوحم بکێشه ! "
خوای مه‌زن دوعاکه‌ی قبوڵ کرد و له سوجده‌دا گیانی کێشا هاوه‌ڵان ئه‌مه‌یان بینی خۆیان پێ ڕانه‌گیرا ، پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی : " هێشتا شتێکی تر هه‌یه که پێی سه‌رسام ببن ، حیفاش هه‌ر له‌م کاته‌دا ڕۆحی ته‌سلیم کرده‌وه "
نوێژی مردوویان له‌سه‌ر هه‌ردووکیان کرد و له ته‌نیشت یه‌که‌وه ده‌فنیان کردن ، له پشت سه‌ریانه‌وه دوو ته‌ختیان دانا و له‌سه‌ر یه‌کێکیان نووسی ( ئه‌مه گۆڕی سوپاسگوزاری نیعمه‌تی خوایه ) له‌سه‌ر ئه‌وی تریشیان نوسی ( ئه‌مه گۆڕی ئارامگری مینحه‌تی خوای ته‌عالایه )
--------
ئه‌وه بێجگه له خۆشه‌ویستی هاوه‌ڵان بۆ پێغه‌مبه‌ر ( صل الله علیه‌وسلم ) که هه‌ینابووه و هه‌رچیه‌کی فه‌رموو بێ به گوێیان کردووه
ده‌توانین سود له‌وه‌ش وه‌ربگرین که کچ ده‌توانێ صبر بگرێ یان کور صبر بگرێ تا کچێکی باش به قسمه‌تی ده‌بێ
وه له‌مه‌ش ئه‌وه هه‌یه بۆ کچان ئه‌گه‌ر کورێکی باش و دیندار هات به زۆری داواکاریه‌کان په‌شیمانی نه‌که‌نه‌وه چونکه له‌م به‌سه‌رهاته ئه‌وه سه‌لماندرا که که‌سی به ئه‌خلاق و دیندار هه‌موو سامانی دونیا ده‌هێنی وه‌ك حه‌یفا چۆن هه‌موو پاڕه‌ی خۆی به‌خشی بۆ صوهه‌یب.
که‌سێك لای زانایه‌ك له‌ده‌ست بێ به‌شیه‌کانی خۆی سكالای ده‌کرد و ده‌یناڵاند
زانا گوتی : ده‌ته‌وێت که هه‌زار درهه‌مت هه‌بێت و چاوت نه‌بێت ؟
وتی : به دڵنیایه‌وه نا ، دوو چاوی خۆم به هه‌موو دونیا ناگۆرمه‌وه
زانا پرسی : دڵت به هه‌زار درهه‌م ده‌گۆریته‌وه ؟
وتی : نا
دیسان زانا پرسی : گوێ و ده‌ست و پێت چی ؟
وتی : هه‌رگیز
زانا گوتی : که‌واته هه‌نوکه خوای گه‌وره سه‌دان هه‌زار درهه‌می به‌تۆ به‌خشیوه، که‌چی سكاڵا ده‌که‌یت و گله‌یت هه‌یه
تۆ ئاماده نیت وه‌زعی خۆت له‌گه‌ڵ وه‌زعی زۆربه‌ی خه‌ڵك بگۆریته‌وه و خۆت له زۆربه‌ی که‌سانی ده‌ورووبه‌رت به خۆشبه‌ختر بزانیت ، که‌واته ئه‌و شتانه‌ی که به تۆ به‌خشراوه ، زۆر زیاتره له‌وه‌ی که دراوه به خه‌ڵکانی تر و تۆ هێشتا شوکرانه بژێری ئه‌مانه نیت و خوازیاری نیعمه‌تی زیاتریت ؟
کیمایی خۆشبه‌ختی / غه‌زالی
رۆژێك لوقمان به کوره‌که‌ی گوت " ئه‌مرۆ سێ ئامۆژگاریت ده‌که‌م که ببێته هۆی سه‌رکه‌وتنت "
یه‌که‌م : ئه‌وه‌یه که هه‌وڵبده له ژیاندا باشترین خۆراکی دونیا بخۆیت !
دووه‌م : ئه‌وه‌یه که له باشترین ته‌ختی خه‌و و شوێن نوستنی دونیادا بخه‌ویت !
