تــازه هـه‌ستم پێكردووه كه چـهنێ لـه عـومـرت بــردووم
به‌ڵام هيچ كات په‌شيمان نيم چونكه زۆر شتت فێركردووم
ڕاســته ئـێستا شــێوهت لاى من وه‌كـو گــوڵێكى بێ بۆنه
بــه‌ڵام لـه عـهشـقى تــۆ فــێربـووم هاورئ بێوهفـابێ چۆنه.
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی sarhed king
تــازه هـه‌ستم پێكردووه كه چـهنێ لـه عـومـرت بــردووم
به‌ڵام هيچ كات په‌شيمان نيم چونكه زۆر شتت فێركردووم
ڕاســته ئـێستا شــێوهت لاى من وه‌كـو گــوڵێكى بێ بۆنه
بــه‌ڵام لـه عـهشـقى تــۆ فــێربـووم هاورئ بێوهفـابێ چۆنه.
ئەگەر ھاتی تەنیا وەرە
ئەو بارانە پەستم دەکا
کە ڕەشەبای لەگەڵدا بێ
پەست دەبم بەو گوڵە گەنمەی
لەگەڵ ژەنگا
پەنجەیان تێک ھەڵکێشابێ !
ئەی بارانی ساڵی نەھات :
ئەگەر ھاتی تەنیا وەرە!
بێ ڕەشەبا و بێ دەنگ وەرە.
ئەی گوڵە گەنمی زێڕ کەفتم :
ئەگەر ھاتی بێ ژەنگ وەرە
ھەر وەک لەناو دڵما تەنیای
سەرینەکەم بۆ دوو کەسە،
دوو کورسی تامەزرۆم ھەیە،
دوو پیاڵەشم ھەیە بۆ چای
پەشێو
ههردووچــــاووم فرمێسك رژێنه ئه‌مشه‌و
ســـۆزو ناڵـــهم جگه‌ر سوتێنه ئه مشه‌و
تایــــــی زوڵف له ســـــه‌ر رووت لادا بۆیه
مانگی تازه بێ سه‌ر و شوێنه ئه‌مشه‌و
بهشـــــانهی كردوه بهرچـــــهم سه‌یركه‌ن
سلێمانی گشتی گوڵاو بر ژێنه ئه‌مشه‌و
له مهســــتی چـــاوی مه‌ستی تۆ عه‌زیزم
دڵه‌ی مه‌ستم بێ سه‌رو وشێنه ئه‌مشه‌و
دهروونـــــــم بۆچـــهكی سووتاوی لێ دێ
گری ئاهـــــم به‌ردو چیا تاوێنه ئه مـــشهو
له قینــــــی ناحـــــــهزان توخوا گوڵی من
به زامــــــانم چـــاوی بخشێنه ئه‌مشه‌و
منـــــی بێ كه‌س له كونجی تاركی ژیان
دیده‌م بیاڵهی شه‌راب خـــــوێنه ئه‌مشه‌و
كــــــهبابی جه‌رگی ((رازی ))ئامـــــادهیه؟؟
زووكه ساقی مهیـــــــم بۆ بێنه ئه‌مـشه‌و!!
زۆر سوپاس خۆشه‌ویستی
ئەگەر مرۆڤ یەك سانتیم بوایە،
دەیتوانی بەسواری كرمێك بچێت بۆ قوتابخانە
فرمێسكی مێرولەیەكی لێ دەبوو بە گۆماوێك
بە پارچە كێكێ
حەوت رۆژ میوانی بەرێدەكرد
پشیلەیەك لەچاویا دەبویە یەك دێوی زل
ئەگەر مرۆڤ یەك سانتیم بوایە
ئەگەر مرۆڤ یەك سانتیم بوایە، دەیتوانی لەژێر درزی دەرگاوە بچێتە دەر.
