505

(36 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

كاك ئیدریس وه‌ك رای خۆم پێم شتێكی باش چونكه‌ ئێمه‌ لێره‌ هاورێین . وه‌ ته‌نها له‌ یانه‌ هاورێ نین بۆ زۆر ئاسایه‌ ئه‌گه‌ر به‌یكه‌وه‌
بچینه‌وه‌ ده‌روه‌ یان بچین بۆ سه‌فره‌ زۆر ئاسایه‌ ، به‌لام وه‌ك به‌رێوبه‌رانی یانه‌ ناتوانین ئه‌م شته‌ بكه‌ین له‌به‌ر زۆر هۆكار ، به‌لام ئه‌گه‌ر
ئه‌ندامان خۆیان رێك كه‌ون سه‌فره‌ بكه‌ن شتێكی ئاسایه‌ وه‌ زیاتر ئه‌بێته‌ پته‌و بوونی هاوریه‌تی نێونمان ...

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان كاك ئاسۆ ره‌نگین خان A5 كاك ئاسوس ,, ته‌مه‌نتان به‌قه‌د كێوی قه‌ندیل درێژبێت سه‌ركه‌وت بن

507

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هونه‌ری)

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆشبێت هه‌ربژین

508

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌كنه‌لۆژیا)

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت كاك به‌هجه‌ت ته‌مه‌ن دۆێژ بیت به‌رێزم

509

(21 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌كنه‌لۆژیا)

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌ جوانه‌كانتان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت .. هـــــیودارم سوودی هه‌بێت بۆ ئێوه‌ی به‌رێز .. سه‌ركه‌وت بن

510

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت A5 هه‌ربژیت

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان . ره‌نگین خان كاك حسێن كاك سانی ته‌مه‌ن درێژوسه‌ركه‌وت بن

512

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[center]ڕۆژان ئه‌ڕواو تۆ هه‌ر خۆشه‌ویستی  منی


ئه‌ی  ئه‌و که‌سه‌ی هه‌تا ئه‌مرم

گوڵی  شیعر  بۆ تۆ ئه‌گرم

خۆش ویستنێک  خۆشم ئه‌وێ ی
هیچ  یاسایه‌ک نه‌یویستبێ

هۆنراوه‌یه‌کت  بۆ  ئه‌ڵێم
هیچ  شاعیرێ  نه‌یوتبێ

شیعرێ خۆشتر بێ له‌ ناوت

شیعرێ گه‌ش  تر بێ له‌ چاوت

شیعرێ  ڕه‌نگی  وه‌کو ڕه‌نگت

شیعرێ ناسکتر  له‌ ده‌نگت

*        *        *        *
نه‌ تۆ دیاری نه‌ من دیارم
هه‌ردوو نادیار

که‌وتوینه‌ته‌  به‌ر چه‌پۆکی ده‌ستی ڕۆژگار

ئێستاش په‌پوله‌ی ماچی من
به‌ سه‌ر گوڵی لێوته‌وه‌یه‌،،،،!

بیرته‌ شه‌وان  ئه‌وشه‌وانه‌ی
که‌ پێکه‌وه‌ رێمان ئه‌بڕی ،، چیمان ئه‌وت؟؟
هه‌موو عومری گه‌نجێتی من
ته‌نیا ئه‌و یه‌ک  دوو شه‌وه‌یه‌.....
*        *        *       *
ئاله‌م  شه‌وه‌ بێ  تۆیه‌دا
ئای چۆن ده‌نگێکم  بتگاتێ..؟ 

کێ بێ  وه‌کو  فریشته‌یه‌ک
هه‌والێکی  تۆم  بداتێ...؟

هه‌رچی  سۆزی دنیا  هه‌یه‌
له‌ باوه‌شتا  کۆبۆته‌وه‌..

ئاخۆ ئێستا

له‌گه‌ڵ یادی  منا ئه‌ژی و
منت  له‌ بیر نه‌چۆته‌وه‌....


      فه‌ره‌یدوون  به‌رزنجی[/center]

زۆر به‌خێربێت خاتوو په‌پوله‌ بۆ ژووری میوانداری
چه‌ند پرسیارێكم هه‌یه‌ له‌ به‌رێزتان


1- سه‌ردانی چه‌ند یانه‌ ئه‌كه‌یت ؟ كام یانه‌ زیاتر سه‌ردانی ئه‌كه‌یت ؟
2- به‌ مناڵی چۆن بویت منالێكی بزێ و یان فه‌قیر big_smile ؟وه‌ ئه‌ی ئێستا ؟
3- حه‌ز ئه‌كه‌یت دوای به‌رێزتان كێ میونداری بكرێت ؟
4- چی وای له‌ رۆژان كردوه‌ كه‌وا شعر بنوسێت ؟
5- ئاواتی رۆژان خان چییه‌ له‌ ژیان ؟

ئه‌گه‌ر پرسیاری ترم هه‌بوو ئه‌گه‌رێمه‌وه‌
هــــیوای سه‌ركه‌وتن و ته‌منێكی درێژت بۆ ئه‌خوازم ،،

يارى.جاك باوه‌ر (24)  ،، شكێنه‌ر‌ی به‌ندینخانه‌،،، كلاوین ،،، بۆ مۆبایل ...

1- جاك باوه‌ر (24)

2- شكێنه‌ر‌ی به‌ندینخانه

3- كـــلاوین

515

(27 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هونه‌ری)

ده‌ستت خۆش بێت كاك حسێن گیان

من له‌م دێره‌ به‌ خواره‌وه‌ خوێندمه‌وه‌ * بۆ ده‌ست به‌سینه‌ت فێر نه‌كه‌ن؟

چونكه‌ لێره‌ له‌كوردستان وه‌ك ئه‌وه‌یه‌ كه‌ئافره‌تیان نه‌بینیبێت هه‌موو ده‌بێ چاوی له‌سه‌رت بێت.

ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌یری كردوه‌ ئه‌زانی بۆ سه‌یره‌ی كردوه‌ ،، به‌ چاووی ئه‌و جوانه‌هه‌یه‌تی سه‌یری نه‌كردوه‌ به‌ چاووی ئه‌م كاره‌ شاراوه‌نه‌ی
كه‌ كردوویه‌تی سه‌یری ئه‌كات ،،، 

ئه‌گه‌ر سه‌یرتان كردبێت له‌ كاتی گه‌رانه‌وی ته‌رمه‌كه‌ی جوانه‌مه‌رگ كاكه‌ ئه‌ردلان كورێك  ده‌ست درێژ ئه‌كات كه‌ سلاو له‌ لۆكه‌ ئه‌كات سه‌یربكه‌ن به‌ چ جۆرێك سلاوه‌كه‌ جواب ئه‌داته‌وه‌ ،، له‌م  كاته‌ی كه‌ له‌وێ بوو ئه‌ت وتت بۆ ئه‌مه‌ هاتووه‌ ‌ كه‌ خۆی عه‌رز بكات  ،، له‌ گه‌ڵ كه‌ناڵیكیتر چاو پێكوتنێكی كرد به‌ هه‌مان شێوه‌،،
به‌م شێوه‌ ئه‌روانێته‌ خۆی كه‌وا به‌ته‌نها ئه‌و ئه‌فرات بێت یا به‌س ئه‌و هه‌بێت له‌ سه‌ر زه‌وی یان وا هه‌ست ئه‌كات كه‌ له‌ ئاسمان كه‌وتۆته‌وه‌ خواره‌وه‌ ،،
له‌ ژیانم كه‌سێكم نه‌دیه‌وه‌ وه‌كوو ئه‌م هونه‌رمنده‌ له‌ خۆبایی بێت ،،،

دووباره‌ ده‌ستت خۆش بێت بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته‌ كاك حسێن  سه‌ركه‌وت بیت براكه‌م

516

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هونه‌ری)

سه‌ره‌تا به‌ پێویستی ده‌زانم وه‌کو هاوڕێیه‌کی نزیکی جوانه‌مه‌رگ (ئه‌ردۆی برام) له‌ ڕێگای سایتی چرا تیڤی چه‌ند ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک  سه‌باره‌ت به‌و نه‌خۆشییه‌ی بده‌م که‌ گیان و جه‌سته‌ی پاکی ئه‌م پیاوه‌ چوار شانه‌ و بوێره‌ی له‌ کار کردن کرد و هه‌روه‌ها چه‌ند زانیارییه‌ک له‌ سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان من و ئه‌رده‌لان. سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت باسی په‌یوه‌ندی نێوان خۆم و ئه‌رده‌لان بکه‌م ئینجا بڕۆمه‌ سه‌ر نه‌خۆشییه‌که‌ی.

