فەتواى زانایان سەبارەت بە وەرگرتنى سلفەى عەقار ئەگەر ڕیباى لە سەر بێت
ژمارەی سەردان:  ١٢٤ 
نووسەر: ئامادەكردن و وەرگێڕانى: مامۆستا عدنان بارام
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠١٠/١٠/٠٨

بسم الله الرحمن الرحيم
پێشەوا (الشافعی) ـ بە ڕەحمەت بێت ـ لە ووتەیەكى بەنرخیدا سەباەت بە مامەڵەكردن بە سوو (ڕیبا) فەرموویەتى: ((وليس يحل بالحاجة محرم إلا في الضرورات من خوف تلف النفس، فأما غير ذلك فلا أعلمه يحل لحاجة، والحاجة فيه وغير الحاجة سواء))(الأم: ج 3 / ص 28). واتە: هیچ قەدەغەكراوێك بە هۆى پێویستیەوە حەڵاڵ نابێت، جگە لە كاتى زەرورەت نەبێت، كە بریتیە لە ترسى مردن و لەناوچوونى كەسەكە، بەڵام لە جگە لەوەدا ئەوە من نایزانم كە لە كاتى پێویستیدا حەڵاڵ ببێت، پێویستى و جگە لە پێویستیش وەكو یەكن تیایدا.
جــا پــاش زانینى ئــەم بــۆچوونە ئـــاشكرا و ڕاشكاوەى پێشەوا (الشافعی) ـ بە ڕەحمەت بێت ـ با بزانین فەرموودەناسان و زانایانى ئەم سەردەمە چیمان بۆ دەڵێت، و فەتوایان چیە لەو بارەیەوە ؟
یەكەم: فەتواى زانا و فەرمودەناسى سەردەم شێخ (ناصرالدين الألباني) ـ بە ڕەحمەت بێت ـ
پرسیــار كرا لە فــەرموودەناسى سەردەم شێخ و زانــــاى پــــایەبەرزى (محمد ناصرالدين الألباني) ـ بە ڕەحمەت بێت ـ لەم بارەیەوە، كە ئەمە دەقى پرسیارەكە و فەتواكەى شێخە ـ بەڕەحمەت بێت ـ:
((السائل: أخ يسكن مع إخوته، في شقة، في ثلاثة غرف، كل واحد منهم متزوج وله أبناء، وأحد الإخوة سكير، فهل يجوز له في هذه الحالة أن يحصل على سكن بطريقة صندوق ادخار وهو ربوي ؟
الشيخ: لا يجوز.
السائل: ما في ضرورة ولا شيء ؟
الشيخ: لا يجوز.
السائل: يجزيك خير يا شيخ)) (الباحث في فتاوى الألباني الصوتية / إصدار موقع الألباني، سلسلة الهدى والنور / شريط رقم: 224، سؤال رقم: 18).
واتە: پرسیاركار: برایەك نیشتەجێیە لەگەڵ براكانیدا لە خانوویەكدا، كە لە سێ ژوور پێك هاتووە، هەر یەك لەو سێ برایە ژنیان هێناوە و منداڵیشیان هەیە، و برایەكیان زۆرجار سەرخۆشە، ئایا دەبێت ئەو برایە ـ لەم بارەدا ـ هەوڵى بەدەست هێنانى خانووبەرەیەك بدات لە ڕێگەى سندوقى پاشەكەوتكردنەوە كە سندوقێكە مامەمەڵكردن لە گەڵیدا سوو (ڕیبا) ى لە سەرە ؟
شێخ ئەلبانى: نابێت.
پرسیاركار: هیچ زەروورەت و شتێكى تێدا نیە ؟
شێخ ئەلبانى: نابێت.
پرسیاركار: شێخ، خوا خێرت بنووسێ.
وە لە پرسیارێكى تردا پرسیارى لێ دەكرێت ـ هەر لەم بارەیەوە ـ كە ئەمە دەقى پرسیارەكەیە: ((عندنا مشكلة سكنية عامة في بلدنا، فقد نجد رجلا مع أهله يسكن من أبيه وأمه في غرفة واحدة، فهل يكون هذا من باب الضرورة مسيغا له لأن يقترض من المؤسسات، مؤسسة الربا وغيرها ؟))، واتە: لە وەڵاتى ئێمەدا كێشە و گرفتى خانووبەرەمان هەیە بەگشتى، كەساى واو خێزانى دەبینین لەگەڵ دایك و باوكیدا دەژین لە تەنها ژوورێكدا، ئایا ئەم بارە دەكەوێتە ژێر باسى زەروورەتەوە، كە ڕێگە بدات بەو كەسە لە دامەزراوەكان، دەزگا و دامەزراوە سووكارەكان (كە بە ڕیبا كاردەكەن) و جگە لەوان قەرز بكات ؟
ئەویش لە وەڵامدا فەرمووى:((أنا لا أرى هذا يا أخي ؛ لأن الحقيقة أن المعلوم من الحكم الشرعي: الضرورات تبيح المحظورات هذا حكم صحيح ولكنه ليس على إطلاقه، لعلك تذكر أن هذه القاعدة قيدت بقاعدة أخرى وهي: الضرورة تقدر بقدرها، أنا أتصور لولا تصلت الحياة المادية على كثير من المسلمين اليوم، وحياة الرفاهية، ما كان يقع مثل هذا السؤال، الذي يؤدي إلى استحلال الربا المحرم كتابا وسنة، أنا أتصور أن الإنسان المسلم الحريص على الابتعاد عن الوقوع فيما حرم الله، بل الابتعاد عن أن ينصب نفسه محاربا لله عز وجل بالربا، هذا يستطيع أن ينصب خيمة بأقل ثمن في أي أرض قد تكون مشاعا أو أن تكون تشترى بأبخس الأثمان، لكن اعتاد الناس الحياة المدنية فطبعتهم بطابعها، واستجازوا ارتكاب المحرمات بأتفه الأسباب، فإذا نحن وضعنا هاتين القاعدتين أمام أعيينا لم نر أنفسنا أبدا مضطرين لاستحلال الربا، لأن هؤلاء ـ هذه العائلة ذات العدد الكثير ـ تنام وتبات في غرفة واحدة، يمكن كل شخصين ثلاثة على حسب الزوج أو زوجين ـ مثلا ـ ينفصل عن أبيه في خيمة، والأب يبقى ـ مثلا ـ في الدار، وهكذا، أما أن يبادروا رأسا إلى استحلال الربا بهذا العذر، فأنا أقول هذا عذر أقبح من الذنب... الحياة صعبة ولكن يجب أن نجعل نصب أعيننا قوله تعالى: [ وَمَن يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَل لَّهُ مَخْرَجًا وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ ] [ سورة الطلاق: 2 ـ 3 ] ))(الباحث في فتاوى الألباني الصوتية / إصدار موقع الألباني، سلسلة الهدى والنور).
واتە: براى خۆم من ئەوە بەو شێوە نابینم ـ واتە: ئەم بارە بكەوێتە ژێر باسى زەروورەتەوە، و ڕێگە بدات بەو كەسە لە دەزگا و دامەزراوە سووكارەكان (كە بە ڕیبا كاردەكەن) قەرز بكات ـ چونكە ڕاستە هەروەك زانراوە لە حوكمى شەرعیەوە، كە (الضرورات تبيح المحظورات) ئەمە حوكمێكى ڕاستە، بەڵام خۆ ئەو ڕێسایە بە ڕەهایى نیە، لەوانەیە لە یــادت بێت كـــە ئــەم ڕێسایە پەیوەند كــراوە بە ڕێسایەكى تر كە بریتیە لە (الضرورة تقدر بقدرها)، واتە: زەروورەتیش بە پێى پێویست دەبێت، من لەو باوەڕەدام كە ئەگەر ژیانى مادیەت بە سەر زۆرێك لە خەڵكدا زالڕ نەبایە لە ڕۆژگارى ئەمڕۆدا، هەروەها لەگەڵ زاڵبوونى ژیانى ڕەفاهیەت بەسەریاندا، ئەوا هەرگیز پرسیارى لەم شێوە ڕووى نەدەدا، كە دەرەنجامى حەڵاڵكردنى سووە (ڕیبایە) كە بە دەقى قورئانى پیرۆز و سوننەت حەرام و قەدەغەكراوە، من وا دەبینم كە مرۆڤى موسڵمانى سووربوو لە سەر دووركەوتنەوە لە كەوتنەوە حەرام و قەدەغەكراوەكانى خواى پەروەردگار، یان سوربوو لە سەر دوركەوتنەوە لەوەى كە خۆى دابنات لە جێگەیەك كە بانگەشە بێت بۆ بەرپاكردنى جەنگ لەگەڵ خواى پەروەردگار و پێغەمەرەكەى بە خواردنى سوو (ڕیبا) !!! ئەم جۆرە كەسە دەتوانێت چادر یان خێمەیەك ـ بە هەرزانترین نرخ ـ لە هەر شوێنێكدا بێت بێ كڕین بێت یان، بە كەمترین نرخ بكڕرێت، بەڵام خەڵك ڕاهاتوون لە سەر ژیانى مەدەنیەت و ئەویش ڕاى هاوردوون لە سەر خوڕەوشتەكانى، بۆیە دەبینین ڕێیان داوە بەخۆیان كە حەرام و قەدەغەكراوەكانى خواى پەروەردگار ئەنجام بدەن بە بێنرخترین بیانوو، جا ئەگەر ئێمە ئەم دوو ڕێسایەمان لە پێش چاوى خۆمان دانا، هەرگیز خۆمان نابینین كە زەروورەتمان هەیە بۆ حەڵاڵكردنى سوو (ڕیبا)، چونكە ئەوانە ـ ئەو خێزانەى كە ژمارەیان زۆرە ـ كە خەوتن و مانەوەى شەویان لە ژوورێكدایە، دەتوانن هەموو دوو كەس سێ كەس بە پێی ژن و مێردێك یان دووانیان ـ ئەمە وەكو نموونە ـ لە باوكیان جیا ببنەوە لە باوكیان لە چادرێك یان خێمەیەك، و باوكیشیان لە ماڵەكەدا بمێنێتەوە، وە بەوشێوەیە، بەڵام ڕاستەوەوخۆ دەستپێشخەرى بكەن لە بــــەحـــەڵالـــدانانى ســـوو (ڕیبا) بـــەم بیــــانووە، ئــــەوا مــــن دەڵـــێم: ئـــەم بیــــانووە زۆر نـــاشیاو و نـــــاقــــۆڵاتـــرە لــــە خودى تــــاوانــــەكـــــە... ڕاستە ژیـــان دژوار و نـــــاڕەحەتە، بـــــەڵام ئێمـــــە دەبێت ووتـــــەى خــــواى پــــەروەردگـــــارمــــان لە پێش چاودا بێت كە فەرموویەتى: [ وَمَن يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَل لَّهُ مَخْرَجًا وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ ] .
دووەم: فەتواى زاناى پایەبەرزى سەردەم شێخ (عبدالعزیز بن باز) ـ بە ڕەحمەت بێت ـ

زاناى پایەبەرزى سەردەم شێخ (عبدالعزیز بن باز) ـ بە ڕەحمەت بێت ـ ئەم پرسیارەى لێكرا ((إذا احتاج الرجل إلى شيء من المال لمؤنة البيت أو تسديد أجرة الدار أو نحو ذلك ولم يجد من يقرضه ولا من يستدين منه فهل يجوز له أن يستدين من البنك ؟))، واتە ئەگەر پیاو پێویستى بە بڕێك پارە بوو بۆ خەرجى خانووەكەى یان بژاردنى كرێخانووەكەى، یان هاوشێوەى ئەوە، و كەسیشى دەست ناكەوێت كە دەست قەرزى بداتێ، یان قەرزى لێوەربگرێت، ئایا بۆى هەیە قەرز لە بەنق بكات ؟
بەڕێزیشیان بەم شێوەیە وەڵامى دایەوە:
((إن كانت الاستدانة من البنك على طريقة شرعية كأن يأخذ منه قرضا بمثله من دون زيادة أو يشتري منه سلعة إلى أجل معلوم ولو بأكثر من ثمنها الحاضر فلا بأس.
أما إذا اقترض منه على وجه الربا فهذا لا يجوز، لأن الله سبحانه حرم الربا في كتابه العظيم وسنة رسوله الكريم عليه الصلاة والسلام وورد فيه من الوعيد ما لم يرد في أكل الميتة ونحوها قال الله سبحانه: [ الَّذِينَ يَأْكُلُونَ الرِّبا لا يَقُومُونَ إلاَّ كَمَا يَقُومُ الَّذِي يَتَخَبَّطُهُ الشَّيْطَانُ مِنَ الْمَسِّ ] [ سورة البقرة: الآية 275 ] ، قال أهل التفسير معنى ذلك أنه يقوم من قبره يوم القيامة كالمجنون.
ثم قال الله سبحانه بعد ذلك: [ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُوا إِنَّمَا الْبَيْعُ مِثْلُ الرِّبا وَأَحَلَّ اللَّهُ الْبَيْعَ وَحَرَّمَ الرِّبا فَمَنْ جَاءَهُ مَوْعِظَةٌ مِنْ رَبِّهِ فَانْتَهَى فَلَهُ مَا سَلَفَ وَأَمْرُهُ إِلَى اللَّهِ وَمَنْ عَادَ فَأُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ يَمْحَقُ اللَّهُ الرِّبا وَيُرْبِي الصَّدَقَاتِ ] [ سورة البقرة: الآيتان 275، 276 ] .
وصح عن رسول الله صلى الله عليه وسلم أنه: " لعن آكل الربا وموكله وكاتبه وشاهديه، وقال هم سواء " (رواه مسلم: كتاب: (المساقاة)، باب (لعن آكل الربا ومؤكله)، برقم: 1598)
والآيات والأحاديث في تحريم الربا والوعيد عليه كثيرة مشهورة وليس عَدْمُ المحتاج من يقرضه أو يبيع عليه يجعله في حكم المضطر الذي تبيح له الميتة أو الربا، هذا قول لا وجه له من الشرع لأن في إمكان المحتاج أن يعمل بيده حتى يحصل ما يسد حاجته أو يسافر إلى بلاد أخرى حتى يجد من يقرضه أو يبيع عليه بالدين إلى أجل.
والمضطر هو الذي يخشى على نفسه الموت إذا لن يأكل من الميتة ونحوها بسبب شدة المجاعة وعدم قدرته على ما يسد رمقه بالكسب ولا بغيره وليست حاجة هؤلاء الذين يعاملون البنوك بالربا في حكم الضرورة التي تبيح الميتة ونحوها وكثير من الناس سهل عليهم أمر الربا حتى صار يعامل فيه ويفتي الناس به بأدنى شبهة وما ذاك إلا لقلة العلم وضعف الإيمان وغلبة حب المال على النفوس نسأل الله السلامة والعافية مما يغضبه... والله المستعان))نشر في (مجلة الجامعة الإسلامية) بالمدينة المنورة، العدد: الأول، رجب عام 1389هـ  .
واتە: ئەگەر قەرزكردنەكەى لە بەنق بە ڕێگەیەكى شەرعى بێت، وەك ئەوەى كە قەرزێكى لێوەرگرێت و وەكو خۆى بیداتەوە بەبێ زیادە، یان كالایەكى لێ بكڕێت بۆ ماوەیەك ـ ئەگەر بە بە زیاتریش بێت لە نرخى كالاكە ـ لەو ڕۆژەدا، ئەوە هیچى تێدا نیە.
بەڵام ئەگەر بە شێوەیەكى سوودارانە قەرزیان لێبكات، ئەوا حەرامە و نابێت، چونكە خواى پەروەردگار سوو (ڕیبا) ى حەرام و قەدەغە كردووە لە كتێبە پیرۆزەكەیدا، و سوننەتى پێغەمبەرەكەى صلى الله عليه وسلم، وە ئەوەندە هەڕەشەى لە سەر هاتووە كە زیاترە لەوەى كە سەبارەت بە خواردنى مرداروەبوو و هاوشێوەى هاتووە، هەروەكو خواى پەروەردگار فەرموویەتى: [ الَّذِينَ يَأْكُلُونَ الرِّبا لا يَقُومُونَ إلاَّ كَمَا يَقُومُ الَّذِي يَتَخَبَّطُهُ الشَّيْطَانُ مِنَ الْمَسِّ ] [ سورة البقرة: الآية 275 ] ، زانایانى ڕاڤەى قورئان سەبارەت بە واتاى ئەوە فەرموویانە: سووخۆر لە ڕۆژى دواییدا وەكو شێت لە گۆڕەكەى زیندوو دەبێتەوە.
پاشان خواى پەروەردگار فەرموویەتى: [ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُوا إِنَّمَا الْبَيْعُ مِثْلُ الرِّبا وَأَحَلَّ اللَّهُ الْبَيْعَ وَحَرَّمَ الرِّبا فَمَنْ جَاءَهُ مَوْعِظَةٌ مِنْ رَبِّهِ فَانْتَهَى فَلَهُ مَا سَلَفَ وَأَمْرُهُ إِلَى اللَّهِ وَمَنْ عَادَ فَأُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ يَمْحَقُ اللَّهُ الرِّبا وَيُرْبِي الصَّدَقَاتِ  ] [ سورة البقرة: الآيتان 275، 276 ] .
وە بە (صحيح) یش لە پێغەمبەرى خواوە صلى الله عليه وسلم پێمان گەشتووە كە فەرموویەتى: " لعن آكل الربا وموكله وكاتبه وشاهديه، وقال هم سواء ".
ئایەت و فەرموودەش سەبارەت بە حەرامێتى سوو (ڕیبا) هەڕەشە لەوبارەیەوە زۆر و ئاشكران.
وە نەبوونى كەسیش بۆ قەرزپێدانى ئەو كەسەى كە پێویستى بە قەرزە، واى لێناكات كە مامەڵەى زەرووەت بۆ خۆى بكات كە مردارەوەبووى بۆ حەڵاڵە یان سوو (ڕیبا)، ئەمە ووتەیەكى هیچ ڕوویەكى ڕاستى تێدا نیە لە شەریعەتدا، چونكە ئەو كەسەى كە پێویستى هەیە دەتوانێت كاربكات بە دەستەكانى خۆى، بۆ ئەوەى ئەوەى كە پێویستێتى بە دەستى بهێنێت، یان سەفەر بكات بۆ وڵاتێكى تر تاكو كەسێكى دەست دەكەوێت قەرزى بداتێ یان شتێكى پێ بفرۆشێت بە قەرز بۆ ماوەیەك.
زەرورەت داریش ئەو كەسەیە كە بترسێت بەهەلاكەتدا بڕوات و بمرێت، ئەگەر مردارەوەبوو نەخوات، وە ئەو كەسەى كە نەتوانێت بە كاروكاسپى كردنى و جگە لەوەش بژێوى ڕۆژانەى دەربكات، وە پێویستى ئەوانەى كە لەگەڵ بەنقى سووكاردا (الربوي) نەگەشتووەتە ئەوەى كە حوكمى زەروورەتیان بدرێتە سەر و مردارەوەبوو و جگە لەویان بۆ حەڵاڵ بكرێت، وە بەداخەوە زۆرێك لە سووخواردنیان لە لا ئاسان بوو، بە شێوەیەك كاروكاسپى و هەڵسوو كەوتى پێ دەكات و فەتواشى تێدا دەدات بە بچوكترین گومان !!! ئەوەش جگە لە كەمى زانست و ئیمان، و زاڵبوونى خۆشویستنى ماڵ و سامان نەبێت هیچى تر نیە، كە زاڵبووەتە سەر دڵەكان، داواكارین لە خواى پەروەردگار پارێزەرمان بێت لەو شتانەى كە توڕەكاریەتى... خواى پەروەردگاریش تەنها یارمەتى دەرە لەو كارەدا.