بەمانگێك نەدەگەیشتە مەخزەنەكە
لەتێ پەنیر دەبویە تەختە خەوی
بەتی جاڵجاڵۆكە دەبویە شوێنی هەڵواسینی شتەكانی
ئەگەر مرۆڤ یەك سانیتم بوایە. سواری مەوجی شەپۆلانی ئاوی چێشتخانە دەبوو
خۆت هەڵدەواسی بە دڵۆپە ئاوەكانی دەستەكانی دایەو خۆت دەكرد بە گیرفانیدا
لەژێر پێی شتى زل زلدا بە ترس و لەرزەوە دەرۆیشتی
بۆ هێنانی پێنوسەكە شەو رۆژێكی پێدە چوو
(ئەم شیعرە بە چواردە ساڵ نوسراوە
چونكە من یەك سانتیمم).
" شیل سیلور ئاستاین"
" وەرگێِرانی : نەبەز گۆران "
له ڕابردودا عشقی تۆ
وای لێ کردم
بژیم هه‌ر وه‌کو منداڵێ ...
ئاواتی گه‌یشتن به تۆ
هۆکارێ بوو
دڵ به ئێش و ژان بناڵێ ...
به‌ڵام ئازیز ئێستاش ئه‌ڵێم
ئه‌گه‌ر زه‌مه‌ن
بمخاته دواوه چه‌ند ساڵێ ...
زمانی من له تۆ زیاتر
خۆشم ئه‌وێی
به‌هیچ که‌سێکی تر ناڵێ.
پێم ناخۆشبو نێوان ئێمە
بەم شێوەیە كۆتایی بێت
دواین نیگای سارد‌و سڕت
ئاماژەی ماڵ ئاوایی بێت
ئای لەزامی ئەو یادانەی
لە نێوان من و تۆدا بوون
پەپولەی ئەو نیگایانەی
دایم لە هاتو چۆدا بوون
ئەمێستاكە باخێك نییە
بۆ پەپولەی هەستەكانم
تكا ئەكەم جێم مەهێڵە
سڕن بێ‌تۆ دەستاكانم
هەوڵ بدە تەنهام نەكه ی
نەكا مەرگم لێ پەیدابێت
ئاخر خوات بێ كێی تر هەیە
بەوێنەی من بۆت شەیدابێت
دڵی بكا بە گەنجینەی
ئازاری نیوەی شەوانت
چاوی بكا بە ئاوێنەی
پڕ ئومێدی خەونەكانت
ئاخر كێی تر بەوێنەی من
ئەزانێت نازت هەڵبگرێت
بۆ ڕوناكی شەوەكانت
چركەی هەزارجار گڕ بگرێت
وەرە دەستەكانم بگرە
تخوا بابەس بێتاقەت بم
هەتا دڵم سوكنایی دێت
بەرم مەدە,, بەساقەت بم.....
بەڵێن سەنگاوی
هەمیشە ئەزانم کە تۆم هەی
ئەوەندەی بێدەنگییەکەت ، بیرم ئەکەی
بە گیانی تۆ
فرمێسکێکم نەهاتوەتە سەر ڕوومەتم
کە هەست نەکەم ماچم ئەکەی.
غیرە لەو بۆنەشت ئەکەم
کاتێ کە ئەیدەی لە خۆت و
بۆنی سنگ و ملت ئەکا
تەنانەت غیرە لە خەویش
کە شەوانە لە باوەشیا شلت ئەکا
خۆ ملپێچە سورەکەشتم هیچ خۆشناوێ
پێویست ناکائەویش هێند لەگەڵتابێ
لەناو هەمو وێنەکانتا
بۆ هەر دەستی لە ملتا بێ؟
دەریایەك ووشە لە دڵمان
من نازانم بۆی هەڵڕێژم
یان هەر لەناو گۆڕستانی
دڵی خۆما بیاننێژم !!!؟؟؟
كەس وەك و ئەو
وا بە ناسكی نەیكوشتم ...
دواین نیگای
ڕۆحی هێنایە ناو مشتم .