ئه‌رده‌لان له‌ ساڵی 1996ه‌وه‌ له‌ ڕێگای هونه‌ر و مۆسیقاوه‌ ناسیم و بووین به‌ براده‌ری یه‌کتر. دووا به‌ دووای ئه‌وه‌ ئیتر وای لێ هات ئێمه‌ هیچ ئاهه‌نگێک، کۆنسێرتێک و بۆنه‌یه‌ک نه‌بوو به‌ یه‌که‌وه‌ نه‌که‌ین و نه‌بێته‌ سه‌رچاوه‌ی یه‌ک دونیا یادگاری و به‌سه‌رهاتی پڕ له‌ پێکه‌نین و خۆشی تا کۆتایی 2002 به‌یه‌که‌وه‌ له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی کیبۆرژه‌ن دیده‌ن توانا.

ئه‌رده‌لان کێ بوو !!؟

ئه‌رده‌لان خاوه‌ن دڵێکی زۆر زۆر گه‌وره‌ بوو، هه‌میشه‌ ده‌م به‌خه‌نده‌ بوو. ئه‌رده‌لان هه‌میشه‌ ئاره‌زووی خۆشی و سه‌فه‌رو  کات و ساتی خۆش بوو له‌گه‌ڵ هاوڕێیان. ئه‌مانه‌ هه‌مووی سیفه‌تی زۆر گرنگ و گه‌وره‌ن له‌ لای مرۆڤ. ئه‌رده‌لان هه‌ر وه‌کو هه‌موو تاکێکی ئه‌م دونیایه‌ له‌ هه‌مان کات دا مرۆڤ بێ که‌مکوڕی نابێت له‌گه‌ڵ ده‌وروپشتی خۆی. ئه‌رده‌لان زۆر تایبه‌ت بوو ، شاز بوو.. له‌وانه‌یه‌ پرسیار لی زۆر که‌ستان دروست ببێت و بڵێن ئایا ئه‌م پیاوه‌ دایم ده‌م به‌خه‌نده‌ و مه‌زاج خۆشه‌ چۆن وا به‌ خێرایی و زوویی کۆچی کرد !؟ ئه‌ که‌سانه‌ی زۆر نزیکی ئه‌رده‌لان بوون و دایمه‌ ده‌رگای ماڵی خۆی له‌سه‌ر پشت بۆ جێهێشت بوون باش ئه‌رده‌لانیان ده‌ناسی و چاک شاره‌زای سروشت و هه‌ڵسوکه‌تی ئه‌رده‌لان بوون!؟. به‌ داخێکی زۆره‌وه‌ ئه‌م پیاوه‌ ژیانێکی زۆر ناته‌ندروستی هه‌بوو و گوێی نه‌ده‌دایه‌ به‌رژه‌وه‌ندی جه‌سته‌ی خۆی !! هه‌رچه‌نده‌ ئه‌رده‌لانی جوانه‌مه‌رگ به‌ نه‌خۆشییه‌کی زۆر ده‌گمه‌ن و کوشنده‌کۆچی دوایی کرد که‌ هیچ په‌یوه‌ندی به‌ چۆنێتی  بارودۆخی ته‌ندره‌ستی مرۆڤ نییه‌ !!؟ لێره‌دا ده‌مه‌وێت زیاتر بڕۆمه‌ نێو بابه‌تی نه‌خۆشییه‌که‌ی ئه‌رده‌لان.

من به‌داخێکی گه‌وره‌وه‌ ده‌ڵێم که‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک له‌گه‌ڵ ئه‌رده‌لان نێوانمان ساردی به‌ خۆیه‌وه‌ بینی و پاشان له‌سوید بارم کرد به‌ره‌و نه‌رویژ ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ندی تر په‌یوه‌ندی نێوانمانی سارد تر کرد، تا ئه‌و کاته‌ی ئه‌رده‌لان سه‌ردانی کوردستانی کرد و لێره‌وه‌ به‌ ته‌له‌فۆن قسه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌کتر کردو چه‌ند ئامۆژگاریی و زانیارییه‌کم سه‌باره‌ت به‌ چۆنێتی سازدانی  کۆنسێرت له‌کوردستان پێیدا و پاشان که‌ هاتیشه‌وه‌ دوو جار به‌ ته‌له‌فۆن قسه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌کتر کرد. دواجار من ئه‌رده‌لانم له‌ 27 سێپته‌مبه‌ری 2009 بینی کاتێک هونه‌رمه‌ندی هاوڕێ کاک نه‌ریمان بابان ئاگاداری کردمه‌وه‌ که‌ ئه‌رده‌لان نه‌خۆشه‌ !؟ ئه‌وه‌بوو چووم سه‌ردانیم کرد و زۆر قسه‌ی خۆشمان کرد و هه‌ر ئه‌م شه‌وه‌ له‌گه‌ڵ بۆتانی برا گه‌وره‌م و کاکه‌ کوردۆی ستران میوزیک ڕاپێچمان کرد و بردمانه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌ ئیزنیان پێیدا که‌ ده‌توانێ نه‌خۆشخانه‌ به‌جێ بهێڵێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باری ته‌ندروستی به‌ره‌و باشی ده‌چوو . به‌ حوکمی ئه‌وه‌ی که‌ من شاره‌زاییم له‌ بواری ده‌رمان و به‌گشتی  کاری نه‌خۆشخانه‌ هه‌یه‌ لێره‌وه‌ ویستم له‌ سسته‌ره‌کان بپرسم ئایا ته‌ندروستی ئه‌رده‌لان چۆن !؟ بینیم ئه‌رده‌لان زۆر پێی خۆش نه‌بوو من پرسیاریان لێبکه‌م  و پێشی ووتم " ىلند برام پێم خۆش نییه‌ سه‌یری عیلاجه‌کانیشم بکه‌یت چونکه‌ هه‌ندێک شتی تێدایه‌ پێم خۆش نییه‌ بیبینی  !؟ " . من له‌م ساته‌دا شکم کرد که‌ ئه‌رده‌لان نهێنییه‌کی هه‌یه‌ و نایه‌وێ پێمان بڵێت  !؟  منیش به‌دوایدا نه‌چووم و ئه‌م شه‌وه‌ قسه‌م نه‌کرد. ئه‌وه‌بوو بردمانه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ و تا دره‌نگی شه‌و قسه‌و باسی خۆشمان کرد له‌گه‌ڵ بۆتانی برام و کاک کوردۆ و ئه‌رده‌لان..

سێ ڕۆژ دوای ئه‌وه‌ ته‌له‌فۆنم بۆ کرد ویستم پێی بڵێم ئه‌رده‌لان بۆ تێم ناگه‌یه‌نی مه‌سه‌له‌ی نه‌خۆشی تۆ چییه !؟ که‌چی ئه‌وه‌نده‌ ماندوو و ده‌نگی کز ده‌هات  دڵم نه‌هات زیاتر قسه‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌م و گوتم ڕۆژێکی تر ته‌له‌فۆنت بۆ ده‌که‌مه‌وه‌. ئه‌وه‌بوو دوای سێ تا چوار ڕۆژی تر دووباره‌ ته‌له‌فۆنم بۆی کرد ئه‌مجاره‌ ده‌نگی و ده‌نگی زۆر به‌ زه‌حمه‌ت ده‌هات، گوتم ئه‌رده‌لان گیان به‌ خوا دڵم نایه‌ زیاتر قسه‌ت له‌گه‌ڵ بکه‌م، گوتی " نا برام ئه‌توو قسه‌م لۆ بکه‌ موشکینه‌ نیه‌" منیش گوتم نه‌خێر ئه‌رده‌لان که‌ هاتم بۆ سوید دووباره‌ سه‌رت لێده‌ده‌مه‌وه‌ و ئه‌و کاته‌ به‌ ئازادی قسه‌ ده‌که‌ین!.