سێیەم: فەتواى فەقیهو زاناى ئوصوڵى شێخ (محمد صالح العثيمين) ـ بە ڕەحمەت بێت ـ

ئەم زانا پایەبەرزە كەسێك پرسیارى لێدەكات سەبارەت بە وەرگرتنى قەرز ـ لەگەڵ بوونى سوو (ڕیبا) لە سەرى ـ بۆ مەبەستى كڕینى خانوویەك بۆ خۆى و منداڵكانى، ئەویش بەڕاشكاوى یاساغى (نەهى) لەم كارە دەكات و بە حەرام و قەدەغەكراوى شەرعى دادەنێت، كە ئەمە دەقى پرسیارەكە و وەڵامەكەشە:
دەقی پرسیارەكە:((هل يجوز للمسلم أن يقترض من البنك قرضا ربويا من أجل شراء منزل له ولأولاده ؟ مع العلم بأنه لا يوجد من المسلمين من يقرضني قرضا حسنا، وأخشى من ضياع مالي في الإيجار ؟)).
واتە: ئایا موسوڵمان بۆى هەیە قەرزێك لە بەنق بكات سووى لەسەر بێت، بۆ مەبەستى كڕینى خانوویەك بۆ خۆى و منداڵكانى ؟ لەگەڵ زانینى ئەوەى كە هیچ موسڵمانێك نیە كە قەرزم باتێ بێ سوو بێت ـ زیادەى لە سەر نەبێت ـ وە لەوەش دەترسم پارەكەم لە كرێی خانوودا نەمێنێت و بفەوتێت ؟
وە ئەمەش دەقى وەڵامى بەڕێزیانە: ((لا يحل له أن يأخذ دينا بالربا من أجل أن تشتري له بيتا يستغني به عن الإيجار، لأن الله ذكر وعيد الربا وشدد فيه، حتى إن شيخ الإسلام ابن تيمية رحمه الله قال: إنه ورد فيه من الوعيد ما لم يرد في ذنب دون الشرك)) (الاقتراض بالربا من المصرف من أجل شراء منزل، الشيخ/ محمد بن صالح العثيمين) (*)
واتە: بۆى نیە و نابێت قەرزێك وەرگرێت كە سوو (ڕیبا) ى لە سەر بێت، بۆ ئەوەى خانوویەكى پێ بكڕێت، و ڕزگارى بێت لە كرێی خانوو، چونكە خواى پەروەردگار هەڕەشەى سەبارەت بە سوو باسكردووە و توندى تێدا نوواندووە، تەنانەت شێخى پایەبەرزى ئیسلام (ابن تیمیە) ـ بە ڕەحمەت بێت ـ فەرموویەتى: ئەوەندەى هەڕەشە سەبارت بە سوو هاتووە، سەبارەت بە هیچ تاوانێكى تر نەهاتووە كە كەترە لە هاوەڵبڕیاردان.
چوارەم: فەتواى زاناى شەرعزان شێخ (د ـ صالح الفوزان)
بە هەمان شێوەى زانایانى پێش خۆى شێخ زانا دكتۆر (صالح الفوزان) ئەم پرسیارەى لێدەكرێت((أخذت قرضًا من البنك لأبني به مسكنًا لي ؛ فهل يعد هذا القرض ربًا‏ ؟))، واتە: قەرزێكم وەرگرتووە لە بەنقەوە، بۆ ئەوەى خانوویەك بۆ خۆم درووست بكەم، ئایا ئەم قەرزكردنە بە سوو (ڕیبا) دەژمێردرێت ؟
ئەویش بەم شێوەیە وەڵام دەداتەوە:((القرض بالفائدة ربا بإجماع أهل العلم، سواء من البنك أو من غيره، وبناء المسكن لا يسوغ التعامل بالربا ؛ لأن الله حرم الربا مطلقًا، وشدد الوعيد فيه ؛ فعليك أن تتوب إلى الله مما صنعت، وكان الواجب عليك أن تسأل أهل العلم قبل أن تقدم على هذه المعاملة، وبإمكانك أن تشتغل وتكتسب ما أباح الله، ثم إذا تحصلت على كسب مباح ؛ بنيت لك مسكنًا منه))‏(المنتقى من فتاوى الشيخ الفوزان)
واتە: قەرزكردن لەگەڵ بوونى سوود و زیادەیەك لە كانى بژاردن و دانەوەى، سووە بە كۆڕاى زانایان، هیچ جیاوازى نیە و یەكسانە قەرزكردنەكە لە بەنق بێت یان لە جگە لەو، وە بنیاتكردن، و دروستكردنى خانوو، ڕێگە بەوە نادات كە كار بە سوو بكرێت، چونكە خواى پەروەردگار سووى بە ڕەهایى حەرام و قەدەغە كردووە، و هەڕەشەى توندى لە سەر داناوە، بۆیە پێویستە لە سەرت تووبە بكەیت و بگەڕێیتەوە بۆ لاى خواى پەروەردگار، لەو كردەوەى كە كردووتە، وە پێویست بوو لە سەریشت كە پرسیار لە زانایان بكەى پێش ئەوەى هەستى بەم كارە، وە دەشتوانیت كاروكاسپى لەو شتانە بكەى كە خواى پەروەردگار بۆى حەڵاڵ كردووین، پاشان كە پاشەكەوتت لە كاروكاسپى حەڵاڵدا كرد، دەتوانیت خانوویەكى لێبكڕیت.
پێنجەم: فەتواى دەستەى هەمیشەیى بۆ توێژینەوە و فەتواى عەرەبستانى سعودیە(اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء):
پرسیار كرا دەستەى هەمیشەیى بۆ توێژینەوە و فەتواى عەرەبستانى سعودیە (اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء) سەبارەت بە ((حكم الإسلام في أخذ قرض من البنك بالربا لبناء بيت متواضع ؟))
واتە: حوكمى ئیسلام چیە سەبارەت بە وەرگرتنى قەرزێك كە سووى لە سەر بێت لە بەنقەوە، بە مەبەستى دروستكردنى خانوویەكى هاكەزایى و موتەوازع ؟
ئەو دەستە بەڕێزەش لە وەڵامدا فەرموویان: ((يحرم أخذ قرض من البنوك وغيرها بربا، سواء كان أخذ القرض للبناء أو للاستهلاك في طعام أو كسوة أو مصاريف علاج، أم كان أخذه للتجارة به وكسب بمائه، أم غير ذلك، لعموم آيات النهي عن الربا، وعموم الأحاديث الدالة على تحريمه، كما إنه لا يجوز إيداع مال في البنوك ونحوها بالربا. وبالله التوفيق وصلى الله على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم))(فتاوى اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء 13/ 269) (13/ 385).
واتە: حەرامە قەرز وەربگیرێت لە بەنق بێت یان جگە لەو ئەگەر سووى لە سەر بێت، هیچ جیاوازیش نیە لەوەى كە قەرزەكە بۆ دروستكردنى خانوو بێت، یان بۆ بەكاربردنى بێت لە خواردن یان پۆشاك یان خەرجى بۆ چارەسەركردنى نەخۆشى یان بۆ مەبەستى بازرگانى و كاسپى كردن، یان جگە لەوانەش، ئەوەش لە بەر گشتى ئەو ئایەتانەى كە یاساغى (نەهى) لە سوو (ڕیبا) دەكەن، وە هەروەها لە بەر گشتێتى ئەو فەرموودانەى كە بەڵگەن لە سەر حەرامێتى، هەروەكو نابێت پارە و پوول لە بەنق و هاوشێوەكانى دابنرێت لەگەڵ بوونى سوو لە سەرى... تەنها خواى پەروەردگاریش مرۆڤ سەردەخات، و صەڵات و سەلامیش لە سەر پێغەمبەرمان بێت (محمد) و لە ئەهل و هاوەڵانى.
=============================
(*) موسوڵمانى خواناس: نەكەى بەووتەى ئەوانە فریو بخۆى كە ئەم فەتوایایەى زاناى پایەبەرز و ئوصوڵى شێخ (محمد صالح العثيمين) ـ بە ڕەحمەت بێت ـ دەگێڕنەوە لە سەر حەڵاڵى وەرگرتنى پێشینەى خانووبەرە، كە تێیدا هاتووە: ((شێخ موحەممەد صالح عوسەیمین، كە یەكێكە بووە لە گەروەر مامۆستا شارەزا و بلیمەتەكانى سعوودیە، دواى ئەوەى كابرایەك نامەیەكى بۆ ناردووە و تیایدا پرسیارى ئەوەى لێدەكات كە ئایا حوكمى شەرعى چۆنە لە بارەى ئەو كەسەوە، كە دەیەوێت خانوویەك بكات و دەستى كورتە بەڵام هەندێك كەس، كە پارەیان لە بانكدا بووە و زیادى كردووە دێن ئەو زیادەیەى دەدەنێ تا خانووەكەى پێ تەواو بكات و لێشى وەرناگرنەوە ؟ (لە 10ى موحەڕەمى 1419ى كۆچیدا) لە وەڵامیدا فەرموویەتى: هیچ گوناهت ناگات ئەگەر ئەو دیارییە وەربگریت، كە پێك هاتووە لە ماڵێك كە بە (ڕیبا) پەیداكراوە و بۆ بۆ پێدەویستى خۆتى خەرج بكەیت، یان بیكەیتە خێر بۆ هەژاران، یان قوتابخانەیەكى پێبكەیتەوە، چونكە گوناهبار ئەو كەسەیە، كە پەیداى كردووە ! تەنانەت ئەگەر ئەوان بۆیە كە دەیدەن وەك تۆبەكردن، دروستە، بەڵام ئەگەر بە نیازى ئەوەبن كە خێریان بگات، نەخێر، ئیتر سەرچاوەكەى هەركەس بێت ئەوەى بە خێر وەریدەگرێت گوناهى ناگات)) (مجموع فتاوى ورسائل فضيلة الشيخ محمد بن صالح العثيمين، ط: دار ابن الهيثم، ج (18) ص (471)))، چونكە ئەگەر دیقەت وتێڕمانمان هەبێت لە فەتواكەدا ئەوا بۆمان دەردەكەوێت كە فەتواكە لە دۆڵێكە و بەڵگەپێهێنانەوەكەشى لە دۆڵێكى تر (الفتوى في واد والاستدلال به في واد آخر)، لە بەر ئەوەى ئەم فەتوایە باس لە كەسێك دەكات سوو (ریبا) ى بەدەست هێناوە و ئەیەوێت لێى ڕزگار ببێت، ئاشكراشە ئەو پارانەى كە بەو ڕێگەیە بە دەست هاتوون بە فیڕۆ نادرێن و لە ناونابرێن، بەڵكو لە مەصڵەحەى هەژاران و دەستكورتان، و بوارە گشتیەكاندا بەكار دەبرێت... جا نازانم چ پەیوەندیەك لە نێوان ئەم فەتوایە و پێشینەى خانووبەرەدا هەیە ؟!!! لە كاتێكدا كە فەتواى ئەم زانا پایەبەرزە زۆر بە ڕاشكاوى باس لە حەرامێتى ئەو كارە دەكات، هەروەكو لە فەتواكاندا باسى لێوە كرا.
===============
[تێبینى: بۆ زانیارى زیاتر ئەم كتێبەیە بخوێنەوە
پێشینەى خانووبەرە
(سلفەى عەقار)
حوكمى چیە ئەگەر سوو (رِیبا) ى لە سەر بێت ؟
ئامادەكردنى: مامۆستا عدنان بارام
پێداچوونەوەى: مامۆستا خلیل أحمد
لە كتێبخانەى ماڵپەرِى بەهەشت بەشى موعامەلات ئەم كتێبەیە دانراوە]
http://ba8.org/kteb-98

2

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

peshenay xanwbara-31-.pdf


http://www.ba8.org/files/kteb/peshenay% … ra-31-.pdf

3

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

http://salafikurd.com/Files/pdf/farmuda40.pdf

http://salafikurd.com/Files/pdf/farmud37.pdf

http://www.salafikurd.com/Files/pdf/cha … regnse.pdf

6

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

* تاقه‌ سه‌رچاوه‌ى متمانه‌پێكراو بۆ وه‌رگرتنى ئیسلام لامان برتییه‌ له‌ :-

[ قورئان و سوننه‌ت].

