421

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆرگرانه‌ شیعر بتوانێ پێناسه‌ی ئه‌و بكات!
تا ڕه‌نگی به‌فر نه‌ناسین و،
ئاشنا نه‌بین به‌گریانی هه‌ورو،
له‌مانای ئاوێزان بوونی مانگ و ده‌ریانه‌گه‌ین.
ئه‌سته‌مه‌ وێنه‌ی ڕوخساری بكێشین..
ئه‌وێك، له‌گه‌ڵ وه‌رزی باران نایه‌ت و،
ناچێته‌ دیده‌نی باخچه‌كان و،
حه‌ز به‌بینینی ئاونگی به‌یان ناكات.
به‌بینینی په‌لكه‌زێڕینه‌ توڕه‌ده‌بێت و،
گوێ بۆگۆرانیه‌كانی ژیان ناگرێت.
ئه‌و ته‌نها خۆی نهێنی مانای بوونه‌ و،
ئه‌و ته‌نها خۆی به‌فره‌و،
كه‌س واده‌ی بارینی نازانی؟
ئه‌مێستا من هه‌موو وه‌رزێكی زستان..
چاوه‌ڕوانی ئاوس بوونی هه‌ورده‌كه‌م،
تابۆ ته‌نیا جارێك به‌فر ببارێنێ و،
هه‌موو زه‌مین بكاته‌ ڕه‌نگی خۆی و،
من و مانگ و ده‌ریا له‌خۆیا بتوێنێته‌وه‌ و،
یه‌كه‌مین چیرۆكی عه‌شقی به‌فر،
بچێته‌ ناو فه‌رهه‌نگی ژیان و،
كه‌ناریه‌كان له‌خه‌وی قوڵی نائومێدی به‌ئاگابێن و،
به‌ده‌نگیان باخچه‌كان پڕبكه‌ن له‌ئاواز.
ئای چاوه‌ڕوانی واده‌ی به‌فر!
كه‌ی ده‌بارێته‌ ناو ڕوحمه‌وه‌ و؟
ئه‌م ته‌مه‌نه‌ پڕله‌نامۆییه‌م،
به‌ڕه‌نگی خۆت سپی ده‌كه‌یته‌وه‌ و...
ده‌مبه‌یته‌وه‌ ماڵه‌كانی خۆشنودی و،
سه‌مایه‌ك به‌ڕوحم ده‌كه‌یت.



کوردستان نێت

ده‌ست خۆش

423

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

http://vb.arabseyes.com/uploaded/8796_1159037071.jpg

عه‌‌مرى كورِى شوعه‌يب گێرِاويه‌تيه‌‌وه‌‌ له‌‌ باوكيه‌‌وه‌‌ ئه‌‌ويش له‌‌ باپيريه‌‌وه‌‌ كه‌‌ پێغه‌‌مبه‌‌رى خوا (دروودی خوای لێبێت) فه‌رمويه‌‌تى: هه‌‌ركه‌‌س پێش خۆركه‌‌وتن و خۆر ئاوابوون (100) جار بڵێ : (سُبْحَانَ اللّهِ) ئه‌‌وه‌‌ چاكتره‌‌ له‌‌ وه‌ى سه‌‌د حوشتر بكات به‌‌ خێر ، وه‌‌ هه‌‌ركه‌‌سێك پێش ئه‌‌وه‌‌ى خۆر هه‌‌ڵبێت وه‌‌ پێش ئه‌‌وه‌‌ى خۆر ئاوا بێت (100) جار بڵێ : (الْحَمْدُ للّهِ) ئه‌‌وه‌‌ چاكتره‌‌ له‌‌ وه‌‌ى بارى سه‌د ئه‌‌سپ تفاق له‌‌ رِێگاى خوادا ببه‌‌خشێ ، وه‌‌ هه‌‌ركه‌‌سێ به‌‌ر له‌‌ خۆر كه‌‌وتن و به‌‌ر له‌‌ خۆر ئاوا بوون (100) جار بڵێت : (اللّه أَكْبَرُ) ئه‌وه‌‌ چاكتره‌‌ له‌‌وه‌‌ى سه‌‌د به‌‌نده‌‌ له‌‌ به‌‌ندايه‌تى ئازاد بكات.

