1،387

(20 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

زۆرسوپاسی په‌یامه‌ جواناکانتان ده‌که‌م هاورێیان
خوای گه‌وره‌ به‌ نسیبمان ده‌كات به‌هه‌ شت

http://www.hakary.net/up//uploads/images/hakary-upf77aa92ff2.jpg
P توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی نوێ ده‌ریخستووه‌؛ سه‌یركردنی به‌رده‌وامی ته‌له‌فزیۆن، ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی مرۆڤ، ته‌نانه‌ت ته‌مه‌نی ئه‌و كه‌سانه‌ش، كه‌ ته‌ندروستییه‌كی باشییان هه‌یه‌.


ئه‌نجومه‌نی توێژینه‌وه‌كانی به‌ریتانیا له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، مرۆڤ هه‌ر یه‌ك كاتژمێر له‌ به‌رامبه‌ر ته‌له‌فزیۆن دابنیشێت و سه‌یری بكات؛ ئه‌گه‌ری مردنی به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ به‌ رێژه‌ی حه‌وت له‌ سه‌دا، زیاتر ده‌بێت.


له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌" ئه‌وانه‌ی رۆژانه‌ چوار كاتژمێر سه‌یری ته‌له‌فزیۆن ده‌كه‌ن مه‌ترسیی مردنییان به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ بۆ رێژه‌ی 28 له‌سه‌دا به‌رز ده‌بێته‌وه‌".


توێژه‌رانی به‌شی په‌تا له‌ ئه‌نجومه‌نی توێژینه‌وه‌كانی به‌ریتانی ماوه‌ی 10 ساڵ توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر 13 هه‌زار و 197 كه‌س كرد، كه‌ هه‌موویان خاوه‌نی ته‌ندروستییه‌كی باش بوون و له‌ ناوه‌رِاستی ته‌مه‌نی خۆیاندابوون؛ له‌ میانه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌دا 373 كه‌سیان كۆچی دواییانكرد".


توێژینه‌وه‌كه‌، له‌ هه‌رێمی نورفولكی به‌ریتانی ئه‌نجامدراوه‌؛ ده‌ریخستووه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ هه‌موویان به‌ هۆی نه‌خۆشییه‌كانی دڵه‌وه‌، كۆچی دواییانكردووه‌ 


زانایان له‌وبرِوایه‌دابوون هه‌شت له‌ سه‌دی ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆچی دواییان كردووه‌ ده‌یانتوانی له‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ دووربكه‌ونه‌وه‌؛ ته‌نها به‌ مه‌رجی ئه‌وه‌ی؛ رۆژانه‌ ماوه‌ی سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن، له‌ چوار كاتژمێره‌وه‌ كه‌مبكه‌نه‌وه‌ بۆ ته‌نها یه‌ك كاتژمێر
PNA

http://www.hakary.net/up//uploads/images/hakary-up8c81302c48.jpg
كچه‌ یاریزانی رووسی (ماریا شاراپۆڤا) حه‌ڤده‌می ریزبه‌ندی جیهانی سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی چواره‌می پاڵه‌وانیه‌تی (وێمبلدۆن) بۆ تێنسی سه‌ر زه‌وی كچان.

كچه‌ یایزانی رووسی (ماریا شاراپۆڤا) شانزده‌می ریزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه‌ سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر كچه‌ یاریزانی چیكی (باربۆرا ئستریكۆڤا) به‌ ئه‌نجامی دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر ، كۆمه‌ڵه‌كانیش (7-5 ، 6-3).

كچه‌ یاریزانی ئه‌مه‌ریكی (سیرینا ولیامز) یه‌كه‌می ریزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه‌ سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر كچه‌ یاریزانی سلۆڤاكی (دۆمێنیكا سیبۆلكۆڤا) به‌ ئه‌نجامی دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر ، كۆمه‌ڵه‌كانیش (6-0 ، 7-5).

كچه‌ یاریزانی ئه‌مه‌ریكی (ڤینۆس ولیامز) دووه‌می ریزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه‌ سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر كچه‌ یاریزانی رووسی (ئه‌لیسا كلیپانۆڤا) به‌ ئه‌نجامی دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر ، كۆمه‌ڵه‌كانیش (6-4،  6-2).

كچه‌ یاریزانی دانیماركی (كارۆلین فۆزنیاكی) سێیه‌می ریزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه‌ سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر كچه‌ یاریزانی رووسی (ئانستازیا پاڤلیشینكۆڤا) بیست و نۆیه‌می ریزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه‌ به‌ ئه‌نجامی دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر ، كۆمه‌ڵه‌كانیش (7-5، 6-3).

كچه‌ یاریزانی پۆڵه‌ندی (ئه‌نیسكا رادڤانیسكا) حه‌وته‌می ریزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه‌ سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر كچه‌ یاریزانی ئیتالی (ساره‌ ئیرانی) سی و دووه‌می ریزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه‌ به‌ ئه‌نجامی دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر ، كۆمه‌ڵه‌كانیش (6-3، 6-1).
كچه‌ یاریزانی ئیتالی (فلاڤیا بینیتا) ده‌یه‌می ریزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه‌ دۆرا به‌رامبه‌ر به‌ كچه‌ یاریزانی چیكی (كلارا زاكۆبالۆڤا) به‌ ئه‌نجامی دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر ، كۆمه‌ڵه‌كانیش (6-3، 6-3).

كچه‌ یاریزانی چینی (نـــا لــــی) نۆیه‌می ریزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیته‌ سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر كچه‌ یاریزانی رووسی (ئانستازیا رۆدیۆنۆڤا) به‌ ئه‌نجامی دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر ، كۆمه‌ڵه‌كانیش (6-1، 6-3).

كچه‌ یاریزانی رووسیای سپی (فیكتۆریا ئازارینكا) چوارده‌می ریزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه‌ دۆرا به‌رامبه‌ر به‌ كچه‌ یاریزانی چیكی (پیترا كڤیتۆڤا) به‌ ئه‌نجامی دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر ، كۆمه‌ڵه‌كانیش (7-5 ، 6-0).

Peyamner

http://www.hakary.net/up//uploads/images/hakary-up6062dbb0a9.jpg
– یاریزانی ئیسپانی (رافایێل ناداڵ) یه‌كه‌می ریزبه‌ندی جیهانی سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی چواره‌می پاڵه‌وانیه‌تی (وێمبلدۆن) بۆ تێنسی سه‌ر زه‌وی كورِان.

یاریزانی ئیسپانی (رافایێل ناداڵ) دووه‌می ریزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیته‌ سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر یاریزانی ئه‌ڵمانی (فیلیپ بیچنه‌ر) به‌ ئه‌نجامی سێ كۆمه‌ڵه‌به‌رامبه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌ ، كۆمه‌ڵه‌كانیش (6-4 ، 6-2 ، 6-3) ، (6-4، 7-6).

یاریزانی ئه‌مه‌ریكی (ئاندی رۆدیك) پێنجه‌می ریزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه‌ سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر یاریزانی ئه‌ڵمانی (فیلیپ كۆلشرایبه‌ر) بیست و نۆیه‌می ریزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه‌ به‌ ئه‌نجامی سێ كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر ، یه‌ك كۆمه‌ڵه‌ ، كۆمه‌ڵه‌كانیش (7-5 ، 6-3، 6-3) ، (7-6).

یاریزانی سویدی (رۆبن سۆدرلینگ) شه‌شه‌می ریزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه‌ سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر یاریزانی به‌رازیلی (تۆماز بیلۆچی) بیست و پێه‌نجه‌می ریزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه‌ به‌ ئه‌نجامی سێ كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر ، كۆمه‌ڵه‌كانیش (6-4، 6-2 ، 7-5).

یاریزانی ئیسپانی (دێڤێد فێرر) نۆیه‌می ریزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه‌ سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر یاریزانی فه‌ره‌نسی (جێرمی شاردی) به‌ ئه‌نجامی سێ كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌ ، كۆمه‌ڵه‌كانیش (7-5 ، 6-4 ، 7-5) ، (6-4 ، 6-3).

یاریزانی فه‌ره‌نسی (جۆ ولفرێد تسۆنگا) ده‌یه‌می ریزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه‌ سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر یاریزانی ئه‌ڵمانی (تۆبیاس كامبكه‌) به‌ ئه‌نجامی سێ كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر ، كۆمه‌ڵه‌كانیش (6-1، 6-4 ، 7-6).

یاریزانی فه‌ره‌نسی (جۆلیان بینیتۆ) سی و دووه‌می ریزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه‌ سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر یاریزانی ئیتالی (فابیۆ فۆنینی) به‌ ئه‌نجامی سێ كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر یه‌ك كۆمه‌ڵه‌ ، كۆمه‌ڵه‌كانیش (6-4، 6-1، 6-3) ، (6-4).
Peyamner

http://www.hakary.net/up//uploads/images/hakary-up8ab23c4e71.jpg
كه‌رنه‌ڤاڵێك له‌ یادی چله‌ی ماته‌مینی عرفان زه‌نگه‌نه‌دا به‌رِێوه‌ده‌چێت
له‌ ژێر ناونیشانی "گرِِی كه‌ركوك له‌ دڵیا بوو...چوار چرای پێ هه‌ڵكرده‌وه‌"، كه‌رنه‌ڤاڵی چله‌ی ماته‌مینی عرفان زه‌نگه‌نه‌ كه‌سایه‌تی خه‌مخۆی بواری هونه‌ر، به‌رِێوه‌ده‌چێت.

برِیاروایه‌ له‌ 28 حوزه‌یران، له‌ هۆڵی پێشه‌وای له‌ هه‌ولێر، به‌ به‌شداری چه‌ندین كه‌سایه‌تی له‌ بواره‌كانی سیاسی، رۆشنبیری و هونه‌ری و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، رێوره‌سمی چله‌ی ماته‌مینی عرفان زه‌نگه‌نه‌ خاوه‌نی كۆمپانیا چوارچرا بۆ به‌رهه‌مهێنانی هونه‌ری به‌رِێوه‌بچێت.

