925

(19 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

زۆر به‌خێربێی سه‌رچاوان .....
هیوادارم به‌رده‌وام بیت ...

با من له‌خۆمه‌وه‌ ده‌ست پێ بكه‌م smile
1- من كه‌ێك زوو توڕه‌ ئه‌بم له‌ بینینی ئه‌و دیمه‌ن و ئاكار و كرده‌وانه‌ی كه‌ به‌ دڵم نیه‌. به‌ڵام زۆر به‌ خێرایش هێمن ئه‌بمه‌وه‌ و ڕه‌نگه‌ په‌شیمانیش ببمه‌وه‌. به‌ڵام ئه‌مه‌ ده‌مێكه‌ كار بۆ بن بڕكردنی ئه‌م خاڵه‌ لاوازه‌ی خۆم ئه‌یه‌م و تا ڕاده‌یه‌ك كه‌مم كردۆته‌وه‌:)

2- متمانه‌م به‌ زۆربه‌ی كه‌سه‌كان هه‌یه‌.
من له‌م خاڵه‌دا زۆر جارانێك توشی گرفت بووم به‌وه‌ی متمانه‌یه‌كی ته‌واو به‌ ده‌وروبه‌رم ئه‌به‌خشم، به‌ڵام زۆر جار ده‌وروبه‌ره‌كه‌م ئه‌و متمانه‌یه‌ی من وه‌ك هه‌لێك ئه‌قۆزنه‌وه‌ .

3- له‌ ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستیا بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌م سستم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ شتێكا پێچه‌وانه‌ بێت ناتوانم سستی تیا بكه‌م .

له‌ پێناو ئه‌وه‌ی كه‌وا هه‌ست به‌ خاڵه‌ لاوازه‌كانی خۆمان بكه‌ین، وه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ پلانێك بۆ بن بڕكردنی ئه‌و خاڵه‌ لاوازانه‌ دابنێین. به‌ پێویستم زانی ئه‌م ته‌وه‌ره‌یه‌ بخه‌مه‌ سه‌ر ته‌وه‌ره‌كانی تر....
هیچ كام له‌ ئێمه‌ نیه‌ كه‌ لایه‌نی ئیجابی و سلبی نه‌بێت به‌ڵام لایه‌نه‌كانیش ڕێژه‌ی دیاری كراوی خۆی هه‌یه‌ به‌ كه‌م و زۆری،     جا ژیری ئێمه‌ له‌وه‌وه‌ ده‌رئه‌كه‌وێت كه‌ به‌ ڕاستگۆیی له‌گه‌ڵ خۆمان هه‌ڵس و كه‌وت بكه‌ین و چۆن خاڵی لاوازی به‌رامبه‌ر ئه‌بینین ئاواش خاڵی لاوازی خۆمان لێوه‌ دیاربێت و له‌ ئاوێنه‌ ڕاسته‌قینه‌كانی ژیانه‌وه‌ له‌ خۆمان بڕوانین.
پێویسته‌ ڕاستگۆبین بۆ ئه‌وه‌ی له‌مپه‌ره‌كانی زیان تێك بشكێنین، بۆ ئه‌وه‌ی جوانترین، بۆ ئه‌وه‌ی پاكتر بین، بۆ ئه‌وه‌ی......

من لێره‌دا ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌وێت بیڵێم ئه‌وه‌یه‌ كه‌وا ئێمه‌ی هاوڕێ له‌م ته‌وه‌ره‌دا بتوانین به‌ ڕاستگۆیی له‌گه‌ڵ خۆمان و یه‌كتردا ئه‌و خاڵه‌ لاوازانه‌ی كه‌ هه‌مانه‌ ده‌ری بخه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی خاڵه‌ لاوازه‌كانمان لاوازبێت، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزینه‌وه‌ لای یه‌كتر، بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ به‌ ڕاستگۆیی خۆمان بكه‌ین له‌گه‌ڵ خۆمان و ده‌وروبه‌ر.

لێره‌دا ئه‌پرسم : تۆ له‌كام ئاكاردا له‌ خۆت ڕازی نیت؟ سێ له‌و خاڵانه‌ی زیانت بنوسه‌ كه‌ لێی ڕازی نیت و حه‌ز به‌ نه‌مانی ئه‌كه‌یت.

به‌ڕاستی گروپێكی زۆر جوان و لێهاتوون و هونه‌ری فۆلكلۆری كوردیان زۆر به‌جوانی و وه‌ك خۆی به‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌ناسێنن... هیوادارم سه‌ركه‌وتو به‌رده‌وام بن ...

ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م هه‌واڵه‌ ..

929

(14 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

واااااوووو .................. به‌ ڕاستی بابه‌تی زۆر جوان به‌ خه‌یاڵتا یه‌ت ....

رۆژێك له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هاوڕێ رۆشیتین بۆ سه‌یران بۆ دوكان، یه‌كێك له‌ هاوڕێكانم به‌ ناوی (فازل مه‌لا) كه‌ كاك سه‌رهه‌نگ باشی ئه‌ناسێ، كامێرایه‌كی هێنا بۆ وێنه‌گرتن، ئیتر ئێمه‌ به‌ ته‌نیا جیابووینه‌وه‌ و ده‌ستمان كرد به‌ وێنه‌گرتن هه‌تا هه‌ستمان كرد كه‌ فیلمه‌كه‌ ته‌واو بووه‌.
كاتێك گه‌ڕاینه‌وه‌ رۆیشتین بۆ لای تاقیگه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌كان له‌به‌ربگرینه‌وه‌، كاتێك كامێرامان دایه‌ ده‌ست وێنه‌گره‌كه‌ ووتمان فیلمه‌كه‌ ده‌ربێنه‌، كابرا كردیه‌وه‌ و تێر تێر به‌ ئێمه‌ پێكه‌نی و وتی: چه‌ند وێنه‌تان گرتووه‌؟ منیش ووتم: نزیكه‌ی 38
زیاتر پێكه‌نی و وتی سه‌یری ناو كامێراكه‌ت بكه‌.
كاتێك سه‌یرم كرد بینیم كه‌ فیلمی تیانیه‌ big_smile
ئیتر ئێمه‌ش له‌ خه‌فه‌تا تێر تێر به‌ خۆمان پێكه‌نین و تاكه‌ یادگاریمان ئه‌و به‌سه‌رهاته‌بوو كه‌ له‌و سه‌یرانه‌ بۆمان مابێته‌وه‌...:)

930

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

به‌خێربیی سه‌رچاوان ...
هیوادارم به‌رده‌وام بیت له‌گه‌ڵمان ...........

931

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌وه‌ر و گفتوگۆ)

له‌به‌رئه‌وه‌ی فۆنته‌كه‌ت كوردی نه‌بوو ده‌ستكاریه‌كی بابه‌ته‌كه‌م كردی smile

كوڕ له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بێت جێگای باوك پڕ بكاته‌وه‌ له‌ خێزاندا بۆیه‌ ئه‌كرێت به‌ گه‌وره‌ی ماڵ، به‌ڕاستی نامه‌وێت زۆر درێزی بكه‌مه‌وه‌ چونكه‌ كاك حیدر شتی جوانی نوسیوه‌.. به‌ هه‌رحاڵ كچ و كوڕ له‌ مافدا یه‌كسانن ئه‌مه‌ش نكۆڵی لێ ناكرێت.

ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م ته‌وه‌ره‌ جوانه‌ ..........

خۆزگه‌ تۆش وێنه‌كه‌یت دانابا له‌كاتی نوێزكردن
به‌ڕاستی مایه‌ی دڵخۆشیه‌ كه‌وا ناوداران و سه‌رجه‌م بێ باوه‌ڕان به‌ لێشاو بۆ باوه‌شی ئیسلام دێن

ده‌ست خۆش بۆ نوسینی بابه‌ت و سه‌رچاوه‌كه‌ی ...

به‌ڕاستی ئه‌و گله‌ییه‌ی كه‌ له‌ ناخی منیشدا بوو پێكاوته‌ و ده‌رت خستووه‌‌...
ئه‌و گرفته‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی كه‌ ووروژاندوته‌ وه‌ك په‌تایه‌كی درێژ خایه‌ن به‌ ته‌واوی كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا بڵاو بۆته‌وه‌، له‌وانه‌یه‌ چاره‌سه‌ره‌كه‌شی تا ڕاده‌یه‌ك ئه‌سته‌م بێت ئه‌گه‌ر زۆر به‌ ژیرانه‌ كاری بۆ نه‌كرێت، كار كردن بۆ چاره‌كردن زیاتر له‌ ئه‌ستۆی خێزانه‌كانه‌ ئینجا حكومه‌ت. ئه‌ویش به‌ گۆڕانكاری كردنێكی بنه‌ڕه‌تی له‌ سیسته‌می په‌روه‌رده‌ بۆ ئه‌وه‌ی چینی دوای ئێمه‌ پارێزراو بێت له‌م په‌تایه‌.