424

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

لە چاوەڕوانی بێزارنیم
هەموو جارێ کە ئەتبینم پێم شەرمە تێر بۆت بڕوانم
تۆ هێندە لێم دوری ساردە وەک ئاهەکەم جێی جوانم
کەی بێ بتوانم پێت بڵێم عاشقی تۆم بەدڵ و گیان
لەگەڵ خۆمدا بتلاوێنم ڕازاوەی کەی باخی ژیان
چرای خۆش بەختی ژیانم داگیرسێنی لە شەوانم
کۆتایی بە ئازار بێنی و خۆشی و خەندە بەیت بەگیانم
لەتاو جوانی و دوری باڵات ئەزانم ڕۆژێ دێ دەمرم
بەڵام چۆن بتوانم تاکو ئەوڕۆژە بەرگەی خەم بگرم
بێ هیوانابم تا بژیم هەمیشە چاوەڕێی ژوانتم
ڕەنگە بڵێم لەئەو دنیاش بێزارنیم هەر چاوەڕوانتم


سامان سه‌نگاوی

425

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

په‌نجه‌ره‌که‌م بۆ هه‌ناسه‌ت کردۆته‌وه‌ چاوه‌روانم
             ئه‌ڵێم به‌ڵکو وه‌ک و جاران بێیته‌وه‌ بۆ ژوانم
             هه‌ چاوه‌رێم بۆ دیدارت ده‌ده‌رکه‌وه‌ هه‌ناسه‌که‌م
              به‌ هێمنی له‌گه‌ڵ خۆتا شادی بێنه‌ بۆ ژوره‌که‌م
             من به‌ بێ تۆ بونم نیه‌ و ژیانیش بێ مانایه‌
              سه‌ره‌تام وه‌ک کۆتاییه‌ و کۆتایشم سه‌ره‌تایه‌
             ئه‌گه‌ر نه‌شگه‌رێته‌وه‌ لام من هه‌ر چاوه‌رێی تۆ ئه‌که‌م
              بۆ تۆ ئه‌بم به‌ دێوانه‌ روو له‌ چیای سه‌فین ئه‌که‌م

426

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

كابرایه‌ك ئه‌چێته‌ داوای ژن هێنان،كچه‌كه‌ سمێڵی ئه‌بێت، پێی ئه‌ڵێت بۆ لای نابه‌ی
ئه‌و سمێڵه‌؟ كچه‌كه‌ده‌ست ئه‌كات به‌ گریان......ئه‌میش ناچار ده‌بێت دڵی بداته‌وه‌
ده‌ڵێ ئه‌ی بابه‌ ...پیاو سمێڵی هه‌بێ چۆن ده‌گری.....
كابرایه‌ك به‌ ده‌ستگیرانه‌كه‌ی ئه‌ڵێت ئێمه‌ ئه‌م چوار شه‌ممه‌ بۆ ئه‌و چوار شه‌ممه‌
یه‌كتر ببینین زۆر دووره‌ وه‌ره‌ بابیكه‌ینه‌ دوشه‌ممه‌ بۆ دووشه‌ممه‌،،،

زۆرسوپاس

428

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

زۆرسوپاس

429

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

زۆرسوپاس

430

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

زۆر سوپاس

431

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ده‌سته‌كانت خۆش سیروان گیان هۆنراوه‌یه‌کی خۆش بوو

ده‌سته‌كانت خۆش لێدوان گیان گۆرانیه‌كه‌ خۆش بوو

433

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

dest xoSh

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌ جوانه‌که‌ت

ده‌سته‌كانت خۆش بێت

ده‌ست خۆش زۆر جوانه‌ هه‌ر بژی

437

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئه‌لبومی وێنه‌كان)