سه‌فین ساڵح ئه‌ندامی كارای كۆمیته‌ی سه‌رپه‌رشتی چله‌ی ماڵئاوایی له‌ عیرفان زه‌نگه‌نه‌ له‌ لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گووتی "دوای ئه‌وه‌ی عرفان زه‌نگه‌نه‌ له‌ به‌رواری 22 ئایاری ئه‌مساڵ گیانی پاكی به‌خشیه‌ كوردستان، به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ وه‌ك و وه‌فایه‌ك كه‌ شایسته‌ی مه‌زنیه‌تی و گه‌وره‌یی ئه‌م مرۆڤه‌یه‌، به‌ پێویستمان زانی وه‌ك ئه‌ركێكی سه‌رشانمان كه‌رنه‌ڤاڵێكی بێ وێنه‌ی هونه‌ری بۆ ئه‌نجام بده‌ین".

گووتیشی "له‌و كه‌رنه‌ڤاله‌دا به‌بۆنه‌ی چله‌ی ماته‌مینی زه‌نگه‌نه‌، فیلمێكی دۆكیۆمێنتی له‌ لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سینه‌ما ئاماده‌كراوه‌ و كۆرِاڵێك كه‌ تێیدا 100 گۆرانیبێژ له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و ده‌روه‌ی كوردستان به‌ یه‌ك هه‌ناسه‌ گوزارشت له‌ جوانییه‌كانی ئه‌م مرۆڤه‌ مه‌زنه‌ ده‌كه‌ن و چه‌ندین كه‌سایه‌تی له‌ بواری جیا جیا خه‌لاَتی رێزلێنانی هونه‌ری عیرفان زه‌نگه‌نه‌ بۆ داهێنانی هونه‌ری پێ ده‌به‌خشرێت".

ئه‌م كه‌رنه‌ڤاڵه‌ به‌بۆنه‌ی چله‌ی ماته‌مینی عرفان زه‌نگه‌نه‌، كاتژمێر10:30 سه‌ر له‌ به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه‌ به‌رِێوه‌ده‌چێت و یه‌ك رۆژ ده‌خایێنێت.

1،392

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ میوزیك و ڤیدیۆ)

http://www.ziddu.com/download/10301123/ … f.rar.html

1،393

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

پرسیارێک
گۆلکه‌ری مۆندیالی کێ2006بوو؟

1،394

(20 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ى میهره‌بان
پێشه‌كى باوه‌رِمان به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ به‌هه‌شت چه‌ند ده‌رگایه‌كى هه‌یه‌وه‌ له‌ چه‌ندین فه‌رمووده‌ى (صحيح) دا ئه‌وه‌هاتووه‌ ،
(عن أبي هريرة رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال إذا جاء رمضان فتحت أبواب الجنة)رواه البخاري برقم (1898) .

وه‌ له‌ حه‌دیسى ئیمامى موسلیمدا ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌به‌هه‌شت هه‌شت ده‌رگاى هه‌یه‌ له‌ باسى ئه‌وه‌ى هه‌ركه‌س دواى ده‌ست نوێژگرتن بڵێ : (أشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له وأشهد أن محمداً عبده ورسوله) ئه‌فه‌رموێ (إلا فتحت له أبواب الجنة الثمانية يدخل من أيّها شاء) رواه مسلم (234/209/1) .بۆ ناوى ده‌رگاكانیش ئه‌م ناوانه‌ هاتوون :
1- (...فمن كان من أهل الصلاة دُعي من باب الصلاة ومن كان من أهل الجهاد دُعي من باب الجهاد ومن كان من أهل الصدقة دُعي من باب الصدقة ومن كان من أهل الصيام دُعي من باب الصيام و باب الرّيان...)رواه البخاري برقم (3666) .
له‌م فه‌رمووده‌یه‌ ناوى چوار ده‌رگایان هاتووه‌ إبن حجر ئه‌ڵێ : پێنجه‌میان ده‌رگاى (حه‌ج)ه‌ چونكه‌ حه‌جیش پایه‌یه‌كى گه‌وره‌یه‌ له‌ پایه‌كانى ئیسلام ، وه‌ ده‌رگا بۆ ئه‌وانى تر هه‌بێت بێ گومان بۆ ئه‌میش ده‌رگایه‌ك هه‌یه‌. شه‌شه‌م ده‌رگاى(الكاظمين الغيظ والعافين عن الناس) حه‌وته‌م : ده‌رگاى (الأيمن) باب المتوكلین - ده‌رگاى ئه‌وانه‌ى لێیه‌وه‌ به‌بێ لێپرسینه‌وه‌ و سزا ده‌چنه‌ ژووره‌وه‌ . هه‌شته‌م ده‌رگاى (ذكر) له‌وانه‌یه‌ هه‌شته‌م ده‌رگاى زانستیش بێت زانایان هه‌موویان ئه‌مه‌یان باسكردووه‌. برِوانه‌ فتح الباري به‌رگى 7 لاپه‌رِه‌
ناوى ده‌رگاكان به‌ كوردى

1- ده‌رگاى نوێژ
2- ده‌رگاى زه‌كات
3- ده‌رگاى رِۆژوو
4- ده‌رگاى جیهاد
5- ده‌رگاى حه‌ج
6- ده‌رگاى لێبوردن له‌خه‌ڵك
7- ده‌رگاى پشت به‌ستن به‌خوا
8- ده‌رگاى یادكردنى خوا یان ده‌رگاى زانست .

سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئایا موسڵمانان بۆیان هه‌یه‌ له‌ هه‌موو ده‌رگاكانى به‌هه‌شته‌وه‌ بچنه‌ ژووره‌وه‌؟ ئیمامى ئه‌بو به‌كر (خواى لێ رِازى بێ ) ئه‌م پرسیاره‌ى له‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) كردووه‌ (فهل يدعى أحد من تلك الأبواب كلها) واته‌ : ئایا كه‌س له‌ موسڵمانان له‌ هه‌موو ده‌رگاكانه‌وه‌ بانگ بكرێت و له‌هه‌موویانه‌وه‌ بچێته‌ ژووره‌وه‌؟ فه‌رمووى : به‌ڵێ بۆ كه‌سێ ئه‌و سیفاتانه‌ى تیادا كۆبێته‌وه‌.
ئه‌و بانگ لێكردنه‌ش بۆ رِێزلێنانه‌ ئه‌گینا هه‌ر له‌یه‌ك ده‌رگاوه‌ ئه‌چێته‌ ژووره‌وه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ى هه‌ڵگرى هه‌موو سیفه‌ته‌كان بێت ده‌توانێت له‌ هه‌ركامیانه‌ خۆى بیه‌وێت بچێته‌ ژووره‌وه‌.
هيوادارم سودى ليوةر بكرن

1،395

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

پیاوێك ژنێكی لاڵی ده‌بێت، ڕۆژێك ژنه‌كه‌ له‌سه‌ر كاغه‌زێك بۆ مێرده‌كه‌ی ده‌نووسێت ده‌چم بۆ ماڵی باوكم. مێرده‌كه‌یشی ناهێڵێت بچێت، ژنه‌كه‌ش توڕه‌ده‌بێت و به‌خه‌تێكی گه‌وره‌ ده‌نووسێت ده‌چم بۆ ماڵی باوكم، مێرده‌كه‌یشی ده‌ڵێت باشه‌، بۆ ده‌قیژێنیت

1،396

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

ڕیكاردۆ كاكا
یانه‌ی: ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی
هه‌ڵبژارده‌ی: به‌ڕازیل
ناو : ڕیكاردۆ ئیسیكسۆن سانتۆس لیتی (( كاكا ))
به‌رواری له‌دایك بوون : 22/04/1983
بالاَ : 184 سم
كێش : 73 كم
شوێنی یاریكردن : ناوه‌ند و هێڵی پێشه‌وه‌
باری كۆمه‌لاَیه‌تی : خێزاندار
جنسییه‌ی : به‌ڕازیلی
ناوی ئه‌و یانانه‌ی یاری بۆ كردوون :
ساوپاولۆ-به‌ڕازیل
ئه‌ی سی میلان-ئیتاڵیا
ڕیاڵ مه‌درید-ئیسپانیا


هۆكاری ناساندنی به‌ كاكا:
وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێ كردوه‌ كاكا ناوی ته‌واوه‌تی خۆی ڕیكاردۆیه‌ به‌لاَم له‌به‌ر قورسی ناوه‌كه‌ی به‌لای برا
بچوكه‌كه‌یه‌وه‌ به‌ كاكا بانگی كردوه‌, پاشان ئه‌م ناوه‌ به‌ناو ئه‌ندامه‌كانی تری خێزانه‌كه‌دا بلاَو بۆته‌وه‌, هه‌تا وای لێهات
له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌و ناوه‌ بناسرێت.





منداڵی و ساوپاولۆ:
ڕیكاردۆ له‌ شاری ساوپاولۆ له‌دایك بوه‌ و ژیانی منداڵی خۆی له‌ نێو كۆلاَنه‌كانی ئه‌و شاره‌دا بردۆته‌ سه‌ر,
ڕیكاردۆ ده‌ڵێت : له‌ كۆلاَنه‌كان و كه‌ناری ده‌ریاكاندا فێری یاری كردن بووم و تۆپی پێ چووه‌ نێو خوێنمه‌وه‌.
پاش چه‌ند ساڵێك یانه‌ی ساوپاولۆ بۆندێكی به‌ بڕێكی زۆر كه‌م پێشكه‌شی ئه‌م یاریزانه‌ كرد,
به‌لاَم كه‌سوكاره‌كه‌ی كاكا
حه‌زیان به‌ ژیانێكی ساده‌ بوو ئه‌مه‌ش وای له‌ دایكی كاكا كرد كه‌ ڕێگه‌ بگرێت له‌ چونی كوڕه‌كه‌ی
بۆ ئه‌و یانه‌یه‌ و بڕیاری دا له‌ لای خۆی بیهێڵێته‌وه‌.