* وه‌ تاقه‌پاناگه‌ و شوێنى گه‌رِانه‌وه‌مان بۆ تێگه‌یشتن و لێكدانه‌وه‌ى ماناومه‌به‌سته‌كانى [قورئان و سوننه‌ت] بریتىیه‌ له‌ :-

‌ [ تێگه‌یشتن ولێكدانه‌وه‌ى صه‌حابه‌ و پێشینى ئوممه‌ت ].

ئه‌مه‌ش رِێگاو رِێبازى [ ئه‌هلى سوننه‌و جه‌ماعه‌ یه‌] .

كه‌وابوو ئه‌هلى سوننه‌ :

به‌تێگه‌یشتنى صه‌حابه‌ له‌ [قورئان وسوننه‌ت ] تێده‌گه‌ن و به‌ته‌فسیرى ئه‌وان لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ن و به‌پێی رِێ وشوێنى ئه‌وان په‌یرِه‌وى لێ ده‌كه‌ن و به‌گوێره‌ى ڕێبازى ئه‌وان ده‌عوه‌ و بانگه‌وازى بۆ ده‌كه‌ن .

نه‌ك :

تێگه‌یشتن  و لێكدانه‌وه‌  و په‌یرِه‌وكردن و گه‌یاندنێكى هه‌رزه‌كارانه‌ و ناحاڵیانه‌ , یا سیاسى و حزبیانه‌, یان حه‌ماسى و خه‌واریجیانه‌, یاخود ته‌قلیدى كوێرانه‌.

بۆیه‌: 

هه‌ر كه‌س له‌ تێگه‌یشتن و لێكدانه‌وه‌ى ، وه‌ په‌یرِه‌و كردن و گه‌یاندنى بۆ [قورئان وسوننه‌ت] به‌و شێوازه‌ بێ كه‌ پێشینین وپێشه‌وایانى ئوممه‌ت له‌سه‌رى بوون له‌ سێ چه‌رخه‌كه‌دا ، ئه‌وا پێى ئه‌وێژرێ : [شوێن كه‌توانى سه‌له‌فى صاڵح] .

جاله‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ ده‌ڵێن :

قورئان وسوننه‌ت

به‌تێگه‌یشتنى پێشینى ئوممه‌ت

هه‌ر بۆیه‌ بانگه‌وازمان بریتییه‌ له‌:

1- شاره‌زاكرنى موسڵمانان و په‌روه‌رده‌كردنیان له‌سه‌ر رِێگا ڕاسته‌كه‌ى ئیسلام : ئه‌مه‌ش ده‌سته‌به‌ر ده‌بێ به‌گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ په‌یڕه‌وه‌ ڕه‌سه‌نه‌كه‌ى ئیسلام كه‌ بریتی یه‌ له‌ قورئانى پیرۆزو سونه‌ته‌كانى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) تێگه‌یشتن و لێكدانه‌وه‌یان ، وه‌په‌یڕه‌و كردن و گه‌یاندنیان به‌و شێوازه‌ى كه‌ پێشین و پێشه‌وایانى ئوممه‌ت (سلف صالح) له‌سه‌رى بوون .

2- پاككردنه‌وه‌ى بیروباوه‌ڕ و ڕه‌وشتى مسوڵمانان له‌ دیارده‌كانى شیرك و كوفر و تاوان ... وه‌پاڵاوتن وخاوێن كردنه‌وه‌ى ئاینى ئیسلام له‌ بیدعه‌ و بۆچونه‌ داهێنراوه‌كان ... وه‌ وریاكردنه‌وه‌ى موسڵمانان له‌ شوێنه‌وارى ڕیواته‌ لاواز و هه‌ڵبه‌ستراوه‌كان ..

3- زیندوو كردنه‌وه‌ى  بیرو هۆشى ڕه‌سه‌نى ئیسلامى له‌ژێر ڕۆشنایى(قورئان و سوننه‌ت)دا و له‌سه‌ر ڕێ وشوێنى پێشینانی چاكى ئه‌م ئوممه‌ته‌ ، له‌گه‌ڵ پته‌وكردنى برایه‌تیه‌كى  ڕاسته‌قینه‌  له‌سه‌ر بناغه‌ فراوانه‌ جێگیره‌كه‌ى  ئیسلام و نه‌هێشتن و كه‌م كردنه‌وه‌ى  ده‌مارگیرى مه‌زهه‌بى و حیزبی كه‌زاڵ بووه‌ به‌سه‌ربیرو هۆشى زۆرێك له‌ موسڵمانان و بۆته‌ مایه‌ى پارچه‌ پارچه‌ بوونیان  وته‌سك كردنه‌وه‌ى برایه‌تى و هاوكاریان له‌چوار چێوه‌یه‌كى ته‌سكى مه‌زهه‌بى و حیزبیدا .

4- دانانى چاره‌سه‌رى ئیسلامیانه‌ بۆ ته‌واوى ئه‌و گیرو گرفته‌ هاوچه‌رخانه‌ى كه‌له‌ ئارادان ، وه‌هه‌وڵدان بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنى ژیانێكى ئیسلامیانه‌ له‌سه‌ر ڕێبازى ڕه‌سه‌نى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كانى  و بنیادنانى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى خواویست  و چه‌سپاندنى حوكمى خوا له‌زه‌وى دا ، به‌بێ زێده‌ ڕه‌وى كردن و هه‌ڵنانى  موسڵمانان  له‌سه‌رهه‌ڵگیرساندن و نانه‌وه‌ى ئاشوب و فیتنه‌ و یه‌كتر كوژى .

ئه‌مه‌یه‌ بانگه‌واز و هه‌وڵ و كۆششمان :

7

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

بنچینه‌كانی زانستی بدعه‌و داهێنان له‌ ئاین :

نوسینی : شێخ على بن حسن بن حلبی .
وه‌رگێرانی :م:كاوه‌-هه‌ولێر
پێشه‌كیه‌ك بۆ ده‌رخستنی ته‌واوی و كاملی شه‌ریعه‌تی ئیسلام
بسم الله الرحمن الرحیم، الحمدلله رب العالمین، والصلاة‌ والسلام على نبینا محمد (صلى الله علیه وسلم) .

خودای گه‌وره‌ باسی نازو نیعمه‌ته‌كانی خۆی له‌سه‌ر به‌نده‌كانی ده‌كات و ده‌ڵێ (الیوم أكملت لكم دینكم وأتممت علیكم نعمتی ورضیت لكم الاسلام دیناً) المائده‌ :3.
ئه‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌ی قورئان رێنوێنی بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، كه‌وا ئه‌م شه‌ریعه‌ته‌ی ئیسلام كامل و ته‌واوه‌ و هه‌موو پێداویستیه‌كانی به‌نده‌كانی خودای تێدایه‌، كه‌وا خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ت پیرۆزه‌ی خۆی به‌ سه‌ریاندادابه‌زاندووه‌( وما خلقت الاجن والانس لیعبدون) الذاریات :56 .
ئیمامی ابن كثیر له‌ ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌دا ده‌فه‌رموێت (ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین نعمه‌تی خودایه‌ له‌سه‌ر ئومه‌تی محمد (صلى الله علیه والسلم) كه‌وا ئاینه‌كه‌یانی بۆ ته‌واو و كامل كردوون، به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌وتۆ كه‌ نه‌پێویستیان به‌ ئاینێكی دی و نه‌ به‌ پێغه‌مه‌به‌رێكی دی هه‌یه‌ .
بۆیه‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یانی كردووه‌ته‌دواین پێغه‌مبه‌رو  بۆئینس و جنی نادووه‌ .

وه‌ هیچ حه‌لاَڵێك نیه‌ ته‌نها كه‌ئه‌و حه‌لاَڵی كردووه‌ ، وه‌ هیچ حه‌رامێك نیه‌ ته‌نها ئه‌و حه‌رامی كردووه‌، وه‌ هیچ شتێكیش نابێته‌ به‌رنامه‌ی خودا ته‌نها ئه‌وه‌ی ئه‌و نه‌یكردبێت .
وه‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه‌وا پێی راگه‌یاندووین راست و حه‌قن ، نه‌ درۆو نه‌ په‌یمان شكاندنی تێدانیه‌ ، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی( وتمت كلمه‌ ربك صدقاً وعدلا) الانعام :115 .
واتا : ئه‌ی محمد صلى الله علیه وسلم ، وته‌و فه‌رمانه‌كانی پروه‌ردگاره‌كه‌ت ئه‌و په‌ری راستی و دادپه‌روه‌ریه‌ .
راستی له‌ هه‌واڵ پێدانی دادپه‌روه‌ریش له‌فه‌رمان پێكراوه‌كانی و له‌ قه‌ده‌غه‌ پێكراوه‌كانی ، به‌و شێوه‌یه‌ كه‌ خوای په‌روه‌ردگار ئه‌و ئاینه‌ی بۆته‌واو كردوون هه‌موو نعمه‌تیشی به‌ته‌واوی به‌ سه‌ریاندا هاته‌ جێ.

بۆیه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك چاوه‌روانی ئه‌وه‌ ناكرێت كه‌وا مرۆڤێك بێت و شتێك له‌ شه‌ریعه‌ت دابهێنێت و زیادی بكاته‌ سه‌ری ، چونكه‌ زیادكردن له‌ سه‌ر شه‌ریعه‌ت به‌ بێ زانین داده‌نرێت به‌سه‌ر زانستی خوای گه‌وره‌ ،
ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌وا له‌ قورئانی پیرۆزدا هاتووه‌ .
بۆیه‌ هه‌رئاوایش  چاوه‌روانی ئه‌‌وه‌ناكرێت مرۆڤێك شتێك زیاد بكاته‌ سه‌ر شه‌رعی خوا، پاشان نامۆو موسته‌حه‌قی سه‌رزه‌نشت كردن ده‌بێت ، ئه‌مه‌ش كارێكه‌ به‌ دڵنیای زۆربه‌ی خه‌ڵكی ده‌یزانێت ، له‌ ناو زۆربه‌ی تاقم و گروپه‌كه‌كان ده‌ركی پێ ده‌كرێت

به‌لاَم دانی پێدا نانێن وه‌ك خوای گه‌وره‌ دوفه‌رموێت:(وجحدوا بها واستیقنتا أنفسهم ظلما وعلوا) . النمل :14.
واته‌: باوه‌ریان نه‌هێناوه‌و ملیان بۆحه‌ق دانه‌دا ، هه‌رچه‌نده‌ له‌ دڵ و ده‌روونی خۆیان یه‌قینیان هه‌بوو كه‌وا راسته‌ ،به‌لاَم به‌ هۆی ئه‌و سته‌م و خۆبه‌زل زانینه‌ی هه‌یان بووه‌ ,
طارقی كوری شهاب بۆمان ده‌گێرێته‌وه‌ ده‌ڵێ :
((قالت الیهود لعمر إنكم تقرؤو آیه‌ فی كتابكم ، ولو علینا معشر الیهود نزلت :  لا تخذنا ذلك الیوم عیداً ؟ قال وأی آیه‌ ؟ قالوا ( الیوم أكملت لكم دینكم،...) قال عمر : والله إنی لأعلم الیوم الذی نزلت على رسول ( صلى الله علی وسلم ) فیه ، والساعه‌ التی نزلت فیها ، نزلت على رسول ( صلى الله علیه وسلم ) .عشیه‌ عرفه‌ ، فی یوم الجمعة‌ . رواه البخاری ومسلم .

واته‌: جوله‌كه‌كان به‌ عمری كوری خه‌طابیان وون ، ئێوه‌ ئایه‌تێك له‌ قورئانه‌كه‌تان ده‌خوێننه‌وه‌ ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر ئێمه‌ی جوله‌كه‌دا دابه‌زیبایه‌ ئه‌وا ئه‌وا ئه‌و رۆژه‌مان ده‌ركرده‌ جه‌ژن .ئه‌ویش له‌ وه‌لاَمدا فه‌رمووی : ئه‌و ئایه‌ته‌ كامه‌یه‌ ؟  ووتیان (الیوم أكملت لكم ، تا دوای ئایه‌ته‌كه‌) ، عمر له‌وه‌لاَمدا فه‌رمووی :سوێند به‌و خوایه‌ من ئه‌ورۆژه‌ ده‌زانم كه‌ وا ئه‌و ئایه‌ته‌ی تێدا دابه‌زی به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رداو ئه‌و سه‌عاته‌ش ده‌زانم ، له‌ عه‌سری رۆژی عه‌ره‌فه‌ بوو وه‌ رۆژی هه‌ینی بوو.
هه‌وه‌ها پێغه‌مبه‌ر(ێلى الله علیه‌ وسلم ) فه‌رموویه‌تی :
(انه لم یكن النبی قبلی الا كان حقاعلیه أن یذل أمته على خیر ما یعلمه لهم ،وینذرهم شر ما یعلمه لهم .رواه مسلم من ابن عمر .
واته‌:هیچ نێردراوێك نه‌بووه‌  له‌ نێردراوه‌كانی پێش من ، الا خوای گه‌وره‌ له‌سه‌ری واجب كردووه‌ كه‌ چی خێرو خۆشی ده‌زانێ ده‌بێت به‌ ئومه‌ته‌كه‌ی بڵێت . وه‌ چ خراپه‌یه‌كیش ده‌زانێت ،ده‌بێت ئومه‌ته‌كه‌ی خۆی لێ ئاگادار بكاته‌وه‌ .