ئه‌وه‌ی من و زۆر که‌سی تر نه‌یانده‌زانی ئه‌وه‌ بوو که‌ ئه‌ردۆی جوانه‌مه‌رگ ( سه‌ره‌تان – شێرپه‌نجه‌ ) ی هه‌بوو !!؟ خۆی ده‌یزانی، چونکه‌ پزیشکه‌کان پێیان گوتبوو، به‌ڵام ئه‌و زۆر به‌ئومێدێکی گه‌وره‌وه‌ له‌دڵ و خه‌یاڵی دانابوو چاک ببێته‌وه‌، یاخود به‌ره‌و باشی بڕوات و ئیتر ده‌ست بکات به‌ وه‌رزش و ژیانێکی نوێ بۆ خۆی دابین بکات !؟ به‌ڵم له‌ هه‌مان کاتدا نه‌یده‌ویست ئازیزانی خۆی دڵ گران بکات به‌م هه‌واڵه‌ ناخۆشه‌ی.. بڕیاری دابوو که‌ لای که‌س باسی نه‌کات ته‌نها له‌لای براکانی و چه‌ند که‌سێکی تر.

نه‌خۆشییه‌کی ئه‌رده‌لان

هه‌ردوو گورچیله‌ی مرۆڤ وه‌کو ئه‌و وێنه‌یه‌ی که‌ ده‌یبینن به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ دوو به‌ش ( غدة ) به‌ ئینگلیزیه‌که‌ی پێی ده‌ڵێن (Adrenal Gland )  به‌ عه‌ره‌بی ( الغدة الکظریة ) به‌ کوردیه‌که‌ی داواکارم که‌سێکی شاره‌زا بۆم بنووسێت تا به‌ هه‌ڵه‌ نه‌ینووسم. ئه‌م دوو کۆئه‌ندامه‌ سه‌ربه‌خۆن و که‌وتوونه‌ته‌ سه‌رووی گورچیله‌کانی مرۆڤ. ئه‌م غودده‌یه‌ چه‌ند هۆرمۆنێکی زۆر گرنگ بۆ گیانی مرۆڤ ئیفراز ده‌کات وه‌ک هۆرمۆنی کۆرتیسۆل، ئه‌ڵدۆسترۆن، ئه‌درنالین، نۆرادرنالین و دۆپامین. ئه‌رکی ئه‌م هۆرمۆنانه‌ بریتین له‌ :

-          ڕێکخسنه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن

-          ڕێکخستنی ڕێژه‌ی شه‌کر له‌ خوێن

-          ڕێکخستن و هات و چۆی خوێن

-          سووتاندنی چه‌وری له‌ش و ... هه‌تا دوایی.

ئه‌م غودده‌یه‌ بریتیه‌ له‌ دوو به‌ش، هه‌ر به‌شێکیش په‌یوه‌سته‌ به‌ ئیفراز کردنی ئه‌م هۆرمۆنانه‌ی باسمان کردن. ئه‌م به‌شه‌ی ک ئیفرازی هۆرمۆنی کۆرتیسۆل ده‌کات تووشی ( شێرپه‌نجه‌ ) سه‌ره‌تان ببوو لای ئه‌رده‌لان  که‌ ئه‌میش پێی ده‌گوترێت  adrenocorticalt carcinomیاخود ناوێکی تایبه‌ت بۆ ئه‌م نه‌خۆشیه‌ دانه‌نراوه‌ و پێی ده‌گوترێت Cushongs Syndrome .

نیشانه‌کانی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ چیه‌ !؟

-          تایه‌کی به‌رز

-          به‌رزی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن Hypertension

-          به‌رزی ڕێژه‌ی شه‌کر له‌ خوێن Diabates Mellitus type 2

-          زیادبوونی چه‌وری له‌ ده‌م و چاو Moon Face وه‌ک له‌ دوا دیداری له‌گه‌ڵ کوردسات که‌ به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو پێوه‌ی دیار بوو، ئه‌مه‌ و زۆر نیشانه‌ی تریش.

ئه‌م نه‌خۆشییه‌ زۆر به‌ ده‌گمه‌نه‌، واته‌ له‌ هه‌موو دونیا له‌ یه‌ک ملیۆن که‌س و له‌ یه‌ک ساڵدا یه‌ک که‌س توشی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ ده‌بێت و به‌ پێی ئه‌م زانیاریانه‌ی که‌ ئه‌مڕۆ له‌ دونیای زانست دا هه‌یه‌. ئه‌م نه‌خۆشیه‌ په‌یوه‌ندی به‌ زگماکیه‌وه‌ ( ویراسه‌ت ) نییه‌ و وه‌‌ هۆی ده‌رکه‌وتنی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ دیاری نه‌کراوه‌و جارێک زانایان نه‌یانتوانیوه‌ بزانن هۆی ده‌رکه‌وتن و سه‌رهه‌ڵدانی چیه‌ !؟

ئایا ئه‌م نه‌خۆشییه‌ چاره‌سه‌ری هه‌یه‌ !؟

به‌ڵێ چاره‌سه‌ری هه‌یه‌، ئه‌میش له‌ ڕێگای نه‌شته‌رگه‌ری یاخود Cytostatics، به‌ڵام ئه‌میش که‌وتۆته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا تا چ ڕاده‌یه‌ک شێرپه‌نجه‌که‌ ( سه‌ره‌تانه‌که‌ )  بڵاو بۆته‌وه‌ له‌ نێو گیانی نه‌خۆشه‌که‌ و تا چه‌ند به‌ سه‌ختی کاریگه‌ری کردۆته‌ سه‌ر گورچیله‌کان و ته‌واوی کۆئه‌ندامه‌کانی تری گیانی مرۆڤ؟ به‌ داخێکی زۆر گه‌وره‌وه‌ پێ ده‌چوو زۆر به‌ خێرایی ئه‌م ده‌رده‌ له‌ له‌شی ئه‌رده‌لان به‌کر بڵاوبوبێته‌وه‌، وای کرد له‌ ماوه‌ی مانگ و نیوێک زیاتر نه‌توانێت به‌رگری بکات و دژی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ کوشنده‌یه‌ بوه‌ستێت.