گرنگی پێدانی ئه‌وروپا..........دوباره‌ دایكی بڕیاری دا
سه‌ره‌تای ده‌كه‌وتنی هێزو توانی بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی به‌ڕازیل و یانه‌ی ساوپاولۆ له‌ جامی لێبێرتادۆرێس,
زۆر یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌وروپا ده‌ستیان كرد به‌ هه‌وڵی هێنانی كاكا له‌ سه‌رو هه‌مویانه‌وه‌ ڕیاڵ مه‌درید,
ئه‌یسی میلان و به‌رشه‌لۆنه‌ بون.
له‌ ناوه‌ندی ئه‌م گرینگی پێ دانه‌دا دووباره‌ دایكی گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر داهاتووی كاكا,
كه‌ هه‌ر ئه‌ویش ڕێگه‌ی بۆ خۆش كرد بچێته‌ ساوپاولۆ.
دایكی كاكا ڕایگه‌یاند: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باپیره‌ی كوڕه‌كه‌م له‌ بنچینه‌دا ئیتاڵیه‌ بۆیه‌ وام پێ باشه‌ كه‌ سه‌ركه‌وتنی كاكا له‌ ئیتاڵیا ببینم.
كه‌ ئه‌مه‌ش بوه‌ هۆكارێك بۆ سه‌ركه‌وتنی بۆنده‌كه‌ی میلان , یانه‌ ئیتاڵیه‌كه‌ توانی كاكا بباته‌ ڕیزه‌كانیه‌وه‌.

ئه‌و گۆڵه‌ی كاكا هه‌رگیز بیری ناچێته‌وه‌:
هیچ كه‌س ناتوانی گۆڵی یه‌كه‌می كاكا له‌گه‌ڵ میلان له‌ كالچۆدا له‌بیر بكات, چونكه‌ تاكه‌ گۆڵی سه‌رسوڕهینه‌ری كاكا بوو
نه‌ك هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م گۆڵی بوو, به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ یاری دێربی له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌نته‌ر تۆماری كرد, كاكا ده‌ڵێ:
(دڵخۆشیم به‌ گۆڵه‌كه‌ زۆر گه‌وره‌ بوو و ناتوانم ده‌ریببڕم, كاتێ منداڵ بووم سه‌یری ئه‌و پڕۆگرامانه‌ی وه‌رزشم ده‌كرد كه‌ باسی یاریه‌
دێربیه‌كانی ئه‌وروپایان ده‌كرد, ئه‌ستێره‌ی نێو یاریه‌كانم ده‌بینی چۆن گۆڵیان تۆمار ده‌كرد,
بیرم ده‌كرده‌وه‌ كه‌ چۆن ناویان ده‌چێته‌ مێژوه‌وه‌ و له‌ بیر ناكرێن)




چونی بۆ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید:
پاش وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی یانه‌كی ڕیاڵ مه‌درید بۆ جاری دووه‌م له‌ میژوودا (فلۆرێرتینۆ پێرێس) یه‌كه‌م به‌ڵێن
كه‌ به‌ هانده‌رانی یانه‌كه‌ی دا هێنانی كاكا بوو بۆ ڕیزه‌كانی یانه‌ی شاهانه‌, به‌ هۆی ئاره‌زووی كاكا وه‌ بۆنده‌كه‌ و خه‌ونه‌كانی بۆ
یاری كردن له‌ ڕیزی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید و به‌ سود وه‌رگرتن له‌ په‌یوه‌ندی نێوان پێرێز و گالیانی ڕیكاردۆ كاكا له‌ مانگی ته‌موزی
2009 چوه‌ ڕیزی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید, شایانی وتنه‌ بۆنده‌كه‌ی كاكا به‌ سێهه‌م بۆندی گرانبه‌ها دێت له‌ مێژوی تۆپی پێدا كه‌
بڕی 65 ملیۆن یۆرۆ بوو.





ئه‌و یانانه‌ی بۆندیان له‌گه‌ڵ كاكا به‌ستوه‌:

ساڵ---------- له‌ یانه‌ی----------------- بۆ یانه‌ی
2003 ساوپاولۆ-به‌ڕازیل ئه‌یسی میلان-ئیتاڵیا
2004 نوێ كردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی ئه‌یسی میلان-ئیتاڵیا
2006 نوێ كردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی ئه‌یسی میلان-ئیتاڵیا
2009 ئه‌یسی میلان-ئیتاڵیا ڕیاڵ مه‌درید-ئیسپانیا

مه‌کۆی وه‌رزش

1،397

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

زۆرسوپاس کاکه‌سامان گیان بۆپه‌یامه‌که‌ت

1،398

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

کچێکى ئیسپانى وشەى (الله) ڕوون دەکاتەوە پاش ئەوەى کە عەرەبەکان نەیان توانى....
ئێستا ئەو کچە ماستەر لە زمانى عەرەبى دەخوێنێت لە زانکۆى (الیرموک)ى ئەردەنى. ڕۆژێ لەکاتى ووتنەوەى وانە....

لەلایەن دکتۆر (فخرى کتانە) پرسیارێک ئاڕاستەى خوێندکارەکان دەکات و دەڵێت: کێ لە ئێوە
لەبارەى ووشەى (الله) لە ڕووى ئیعجازى زمانەوانى و دەنگى یەوە ڕوون دەکاتەوە؟
کەس لەوان دەست بەرز ناکەنەوە تەنها (هێلین)ى ئیسپانى نەبێت کە زمانى عەرەبى
زۆر بەباشى دەزانێت لەگەڵ ئەوەى لە بنەڕەتدا ئیسپانیە و مەسیحیشە.
هێلین دەڵێت: جوانترین ووشە کە لە عەرەبیدا خوێندبێتمەوە ناوى (الله)ە.
ئالیەتى ووتنى ناوى(الله) لەسەر زمان ئاوازێکى شاز یان نامۆى هەیە،پێکهاتەى
پیتەکانى هەموو ناوەکانى دەگرێتەوە.
دەربڕینى ووشەکە لە بۆشایى دا دەبێت نەک بەکارهێنانى لێوەکان ،ووشەى (الله) لێو
بەکارنایەت کاتى ناوبردنى بەهۆى نەبونى خاڵ تیایدا....
ئێستە بڵێ ....(الله)،پاشان چاودێرى بکە چۆن دەرى دەبڕیت.
ئایا ووشەکانیتان لە ناو بۆشایدایە یان کە ناوتان برد هیچ جوڵەیەک لە لێو و دەم و چاوتان ڕووى نەیا؟
حیکمەت لەوەدا ئەوەیە هەرکەسێک بیەوێ یادى خوا بکات بەو ناوە ئەوەى لەوێ دانیشتووە هەستى پێ ناکات.
لە موعجیزەى ئەو ناوە ئەوەیە هەرچەندە پیتێکى لێ کەم بکەیتەوە ناوەکە وەک خۆى دەمێنێتەوە .
وەک هەموو دەزانین کۆتایى ناوەکە ( زەمە)یە.
ئەگەر پیتى یەکەمى لا بەین ناوەکە دەبێت بە (لله) هەروەک خواى گەورە دەفەرموێت (ولله الڕسماء الحسنى فادعوه بها).
ئەگەر (ئەلف و لام)ەکە لا ببەین (لە) دەمێنێتەوە کە هێشتا هەر دەلالەت لە (الله) دەکات،هەروەک
خواى گەورە دەفەرموێت (له ما فی السموات والڕرچ).
ئەگەر ئەمجارە ئەلف و لامى یەکەم و دووەم لا ببەین (هـُ) دەمێنێتەوە کە زەمەى لەسەرە.
لەگەڵ ئەوەشدا (هُ) ئاماژە بەناوى (الله) دەکات هەروەک خواى گەورە دەفەرموێت: (هو الژی لا اله إلا هو ).
بەڵام ئەگەر لامى یەکەم لاببرێت ئەوا (الە) دەمێنێتەوە،بەهەمان شێوەى پێشوو ئاماژەیە بۆ ناوى (الله) ،
خواى گەورە دەفەرموێت: (الله لا إله إلا هو).




و: سایە فارس
سەرچاوە: الازاهیر

زۆر سوپاس هاورێیان بۆپه‌یامه‌کانتان

1،400

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

http://www.hakary.net/up//uploads/images/hakary-up1c3f982e0f.gif
[size=16]
خۆزگه هـــه‌رگیز تـــاكێك لـــه‌م ژیــانـــــه نه‌ده‌بووم
خۆزگه هـــــه‌رگیــز بـــــه نــــاسینت شـاد نه‌ده‌بووم
خۆزگه هه‌رگیز ئاشنای وشه‌كانــــی زارت نـه‌ده‌بووم
خۆزگه هه‌رگیز پـــه‌یوه‌ستی نـــاخی ڕه‌شت نه‌ده‌بووم
تۆ کـچێکــی یاریزان و منیش مندالێكی ساویلكه بووم
خـــه‌می تـــۆم كرده خۆراكی ژینم، خۆش باوه‌ڕ بووم
من بێ تـــاوان وه‌ك په‌پوله لـــــه‌بــــه‌ر ده‌ستت بووم
كه‌چی ته‌نها بـــه خـــه‌م و ئه‌سرینت پــه‌روه‌رده بووم
من تــــه‌نهــــا چـــاوه‌ڕوانــــی ڕاست گـــۆییت بووم
چـــی بـــكــه‌م ئـــــاوێته‌ی ئـــــه‌وینێكی پڕ درۆ بووم
دڵم دابووه ده‌ست ژیان و بــه‌ره‌و لای تۆ ڕێكه‌وتبووم
بۆ ساتێ ڕووانین له‌ ڕوخسارت بۆ مردن ئاماده بووم



HEMN[/size]