چۆن گۆڕانكاریه‌ك ..؟

ئێمه‌ منداڵ وه‌ها په‌روه‌رده‌ بكه‌ین كه‌ هه‌ر له‌ به‌راییه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕاستگۆیی ڕای بێنین و وای لێ بكه‌ین له‌ ئه‌نجامی ده‌ربڕینی ڕاستیه‌كان نه‌ترسێت ئه‌گه‌ر باشیش نه‌بێت.
وای لێ بكه‌ین له‌ سه‌ره‌تاوه‌ فێری خۆشه‌ویستی ڕاسته‌ینه‌ی بكه‌ین، نه‌ك خۆشه‌ویستسه‌كی مه‌جازی و به‌رژه‌وه‌ند خواز .
وا ڕای بێنین كه‌ چاره‌سه‌ر كردنی گشت گرفته‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌ ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی بزانێت.
وه‌ چه‌ندین خاڵی تر ... به‌ڵام من ئه‌م سێ خاڵه‌م به‌ سه‌ره‌كی زانی ...

نازانم چۆن ده‌ستخۆشیت لێ بكه‌م به‌ڕاستی .... بزیت كاك زانا

سڵاو هاوڕێیان ........
نیازمان وایه‌ و واده‌یه‌كمان ده‌ست نیشان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند (دیاری قه‌ره‌داغی) ئه‌نجام بده‌ین، بۆ ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌كی www.sarhangmuhsin.com  جا ئێوه‌ی به‌ڕێزیش لێره‌وه‌ ئه‌توانن ئه‌و پرسیاره‌ی كه‌ له‌ لاتانه‌ و حه‌زئه‌كه‌ن وه‌ڵامه‌كه‌ی له‌ خودی هونه‌رمه‌ند بزانن لێره‌، ئاراسته‌ی بكه‌ن و ئێمه‌ش به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ ئه‌ی گه‌یه‌نین..

http://www.kurdup.com/uploads/3fa3c65f6e.jpg

http://www.kurdup.com/uploads/7fe027d427.jpg

935

(17 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

جوانترین هاتنه‌وه‌یه‌ كه‌ من بینیبێتم له‌ یانه‌
نازانم چۆن شتێك بنوسم كه‌ هاوشانی ووشه‌كانی تۆ بێت .....
هیوادارم ئه‌م عه‌شقه‌ پیرۆزه‌ هه‌ر له‌ ناختا په‌ره‌بسێنێت و عه‌شقی تۆش لای ئێمه‌ زیندوتر بێت

936

(27 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

با منیش ڕه‌خنه‌یه‌ك له‌ جه‌نابت بگرم
تۆ چۆن له‌ خۆته‌وه‌ ناوی ئه‌ندامێكت كردووه‌ به‌ نمونه‌ و وێنه‌ت گرتووه‌ و پیشانی هه‌موانی ئه‌ده‌ی ؟ پرست به‌ خاوه‌ن زانیاریه‌كه‌ كردووه‌؟؟

بۆ نوسینی زانیاری تاكه‌ كه‌سی من پێم وایه‌ گشت ئه‌ندامان سه‌ربه‌ستن له‌م ڕووه‌وه‌

له‌گه‌ڵ ڕێزم كاك ئه‌رشاڤین:)

937

(41 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

یاخوا به‌خێربێێته‌وه‌ ڤیڤه‌ خان به‌ڕاستی جێگات دیار بوو

هیوادارم جارێكی كه‌ لێمان دانه‌بڕێی ...

به‌جوانی ڕوونت كردۆته‌وه‌ ...
ده‌ست خۆش سه‌ركه‌وتویت ...

939

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

هۆنراوه‌یه‌كی واتا به‌خشه‌
ده‌ست خۆش بۆ سۆز و بۆ به‌ڕێزیشت ...

منیش چاوه‌ڕێی جێبه‌جێ كردنم:(

941

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

منیش هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ په‌یامی ژماره‌ 3000 م ئه‌نوسم لێره‌ بۆ ئه‌وه‌ی یادگاریه‌كه‌مان هاوبه‌ش بێت smile

به‌ڕاستی چالاكیه‌كی بێ وێنه‌ت هه‌بووه‌ كاك كاروان هیوادارم به‌رده‌وام بیت.......

بابه‌توێكی زۆر سودبه‌خشه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر بكرێت جارێكی تر هه‌وڵبه‌ی به‌ فۆنتی یونیكۆد دایبه‌زێنی (چونكه‌ بۆ دینی ئیسلام هیچ شتێك زه‌حمه‌ت نیه‌)

ده‌سته‌كانت خۆش..........

