ده سته كانت خوش كاك أحمد.
1جارناوم گوريوه.
له  MALDINIبؤHALWEST
به پيشنيارى هاورييه كى به ريزوخؤشه ويست له هه موومه كوكان گؤريم.
ناوه كان به دلى خؤم بووه و پئى رازى بووم.
ناوى HALWESTيش لاى من په سند ترو خوشه ويست تره.
دووباره ده ست خؤش وماندوونه بيت.

one نووسی:

ده‌ستت خۆش کاک ئه‌حمه‌د بابه‌تێکی جوان بوو

843

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

ده‌سته‌كانت خۆش براكه‌م.زانیارییه‌كان به‌سوودبوون

844

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

[size=24]پیرۆزه‌-پیرۆزه‌-پیرۆزه‌-پیرۆزه‌-ده‌سته‌كانت خۆش گیانه‌.به‌ئاست و ئه‌نجام هه‌ولێر براوه‌بوو[/size]

ئینشاالله خودا هیدایه‌تیان ده‌دات و ڕاسشته‌ ڕێیان پیشان ده‌دات.
سوپاس بۆپه‌یامه‌كانتان كاك(سه‌هه‌ندو كاك ئه‌حمه‌د)

ئه‌نجوومه‌نى په‌رله‌مانى ئه‌وروپى داواى له‌سویسرا كردووه‌كۆت و به‌ند له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنى بڵندگۆى مزگه‌وته‌كان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌

http://kurdup.com/up/uploads/picture/d078d38005.jpg
ئه‌نجوومه‌نى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا داواى له‌ووڵاتى سویسرا كرد ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنى بڵندگۆى مزگه‌وته‌كان نه‌دات، چونكه‌ پێشێلى مافى موسڵمانه‌كان له‌ووڵاته‌كه‌ى ده‌كات.


به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌كى ئه‌نجوومه‌نى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا ‌داوا له‌ووڵاتى سویسرا كراوه‌ ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ئه‌و پرِۆژه‌یه‌نه‌دات كه‌قه‌ده‌غه‌ى بڵندگۆ ده‌كات و چه‌ند مانگێك به‌رله‌ئێستا راپرسى بۆكراوه‌.


هه‌روه‌ها له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا باس له‌ئایینى ئیسلام و رِه‌وتى بزووتنه‌وه‌ئیسلامییه‌كان كراوه‌.


له‌به‌شێكى ترى به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، كه‌پێویسته‌له‌سه‌ر حكومه‌تى سویسرى به‌زووترین كات ئه‌و كۆت و به‌نده‌لابدات، چونكه‌نیگه‌رانییه‌كى زۆرى لاى موسڵمانه‌كان دروست كردووه‌.   

سه‌رچاوه‌-KURDIU

847

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

ماشاءالله له كارى خودا.
نووسيبووم قودس به لام بيرم چووبوو كليك له سه رناردن بكه م.
ده سته كانت خؤش MIWAN

848

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

RzGaR 13 نووسی:

به‌ هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌ولێر

ده‌ست خۆش

سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان.
بێگومان شتێكی نوێ و سه‌یره‌.تایبه‌ت بووبه‌ژماره‌ی پێوانه‌یی

[size=16]سه‌یروسه‌مه‌ره‌/ یاریه‌كی تێنسی سه‌رزه‌وى 3 رۆژه‌ به‌رده‌وامه‌‌و كۆتایی نه‌هاتووه‌

http://kurdup.com/up/uploads/picture/17e3b82e16.jpg
یاری نێوان نیكۆلا ماهۆی صربی‌و جۆن ئیسنه‌ری ئه‌مریكی له‌ تێنسی سه‌رزه‌ی سه‌رجه‌م ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كانی شكاند‌و بووه‌ درێژترین یاری له‌ مێژودا.
له‌یاریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می پاڵه‌وانیه‌تی ویمبڵدۆن بۆ تێنسی سه‌رزه‌وی، سێهه‌مین پاڵه‌وانیه‌تی له‌ 4 پاڵه‌وانیه‌تیه‌ گه‌وره‌كه‌ی جیهان، هه‌ردوو یاریزانی صربی ماهۆ‌و ئیسنه‌ری ئه‌مریكی روبه‌روی یه‌كتر بونه‌وه‌، ئه‌م یاریه‌ هه‌موو لایه‌كی توشی سه‌رسورمان كرد، پاش ئه‌وه‌ی له‌ دوو رۆژی رابروو كۆتایی نه‌هات‌و ئه‌مرۆش ئه‌و یاریه‌ به‌رده‌وامه‌.

یاریه‌كه‌ رۆژی 3 شه‌ممه‌ ده‌ستی پێكردووه‌، ئیسنه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می به‌ئه‌نجامی (6-4) برده‌وه‌، پاشان ماهۆ دووه‌م‌و سێهه‌می به‌ئه‌نجامی ( 6-3)‌و (7-6) برده‌وه‌، كۆمه‌ڵه‌ی چوراه‌رمیش له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئیسنه‌ر كۆتایی هات به‌ئه‌نجامی (7-6) پاش ئه‌مه‌ سه‌رپه‌رشتیارانی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ بریارندا یایه‌كه‌ رابگرن به‌هۆی تاریكی یاریگاكه‌وه‌.

هه‌ردوو یاریزانه‌كه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ جارێكی تر روبه‌روی یه‌كتر بونه‌وه‌ بۆ ته‌واوكردنی یاریه‌كه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌م‌و كۆتایی، به‌ڵام هیچ یه‌كێكیان نه‌یتوانی یاریه‌كه‌ بباته‌وه‌ تاوه‌كو ئه‌نجامی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ گه‌یشته‌ 59 گێم بۆ هه‌رلایه‌كیان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌هۆی تاریكیه‌وه‌ جارێكی تر یاریه‌كه‌ راوه‌ستێنرایه‌وه‌‌و خرایه‌ ئه‌مرۆ بۆ ته‌واو كردنی پاشماوه‌ی یاریه‌كه‌.