1،401

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

شه‌پۆل نادا وه‌کوو جـــاران ده‌ریای دڵ بـۆ خۆشه‌ویستیت
ناسووتێنم باڵی حه‌زی . په‌روانه‌ی ڕوح بــۆ خۆوویستیت
وه‌کوو جاران مه‌سـتم ناکا .. پێکــی خــــه‌ستـی چـاوه‌کانت
مـــه‌‌لـــی بیرم چیتر نــافڕێ ... بـــه ‌ئـــاسمانی یــاده‌کانت
چــیتر داری خــۆزگـــه ‌و هیـوات لـــه‌ گیـانمدا چــرۆ ناکا
ئه‌و دڵه‌ی بــه‌ختی درۆت کــرد چیـتر بــاوه‌ڕ بــه‌ درۆ ناکا
تۆ بمبه‌خشه‌ کــه‌ناتوانم وه‌کوو جـــاران جێــی بمــڕوام بی
هێند بێ باک بووی بێ وه‌فابووی له‌خۆڕایی منـت ڕه‌نجـان
تۆ بم به‌خشه‌ که‌ناتوانم تۆم خـــۆش بووێ وه‌کــوو جـاران
لـه‌ خۆباییت ده‌ریـایێــکـی ، لــه‌چــاوانـــم ئـــه‌شـک ڕژان
لـه‌ گوڵدانی ئـــه‌وینداری ، گوڵـــی ئـــه‌‌وینت هــه‌ڵ وه‌ران
ئاگری عه‌شقـم تــۆ خسته‌ ژێر بێ وه‌فایی ڕێژنـه‌ی بـاران
بڕۆ زیـــاتر گــه‌ڵای تــه‌مه‌ن بــــــه‌ دیار تــــۆدا نـاوه‌رێنم
په‌روانه‌ی دڵ بۆ گـــوڵی نوێی باغــی بـــه‌هار ده‌گــــه‌ڕێنم


HAWKAR

1،402

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

http://www.hakary.net/up//uploads/images/hakary-up1748d10bfb.jpg
به‌گوێره‌ی‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ پزیشكی‌ نوێ‌ ده‌ركه‌وتوه‌؛

به‌كارهێنانی‌ پیاز له‌ژه‌مه‌كانی‌ خۆراك دا به‌رگری‌ له‌ش دژی‌ نه‌خۆشییه‌كان به‌هێز ده‌كات.
هه‌ر له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا  ئاماژه‌به‌وه‌شكراوه‌ ؛ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ جگه‌ره‌ ده‌كێشن به‌رگری‌ له‌شیان لاوازه‌ له‌به‌رامبه‌ر نه‌خۆشیه‌كان دا  له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ماده‌ی‌ نیكۆتین له‌ جگه‌ره‌دا هه‌یه‌  ئه‌وه‌ش هۆكاره‌ بۆ سست بونی‌ خانه‌كانی‌ له‌شی‌ مرۆڤ به‌رامبه‌ر نه‌خۆشی‌ یه‌كان ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو كه‌ به‌كتریاكانی‌ ئاوو هه‌وا كاریگه‌ری‌ خراپیان هه‌یه‌ ومرۆڤ توشی‌ هه‌وكردن ده‌كه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌و حاڵه‌تانه‌ پزیشكه‌كان ئامۆژگاری‌ ده‌ده‌ن به‌وه‌ی‌ له‌ ژه‌مه‌كانی‌ رۆژانه‌دا پیاز بخورێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌رگری‌ له‌ش زیاد بكات .
له‌كۆتایی‌ توێژینه‌وه‌كه‌شدا پزیشكه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌ كاته‌كانی‌ به‌یانیان و ئێواران دا گرنگی‌ زۆر بدرێت به‌ خواردنی‌ میوه‌كان  له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ برێكی‌ زۆر له‌ ڤیتامینیان تێدایه‌  كه‌ له‌ش پێویستی‌ زۆری‌  پێیه‌تی‌

radionawa

1،403

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

پیاوێكی‌ هندی‌ به‌ " 38 هاوسه‌ر و 94 منداڵ " له‌ناو باڵه‌خانه‌یه‌ك ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن
http://www.hakary.net/up//uploads/images/hakary-up193a4d9bc1.gif
ئاژانسی‌ ئه‌ڵمانیا نیوز بڵاویكرده‌وه‌، قه‌ره‌باڵغترین خانه‌واده‌ی‌ جیهان ده‌ست نیشان كرا، قه‌ره‌باڵغترین خانه‌واده‌ی‌ جیهان په‌یوه‌سته‌ به‌پیاوێكی‌ هندی‌ كه‌ " 38 هاوسه‌رو 94 منداڵی‌" هه‌یه‌ كه‌له‌گه‌ڵ زاواو بووكه‌كان و نه‌وه‌كانی‌ خانه‌واده‌یه‌كی‌ 162 كه‌سیان پێكهێناوه‌و هه‌موویان له‌ناو ماڵێكدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ناوی‌ ئه‌و پیاوه‌ " زیۆنا" یه‌.

ئاژانسی‌ ئه‌ڵمانیا نیوز ئه‌وه‌شی‌ بڵاوكردۆته‌وه‌،زۆربه‌ی‌ كوڕو كچه‌كانی‌ ئه‌و پیاوه‌ زه‌ماوه‌ندیان كردووه‌و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كان و منداڵه‌كانییان له‌گه‌ڵ داپیرو باپیریان دا ده‌ژین.
به‌ووته‌ی‌ یه‌كێك له‌هاوسه‌رانی‌ ئه‌و پیاوه‌ هندییه‌، ئه‌و خانه‌واده‌ قه‌ره‌باڵغه‌ بۆ هه‌ر جار ژه‌می‌ خواردن 50 كیلۆگرام برنج و 30 تا 35 كیلۆگرام گۆشت ده‌خۆن.
جێ ئاماژه‌ پێدانه‌ ئه‌و خانه‌واده‌ گه‌وره‌ 162 كه‌سییه‌ له‌شاری‌ " میزۆرئام " له‌ناو باڵه‌خانه‌یه‌ك ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.

.radionaw

1،404

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ده‌ست خۆش کاکه‌ دیارگیان بۆهۆنراوه‌ی جوانــانه‌ هیوادارم سه‌رکه‌وتووبی

1،405

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هونه‌ری)

ده‌ست خۆش بۆهه‌واله‌که‌ت هیوادارم سه‌رکه‌وتووبی

1،406

(14 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌كنه‌لۆژیا)

ده‌ست خۆش

1،407

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆر سوپاس بۆ هه‌ستی ناسکت ده‌که‌م