ده‌ست خۆش زۆر جوانه‌ هه‌ر بژی

زۆر سوپاس هاورێیان
زۆر به‌ داخه‌وه‌

ده‌ست خۆش

440

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

ده‌ست خۆش

441

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

ده‌ست خۆش

442

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ده‌ست خۆش

443

(1 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

سلاو هاورئان فه رمون ته ره دودي كورد سات له هؤد بيرد

http://up.kurdefrin.com/uploads//uploads/images/all-kurd_5d126165e1.jpg
[size=24]10815
H
27500[/size]

http://kurdup.com/up
برۆنۆ سۆزای گۆڵچی یانه‌ی فلامینگۆی به‌ڕازیلی كه‌ به‌ یه‌كێك له‌ باشترین گۆڵچیه‌كانی‌ به‌ڕازیل هه‌ژمارده‌كرێت، ئه‌لیزا ساكۆدیۆی هاوڕێ كچه‌كه‌ی ده‌كوژێت‌و لاشه‌كه‌شی ده‌رخواردی سه‌گ ده‌دات.
رۆژنامه‌ی تایمز لایف كه‌ له‌ ئه‌فه‌ریقای باشور ده‌رده‌چێت ئاشكرایكرد، كه‌ پۆلیسی به‌ڕازیل برۆنۆ سۆزای گۆڵچی یانه‌ی فلامینگۆی، به‌تۆمه‌تی كوشتنی هاوڕێ كچه‌كه‌ی ده‌ستگیركردوه‌و دوای لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌ ئه‌و گۆڵچییه‌ ئه‌لیزا ساكۆدیۆی كچه‌ هاوڕێی كوشتوه‌و به‌ مه‌به‌ستی شاردنه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌شی، لاشه‌كه‌ی پارچه‌ پارچه‌ كردوه‌و ده‌رخواردی سه‌گی داوه‌.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی به‌ڕازیلیش سه‌باره‌ت به‌ ئاشكراكردنی ئه‌و تاوانه‌و ده‌ستگیركردنی گۆڵچیه‌كه‌ی فلامینگۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، پاش ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌وه‌مان پێگه‌یشت، كه‌ ئه‌لیزا ساكۆدیۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ دیارنه‌ماوه‌و هیچ هه‌واڵێكی نییه‌، راسته‌وخۆ ده‌ستمان كرد به‌ لێكۆڵینه‌وه‌و پاشان به‌هۆی تێبینی كردنی چه‌ند دڵۆپه‌ خوێنێكی ئه‌و كچه‌وه‌ له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی برۆنۆ، بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌و له‌ پشت ئه‌و تاوانه‌وه‌یه‌و خۆیشی دانی به‌هه‌موو شتێكدا ناو سیناریۆی كوشتنی هاوڕێ كچه‌كه‌ی ئاشكراكرد.
رۆژنامه‌ی گڵۆبۆی به‌ڕازیلیش هۆكاری كوشتنی ئه‌لیزای له‌ لایه‌ن برۆنۆوه‌، بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌  كه‌ چوار مانگ به‌ر له‌ ئێستا، ئه‌و كچه‌ منداڵێكی بووه‌و برۆنۆشی ‌وه‌ك باوكی منداڵه‌ی ناساندووه‌، ئه‌و كاره‌ی ئه‌لیزاش برۆنۆی بێزاركردوه‌و ناچاری كردووه‌ كه‌ بیر له‌ كوشتنی بكاته‌وه‌.
جێی ئاماژه‌پێدانه‌ ئه‌لیزا كاری، فۆتۆ مۆدێلی ده‌كردو پێشتریش هاوڕێی كریستیانۆ رۆناڵدۆی یاریزانی یانه‌ی ریاڵ‌ مه‌دریدی ئیسپانی بوو.

dest xosh

zor swpas bo tosh

زۆر  سوپاس

448

(14 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

زۆربه‌خێربێیت كاكه‌hosangگیان هیوادارم له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وام بیت

449

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

زۆربه‌خێربێیت كاكه‌ دانه‌رگیان هیوادارم له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وام بیت