ئه‌م دوو یاریزانه‌ ناویان چووه‌ مێژووه‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ژماره‌كانیان شكاند به‌وه‌ی ماوه‌ی 10 كاتژمێر یاریه‌كه‌ به‌رده‌وامی كێشاوه‌، له‌كاتێكدا ژماره‌ی پێوانه‌یی 6 كاتژمێرو 33 خوله‌كه‌.
سه‌رچاوه‌-KURDIU
[/size]

851

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

safen نووسی:

زۆر به‌خێر هاتی كاك بارزان هیوادارم لێمان دانبڕێیت

RzGaR 13 نووسی:

کێشه‌ی ئیتاڵیا له‌ هیرشبه‌ره‌
تاوه‌کو جیلاردینۆ هێرشبه‌ر بێت ئیتاڵیاده ناڵێنێ

ده‌ست خۆش

كێشه‌ گۆڵ نه‌كردن و نه‌بوونی گۆڵكاره‌ نه‌ك هێرش به‌ر .خۆبه‌س هێرسبه‌ر مافی گۆڵی نییه‌!!!!
گه‌روابیت نابیت گۆڵی یاریزانانی به‌رگری و ناوه‌ڕاست و باڵه‌كان هه‌ژماربكێت.
برام به‌س گیلاردینۆ هێرس به‌ره‌؟ئه‌دی یاكوینتاو پازینی ز دیناتالی و كواریالێرا؟
ئه‌ی ئه‌وانیش یاریان پێنه‌كراوه‌و هه‌لیان پێنه‌دراوه‌؟
برام كێشه‌ له‌ ئیتاڵیل نه‌گونجان و نه‌زنینی یاریزانه‌ له‌ڕاوه‌ستانی یاریگا.
ئه‌وه‌تا ماركیزیۆ گووتی:به‌رده‌وام له‌كاتی یاری كردن به‌دوای تۆپ بووم چونكه‌ نه‌م ده‌زانی له‌كوێ یاری ده‌كه‌م.
به‌هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ ئیتاڵیا

853

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ میوزیك و ڤیدیۆ)

ده‌سته‌كانت خۆش كاك سه‌فین.
مۆرینۆ و ماتیرازی په‌یوه‌نییه‌كی سه‌یر به‌یه‌كیانی به‌ستبۆوه‌.تائێستاش نازانم مه‌سه‌له‌ چ بوو

سه‌هه‌ند نووسی:

یاری ئاگرینی  قۆناغی ١٦ له‌ نێوان یه‌که‌می ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه‌ ئه‌ڵمانیا و ئینگلته‌را ده‌بێت

هێنده‌ی یاری کۆتایی چێژی هه‌یه‌ !
ده‌ست خۆش کاک سه‌فین ماندوو نه‌بیت.

ده‌ست خۆش برام.پیرۆزه‌ له‌هانده‌رانی تیپه‌سه‌ركه‌وتووه‌كان

ئایه نووسی:

[size=16]وووووووااااااووو هه‌واڵێكی زۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆر خـــۆشه‌!!
پیرۆزه‌ له‌گشت هانده‌ران و یاریزانان انشاءلله‌ ئه‌مساڵێش هه‌ر بۆ هه‌ولێره‌
ده‌ست خۆش بۆ مسلیم مباره‌كی كه‌ توانی له‌ 3 یاری 5 گۆڵ بكات تۆڵه‌ی لێدانی سزاكه‌ی كرده‌وه‌
ده‌ست خۆش كاك سانی به‌رده‌‌وام بیی
[/size]

Diyar.Muhsin نووسی:

[size=24]باشه‌ من هه‌ر ده‌ڵێم سوپاس برام به‌ڵام تۆده‌نگ مه‌ده‌ خه‌ڵك ده‌نگ ئه‌ده‌ن هاهاهاهاهاهاهاهههههه[/size]

سوپاس بؤسوپاسه كه ت.
من بؤبه رژه وه ندى تؤده يليم.سه يركه خؤت6په يامت نووسيوه.منيش2وئه ندامانيش6په يام.وابزانم به تؤبزى داواى ده نگ دانيان لئده كه يت.
براكه م خؤت ماندووده كه يت بؤكه سانئك كه باكيان به ماندووبوونت نى يه.
ته نهابؤبه رژه وه ندى تؤ ئه وقسانه ده نووسم.
هيوادارم لئمى قبول بكه ى.له گه ل ريزدا.

858

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

وابزانم2000بوو.
ده ست خؤش برام.

له گه ل ريزمدا كاك ديار تائيستا121جار بابه ته كه ت بينراوه و زؤرسه ردان كراوه.
به لام دياره ده نگ ناده ن ياهه رشتئكى تر.
من پئم باشه ئه وه نده خؤتى پئ خه ريك نه كه يت.
ماندوونه بيت.

860

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئه‌لبومی وێنه‌كان)

one نووسی:

[size=24][/size]ده‌ستت خۆش وێنه‌ی زۆر جوانن به‌ شێوه‌یه‌کی سه‌رنج راکێش و وورد گیراون

سوپاس برام كاك زریان

862

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

HALWEST نووسی:

منیش ده‌ڵێم ئینشاالله ئه‌م جۆره‌ ڕه‌فتارانه‌ی مامۆستاكان نامێنێن و پێشترده‌كه‌وین.
سوپاس بۆپه‌یامه‌كه‌ت.

863

(14 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

نابراكه‌م ئه‌وه‌ به‌ س بۆنمایشی خاوه‌نه‌كه‌یه‌تی پێكدادانی چی؟
ڕه‌نگه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی له‌جامخانه‌یه‌كدا نمایشی بكاو به‌س

864

(14 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

وه كو ئوتومبيلى ئاسايى ده روات.
سوپاس بؤپه يامه كه ت.