خۆشه‌ویستان من لێره‌وه‌ نازانم چیترتان بۆ باس بکه‌م سه‌باره‌ت به‌ ئه‌ردۆی برام و نازانم چۆن بۆتان وه‌سف بکه‌م، هه‌ستم چۆن بووه‌ له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دوایی دا !؟ ئێوه‌ بڵێن ئێستا ئه‌رده‌لان ئاگای ل هه‌موومان نییه‌ و له‌ نێوانمان دا ده‌خولێته‌وه‌ و چاومان لێ ده‌کات و ده‌زانێت یه‌که‌ به‌ یه‌که‌ چۆن بۆ کۆچی دوایی ئه‌م له‌ ناخماندا بۆی ده‌گرین و ده‌سووتێین !!؟

ئه‌ردۆی برام ته‌نها ده‌ڵێم ده‌گ یاخوا جێگات به‌هه‌شت بێت، ئێمه‌ هه‌موومان به‌م ڕۆژه‌ ده‌گه‌ین و هه‌موومان جارێکی تر به‌ یه‌کتر شاد ده‌بینه‌وه‌. ئێمه‌ هه‌موومان ڕۆژ و کات و ساتمان بۆ نیشمان کراوه‌و ده‌ڕۆین و ئه‌م دونیایا به‌ جێده‌هێڵین. من ئه‌وه‌ ده‌ڵێم، ڕه‌نگه‌ له‌ هه‌موو ژیانمدا له‌ خۆم خۆش نه‌بوومایه‌ ئه‌گه‌ر ئاشتم نه‌کردبایه‌وه‌ و سه‌ردانم نه‌کردبا  و نه‌مدیتبایه‌.  بۆیه‌ ئازیزان تکایه‌ هه‌رچی ڕق و کینه‌ و ناخۆشی هه‌یه‌ هه‌ر هه‌مووی له‌ ژیانی خۆتان بسڕنه‌وه‌، ئه‌م که‌سه‌ی ئه‌مڕۆ قسه‌ت له‌گه‌ڵی نیه‌، یاخود خۆشه‌ویستێکت بووه‌ پێشتر تکایه‌ هه‌ر ئێستا ته‌له‌فۆنه‌که‌ت هه‌ڵگره‌ و ته‌له‌فۆنی بۆ بکه‌ و بڵی چاوت ماچ ده‌که‌م و پێی بڵی من له‌م ده‌قه‌یه‌ ئیتر هیچ له‌ دڵمدا نه‌ماوه‌ !!.. ئێمه‌ی مرۆڤ گیان له‌به‌رێکی زۆر بێ ده‌سه‌ڵاتین و به‌رگه‌ی زۆر شت ناگرین، بۆیه‌ با خۆشی له‌ ژیان بکه‌ین و یه‌کترمان خۆش بوێت تا ماوین له‌ ژیاندا.

له‌ کۆتاییدا ده‌ڵێم، ئه‌رده‌لان نیشتیمان و خاک په‌روه‌ر بوو، ئه‌رده‌لان کۆنه‌ پێشمه‌رگه‌ بوو، ئه‌رده‌لان پاتریۆت بوو، ئه‌رده‌لان بوێر بوو، ئه‌رده‌لان به‌ غیره‌ت بوو .

هه‌ر شاد و به‌خته‌وه‌ر بن

براتان

بڵند

http://webchinupload.com/files/ardalan.jpg         http://webchinupload.com/files/narimanbaban4_1_1.jpg
بیلال،له‌ په‌یوه‌ندیه‌ک مان له‌گه‌ڵ نه‌ریمان بابان به‌م جۆره‌ باسی هاورێو هاو خه‌باتی ده‌کات.


ئه‌رده‌ڵان ئه‌ی دڵ پاکترین مرۆڤ.ئه‌ی کوره‌ قسه‌ خۆشه‌که‌ی هه‌ولێر،تۆ هه‌میشه‌ کۆرو کۆمه‌ڵگات به‌ قسه خۆشه‌ کانیت گه‌رم ده‌کرد، تۆ پێش ئه‌وه‌ی هونه‌ر مه‌ند بیت، هه‌میشه‌ ئینسان بویت،هه‌رگیز سڵیت له‌ ڕاستیه‌ کان نه‌ ده‌کرده‌وه‌ ، تۆ قه‌ت نه‌ت ده‌ویست کاسه‌ لێس بیت و ماس تاو چی بیت ، هه‌ر بۆیه‌ش به‌ خه‌ریبی و که‌ساسی سه‌رت نا یه‌وه‌ ، تۆ نه‌ت ئه‌ویست هونه‌ره‌که‌ت هه‌رزان فرۆش بکه‌یت ،چۆکیشت بۆنه‌هامه‌تیا کان دا نه ئه‌دا،نمونه‌ی هاوڕێی دڵسۆز و به‌ وه‌فا بویت هاو سه‌فه‌رم بویت هاو سه‌نگه‌رم بویت ، له‌ چاوتا هه‌میشه‌ خه‌موو په‌ژاره‌یه‌کی زۆر هه‌بوو به‌ڵام قه‌ت ده‌رت نه‌ ئه‌بڕی .تۆ رۆیشتی به‌ڵام زۆر به‌ بێ ده‌نگی رۆیشتی، هه‌مو جه‌سته‌ ت برینو ئازار بوو به‌ڵام نه‌ت ویست ئێمه‌ ئازار بخۆین، ئه‌رده‌ڵان من ئیستا خۆم به‌ ته‌نها ئه‌بینمه‌وه‌ ،ڕقم له‌ قه‌ده‌ر ده‌بێته‌وه‌ که‌ هاو ڕێ که‌می لێ سه‌ندم. ئه‌رده‌ڵان هه‌مو جارێك که‌ له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ ئه‌هاتم بۆ سوید ده‌و گوت ،(خێراوه‌ره‌ ماڵه‌ که‌ی خۆم با ڕازوو نیازی دڵمان بۆ یه‌کتر باس بکه‌ین) به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ دوا په‌یوه‌ندیت دا وتیت (نه‌ریمان ئه‌م جاره‌ دێ ییته‌وه بۆ سوید به‌ڵام منی لێنیم نام بینی ته‌وه‌ ڕۆیشتنی من ئه‌م جاره‌ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ )ئاخ چه‌ن پر ئازار بو قسه‌ کانیت قورگیت پڕ گریان بوو به‌ڵام دیسان نه‌ت ئه‌ویست ئێمه‌ هیچ بزانین، هه‌تا دوا رۆژی ژیانت هه‌ر به‌ هێز بویت، به‌ هه‌مو ئازاره‌ کان ته‌وه‌ ، هێشتا تۆ دڵخۆ شی ئێمه‌یت ده‌ دایه‌وه‌ ،ئه‌رده‌ڵان ئێمه‌ دوو که‌س بوین ده‌ر به‌ده‌ر بووین، خه‌ریب بویین ئادز بویین، له‌ وڵاته‌که‌مان، له‌شاره‌ کانمان تۆ له‌ هه‌ولێر من له‌سلێمانی ئیستا روحت له‌ به‌ هه‌شته‌ ،تۆ گه‌نجێكی خێر له‌ خۆ نه‌ دیوو بوویت ، له‌ جوانترین به‌هاری ته‌مه‌نت دا هه‌ڵوه‌ریت، هیواو ئاواته‌ کانیت له‌ گه‌ڵ خۆت برده‌ ژێر گڵ ، خه‌مو په‌ ژاره‌یه‌کی زۆریشت بۆ ئێمه‌ جێ هێشت ،تۆ ڕۆیشتیت به‌ڵام گۆرانیه‌ کانیت و قسه‌کانیت ته‌نها شته‌ که‌ بۆت کردینه‌ دیاری هه‌تا ئه‌و کاته‌ی ئێمه‌ش روحمان دێته‌ ته‌نیشت رووحی تۆ، برای هه‌میشه‌یت

نه‌ریمان بابان

ئاماده‌کردن : بیلال سه‌نگه‌سه‌ری

518

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

به‌ بیستنی هه‌واڵی مه‌رگت هۆشم نه‌ما له‌تاوت
چۆن باوه‌ڕ بکه‌م کاکه‌ ئه‌رده‌ڵان که‌تۆ نه‌ماوی
دڵی هه‌موومانت به‌جارێ سووتاند
هه‌ناومانت ڕه‌ش کرد وه‌ک خه‌ڵوزی ناو ئاگردان

ئه‌ستم بوو باوه‌ر كردنی كۆچی ،، به‌لام اخ و به‌داخه‌وه‌ رێگایه‌كه‌ كه‌ ئه‌بێت هه‌موومان پێدا برۆین ،،
به‌لام كاكه‌ ئه‌ردلان زۆر زوو ئه‌م رێگایه‌یی بری
به‌راستی كاره‌سات بوو ،،، شتێ نیه‌ شیانی گوتن بێت له‌ ئاستت ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت بڵێن كۆچت به‌خێر خوادی گه‌وره‌ له‌
گوناهت خۆش بێت جێگات به‌هشتی به‌رین بێت