هیچم وەكو خۆی كار ناكا
نە ترپە ,نە دەست ,نەچاوم
كە نەمردوم
لە بەدبەختی خۆمە ماوم
كەسێكیش نیە پێی بڵێ
ئەرێ كچە بێئاگاكە
كورێك لەسەرەمەرگایەو
بە دیدەنی تۆ چا ئەبێت
لوتف بكەی ,بەنازی خۆت
دەستێك بە دڵیا بهێنی
بەڵكو بچیت لەو ئازاری
ڕۆح كێشانە ,دەریبێنی.....
بەڵێن سەنگاوی
ئاشق مەبە بە روخسارم
بەتۆ ناگەم دڵنیام لەوە ....
تکا ئەکەم ئیتر شەوان
بەخەیاڵی من مەخەوە ...
خۆت وێڵ مەکە بۆ بینینم
وەرزی جوانیم ووشک و کزە ...
کەسەیر ئەکەم هەڵدەوەرێم
لێم ڕادەکات خەندە و بزە ...
ئاشق مەبە تکا ئەکەم
بۆیە هەردەم لێت ڕائەکەم ...
سەیرم مەکە بەخەمباری
من حەزناکەم فریوت دەم ...
ئاشق مەبە . تۆ نەت دیووە
ژینی ئەشق و خەم و خەفەت ...
تۆ نەت دیووە ژانی دووری و
دابڕان و ڕێگای غوربەت ....
تکا ئەکەم ئاشق مەبە
بەروخساری منی مردوو ...
ئەوەی لەمن بەدی ئەکەی
ژیانێکە پڕ ئارەزوو ...
سۆران جاف
زۆر سوپاس بۆ ئێوه هاورییان
زۆر سوپاس بۆ ئێوه هاورییان
زۆر سوپاس بۆ ئێوه هاورییان
ڕۆژێ خوشكه پێنج ساڵه‌یه‌ك له برا حه‌وت ساڵه‌كه‌ی پرسی:
كاكه خۆشه‌ویستی چیه!؟
ئه‌ویش ووتی: خۆشه‌ویستی واته ئه‌وه‌ی كه تۆ هه‌موو ڕۆژێ چكلێته‌كه له باخه‌ڵی جانتهكهم ئه‌دزی و منیش له‌به‌ر تۆ هه‌میشه ئه‌یخه‌مه هه‌مان باخه‌ڵ
ده‌ست خۆش هاورێ بابه‌تێکی جوان بوو
ئینشالله هاورێ
ده‌ست خۆش جزالله
ده‌ست خۆش کاک کۆسره‌ت
ڕۆژێکیان ژنێک بە پیاوە هەژارەکەی دەڵێ
* پیاوەکە ئا شانەیەکم بۆ بکڕە با پرژچە درێژەکانمی پێدابێنم زۆر لەیەک ئاڵسکاوە
** پیاوەکەش سەریداخست و بە هێواشی پێی ووت
ببورە ناتوانم بۆتی بکڕم ئەوەتا ماوەیەکە سەعاتەکەم پێویستی بە قایشی هەیە نیمە بیکڕم
* ژنەکەش - هیچی نەوت و بێ دەنگ بوو
** پیاوەکە چوو بۆ ئیش و ئیوارە لە کاتی گەڕانەوەیدا هەر لەدڵیدا مابوویەوە بۆیە چوو سەعاتەکەی فرۆشت و پارەکەی دا بە شانەیەک لەو جۆرەی خێزانی داوای کردبوو
بردیەوە بۆماڵ و لەو کاتەدا ویستی بیداتە دەست خێزانی بینی ئەویش وا چاوەڕوانە و پرچەکەی کورت کردۆتەوەو قایشی سەعاتێکی بە دەستەوەیە
بەو حاڵەوە کە هەردووکیان یەکیان بینی دەستیان کرد بە گریان بەسەر یەکتردا
ئەزانن بۆ ؟
چونکە هەردوکیان دیار بوو زۆر بەتەنگی یەکترەوە بوون ئەوەندە یەکتریان خۆشویستووە هەر یەکەیان قوربانی بەخۆی داوە تا پێویستی ئەوی تریان دابین بکات .