1،408

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

زۆر به‌خێربێت کاکه‌ahmad hawlere گیان تۆ هاورێ ئێمه‌ هیوادارم هه‌ر به‌رده‌وام بی

1،409

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

ئاماده‌كردنى : مامۆستا فه‌ره‌یدون موحه‌ممه‌د

خوشك و برای موسوڵمان ، ئه‌م چه‌ند ئامۆژگاری یه‌ دیاریه‌ بۆ به‌رِێزت بوچیه‌ پێویسته‌ كه‌ تۆش رِچاوی بكه‌یت و له‌ كرده‌وه‌ی رِۆژانه‌تدا كاریان پێ بكه‌ی ، وه‌بشزانه‌ به‌ ئه‌نجام دانی ئه‌م چه‌پكه‌ ئامۆژگاریه‌ ژیانت له‌ سه‌ر پێچی و ناخۆشی و دڵ ته‌نگیه‌وه‌ گه‌گۆرِێت بۆ ژیانێكی ئاسووده‌و ئارام و به‌خته‌وه‌ر ، بۆیه‌ هیوا خوازم كه‌ سوودی هه‌بێ بۆت فه‌رموو:
1- ئاگادارو وشیاربه‌ نه‌كه‌ی ته‌وبه‌ دوابخه‌یت ، به‌ڵكو به‌رده‌وام به‌ له‌سه‌ر گه‌رِانه‌وه‌ بۆلای خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆنازانی كه‌ی ده‌مریت وه‌بشزانه‌ ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ نه‌كه‌یت و نه‌گه‌رِێیته‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌چیته‌ رِیزی سته‌م كارانه‌وه‌ وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : [  وَمَن لَّمْ يَتُبْ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ ] الحجرات /11 واته‌ / ئه‌وانه‌ی كه‌ ته‌وبه‌ ناكه‌ن و ناگه‌رِێنه‌وه‌ بۆلای خوا به‌رِاستی ئه‌وانه‌ له‌رِیزی سته‌م كارانن ، وه‌بشزانه‌ زانایان ( رِه‌حمه‌تی خوایان لێبێت ) كۆرِان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ته‌وبه‌ واجبه‌ .
2- ئاگادار به‌ فریو نه‌خۆی و هه‌ڵ نه‌خه‌ڵه‌تێی به‌چه‌ند شتێكی كاتی و شوێن كه‌وتن و لاسایی كردنه‌وه‌ ی تاوان باران ، چونكه‌ بزانه‌ كه‌تۆ زۆر گه‌وره‌و به‌رِێزی وه‌ زۆر له‌وه‌ش گه‌وره‌تری كه‌ بچیته‌ رِیزی ئاژه‌ڵانه‌وه‌ ،هه‌روه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت :[إِنْ هُمْ إِلَّا كَالْأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ سَبِيلًا ]  الفرقان /44 واته‌/ئه‌وانه‌ وه‌ك ئاژه‌ڵ وان به‌ڵكو له‌ ئاژه‌ڵیش خراپترو گومرِاترن .
3- هه‌وڵ بده‌ له‌زۆربه‌ی ووته‌و كرده‌وه‌كانتدا شوێن سوننه‌ت بكه‌ویت دوور بكه‌وه‌وه‌ له‌ و شتانه‌ی كه‌ زیانیان بۆ دینت هه‌یه‌ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ كه‌خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمویت :[ وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانتَهُوا ] الحشر /7 واته‌ /ئه‌وه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)" ئه‌نجامی داوه‌ و كردوویه‌تی تۆش ئه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ووه‌ری بگره‌ وه‌شوێن پێی هه‌ڵگره‌ و شوێن رِێبازه‌كه‌ی بكه‌وه‌ هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی كه‌ نه‌هیشی لێ كردوه‌ تۆش دووربكه‌وه‌وه‌ لێی و خۆتی لێ بپارێزه‌ .
4- به‌رده‌وام به‌ له‌سه‌ر یادو زیكری خوا له‌هه‌موو كاتێكدا جا چ به‌ نهێنی یاخود به‌ئاشكرا یان چبه‌پێوه‌بویت یاخود به‌ دانیشتنه‌وه‌ ، وه‌ئاگادربه‌ نه‌چیته‌ رِیزی بێ ئاگایانه‌وه‌ ، به‌رده‌وام زوبانت به‌ یادو زیكری خوا برِازێنه‌وه‌، چونكه‌ سه‌ره‌رِای پاداشتی خوایی قورس بوونی تای ته‌رازووا چاكه‌ت ده‌شبێته‌ هۆی پاراستنت له‌ شه‌یتان خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت :[ فَاذْكُرُونِي أَذْكُرْكُمْ وَاشْكُرُواْ لِي وَلاَ تَكْفُرُونِ ] البقرة‌ /152  واته‌ /یادوزیكرم بكه‌ن ، باس و یادتان ده‌كه‌م ،سوپاسم بكه‌ن و بێ باوه‌رِمه‌بن .
5- خۆت بپارێزه‌ له‌ زۆر چوون بۆ بازارِ مه‌گه‌ر بۆكاری پێویست نه‌بێت ، وه‌ئه‌گه‌ر هه‌ر چویته‌ بازارِ ئه‌وا ئاگات له‌خۆت بێت له‌كاتی چوونه‌ بازارِدا هه‌وڵبده‌ به‌پێی فه‌رمانی خواو پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)" بچیت و بگه‌ رِێیته‌ وه‌ ، وه‌ ئاگادار به‌ زۆر به‌ملاو لادا مه‌رِوانه‌ .چونكه‌ چاو كاری خۆی ده‌ كات .
6- سوور به‌ له‌سه‌ر وه‌رگرتنی زانست و زانیاری وه‌ هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی بده‌ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها ده‌توانی به‌هۆی زانسته‌وه‌ به‌ هه‌ورازی ناهه‌مواریه‌كاندا سه‌ربكه‌ویت ، وه‌هه‌ر زانستی به‌ سوودیشه‌ ده‌بێته‌ هۆی پاراستنی مرۆڤ له‌دونیاو دوارِۆژدا . وه‌ده‌شبێته‌ هۆی چوونه‌ به‌هه‌شتی به‌نده‌ وخوای گه‌وره‌ به‌هۆی ئه‌و زانسته‌وه‌ رِێگای به‌هه‌شتی بۆ ئاسان ده‌كات وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)" ده‌فه‌رموێت: [ من سلك طريقا يلتمس فيه علما سهل الله له طريقا الى الجنة ] صحيح جامع الصغير /للشيخ الالباني ..واته‌ / هه‌ر كه‌سێك رِێگایه‌ك بگرێت بۆفێربوونی زانستێك ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ رِێگای به‌هه‌شتی بۆ ئاسان ده‌كات .
7-خۆت بپارێزه‌ له‌ خۆبه‌زل زانین و له‌خۆبایی بوون ، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رِاستی هۆكارێكی زۆر گرنگه‌ بۆ تورِه‌بوونی خواو پوچه‌ڵ بوونه‌وه‌ی كرده‌وه‌كان ، هه‌روه‌ هۆكریشه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ دۆزه‌خ ، وه‌ بشزانه‌ خوای گه‌وره‌ به‌هیچ جۆرێك كه‌سانی خۆبه‌زل زانی خۆش ناوێت .وه‌ك ده‌فه‌رموێت :[ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ كُلَّ مُخْتَالٍ فَخُورٍ ] لقمان /18 واته‌ / به‌رِاستی خوای گه‌وره‌ ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ی خۆش ناوێت كه‌ لووت به‌رزو له‌ خۆبایین .بۆیه‌ خۆبه‌زل زانین نكۆڵی كردنه‌ له‌ حه‌ق و رِاستی به‌ كه‌م ته‌ماشاكردنی به‌رامبه‌ریشه‌ ، كه‌واته‌ زۆر ئاگات له‌م رِه‌وشته‌ بێزراوه‌ بێت پێش ئه‌وه‌ی پێت رِابگه‌یه‌نرێت كه‌ تۆ ئه‌هلی دۆزه‌خیت .وه‌ك پێغه‌به‌ری خوا " ده‌فه‌رموێت :[ الا أخبركم بأهل النار ؟ كل عتل جواظ مستكبر ] رواه البخاري( 4918 ) ومسلم ( 3853 ) واته‌ / ئایا پێتان رِا بگه‌یه‌نم كێن ئه‌هلی دۆزه‌خ ؟ فه‌رمووی : هه‌موو كه‌سێكی دڵ رِه‌ق و ووشكی ماڵ كۆكه‌رۆه‌وه‌و خه‌یر نه‌كه‌رێكی خۆبه‌ زل زان .
8- به‌رده‌وام به‌ له‌سه‌ر خه‌یر كردن كه‌ ئه‌مه‌ زیاتر به‌ ماڵ و پاره‌ ده‌كرێت ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت زیاتر له‌ خوای كارجوان نزیك بیته‌وه‌ ، چونكه‌ به‌هۆی ئه‌و كاره‌وه‌ تاوانه‌كانت ده‌سرِێنه‌وه‌ وه‌ك خۆشه‌ویستمان " ده‌فه‌رموێت : [ الصدقة تطفيء الخطيئة كما يطفيء الماء من النار ] رواه امام احمد والترمذي وصححه الشيخ الالباني في تخريج    ( مشكيلة الفقر  3732   )  واته‌ / خه‌یر كردن تاوان ده‌كوژێنێته‌وه‌ هه‌روه‌ك چۆن ئاو ئاگر ده‌كوژێنێته‌وه‌ .
9- ئاگاداری گفتوگۆو قسه‌كردنت به‌ هه‌وڵ بده‌ كه‌م بدوێ و زۆر ببیسته‌ ، چونكه‌ هه‌ركه‌س زۆربدوێت زۆریش هه‌ڵه‌ ده‌كات زۆریش هه‌ڵه‌ی كرد زۆر تاوانبار ده‌بێت ، هه‌وه‌ك به‌وه‌ی كه‌ خوای میهه‌ره‌بان چۆن دووگوێی پێداوی به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا یه‌ك ده‌می پێداوی كه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی زۆر ببیسته‌ به‌ڵام كه‌م بدوێ ! پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)" ده‌فه‌رموێت : [ من كان يؤمن بالله واليوم الاخر فاليقل خيرا او ليصمت ] رواه البخاري فتح  ( 8/60) واته‌ / هه‌ركه‌س باوه‌رِی به‌خواو به‌ رِۆژی دویی هه‌یه‌ با قسه‌ی چاك بكات یاخود بێ ده‌نگ بێت .
10- نه‌كه‌ی بێ ئومێدبیت له‌ رِه‌حمه‌تی خوا ، نا به‌ڵكو به‌رده‌وام به‌ ئومێده‌وه‌ بژی و بشزانه‌ كه‌ خوای میهره‌بان خاوه‌ن رِه‌حمی خۆیه‌تی و زۆریش لێ بوورده‌یه‌ ، وه‌ ته‌نها بێ باوه‌رِانن كه‌ له‌ رِحمه‌تی خوا بێ ئومێد ده‌بن ، وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت :[ إِنَّهُ لاَ يَيْأَسُ مِن رَّوْحِ اللّهِ إِلاَّ الْقَوْمُ الْكَافِرُونَ ] یوسف/ 87 واته‌ / به‌رِاستی كه‌س له‌ رِه‌حمه‌تی خوا مه‌ئیوس و بێ ئومێد نابێ ته‌نها بێ باوه‌رِان نه‌بێت .
11- خۆت بپارێزه‌ له‌باس كردنی تاوان بۆ خه‌ڵكی جا چ تاوانێك كه‌ خۆت ئه‌نجامت دابێت یاخود تاوانێك كه‌ كه‌ سێكی تر ئه‌نجامی دابێت ، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی هه‌ڵنانی خه‌ڵكی بۆ ئه‌و تاوانه‌و تاوانه‌كانی تر و وه‌ده‌شبێته‌ هۆی به‌ سانایی ته‌ماشاكردنی تاوان و به‌ره‌و سزای خواییت ده‌بات وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت :[ إِنَّ الَّذِينَ يُحِبُّونَ أَن تَشِيعَ الْفَاحِشَةُ فِي الَّذِينَ آمَنُوا لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ ]  النور /19 واته‌ /ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زوویانه‌ كه‌ خراپه‌و فاحشه‌ له‌ ناو موسوڵماناندا بڵاو بێته‌وه‌ به‌وه‌ی كه‌ باسی خراپه‌كه‌یان بكه‌ن ، ئه‌وا سزایه‌ كی زۆر به‌ئێش و ئازار ده‌چێژن له‌دونیاو دوارِۆژدا وه‌ ئه‌وه‌ش خوای گه‌وره‌ ده‌یزانێت وه‌ ئێوه‌ نایزانن .
12 - دوور بكه‌وه‌وه‌ له‌ شایه‌دی دان به‌ درۆ ، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رِاستی رِه‌وشتێكی بێزراوه‌و ناشیرینه‌ وه‌ ده‌شبێته‌ هۆی تێك دانی نێوان كه‌سه‌كان و دارِوخانی ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ ، وه‌بشزانه‌ شایه‌دی دان به‌درۆ تاوانێكی گه‌وره‌یه‌و به‌ره‌و درۆكردن و قسه‌ هه‌ڵبه‌ستن و شتی نارِه‌وا ده‌تبات ، خوای گه‌ورش ده‌فه‌رموێت :[   وَاجْتَنِبُوا قَوْلَ الزُّورِ ]  الحج /30 واته‌ / دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌ شایه‌دی دان به‌ درۆ.
13- خۆت بپارێزه‌ له‌ خۆ شوبهاندن به‌ رِه‌گه‌زی به‌رامبه‌رت هه‌ر له‌ قسه‌كردن و پۆشاك و هه‌ڵسو كه‌وتت تا ده‌گاته‌ هۆكاره‌كانی جونكاری، چه‌نكه‌ زۆر به‌داخه‌وه‌ له‌م سه‌رده‌می پێشكه‌وتن و جیهانگیریه‌دا مرۆڤ واخۆی لێ وون بووه‌ ته‌نانه‌ت به‌ رِه‌گه‌زی خۆشی رِازی نیه‌و ده‌یه‌وێت ئه‌ویش ناوبنێ لاسایی ، بۆیه‌ تكاتان لێ ده‌كه‌م ووریابن به‌ر له‌عنه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)" نه‌كه‌ون وه‌ك له‌فه‌رمووده‌یه‌كی به‌رِێزدا هاتووه‌ [ أن رسول الله لعن المتشبهات من النساء  بالرجال والمتشبيهن من الرجال بالنساء ] أخرجه البخاري ( 5885) واته‌/ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)" نه‌فره‌تی كردووه‌ له‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ خۆیان ده‌شوبهێنن به‌ پیاوان و وه‌ ئه‌و پیاوانه‌شی كه‌ خۆیان ده‌شوبهێنن به‌ ئافره‌تان.
14- ئاگاداربه‌ شه‌رم نه‌كه‌یت له‌ رِاپه‌رِاندنی كاری دینداریتدا هه‌میشه‌ كه‌سێك به‌ له‌وانه‌ی كه‌ شانازی ده‌كه‌ن به‌و رِوشته‌ ئیسلامیه‌ی هه‌ڵیان گرتووه‌و له‌دونیادا پێی ده‌ناسرێنه‌وه‌و هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆیان باشتره‌ ، بۆیه‌ نه‌كه‌ی ئامان شتێك له‌ دینه‌كه‌ت له‌به‌ر شه‌رم و تانه‌و ته‌شه‌ری خه‌ڵكی بشاریته‌وه‌و، چونكه‌ هه‌رچی بكه‌ن [ وَأَنتُمُ الأَعْلَوْنَ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ ]  ال عمران /139 واته‌ / هه‌ر ئێوه‌ سه‌ربه‌رزو سه‌رفرازن ئه‌گه‌ر باوه‌رِدار بن .
15- نه‌كه‌ی به‌بێ پێویستی داوا له‌خه‌ڵكی بكه‌یت ، خۆت بپارێزه‌ له‌و جۆره‌ داواكردنانه‌ هه‌میشه‌ پشت به‌ ده‌ست و بازووی خۆت ببه‌سته‌و مه‌به‌ بارگرانی بۆ خه‌ڵكی تر هه‌روه‌ك رسول الله " ده‌فه‌رموێت :[ من سأل وله مايغنيه جائت يوم القيامة خدشا أو كدشا في وجه ] رواه امام احمد صحيح الجامع ( 6255)) واته‌ /ئه‌وه‌ی به‌بێ پێویستی داوا له‌خه‌ڵكی بكات ئه‌وا له‌رِۆژی دواییدا ده‌م و چاوو رِووی رِوشێندراوه‌ .
16-هه‌وڵ بده‌ كه‌سێكی رِاست گۆبیت له‌هه‌موو ووته‌و كرده‌وه‌كانتدا ، چونكه‌ به‌رِاستی هیچ سیفه‌تێك نیه‌ له‌ناو سیفه‌ته‌ به‌رزو به‌رِێزو جوانه‌كاندا به‌وێنه‌ی رِاستگۆیی .به‌وه‌ی رِاستگۆیی به‌وێنه‌ی ئه‌و كه‌شتی یه‌ گه‌وره‌یه‌یه‌ كه‌سواربووانی خۆی ده‌گه‌یه‌نێته‌‌ دوامه‌نزڵ كه‌ئه‌ویش به‌هه‌شته‌ وه‌ك خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت :[ وَالَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّهِ وَرُسُلِهِ أُوْلَئِكَ هُمُ الصِّدِّيقُونَ ] الحدید/19 واته‌ / ئه‌وانه‌ی كه‌ برِوایان به‌خواو نێردراوه‌كانی هه‌یه‌ به‌ رِاستی رِاست گۆن .ه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)" ده‌فه‌رموێت :[ الصدق طمأنينه والكذب ريبة ] رواه الترمذي قال حديث صحيح. واته‌ / رِاستگۆیی دڵ ئارامیه‌ و درۆش دڵ ته‌نگی و گومانه‌ .
17 - خوت بپارێزه‌ له‌ غه‌یبه‌ت و باس كردنی پاش مله‌ ، له‌به‌رئه‌وه‌ی جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ رِه‌وشتێكی بێزراوه‌ ده‌شبێته‌ هۆی سزای دوارِۆژو هه‌روه‌ها خواردنی گۆشتی براكه‌شته‌ له‌دونیادا ، وه‌ ده‌م درێژی كردنیشه‌ بۆسه‌ر شه‌ره‌ف و نامووسی به‌رامبه‌رت .وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)" فه‌رمووی :[ أتدرون مالغيبة ؟ أن تذكر أخاك بما يكره ] رواه مسلم  ( 4/2001) واته‌ / ئایا ئه‌زانن غه‌یبه‌ت چی یه‌ ؟ فه‌رمووی : باسی براكه‌ت بكه‌ی به‌و جۆره‌ی كه‌پێی ناخۆشه‌ .
18- خۆت رِازاوه‌ بكه‌ به‌ زه‌رده‌ خه‌نه‌و ده‌م به‌پێكه‌نین ، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی خه‌یرو سه‌رنج رِاكێشانی به‌رامبه‌رت وه‌بشزانه‌ تورِه‌یی و مرِو مۆچی له‌ موسوڵمان نایه‌ت ، به‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)" ده‌فه‌رموێت [ تبسمك في وجه اخيك لك الصدقة ]  صحيح سنن الترمذي  ( 1594 ) واته‌ / زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك به‌ره‌و رِووی براكه‌ت بۆت ده‌بێت به‌ خه‌یر .
19 - زۆر یادی مردن بكه‌وه‌ و به‌بیری خۆتی بهێنه‌وه‌ ئه‌ویش به‌سه‌ردانی هاورِێی و خزم و كه‌س وكاری نه‌خۆشت یان به‌سه‌ردانی گۆرِستان و بیرلێكردنه‌وه‌ له‌ له‌ناوچوونی گه‌لانی پێشوو ، خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت : [ كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ ]  ال عمران / 185 واته‌ : هه‌موو نه‌ فسێك دبێت مردن بچێژێت .هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)" سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانی گۆرِستان ده‌فه‌رموێت :[ فانها تذكر بالاخرة ] واته‌ / یادی دوارِۆژتان ده‌خاته‌وه‌ .
20- پارێزگاری له‌ نوێژه‌كانت بكه‌و له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجامی بده‌ بۆ برایان له‌ مزگه‌وت و ئافره‌تانیش له‌ماڵه‌وه‌ ، به‌تایبه‌تیش هه‌ردوو نوێژه‌ كه‌ ( به‌یانی و عه‌صر ) وه‌ك خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت :[ وَالَّذِينَ هُمْ عَلَى صَلَوَاتِهِمْ يُحَافِظُونَ ] المؤمنون  /9 واته‌ / ئه‌وانه‌ی پارێزگاری له‌ نوێژه‌كانیان ده‌كه‌ن . نیشته‌ جێی به‌هه‌شتی هه‌تاهه‌تایین . هه‌روه‌ها پرسیار كرا له‌پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) " كام كرده‌وه‌ زۆر چاكه‌ لای خوا : ئه‌ویش فه‌رمووی : [ الصلاة على وقتها ]  متفق علیه