سۆلیانا بۆ مه‌سه‌له‌ی ده‌ستخۆشی نوسین من دوێنێ له‌ هه‌ولێر كاك ئاسۆم بینی و زۆر قسه‌مان كرد...
من پێشنیارێكم بۆ كرد ئه‌ویش ئه‌وه‌ بوو كه‌ زماره‌ی په‌یامه‌كان پیشان نه‌درێت واته‌: كه‌س نه‌زانێت ئه‌ندامان چه‌ند په‌یامیان هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی واز له‌ ده‌ستخۆشی بێنن و پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ش ببێته‌ زیره‌كی نه‌ك زماره‌ی په‌یام

له‌وێ پێشنیاره‌كه‌م قبوڵ كرا به‌ڵام تا ئێستا جێ به‌ جێ نه‌كراوه‌:(

[size=16]كاك مازن گیان به‌خێربێیته‌وه‌ بۆ نوسینی ته‌وه‌ره‌ جوانه‌كانت .....
به‌ بۆچونی من شتی باشتر هه‌یه‌ كه‌ بیكه‌ن له‌ بری ئه‌م وه‌رگێڕانه‌
من پێم وایه‌ ئه‌م زنجیره‌ دۆبلازكراوانه‌ په‌تایه‌ بڵاوی ئه‌كه‌نه‌وه‌ له‌ناو كۆمه‌ڵگا، وا له‌ هاوڵاتی ئه‌كه‌ن كه‌ به‌شێوه‌یه‌ك هۆگری ئه‌م زنجیره‌ و فیلمانه‌ بێت بواری بۆ نه‌ڕه‌خسێت بیر له‌ شتی تر بكاته‌وه‌.
من ئه‌م سیاسه‌ته‌م وه‌ك سیاسه‌تی به‌عسی ڕووخاو و ساڵانی هه‌شتاكان دێته‌ به‌رچاو كاتێك له‌ كه‌ناڵه‌ ناوخۆیی و سینه‌ماكاندا به‌ به‌رده‌وامی زنحیره‌ و فیلمه‌ ڕۆمانسی و ووروژێنه‌ره‌كانی په‌خش ئه‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی لاوانی پێوه‌ سه‌رقاڵ بكات و بیر له‌ هیچ لایه‌نێكی كوردایه‌تی و سیاسی نه‌كه‌نه‌وه‌..
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مان ئه‌م مه‌به‌سته‌شیان نه‌بێت ئه‌توانن له‌بری ئه‌و هه‌موو ماندوبونه‌ به‌ زنجیره‌ بیانیه‌كانه‌وه‌ كارێكی خۆماڵی جوان بكه‌ن ..


دووباره‌ سوپاس بۆ ته‌وه‌ره‌كه‌ت كاك مازن
هیوادارم به‌ڕێزیشت و گشت ئه‌ندامان له‌ مه‌به‌ستی ڕاسه‌قینه‌ی من تێگه‌یشتبن ....
[/size]

من زۆر پشتگیری قسه‌كانی سۆلیانا ئه‌كه‌م

نابێت هیچ سه‌رپه‌رشتیارێك یان به‌ڕێوه‌به‌رێك زیاد له‌ پێویست خۆی له‌ ئه‌ندامان نزیك بكاته‌وه‌ و وا له‌ خۆی بكات ته‌نها حساب بۆ ئه‌و بكرێ ...
به‌هه‌رحاڵ هه‌ر چۆنێك بێت وه‌ك كاك سه‌رهه‌نگ ووتی ناكاته‌ ئه‌وه‌ی كه‌ تۆ ساحه‌ چۆڵ بكه‌ی ...

من خۆم ڕه‌نگه‌ ئه‌مساڵ بمه‌وێ پۆلی شه‌ش ته‌واو بكه‌م، ئه‌م بابه‌ته‌ زۆر پێویست بوو كه‌ كاك ئاسۆ نوسی
به‌ڵام به‌خوا من سه‌ردانم هه‌ر ئه‌بێ;)

946

(15 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

ئه‌ك به‌ خۆشی بێت ...
ئینجا بۆ بڵێم پێم ناخۆشه‌:D .؟

خوات له‌گه‌ڵ .....

به‌خێربێی كاك حیدری به‌ڕێز بۆ زووری میوانداری ..