ده‌ستت رووگه‌ش خان خۆش بێت بۆ نووسینی ئه‌م هۆنراوه‌ جوانه‌ ده‌ستی تۆش خۆش بێت بۆ دانانی ..
له‌ ژێر هۆنراوه‌كه‌ دا نوسراوه‌  ده‌ستكاریكردن ئه‌توانی له‌وێدا ده‌ستكاری بكه‌یت و ناووی نووسه‌ر  رووگه‌ش بنوسیت ،،

زۆر به‌خێربێت بۆ ژووری میوانداری كاك لێدوان
منیش چه‌ند پرسیارێكم هه‌یه‌ له‌ به‌رێزتان

1- هیواو ئاواتت چیه‌ له‌ ژیان ؟
2- تا چه‌ند له‌ ژیانی خۆت رازیت ؟
3- هه‌ستت چۆن بوو كاتێك هه‌واڵی كۆچی  گه‌نجه‌ جوانه‌كه‌ی شاری هه‌ولێرت بیست مه‌بستم له‌ جوانه‌ مه‌رگ كاكه‌ ئه‌رده‌لان بكر ه‌ ؟
4- ‌ تا ئێستا  خۆشه‌ویسترین كه‌ست له‌ ده‌ست داوه ؟
5- حه‌ز ئه‌كه‌یت دوای تۆ كام ئه‌ندام میوانداری بكرێت ؟
6- حه‌ز ئه‌كه‌یت كامه‌ ئه‌ندام ببینیت ته‌نها یه‌ك ئه‌ندام ؟


له‌ كۆتایی هیوای ته‌مه‌ن درێژی و سه‌ركه‌وتنت بۆ ئه‌خوازم

520

(15 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

S21 نووسی:
chalus نووسی:

[size=16]ده ست خۆش کاک ئاسۆ له وکاته وه ی که گه راومه ته وه نایبینم له یانه ئه م ووت ئه بێت سه به ب چی بێت نه مزانی ماڵئاوای کردوه.
هیواخوازم له ماوه یه کی زۆر کورتا بگه رێته وه ،بارانی گوڵ هه رچه نه من به س له یانه ئه یناسم به ڵام وه کو بزانم ئه ندامێکی چالاک و خۆشه ویست بوو له یانه ئنشالله ئه گه رێته وه و هه موو شتێک له بیر ئه کات.
[/size]

- كه‌ منیش هه‌مان قسه‌ی تۆم هه‌بێ بۆ په‌یامێكی نوێ بنوسم smile

به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه

به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه‌مه‌رگی ناواده‌ی هاوڕێی زێده‌ ئازیزم ئه‌رده‌لان به‌کرم  بیست به‌جاوی پر فرمیسکمه‌وه‌  پرسه‌ نامه ی خۆم ئاراسته‌ی بنه‌ماله‌و هونه‌رمه‌ندان وهه‌وادارانی   جوانه‌مه‌رگ ئه‌که‌م  ‌ له‌ خوای گه‌وره‌ه‌ داواکارم که‌ به‌ به‌هه‌شتی گه‌وره‌ی شاد بکات و دوایین کۆسپی بنه‌ماله‌یان بێت

هه‌رجه‌نده‌ له‌م ساته‌دا ناتوانم دلته‌نگی خۆم به‌م دێرانه‌ده‌رکه‌م  جاوه‌روانی ئه‌وه‌ نه‌بوم پرسه‌ بۆ هاوریی ئه‌زیزم بنوسم له‌کۆتایدا ئه‌لێم ئه‌رده‌لان گیان تۆبه‌ جه‌سته‌ دوریت لێمان به‌لام دلنیابه‌ خزمه‌تی هونه‌ره‌که‌ت ئه‌رگێز له‌بیر ناجیته‌وه‌ .هه‌زاران سلاوله‌گیانی پاک هاورێی ئه‌زیزم..

براتان-  موحسین عبدوڵا

زۆر زۆر سوپاست ئه‌كه‌م كاك سه‌فین گیان ببوره‌ براكه‌م زۆر ئه‌زیه‌تمدایت ،،
به‌خوا چوار به‌رنامه‌ داناوه‌ هیچی كار ناكات sad كێشه‌ له‌ به‌رنامه‌كان نیه‌ كێشه‌ له‌ مۆبایله‌كه‌مه‌ sad
به‌لام نازانم ئاگداری كه‌ یامی ماوه‌یه‌كه‌ وه‌ستاوه‌ و كار ناكات؟ ،
دووباره‌ زۆر سوپاس بۆتۆ كاك سه‌فین

523

(40 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

خاتوو ره‌نگین و كاك لێدوان له‌گه‌ڵ رێزی زۆر بۆتان ،،، به‌لام بۆچی ئه‌گه‌ر بڵێن بۆ په‌یامه‌ زیاد بونه‌ قسه‌یه‌كی ناشرینه‌ ؟؟
من ناڵێم هه‌مووی به‌لام زۆر ئه‌ندامان كه‌ به‌ته‌نها ئه‌نوسێت ده‌ستت خۆش یان په‌یام كۆپی ئه‌كات زۆر بۆ په‌یام زیاد بوونه‌ ،
وه‌ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كه‌ په‌یامێك ئه‌نوسێت  دیاره‌ ئایا بۆ زانیاری وه‌رگرتنه‌ له‌ بابه‌ته‌كه‌ی یاخوت بۆ زیاد بوونی په‌یامه‌ ،،
منیش پرسیارێك له‌ ئێوه‌ ئه‌كه‌م ئایه‌ كه‌ ئه‌ندامێك به‌ ته‌نها ده‌ست خۆشیه‌ك له‌ بابه‌تێك بكات بێ ئه‌وه‌ی بیخوێنته‌وه‌ ،، ئه‌بێت ئه‌م په‌یامه‌ بۆچی بنێرت ؟ ئه‌گه‌ر بۆ زیاد بوونی په‌یام نه‌بێت  دووباره‌ رێزم بۆتان منیش ئه‌مه‌ رای خۆمه‌

524

(40 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

ده‌ستت خۆش بێت براكه‌م كاك ملازم پێشنیارێكی زۆر جوانه‌
له‌ هه‌ندی كاتتدا ئه‌م شته‌ ئاسایه‌ به‌لام ئێستا وای لێهاتوه‌ ئه‌گه‌ر بابه‌تێك 10 وه‌لامی هه‌بێت نیوه‌ی زیاتر په‌یامه‌كانی وه‌ك یه‌كن ،
كاك میلان تۆ ئێستا هه‌مان په‌یامی ره‌نگین نووسی  بابه‌ته‌كه‌ی كاك ملازم له‌ سه‌ر ئه‌مه‌یه‌ ،واته‌ تۆ نه‌ت ئه‌توانی دوو ووشه‌ زیاتر بنوسی ؟
له‌گه‌ڵ رێزم بۆتان به‌ هیوام دڵگران نه‌بونت
به‌لام ئه‌گه‌ر باتێك بخوینته‌وه‌ هیچ كاتت مه‌رج نیه‌ تۆ هه‌مان هه‌ستی ئه‌و ئه‌ندامه‌ت هه‌بێت كه‌ په‌یامه‌كه‌ نووسیوه‌ ،،
ئه‌گه‌ر هیچ نه‌بێت ره‌نگه‌  تۆ دوو ووشه‌ی زیاتر هه‌بێت بینوسی له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ یان دوو ووشه‌ كه‌متر بینوسی له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ ،،

دووباره‌ ده‌ستت خۆش بێت كاك ملازم

سڵاو برا

نەمزانی نەخۆشیەکەت و ئازاری جەستەی ماندووت هێندە گرانە، ئاخر لەو باوەڕەدا نەبووم ئەو نەخۆشییە لەناکاوەی تۆ، گەردەلولی مەرگی لەگەڵ خۆی بۆ هێناوی و رۆحی جوانت دەبا لەگەڵ خۆی