865

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

ئایه نووسی:

[size=16]

له‌ ڕاستی قورئانی پیرۆز هه‌مووی موعجیزه‌یه‌ . زۆر زۆر علمی تێدایه‌ .

ده‌ست خۆش كاك لێزمه‌ ، خوا پاداشتی خیرت بداته‌وه‌[/size]

سوپاس بۆپه‌یامه‌كه‌ت.
والله من له‌ مه‌كۆكه‌ی خۆم له‌دووبه‌شی جیاوازم دانابوو.به‌ڵام لێره‌ ده‌باهه‌رله‌وبه‌شه‌ دایبنێم.
چاك ئاگاداری یاسامه‌.به‌س وه‌كو پێم گووتی ده‌بابه‌شێك بۆ هه‌واڵ هه‌بوایه‌.مه‌جبووربووم لێره‌ دایبنێم

867

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

منیش ده‌ڵێم ئینشاالله ئه‌م جۆره‌ ڕه‌فتارانه‌ی مامۆستاكان نامێنێن و پێشترده‌كه‌وین.
سوپاس بۆپه‌یامه‌كه‌ت.

ده‌ست خۆش زۆ جوان دیارن.
وایه‌ قسه‌كه‌ی كاك سیروان ڕاسته‌

869

(14 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

ئۆتۆمبێلێكى مارسیدس له‌ زێر رووپۆش كراو

له‌گه‌ڵ به‌ره‌و پێشچوونى ته‌كنه‌لۆژیا رِۆژ له‌ داوى رِۆژ ئۆتۆمبێلى نوێتر و پێشكه‌وتوتر به‌رهه‌م ده‌هێنرێت ،به‌ڵام تا ئێستا بیرت له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ ئۆتۆمبێلێك هه‌بێت به‌ زێر ِ رووپۆش كرابێت؟

له‌ یه‌كێك له‌ بازارِه‌ به‌ناوبانگه‌كانى دوبه‌ى هه‌ڵساوه‌ به‌ نمایشكردن و فرۆشتنى ئۆتۆبێلێكى مارسیدسێكى له‌ زێر رووپۆش كراو به‌ناوى Mercedes-Benz C63 AMG.

له‌هه‌مووى سه‌رنج راكێشتر نرخى ئه‌و ئۆتۆمبێله‌یه‌ كه‌ خه‌یاڵیه‌و ده‌گاته‌ 300 هه‌زار درهه‌م.

له‌خواره‌وه‌ سه‌یرى وێنه‌ى زیاتر بكه‌

http://kurdup.com/up/uploads/picture/4a3c1b8dfd.jpg

http://kurdup.com/up/uploads/picture/2d02b40eac.jpg

http://kurdup.com/up/uploads/picture/4fe482cc56.jpg
سه‌رچاوه‌-kurdiu

870

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

والله منیش پێم باشه‌ مزگه‌وتی زیاتر بكرێته‌وه‌.
سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت ئایه‌ خان

ده‌نگه‌ بێزاركه‌ره‌كه‌ (زززززززززززززززززززززز) یه‌ك ملیۆن جار دابه‌زێندراوه‌
   http://kurdup.com/up/uploads/other/40f0365f28.bmp

له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى یاریه‌كانى مۆندیال دیارده‌یه‌كى سه‌رنج راكێش ته‌واوى یاریگاكانى ئه‌فریقیاى گرتۆته‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك په‌ره‌ى سه‌ندوه‌ تا فیفاى ناچاركرد به‌ ده‌ركردنى برِیارێك ئه‌ویش ئه‌گه‌ر زۆر به‌كاربهێنرێت ئه‌وا قه‌ده‌غه‌ى ده‌كات ئه‌م دیارده‌یه‌ش بریته‌ له‌ فوكردنى بوق له‌ ناو یاریگاكان.


ووڵاتى ئه‌فریقاش به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ خااوه‌نى تایبه‌تمه‌ندى خۆیه‌تى بۆ ئه‌م بوقه‌ بێزراركه‌ره‌و و وه‌ پێى ده‌ڵێن Vuvuzela .


له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ لێژنه‌ى سه‌په‌رشیتارى جامى جیهانى ئه‌فریقا به‌ رِاشكاوى باسى له‌وه‌كرد كه‌ زۆر به‌كارهێنانى ئه‌م بوقه‌ له‌ لایه‌ن ده‌یان هه‌زار هانده‌ره‌وه‌ شتێكى بێزاركه‌ره‌و كارده‌كاته‌ سه‌ریاریزانه‌كان و ته‌نان هانده‌رانیش زۆرێكیان پێیان ناخۆشه‌.


به‌لاَ له‌ هه‌مووى سه‌رنج راكێشتره‌ دوێنێ گه‌وره‌ كۆمپانیاى ئه‌پڵ رایگه‌یاند ته‌نها له‌ماوه‌ى ده‌ستپێكردنى یاریه‌كانى جامى جیهانى تا ئێستا زیاتر له‌یه‌ك ملیۆن جار ئه‌م زه‌نگه‌ (Vuvuzela)بۆسه‌ر ئامێرى ئایپاد و مۆبایلى ئایفۆن دابه‌زێندرواوه‌.


شایه‌نى باسه‌ له‌سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى یاریه‌كانى مۆندیال، كۆمپانیاى ناوبراو ئه‌م زه‌نگه‌ى به‌ شێوه‌ى بێبه‌رامبه‌ر (به‌خۆرِایى) بڵاو كردۆته‌وه‌.