س:به هه شت

1،410

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

ده‌ست خۆش

1،411

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

http://www.hakary.net/up//uploads/images/hakary-up6ee34cf93c.gif
تا دوور نـه‌بـووی نـــه‌م ئـــه‌زانی کـــه ئـــه‌وه‌نده پێویستی بۆم
ئێســتــا ئـه‌زانـم بوونی تۆ وه‌ک هــه‌نــاســـه و دڵ وایه بـــۆم
جێـــم مه‌هێڵه کـوا دڵـــــی مـــن بــــه‌رگـــه‌ی تــه‌نیایی گرتووه
هه‌ر چرکـــه‌یـــــه‌کی بێ تـــۆی بــه ســـــاڵانێ لـــێ ڕۆشتووه
هێنده چـــاوه‌ڕوانم کــردی ڕوونــاکـــی لــه چــــاومــا نــــه‌ما
هیـــواکــانـــم هـــه‌مـوو خنکان له ناو ده‌ریای ئه‌شک و خه‌ما
بـــــه شـــه‌ماڵـی لای ئـــێوارا نــــامـــه‌یــه‌کـــم بــۆ بــنــێــره
دڵ بــه‌رگه‌ی بـــێ تۆی ناگـرێ کــه‌م به تــــه‌نیـایـــــی بسپێره
خـــۆشـــم ئــــه‌وێی نـــازانـــم بڵێـــــم هــــێنــــده‌ی چــــــــی
هه‌موو چرکه ‌و هـــه‌موو ســـاتـــێ به ناو دڵما دێیت و ئـــه‌چی
ژیان ئازاری زۆری پێ چه‌شتووم هه‌رخه‌م ئامێزم بـۆ ئه‌کاته‌وه
مردن وه‌ستاوه له ده‌رگام ئه‌دا نــــازانـــم دڵـــم بـــۆ نــایکاته‌وه
دیســــان خــه‌م هێرشـــــی هێنــــا وێــرانــــی کرد ته‌لاری دڵ
زه‌رده‌خـــــــه‌نـــه‌ی ڕووی تۆرانــــم هیواکانمی خسته ژێر گڵ



GALAWEZH

1،412

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ده‌ست خۆش كاكه‌ میوان گیان هه‌ربه‌رده‌وام بی

1،413

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

ئیلاهی! تۆ هه‌میشه‌ و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ مندایت و له‌ بچووكترین كاره‌كانم به‌ئاگایت، كه‌وابوو هیدایه‌ت و رینماییم بكه‌ و له‌ زه‌ره‌ر و زیانه‌كان بمپارێزه‌..