من پرسیارێكم هه‌یه‌
تا چه‌ند هۆگری پیشه‌كه‌ی خۆتی ؟ بۆچی ؟

948

(20 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

به‌ قه‌ناعه‌ته‌وه‌ ئه‌ڵێم ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و جۆره‌ پرسیارانه‌ ئه‌كه‌ن زۆر كاڵفامن

من ته‌نها له‌ ڕێگای نێته‌وه‌ سارا ئه‌ناسم، نه‌ بینیومه‌ و نه‌ ئه‌یبینم

ئیتر كچ بێت یان كوڕ چ جیاوازیه‌كی بۆ من هه‌یه‌؟؟!!؟؟

هیوادارم ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌م ئه‌م پرسیارگه‌له‌ ئه‌كه‌ن تۆزێك به‌خۆیانا بچنه‌وه‌ و شه‌رم دایان گرێت .........

949

(14 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

یاخوا به‌خێربێی برای گه‌وره‌ و خۆشه‌ویست كاك جوانرۆ ..
هیوادارم له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وام بیت و به‌ بابه‌ته‌ به‌ پێزه‌كانت یانه‌كه‌مان ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكه‌یت...

950

(41 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

یادگاری مناڵی هه‌رچه‌نده‌ ناخۆش بێت به‌ڵام زۆر شیرینه‌ .

ده‌ست خۆش ساراخان ...
مادام ئێستا گه‌وره‌بویت ئه‌توانی تۆڵه‌ی خۆت له‌ مامۆستا لیس بكه‌یته‌وه‌ big_smile

951

(15 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

هههههههههههههه
زؤر به به يامه كه ى كاك شايان بيَكه نينم هات ..:D

له كشت لايه ك بيرؤزبيت بىَ جياوازى .....

952

(15 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

ياخوا به خيَربيَى فابيانؤ ...
هيودارم به رده وام بيت له كه لمان ..

953

(14 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

په‌نده‌ كوردیه‌كان زۆر ڕاستن و بڕوایه‌كی ته‌واوم پێیان هه‌یه‌
به‌ڵام تۆ هه‌ندێ په‌ندت نوسیوه‌ عه‌یبه‌ ههههههههها:D;)

ده‌سته‌كانت خۆش ...

954

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌وه‌ر و گفتوگۆ)

یاریزانه‌كه‌ خۆی

ده‌ست خۆش بۆ ته‌وه‌ره‌كه‌ت ...

955

(30 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

به‌ڕاستی هه‌واڵێكی ناخۆش بوو .. دڵنیام جێگات دیار ئه‌بێت له‌ یانه‌
انشاالله چی باشه‌ خوای گه‌وره‌ بیهێنێته‌ ریگات و به‌ زووترین كتیش بگه‌ڕێیته‌وه‌ لامان .

جه‌ژن له‌ تۆش پیرۆز براگیان ...

956

(22 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

به‌خیربێی لێزان .
هیوادارم له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وام بیت

سه‌ره‌تا زۆر سوپاس بۆ برای ئازیزم كاك غه‌زه‌لنوس....

به‌ڕاستی پرسیاره‌كانت گشتیان جوان و له‌جێن، كه‌مێكیش ووردبونه‌وه‌ی ئه‌وێ بۆ وه‌ڵام نوسین، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێویستیان به‌ وه‌ڵامێكه‌ كه‌ شایانی بابه‌ته‌كه‌ی تۆ بێت.  وه‌ كه‌مێكیش زۆرن پرسیاره‌كان smile

سه‌ره‌تا باسی تێگه‌یشتن و مه‌عریفه‌ی جدی و پێشكه‌وتو و خویندنه‌وه‌تان كردووه‌:  من ئه‌ڵێم: تێگه‌یشتن پێگه‌یشتنه‌، پێگه‌یشتنیش به‌ خوێندنه‌وه‌ به‌رجه‌سته‌ ئه‌بێت.
بۆچی؟
وه‌ڵامی ئه‌مه‌ ئاشكرایه‌، چونكه‌ زانا بلیمه‌ته‌ جیهانیه‌كان دانیان به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ و متابعه‌ كردن گه‌شتونه‌ته‌ ئه‌م ئاسته‌، وه‌ له‌ بواره‌ ئاینیه‌كه‌شه‌وه‌ بڵێین هه‌ر قسه‌كه‌ پشت ڕاست ئه‌بێته‌وه‌... به‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ یه‌كه‌مین شتێك كه‌ دروستی كردبێت (پێنوس) بووه‌، وه‌ یه‌كه‌مین ئایه‌تێك كه‌ دایبه‌زاندبێت بۆ پێغه‌مبه‌ر (د.خ) سوره‌تی (اقرأ) بوو. كه‌واته‌ خوێندن و عه‌وداڵ بوون به‌دوای زاستا فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی بوو  بۆ ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ ئه‌و شه‌ره‌فه‌ گه‌وره‌ به‌ محمد (د.خ) ببه‌خشیت. ئیتر چۆن ئێمه‌ بڕوامان به‌ خویندن و زانیاری و فێربوون نه‌بێت؟!  با له‌ ناوه‌رۆكی ته‌وه‌ره‌ ده‌رنه‌چم ...