450

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

ههههههههههه زۆرسوپاس بۆ ئێوه‌

451

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

که‌ر و ده‌نگی خۆشhttp://www.dangiislam.org/v/upload/005karak.JPG

که‌ر ده‌نگی خۆی پێ خۆش نه‌بوو، به‌ تایبه‌تیش کاتێ ده‌نگی خۆی له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئاژه‌ڵانی تر و باڵنده‌ ومێرووله‌دا به‌راورد ده‌کرد.
ئێواره‌یه‌کی هاوین، که‌ره‌که‌ زۆر لای سه‌یر بوو کاتێك گوێی له‌ ده‌نگی کۆمه‌ڵێک سیسرکه‌ بوو، گۆرانییان ده‌گوت و وه‌ک کۆرس بۆ یه‌کتریان ده‌گێڕایه‌وه‌.
که‌ره‌که‌ خۆی پێ ڕانه‌گیرا، له‌ یه‌کێک له‌ سیسرکه‌ بچووکه‌کانی پرسی:
ـ ئێوه‌ چی ده‌خۆن وا ده‌نگتان خۆش و زوڵاڵه‌؟
سیسرکه‌که‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌ گوتی:
ـ ئێمه‌ ئاوی پیس نه‌بێ هیچی تر ناخۆین؟
ئیتر له‌وه کاته‌وه‌ که‌ره‌که‌ ده‌ستی له‌ خواردن هه‌ڵگرت و ته‌نیا ئاوی پیسی ده‌خوارده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی خۆش ببێت، تا له‌ ئه‌نجامدا له‌ برسان تۆپی.

452

(18 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

هههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههه
ده ست خۆش

453

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

هههههههههههههههه
ده ست خۆش

454

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هونه‌ری)

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-92b8137897.jpg
هەردوو ڕاپبێژ CJ و DJ خەریكی بەرهەم هێنانی ئەلبومێكی R&B ی هاوبەشن كە لە 9 تڕاك پێكهاتووەو ناوی ئەلبوومەكەش Happy Birth Day ـەیە، لە سەرەتای مانگی 7 دێتە بڵاوكردنەوە.

لەم بارەیەوە ئەژی ناسراو بە CJ گوتی ” ئەلبوومەكەمان ناوی Happy Birth Day و ستایلی R&B ـیە، لە 9 تڕاك پێكهاتووەو تێكست و میلۆدیەكانی خۆمان ئامادەمان كردووە، زۆری تڕاكەكان باس لە خۆشەویستی دەكەن”.


زیاتر گوتی “لەبەر ئەوەی ئەمە یەكەم ئەلبوممان دەبێت، بۆیە بەبۆنەی لەدایكبوونی یەكەم ئەلبوممان ناومان ناوە Happy Birth Day و گۆرانییەكیش لە ئەلبوومەكە بەم ناوە هەیە، جگە لەوەش تا ئێستا گۆرانییەكی ستاندار بۆ كورد بۆ ڕۆژی لەدایكبوون دانەنراوە جگە لەو گۆرانییەی كە دەشنێ و میرا گوتیانە”.

لەبارەی موزیكەكانەوە گوتی” زۆری موزیكەكان لە كوردستان ئامادەكراون، لە هەندێ تڕاكیش ئامێری موزیك لە دەرەوەی وڵات هاتووەو لێرە لە نێو تڕاكەكانمان ژەنیویانە، ئێستاش ئەلبوومەكەمان لە قۆناغی چاپكردنایەو لە وڵاتی توركیا چاپدەكرێت، لە مانگی 7 ـی ئەمساڵدا بڵاودەكرێتەوە”

“ئەلبوومەكەمان شێوازی R&B ـیە نەك ڕاپ، R&B ستایلێكە كە ڕاپ و گۆرانی تێكەڵە واتە نەك تەنیا ڕاپ بۆیە دەمەوێ لێرەوە  پەیام بگەیەنمە خەڵكی كە ئێمە تەنیا ڕاپ ناكەین بەڵكو گۆرانی R&B دەڵێێن ” CJ  وای گوت.