سێیه‌م : ئه‌وه‌یه که له باشترین کۆشك و خانووه‌کانی دونیادا بژیت !
کوره‌که‌ی لوقمان وتی : " به‌ڵام باوکه ئێمه بنه‌ماڵه‌یه‌کی هه‌کارین . من چۆن ده‌توانم ئه‌و کارانه ئه‌نجام بده‌م ! "
لوقمان وه‌ڵامی دایه‌وه :
* ئه‌گه‌ر که‌مێك دێرت و که‌متر خۆراك بخۆیت، هه‌ر خۆراکێك که ده‌یخۆیت تامی باشترین خۆراکی دونیا ده‌دات
* ئه‌گه‌ر باشتر کار بکه‌یت و که‌مێک دره‌نگرت بخه‌ویت له‌هه‌ر شوێنێکدا که نووستی هه‌ست ده‌که‌یت باشترین خه‌وتنگه‌ی دونیایه.
* ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا دۆستایه‌تی بکه‌یت و له دڵی ئه‌واندا بگریت ئه‌وا باشترین خانووه‌کانی دونیا هی تۆیه.
کابرایه‌ك ته‌له‌فۆن بۆ پزیشکی ددانه‌که‌ی ده‌کات له‌به‌ر هه‌بوونی " چالێکی گه‌وره " له یه‌کێك له ددانه‌کانیدا داوای کاتێکی لێده‌کات، کاتێ کابرا له‌سه‌ر کورسی پزیشکی ددان داده‌نیشێت و دکتۆر سه‌یری ددانی ده‌کات پێی ده‌لێت : نا ، چالێکی گه‌وره نییه و کلۆرێکی بچووکه ئێستا بۆتانی پڕ ده‌که‌مه‌وه
کابرا ده‌لێت : به‌راستی ؟ کاتێك که زمانم لێده‌دا هه‌ستم ده‌کرد چالێکی گه‌وره‌یه
دکتۆره‌که به پێکه‌نینه‌وه ده‌لێت : ئه‌مه شتێکی سرووشتیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی " یه‌کێك له کاره‌کانی زمان زێده‌ڕه‌وییه " وانییه ؟ زۆر که‌س قسه و ده‌ربڕینیان به جۆرێکه زمان به زیانی خۆیان به‌کاری دێنێت.
سوپاس خوشکه‌که‌م
شێخ ئه‌بو سه‌عید و موریده‌که‌ی
له کتێبی وانه‌کانی ژیان :
شێخ ئه‌بو سعید به یه‌کێك له په‌یڕه‌وه‌کانی خۆی به‌ناوی " خواجه حه‌سه‌ن مۆئه‌ده‌ب " که هێشتا تۆزێ له خۆویشتی له ده‌روونی دامابوو ده‌لێت که سه‌به‌ته‌یه‌ك هه‌ڵبگرێت و بڕوات بۆ بازار بۆ ئه‌وه‌ی بڕێك جگه‌ر و ریخۆڵه و شتی وا بکرێت و بیانخاته ناوی سه‌به‌ته‌که به کۆڵ بهێنێته‌وه بۆ خانه‌قا.
خواجه حسن سه‌به‌ته‌که هه‌ڵده‌گرێط و له‌وه‌ی که له‌به‌ر چاوی خه‌ڵکدا جل و به‌رگه گران به‌هاکه‌ی خوێناوی و پیس بووه هه‌ست به شه‌رمه‌زاری ده‌کات دوای ئه‌وه‌ی که دێته‌وه پێی ده‌لێت که : " بڕۆ بۆ بازار و پرسیار بکه که ئایا کابرایه‌کیان دیوه سه‌به‌ته‌ك پڕ له جگه‌ر و ریخۆڵه به کۆڵیه‌وه بێت " خواجه حسن به فه‌رمانی شێخ ده‌ڕوات بۆ بازار و له‌و شوێنه که سه‌به‌ته‌که‌ی هه‌ڵگرتوووه پرسیار له هه‌موو دوکانداره‌کان ده‌کات به‌ڵام هیچ که‌س نییه که بڵێت کابرایه‌کی وام دیوه دوای ئه‌وه‌ی که گه‌ڕایه‌وه بۆ لای شێخ، شێخ پێی وت" ئه‌ی حسن ئه‌وه تۆی که خۆت ده‌بینیت ئه‌گینا هیچ که‌س کاتی ئه‌وه‌ی نییه که سه‌یری تۆ بکات، ئه‌وه بۆچوونی چه‌وتی تۆیه که خۆت له‌به‌رچاوی تۆ شیرین ده‌کات هه‌ر بۆیه ده‌بێ وازی لێ بێنیت.