من به‌ش به‌حاڵی خۆم زۆر بڕوام به‌ خوێندنه‌وه‌ هه‌یه‌ ئیتر له‌هه‌ر بوارێك بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ زانیاریه‌كی لێ هه‌ڵكڕێنم، مامۆستا هه‌ژاری موكریانی له‌ لاپه‌ڕی یه‌كه‌می كتێبی (یه‌ك له‌ په‌نای خاڵ و سفری بێ بڕانه‌وه‌) فه‌رمووده‌یه‌كی ئیمامی علی نوسیوه‌ و ده‌ڵێ : ( مه‌ڕوانه‌ وێژه‌ر كێ یه‌، وێژراوه‌كه‌ بخه‌ به‌رچاو، واتا قسه‌ی باش وه‌رگره‌ و گوێ مه‌دێ كێ گوتویه‌تی).
واتا ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شانی ئێمه‌ پێویسته‌ وه‌رگرتنی زانیاریه‌ چ له‌ ئیسلامێك بێت یان له‌ یه‌هودی و شیوعی و .....هتد

وه‌ من نوسه‌ر و خوینه‌ری ئێستای كورد پۆڵێن ئه‌كه‌م بۆ چه‌ند به‌شێك ..
1- هه‌ندێ نووسه‌ر تاكه‌ ئامانجی ناو و شۆره‌تی خۆیه‌تی .
2- هه‌ندێكیان كه‌ڵه‌كه‌ كردنی پاره‌ و پول .
3- هه‌ندیكی تریان بۆ خزمه‌ت گه‌یاندن به‌ كۆمه‌ڵگا،   ( ئه‌سه‌ف تۆزێك كه‌م بۆته‌وه‌!)

وه‌ خوێنه‌ریش چه‌ند جۆرێكه‌ ...
1- هه‌یه‌ ته‌نها خوێنه‌ری كتێبه‌ شیعریه‌ غه‌رامیه‌كانه‌ .
2- خوێنه‌ر هه‌یه‌ ته‌نها خوێنه‌ری بابه‌ته‌ ئیسلامی یان پێچه‌وانه‌كه‌یه‌تی .
3- خوینه‌ر هه‌یه‌ هه‌مه‌ لایه‌نه‌ و حه‌ز به‌ فێربوون ئه‌كات له‌ گشت بواره‌كان .

له‌ هه‌ردوو به‌شی خاڵه‌كاندا خاڵی سێیه‌م باشترینیانن، چونكه‌ نوسه‌ر ئه‌بێت به‌ ویژدانه‌وه‌ كار بكات، ئامانجه‌كه‌ی ته‌نها فراوان كردنی هزر و كردنه‌وه‌ی مێشكه‌ داخراوه‌كان بێت، وه‌ خوێنه‌ریش ئه‌بێت هه‌وڵ بۆ ئه‌وه‌ بات كه‌ به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م جۆره‌ نوسه‌ره‌ وه‌ده‌ست بخات.

نوسه‌ر و خوینه‌ری كوردی به‌ ڕێژه‌ی 50% به‌ ڕاست ئه‌زانم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زانامان هه‌یه‌ خاوه‌نی یه‌ك دو به‌رگی كتێبه‌ و ساڵانێكه‌ مردووه‌، تا ئێستاش له‌ناومان ئه‌ژی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شاكاری كردووه‌.  به‌ڵام من دراوسێكه‌م خاوه‌نی بیست كتێبه‌ بێ ئه‌وه‌ی خۆشم بزانم چ كاره‌یه‌!!! وه‌ ئه‌بینم ئه‌و كتێبانه‌ی كه‌ سودبه‌خش و چالاكن له‌ په‌راوێزی كتێبخانه‌كاندا كه‌وتون و كتێبه‌ گیرفانیه‌كانی كورته‌ نامه‌ی مۆبایل كه‌ چه‌ند دێڕێكی كورتی بێ سه‌روبه‌ری تیا نوسراوه‌ خه‌ڵك له‌ ده‌وری كۆبۆته‌وه‌ و رۆژانه‌ چه‌ندین به‌رگی لێ ئه‌فرۆشرێت .