هه‌وه‌ها طبرانی له‌ (معجم الكبیر) له‌ ئه‌بو زه‌ری غیفاریه‌وه‌ بۆمان ده‌گێرێته‌وه‌ ده‌ڵێت :(تركنا رسول الله (صلى الله علیه وسلم) وما طائر یقلب جناحیه فی الهواء الا وهو ینكر لنا منه علما قال ، فقال رسول الله (صلى الله علیه وسلم) ما بقی شیء یقرب من الجنة ویباعد من النار الا قد بین لكم .
واته‌/ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) وه‌فاتی كردوو به‌جێی هێشتین به‌لاَم باڵنده‌یه‌كی نه‌هێشته‌وه‌ له‌ ئاسمان باڵه‌كانی لێك بدات الا زانست و زانیاری له‌ باره‌یه‌وه‌ پێراگه‌یاندین ، پاشان وتی : پیغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووی :هیچ شتێك نه‌ماوه‌ له‌ به‌ هه‌شت نزیكتان بكاته‌وه‌ و له‌ ئاگری دۆزه‌خ دوورتان بكاته‌وه‌ الا پێتان وتراوه‌ و بۆتانیش روونكراوه‌ته‌وه‌  .
له‌م فه‌رمووده‌ پاك و پیرزه‌دا بۆما ده‌رده‌كه‌وێت كه‌وا هه‌رشتێك له‌ به‌هه‌شتمان نزیك بكاته‌وه‌ وه‌ له‌ دۆزه‌خ دوورمان بكاته‌وه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) بۆمانی روون كردووه‌ته‌وه‌ .
له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌رداهێنان و زیاده‌یه‌ك بهَنینه‌ ناو دینه‌كه‌مانه‌وه‌ ئه‌وا ده‌ست درێژی كردنێكی ناره‌وایه‌ ، به‌ زمانی حاڵ خاوه‌نه‌كه‌ی بانگهێشتی ئه‌وه‌ ده‌كات که‌‌وا ئه‌م شه‌ریعه‌ته‌ی ئیسلام کامڵ نیه‌ بۆ چوونه‌ به‌هه‌شت و خۆرزگار كردن له‌ دۆزه‌خ .
به‌شی دووه‌می ماوه‌ ....

زنجیره‌ بابه‌تێك له‌سه‌ر ته‌فره‌قه‌و دووبه‌ره‌كی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی شوبهه‌كان

م/ عبداللطیف أحمد مصطفی پێش نوێژو وتار خوێن له‌ مزگه‌وتی گه‌وره‌ی چوارقوڕنه‌ . به‌شی یه‌كه‌م

یه‌كگرتن وكۆمه‌ڵ بوونی موسڵمانان له‌سه‌ر رێگا راسته‌ فراوان ودێرینه‌كه‌ی ئیسلام، نه‌ك له‌سه‌ر رێچكه‌ خواره‌ ته‌سك وداهێنراوه‌كانی حیزبایه‌تی

الحمد لله رب العالمین والصلاه‌ والسلام علی نبینا محمد وعلی ێله وصحبه أجمعین، وبعد:
پێویسته‌ له‌سه‌ر گشت موسڵمانان كه‌ یه‌ك ده‌ست و یه‌كگرتوو و یه‌ك كۆمه‌ڵ بن ودژی كافرو بێ باوه‌ڕان بن, وه‌هاوكاربن له‌سه‌ر خواپه‌رستی و كاری چاكه‌و تێكۆشان له‌پێناوی خوداو بانگه‌وازی یه‌كتری بۆ گرتنه‌ به‌ری ئه‌و ڕێگایه‌ی كه‌ پێشینه‌ چاكه‌كانمانی له‌سه‌ر بووه‌ له‌هه‌موو لایه‌نه‌كانی دیندا, چونكه‌ ئه‌م یه‌كبون و یه‌كگرتنه‌ له‌سه‌ر سوننه‌ت و ڕێبازی سه‌له‌فی صالح بریتیه‌ له‌گه‌وره‌ترین بنچینه‌كانی ئیسلام كه‌ خوای گه‌وره‌ پێغه‌مبه‌رانی پێ ناردووه

وه‌ك له‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌ی قورئاندا ده‌رده‌كه‌وێت:
شَرَعَ ڵكُمْ مِنَ الدِّینِ مَا وَصَّی بِهِ نُوحًا وَالَّژِی أَوْحَیْنَا إِڵیْكَ وَمَا وَصَّیْنَا بِهِ إِبْرَاهِیمَ وَمُوسَی وَعِیسَی أَنْ أَقِیمُوا الدِّینَ وَڵا تَتَفَرَّقُوا فِیهِ كَبُرَ عَڵی الْمُشْڕكِینَ مَا تَدْعُوهُمْ إِڵیْهِ اللَّهُ ێجْتَبِی إِڵیْهِ مَنْ ێشَاءُ وَێهْدِی إِڵیْهِ مَنْ یُنِیبُ [الشوری: ١٣].
واته‌: خوای گه‌وره‌ له‌ دیندا به‌رنامه‌یه‌كی بۆ داناون كه‌ وه‌سیه‌ت و ئامۆژگاری پێغه‌مبه‌ری خۆی پێ كردووه‌, وه‌ بریتییه‌ له‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه‌ بۆ تۆمان نارد ئه‌ی محمدصلی الله علیه وسلم, وه‌ هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یه‌كه‌ وه‌سیه‌تی پێغه‌مبه‌ران ابراهیم وموسی وعیسامان پێ كردووه‌ كه‌ئه‌و به‌نامه‌یه‌ش بریتییه‌ له‌وه‌ی:
1- ته‌نها خواپه‌رستی و دینی ئیسلام به‌رپا بكه‌ن وده‌ستی پێوه‌ بگرن و له‌سه‌ری كۆببنه‌وه‌و یه‌ك بگرن.
2- وه‌ هه‌روه‌ها لێی جیا نه‌بنه‌وه‌و لاڕێ نه‌بن و جیاجیایی وپارچه‌ پارچه‌یی تێدا دروست نه‌كه‌ن ونه‌بن به‌ گروپ گروپ و حزب حزب.
وه‌ له‌ ئایه‌تێكی تردا خوای په‌روه‌ردگار هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات له‌وانه‌ی كه‌ ته‌فره‌قه‌ ده‌بن و موسڵمانان پارچه‌ پارچه‌ ده‌كه‌ن ده‌فه‌رمووێت:
) إِنَّ الَّژِینَ فَرَّقُوا دِینَهُمْ وَكَانُوا شِێعًا ڵسْتَ مِنْهُمْ فِی شَیْءٍ إِنَّمَا أَمْرُهُمْ إِڵی اللَّهِ پُمَّ یُنَبِّئُهُمْ بِمَا كَانُوا ێفْعَلُونَ [الأنعام: ١٥٩].
واته‌: ئه‌وانه‌ی كه‌ دینه‌كه‌یان كردۆته‌ چه‌ند ڕێچكه‌و حیزبێك وپارچه‌ پارچه‌یان كرد ئه‌وه‌ تۆ به‌ریت لێیان و په‌یوه‌ندیت پێیانه‌وه‌ نییه‌و شوێن كه‌وته‌ی تۆ نین، وه‌ئه‌وانه‌ حیسابیان لای خوای په‌روه‌ردگاره‌ له‌پاشان ئاگاداریان ده‌كاته‌وه‌ به‌ خراپی ئاكامی كرده‌وه‌كه‌یان.
ئیمامی به‌غه‌وی له‌ته‌فسیره‌كه‌یدا ده‌فه‌رمووێت: ئه‌وانه‌ی دینه‌كه‌یان پارچه‌ پارچه‌ كرد موبته‌دیعه‌كانن: (هم أصحاب البدع والشبهات فی هژه الأمه‌).
واته‌: ئه‌و كه‌سانه‌ی بیدعه‌یان له‌دیندا داهێناوه‌ و گومان و شوبهه‌ دروست ده‌كه‌ن و به‌ڵگه‌ی نادروست ده‌هێننه‌وه‌ له‌سه‌ر حیزبایه‌تی و ڕێچكه‌و بۆچونه‌كانیان ئه‌وانه‌ن دینه‌كه‌یان پارچه‌ پارچه‌ كردووه‌.
وه‌له‌ ئایه‌تێكی تردا خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمانی كردوه‌ به‌هه‌مان بنچینه‌ گرنگه‌كه‌ی پێشوو كه‌ له‌ دوو خاڵدا ده‌ركه‌وت.
یه‌كه‌م: ده‌ست گرتن به‌ته‌نها خواپه‌رستی و یه‌ك بوون له‌سه‌ری
دووه‌م: ته‌فره‌قه‌ دروست نه‌كردن و پارچه‌ پارچه‌ نه‌بوون.
وه‌ ده‌فه‌رمووێت:
وَأَنَّ هَژا صِرَاگِی مُسْتَقِیمًا فَاتَّبِعُوهُ [ الأنعام: ١٥٣].
واته‌: ئه‌و ته‌نها خواپه‌رستییه‌و دوورییه‌ له‌ شیرك بریتییه‌ له‌ڕێبازی من كه‌ ڕێبازێكی ڕاسته‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌:
1- هه‌مووتان شوێنی بكه‌ون وه‌ ته‌نها ئه‌م ڕێبازه‌ بگرنه‌به‌ر لێی دوانه‌كه‌ون و كه‌مته‌رخه‌می مه‌كه‌ن له‌شوێن كه‌وتنی.
2- وه‌نه‌كه‌ونه‌ شوێن ڕێچكه‌كانی تر چونكه‌ گشت ئه‌م ڕێچكانه‌ لاتان ده‌ده‌ن له‌ڕێگه‌ ڕاسته‌كه‌ی خوای گه‌وره‌.
وه‌ له‌ئایه‌تێكی تردا خوای گه‌وره‌ فه‌رمان به‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ده‌كات:
فَلِژلِكَ فَادْعُ وَاسْتَقِمْ كَمَا أُمِرْتَ [الشوری: ١٥].
واته‌: بانگه‌وازی خه‌ڵكی بكه‌ن بۆ ئه‌و دینه‌ی كه‌ بۆگشت پێغه‌مبه‌ران نێردراوه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌ ته‌نها خواپه‌رستی و شوێن كه‌وتنی شه‌رعی خواو ڕێگا ڕاسته‌كه‌ی.
وه‌هه‌روه‌ها جێگیرو به‌رده‌وام به‌ له‌سه‌ر ئه‌م دینه‌ چۆن فه‌رمانت پێكراوه‌ وه‌ها ئیستیقامه‌تت بێت له‌سه‌ر ڕێگای ڕاستی خوا.
وه‌شوێن هه‌واو ئاره‌زوو بۆچوون و ڕێچكه‌كانیان مه‌كه‌وه‌.
كه‌واته‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌وه‌ی ده‌وێت له‌ موسڵمانان كۆك و یه‌كگرتوو بن به‌ڵام له‌سه‌ر چی؟ بێگومان له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگا ڕاسته‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ران و هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ریصلی الله علیه وسلم له‌سه‌ر بوون ڕێبازی سه‌له‌فی صالح.
وه‌ئه‌م یه‌كگرتنه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م ڕێبازه‌ ئه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ده‌كات كه‌شوێن ڕێچكه‌ی تر بكه‌وین چونكه‌ ڕێچكه‌كان له‌سه‌ر ڕێگای ڕاست لات ده‌ده‌ن، بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌سه‌ر ڕێگایه‌كی گشتی ڕاستدا بڕوات له‌شارێكه‌وه‌ بۆشارێكی تر به‌ڵام له‌ڕێگادا چه‌ندان ڕێچكه‌ی بچوك بچوك له‌لای ڕاست و چه‌پ شاڕێگه‌كه‌دا لایانداوه‌ به‌ره‌و گوندو لادێكان، ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ لابداته‌ سه‌ر ئه‌و ڕێچكانه‌ ئه‌وه‌ له‌ شاڕێگه‌كه‌ ده‌رده‌چێت و ناگاته‌ ئه‌و شاره‌ی كه‌ مه‌به‌ستی بوو.
به‌هه‌مان شێوه‌ش هه‌ر كه‌سێك شوێن ڕێچكه‌یه‌ك بكه‌وێت ئه‌وه‌ له‌ڕێبازی ڕاستی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم لاده‌دات و دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ و ناگاته‌ ئامانج.
به‌ڵگه‌یه‌كی تر له‌سه‌ر بنچینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی پێشوو.
خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت:
وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِیعًا وَڵا تَفَرَّقُوا [ێل عمران: ١٠٣].
واته‌: 1- هه‌مووتان ده‌ست بگرن به‌دینی خواوه‌ به‌گشتی كۆبن و یه‌كگرتوبن له‌سه‌ری.
2- وه‌پارچه‌ پارچه‌و حیزب حیزب مه‌بن و لێك جیا مه‌بنه‌وه‌و ته‌فره‌قه‌ دروست نه‌كه‌ن.
له‌م ئایه‌ته‌ پیروَزه‌شدا تێبینی ده‌كه‌ین كه‌ خوای په‌روه‌ردگار ئه‌و ڕێبازه‌ی دیاری كردووه‌ كه‌ یه‌كگرتنی له‌سه‌ر ده‌كرێت كه‌ ئه‌ویش ئه‌و ئیسلامه‌یه‌ كه‌ له‌ قورئان و سوننه‌تدا هاتووه‌ و هاوه‌ڵه‌كانی رچی الله عنه له‌سه‌ر بوون و له‌وانه‌وه‌ پێمان گه‌یشتوه‌.
كه‌واته‌ ڕێگای یه‌كبوون و یه‌كگرتن په‌یڕه‌وو پرۆگرامی حیزبێك نییه‌ كه‌ له‌و بیست ساڵه‌ی له‌مه‌وپێش دروست بووه‌و سه‌ری هه‌ڵداوه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌ند كه‌سانێك! به‌ڵكو بریتییه‌ له‌و ئیسلامه‌ی له‌دێرین زه‌مانه‌وه‌ له‌ گشت پێغه‌مبه‌رانه‌وه‌ وه‌ له‌پێشینه‌ چاكه‌كانه‌وه‌رچی الله عنه گه‌یشتووه‌ به‌ئێمه‌.
كه‌واته‌ هه‌ركه‌سێك كه‌ ده‌یه‌وێت وه‌ڵامی ئه‌م ئایه‌ته‌ قورئانییه‌ پیرۆزانه‌ بداته‌وه‌ و هه‌وڵی یه‌كبوون و یه‌كگرتن و به‌كۆمه‌ڵ بوونی موسڵمانان ده‌كات ئه‌وه‌ با بانگیان نه‌كات بۆ ڕێچكه‌ داهێنراوه‌كه‌ی خۆی به‌ڵكو بابانگی بكات بۆ ئه‌و ئیسلامه‌ی كه‌ درێژبوونه‌وه‌یه‌كی سروشتییه‌ بۆ ئه‌و ئیسلامه‌ی كه‌ سه‌له‌فی صالحی له‌سه‌ربووه‌ پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه وسلم و هاوه‌ڵانیرچی الله عنه.
وه‌خوای گه‌وره‌ خه‌به‌ری پێداوین كه‌ حیزبایه‌تی و پارچه‌ پارچه‌یی و فره‌ حیزبێتی پیشه‌و عاده‌تی موشریك و كافره‌كانه‌، وه‌ ئێمه‌ی موسڵمانانی وریا كردۆته‌وه‌ له‌م عاده‌ته‌ خراپه‌ی ئه‌وان كه‌ ده‌فه‌رمووێت:
وَڵا تَكُونُوا مِنَ الْمُشْڕكِینَ (31) مِنَ الَّژِینَ فَرَّقُوا دِینَهُمْ وَكَانُوا شِێعًا كُلُّ حِزْبٍ بِمَا ڵدَیْهِمْ فَڕحُونَ [الروم: ٣١ – ٣٢].
واته‌: ئه‌ی موسڵمانان ئێوه‌ له‌ موشریكه‌كان مه‌بن و وه‌كو ئه‌وان مه‌بن ئه‌وانه‌ی كه‌ دینه‌كه‌یان پارچه‌ پارچه‌ كردوو بوون به‌چه‌ند گروپێك كه‌هه‌ر حیزبه‌ی به‌وه‌ دڵخۆشه‌ كه‌ لای خۆی هه‌یه‌ و ئه‌و پرۆگرام و به‌رنامه‌یه‌ به‌ڕاست ده‌زانێت كه‌ حیزبایه‌تی له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌!!
ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌یری واقیعی موسڵمانان بكه‌ین ده‌بینین كه‌وتوونه‌ته‌ شوێن عاده‌تی موشریكه‌كان وه‌كو ئه‌وان بوونه‌ته‌ چه‌ند حیزب و هه‌ریه‌كه‌ خۆی به‌ڕاست ده‌زانێت، ئه‌م دیارده‌یه‌ش زۆر ترسناك و خراپه‌ چونكه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی وه‌كو موشریكه‌كان مه‌بن.
كه‌واته‌: حیزبایه‌تی ته‌فره‌قه‌ دروست ده‌كات و بێ فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ی تێدایه‌و لاسایی كردنه‌وه‌ی كافرو موشریكه‌كانی تێدایه‌و هۆی لاوازبوون و دۆڕان وفه‌شه‌ل هێنانی موسڵمانانه‌ و ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی موسڵمانان به‌یه‌كتره‌وه‌ خه‌ریك بن و دژایه‌تی یه‌كتر بكه‌ن.
كه‌واته‌: حیزبایه‌تی و پارچه‌ پارچه‌ كردنی موسڵمانان بێ شه‌رعییه‌و موسڵمانان پێی لاواز ده‌بن و ئیسلام پێی دواده‌كه‌وێت، نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه‌ وابزانرێت ئیسلام به‌هۆی ئه‌م حیزبانه‌وه‌ ماوه‌!!