ئارام گرتن گه‌وره‌ترین چاره‌سه‌ره
به‌سه‌رهاتێکی زۆر به‌سود له ژیانی خۆشه‌ویست بۆ ئێوه‌یه خۆشه‌ویست
ئیمامی عمر له‌باره‌ی ژیانی خێزانی پێغه‌مبه‌ر بۆمان ده‌گێرێته‌وه : تێروانینی زۆر کاریگه‌رن بۆ چاره‌سه‌ری کێشه خێزانیه‌کانی ئه‌مڕۆمان :
دراوسێیه‌کم هه‌بوو ، به نۆره ده‌چووینه سه‌ردانی پێغه‌مبه‌ر ( صل الله علیه‌وسلم ) ڕۆژێك ئه‌و ده‌چوو ، هه‌واڵی رۆژانه‌م بۆ ئه‌و ده‌هێنایه‌وه ، رۆژێك ئه‌و دراوسێیه‌م هات و زۆر به‌خێرایی له ده‌رگاکه‌می دا، به زووی چوومه ده‌ره‌وه و به په‌رۆشه‌وه وتی : رووداوێکی گرنگ هه‌یه
منیش وتم " بێ بڕواکان هێرشیان کردووه ؟ "
وتی : له‌وه‌ش گه‌وره‌تر ... پێغه‌مبه‌ری خوا له هاوسه‌ره‌کانی جیابۆته‌وه .. " یه‌کسه‌ر له دڵی خۆمدا وتم : " یات حه‌فصه‌ی کچم دۆڕا، چاوه‌رێی ئه‌مه‌م ده‌کرد " هه‌ستام و ڕۆیشتمه لای حه‌فصه‌ی کچم .. ده‌گریا ... حه‌زره‌تی عمر ، ناره‌حه‌تی و غه‌مگینی له هاوسه‌ره‌کانی تری پێغه‌مبه‌ری خوا‌و ئه‌و هاوڵانه‌شدا که رووداوه‌که‌یان بیستبوو ده‌بینێت ، بۆ تێگه‌یشتن له ناوه‌ڕۆکی کێشه‌که ، ده‌یه‌وێت پێغه‌مبه‌ری خوا ببینێت به‌ڵام رێگه‌ی پێ نادرێت ، دواتر دیسان هه‌وڵ ده‌دات ، ئه‌مجاره ده‌گاته حضوری ، دوای ئه‌وه‌ی که تێده‌گات پێغه‌مبه‌ری خوا له هاوسه‌ره‌کانی جیانه‌بۆته‌وه ، ئارام ده‌بێته‌وه له پاشاندا ده‌لێت : " ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئێمه ده‌ناسیت، ئێمه قوره‌یشی گه‌وره‌ی ژنه‌کانمان بووین کاتێك هاتینه مه‌دینه، لێره بینیمان که ژنه‌کان گه‌وره‌ی پیاوه‌کانن ، ژنه‌کانی ئێمه‌ش له‌وانه‌وه ئه‌و خووه‌یان وه‌رگرتووه "
ڕۆژێك له هاوسه‌ره‌که‌م تووڕه بووم که به‌رامبه‌رم وه‌ستابووه‌وه منیش ئه‌وه‌م به دروست نه‌زانی و ئازارم دا ، که‌چی پێی وتم بۆچی ئازارم ده‌ده‌یت ؟ وه‌ڵاهی هاوسه‌ره‌کانی پێغه‌مبه‌ریش به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌وه‌ستنه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌وان ئه‌گه‌ر به پێویستی بزانن خۆشیان عاجز ده‌که‌ن و به درێژایی رۆژ پێغه‌مبه‌ری خوا به‌جێ ده‌هێلن "
به حه‌فصه‌ی کچم ووت : تۆش به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌وه‌ستیته‌وه ؟ حه‌فصه‌ش وتی : به‌ڵێ ، هیچ کاممان ئه‌و رۆژه تا شه‌و ناچینه لای .