برای هونەرمەندم (ئەردۆ گیان).... ژیان وەک ئەو شانۆیە وایە هەر رۆژەی کەسێک دەبێ نمایشی لێ بکات، ئاخر بۆیە من ئەوەندە بۆ ژیان داناچم و گوێم پێنەداوە، بۆیە توانای ئەوەم نەماوە بیر لە بەیانی بکەمەوە، ئومێد بۆ رۆژێکی تری تەمەن بخوازم، چونکە کاتێک مەرگی ئازیزان و دۆستانی وەک ئێوە دەبینم، ئیتر بەرامبەر ژیان و هەوڵدان بۆی دۆش دادەمێنم، (ئەردەلان) گیان پێش سێ مانگ کاتێک هەواڵی مەرگی (دایکمیان) بۆ هێنام، ئەو دایکەی یەکەم مامۆستای ژیانم بوو، بڕوابکە چۆکی شکاندم و توانای لێبڕیم، ئەو دایکەی بۆنی هەناسە و دایکایەتی میهرەبانی لێدەهات، بە چرکە ساتێک وون بوو لێم و نەمبینیەوە جارێکی تر، ئەوەتا هێشتا ئازاری مەرگی ئەوم هەر بۆ دێت، برا هەواڵی مەرگی تش دوو ئەوەندەی دیکە بێتاقەتی کردم، ئەو مەرگەی تۆ زۆر یادگاری و جوان و بەسەرهاتی جۆرا و جۆرم بیرهێنامەوە، برا چاک ئەزانم زۆربەمان لەگەڵ ئەو تەنیایە و دوورە وڵاتیە سەردەنێینەوە و دەبێ تەنیا جەستەکەمان بچێتەوە وڵات

برا سەفەری خێرت بێ و ئارام بخەوە.... خەم مەخۆ لەوانەیە (زیاد)ی هاورێ و هاو هونەرەکەت،  یەکەم کەس بێت لەدوای تۆ بەرەو ماڵی هەتا هەتاییمان هاوسەفەرت بم و بەرەو گۆڕستانی خاکی وڵات منیش رۆژێک تەرمەکەم بگاتەوە ئامێزی شار.

برات –  زیاد ئەسعەد

526

(21 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان كاك میلان و كاك ره‌وشت سه‌ركه‌وت بن

527

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان دلڤین خان و كاك ره‌وشت هه‌ربژین و له‌ خۆشیدا بن

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت دلڤین خان ،، زۆر به‌داخه‌وه انشالله‌ خوای گه‌وره‌ له‌ گوناهه‌كانی خۆش ئه‌بێت و به‌ به‌هشتی به‌رینی شاد ئه‌كات

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت كاك به‌راستی كاره‌سات بوو به‌لام هیچ ناوترێت له‌گه‌ڵ كاری خوا
ره‌نگین خان بۆچی زۆر مه‌حاڵه‌ ؟

http://webchinupload.com/files/ardelanbekr1.jpg
خۆزگه‌ کار نه‌ده‌گه‌یشته‌ ئه‌م نووسینانه‌ و ئێستا له‌نێوانمان ده‌بوویت

هاوڕێ گیان، زۆر ماندوو بوویت، زۆر خه‌مخۆر بوویت، زۆر جار ڕه‌قتر له‌ به‌رد و ئاسن پێش لێشاوی شێواندنی هونه‌ر ده‌که‌وتیت و زۆر جوامێرانه‌ به‌ره‌نگاری ده‌بوویته‌وه‌. پێت ده‌ووتم ئه‌وه‌ی ده‌ستی به‌ کڵاوی خۆیه‌وه‌ گرتووه‌ و بێ هه‌ڵوێسته‌ ئه‌مه‌ مرۆڤێکی ترسۆنک و ڕێخۆشکه‌ری هه‌موو ئه‌م سه‌ر لێشێوانه‌ی نێو هونه‌ری کوردیه‌. پار دوو هه‌فته‌ به‌ یه‌که‌و بووین وا ده‌زانم دوو سات بوو. ئێستا ده‌ڵێم ده‌بێت ئه‌م هاوڕێیانه‌ی شه‌وانه‌ سه‌ردانمان ده‌کردن ده‌بێت چۆن به‌رگه‌ی ئه‌م بۆشاییه‌ گه‌وره‌ بگرن !!؟



تا چه‌ند ڕۆژێکیش پێش کۆچکردنت ووتت ئازاد نه‌که‌ی هیچ شتێک بنووسیت ده‌رباره‌ی نه‌خۆشیه‌که‌م، حه‌ز ناکه‌م که‌س دڵی ناڕه‌حه‌ت بێت، خه‌می خۆت نه‌بوو برام خه‌می خه‌ڵکانی ترت بوو. خۆزگه‌ کار نه‌ده‌گه‌یشته‌ ئه‌م نووسینانه‌ و ئێستا له‌ نێوانمان ده‌بوویت. بڕۆ ڕۆحت شاد بێت و جێگه‌ت به‌ هه‌شت بێت.
پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی که‌س و کاری  هاوڕێی خۆشه‌ویستمان ئه‌رده‌لان به‌کر ده‌که‌م و ئومێد ده‌خوازم ئه‌مه‌ دوایی خه‌م و کۆستیان بێت. ئه‌رده‌لان به‌ سه‌ربه‌رزی ژیا.

ئازاد کوردی - هۆڵه‌ندا

********************************

   

کۆست و کۆچێكی ناواده

  http://webchinupload.com/files/narimanbaban4_1.jpg

به‌ داخ و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه‌ که‌ به‌ هیچ جۆرێک چاوه‌ڕێی ئه‌م ساته‌ نه‌بووم ئه‌میش بۆ هاوڕێی زێده‌ ئازیزم ئه‌رده‌لان به‌کر پرسه‌ نامه‌ بنووسم.  به‌سه‌رهاتێکی جه‌رگبڕ و دڵ ته‌زێن هه‌موومانی تاساند و تا ئه‌م ساته‌ش خه‌یاڵ و یادگاره‌یکان بردوومی و بڕوا به‌م قه‌ده‌ره‌ ناکه‌م. ئه‌رده‌ڵانی سه‌راپا قسه‌ خۆش هه‌گبه‌یه‌کی پڕ له‌ جوانی و هه‌ڵوێست و یادگاریت بۆ جێهێشتین. جێگات به‌هه‌شت بێت و ئومێده‌وارم ئه‌مه‌ دوایین خه‌م و کۆستی بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو وه‌ سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندان بێت.