خوایه‌ گیان! تۆ هه‌میشه‌ و به‌رده‌وام به‌رامبه‌ر به‌ من عیشق و خۆشه‌ویستیت نواندووه‌ و منت خستووه‌ته‌ به‌ر لوتف و سۆز و میهرى خۆته‌وه‌، ده‌سا خوایه‌گیان دڵیشم به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ عیشق و خۆشه‌ویستى خۆت كه‌یل و لێوانلێو بكه‌، كه‌ ته‌نهاو ته‌نها به‌دواى ره‌زامه‌ندیی تۆدا بگه‌رِێم..

ئیلاهی! تۆ هه‌میشه‌ و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ مندایت و له‌ بچووكترین كاره‌كانم به‌ئاگایت، كه‌وابوو هیدایه‌ت و رینماییم بكه‌ و له‌ زه‌ره‌ر و زیانه‌كان بمپارێزه‌..

په‌روه‌ردگار! ئومێده‌وارم كه‌ لوتف و سۆزى تۆ، من له‌ كۆت و به‌ندی نیاز و پێویستى به‌ هه‌ركه‌س و شتێكى غه‌یرى خۆت ئازاد بكات و، دۆستایه‌تیشت من له‌ ترس و بیمی زویری و دڵرِه‌نجانی كه‌سانی دیكه‌ ده‌رباز بكات..

یارِه‌ب! بمخه‌ره‌ سه‌ر ئه‌و رێباز و رێگه‌یه‌ى كه‌ هه‌میشه‌ و به‌رده‌وام شه‌یدا و عاشق بم و له‌خزمه‌تتدا بم، تاوه‌كو به‌م شێوه‌یه‌ چێژ و خۆشی عیشقی تۆ و شیرینی له‌گه‌ڵ تۆ بووندا ئه‌زموون و تاقی بكه‌مه‌وه‌..

بۆ عیشق و نواندن به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌وانی تر

خوایه‌گیان! تۆ له‌ قورئان و كتێبه‌ پیرۆزه‌كه‌تدا فێرت كردم كه‌ هه‌موو كاره‌ باشه‌كان ـ به‌بىَ هه‌بوونى عشیق ـ نرخ و بایه‌خێكیان نییه‌، كه‌وابوو دڵم كه‌یل و لێوانلێو بكه‌ له‌ عیشقی خۆت، تاوه‌كو منیش بتوانم عاشقی هه‌موان بم..

په‌روه‌ردگار! یارمه‌تیم بده‌ تاوه‌كو ئه‌م عیشقه‌ له‌ ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتمدا ره‌نگ بداته‌وه‌ و جیلوه‌ بكات..

ئیلاهی! فێرم بكه‌ تاوه‌كو به‌ عیشقه‌وه‌ ته‌ماشای خه‌ڵكی بكه‌م، كه‌ خۆم چه‌نێك خه‌تابار و هه‌ڵه‌كارم.. تاوه‌كو له‌ئاست هه‌ڵه‌كانى ئه‌واندا چاو دابخه‌م خاكییانه‌ و به‌ ته‌وازوعه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌م..

یا رِه‌ب! فێرم بكه‌ و نیشانم بده‌ كه‌ ـ له‌برى ئه‌وه‌ى خه‌ڵكی تاوانبار و مه‌حكوم بكه‌م ـ چۆن و به‌ چ شێوه‌یه‌ك هاوكارییان بكه‌م و یارمه‌تییان بده‌م..

خوایه‌گیان! بیرم بخه‌ره‌وه‌ و هۆشیارم بكه‌ره‌وه‌ كه‌ هه‌ڵه‌كردن چه‌ند كارێكی ئاسانه‌.. هه‌روه‌ها دوورم بخه‌ره‌وه‌ و بمپارێزه‌ له‌وه‌ى كه‌ له‌باره‌ى خه‌ڵكییه‌وه‌ به‌دگومان بم..

ئیلاهی! ئومێده‌وارم كه‌ بتوانم به‌ دۆستایه‌تى و هاورِێیه‌تى و هاوده‌ردانی یارمه‌تى كه‌سانی دیكه‌ بده‌م..

بۆ ئه‌وه‌ى خۆپه‌رست نه‌بین

خوایه‌گیان! ژیانی پێغه‌مبه‌ره‌كانت ـ سه‌لامى خوایان لێ بێ ـ چاكترین نموونه‌ى عیشق نواندنه‌ به‌رامبه‌ر به‌ مرۆڤه‌كان، ده‌سا خوایه‌گیان! ده‌رباز و رزگارم بكه‌ له‌ ده‌ستى خۆپه‌رستى و بمپارێزه‌ له‌وه‌ش كه‌ ته‌نها له‌ بیر و خه‌می خۆمدا بـم..

په‌روه‌ردگار! فێرم بكه‌ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ خه‌ڵكی خۆشده‌وىَ، شادتر و خۆشحاڵتره‌ له‌و كه‌سه‌ى كه‌ هه‌موو شتێكی ته‌نها بۆ خۆى ده‌وىَ..

ئیلاهی! فێرم بكه‌ كه‌ چۆن له‌ هاوكاریكردن و یارمه‌تیدانى كه‌سانی دیكه‌دا شادی و خۆشحاڵی ده‌ست بخه‌م و به‌بىَ هیچ چاوه‌رِوانییه‌ك چاكه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌م..

بۆ پشتبه‌ستن به‌ خوا

خوایه‌گیان! تۆ هێنده‌ ده‌سه‌ڵاتدار و به‌توانایت، كه‌ ئه‌م دونیایه‌ت دروست كردووه‌ و منیشت له‌ناویدا جێ كردووه‌ته‌وه‌..

په‌روه‌ردگار! كێشه‌ و گرفته‌كانى من بچووكن، به‌ڵام هه‌ر به‌و بچووكییه‌ش به‌شێكن له‌ به‌رنامه‌ گه‌وره‌كه‌ى تۆ و هه‌ر بۆ خۆیشت له‌ بیرو خه‌مماندایت، یارمه‌تیم بده‌ تاوه‌كو نیگه‌ران و په‌رێشان نه‌بم و ته‌نها پشت به‌ تۆ ببه‌ستم..

ئیلاهی! كارێك بكه‌ تاوه‌كو هه‌میشه‌ و به‌رده‌وام هه‌ست به‌ حزورت بكه‌م و ئه‌وه‌ بزانم كه‌ هیچ شتێك ناتوانێت من له‌ تۆ جیا بكاته‌وه‌..

یارِه‌ب! هیدایه‌ت و رێنماییم بكه‌ و فێرم بكه‌ كه‌ چۆن و به‌ چ شێوه‌یه‌ك پشت به‌ تۆ ببه‌ستم و باوه‌رِ و متمانه‌ت پێ بكه‌م..
بۆ باوه‌رِدارى
خوایه‌گیان! له‌م دونیایه‌دا شتانێكی زۆر هه‌ن كه‌ من تواناى ده‌رك و تێگه‌یشتنیانم نییه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌زانم كه‌ له‌ دوارِۆژدا هه‌موو راز و نهێنییه‌كانم بۆ ئاشكرا ده‌بن..
په‌روه‌ردگار! داوات لێ ده‌كه‌م هه‌رشتێك كه‌ پێویسته‌، ئێستا بیزانم بۆم رۆشن و ئاسانی بكه‌یت، هه‌روه‌ها داوات لێ ده‌كه‌م كه‌ په‌یامه‌كه‌م نیشان بده‌یت و له‌ ئه‌نجامدان و جێبه‌جێكردنیشیدا یارمه‌تیم بده‌یت..
ئیلاهی! نورێكم پێ ببه‌خشه‌، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ هه‌نگاو هه‌ڵگرم..

یارِه‌ب! به‌هۆى رۆحی پاك و بێگه‌ردته‌وه‌ ـ كه‌ هیدایه‌ت و رێنماییم ده‌كات ـ شوكر و سوپاست ده‌كه‌م..


jamil ali.com

1،414

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

ده‌سته‌كانت خۆش بيت کاکه‌  گیان

1،415

(15 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

[size=16]زۆر به‌خێربێێت به‌ڕیز ســاكــار بۆ یانه‌ی سه‌رهه‌نگ موحسین خۆشحاڵ بووین .
هیوای به‌رده‌وام بوونت بۆ ده‌خوازین له‌گه‌ڵمان
تو هاوريى ئيمه يت ,به هيواى به رده واميت
[/size]

ده‌ست خوش  کاکه‌ عبدالله‌ گیان

1،417

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌كنه‌لۆژیا)

ده‌ست خوش  کاکه‌ عبدالله‌ گیان زور جوانه‌

1،418

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

ده‌سته‌كانت خۆش بيت کاکه‌ دیار گیان
وته‌ی به‌نرخه هیوادارم هه‌ر سه‌رکه‌وتووبی‌

1،419

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هونه‌ری)

ده‌سته‌كانت خؤش بيت کاکه‌ دیار گیان

گۆرانيكى خۆشه‌ به‌ راستى

1،420

(17 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

هوای سه‌لامه‌تی  ته‌ندورستیه‌کی باش بۆ كاك سه‌رهه‌نگ
به‌سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێته‌وه نێو یاریگا له‌پێكانه‌كه‌ی زووبگه‌ڕێته‌وه‌ناو یا‌نه‌ی هه‌ولێر

1،421

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت

http://www.hakary.net/up//uploads/images/hakary-up9bcfe0c3db.jpg
Peyamner – له‌ ریازی پایته‌ختی عه‌ره‌بستانی سعودیا گه‌نجێكی سی ته‌مه‌ن ساڵ به‌ جلوبه‌رگی ئافره‌تانه‌وه‌ ده‌ستگیركرا كه‌ به‌و جلانه‌وه‌ خۆی به‌ ئاهه‌نگێكی بووك گواستنه‌وه‌ و تایبه‌ت به‌ ئافره‌تان داكردبوو.


سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكردۆته‌وه‌، ئه‌و گه‌نجه‌ به‌ جله‌ ئافره‌تانییه‌كه‌ی به‌شداری له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا كردووه‌ و دوای ته‌واوبوونی ئاهه‌نگه‌كه‌ش هۆڵه‌كه‌ی به‌جێهێشتووه‌.

ئه‌و گه‌نجه‌ كاتێك ئاشكرابووه‌، دوای ئه‌وه‌ی به‌شی عه‌مه‌لیاتی پۆلیسی فریاكه‌وتن ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ كه‌ هاوڵاتییه‌ك پێی راگه‌یاندوون ده‌رنگانێكی شه‌و ئافره‌تێك له‌ هۆڵی ئاهه‌نگێڕان به‌ ته‌نها ده‌رچووه‌ و رووه‌و رۆژئاوای شاری ریاز به‌رێكه‌وتووه‌ و گومان ده‌كرێت ئافره‌ت نه‌بێت و پیاو بێ جلوبه‌رگی ئافره‌تانی پۆشی بێت، چونكه‌ دوای ده‌رچوونی له‌ هۆڵه‌كه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌شی زۆر به‌خێرایی لێخوڕیوه‌.

هاوڵاتییه‌كه‌ ره‌نگ و جۆری ئۆتۆمبیله‌كه‌شی به‌ پۆلیس داوه‌، دوای ئه‌وه‌ی پیاوه‌ به‌جلوبه‌رگی ئافره‌تانییه‌كه‌ كه‌وته‌ دوای هێزه‌كانی پۆلیسی شاری ریاز و له‌ كاتی دابه‌زاندنی هه‌وڵی راكردنی داوه‌، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی بۆی ده‌رباز بێت ده‌ستگیریان كردووه‌.

به‌و جۆره‌ی پۆلیس ئاشكرایكردووه‌، دوای پشكنینی ئه‌و پیاوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ سه‌رتاپای جله‌كانی له‌به‌ری كردووه‌ هه‌ر هه‌مووی، بگره‌ جله‌كانی ژێره‌وه‌شی هه‌ر ئافره‌تانه‌بوون و له‌ ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌شیدا سه‌رپۆشێكی ئافره‌تانه‌ی تێدابووه‌.

هه‌رچه‌نده‌ ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان و هۆكاری ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌، به‌ڵام پۆلیسی ریازی پایته‌ختی سعودیا هاوڵاتیانی له‌و جۆره‌ ره‌فتاره‌ ئاگادار كردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ هۆڵی ئاهه‌نگێڕانه‌كان ئاگاداری ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ بن.

1،423

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

http://www.hakary.net/up//uploads/images/hakary-up8c390be2a0.jpg
یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و یانه‌ی چێلسی ئینگلیزی ده‌چێته‌ ریز یانه‌ی بایر لیڤه‌ركوزنی ئه‌ڵمانی.

یانه‌ی بایرلیڤه‌ركوزنی ئه‌ڵمانی رایگه‌یاندووه‌ ، كه‌وا ئه‌ستێری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و یاریزانی یانه‌ی چێلسی له‌نده‌نی (مایكل باڵاك) دوایی ئه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی بۆندی له‌گه‌ڵ نوێ نه‌كردووه‌ ، وابرایاره‌ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی بایر لیڤه‌ركوزن بكات.

هه‌وره‌ها یانه‌ی بایرلیڤه‌ركوزن راگه‌یاندووه‌، كه‌ یاریزان (باڵاك) بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ تا ساڵی 2012 به‌ برِی (12) ملیۆن یۆرۆ بۆندی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بایر لیڤه‌ركوزن مۆرده‌كات.

جێی باسه‌ ، یانه‌ی فۆلفسبۆرگی ئه‌ڵمانی برِی (25) ملیۆن یۆرۆ پێشه‌كه‌ش به‌ یاریزان (بالاَك) كردبوو به‌ڵام یاریزانی ئه‌ڵمانی یانه‌كه‌ی پێشووی (بایرلیڤه‌ركوزن) هه‌ڵبژارد.

یاریزانی مایكل باڵاك ته‌مه‌ن (33) ساڵ به‌ هۆی پێكانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌شداری له‌ جامی جیهانی 2010 نه‌كرد باشووری ئه‌فریقیا به‌رێوه‌ده‌

Peyamner

1،424

(1 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

بۆ نمونه‌ ناوی ( محمد ) به‌ ئینگلیزی ئه‌بێته‌ mohamed به يابانيش ئه بيته (رن مو كي كا رن كو تي)

A= ka = كا
B = tu = تو
C= mi = مي
D= te = تي
E =ku = كو
F = lu= لو
G = ji = جي
H = ri = ري
I = ki = كي
J = zu = زو
K = me = مي
L = ta = تا
M = rin = رِن
N = to = تو
O =mo =مو
P = no = نو
Q = ke = كي
R = shi = شِ
S= ari = أري
T= chi= تشاي
U = do= دو
V = ru = رو
W = mei = ماي
X = na = نا
Y = fu= فو
Z= zi= زي

پیته‌کانی ناوه‌راست ئینگلیزیه‌ پیته‌کانی ئه‌م لاو ئه‌لاکه‌شی به‌ یابانیه‌

بونمونه ئاسيا ئه بيته(كا أرى كى كا)

ده‌ست خۆش كاكه‌ که‌یوان گیان به‌رده‌وام بی

ده‌رباره‌ی دزی کردن و فێڵ کردن
ده‌فه‌رموێت:-
ئه‌بو هوریره‌ {خوادای گه‌وره‌ لێ ڕازیبێت } ده‌گێڕێته‌وه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ {د.خ}كه‌ فه‌رموویه‌تی یه‌كێك له‌ پێغه‌مبه‌رانی پێشوو كاتێك كه‌ ده‌چوو بۆ غه‌زاو جیهاد به‌خه‌ڵكه‌كه‌ی ووت هه‌ركه‌سێك له‌م سێ گروپه‌ بێت نابێت له‌گه‌ڵما بێت هه‌ركه‌سێك ژنی خواستبێ و نه‌ی گواستبێته‌وه‌ ، یان خانووی دروست كردبێت سه‌ره‌كه‌ی نه‌گرتبێ و ته‌واوی نه‌كردبێت ، یان مه‌ڕو ماڵاتێكی زۆری هه‌بێت وچاوه‌ڕوان بێت بێچوویان ببێت . پاش جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌وان به‌ره‌و شوێنی دیاریكراو كه‌وته‌ ڕێ .كاتێك گه‌یشتنه‌ شوێنه‌كه‌ ، كات دره‌نگ بوو له‌خوا پاڕایه‌وه‌ كه‌ ڕۆژه‌كه‌ی بۆ درێژ بكاته‌وه‌ تا پێش تاریكی شه‌ڕه‌كه‌ ته‌واو بكات . ئیتر خواش نزاكه‌ی بۆ گیرا كرد و به‌سه‌ر دوژمنه‌كانیدا زاڵ بوو. پاش كۆكردنه‌وه‌ی غه‌نیمه‌كان له‌شوێنێكدا كۆی كردنه‌وه‌ ، تا ئاگرێك له‌ خوایی یه‌وه‌ بێت و بیان سوتێنێت ئه‌و كاته‌ كه‌ غه‌نیمه‌ ده‌گیرا ده‌بوو بسوتێنرێت به‌ڵام كه‌ ئاگره‌كه‌ هات نه‌ی سوتاند پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ ووتی وادیاره‌ له‌ناو ئیوه‌دا ده‌ست پیس هه‌یه‌ و ده‌ست پیسی له‌م غه‌نیمه‌یه‌ كردووه‌ . ئه‌بێت له‌هه‌ر تیره‌یه‌ك یه‌كێك ده‌ست بخاته‌ ناو ده‌ستمه‌وه‌ ، ئه‌وه‌بوو ده‌ستی پیاوێك له‌سه‌رۆك تیره‌كان نووسا به‌ده‌ستییه‌وه‌ ئینجا ووتی ده‌ست پیسه‌كه‌ له‌ ناو ئێوه‌دایه‌ . ئه‌بێت یه‌كه‌یه‌كه‌ ده‌ست بخه‌نه‌ ناو ده‌ستمه‌وه‌.یه‌ك دوانێك ده‌ستیان نووسا به‌ده‌ستیه‌وه‌ ئینجا ووتی ئێوه‌ دزن، چیتان بردووه‌ بیهێننه‌وه‌ ، كه‌هێنایانه‌وه‌ بارستای سه‌ر مانگایه‌ك ئاڵتونیان دزی بوو . ئه‌ویش خستیه‌ سه‌ر شته‌كانی تر.ئیتر ئاگره‌كه‌ هات و سوتاندی . ئه‌وانه‌ی پێش ئێوه‌ غه‌نیمه‌یان بۆ حه‌ڵاڵ نه‌بووه‌ ، به‌ڵام كاتێك خوای مه‌زن هه‌ژاری و بێ ده‌سته‌لاَتی ئێمه‌ی بینی بۆی حه‌ڵاڵ كردین.

هیوادارم سودی لێوه‌ربگرن.

هیوادارم خوای گه‌وره هیدایه‌تی‌ ئه‌وانه‌ بدات که‌ دژایه‌تی ئاینی پیرۆزی ئیسلام ده‌که‌ن
إنشاالله‌.
ده‌ست خۆش کاک هه‌ڵوێست

1،428

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئه‌لبومی وێنه‌كان)

ده‌ست خۆشبێ سه‌ركه‌ووتوبیت..