9

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

http://www.regayislam.org/1/all/babat/w … azanta.pdf

http://www.regayislam.org/1/all/govar/r … amazan.pdf

http://www.regayislam.org/1/all/govar/r … tekali.pdf

12

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

http://www.regayislam.org/1/all/babat/plaw%20payae.pdf

13

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

http://www.salafikurd.com/Files/pdf/gov … 20rasm.pdf

14

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

http://www.salafikurd.com/Files/pdf/farmuda46.pdf

15

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

http://regayislam.org/1/all/babat/manae%20salafi.pdf

بسم الله الرحمن الرحیم
بڕیاری شه‌رعی ده‌رباره‌ی زنجیره‌ فیلمه‌ دۆبلاژ كراوه‌كان توركی و مكسیكی ... هتد:

كه‌ناڵه‌ ئاسمانیه‌كان به‌ گشتی سه‌رانی خراپه‌ كارین له‌ ناو كۆمه‌ڵگا
ئه‌م به‌رنامانه‌ سه‌ری هه‌ڵداوه‌ له‌ زنجیره‌ دۆبلاج كراوه‌كانی فیلمه‌ مه‌كسیه‌كان و  توركیه‌كان به‌ ناو نیشانی (سنوات ضياع  و  النور دوموع الورد ...هتد) كه‌ وره‌گێڕدراوه‌ له‌ سه‌ر ده‌ستی سوریه‌كان ,
وه‌ ئه‌مه‌یه‌ كه‌ ته‌وێڵه‌و ڕوخساری نیشتیمانی سوری بانگی بۆ ده‌كا ,
كارمه‌ندان و كادیرانی ڕاگه‌یاندنی سوری ئێستا بوونه‌ته‌ دابینكردنی كه‌ناڵانی وێرانكاری بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی شارستانی و ڕۆشنبیری عیلمانیه‌ت ,
نه‌خێر به‌ڵكو عیلمانیه‌تیش بێ‌ تاوانه‌ له‌ بڵاوكردنه‌وه‌و په‌خشی ئه‌م ژه‌هره‌ له‌م زنیجره‌ فیلمانه‌ ...........

هه‌ندێك له‌م فیكرو بیرو هۆشانه‌ :
1. بۆ هه‌ر كه‌سایه‌تیه‌ك زۆر ئاساییه‌ له‌ زنجیره‌ فیلمێكدا كه‌ ڕازی بێت ببێته‌ عاشقی خۆشه‌ویستی دایكی یان خوشكی یان كچه‌كه‌ی ..... به‌ڵكو لێی قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێ‌ وا حیسابی بۆ بكرێ‌ ( ئازادی كه‌سایه‌تی ) !!!!!!
2. پێشوازی له‌ شتێك ده‌كات سك پڕ بوونی خوشكی به‌ ڕێگای ناشه‌رعی به‌ هه‌موو فراوانی سینه‌یه‌وه‌ , هه‌ر وه‌ك بڵێی قووه‌ت و غیره‌ت هه‌ر نه‌بووه‌ له‌ سه‌ر پیاوان !!!!! یا سه‌لام ( فیكه‌ی سه‌ر سوڕمان ) بوو به‌ خاڵ یان مام به‌ ئاسانترین شێوه‌ !
3. بێگومان هه‌روه‌ك زۆر ئاساییه‌ له‌م زنجیره‌ فیلمانه‌دا له‌باربردنی كۆرپه‌ڵه‌ كه‌ لێی حه‌رامه‌ وه‌ك یاسایه‌كانی دونیا وه‌ هه‌موو ئاراسته‌كانی دین و عیلمانیه‌ت , به‌ڵام له‌م زنجیره‌ فیلمانه‌دا وادیار ده‌خه‌ن كه‌ ئه‌مه‌ حه‌ڵاڵه‌ به‌هۆی كێشه‌یه‌ك !!!!!
به‌ڵكو نابینین له‌م كاره‌ی ئێمه‌ ڕێپێنه‌دراو هه‌بێ‌ چ له‌ پزیشكی , یاسایی , بیرو باوه‌ڕی , ( چاره‌سه‌رییه‌كه‌ نه‌وه‌و وه‌چه‌كانی ئێمه‌ تا به‌ره‌وه‌ به‌رزتریش بڕۆن خۆیان فێر ده‌كه‌ن و له‌ سه‌ری ڕادێن )
4. منداڵێكی ناشه‌رعی ڕازی ده‌بێ‌ بۆ كچێك یان كوڕێك , پێشوازیشی لێده‌كه‌ن به‌ برنج و ڕودان وه‌ منداڵه‌كه‌شیان نازدار ده‌بێت !!!! ( كوڕه‌ زایه‌كی نازداری خوێنڕێژ " كه‌ له‌ پیسی په‌یدا بووه‌ " ...)

به‌ڵی َ ... براكانم منداڵه‌كانمان و براكانمان و خوشكه‌كانمان و دایكه‌كانمان به‌م شێوه‌یه‌ سه‌یری ئه‌م جۆره‌ زنجیره‌ فیلمانه‌ ده‌كه‌ن , شوێنكه‌وته‌ی ئه‌ڵقه‌كان ده‌بن به‌ ڕێك و پێكی .هه‌روه‌ك بڵێی پشتگیری و یاریده‌ده‌ریانن بۆ په‌خش كردنی و بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م ژه‌هره‌ !!!!
بۆیه‌ دایكان و باوكان خوشك و برایان گه‌نج و لاوان تكاتان لێئه‌كه‌م خۆتان له‌م په‌تا ترسناكه‌ بپارێزن سه‌یری ئه‌م جۆره‌ ڤایرۆسانه‌ مه‌كه‌ن چونكه‌ سه‌یر كردنی ئه‌م جۆره‌ فلمانه‌ كۆمه‌لگا به‌ره‌و روخان ده‌بات و دین و ئه‌خلاق له‌ نێو كۆمه‌لگا نامێنێت هه‌ر میلله‌تێكیش دین و ئه‌خلاق له‌ ناوی نه‌ما و بێ‌ ئابرویی زیاد بوو ده‌بێته‌ هۆی توره‌ بونی خودای گه‌وره‌و سزامان ئه‌دات

ئایاده‌زانن گه‌ر په‌خش كردنی ئه‌م زنجیره‌ فیلمانه‌ به‌رده‌وام بن تا 10ی ساڵی داهاتوو !!؟؟
مناڵی 12 ساڵی ده‌بێته‌ 22 ساڵ له‌مانه‌ی كه‌ شوێنكه‌وته‌ی ئه‌م زنجیره‌ فیلمانه‌یان كردووه‌ ,
وه‌ هه‌موو كردارێكیان له‌ توانادا ده‌بێت له‌م زنجیره‌ فیلمانه‌ كه‌ دۆبلاژی له‌سه‌ر كراوه‌ .
نه‌خێر ده‌شتوانن چه‌كی هه‌ر ئه‌كته‌رێك بكه‌ن به‌ وه‌ڵام بۆ به‌كار هێنانی كرداری نهێنی بۆ له‌باربردنی كۆرپه‌ڵه‌ .

ئایا ده‌زانن گه‌ر بۆ 15 ساڵی داهاتوو په‌خش كردنی ئه‌م ژه‌هره‌ به‌رده‌وام بێت چی ده‌بێ‌ ؟؟؟؟؟؟
منداڵه‌كانمان له‌به‌رگیراوه‌ ده‌بن (النسخه‌) , له‌به‌ر گیراوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خراپه‌كارو گه‌نین , وه‌ چاكسازیان قورس ده‌بێت .

ئایا ده‌زانن چی ده‌بێ‌ گه‌ر ئه‌م زنجیره‌ فیلمانه‌ به‌رده‌وام بن تا 20 ساڵی داهاتوو ؟؟؟؟؟؟؟
زه‌مانه‌ له‌ده‌ست ئێمه‌ ده‌چێت , وه‌ وه‌چه‌ی نوێ‌ و پێگه‌یشتوو خراپه‌كارو گه‌نینن ... بڕیارمان له‌ سه‌ر ده‌ده‌ن , ده‌بن به‌ پارێزگار , ده‌بن به‌ ئه‌ندامێك له‌ دانیشگه‌ی گه‌ل و خه‌ڵك , ده‌بن به‌ شاڵیار ( وزیر ) , ده‌بن به‌ فه‌رمانڕوا .

به‌ڵێ‌ براكانم ... خوشكه‌كانم ... زنجیره‌ فیلمی (سنوات الچیاع) و هاو شێوه‌كانی ناونیشانی ساڵانی داهاتوومانه‌ .
و " نور " ده‌بێته‌ تاریكایی بۆ ئێمه‌ له‌ سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌وی و ڕۆژی دوایی .
براكانم ... خوشكه‌كانم ... من شته‌كان گه‌وره‌ ناكه‌م شاڵاوو هێرشی له‌ناكاوی شارستانی له‌ نێوان ئێواره‌و به‌یانیه‌كه‌یدا نابێت .
ئیمپڕاتۆری و داگیركاری گۆچانی سیحرو جادویی نیه‌ تا بمانگۆڕێت له‌ چركه‌كاندا ئه‌م به‌رنامه‌ توڕه‌ییانه‌ كه‌ , ده‌ڵێت به‌م پێوانه‌یه‌ :
گه‌ر تۆ منداڵه‌كه‌ت فێر كرد 1+1=3
وه‌ له‌ قوتابخانه‌ فێر ده‌كرێ‌ كه‌ 1+1=3
له‌ قۆناغه‌ ناوه‌ندی و ئاماده‌ییه‌كان هه‌مان یاسا فێر بكرێ‌ , قه‌ناعه‌ت و بڕوای نایه‌ت له‌ كاتێكدا ئه‌و كه‌سێكی ڕوناكبیره‌ كه‌ 1+1=2
ئه‌م شاڵاوانه‌ش به‌م شێوه‌یه‌ ڕێك و پێك كراوه‌و ژیر كراوه‌ ده‌گونجیِ درێژ بێته‌وه‌ تا بۆ 100 ساڵ به‌ڵێ‌ 100 ساڵ .

ئه‌ی برایانم ... خوشكانم ... من له‌ دوانگه‌یه‌كی مه‌وزوعی و بابه‌تی دام ڕوو به‌ ڕووی ئێوه‌ی ده‌كه‌مه‌وه‌ ڕێگه‌نه‌ده‌ن ئه‌م ژه‌هره‌ له‌ ماڵه‌كانتان بڵاو ببێته‌وه‌ , به‌لانی كه‌مه‌وه‌ له‌م كاتانه‌ی له‌ ماڵن ڕێگر بن له‌م جۆره‌ زنجیره‌ فیلمه‌ كاولكارانه‌ , دل فراوان نه‌بن و لێنه‌گه‌ڕین منداڵه‌كانتان ئه‌م ژه‌هره‌ بمژن .
ئابڕوی ئه‌م جۆره‌ فیكرو ئامانجه‌ بۆگه‌نانه‌یان به‌رن له‌ لای هه‌ر كه‌سێك كه‌ موتابه‌عه‌و شوێنكه‌وته‌ی ئه‌م زنجیره‌ فیلمانه‌یه‌ .
پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) ده‌فه‌رموێ‌ : " من رأي منكم منكرا فليغيره بيده فإن لم يستطع فبلسانه فإن لم يستطع فقبله وذلك أضعف الإيمان "
واته‌ : هه‌ر كه‌سێك له‌ ئێوه‌ خراپه‌یه‌كی دیت با به‌ده‌ستی بیگۆڕێت , گه‌ر نه‌یتوانی با به‌ زوبانی بیگۆڕێ‌ , گه‌ر نه‌یتوانی با به‌دڵ پێی ناخۆش بێت , جا ئه‌مه‌ لاوازترین پله‌ی ئیمان و بڕوایه‌ .
وه‌ ده‌فه‌رموێ‌ ( درودی خوای لێبێت ) :
"من سنة سنة حسنة فله أجرها واجر من عمل بها إلي يوم القيامة ولا ينقص من أجر ذلك شئ"
واته‌ : هه‌ركه‌سێك كرده‌وه‌و سوننه‌ تێكی چاكی جێگیر كرد , ئه‌وه‌ پاداشته‌كه‌ی بۆ هه‌یه‌ وه‌ پاداشتی ئه‌و كه‌سه‌ش كه‌ كرداری پێ‌ ده‌كا تا ڕۆژی دوایی , وه‌ له‌ پاداشتی كه‌سی دووه‌میش كه‌م نابێته‌وه‌ .

"ومن سن سنة سيئة فله وزرها ووزر من عمل بها إلي يوم القيامة ولا ينقص من وزر ذلك شي"
واته‌ : هه‌ركه‌سێك كرده‌وه‌یه‌كی خراپی به‌رپا كردو جێگیری كرد , سزای گوناهه‌كه‌ی بۆ هه‌یه‌ و سزای ئه‌و كه‌سه‌شی بۆ هه‌یه‌ كه‌ كرداره‌ خراپه‌كه‌ ده‌كات , وه‌ له‌ سزای گوناهه‌ی كه‌سی دووه‌م كه‌م نابێته‌وه‌ ( به‌هۆی گه‌یشتنی گوناهه‌كه‌ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی هۆكاری ئه‌م كردنی گوناهه‌ بووه‌ ) .

له‌ ڕاست ڕه‌وی و به‌هاداری ئاینی ئیسلام چاندنی چاكه‌كاریه‌ خوڕه‌وشتی جوانه‌ له‌ ناو گیانه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی , وه‌ قه‌ده‌غه‌ كردنی خراپه‌ به‌ هه‌موو جۆره‌كانی , هه‌ر چه‌نده‌ خراپه‌كان بڕه‌وێنرێنه‌وه‌ به‌ هۆی شه‌ڕ كردن و به‌ر هه‌ڵستی له‌م خراپه‌ كاریانه‌ , به‌ ده‌ست گرتن و قه‌واڵه‌ی فه‌رموده‌كانی خودای گه‌وره‌ و فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) .

پێغه‌مبه‌ری خودا ( درودی خوای لێبێت ) فه‌رمویه‌تی : من رأي أحدكم منكراً فليغيره بيده , وإن لم يستطع فبلسانه , وإن لم يستطع فبقلبه , وذلك هو أضعف الايمان.

پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست 3 قۆناغی بۆ موسوڵمانان داناوه‌ به‌ زنجیره‌و یه‌ك له‌ دوای یه‌ك بۆ شه‌ڕو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ و به‌رهه‌ڵستی و گۆڕانی ئه‌م خراپه‌كاریانه‌ .
1- قۆناغی یه‌كه‌م : ( ده‌ست ) ... واته‌ : به‌ هێز .
2- قۆناغی دووه‌م : ( زوبان ) ... واته‌ : بێ‌ ده‌نگ نه‌بوون .
3- قۆناغی سێ‌ یه‌م : ( دڵ ) ... واته‌ : به‌ پاڕانه‌وه‌ .

پ1. ئایا نیشتیمانێكی ساده‌ ده‌توانێ‌ - هێز - به‌ده‌ست بهێنێ‌ بۆ گۆڕانی خراپه‌كان ؟
و/ نه‌خێر ... ناتوانێ‌ چونكه‌ نابێته‌ هێزێكی پێویست بۆ به‌ره‌نگاری بوونه‌وه‌ , له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ سه‌پاندن و واجبی له‌سه‌ر لاده‌چێ‌ .
پ2. ئایا نیشتیمانێكی ساده‌ ده‌توانێ‌ - زوبان - به‌كار بهێنێ‌ بۆ گۆڕانی خراپه‌كان ؟
و/ به‌ڵێ‌ ... بۆچی موسوڵمان هه‌ڵناستێ‌ به‌ گۆڕانكاری خرپه‌كان به‌ هۆی زوبانیه‌وه‌ ؟؟؟ بۆ بێ‌ ده‌نگه‌ ؟؟؟
په‌روه‌ردگار ئاماژه‌ی بۆ كردوه‌ كه‌ ئه‌م بێ‌ ده‌نگیه‌ له‌ ناو چونه‌ , كه‌ ده‌فه‌رموێ‌ : وهل يَ‌ل ياسرألقو بأنفسهم للتهلكة وكان باستطاعتهم أن ينفذو بجلدهم من الموت .
واته‌ :
وه‌ ئایا پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) فه‌رمویه‌ ئالی یاسر – لا تلقوا أنفسكم الي التهلكه ‌ ( خۆتان به‌ هیلاك و له‌ ناوچون مه‌ده‌ن ) ؟؟؟ یان فه‌رموی : اصبروا ێ‌ل یاسر ان موعدكم الجنه‌ ( ئارام بگرن خانه‌واده‌ی یاسر مه‌وعیدو ده‌ستنیشانی ئێوه‌ له‌ به‌هه‌شته‌ ) ؟؟؟ به‌ڵێ‌ فه‌رموی : : اصبروا يَ‌ل ياسر ان موعدكم الجنة.

پ3. ئایا نیشتیمانێكی ساده‌ده‌توانێ‌ به‌ هۆی - دڵ - خراپه‌كان بگۆڕانی ؟
و/ به‌ڵێ‌ ... ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدا ده‌بێت به‌ هۆی پاڕانه‌وه‌ به‌ دڵێكی ڕاستگۆیانه‌و بڕوادارانه‌ و پاك و بێ‌ گه‌رد .
هه‌ر كه‌سێك هه‌ڵناستێ‌ به‌ جێ‌ به‌ جێ‌ كردنی فه‌رمانه‌كانی خوا موسوڵمان نیه‌ .

كێشه‌ گه‌وره‌ له‌ نێو موسوڵمانان ئه‌مه‌یه‌ كه‌ پازیان داوه‌ له‌ دوو قۆناغی سه‌ره‌تایی بۆ قۆناغی سێ‌ یه‌م , نا به‌ڵكۆ قۆناغی سێیه‌میشیان پاز داوه‌و بیریان چووه‌ , له‌ به‌ر ئه‌م هۆیه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ بیری كردوون هه‌روه‌ك چۆن ئه‌وان خوایان بیر چووه‌ , به‌وه‌ی كه‌ خراپه‌كاری به‌سه‌ریاندا زاڵه‌ ,
ئا ئه‌مه‌ به‌ڵگه‌ی قسه‌كانمه‌ ئه‌م زنجیره‌و فیلمانه‌ كه‌ لێره‌و له‌وێ‌ په‌خش ده‌كرێ‌ و بینه‌ری زۆره‌ , زۆربه‌ی زۆری موسوڵمانان له‌ ماڵی خۆیان سه‌یری ده‌كه‌ن , لبه‌ر ئه‌مه‌ فه‌رموده‌ی خودایان به‌سه‌ردا ئه‌چه‌سپێ‌ كه‌ ده‌فه‌رموێ‌ (أتأمرون الناس بالبر وتنسون أنفسكم ؟!) واته‌ : ئایا فه‌رمانی چاكه‌ به‌ خه‌ڵك ده‌كه‌ن و خۆشتان بیر ده‌چێ‌؟؟
ئه‌وان هاوبه‌شی ده‌كه‌ن له‌م خراپه‌یه‌دا و ده‌بنه‌ بینه‌ر له‌لایه‌ك وه‌ ڕه‌خنه‌ له‌ لایه‌كی تر ده‌گرن !!!!!
شه‌قامه‌كان چۆڵ ده‌بێ‌ كاتی په‌خش كردنی ئه‌م جۆره‌ زنجیره‌ فیلمانه‌ , هه‌روه‌ك بڵێی مانگی ڕه‌مه‌زانه‌ !
له‌ كۆتاییدا هیوادارم ئه‌وه‌ی خۆی به‌ موسولمان ئه‌زانێ‌ و خۆی به‌ شوێنكه‌وته‌ی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه وعلی له وسلم  ئه‌زانێ‌ با خۆی و مال و منداله‌كه‌ی له‌و په‌تایه‌ ترسناكه‌ بپارێزێت و سه‌یری ئه‌م ژه‌هره‌ كوشنده‌یه‌ نه‌كه‌ن چونكه‌ سه‌یركردنی ئه‌م جۆره‌ فلمانه‌ كۆمه‌لگا به‌ره‌و فه‌سادی و بێ‌ ئابرویی و دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ خواو ئاینی پیرۆزی ئیسلام ده‌بات
والسلام علیكم و رحمه‌ الله‌ وبركاته

17

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

حوکمی سه‌یر کردنی فیلمی دۆبلاژکراو بۆ سه‌ر زمانی بینه‌ر

فتواده‌ر
الشيخ محمد صالح منجد
=========================================================

فیلمه‌ دۆبلاج كراوه‌كان –
وه‌رگێڕدراوه‌كان بۆ سه‌ر زمانی بینه‌ر– وه‌ ترسناكی گه‌وره‌ی ئه‌م فیلمانه‌ له‌سه‌ر موسڵمانان

پرسیار: هیچ گومانی تیا نیه‌ كه‌ كه‌ناڵه‌ ئاسمانیه‌كان به‌ پیِشكه‌ش كردنی ئه‌م زنجیره‌ فیلمانه‌ی كه‌ پێچه‌وانه‌ی داب و نه‌ریت و ئاینی ئیسلاممانه‌ به‌ شه‌رعیه‌تی ئیسلام حه‌ڕامه‌ و جائیز نیه‌ و وه‌ فیلمی وه‌رگێڕاوی سه‌ر زمانی بینه‌ر زیاتر حه‌ڕامه‌ و نوێژی 40 ڕۆژ به‌تاڵ ده‌كاته‌وه‌ ! , به‌ڵام من بیستوومه‌ ده‌توانین سه‌یری زنجیره‌ فیلم بكه‌ین ! , هیوام وایه‌ سوودمان پێ‌ بگه‌یه‌نی به‌وه‌ی كه‌ له‌ دوای خوا و  پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) ئه‌مڕۆ تۆ زیاتر زاناتری خوا پاداشتتان بداته‌وه‌ و بیگێڕێت به‌ قورسایی بۆ میزانی كرده‌وه‌كانت .

وه‌ڵام :
سوپاس بۆ خودا
یه‌كه‌م :
جیاوازی له‌ تێڕوانینی زنجیره‌ فیلمی عه‌ره‌بی و _ دۆبلاج كراوه‌كان _ وه‌رگێڕدراوی سه‌ر زمانی بینه‌ردا نیه‌ , كه‌ سه‌رپێچی و خرپه‌كاری تیادا ده‌خرێته‌ ڕوو ئه‌وه‌ یه‌كه‌م , وه‌ دووه‌م : هه‌ندێك له‌ زنجیره‌ فیلمی خودی نه‌ته‌وه‌كه‌ فه‌ساد و خراپه‌كاری زیاتره‌ له‌ فیلمه‌ دۆبلاج كراوه‌كان , پێشبڕكێ‌ له‌ نێوانیان به‌رپا بووه‌ و زیاتر بۆ موسڵمانان خراپیتره‌ , وه‌ زیاتر  ده‌بێته‌ توش بوون به‌ سه‌رپێچی و , زیاتر به‌ هۆیه‌وه‌ بێ‌ فرمانی خودا ده‌كرێت .
وه‌ هه‌ندێك له‌ زانایان زیاتر و زیاتر به‌ حه‌ڕامی ده‌دانێن به‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ دیارده‌ی سفوری تیادا بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ , وه‌ نواندنی چیڕۆكی دڵداری گڕگرتوو , وه‌ خیانه‌ت له‌ نێوان ژن و مێرددا , وه‌ جگه‌ له‌مه‌ش هه‌ندێك جار زنجیره‌كه‌ درێژه‌ ده‌كێشێت تا نزیكه‌ی (300) زنجیره‌ ! تۆ ده‌بینی كه‌ زۆرێك له‌ كچان و كوڕانی به‌ فیتنه‌براو سوورن له‌سه‌ر سه‌یركردنی , وه‌ زانیاریان ده‌رباره‌ی كاتی پێشكه‌ش كردنی و دووباره‌كه‌یشی هه‌یه‌ , ئینجا فیلمی مه‌كسیكی و ئیسپانی وفه‌ڕه‌نسی به‌س نه‌بوو تا وای لێهات فیلمی توركیشی بۆ زیاد بوو , به‌ هۆیه‌وه‌ كچان و كوڕان به‌ فیتنه‌وه‌ چوون , هاوار بۆ ئه‌وان ئه‌گه‌ر تۆبه‌ نه‌كه‌ن و په‌شیمان نه‌بنه‌وه‌ و واز له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌دڕه‌وشتی و خراپه‌كاری له‌ نێوان به‌نده‌كان نه‌هێنن , خودای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت : ( إِنَّ الَّذِينَ يُحِبُّونَ أَنْ تَشِيعَ الْفَاحِشَةُ فِي الَّذِينَ يَ‌مَنُوا لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ فِي الدُّنْيَا ؤالْيَ‌خِرَةِ ؤاللَّهُ يَعْلَمُ ؤأَنْتُمْ لا تَعْلَمُونَ ) النور/ 19  واته‌ : بێگومان ئه‌و كه‌سانه‌ی پێیان خۆشه‌و ئه‌یانه‌وێت كاری ناشرین و نادروست له‌ناو خه‌ڵكانی برواداردا بڵاو ببێته‌وه‌و ببێته‌ قاو ئه‌وه‌ له‌ دونیاو ئاخیره‌ت دا سزای پر به‌ ئێشیان بۆ ئاماده‌كراوه‌ ، له‌ دونیادا داری حه‌ددیان لێ‌ ئه‌درێ‌ و ، له‌ دوارۆژیشدا دۆزه‌خ جێگه‌یان ده‌بێت وه‌ خوای گه‌وره‌ هه‌موو شتێك ده‌زانێ‌ له‌سه‌ر ئێوه‌ وه‌ ئێوه‌ نازانن ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یزانێ‌

پرسیار له‌ شێخ صالح فوزان كرا – خوا بیپارێزێ‌ - :
حوكمی ئه‌و زنجیره‌ فیلمانه‌ چی یه‌ كه‌ له‌ ته‌له‌فزیۆنه‌كان په‌خش ده‌كرێت ؟
وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه‌ :
له‌سه‌ر موسڵمانه‌ كه‌ پارێزگاری له‌و كاته‌ی خۆی بكات كه‌ له‌ دونیا و دواڕۆژدا سوودی لێ‌ ده‌بینێ‌ , چونكه‌ پرسیاری لێ‌ ده‌كرێته‌وه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و كاته‌ی كه‌ به‌ فیڕۆی ده‌دات , خودای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت : ( أَؤلَمْ نُعَمِّرْكُم مَّا يَتَذَكَّرُ فِيهِ مَن تَذَكَّرَ ) فاطر/ 37  پێیان ئه‌وترێ‌ : ئه‌رێ‌ ئێمه‌ ئه‌وه‌نده‌ ته‌مه‌نی درێژمان پێنه‌دان كه‌ هه‌ر كه‌سێك ژیر و وریا بوایه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا بیربكاته‌وه‌ ، ده‌یتوانی په‌ندو كه‌ڵكی لێ‌ وه‌رگرێت.
وه‌ له‌ فه‌رمووده‌دا هاتووه‌ كه‌ ئاده‌میزاد لێی ده‌پرسرێته‌وه‌ : ( يسأل عن عُمُره فيما أفناه ) واته‌ :پرسیاری لێ‌ ده‌كرێته‌وه‌ له‌و ته‌مه‌نه‌ی كه‌ به‌سه‌ری بردووه‌ .
سه‌یركردنی زنجیره‌ فیلم : كات به‌ فیڕۆ ده‌دات , موسڵمان نابێت خۆی به‌وه‌وه‌ سه‌رقاڵ بكات , وه‌ ئه‌گه‌ر زنجیره‌ فیلمه‌كان حه‌ڕامیان له‌خۆ ده‌گرت ئه‌وه‌ سه‌یركردنی حه‌ڕامه‌ , وه‌كو ئافره‌تی سفور و , مۆسیقا و , گۆرانی و , یان وه‌كو ئه‌و زنجیره‌ فیلمانه‌ی كه‌ فیكره‌ی خراپ به‌ گوێی خه‌ڵكدا ده‌چرپێنن , فیكره‌یه‌ك كه‌ زیان به‌ ئاین خۆڕه‌وشتی جوان ده‌گه‌یه‌نێ‌ , ئا ئه‌م جۆره‌ زنجیره‌ فیلمانه‌ تێڕوانینیان دروست نیه‌ .
وه‌ خوا بیپارێزێ‌ ووتی :
تێڕوانینی زنجیره‌ فیلمی ئه‌جنه‌بی ترسناكی زۆری له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕ هه‌یه‌ , ترسناكی له‌سه‌ر ئه‌خلاق و ڕه‌وشت زۆره‌ , چونكه‌ هیچ چاودێری له‌سه‌ر دانه‌نراوه‌ و ڕه‌چاوی بیرو باوه‌ڕ و ڕه‌وشتی خه‌ڵكی نه‌كراوه‌ , وه‌ ئه‌وه‌ی هه‌ڵده‌ستێ‌ با ئاماده‌كردنی ئه‌م جۆره‌ فیلمانه‌ خۆیان به‌ ئاینی ئیسلام نه‌به‌ستۆته‌وه‌ , وه‌ گومانی تیا نیه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر مه‌وادی خراپی تێدا به‌كار بێت , ئه‌وه‌ كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وكه‌سی ده‌یڕوانیت , پێویسته‌ خۆتی لێ‌ بپارێزی و ئه‌م جۆره‌ فیلمانه‌ نه‌یهێنیته‌وه‌ ناو ماڵ و منداڵه‌كانت .
وه‌ هه‌ركه‌سێك بۆ خانه‌واده‌كه‌ی بگونجێنێ‌ – به‌ تایبه‌تی كچه‌كانی - كه‌ سه‌یری ئه‌م جۆره‌ زنجیره‌ فیلمانه‌ بكه‌ن ئه‌وه‌ گزی و فێڵ و غه‌شی له‌ ئه‌ركی سه‌رشانی كردووه‌ له‌ چاودێری كردنیاندا , له‌م هه‌ڵسوكه‌وتانه‌یدا گواناهباره‌ , وه‌ نزیكه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ شوێنه‌واری خراپ دروست بكات و له‌وه‌ودوا ئاخ هه‌ڵبكێشێت و په‌شیمانی ده‌رببڕێت , ئایا باوك به‌ چاوی خۆی ده‌بینێ‌ كه‌ چۆن كچ و كوڕه‌كه‌ی له‌ ژووری خۆیان چۆن ئاڵوده‌ی ئه‌م زنجیره‌ فیلمانه‌ بوونه‌و خۆیان پێوه‌هه‌ڵواسیوه‌ و ووێنه‌كانیان كۆكردۆته‌وه‌ !؟ ئایا باوكی بێ‌ ئاگا گومانی وایه‌ كه‌ ئه‌م كارانه‌یان كۆتایی پێدێت و وازی لێده‌هێنن له‌ كاتێكدا كه‌ دڵ هۆگری بوو ! ئه‌م كاره‌ سه‌رئه‌نجامی ترسناكی هه‌یه‌ , ئه‌گه‌ر هۆشیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ .


  دووه‌م :
وه‌ ووتنی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌م زنجیره‌ فیلمانه‌ 40 ڕۆژ نوێژ به‌تاڵ ده‌كه‌نه‌وه‌ , ئه‌مه‌ درۆكردنه‌ به‌ شه‌رعی خودا , وه‌ ئه‌م جۆره‌ حوكمانه‌ ته‌نها به‌ حوكمی خودا - به‌ وه‌حی - جێگیر ده‌بن
وه‌ هه‌ندێك پرسیار كراوه‌ كه‌ گوایه‌ به‌ هۆی سه‌یركردنی ئه‌م جۆره‌ زنجیره‌ فیلمانه‌ كه‌فاره‌تی 40 ڕۆژی نوێژه‌كانی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ! ئه‌م قسانه‌ قسه‌كردنی به‌تاڵ و بێ‌ به‌ڵگه‌ن !جاروایه‌ گوناهه‌كه‌ی زۆر گه‌وره‌ترده‌بێت له‌وه‌ی كه‌ گومانی بۆ ده‌به‌ن كه‌ له‌وانه‌یه‌ نوێژی قه‌بوڵ نه‌بێ‌ یان كه‌فاره‌تی بكه‌وێته‌ سه‌ر , به‌ڵام ئه‌م ووته‌یه‌ له‌سه‌ر شه‌رعی خودا به‌بێ‌ به‌ڵگه‌ نادروسته‌ .
له‌سه‌ر دایك و باوكانه‌ كه‌ یه‌كه‌م خۆیان له‌ ئاگر بپارێزن , وه‌ له‌ خوا بترسن له‌وه‌ی كه‌ خوا ئه‌مانه‌تی پێیان سپاردووه‌ , وه‌ ئاگادار بن فه‌سادی و خراپه‌كاری له‌ ماڵه‌وه‌یان بۆ منداڵه‌كانیان فه‌راهه‌م نه‌هێنن , به‌ بیستن و , بینین , خودا جگه‌ له‌م كه‌ناڵانه‌ كه‌ناڵی باشی فه‌راهه‌م هێناوه‌ , كه‌ چاكه‌و خێر بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ , وه‌ ئیمان به‌ هێز ده‌كه‌ن , شه‌رم و شكۆیی ده‌ڕوێنن , داوێن پاكی ده‌ڕوێنن , وه‌ به‌رنامه‌ی منداڵانی ڕێپێدراو بۆ منداڵه‌كانیشی تیایه‌ , وه‌ به‌رنامه‌ی ڕۆشنبیری بۆ گه‌وره‌كان , وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م كه‌ناڵانه‌شت له‌ماڵدا نه‌بێ‌ ئه‌وه‌ پێویست نیه‌ كه‌ هی خراپیش بگونجێنیت ؟! .

http://regayislam.org/1/all/govar/rgayrast/9/gorane.pdf

19

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

حوكم و بڕیاری شه‌رعی ده‌رباره‌ی خوێندنی قورئان له‌سه‌ر گۆر

ئایا قورئان خوێندن له‌ سه‌ر گۆڕ جائیزه‌ ؟

سوپاس بۆ خوا
قورئان خوێندن له‌ سه‌ر گۆڕ , كارێكی شه‌رعی نیه‌ , چونكه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ ( درودی خوای لیبَبێت ) وارد نه‌بووه‌و نه‌هاتووه‌ .
وه‌ پرسیار له‌ لێژنه‌ی موفتیان كراوه‌  بۆ فه‌توای ئه‌م ده‌قه‌ : ئایا دروسته‌ له‌ كاتی سه‌ردانی گۆڕی مردوو سوره‌تی فاتیحه‌ی بۆ بخوێنرێ‌ یان هه‌ر سوره‌تێكی تر له‌ قورئانی پیرۆز , وه‌ ئایا سود به‌ مردووه‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نێ‌ ؟
لێژنه‌كه‌ وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه‌ :
له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ (درودی خوای لێبێت) وارید بووه‌ كه‌ سه‌ردانی گۆڕستانی كردووه‌ كردووه‌ , وه‌ هه‌روه‌ها دوعاشی بۆ مردووه‌كان كرووه‌ و هاوه‌ڵه‌كانیشی فێر كردووه‌ به‌م دوعایه‌ : " السلام عليكم أهل الديار من المؤمنين والمسلمين ، وإنا إن شاء الله بكم لاحقون ، نسأل الله لنا ولكم العافية ", وه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ هیچ شتێك له‌م باره‌یه‌وه‌ وارید نه‌بووه‌ و نه‌هاتووه‌ كه‌ قورئان یان ئایه‌تی بۆ مردووه‌كان خوێندبێ‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ زۆر سه‌ردانی گۆڕستانه‌كانی كردووه‌ , ئه‌گه‌ر له‌ شه‌رعدا هه‌بووایه‌ ده‌یكرد و , بۆ هاوه‌ڵه‌كانی ڕوون ده‌كرده‌وه‌ , بۆ زیاتر پاداشت به‌ده‌ست هێنان و ڕه‌حمه‌تی خوایی بۆ ئومه‌ته‌كه‌ی به‌یان ده‌كرد و ئه‌ركی سه‌رشانی گه‌یاندنی به‌رنامه‌ی خوایی به‌ته‌واوه‌تی ده‌گه‌یاند , خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت : ( لَقَدْ جَاءَكُمْ رَسُولٌ مِنْ أَنفُسِكُمْ عَزِيزٌ عَلَيْهِ مَا عَنِتُّمْ حَرِيصٌ عَلَيْكُمْ بِالْمُؤْمِنِينَ رَءُوفٌ رَحِيمٌ )التوبة/128.  واته‌ : (ئه‌ی خه‌ڵكینه‌) سوێند به‌‌خوا بێگومان پێغه‌‌مبه‌‌رێكتان بۆ ڕه‌‌وانه‌ كراوه‌‌ كه‌‌ هه‌‌ر یه‌كێكه‌ له‌‌ خۆتا ن، زۆر
سه‌‌خته‌‌ به‌‌لایه‌‌وه‌‌ تووش بوونتان به‌‌به‌ڵاو ناخۆشی، زۆر به‌‌ته‌‌نگیشتانه‌وه‌‌یه‌‌ و په‌‌رۆشه‌‌ له‌‌سه‌‌رتان ، زۆر دڵسۆزی ئیماندارانه‌‌ و میهره‌‌بان ‏و دلۆڤانه‌ بۆیان.)
له‌به‌رئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێبێت) نه‌یكردووه‌ واته‌ : له‌شه‌رعدا نیه‌ , وه‌ هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كانیش ئه‌مه‌یان زانیوه‌ كه‌ له‌ شه‌رعدا نه‌هاتووه‌ و شوێنی  هه‌نگاوه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێبێت) كه‌وتوون  و , له‌ كاتی سه‌ردانی كردنیان بۆ گۆڕستانه‌كان ته‌نها دوعاو پاڕاناوه‌یان بۆیان كردوون , وه‌ له‌ هیچ ئه‌سه‌رێك وارید نه‌بووه‌ كه‌ هاوه‌ڵان قورئانیان بۆ مردووان خوێندبێ‌  , كه‌واته‌ قورئان خوێندن بۆ مردوو بیدعه‌یه‌كی زیادكراوه‌ له‌ ئاین و به‌رنامه‌ی خودا , وه‌ پێغه‌مبه‌ریش (درودی خوای لێبێت ) ده‌فه‌رموێت : " من أحدث في أمرنا هذا ما ليس منه فهو رد ) متفق عليه " واته‌ : هه‌ر كه‌سێك له‌ ئاین و شه‌رعی خودا شتێك زیاد بكات و له‌ شه‌رعدا نه‌هاتبێت ئه‌وه‌ ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه‌و قبوڵ ناكرێ

((  بسم الله الرحمن الرحيم ))

(1) به‌ویستى خوا له‌ مانگى رِه‌مه‌زانى پیرۆزدا له‌شاشه‌ى كه‌ناڵى ئاسمانى (الاثر)- له‌سه‌عات 7:30ى ئێواران زنجیره‌ به‌رنامه‌یه‌كتان پێشكه‌ش ده‌كرێت له‌ژێرناونیشانى (رِوونكردنه‌وه‌ى شه‌ریعه‌ت به‌به‌ڵگه‌ى قورئان وسوونه‌ت)كه‌ زنجیره‌ به‌رنامه‌یه‌كه‌وپێكهاتووه‌ له‌ (16)ئه‌ڵقه‌و تایبه‌ته‌ به‌ حوكم وتایبه‌تمه‌ندییه‌كانى رِۆژى مانگى رِه‌مه‌زان ووه‌لاَمدانه‌وه‌ى ته‌واوى ئه‌وپرسیارانه‌ى كه‌ده‌رباره‌ى حوكمى رِۆژى مانگى رِه‌مه‌زان ده‌كرێن..كه ‌به‌رِێز / م.صلاح الدین عبدالكریم ئاماده‌وپێشكه‌شى ده‌كات به‌میواندارى به‌رِێز / م.عبداللطیف احمد... هیوادارین بینه‌رمان بن به‌ئومێدى سودپێگه‌یاندنتان .....