*** بەو هیوایەی ئەم جۆر تەبایی و خۆشە ویستی باڵ بکێشێ بەسەر دڵ و ماڵی هەموو ژن و مێردێکدا ***
كردار نه‌ك ڕوخسار
........................
- ده‌گێڕنه‌وه ڕاوچییهك له ڕۆژێكی زۆر سارد و به‌فراویدا كۆمه‌ڵێك كه‌و ڕاو ده‌كات پاشان له‌به‌رانبه‌ر خۆیدا دایانده‌نێ و ده‌یه‌وێت یه‌ك به‌یه‌ك سه‌ریان ببڕێت چه‌قۆ له‌سه‌ر ملی یه‌كه‌میان داده‌نێ و ئه‌وانی دیكه چاویان ده‌بڕنه ڕاوچییه‌كه له‌م كاته‌دا فرمێسك له‌چاوه‌كانی ڕاوچییه‌كه دێته‌خواره‌وه ئه‌م دیمه‌نه سه‌رنجی دوو دانه له كه‌وه‌كان بۆ لای خۆی ڕاده‌كێشێت یه‌كێكیان به‌ئه‌وی دیكه ده‌ڵێت: سه‌یری ئه‌و ڕاوچییه هه‌ژاره كه چه‌نده دڵته‌نگه بهسهربڕینمان ئه‌وه‌تا فرمێسك چاوه‌كانی سور سور كردۆته‌وه ئه‌ویش وه‌ڵامی ده‌داته‌وه تۆ سه‌یری فرمێسكی چاوه‌كانی مه‌كه به‌ڵكو سه‌یری ئیش و كرداری ده‌سته‌كانی بكه ئه‌وه كزه و سه‌رمای به‌فره‌كه‌یه فرمێسك له‌چاوه‌كانی ڕاوچییه‌كه دێنێته خواره‌وه
كه‌واته به‌بیری خۆم و ئێوه‌ی به‌ڕێزی ئه‌هێنمه‌وه كه هه‌رگیز سه‌یری ڕه‌وانبێژی و زمانپاراوی و قسه‌ی قه‌به و پێكه‌نین و فرمێسكی هیچ كه‌سێك مه‌كه‌ن و فریوی پێ مه‌خۆن ته‌نها به كار و كردار و عه‌مه‌لی نه‌بێت.
زۆر سوپاس کاک کۆسره‌ت
که ڕۆیشتی خراپ شێوام
کاریگه‌ر بوو بڕیاره‌که‌ت ..
.نهم ئه‌زانی به‌و شیوه‌یه
ده‌وڵه‌مه‌نده کڕیاره‌که‌ت .
..به ئاشکرا خۆتت فرۆشت
ئاسان منت له‌بیر چۆوه
...نیوه‌ی ته‌مه‌نی خۆم دۆڕان
ته‌نها و ته‌نها به‌هۆی تۆوه ..
.من ژیانم بۆ ژێر پێت و
دڵیشم کرده نێو ده‌ستت ..
.تۆ هه‌موو هه‌وڵێکی خۆت دا
تاکو بگه‌یته مه‌به‌ستت .
..ئێستاکه تۆ به‌نده‌ی ئه‌وی
ومنیش وێڵێکی سه‌ر جاده ..
.تۆ مه‌ست ئه‌بی له‌نێو زێڕ و
منیش به شه‌راب و باده .
..شه‌رمه‌زار به له ئاستی من
ده‌ک به نه‌فره‌ت بن پێکه‌وه
...چۆن دڵی که‌سێ ئه‌شکێنی
له خه‌ونیشا ناوه‌که‌ی تۆ ئه‌ڵێته‌وه ...
له بیرت دێپێش چه ند ساڵێ
پێش ئه وه ی ڕۆژ به رگی ره شی شه و راماڵێ
شه وه های شه و
هه ر خۆم وخۆت
...کاتێ وه نه وز ده وری پێڵوی چاوتی ده دا
بۆ نوچ دانێ..