پێم وت : هه‌رکه‌س له ئێوه ئه‌وه بکات، زیان به‌خۆی ده‌گه‌یه‌نێت و له دۆڕاوه‌کان ده‌بێت ، کێ له ئێوه دڵنیایه که به توره و بێزاکردنی پێغه‌مبه‌ر (صل الله علیه‌وسلم ) نه‌که‌وێته به‌ر توره‌یی خوایی گه‌وره ؟ خوا ده‌زانێت له کاتێکدا په‌رێشان ده‌بن، حه‌فصه‌ی کچم ئاگادار کرده‌وه " هه‌رگیز له به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌وه‌ستیته‌وه و کارێکی بێزارکه‌ت لێ نه‌وه‌شێته‌وه " له پاشاندا حه‌زره‌تی عمر ده‌لێت :
" که من ئه‌مانه‌م ده‌وت، پێغه‌مبه‌ری خوا زه‌رده‌خه‌نه‌ی ده‌کرد ".
پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست که هه‌میشه به‌سنگ فراوانی و ئارامگریه‌وه به‌ره‌نگاری هه‌موو رووداوێك ده‌بووه‌وه، بناغه‌یه‌کی له ئاسوده‌یی و جیهانی خۆشبه‌ختی داکوتاوه که تا قیامه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت ، ئێستا ئیرت زۆر باش له‌وه تێده‌گه‌ین که ئارام گرتن گه‌وره‌ترین رێگه چاره‌یه له‌به‌رامبه‌ر کێشه‌کانی خێزانی‌دا
سوپاس کاکه سه‌رهه‌نگ
له په‌یامه تایبه‌تیه‌کانم پۆست کردبوو
ئیستا گواستیتیانه‌وه ده‌ستیان خۆش بێ
سوپاس
بس من په‌یامم نارد که له‌م به‌شه لابه‌ن هه‌له پۆستم کرد لێره
چیرۆکی خۆشه‌ویستی
رۆژێك پیرێکی عاریف ، یه‌کێك له قوتابیه‌کانی خۆی بینی ده‌سته و ئه‌ژنۆ له گۆشه‌یه‌ك به غه‌مگینی دانیشتووه لێێ نزیك که‌وته‌وه و پرسی : قوتابیه‌کی له‌بێ وه‌فایی یاره‌که‌ی ده‌دا و که گوایه مه‌عشوقه‌که‌ی وه‌ڵامی نا،ی پێداوه‌ته‌وه که‌سێکی دیکه‌ی بۆ هاوسه‌رگیری هه‌ڵبژاردووه قوتابیه‌که ووتی : ساڵانێك دڵی جێگه‌ی راز و نیازی مه‌عشه‌قه‌که‌ی بووه، به رۆیشتنی ئه‌و بۆ ماڵی پیاوێکی دیکه هه‌ستی ئه‌وه ده‌کات ده‌بێت بۆ هه‌میشه ماڵاوای له عه‌شق بکات.
ئوستادی پیر، به به‌زیه‌که‌وه ووتی : به‌ڵام عه‌شقی تۆ چ په‌یوه‌ندیه‌کی به مه‌عشوقه‌وه هه‌یه ؟
قوتابی به سه‌رسورمانه‌وه ووتی : ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بوایه ئه‌م عه‌شق و هه‌ژینه له مندا بوونی نه‌ده‌بوو !