سه‌رچاوه‌-kurdiu

ئه‌و ئافره‌ته‌ عێراقییه‌ى برِى نزیكه‌ى 13 ملیۆن دۆلارى دزى بوو له‌به‌یروته‌وه‌ گه‌یشته‌وه‌ به‌غدا
http://kurdup.com/up/uploads/picture/d876e8373d.jpg


ئێواره‌ى دوێنێ ئه‌و ئافره‌ته‌ گه‌یشته‌وه‌ شارى به‌غدا كه‌تۆمه‌تباره‌ به‌دزینى ملیۆنه‌ها دۆلار، ئه‌و كاته‌ى ناوبراو له‌ ئه‌میندارێتى گشتى شارى به‌غدا كاریكردووه‌.


به‌پێى هه‌واڵێكى رِۆژنامه‌ى (الشرق الاوسط) ئێواره‌ى دوێنێ (زینه‌) ئه‌و ئافره‌ته‌ى كه‌تۆمه‌تباره‌ به‌ دزینى نزیكه‌ى 13 ملیۆن دۆلار له‌و كاته‌ى كه‌به‌رپرسى به‌شى ژمێریارى بووه‌ له‌ئه‌میندارێتى گشتى شارى به‌غداو دواتریش بۆ شارى به‌یروتى پایته‌ختى لوبنان رایكردبوو.


هه‌ربه‌پێى هه‌واڵى رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وانه‌ى ده‌ستیان له‌و دزى كردنه‌ هه‌بووه‌ ژماره‌یان 23 كه‌س بووه‌و له‌وانیش حه‌وت كه‌سیان له‌ئه‌ندامانى خێزانى ناوبراون و نۆ كه‌سى تریش له‌فه‌رمانبه‌رانى ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ن.


زینه‌ له‌ مانگى كانوونى دووه‌مى رابردوو له‌لایه‌ن پۆلیسى ئینته‌رپولى نێوده‌وڵه‌تى له‌فرۆكه‌خانه‌ى حه‌یرى ده‌ستگیركرابوو.


جێگه‌ى باس كردنه‌ پێشتر حكومه‌تى به‌غدا داواى له‌حكومه‌تى به‌یروت كردبوو ئه‌و تۆمه‌تباره‌ ته‌سلیم بكاته‌وه‌، بۆیه‌ ئێواره‌ى دوێنێ ئه‌و تۆمه‌تباره‌ ته‌سلیم به‌ حكومه‌تى عێراقى كرایه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌-kurdiu

فیدراسیۆنى رێكخراوه‌ قوتابى و خوێنكارییه‌كان یه‌ك ملیۆن واژوویان خسته‌ به‌رده‌م كونسولى كۆمارى ئیسلامى ئێران له‌ هه‌ولێر 

http://kurdup.com/up/uploads/picture/88d66a6a25.jpg


دواى ئه‌وه‌ى نزیكه‌ى یه‌ك ملیۆن واژوو كۆكرایه‌وه‌ دژى تۆباران كردنى ناوچه‌ سنوریه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن كۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌وه‌ رێكخراوى فیدراسیۆنى قوتابى خوێندكارییه‌كان له‌ شارى هه‌ولێر له‌سه‌ردانێكیان بۆ كونسولى كۆمارى ئیسلامى ئێران یه‌ك ملیۆن واژوویان خسته‌به‌رده‌م كونسولخانه‌ى ئێران ئه‌مه‌ش وه‌ك ناره‌زایى خه‌ڵكى كوردستان سه‌باره‌ت به‌ تۆپبارانكردنه‌كانى ئێران بۆ ناوچه‌ سنوریه‌كانى هه‌رێمى كوردستان .


عیرفان عه‌زیز، سه‌رۆكى فیدراسیۆنى رێكخراوه‌ قوتابى – خوێنكارییه‌كان، به‌ كوردیوى راگه‌یاند: ئێمه‌ پاش ئه‌وه‌ى گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ كونسولى كۆمارى ئیسلامى ئێران كرد له‌ شارى هه‌ولێر، پێمان راگه‌یاندن كه‌ ئێمه‌ نیگه‌رانین له‌ تۆپبارانكردنى ناوچه‌ سنووریه‌كانى هه‌رێمى كوردستان .

عیرفان عه‌زیز: ئێمه ‌وه‌كو فیدراسیۆنى رێكخراوه‌ قوتابى –خوێندكارییه‌كان ئه‌گه‌ر بێت و تۆپبارانه‌كانى كۆمارى ئیسلامى ئێران رانه‌وه‌ستێت، ئێمه‌ خێمه له‌به‌رده‌م كونسولخانه‌ هه‌ڵده‌ده‌ین.
سه‌رچاوه‌-kurdiu

په‌رله‌مانى دانیمارك حه‌سانه‌ى ئه‌ندامێتى له‌سه‌ر په‌رله‌مانتارێك هه‌ڵگرت

http://kurdup.com/up/uploads/picture/b79b9f0c7b.jpg
له‌هه‌نگاوێكدا بۆ ئارام كردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى خۆى له‌گه‌ڵ موسڵمانانى ووڵاته‌كه‌ى و جیهان، به‌تایبه‌ت له‌دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌كاریكاتۆرییه‌كان له‌سه‌ر كه‌سایه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم)، په‌رله‌مانى دانیمارك برِیارى لێسه‌ندنه‌وه‌ى ئه‌ندامێتى له‌په‌رله‌مانتارێكى ووڵاته‌كه‌یدا.

ئاژانسه‌كانى ده‌نگ و باس باسیان له‌وه‌كردووه‌، كه‌په‌رله‌مانى دانیمارك برِیارى لێسه‌ندنه‌وه‌ى حه‌سانه‌ى ئه‌ندامێتى له‌په‌رله‌مانتارێك داوه‌به‌هۆى ئه‌وه‌ى لێدوانى ناشرینى دژ به‌ئایینى ئیسلام داوه‌و نیگه‌رانى لاى جالییه‌موسڵمانه‌كان دروست كردووه‌.

ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ناوى (یه‌سبێر لانجه‌بال) ه‌و ئه‌ندامى پارتى گه‌لى دانیماركییه‌و له‌مانگى كانوونى دووه‌مى رابردوو راپۆرتێكى له‌سه‌ر موسڵمانه‌كان بڵاوكرده‌وه‌تێیدا ئه‌وانى به‌خوێن رِێژ ناوبردبوو، ئه‌وه‌ش ببووه‌هۆى نیگه‌رانى لاى جالییه‌موسڵمانه‌كان.

جێگه‌ى باس كردنه‌ئه‌و هه‌ناوه‌ى حكومه‌تى دانیمارك له‌دواى ئه‌وه‌دێت كه‌ئه‌و ووڵاته‌چه‌ندین سوكایه‌تى له‌به‌رامبه‌ر ئایینى ئیسلام و موسڵمانان و پێغه‌مبه‌رى ئیسلام (صلى الله علیه وسلم) ئه‌نجامدا.
سه‌رچاوه‌-كوردیو

رِاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى :ئه‌و دوو حاله‌ته‌ی گومانی توشبوونی په‌تاى خوێن به‌ربونیان لێ ده‌كرا ئه‌نجامی تاقیگه‌ییه‌كه‌یان نێ گه‌تیڤ بوو




 



پاش ئه‌وه‌ى رِۆژى 13-6-2010 له‌ رِاگه‌یاندراوێكى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیدا كه‌ وێنه‌یه‌كى بۆ كوردیو نێردرابوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌ریچمى كوردستان ئاماژه‌ى به‌ گومانى توشبوونى دوو هاولاَتى كۆمه‌ڵگاى شكارته‌ى سه‌رر به‌ ناحیه‌ى بێتواته‌ به‌ په‌تاى خوێن به‌ربوون دابوو كه‌یه‌ك له‌و حاڵه‌تانه‌ گیانى له‌ده‌ست دابوو ئه‌وى تریشیان له‌ ژێر چاودیچرى پزیشكدا بوو .


ئه‌مرِۆ له‌ رِاگه‌یه‌نراوێكى تریدا كه‌ وێنه‌یه‌كى به‌ كوردیو گه‌یشتووه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات كه‌ ئه‌نجامى پشكنینى خوێنى ئه‌و هاولاَتیانه‌ له‌تاقیگه‌كانى شارى به‌غداد نێگه‌تیڤ ده‌رچوون.داواش له‌ هاولاَتیان ده‌كات كه‌ پابه‌ندى رِێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بن بۆ خۆپاراستن له‌ توشبون به‌و په‌تایه‌ .


ده‌قى رِاگه‌یاندنه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ..


دوای ئه‌وه‌ی له‌ رِۆژی 13/6/2010 دوو هاوولاتی كۆمه‌ڵگه‌ی شكارته‌ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی بێتواته‌ به‌گومانی تووشبوون به‌ په‌تای خوێن به‌ربوون خرابوونه‌ ژێر چاودێری ته‌ندروستی یه‌وه‌ و به‌مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی حاله‌ته‌كه‌یان نمونه‌ی تاقیگه‌یی یانه‌ نێردرابوو بۆ پشكنین له‌ تاقیگه‌ی ناوه‌ندی له‌ به‌غدا ،

ئه‌مرۆ ئه‌نجامی پشكنینه‌كان ده‌ركه‌ووتن كه‌ هۆكاره‌كه‌ی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی خوێن پژان نه‌بووه‌ .

له‌كاتێكدا رِایده‌گه‌یه‌نین كه‌ ئێستا هیچ حاله‌تێكی تووشبون به‌ په‌تای خوێن پژان له‌ هه‌رێمی كوردستان بوونی نی یه‌ به‌لاَم به‌هۆی به‌رده‌وام بوونی مه‌ترسی ئه‌و په‌تایه‌ داواكارین له‌هالاَووتیان پابه‌ندی رِینمایی یه‌ خۆپارێزی یه‌كان بن له‌ پێناو پێشگیری له‌ بلاَوبونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تا ترسناكه‌ له‌ كوردستان .





رِاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی

17/6/2010


سه‌رچاوه‌-kurdiu

876

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

ئه‌مرۆ مزگه‌وتێكى مه‌زن هاوشێوه‌ی مزگه‌وته‌كانى توركیا له‌ خه‌رتوم كرایه‌وه‌ 

http://kurdup.com/up/uploads/picture/aabe618a0c.jpg

ئه‌مرۆ به‌ ئاماده‌بونى زانا و پیاوانى ئاینى ولاتانى ئیسلامى و جه‌ماوه‌رێكى زۆر له‌ خه‌رتومى پایته‌ختى سودان كۆمه‌لگه‌ى نورى ئیسلامى كرایه‌وه‌ .
ئه‌و كۆمه‌لگایه‌ له‌سه‌ر روبه‌رى 1300 مه‌تر له‌ ناوچه‌ى كافورى به‌ شێوازێكى زۆر سه‌ر سورهێنه‌ر و ناوازه‌ دروست كراوه‌ ..
كۆمه‌لگه‌كه‌ له‌سه‌ر شێوازى هونه‌رى ئیسلامى توركى بنیات نراوه‌ و زیاتر له‌ 4 هه‌زار نوێژگه‌ر ئه‌توانن ئاماده‌ى نویًژه‌كان ببن و قوتابخانه‌یه‌ك و هه‌روه‌ها بازارگه‌یه‌ك له‌ خۆ ده‌گرێت .