نه‌ریمان بابان

*******************************

      http://webchinupload.com/files/ardelanbakr2_1.JPG

زۆر ده‌تـــــــــــــرســـــــــــــــــای


بۆ ئه‌رده‌ڵان به‌کر  پێشــکه‌شــــــه‌  


زۆر ده‌ترســـــــای  له‌ دابڕان

که‌چی دابڕانه‌که‌ی تۆ هاوڕێ

ده‌ریای چاوو

ده‌رونی هه‌موانی هه‌ژان

غوربه‌ت که‌ی هه‌واری عیشــــــقه‌؟

چادره‌ شـــڕه‌که‌ی نیشــــــــــتمان

جوانترین ژوانه‌ هاوڕێ

ژوانێکه‌ بۆ هه‌موومان

شــــه‌معی دڵت کوژایه‌وه‌

که‌چی ژوان چـــۆڵ و هـــۆڵه‌

له‌م گه‌رماو وه‌رزی کۆچه‌دا

جه‌ســـته‌ی جوانت وه‌ك سه‌ هۆڵه‌

ته‌نها تۆنه‌بوی که‌ترسای له‌ هروژمی لێکدابڕان

هه‌موان ئامبازی خاکێکین

تژی له‌ عه‌شـــــق

به‌ڵام وه‌ی  داد   وه‌ی  ڕۆ هاوڕێ

له‌سه‌رکرده‌و له‌ ڕێبه‌ری گێل و  نه‌زان

بنوو هاوڕێ بنوو بۆخۆت

لێره‌ ژوان چۆڵ و هـــۆڵه‌

نالی ئێســــتا نه‌ك  چــامه‌که‌ی                                                           

دڵـیشــــــــی لای خــاكو خــۆڵه



ئــیبراهــیم  حه‌مه‌ قادر


*********************************


      http://webchinupload.com/files/ardalanbakr-mukryan_1.JPG


به‌داخ وپه‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه‌ هه‌والی هونه‌رمه‌ندی ناسراوی کورد (ئه‌رده‌لان به‌کر) مان پێگه‌یشت. بۆدواجار مالئاوایی لێکردین و ئێمه‌شی هه‌ناسه‌ سارد کرد. وه‌ک ده‌زانن هونه‌رمه‌ندی جوانه‌مه‌رگ له‌گه‌ل زۆربه‌ی موزیکژه‌ن و گۆرانیبێژ وئاوازدانه‌رو شعر وئه‌دیب ونوسه‌ر و که‌له‌ هونه‌رمه‌نده‌کان کارو به‌رهه‌مه‌کانی خۆی به‌ شێوه‌یه‌کی پرۆفیشنال پێشکه‌ش به‌ گوێگران و هه‌وادارانی خۆی کردوه‌ .




وه‌ هه‌میشه‌ ‌سه‌ربه‌رزی و بوێرانه‌ بوو له‌بیروراکانی خۆی له‌ده‌ربرین و هه‌ستی هونه‌ری خۆی. وه‌ زۆر راستگۆ بوو له‌گه‌ل هونه‌ره‌که‌ی.به‌لام به‌داخه‌وه‌کۆچی له‌ناکاو و مه‌رگی ناواده‌ی هه‌مومانی تاساند چۆن وا زوو کۆری هونه‌رمه‌ندانی به‌چێ هێشت بۆ مه‌مله‌که‌تی ئه‌به‌دی سه‌فه‌ری کرد! چاوه‌کانمانی ئاودا به‌ گریان. به‌له‌ده‌سدانی ئه‌ستێره‌یه‌کی هونه‌ری کوردی کوژایه‌وه.‌

بۆیه‌ لێره‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌ خۆشی له‌ بنه‌ماله‌ی خوالێ خۆشبوو وهونه‌رمه‌ندان و هه‌وادارانی ئه‌م که‌له‌ هونه‌رمه‌نده‌ که‌م.

وه‌ داوا‌یی سێبوریش له‌ خۆدای گه‌وره‌ ده‌که‌م بۆ هه‌موو له‌یه‌کمان





موزیکژه‌ن / موکریان ئه‌بوبکر


************************************


ئاوات و کۆچی هونه رمه ند

      http://webchinupload.com/files/ardelanbakr-bixwenebulbul.JPG


به داخو په ژاره یه کی زۆره وه هه واڵی له ده ست دانی ئه ستێره یه کی تری ئاسمانی هوونه ری کوردی میدیاکانی هه ژاند ، ئه مجاره یان کاک ئه رده ڵان به کر ی دڵسۆز بۆ هونه ری کوردی و ئاشق به خاک و نیشتیمان له نه خوشخانه یه کی ستۆکهۆڵمی پایته ختی سوید ماڵئاوای یه کجاره کی له نیشتیمان و هونه ر و هاوڕێیان و ئاشقانی کرد ، له خوای مه زن داواکارین له به هه شتی پان و به ریندا جێگی بکاته وه و سابوریش به ئازیزانی ببه خشێت .




ئه وه ی جێگه ی دڵ خۆ شییه کاک ئه رده ڵان یش وه کو هونه رمه نده کۆچکردووه کانی تر کۆڵێک ئاواز و کلیپ و وێنه و یادگاریی جوان و به نرخی کردۆته دیاری بۆ هه وادارانی و له زۆر شوێندا جێی ده ستی دیاره و له یاد ناچێت . به ڵام به داخه وه هه موو ئه و هونه رمه ندانه ی ماڵئاوای ده که ن گه وره ترین خواست و ئاواتی ئه م دونیا یان له گه ڵ خۆیاندا ده به نه دوا مه نزوڵگه ی خۆیان ، ئه و ئاواته ی که تا ئه مڕۆ له وڵاتی ئێمه هونه رمه ندان خه وی پێوه ده بینن ئه ویش رێز گرتنه له کار و ماندو بوونی هونه رمه ندان و دانانی یاسایه ک بۆ ئه و که س و شوێنانه ی به رژه وه ندیه شه خسێکانیان فشارێکی گه وره ی خستۆته به ر پێشکه وتنی هونه ر له وڵاته که ماندا . به داخه وه کاک ئه رده ڵان یش بوو به یه کێک له و هونه رمه نده کۆچ کردوانه ی له زۆر شوێندا ئاهێکی قۆڵی بۆ ئه وه هه ڵکێشاوه به ماندوو بونی هونه رمه ندان بزانرێت و کاری جدی بۆ پێشخستنی هونه ر بکرێت به ڵا م به داخه وه گوڵی ته مه نی کاک ئه رده ڵان یش وه ری و ئاواته هونه رێکه ی نه هاته دی . بۆیه هیوادارم کۆمه ڵ گاو ده سه ڵاتدارانی و ڵاتی ئێمه به هه موو لا یه نێکه وه کار بۆ به ده ست هێنانی ئه م ئامانجه ی هونه رمه ندان بکه ن با چیتر هوونه ری کوردی بازرگانی پێوه نه کرێت و هونه رمه ندانیش به برینێکی سه خته وه ماڵئاوایمان لێ نه که ن ..


كاروانی حه مه ‌تاته

531

(21 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت خاتوو دلڤین ته‌مه‌ن درێژ بیت به‌رێزم

532

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان كاك حسێن و كاك لێدوان هه‌ربژین

533

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

Zoor Supas Bo Paykmntan Dasty Aewash Xosh Bet Har Bjen

534

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

Zoor Supas Bo Paykmntan Harwean dasty Aewash Xosh Bet Har Bjen w Sar Kawtw Bn

535

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

Zoor Supas Bo Paykntan Kak Milan W Paiz Xan Har Bjen

هــــــــیوای زوو چاك بونه‌وه بۆ خاتوو لێزان ئه‌خوازم
انشالله‌ خوای گه‌وره‌ شفای ئه‌دات و زوو چاك ئه‌بێته‌وه‌
هـــــیودارم زوو بگرێته‌وه‌ بۆ یانه

537

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

خۆزگه‌ ئه‌خوازم بۆ مردن تابه‌ئێوه‌ شادبم دایه‌
له‌م دوونیایه‌ خۆشیم نه‌دی ئاخر رووحم بۆ ده‌رنایه‌

هۆنراوه‌یه‌كی زۆر جوان و كاریگره‌ ،،، ده‌ستت خۆش بێت سیتا خان بۆ دانانی ئه‌م هۆنراوه‌ جوانه‌ .. ده‌ستی كاك پشتیوانیش خۆش بێت بۆ نووسینی ، هه‌ربژین

ئه‌رده‌لان به‌كری گۆرانیبێژ ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد
      http://webchinupload.com/files/111009020058.JPG
سه‌گڤان دۆسكی/ ستۆكهۆڵم- گۆرانیبێژی كورد ئه‌رده‌لان به‌كر، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی دوێنێ شه‌ممه‌ له‌ ژێر چاودێری پزیشكدا بوو، ئه‌مرِۆ ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد.

پرشه‌نگ توانا سكرتێری فیدراسیۆنی كۆمه‌ڵه‌ی كورد و كوردستانی له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ ئاژانسی په‌یامنێر گوتی "هه‌رچه‌نده‌ باری ته‌ندورستی هونه‌رمه‌ند ئه‌رده‌لان به‌كر باش ببوو، به‌ڵام دوێنێ شه‌و باری ته‌ندورستی به‌ره‌و خراپی چوو و هه‌ر بۆیه‌ش گه‌ینداریه‌ نه‌خۆشخانه‌ی "كارولینسكا" له‌ ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سویدی و هه‌ردوو گورچیله‌ی وه‌ستان و كۆچی دوایی كرد".