حوكمی سروودی به‌ناو ئیسلامی ! له‌گه‌ڵ ئاله‌تی مۆسیقا !
________________________________________
پرسیار : ئایا گوێ‌ گرتن بۆ سروودی ئیسلامی له‌گه‌ڵ ئاله‌تی مۆسیقا دروسته‌ ؟ تكام وایه‌ وه‌ڵامه‌كه‌ به‌ قورئان و سوننه‌ و كۆده‌نگی ( ئیجماع ) زانایان بێت .
________________________________________
وه‌ڵام :
سوپاس بۆ خودا :
ئایه‌تی قورئان و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) به‌ڵگه‌ن له‌ سه‌ر زه‌م  كردن و به‌ خراپی دانانی ئاله‌تی مۆسیقی و , به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر پێویستی خۆپاراست له‌ گوێ‌ گرتنی مه‌عازیف و مۆسیقا , قورئانی پیرۆز ڕێنیشانده‌ره‌ به‌وه‌ی كه‌ به‌كارهێنانی مۆسیقا له‌ هۆكاری گومڕایی و گاڵته‌ كردنه‌ به‌ ئایه‌تی خودا , هه‌روه‌كو خودای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت : { ومن الناس من يشتري لهوا الحديث ليضل عن سبيل الله بغير علم ويتخذها هزوا أولئك لهم عذاب مهين } سورة لقمان(6) واته‌ : هه‌ندێ‌ له‌ خه‌ڵكی هه‌ن قسه‌ی بێ‌ خێرو بێ‌ مانا ده‌كه‌ن وه‌كو  ( گۆرانی و كتێب و شریتی بێ‌ سودو ... هتد ) تا خۆیی و كه‌سانی تریش له‌ رێبازی خوا وێل بكات ، بێ‌ ئه‌وه‌ی هه‌ست بكات به‌ مه‌ترسی كاره‌كه‌یی و بزانێت چ كه‌تنێك ده‌كات به‌خۆیی و خه‌ڵكی و بۆیه‌ ئه‌و شته‌ بێ‌ نرخ و خێرانه‌ ده‌كرێت تا گاڵته‌ به‌ په‌یام و رێبازی خوا بكات ، ئا ئه‌وانه‌ سزاو تۆڵه‌یه‌كی ریسواكه‌ر و ئابرو به‌ر چاوه‌رێیانه‌ .
زۆر له‌ زانایان ووشه‌ی - لهو الحديث - یان مانا كردووه‌ به‌ گۆرانی و ئاله‌تی مۆسیقا و گشت ده‌نگێك كه‌ ڕێگری له‌ ڕاستی یه‌كان ده‌كات .
ته‌به‌ری له‌ ( جامع البیان -(15/118-119) - ) و ئیبن ئه‌بی دونیا (33) و ئیبن جه‌وزی له‌ تلبیس ابلیس (232) دا له‌ موجاهیده‌وه‌ : { واستفزز من استطعت منهم بصوتك واجلب عليهم بخيلك ورجلك وشاركهم في الَاموال والَاولاد وعدهم وما يعدهم الشيطان إلا غرورا  } الإسرا‌و (64 ) واته‌ :هه‌ر كه‌سێك تۆ پێی ده‌وێریت تۆ بانگی بكه‌ و ، به‌ده‌نگ و سه‌دای ناهه‌قی خۆت بیخرۆشێنه‌و له‌ هه‌قییه‌وه‌ دوور خه‌ ، هه‌تا ده‌ی خه‌له‌تێنی و فریوی ده‌ده‌یت .
(شةنقيطي ) له‌ ( أچوان البیان ) دا له‌ ته‌فسیری (بصوتك ) دا ده‌ڵێ‌ : ( مجاهد بۆ ته‌فسیری : (بصوتك) ده‌ڵێ‌ : ( أي باللهو والغنا‌و والمزامير ، وقيل : أي بوسوستك ) واته‌ : به‌ گۆرانی و گاڵته‌و گه‌پ و به‌ هه‌موو ئاوازو ده‌نگێكی مۆسیقا مرۆڤه‌كان بخرۆشێنه‌و بیان خه‌ڵه‌تێنه‌ ، یان به‌ وه‌سوه‌سه‌ و ده‌غده‌غه‌ (ئیبن عه‌باس) یش ده‌ڵێ‌ : (صوته يشمل كل داع دعا الي معصية ) واته‌ : ده‌نگ و ئاوازی شه‌یتان هه‌موو كارو كرده‌وه‌یه‌كی تاوان و حه‌رام ده‌گرێته‌وه‌ ( واجلب عليهم بخيلك ورجلك ) وه‌ به‌ گشت له‌شكرو هێزی سواره‌و پیاده‌ی خۆته‌وه‌ دنه‌یان بده‌و هێرشیان بۆ به‌ره‌ (وشاركهم في الاموال والَاولاد ) و ببه‌ هاوبه‌ش له‌ ماڵ و مناڵیاندا واته‌ : له‌ رێگه‌ی حه‌رام و یاساغه‌وه‌ ماڵیان پێ‌ په‌یدا بكه‌ و هه‌ر له‌ورێیه‌شدا پێیان دابنێ‌ (وعدهم) و ئه‌وه‌نده‌ش به‌ڵێنیان بده‌رێ‌ و سه‌رگه‌رمیان بكه‌ به‌ درۆكانی خۆته‌وه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ : قیامه‌ت به‌رپا نابێ‌ ، حیساب و كیتاب نابێ‌ ......! (وما يعدهم الشيطان الاغرورا ) هه‌رچی به‌ڵێنی شه‌یتانه‌ ، ته‌نها چه‌واشه‌كاری و فریودانه‌.
ده‌رباره‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌ی خودای گه‌وره‌ ووتویانه‌ : ئه‌مه‌ گۆرانی و ئاله‌تی مۆسیقیه‌ .
وه‌ ته‌به‌ری له‌ حه‌سه‌نی به‌صری ڕیوایه‌تی كردووه‌ كه‌ ووتویه‌تی : مه‌به‌ستی ده‌نگی ده‌فه‌یه‌ .
وه‌ ئیبن قه‌یم له‌ ( إغاپه‌ اللهفان (1/252) دا ووتویه‌تی : ... گشت قسه‌كارێك قسه‌ بكات و به‌ تاعه‌تی خوا نه‌بێ‌ , وه‌ گشت ده‌نگێك مۆسیقا یان ده‌فی تیابێ‌ ئه‌وه‌ ده‌نگی شه‌یتانه‌ .ترمزی له‌ ( سنن : 1005 )دا له‌ فه‌رمووده‌ی ئیبن ئه‌بی یه‌علا له‌ عه‌تائی كوڕی جابیر – خوا لێی ڕازی بێت – ووتویه‌تی : پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) ئیبراهیمی كوڕه‌كه‌ی له‌ كۆشی خۆی دانا و چاوه‌كانی پڕ له‌ فرمێسك بوون , - ده‌گریا له‌ كاتێكدا كه‌ زۆر نه‌خۆش بوو مردنی نزیك بوو - , عبدالرحمن ووتی : تۆ ده‌گری له‌ كاتێدا نه‌هی له‌ گریان ده‌كه‌یت ؟ فه‌رمووی : من نه‌هیم له‌ گریان نه‌كردووه‌ , به‌ڵكو نه‌هی له‌ دوو ده‌نگی فاجر  و خراپ ده‌كه‌م – ئاماژه‌ی دا به‌ ده‌نگی – : ده‌نگێك له‌ كاتی ئاوازی گڵته‌و گه‌پ و گۆرانی و مۆسیقا و ده‌نگێك له‌ كاتی كاره‌ستێك كه‌ له‌ ڕووی خۆیان ده‌ده‌ن و یه‌خه‌ی خۆیان داده‌ڕنێنن ... ترمزی ده‌ڵێ‌ : ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ فه‌رمووده‌یه‌كی حه‌سه‌نه‌ كه‌ له‌م سه‌رچاوانه‌ش هاتووه‌  أخرجه الحاكم فی المستدرك (4/43) والبيهقي في السنن الكبري (4/69) والطيالسي في المسند رقم (1683) والطحاوي في شرح المعاني (4/29) وحسنه الَالباني .
نه‌وه‌وه‌ی ده‌ڵێت :مه‌به‌ستی به‌ گۆرانی و مۆسیقایه‌ سه‌یری تحفة الَاحوذي (4/88) بكه‌
وه‌ له‌ فه‌رمووده‌ی ڕاستی پێغه‌مبه‌ردا هاتووه‌ ( درودی خوای لێبێت) ده‌فه‌مووێت : " لیكون من أمتی أقوام یستحلون الحِرَ ( وهو الفرج والمقصود يستحلون الزنا ) والحرير والخمر والمعازف " چه‌ند گه‌لێل له‌ ئوممه‌ته‌كه‌مدا په‌یدا ده‌بن كه‌ زینا و (حر) حه‌ریر و ئاره‌ق و مۆسیقا به‌ حه‌ڵاڵ داده‌نێن ( حر : دامێن , مه‌به‌ستی به‌ زینایه‌ )  ... بوخاری له‌ -  صحیح به‌ معلق - دا ڕیوایه‌تی كردووه‌ , وه‌ به‌یهه‌قی له‌ – سنن به‌ اتصال – ڕیواتی كردووه‌ .
حافظ له‌ (الفتح 55/10) دا ده‌ڵێ‌ : معازف : ئاله‌تی له‌هوه‌ ,قورتوبی له‌ جه‌ورهه‌ری یه‌وه‌ ده‌ڵێ‌ : معازف : مه‌به‌ستی به‌ گۆرانی یه‌ , له‌ حه‌واشی دیمیاتی ده‌ڵێ‌ معازف : ده‌فه‌یه‌ .
به‌ڵگه‌كان وا ده‌رده‌خه‌ن كه‌ معازف ئاله‌تی له‌هوه‌ , له‌ لای ئه‌هلی زمانه‌وانیشدا هیچ ناكۆكیه‌ك له‌م باره‌یه‌وه‌ نیه‌ .
له‌ فه‌رمووده‌ی (( لیكون من أمتی...)) به‌ حه‌ڕام دانانی مۆسیقا و گۆرانی چه‌ند سودێك وه‌رده‌گیرێ‌ :
یه‌كه‌م :ووته‌ی ( یستحلون ) به‌ ڕاشكاوی یه‌كێك له‌وانه‌ی كه‌ باسی كردوون –معازفه‌ له‌ شه‌رعدا حه‌ڕامه‌ و ئه‌و قه‌ومه‌ حه‌ڵاڵی ده‌كه‌ن .
دووه‌م : -معازف-ی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ باس كردووه‌ كه‌ به‌ به‌ڵگه‌ی بڕاوه‌ له‌ ئایه‌ت و فه‌رمووده‌ حه‌ڕامن له‌ : زینا و ئاره‌ق , ئه‌گه‌ر حه‌ڕام نه‌بووایه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا باسی نه‌ده‌كرد , وه‌ ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر حه‌ڕام بوونی گۆرانی به‌ڵگه‌یه‌كی بڕاوه‌یه‌ , ئه‌گه‌ر هیچ ئایه‌تێك و هیچ فه‌رمووده‌یه‌كی تر نه‌بووایه‌ جگه‌ له‌م فه‌رمووده‌یه‌ ئه‌و به‌س بوو بۆ حه‌ڕام بوونی مۆسیقا , به‌تایبه‌تی گۆرانی كه‌ ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی زۆر باش ده‌زانن . ئه‌و گۆرانیانه‌ی كه‌ له‌ ووشه‌ی فاحیشه‌ و پیس دروست كراون , وه‌ زۆر له‌ ئاله‌تی مۆسیقای جیاجیای له‌گه‌ڵدا ده‌ژه‌نێ‌ له‌ قیساره‌ و عود و كه‌مان و میزمار ... هتد , بۆ زانینی حوكمی –معازف- سه‌یری (حكم المعازف للَالباني ) بكه‌ , ڕاست كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ و وه‌همه‌كان له‌ فه‌رمووده‌كانی پێغمه‌به‌ر (درودی خوای لێبێت )  سه‌یری (تصحيح الَاخطا‌و والَاوهام الواقعة في فهم أحاديث النبي عليه السلام لرائد صبري(1/176) بكه‌  .
مه‌عازیفیش گۆرانی و ئاله‌تی مۆسیقیه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) هه‌واڵی پێ‌ داوین كه‌ له‌ كۆتایی زه‌مان قه‌ومێك دێن حه‌ڵاڵی ده‌كه‌ن هه‌روه‌كو چۆن ئاره‌ق و زینا و حه‌ریر حه‌ڵاڵ ده‌كه‌ن , ئه‌مه‌ش له‌ نیشانه‌كانی پێغه‌مبه‌رایه‌تی بووه‌ ( درودی خوای لێبێت ) چونكه‌ ئه‌م ووتانه‌ی هه‌مووی هاتونه‌ته‌ جێ‌ و به‌ چاوی خۆمان ده‌بینین , وه‌ فه‌رمووده‌كه‌ش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر حه‌ڕامبوونی , به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر زه‌ممی ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌ حه‌ڵاڵی داده‌نێن , هه‌روه‌كو زه‌ممی ئه‌وانه‌شه‌ كه‌ زینا و ئاره‌ق و پۆشاكی حه‌ریر حه‌ڵاڵ ده‌كه‌ن, ئایه‌ت و فه‌رمووده‌ له‌ باره‌ی له‌ خۆپاراستن و دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ گۆرانی ئاله‌تی له‌هو –مۆسیقا- زۆر زۆره‌ , وه‌ ئه‌وه‌ی به‌ حه‌ڵاڵی بزانێ‌ ئه‌وه‌ درۆ ده‌كات و مونكه‌رێكی گه‌وره‌ ده‌كات , داوام له‌ خوایه‌ كه‌ كه‌ بمانپارێزی له‌ گوێڕایه‌ڵی شه‌یتان و له‌ له‌هو , وه‌ ناشرینترین و تاوانه‌كی گه‌وره‌تر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ سوننه‌ت دابنرێ‌ , هیچ گومانی تیا نیه‌ له‌ نه‌فامی یه‌وه‌یه‌ به‌ خودا و به‌ ئاین , به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ڕێپێدراو بێ‌ لێدانی ده‌ففه‌ له‌ ماره‌ بڕینی ئافره‌تدا كه‌ ئازاری هاوسێ‌ و خه‌ڵكی تیا نه‌بێ‌ , ئافره‌تان له‌ نێوان خۆیاندا ته‌نها ده‌ف به‌كار بهێنن و گۆرانی بڵێن ئه‌وه‌ هیچی تیا نیه‌ و جائیزه‌ ئه‌گه‌ر خراپه‌كاری تیا نه‌بێ‌ و هاندان نه‌بێ‌ بۆ مونكه‌رات وه‌ تێكه‌ڵاوی له‌گه‌ڵ پیاواندا نه‌بێت .
به‌ڵام ئه‌م جۆره‌ خۆشی ده‌ربڕینه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بۆ پیاوان دروست نیه‌ نه‌ له‌ ئاهه‌نگی بوك گواستنه‌وه‌و نه‌ له‌ هه‌ر بابه‌تێكی تر بێت , به‌ڵكو خوا بۆ پیاوانی به‌ شه‌رع داناوه‌ كه‌ فێری ئاله‌تی حه‌ربی و سواری بن له‌ پێشبڕكێ‌ و به‌ كار هێنانی چه‌ك و هه‌ر ئاله‌تێك بێت بۆ خۆڕاهێنانی جه‌نگ و جیهاد له‌ پێناو خودا.
*** وه‌ سروودی ئیسلامی كه‌ ناو نراوه‌ به‌ سروودی ئیسلامی و موسیقای له‌گه‌ڵدایه‌ : ناونان به‌ سرودی ئیسلامی درۆ و بوختانه‌ , وه‌ ناگونجێ‌ ئه‌م جۆره‌ سروودانه‌ له‌ جیاتی گۆرانی به‌كار بهێنرێ‌ , دروست و جائیز نیه‌ شتی خراپ بخه‌ینه‌ جیاتی شتی خراپ , به‌ڵكو شتی باش له‌ شوێن و له‌ جیاتی شتی خراب داده‌نرێ‌ , وه‌ بیستنی ئه‌م جۆره‌ سرودانه‌ به‌ نیه‌تی عیباده‌ت و به‌ندایه‌تی بێت بیدعه‌یه‌ و خودا ڕێگای پێنه‌داوه‌ .
بۆ زیاتر زانیاری ئه‌م كتێبانه‌ بخوێنه‌وه‌ .

تلبيس إبليس(237)والمدخل لابن الحاج(3/109)والَامر بالاتباع والنهي عن الابتداع للسيوطي (99-وما بعدها)وذم الملاهي لابن أبي الدنيا والإعلام بأن العزف حرام لَابي بكر الجزائري  وتنزيه الشريعة عن الَاغاني الخليعة وتحريم يَ‌لات الطرب للَالباني .
الإسلام سؤال وجواب
الشيخ محمد صالح المنجد

22

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

http://www.salafikurd.com/Files/pdf/govar/1/halwest.pdf

23

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

http://www.salafikurd.com/Files/pdf/govar/1/jum3a.pdf

24

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

ئیستا له سه فه ره بێته وه أنشاالله بۆت روون ده كه مه وه

http://www.salafikurd.com/Files/pdf/kwt … ekbuun.pdf[imgr][/imgr][center][/center]

26

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

http://www.salafikurd.com/Files/pdf/govar/9/amen.pdf

27

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

براگیان من په روه رده ی ده ستی مامۆستا عبداللطيف م ئیمامو خه طيبى مزگه وتی گه وره ی چوارقورنه
هه رقسه یه ك ئه وبیكات راسته من له وم بیستوه چونكه ئه ومامۆستامه

28

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

براكه م من موسڵمانم به ڵام جه نابت بگه رێ بزانه قسه كه ی من راسته یان هی تۆ

وه من ناڵێم صه ڵاوه ت لێ مه ده ده ڵێم له جیاتی ئه و (د.خ) بنووسه ( صلى الله علیه وعلى اله وسلم)


وه بۆ ناوی یه زدانه كه ش بۆخۆت بگه رێ بزانه وایه یان نا

براكانم درووست نیه كه ناوی پێغه مبه ر ( صلى الله علیه وعلى اله وسلم) نوسرا له هه ر شوێنێك بێت دروست نییه بنوسرێت  (د.خ) وه ڵا دروست نییه و هیچ واتایه ك نابه خشێت


براكانم له بابه ته كان له جیاتی ناوی( الله ) مه نو سن (یه زدان )  چونكه مه جوسیه ئاگرپه رسته كان دووخودایان بۆخۆیان داناوه خودای خێركه ناوی( یه زدانه) خودای شه ر كه ناوی( ئه هره مه نه)

30

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

براكانم درووست نیه كه ناوی پێغه مبه ر ( صلى الله علیه وعلى اله وسلم) نوسرا له هه ر شوێنێك بێت دروست نییه بنوسرێت  (د.خ) وه ڵا دروست نییه و هیچ واتایه ك نابه خشێت


براكانم له بابه ته كان له جیاتی ناوی( الله ) مه نو سن (یه زدان )  چونكه مه جوسیه ئاگرپه رسته كان دووخودایان بۆخۆیان داناوه خودای خێركه ناوی( یه زدانه) خودای شه ر كه ناوی( ئه هره مه نه)

http://salafikurd.com/Files/pdf/hawbash%20danan.pdf

32

(1 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

http://salafikurd.com/Files/pdf/jnhenannewa.pdf

33

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

http://salafikurd.com/Files/pdf/amananwsarnvan.pdf

34

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

http://salafikurd.com/Files/pdf/salafe.pdf

35

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

http://salafikurd.com/HTML/abdull%20karem%20dang.htm

36

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

http://salafikurd.com/HTML/m.abullatef.htm

37

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

http://salafikurd.com/Files/pdf/govar/1/jum3a.pdf

http://salafikurd.com/Files/pdf/hukmekresmas.pdf

http://salafikurd.com/Files/pdf/govar/1/grupakan.pdf

40

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

http://salafikurd.com/Files/pdf/govar/4 … 20xwar.pdf

41

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

http://www.salafikurd.com/Files/pdf/govar/3/SALAFI.pdf

42

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

http://salafikurd.com/Files/pdf/farmuda24.pdf