زیاتر گوتی “وەك ڕاپپەرەكانی تر ئاوازەكانمان لە گۆرانیبێژە بیانییەكان وەرنەگرتووە، خۆمان ئامادەمان كردووەو تێكستەكانیش چەند شاعیرێكی بەناوبانگ پێی داچونەتەوە”.

(کوردمیلۆدی)


تێبینی: لە هەفتەنامای باس بڵاوکراوەتەوە



سةرجاوة:bakrajoo

خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بێژ “لۆکه‌ زاهیر” ئێستا خه‌ریکی وه‌به‌رهێنانی ئه‌لبومێکی تازه‌یه‌ به‌ ناوی “هه‌بوو نه‌بوو” که‌ سه‌رجه‌م ئاوازه‌کانی له‌ لایه‌ن هونه‌رمه‌ند “هه‌ڵکه‌وت زاهیر” دانراوه‌ .

لۆکه‌ له‌ لێدوانێکی تایبه‌ت به‌ (کوردمیلۆدی) گوت” ئه‌م ئه‌لبومه‌ تازه‌یه‌م زۆر ستایلی جوان و جیای له‌ خۆ گرتووه‌، میلۆدیه‌کانی مامۆستا “هه‌ڵکه‌وت زاهیر” بۆی داناوم، تێکسته‌کانیش “دکتۆر ئاراس عەبدولکەریم، ئەدیب چلکی، حەمە سەعید ئبیراهیم، هەڵکەوت زاهیر، دەرباز یونس، قادر ئەسعەد، ئاریۆس، هانی سەغیر” نووسیویانه‌، ماوه‌یه‌کی زۆر له‌گه‌ڵ مامۆستا هه‌ڵکه‌وت زاهیر خه‌ریکی بووین و کاری جوانمان بۆی کردووه‌، هه‌وڵم داوه‌ وه‌ک هونه‌رمه‌ندێک هه‌نگاوێکی تازه‌تر له‌ ئه‌لبومی یه‌که‌مم بنێم و بوێرانه‌تر کاره‌کانم بکه‌م .


لۆکه‌ زیاتر گوتی” له‌م ئه‌لبومه‌یه‌م سێ دوێتم کردووه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له‌ “ده‌شنێ و میرا و دکتۆره‌ به‌لقیس”، چه‌ند گۆرانیه‌کی نێو ئه‌لبومه‌که‌شم کلیپ کردووه‌، له‌گه‌ڵ دکتۆره‌ به‌لقیسیش خه‌ریکی کلیپم بۆ ئه‌و گۆرانیه‌ی پێکه‌وه‌ گووتومانه‌ .

سه‌باره‌ت به‌ کاتی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌لبومه‌که‌ی لۆکه‌ گوتی” هه‌موو کاره‌کانی ته‌واو بوونه‌، ته‌نیا چاپکردنی ماوه‌، به‌م نزیکانه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی جوان چاپ ده‌کرێت

سەرچاوەی مالپەری بەكرەجۆ

456

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هونه‌ری)