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ئه‌رده‌لان به‌كر كه‌ خاوه‌نی جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاوه‌ له‌ هه‌وادارانی گۆرانی كوردی، ماوه‌ی سێ ساڵ بوو دووچاری نه‌خۆشی "شه‌كره‌" هاتبوو، هه‌ر به‌م نه‌خۆشیه‌وه‌ش كۆچی دوایی كرد.

539

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[center][size=24]بیـرت ده‌کـه‌م[/size]

[size=16]بیـرت ده‌کـه‌م هـــه‌ناسه‌که‌م وه‌ک جاران هه‌واڵت نایه‌
کاتـێ که‌ چااوم هه‌ڵ ده‌برم ووێنه‌که‌ت لــه‌بـه‌ر چاومه‌
خـۆ لـه‌دوای تۆ دڵنیابــه‌ لاوێکی یــه‌کجار که‌ساسیــم
تۆ بێ ئاگائ له‌ حالی من که‌س پێت نالێ ده‌نگو باسم
براوت بــێ ره‌نگــم بینینی ســه‌رپا گیانــم غــه‌مباره‌
دڵ بـه‌ئێشه‌ لـــه‌دووری تــۆ هــه‌نــاوم پر لـه‌ ئــازاره‌
چ ئێشـێ وه‌ک دوری تۆیه‌ له‌تاو خه‌م بـه‌هیچ راناگه‌م
بـه‌دوای مـه‌رگا چـاوم ده‌گێرم نازانــم بۆ به‌دیناکـــه‌م
[/size]
                                                         

hemn[/center]

540

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[center][size=16]زســتــان

کـــه‌ده‌‌تبینم حــه‌زم وایــه‌ قـوربانــی بم لـــه‌ بــه‌ر پێتا
به‌هه‌ر لایه‌ک هه‌نگاو بنێی ببــم بــه‌ خۆڵ لــه‌ به‌ر پێتا
بـه‌خیلی بــه‌و گواره‌ش ده‌بــم هـــه‌ڵتواسیوه‌ بــه‌ گوێتا
یا ئـه‌و ملوانکه‌ی حـــوکمه‌کا لـه‌ پایته‌ختی سینه‌و ملتا
هـــه‌رچی کچی ئه‌م شاره‌یه‌ له‌به‌ر تـۆ خۆشم ویستووه‌
هێنده‌ جوانی مانگی چوارده‌ له‌ تـۆ شه‌وقی وه‌رگرتووه‌
نـه‌ک ته‌نها خـــۆم ژووره‌کــه‌شم بۆ هاتنت چاوه‌ڕوانه‌
جه‌سته‌ی گه‌رمت بێته‌ ژوورێ بـم پاریزێ له‌م زستانه‌

hemn[/size][/center]

سلاو ره‌نگین خان ، زۆر به‌خێربێت بۆ  ژووری میوانداری
منيش چه‌ند پرسیارێكم هه‌یه‌ له‌به‌رێزتان


1-چه‌ند ساڵه‌ نێت به‌كاردێنیت ؟
2- خۆشتریت شاری كوردستان كام شاره‌ لای تۆ؟
3- وه‌كوو هه‌موو جار ئه‌م پرسیاره‌ ئه‌كرێت ئه‌م جاره‌ بامن ئه‌م پرسیاره‌ بكه‌م ،، حه‌زئه‌كه‌یت دوای تۆ كێ میوانداری بكرێت ؟
4- حه‌ز به‌ ده‌نگی چ هونه‌رمندێك ئه‌كه‌یت ؟
5-  رۆژانه‌ چه‌ن نێت به‌كاردێنی ؟

هـــــــــیوای ته‌مه‌ن درێژو سه‌ركه‌وتنت بۆ ئه‌خوازم ،، ئاسووده‌بیت 

542

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[center][size=16]تۆ

دڵم تەنگە ڕوو لە کوێ کەم

ژانی دڵم بۆ کێ باس کەم

فرمێسکی چاوم لە کوێ بڕێژم

شوێن نەما ناوی تۆی لێ نەنێژم



وام ئەزانی تۆ لە یاد کردن ئاسانە

وەکو بەسەرهاتیکی کورتی ناو ژیانە

وامزانی ناوت هەر لە سەر زمانمە

بەڵکو لە ناو دڵ و دەرون گشت گیانمە



کاتێک دائەنیشم لەگەڵ خۆم

باسی تۆی بۆ ئەکەم هەر بۆ خۆم

ڕۆژمان چەند جوان و شیرین بوو

تێکچوو جوانی نەما، شیرینیش تێپەڕ بوو



ئێستا بە تەنها ئەم شیعرەت بۆ ئەنووسم

ناوت ناهێنم بەڵام لە دڵما هەڵیئەواسم

وەکو تابلۆیەکی هەتا هەتایی

لە دڵما ڕواووی بۆ خۆم و دڵی تەنیایی



هەرێم [/size][/center]

543

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

Rausht Hawlery نووسی:

من زۆر به‌دڵمه‌ وێنه‌که‌ له‌گه‌ڵ هۆنراوه‌که‌ دێت ده‌ست خۆش بێت.

bobby deol نووسی:
D I L M A N نووسی:

ده‌سته‌كانت خۆش بێت كاك سه‌فین بابه‌تێكی زۆر به‌سووده‌ هه‌ربژی
كاك سه‌فین من پێویستم به‌ چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كه‌ بۆ یاهوو بۆ مسن بۆ مۆبایل Nokia N81
جگه‌ له‌م یاهوو ئه‌گه‌ر ئیتریش دابنێت زۆر سوپاست ئه‌كه‌م

فه‌ رموو !
http://www.mobango.com/swarea/index.php … amp;pni=2#

http://www.mobango.com/swarea/index.php … amp;pni=14

زۆر زۆر سوپاس بۆ هاوكاریت كاك سه‌فین گیان
كاك سه‌فین ئه‌م دوو لینكه‌ له‌ مۆبایل دانلۆد نابێت ،،، له‌ كۆمپوته‌ریش زۆر هه‌ولمدا دانلۆد نه‌بوو نازانم بۆ؟

ده‌سته‌كانت خۆش بێت كاك سه‌فین بابه‌تێكی زۆر به‌سووده‌ هه‌ربژی
كاك سه‌فین من پێویستم به‌ چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كه‌ بۆ یاهوو بۆ مسن بۆ مۆبایل Nokia N81
جگه‌ له‌م یاهوو ئه‌گه‌ر ئیتریش دابنێت زۆر سوپاست ئه‌كه‌م

546

(15 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌كنه‌لۆژیا)

شایان نووسی:
D I L M A N نووسی:

دوای تاقی ئه‌كمه‌وه‌
نازانم ئه‌مه‌ی ئێستام كار ناكات
دوای دانیه‌كی نوێ دا ئه‌نێم به‌لكو كار بكات

[size=16]
ئینشالله‌ به‌س تکایه‌ له‌شتی خراپ به‌کاری مه‌هێنه
به‌رنامه‌که‌ که‌مێک خراپه‌ چونکه‌ ره‌قه‌مت درناچی ناناسرێیه‌وه‌
کاک دیلمان هه‌ر شتێکت پێ نه‌کرا من له‌خزمه‌تی تۆدام
دووباره‌ ده‌ستت خۆش بێ ته‌مه‌ن درێژ بی براکه‌م ...
[/size]

كاك شايان شتى خراپ كه‌سی خراپ به‌كاری دێنی
نه‌خێر به‌رنامه‌كه‌ زۆر باشه‌ و هیچ خراپ نیه‌ ،،،، بۆ ئه‌وانه‌ی نازانن چۆن به‌كاری بێنن خراپه‌
زۆر سوپاست ئه‌كه‌م