پیری عارف ووتی : به‌و جۆره نیه که تۆ ده‌یلێت : تۆ ئه‌هلی دڵ و عه‌شق و خۆشه‌ویستیت، بۆیه ئاگری عه‌شق و ئه‌وینداری دڵێ تۆی کردۆته ئامانج ، ئه‌مه په‌یوه‌ندی به مه‌عشه‌قه‌وه نییه ، هه‌ر که‌سێکی دیکه‌ش له جیاتی ئه‌و مه‌عشوقه‌ی تۆ بوایه تۆ هه‌مان ئاگری عه‌شقت بۆ ده‌نارد که‌واته لێی گه‌رێ... ئه‌م عه‌شقه بۆ که‌سێکی دیکه بنێره، گرنگ ئه‌مه‌یه بلێسه‌ی ئه‌م عه‌شقه له دڵتدا دانه‌مرکێنیته‌وه ، هیچ جیاوازیه‌کی نییه مه‌عشوق هه‌ر که‌سێك بێت ، ئه‌گه‌ر مه‌عشوقه‌که‌ت جێی هێشتویت و رۆیشتووه به رۆیشنه‌که‌ی ئه‌و په‌یامه‌ی بۆ جێ هێشتوویت که شایسته‌ی ئه‌م ئاگره به‌هاداره‌ی نییه
باشتر وایه بهێلیت ئه‌و بڕوات، تا خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی ئه‌م هه‌ژین و خرۆشانه‌ی تۆ فرسه‌تی جڵه‌گیری په‌یدا بکات به‌و ئاسانییه
به‌خێر بێیه‌وه برا ان شاءالله خێر و به‌ره‌که‌ت له‌دوایی خۆت ده‌هێنی
پیرۆزبایی به‌تایبه‌ت له توو ده‌که‌ین
وه خۆشحالم که به‌هۆی ئه‌م یانه‌یه که‌سی زۆر باشم ناسی خوا لێمیان نه‌ستێنی
ده‌ستی هه‌مووان خۆش بێ بۆ ئه‌و چه‌ند ساڵه که خزمه‌تیان کردووه
وه رێز‌و ته‌قدیرم لۆ هه‌مووان هه‌یه هیوایی به‌خته‌وه‌ری و به‌رده‌وامیان لۆ ده‌خوازم
دیزاینی سایتکه‌ش جوانه
ئه‌گه‌ر برێم دژی هاتنه ناوه‌وه‌ی ئافره‌تم لۆ وه‌رزش شمولی گفتوگۆکه ده‌کا ؟
پیرۆزه به‌هیوایی به‌رده‌وامیت ان شاءالله
به‌خێربێی خوشکه
له‌و ماوه‌ی که منت ناسیه چ تێبینك و شتێک هه‌یه پیم بلیی و چت پێ باشه و چت پێ خراپه
وه ئامۆژگاریت لۆ من چیه
وه حه‌ز ده‌که‌ی چم پێ بلیی
ba mn basha effcte jwani daete
jwana kaka sarhang ham montazh w ham taswiraka
با بیبینم بزانین
به‌خێربێت براکه‌م هیچ پرسیارێکم نیه ته‌نها هیوای به‌خته‌وه‌ریت بۆ ده‌خوازم
ببورة , بةلام من دةمةويت لة ريكايةكى ترةوة قسة بكةين جونكة ئيرة جيكاى كفتو كؤ نية؟ئيميلت هةيةيان سكايب؟بة بةيامى تايبةتى بؤم بنيرة؟ئةكةر زةحمةت نية؟
ببوره براکه‌م تاقه‌تی هیچ له‌وانه‌م نیه و وازیشم له موناقشه و شت هێناوه
سلام عليك ...
كاكه لێزمه برايه‌كى زۆر به‌رێزه لاى من ... هه‌ميشه و هه‌ميشه هيواى خۆشبه‌ختيت بۆ ئه‌خوازم ..
زۆر سوپاس خوشکه‌که‌م تۆش هه‌رده‌م لای ئیوه به‌رێز بووی ، تۆش به‌خته‌وه‌ر بی ان شاءالله
پرسيار ::
ئايا بێده‌نگيت به‌و راده‌يه زه‌ره‌رى لێنه‌داويت ؟؟!
نا
پێناسه‌ى ( ته‌نيايى ) چۆن ئه‌كه‌ى ؟؟!
هه‌ندێ جار ئاخاوتن و هه‌ندێ جار لاوازی
(
هه‌ندێك له دڵـــــه‌كان به‌ديليان قبوڵ نيه ، هه‌تاكو ئه‌گه‌ر هه‌تا كۆتايش به به‌تاڵى بمێنێته‌وه ! ) تۆ پێت وايه دڵت له‌و دڵانه بێت ؟؟!
باوه‌ر ناکه‌م وابم
زۆۆۆۆر سوپاس هيوام به‌خته‌وه‌ريته
سوپاس بۆ تۆش و تۆش به‌خته‌وه‌ر بی
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی one
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]