شایه‌نى باسه‌ عمر حه‌سه‌ن به‌شیرى سه‌رۆكى سودانى به‌شدارى كردنه‌وه‌ى ئه‌و كۆمه‌لگایه‌ى كرد له‌ كاتى نوێژى هه‌ینى ئه‌مرۆدا .. هه‌روه‌ها ئه‌م كۆمه‌لگایه‌ له‌ سالى 2008 ـه‌وه‌ ده‌ست كراوه‌ به‌ بنیات نانى و ئه‌مرۆ به‌ فه‌رمى له‌ گه‌ل ده‌ست پێكردنى نوێژى هه‌ینىدا كرایه‌وه‌
         سه‌رچاوه‌- kurdiu

877

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

[size=16] ((وەفاداری ))


تا ئەو بەیانیيە خۆشەویستی ڕاستەقینەم بۆ ڕوون نەببوەوە: لە كاتێكدا سەرقاڵی كاروبارەكانم بووم، لە دەوروبەری كاتژمێر هەشت و نیوی بەیانیدا پیاوێكی پیر هاتەژوورەوە كەتەمەنی لە هەشتا ساڵ نزیك ببوەوە بۆئەوەی پەنجەی بۆتیماربكەم.

ووتی زۆرم پەلەیە، كاتێكی دیاریكراوم  هەیە لە دەوربەری كاتژمێر نۆدا .

كورسیەكم بۆهێناو كەوتمە گفتوگۆ لە گەڵیدا، هەوڵمدا ئەو دڵتەنگیەی لە بیر بەرمەوەو گرنگی بدەم بە برینەكەی.

پرسیارم لێكرد: مەگەر بەم بەیانیە زووە كاتی دیاریكراوت هەیە بۆ سەردانی  دكتۆر بۆیە ئاوا پەلەتە؟!

وەڵامی دایەوەو ووتی: نەخێر دەبێت من بچم بۆ (لانەی چاودێری پیران ) بۆ نانخواردنی بە یانیم لە گەڵ خێزا نمدا .

پرسیارم لێكرد: خێزانی تۆ بۆ چووەتە لانەی چاودێری؟

لەوەڵامدا ووتی: ماوەیەكە تووشی نەخۆشی (زهایمر ) واتە لە بیرچوونەوە بووە .

لەو ماوەیەی پێكەوە قسەمان دەكرد هەوڵمدا برینەكەی بۆ تیماربكەم و شاشەكەی بۆ بگۆڕم .

پرسیارم لێ‌ كرد: ئایا خێزانەكەت دڵتەنگ دەبێت ئەگەرهەندێك لە كاتی دیاریكراو دوا بكەویت؟

لەوەڵامدا وتی: ئەو نازانێ‌ من كێم ئەو بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەبێت هیچ كەسێك ناناسێتەوە !

زۆر بە سەرسوڕمانەوە ووتم: لە گەڵ ئەوەشدا هەموو بەیانیەك بۆ نانخواردنی  بەیانی دەچیتە لای لە كاتێكدا كە نازانێت تۆ كێی؟!

زەردەخەنەیەك گرتی و دەستەكانی گووشیم و ووتی : ئەو نازانێت من كێم، بەڵام من دەزانم ئەو كێیە!! من ژیانێكم لە گەڵ ئەودا بەسەربردووە، هاودەمی هەمووخۆشی و ناخۆشیەكانم،بوو خۆ ئەگەر ئەو بەهۆی نەخۆشییەوە منی بیرنەماوە، خۆمن نەخۆش نییم چۆن دەبێت ئەوم بیرچێت؟! ئێمە پەنجا ساڵ هەمووبەیانییەك پێكەوە نانی بەیانیمان خواردووە، مەگەر لەسەفەربووبم ، ئێستا چۆن بێ ئەو نانم پێدەخورێت؟! گریان لەگەروومدا تاسا، فرمێسكەكان لەچاومدا قەتیسمان، هەوڵمدا فرمێسكەكانم بشارمەوەو تا ئەو كاتەی دەڕوات !!

بە خۆمم ووت: ئەمە ئەو جۆرە خۆشەویستیەیە كە پێویستمە لە ژیانمدا ..

ئێمە هەموومان پێویستمان بەم جۆرە خۆشەویستیەیە. بەڕاستی ئەمەیە خۆشەویستی ڕاستەقینە!!  ئای ئێمە چەند پێویستمان بەم جۆرە خۆشەویستییە هەیە! ئێمە خۆشەویستی پاكمان دەوێت لە ژیانماندا ، كەسانێكمان دەوێت كە ڕێزی خۆشەویستی بزانن و بەئەمەك و وەفاداربن..

دەمانەوێت ئەوانەی كە لە دەورو بەرمانن خۆشیان بوێین: دایك و باوك، خوشك وبراكانمان، هاوڕێكانمان  كەسوكارمان، منداڵەكانمان ...

چ وەفادارییەكی بەرزە، پاش ئەوەی خێزانەكەی  بیروهۆشی لەدەست داوەو نازانێت ئەو كێیە لە هەمان كاتدا ئەم خۆشی دەوێت و لەبیری نەچووەو دەزانێت ئەو كێیە!!
[/size]

[size=16]

سه‌رچاوه‌-گۆڤاری بڕیار[/size]