http://kurdup.com/up
میریام فارس) له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ لوبنان ڕایگه‌یاند: "فه‌وازیرێك پێشكه‌ش ده‌كات له‌ قه‌ناتی (ئه‌لقاهیره‌ وه‌لناس) له‌ مانگی ڕه‌مه‌زانی داهاتوودا به‌ناونیشانی (له‌گه‌ڵ‌ میریام) له‌ ده‌رهێنانی (ئه‌حمه‌د مه‌ناویش) كه‌ یه‌كه‌مین ئه‌زموونی ده‌رهێنانێتی له‌و بواره‌دا".
میریام گروپێكی مۆسیقای لوبنانی له‌گه‌ڵدایه‌ له‌م كاره‌یداو بڕیاره‌ له‌ ستۆدیۆكانی "تارق نور" ده‌ست به‌ وێنه‌گرتنی فه‌وازیره‌كه‌ بكه‌ن و هه‌ر زنجیره‌یه‌كی پێكهاتووه‌ له‌ سێ فه‌وازیری جیاواز، یه‌كه‌میان به‌ناونیشانی (ئیشه‌كه‌ت چییه‌) هه‌ر ڕۆژه‌ و كارێك پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، بینه‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌ كه‌ ناوی ئیشه‌كه‌ بزانێت، دووه‌میان به‌ناونیشانی (سه‌مای چ ناوچه‌یه‌كه‌) ئه‌مه‌ش ناساندنێكه‌ بۆ سه‌مای ناوچه‌یه‌ك كه‌ پێویسته‌ بینه‌ر بزانێت هی‌ چ ناوچه‌یه‌كه‌.
له‌ به‌شی كۆتاییش میریام ڕیكلامێكی كۆن ده‌كات له‌ ڕیكلامه‌كانی كۆمپانیای (تارق نور) كه‌ بینه‌ر پێویسته‌ بزانێت به‌رهه‌مهێنه‌كه‌ی كێیه‌.


وه‌گیراوه‌

457

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هونه‌ری)

dest xoSh

458

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

سوده‌کانی سڵاوات له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (د.خ)

پێغه‌مبه‌ری ئازیز له‌ فه‌رموده‌یه‌کدا ده‌فه‌رموێت هه‌رکه‌سێک یه‌کجار سڵاوات له‌سه‌ر من بدات ئه‌وا خوای گه‌وره‌ ده‌ جار سڵاواتی لێده‌دات و به‌ره‌که‌ت و ڕه‌حمه‌ت ده‌ڕژێنێت به‌سه‌ریدا وه‌ ده‌فه‌رموێت نزیکترین و ئازیزترین که‌س له‌منه‌وه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ زۆر سڵاواتم له‌سه‌ر ده‌دات وه‌ ده‌فه‌رموێت سڵاواتام له‌سه‌ه‌ر بده‌ن دڵنیا بن له‌هه‌ر کوێ بن سڵاواته‌که‌تانم پێده‌گات وه‌ ده‌فه‌رموێت هه‌ر که‌سێک سه‌لامم بۆ بنێرێت خوای گه‌وره‌ له‌ گۆڕه‌که‌دا رۆح ده‌کاته‌وه‌ به‌به‌رم دا و وه‌ڵامی سه‌لامه‌که‌ی ده‌ده‌مه‌وه‌ وه‌ ده‌فه‌رموێت ڕۆژی هه‌یینی ڕۆژێکی زۆر پیرۆزه‌ سڵاواتم زۆر له‌سه‌ر بده‌ن چونکه‌ سڵاواته‌کانم پێ ده‌گاته‌وه‌ یارانیش فه‌رمویان ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (د.خ) لاشه‌ی هه‌موو که‌سێک ده‌رزێت له‌ناو خاکدا و نامێنێت چۆن ڕۆح جه‌کرێته‌وه‌ به‌به‌ردا پێغه‌مبه‌ریش له‌وه‌ڵامدا فه‌رموی (د.خ) خوای گه‌وره‌ لاشه‌ی پێغه‌مبه‌رانی له‌ خاک حه‌رام کردوه‌ و ناڕزێ هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ پێنج جار هه‌وڵی بردنی گۆڕکه‌یان داوه‌ به‌ڵام خوای گه‌وره‌ پوچه‌ڵی کردۆته‌وه‌