ئه‌وی ڕاستی بێت زۆر متابعه‌ی نوشسینه‌ جیهانیه‌كان ناكه‌م و ناتوان بڕیار له‌سه‌ر باش و خراپیان به‌م .

زیاتر له‌ نوسینه‌كانی بواری فه‌لسه‌فه‌ و ئه‌ده‌بیاتم به‌ دڵه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سودمه‌ند بووم لێیان .

زۆر زۆر سوپاس بۆ ته‌وه‌ره‌ جوانه‌كه‌ت.. به‌ڕاستی سودم لێ وه‌رگرت ..

هه‌رچه‌نده‌ شتی وا مه‌حاڵه‌ سه‌رۆكایه‌تی یه‌ك رۆژبێت به‌ڵام ئه‌و كاره‌ی كه‌ له‌ خه‌یاڵمدایه‌ و هیوایه‌تمه‌ به‌ جێی ئه‌هێنم ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌:
ئه‌و كه‌سانه‌ی كورد كوژبون و ئیستاش خوێن مژن + ئه‌و كه‌سانه‌ی نغرۆی گه‌نده‌ڵی بوون له‌سه‌ر كار لا ئه‌ده‌م و ڕاپێچی دادگایان ئه‌كه‌م .

959

(39 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌وه‌ر و گفتوگۆ)

RoMan SleManY نووسی:

ئه‌ندامان هه‌تا كه‌ی ......!!!؟؟

[size=16]هه‌تا دوای جه‌ژن big_smile big_smile 


* بابه‌تی چاک بوروژێنن ئێمه‌ش به‌شداری ئه‌که‌ین ![/size]

هههههههههههههههه
ههههههه:D

ئۆكه‌ی زۆر باشه‌
دوا مۆڵه‌تت تا دوای جه‌ژنه‌ tongue

960

(39 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌وه‌ر و گفتوگۆ)

Shevan_Nanakaly نووسی:

[size=16]
ده‌ست خۆش كاك سیروان گیان به‌ڵىَ به‌ ته‌ئكید ئێمه‌ كه‌م ته‌رخه‌مین له‌و ته‌وه‌ره‌، جوانه‌دا بۆیه‌ من پێش هه‌موو ئه‌ندامێك داواى لێبوردن ده‌كه‌م، به‌لاَم لێره‌دا كێشه‌یه‌ك هه‌یه‌ وه‌كو یه‌كێك له‌ ئه‌ندامه‌كان باسى كرد و گوتى: زۆربه‌ى ئه‌ندامان بابه‌ت ناخوێننه‌وه‌ ته‌نها بۆ زیادبوونى په‌یامه‌كانیان ده‌ستخۆشى ئه‌نێرن، پێشنیارێكیشم هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر قه‌بوڵى بكه‌ن پێویسته‌ هه‌ر دوو رۆژ جارێك ئه‌ندامێك پرسیارى خۆى له‌و به‌شه‌دا بخاته‌ روو ئه‌ندامانیش تیشك بخه‌نه‌ سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ و ده‌وڵه‌مه‌ندى بكه‌ن، به‌ بیرو رایه‌ ئازاده‌كانى خۆیان..
له‌گه‌ڵ رێز و خۆشه‌ویستم بۆ تۆى زێده‌ ئازیز كاكه‌ سیروان گیان.. [/size]

سوپاس كاك شیڤان .....
سوپاس بۆ پێشنیاره‌كه‌شت .. ئیشه‌ڵا له‌ داهاتوو كاری پێ ده‌كه‌ین
زۆۆۆۆۆر سوپاس ...

961

(39 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌وه‌ر و گفتوگۆ)

سولیانا نووسی:

[size=16]Sarata  bbwra ka ba fonti kurdi nanusm  bas  7azm krd  mnish shte blem smile

Mn  shaxsi xom babat nia  hi bashi gftugo nam  binibe w  walamakanm na xwendbetawa  raw bo chwny hamw  aw  anadamay bazhdar akan azanm chya
balam mn shaxsy xom la  zoorbayan bashdar nabm  Bo  chwnka  mn xom 7az nakam   qsa bkam w munaqasha  drust bet bas tanha   raw bochwny hamwyan axewnmawa ham sudi haya bom ham pewist nakam xom  qsa bkam w munaqasha bkam chwnka  rqi dnyam la munaqasha krdna   chwnka mn zor  kat ram wak hamwan  nia har boya  bazhdar nabm  la  gftugokana   

dastakant xosh bet  kak Sirwan 

barasty alem badaxawa bo aw  nadamanay bas dast xoshi akanw  payam zyad akan bas

Bzhit [/size]