878

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

تیرۆركردنی تواناكان

جەنابی سەرپەرشتیار بەڕێوەبەری یەكێك لە قوتابخانە بنەڕەتییەكانی شارۆچكەیەكی ئاگادار كردەوە كە بە نیازە سەردانی قوتابخانەكەیانە، ئەو رۆژەی كە بەرەو قوتابخانەكە بە رێكەوت، لە رێگادا ئۆتۆمبێلەكەی تووشی گرفتێك هات، كە لە ئەنجامدا لە كاركەوت، ئەویش بە سەرسامییەوە لە نزیك ئۆتۆمبێلەكەی راوەستاو نەیدەزانی چی بكات! لەو كاتەدا كە سەرپەرشتیار بەو پەڕی نیگەرانییەوە لە ناچاریدا لە نزیك ئۆتۆمبێلەكەی راوەستابوو، قوتابییەك بەوێدا تێپەڕی‌و چاوی پێكەوت، زانی كە ئۆتۆمبێلەكەی گرفتێكی تێدایەو لە كار كەوتووە، لە جەنابی سەرپەرشتیار نزیك بووەوەو دوای سڵاو پرسی: دەتوانم یارمەتیت بدەم‌و هاوكاریت پێشكەش بكەم؟ سەرپەرشتیاریش لەو قەیرانەدا لە وەڵامدا گوتی: هیچ لە چاكردنی ئۆتۆمبێل دەزانی؟ قووتابییەكە زۆر درێژەی بە وەڵامی پرسیارەكە نەداو یەكسەر بۆنیتی ئۆتۆمبێلەكەی هەڵدایەوەو دەستی بە كاری خۆی كردو پاش ماوەیەك داوای لە جەنابی سەرپەرشتیار كرد ئۆتۆمبێلەكەی بخاتە گەڕ، ئۆتۆمبێلەكە كەوتە كارو سەرپەرشتیار لەو كێشەیە رزگاری بوو! سەرپەرشتیار بە گەرمی سوپاسی قوتابیەكەی كرد، بەڵام ویستی نهێنی ئەوە بزانێت كە بۆچی لەم كاتەدا لە قوتابخانە نییەو چی دەكات لێرە؟! قوتابیەكە لە وەڵامدا گوتی: (ئەمڕۆ جەنابی سەرپەرشتیار سەردانی قوتابخانەكەمان دەكات، منیش لە پۆلەكەدا تەممەڵترین قوتابیم، لەبەرئەوە مامۆستاكەم پێی گوتم: بگەڕێمەوە ماڵەوە بۆئەوەی خەجاڵەتمان نەكەیت؟!) لەم چیرۆكەوە چی فێردەبین: 1- پێوەری ئێمە بۆ زیرەكی‌و تەممەڵی قوتابییەكان تەنها فێربوونی وانەكانی قوتابخانەیە‌و رەچاوی هیچ پێوەرێكی تر ناكەین. 2- دۆزینەوەی تواناو بەهرەی منداڵەكانمان، پێویستە لە سەرەتای تەمەنی منداڵیانەوە دەست پێ بكات، تا بتوانین ئاڕاستەیەكی دروستییان بكەین، بۆئەوەی سوود لە بەهرەكانیان وەربگرین. 3- هەموو منداڵەكان زیرەكن‌و لە بنەڕەتدا هیچ منداڵێك تەممەڵ نییە، لێكۆڵینەوەكان ئەوە دەسەلمێنن هەموو منداڵەكان كە لە دایك دەبن ئاستی ژیری‌و زیرەكییان وەكو یەك وایەو لە 1%ی رێدەكەوێت كە منداڵێك ئاستی نزمتر بێت، بەڵام بە داخەوە لە دواییدا ئەم رێژەیە پێچەوانە دەبێتەوەو لە (100) منداڵ جاری واهەیە یەك منداڵ بە زیرەك‌و لێهاتوویی لە قەڵەم دەدرێت‌و ئەوانی تر یا بە زیرەكی مامناوەندی یا بە تەممەڵ ناوزەد دەكرێت. 4- مەرج نییە هەموو منداڵەكانمان ببنە مامۆستا‌و پزیشك بەڵكو ئێمە پێویستمان بە هەموو پسپۆڕییەكان هەیەو میكانیكی‌و كارەبایی‌و دارتاشی‌و پسپۆرو.... هتد، هەموو پێویستن. 5- بە داخەوە نەك هەر لە منداڵیدا بەڵكو تا قۆناغی زانكۆو دوای زانكۆش تەنها كۆی نمرەكان پێوەری ئێمەن، بۆ دیاریكردنی قوتابی زیرەك‌و بەهرەمەند. لە هەموو سەیرتر ئەوەیە كە ئەگەر خوێندكارێكی بەهرەمەند نمرەكەی نزم بێت بیەوێت بچێتە بەشێك كە تیایدا بەهرەمەندە نایەڵن ئەگەر نمرەكەی لەو بەشە نزمتر بێت. بەڵام ئەگەر قوتابییەكی نمرە بەرز ئەگەر بەهۆی گرفتەكانی ژیانەوە لە كۆلێژێكی بڵندەوە دایبەزێنێ كەس رێگای لێ ناگرێت‌و ناڵێت حەیفە بۆ تۆ لە كۆلێژی پزیشكی یان یاساوە دایبەزێنیت بۆ پەیمانگا، ئەوەش ئەوە دەسەلمێنێت كە ئێمە هیچ بە تەنگ وزەو تواناكانەوە نایەین‌و بە لامانەوە گرنگ نین! 6- با هەر كەسە لەو بوارەدا بە كاربهێنین كە تیایدا بەهرەمەندن‌و ئارەزوویان لێیەتی، ئازادی بە نەوەكانمان بدەین خۆیان دواڕۆژی خۆیان هەڵبژێرن.

سه‌رچاوه‌-گۆڤاری بڕیار

پیرۆزه‌_پیرۆزه‌ له‌ یانه‌ و هانده‌ره‌كانی
سوپاس بۆخودا قوه‌ی جه‌ویه‌ش به‌رامبه‌ر بوو.
ده‌ست خۆش ئایه‌ خان ئه‌وه‌ دووه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌هه‌واڵی یانه‌ی هه‌ولێرمان ئاگادارده‌كه‌یت.هیوام به‌رده‌وامیته‌

880

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

سلاوله تؤش وبه خيربييت.
تؤهاورئ وئازيزى ئيمه ى.
هيوام بن رده واميته.