.باسکم ده کردبه سه رین بۆت
ده‌ست خۆش ماندوو نه‌بیت
سڵاو . . .
ده‌ست خۆشیت لێده‌كه‌م بۆ ئه‌و بابه‌ته ان شاءالله یانه ته‌مه‌نی درێژ ده‌بێت
منیش وه‌ك بزر بویهك بریارمدا به گه‌رانه‌وه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست بكه‌مه‌وه به چاڵاكیسهبارهت به كاری دیزاینهكهت ماشاءالله برام ئیستا ( پێرفێكت ) ـی ده‌ستت خۆش
ده‌ست خۆش خوا پاداشتت بداته‌وه
ده‌ست خۆش سه‌رکه‌تووبیت
ده‌ست خۆش بژیت
حەكیم شاكر دەبێتە راهێنەری هەولێر بەشێوەیەكی كاتی
دوای ئەوەی یانەی هەولێر لە یارییەكی بەرانبەر یانەی بەغداد تووشی دۆرانێكی چاوەڕوانەكراو هات لە خولی بژاردەی عێراق، دەستەی كارگێری یانەی هەولێر بەسەرۆكایەتی د.عەبدوڵڵا مەجید بەفەرمی گفتوگۆی لەگەڵ راهێنەری بەتوانای هەڵبژاردەی لاوانی عێراق حەكیم شاكر دەستپێكرد بۆ ئەوەی ئەركی راهێنەرایەتی یانەكە بگرێتە ئەستۆی خۆی تا كۆتایی وەرزی ئەمساڵ.
حەكیم شاكر رەزامەندی خۆی نیشان داوە لەسەر وەرگرتنی راهێنەرایەتی یانەی هەولێر تا كۆتایی وەرزی ئەمساڵ و لەگەڵ دەستەی كارگێری یانەی هەولێر رێكەوتن، بەڵام تەنیا رەزامەندی یەكێتی تۆپی پێی عێراق ماوە.
چونكە حەكیم شاكر راهێنەری هەڵبژاردەی لاوانی عێراقە و بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە یانەی هەولێر دەكات بۆیە دەبێت رەزامەندی یەكێتی تۆپی پێی عێراق وەربگیرێت بەفەرمی پەیوەندی بە یەكێتی تۆپی پێی عێراق كراوە سەبارەت بەم بابەتە و چاوەڕوانی وڵامی كۆتایی یەكێتی تۆپی پێی دەكەین.
دواى ئةو دؤرانةى كة توشي هات بةرامبةر بة يانةى بغداد عمر مجيد بياميك ئاراستةى هاندةران و دةستةى كاركيرى يانةى هةولير دةكات ئةمة دةقى بةيامةكةية
بەرێزان هاندەرانی یانەی هەولێر منیش دڵگرانم بە ئاستی یانەكەمان، من وەكو یاریدەدەری راهێنەر لەگەڵ نزار مەحروس كارم كرد، كاتێك نزار مەحروس دەستی لە كاركێشاوە لەبەر بەرژەوەندی یانە من وەكو یاریدەدەری راهێنەر لەگەڵ راهێنەری كرواتی رادان كارم كرد پاشان رادان دەستی لە كاركێشاوە ئەو كات تیپەكە لە جامی یەكێتی ئاسیا ماڵئاوایی كرد تیپەكە شپرزەیەكی زۆری پێوە دیار بوو و ئەركێكی زۆر قورس كەوتە سەرشانم، ئەگەر لەبەر خۆشەویستی یانەكە نەبوایە ئەوەیە ئەم ئەركە زەحمەتەم قبووڵ نەدەكرد.
ئەگەر دەستەی كارگێری یانەكە و جەماوەری یانەكە پێان باشە راهێنەرێك-ی باش بۆ تیپەكە بهێنن منیش ئەم شتم پێخۆشە، چونكە من كوری یانەكەم و یاریدەدەری راهێنەر بووم و ئامادە هاوكارییەكی تەواوی بكەم، تەئكید لەوەش دەكەمەوە بەرژەوەندی یانەكە لەسەروی هەموو شتێكە.