ئاماده‌کردنی _Rebeen

459

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

مردن سه‌ر ئه‌نجامی هه‌مووانه



ئه‌بو هوره‌یره‌ (خوای لێ ڕازبێت) ده‌فه‌رمووێت پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) بۆی گێڕاینه‌وه‌ و فه‌رمووی جارێكیان فریشته‌ی مردن چوو بۆ لای مووسا پێغه‌مبه‌ر(سه‌لامی خوای لێبێت) و پێی ووت كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ بچێته‌وه‌ بۆلای خوای خۆت و شه‌رابی مردن بچێژی ئه‌ویش زلله‌یه‌كی لێ داو چاوێكی ده‌رپه‌ڕاند ، فریشته‌كه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ خزمه‌ت خواو عه‌رزی كرد , تۆ فه‌رمانت پێ كردم كه‌ بچمه‌ لای به‌نده‌یه‌كت كه‌حه‌ز له‌ مردن ناكات و چاوێكی ده‌رپه‌ڕاندووم . به‌ئه‌مری خوا چاوه‌كه‌ی وه‌ك خۆی لێ هاته‌وه‌ ئینجا پێی فه‌رموو بچۆره‌وه‌ بۆلای و پێی بڵێ ئه‌گه‌ر حه‌ز له‌ ژیان ده‌كات باده‌ستی بخاته‌ سه‌رپشتی گایه‌ك چه‌ند موو كه‌وته‌ ژێر ده‌ستی ، ئه‌وا به‌قه‌ده‌ر ئه‌و مووانه‌ ته‌مه‌نی درێژ ده‌بێت . كاتێك فریشته‌كه‌ ئه‌وه‌ی به‌ مووسا ڕاگه‌یاند ، مووسا لێی پرسی ئه‌ی دووای ئه‌و سالاَنه‌ چی ده‌بێت ؟ ئه‌ویش پێی ووت ئه‌بێت بمریت مووساش ووتی جا كه‌وا بێت ئێستا گیانم بكێشه‌ , خوایه‌ به‌رد هاوێژێك له‌ ئه‌رزی پیرۆزه‌و (الارض المقدسه‌) له‌وێ بم مرێنه‌ .
پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمووی سوێند به‌خوای گه‌وره‌ ئه‌گه‌ر له‌وێ بوومایه‌ گۆڕه‌كه‌یم نیشان ئه‌دان كه‌ له‌ ته‌نیشت ڕێگایه‌كه‌وه‌یه‌ به‌لای ته‌پۆڵكه‌ سووره‌كه‌وه‌.
حديث صحيح متفق عليه


           ده نگی ئیسلام

هــــه‌ندێــــــک له‌ ڕه‌وشــتــــه‌کــــــــانـی پـێـغـه‌مـبـه‌ر (د.خ)

+ به‌هــه‌ر که‌سێـــک گه‌یشـــتـبـێـت له‌ پێشــدا ســـه‌لامــی لێـگــردووه‌ ، وه‌ ڕێـــزی به‌رامبـــه‌ری گرتـــووه‌.

+ ئه‌گه‌ر هــــاوه‌ڵێکـــی دیـــار نه‌بـــوایه‌ هـــه‌واڵـی ده‌پرســـی ، وه‌ ئه‌گه‌ر نه‌خــــۆش بوایــه‌ ســــه‌ردانـــی ده‌کرد.

+ قســــه‌ی که‌مـکـــــردووه‌و بـــه‌زۆری بێده‌نـــگ بــووه‌ .

+ هــــاوکــــاری خــه‌ڵـــکـــی کـــــردووه‌ له‌ کـــــــارو بــــاره‌کانــیـدا .

+ لــه ‌تــه‌مــه‌نـیـدا ســـه‌رمـه‌شــــقـی چـــاکـه‌ کــاران بــــووه‌.