به‌ڵێن نووسی:

[size=24]سلاو له‌دوای رێزو خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌موو هاورێیه‌ خۆشه‌ویسته‌کان هه‌رچه‌نده‌ هێشتان خۆم نه‌ناساند وویستم ئه‌مه‌ بخواێنمه‌وه‌ ....ده‌مویست شتێک له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵێم که‌ به‌جۆرێک بۆته‌ نه‌خۆشی ده‌روونی زۆرینه‌ی خه‌ڵک نمونه‌مان که‌لوه‌کانه‌ ،،،من خۆم کتێبێکم نوسی وویستم بلاوی بکه‌مه‌وه‌ پێش بڵاوکردنه‌وه‌ زۆر که‌س داوای کرد که‌بڵاوبکه‌مه‌وه‌ دواتر په‌شیمان بوومه‌وه‌ ،،،ووتم: ئه‌وه‌من چی ده‌که‌م خه‌ڵک له‌خشته‌ده‌به‌م ،چونکه‌ په‌یامه‌کانی کتێبی من ده‌رخستنی ده‌روونی خوێنه‌ربوو له‌رێگه‌ی چه‌ند دیمه‌نێک له‌لاشه‌ی خۆی که‌ئه‌گه‌ر وچودیان هه‌بوایه‌ شتیکم له‌باره‌یه‌وه‌ ده‌نوسی به‌راستی من خۆم دام ده‌رشت هه‌مووی فکری خۆم بوو ئێ خۆمن له‌ئاسمانا نه‌هاتبووم تابزانم تۆچیت لێدێت به‌ڵام خوێنه‌ر که‌ده‌ی خوێنده‌وه‌ له‌ناکاو هه‌ندێک شت هه‌راست ده‌بوو له‌گه‌ڵ ناخی بۆیه‌ باوه‌ری ده‌کرد که‌راسته‌ که‌چی واش نه‌بوو ...من بڵاوم نه‌کرده‌وه‌ ئه‌گه‌ر بڵاوم کردبایه‌وه‌ نزیکه‌ پرفرۆشترین کتێب بوا له‌کوردستان چونکه‌ کاتێک رۆژنامه‌ی نوێ دێت که‌که‌لوی تیابێ کچ له‌ماڵه‌وه‌ ئه‌نێرێته‌ بازار کورده‌چێت  له‌به‌ر خاتری که‌لو یه‌که‌مین نیگا سه‌یری که‌لو ده‌کات داخۆ چی ده‌ڵێت بۆ ئه‌و حه‌فته‌یه‌ وای لێهاتووه‌ هه‌نگاوێک بێ که‌لو نه‌رۆن .که‌ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ساده‌یی و خه‌له‌فاوی مرۆڤه‌ ،بۆچی رێ ئه‌ده‌ی من ژیانت تێک ده‌م به‌قسه‌ هیچه‌کانم بۆ هه‌وڵناده‌ی خۆت بی وه‌ک من زیره‌ک،،،،نمونه‌مان هه‌یه‌ که‌سێ هه‌بووه‌ راوه‌ستاوه‌ تابزانێ که‌لو بۆ ئه‌و حه‌فته‌یه‌ چی پێ ده‌ڵێ ئایا کاره‌که‌بکا یا رای گرێ زۆرسه‌یره‌ نزیکه‌ کاره‌که‌ی به‌قازانج بێت به‌ڵام به‌سوتفه‌ له‌که‌لو ده‌نوسرێت ئه‌و هه‌فته‌یه‌ زه‌ره‌رێکی گه‌وره‌ چاوه‌رێته‌ که‌سه‌که‌ قه‌له‌ق ده‌بێت له‌ناکاو له‌وقه‌له‌قیه‌ زه‌ره‌ر ده‌خوڵقێت که‌مایه‌ی شه‌رمه‌زاریه‌ وا ببینه‌ به‌نده‌ی که‌لو ئه‌ستێره‌،،،به‌واتا زانستی ئه‌ستێره‌ناسیه‌ که‌چی ئه‌وانه‌ی به‌شی ده‌سته‌ی نوسه‌رانی رۆژنامه‌کان وراگه‌یاندنه‌کان خۆیان شیرو گاو جمکو هه‌زاری دیت بۆده‌نوسن ،،،

بۆیه‌ وویستم ئه‌مه‌ بڵێم ئه‌وه‌ش هه‌مان شته‌ هه‌مان که‌لوه‌ به‌جۆرێکلی تر ته‌نها ئه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ لێ بچیته‌ده‌ر وه‌ک ناسینه‌وه‌ی مرۆڤ له‌رێی رژێنه‌ ده‌ره‌قیه‌کان وه‌ له‌رێی هه‌ستی بۆشته‌کان به‌ڵام نه‌ک له‌رێی پیت وته‌مه‌ن به‌راستی هیوام وایه‌ هه‌مووان ئه‌وانه‌ی باوه‌ریان پێی هه‌یه‌ یان که‌باوه‌ریشیان پێی نیه‌ با کاتیان پێنه‌کوژن چونکه‌ بێج له‌کات کوشتن وخۆ قه‌ڵه‌ق کردن ههیچی تر نیه‌،،،،،[/size]

قسه‌كانت زۆر ڕاسته‌ .منیش باوه‌ڕم به‌وشتانه‌ نییه‌.
بۆكات به‌سه‌ربردنیش سه‌یریان ناكه‌م.هڕانگه‌ ئه‌وه‌ش  بچێته‌ خانه‌ی كه‌لوو و فریودان.
ڕه‌نگه‌ هه‌ندێك شت وابێت به‌ڵام به‌لۆچوونی خۆمان نه‌وه‌ك راسته‌قینه‌.
چونكه‌ جگه‌له‌خودا مرۆڤ خۆشی زۆرجار ڕاستی له‌بیرده‌كات یان به‌هه‌ست و سۆز بڕیاری له‌سه‌رده‌دات
خودا په‌نامان بدات.

Aso Yassin نووسی:

یاریه‌كی زۆر زۆر بله‌هێز بوو پاڵه‌وانی یاریه‌كه‌ش یاریزان دیگۆ فۆرلان بوو
ده‌ستت خۆش كاكه‌ سانی به‌ڕاستی ماندووی له‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان
ده‌سته‌كانت خۆش بۆ ئاماده‌كردنی یه‌كه‌ به‌ یه‌كه‌یان ..... بژیت .