زۆر ئاساییه‌ گرنگ ئه‌وه‌یه‌ به‌شدار بووی ئیتر به‌هه‌ر فۆنتێك بێ ..
سۆلیانا ئێمه‌ لێره‌ مناقشه‌ له‌سه‌ر شتێكی پێویست ئه‌كه‌ین نه‌ك ده‌نگه‌ ده‌نگ و شتی نا ڕه‌وا، بۆیه‌ حه‌زناكه‌م به‌و شیوه‌یه‌ له‌ مناقشه‌ بڕوانی چونكه‌ مناقشه‌ هۆكارێكی گه‌وره‌ی فێربوونه‌.
ڕاسته‌ مناقشه‌ی بێ سود زۆر ئه‌كرێ به‌ڵام ئێمه‌ با هه‌وڵ به‌ین مناقه‌شه‌یه‌ك بكه‌ین كه‌ زانیاری لێ بچۆڕێت ..

زۆۆۆۆۆۆۆۆۆر سوپاس بۆ به‌شداریه‌كه‌ت سۆلیانا

962

(20 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

یاخوا به‌خێربێیته‌وه‌ كاك مازن ...
زۆر خۆشحاڵم به‌وه‌ی له‌ خوێندن سه‌ركه‌وتوبویت ...

نازانم داوای شیرینی بكه‌م...؟! نه‌یكه‌م...؟!
ده‌ی قه‌یناكه‌ سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ت خۆی شیرینیه‌ big_smile

كاك نور تكایه‌ ڕه‌چاوی تێبینیه‌كانم بكه‌

به‌ڕێزت چویت ئه‌و هه‌واڵه‌ت له‌ مه‌كۆیه‌ك به‌ كۆپی پێست هێناوه‌ كه‌ لێی ئه‌ندام نیت، بۆیه‌ نه‌ لینك دیاره‌ و نه‌ وێنه‌ .!

تكایه‌ ناوی سه‌رچاوه‌ بنوسه‌ و لینك و وێنه‌كان پیشان بده‌ .
له‌گه‌ڵ رێزم ........

964

(19 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

ئیشه‌ڵا دوا ناخۆشیتانه‌...
هیوادارم ئه‌گه‌ر جارێكی تر لێمان دابڕای به‌هۆی شادیه‌وه‌ بێت نه‌ك شیوه‌ن

به‌خێربێیته‌وه‌ سه‌رچاوان ....

965

(39 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌وه‌ر و گفتوگۆ)

mazn kurd نووسی:

[size=24]دةسةكانت خؤش بئ براى ئازيزو هاورئ به وةفاكةى يانةى
s21 كاكه سيروانى كول...
بئ كؤمان يةكئ لةو لايةنانةى كة وا له مرؤف ئةكات زياتر
زيرترو زياتر بةزانيارى بئ ئةوةيه كه تاجةند ئةو كةسه تواناى
ئةوةى هةيه له بوارى كفتوكؤ راو بؤجوونى جوان و ووتةى شياو
برووزينئ يان بدركئ نئ وه منيش ليره وه ئامازه به وه ئه كه م
وه دلنياشم كه ئه ندامانى ئه م يانه يه له و توانايان دا هه يه
كه بتوانن ووتةى جوان و كفتوكؤى ريك بكه ن بةلام ئه مه ش
ئه كه ريته وه سةر ئارة زووى شخسى كة سة كه ئايا...! تا جةند
ئاره زوو ئة كات به به ياميك به شدارى بكات و وه لاميك بنووسى
ياخود نا.... دووباره ده ست خؤش [/size]

سوپاس كاك مازن گیان ..

گله‌یی منیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زۆربه‌ی ئه‌ندامان بۆچی ئاره‌زووی فێربونیان نیه‌.

966

(39 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌وه‌ر و گفتوگۆ)

به‌هجه‌ت نووسی:

[size=24]بيشةكى ده‌ست خۆش بيت كاك سيروان ئةوة وةكو بةبيرهينانةوةيةكةبيت جونكة راستى من نةدةزانى تاوةكو تو كلةيت كرد ئةوجا زانيم مةسةلةجية



به‌ڵام ئشاڵا له‌مه‌ودوا  بةردةوام ده بم لةكةل تام

                         هةروةها هةمووئةندامةكانى يانةى سةرهةنك حومسين هيودارم لةمةوداو بةزدارى بكةن ئةكةر بةوشةيةكيش بيت[/size]

سوپاس كاك بهجت ...
منیش هیوام وایه‌ كه‌ به‌ ووشه‌یه‌كیش بێت ڕای بۆچون ده‌رببڕێت ...