هاندەرانی یانەكەم دڵنیا دەكەمەوە، كە هیوایەكی زۆر ماوە بۆ بەدەستهێنانی یەكێك لە پلەكانی یەكەم و دووەمی خولی عێراق پێویستیمان بە پاڵپەشتی و متمانەی هاندەران هەیە
ده‌ست خۆش ماندد نه‌بیت
گولم سلاو
بۆ هه‌موو ئه‌و دیمه‌نانه‌ی دینه سه‌ر ڕێت
بۆ ئه‌و شه‌قامه ناسكه‌ی
یه‌كه‌م جاره له‌گه‌لتا دێت
ئه‌پارێمه‌وه له‌ئاسمان
فڕۆكهكهت توند توند بگرێته باوه‌شی
به ئومێدم ئه‌و ئێواره‌ی كه تۆ ئه‌ڕۆی
خۆش بێ كه‌شی
دڵنیاشم هه‌ر چیهكت بۆ بنوسم
ناگاته‌وه بهچرپهیهك
بێت‌و خۆی بدات به گوێتا
وه‌ك باڵی په‌ڕه سێلكهیهك
بڕوام نه‌بوو ڕۆژێ دادێ
پێویستیم ئه‌بێ به نامه
بۆ ئه‌و كچه‌ی هێنده‌ی به‌هار
بیره‌وه ری سه‌وزی لامه
هه‌فته‌ی پێشوو سلێمانی
چه‌ند شارێكی خان و مان بوو
شۆسته‌كانی له‌به‌ر چاوم چه‌نێ جوان بوو
هه‌ر ئه‌و شاره ئێستا ئه‌لێی پایز ههلیوهراندووه
وا هه‌ست ئه‌كه‌م بروسكه‌یه‌ك
بالای گشت داره‌كانی سووتاندووه
له‌بیرم دێ كهمنال بووم
جارێك مامۆستا پێی ووتین
سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ڕه‌نگه‌كان
په‌ڕه‌ی گوڵن
خۆزگه ئه‌م ووت نا مامۆستا خۆ شی دڵن
سبه‌ی لهڕۆژنامهیهكا
ئه‌م نامه‌یه تۆمار ئه‌كه‌م
باسی ئه‌م ته‌نیاییه‌ی دڵ
بۆ هه‌موو خه‌لكی شار ئه‌كه‌م
بۆ نوسینی ئه‌م نامه‌یه
كه ده‌فته‌ره‌كه‌م كرده‌وه
چاوانی شار وهنهو زی خه‌و ئهیبردنهوه
كه دواین دێرم ته‌واو كرد
شار چاوانی ههڵهانیبوو
بۆیه نوسیم به‌یانیت باش
چونكه لای تۆ به‌یانی بوو
لێم ببوره خۆشه‌ویستم
ئیتر دووری ڕێم پێ نادا
زۆر به‌یانی بگه‌مه لات
قه‌له‌م ڵێوێكم ناردووه
له بریخۆم ماچت بكات
به‌لام گولم تكام وایه
به‌ر له‌وه ی به‌ر لێوت كه‌وێ
وه‌ك وا بهیانیكه هاتم سه‌یری بكه‌و
بڵێ بیرم كردیت شه‌وێ
منیش جێگه‌ی ماچهكهتم
له‌سه‌ر شانم نهسریوه
ئه‌و كراسهم ههلگرتوهو
له‌هه‌مان ڕه‌نگ
دانه‌یه‌كی كه‌م كڕیوه
ره‌نج سه‌نگاوی
ده‌ست خۆش خاتون
ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته
؟
دەست خۆش بۆ ئەم بابە تە بژیت
بەراستی ژاپۆنیە کان سەر سام کەرن دەست خۆ ش
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی sarhed king
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]