ئاماده‌کردنی شه‌نێ

461

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

ته‌فسیری سووڕه‌تی البقره‌ 1
بسم الله الرحمن الرحيم

الم (1) ذَلِكَ الْكِتَابُ لاَ رَيْبَ فِيهِ هُدًى لِّلْمُتَّقِينَ (2) الَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِالْغَيْبِ وَيُقِيمُونَ الصَّلاةَ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنفِقُونَ (3) والَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِمَا أُنزِلَ إِلَيْكَ وَمَا أُنزِلَ مِن قَبْلِكَ وَبِالآخِرَةِ هُمْ يُوقِنُونَ (4) أُوْلَـئِكَ عَلَى هُدًى مِّن رَّبِّهِمْ وَأُوْلَـئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ (5) إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُواْ سَوَاءٌ عَلَيْهِمْ أَأَنذَرْتَهُمْ أَمْ لَمْ تُنذِرْهُمْ لاَ يُؤْمِنُونَ (6) خَتَمَ اللّهُ عَلَى قُلُوبِهمْ وَعَلَى سَمْعِهِمْ وَعَلَى أَبْصَارِهِمْ غِشَاوَةٌ وَلَهُمْ عَذَابٌ عظِيمٌ (7) وَمِنَ النَّاسِ مَن يَقُولُ آمَنَّا بِاللّهِ وَبِالْيَوْمِ الآخِرِ وَمَا هُم بِمُؤْمِنِينَ (8) يُخَادِعُونَ اللّهَ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَمَا يَخْدَعُونَ إِلاَّ أَنفُسَهُم وَمَا يَشْعُرُونَ (9) فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٌ فَزَادَهُمُ اللّهُ مَرَضاً وَلَهُم عَذَابٌ أَلِيمٌ بِمَا كَانُوا يَكْذِبُونَ (10)



به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان

(1) چه‌ند پیتێك له‌سه‌ره‌تای هه‌ندێ له‌ سووره‌ته‌كانی قورئاندا هاتوون ژماره‌یان (14) پیته‌، نیوه‌ی كۆی پیته‌كانی زمانی عه‌ره‌بین، بۆ سه‌لماندنی (اعجاز) و مه‌زنی و گرنگی قورئان كه‌ له‌ توانای هیچ كه‌سێكدا نیه‌ به‌و پیتانه‌ كتێبێكی ئاوا به‌و وێنه‌ دابنێت، به‌راده‌یه‌ هه‌تا ئه‌گه‌ر هه‌موو گرۆی ئاده‌میزاد و په‌ری كۆببنه‌وه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ بێگومان ناتوانن، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها نهێنی تریشی تێدایه‌، زاناكان له‌ هه‌ندێكی دواون، هه‌ندێكیشیان وتوویانه‌: هه‌ر خوا خۆی زانایه‌ به‌نهێنی ئه‌و پیتانه‌.

(2) ئه‌و قورئانه‌ كتێبێكه‌ هیچ گومانێكی تێدا نیه‌، (كه‌ له‌لایه‌ن خوای په‌روه‌ردگاره‌وه‌ ڕه‌وانه‌ كراوه‌ به‌ جبره‌ئیلدا بۆ پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم) كه‌ مایه‌ی ڕێنموویی و سه‌رچاوه‌ی هیدایه‌ته‌ بۆ خواناسان و پارێزكاران (كه‌ ئه‌وانه‌ن فه‌رزه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و له‌ حه‌رام خۆیان ده‌پارێزن، له‌ ڕووی بیروباوه‌ڕ و كردار و گوفتاره‌وه‌).

(3) ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ به‌ نه‌بینراوه‌كان ده‌هێنن (وه‌ك خوا و فریشته‌ و ئه‌وانه‌ی خوا باسی كردوون و ئێمه‌ نایانبینین)، هه‌روه‌ها نوێژه‌كانیان به‌چاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له‌و ڕزق و ڕۆزی‌یه‌ (حه‌ڵاڵه‌ی) پێمان به‌خشیوون، ده‌به‌خشن.

(4) (له‌هه‌مان كاتدا) ئه‌وانه‌ باوه‌ڕ ده‌هێنن به‌و (په‌یامه‌ی) كه‌ بۆ تۆ (ئه‌ی محمد صلى الله عليه وسلم) دابه‌زێنراوه‌ و به‌و په‌یامانه‌ش كه‌ بۆ (پێغه‌مبه‌ران)ی پێش تۆ دابه‌زێنراوه‌، دڵنیاش ده‌بن كه‌ ڕۆژی دوایی پێش دێت و قیامه‌ت هه‌ر به‌رپا ده‌بێت.

(5) ئائه‌وانه‌ له‌سه‌ر شا ڕێگه‌ی هیدایه‌تی په‌روه‌ردگاریانن و هه‌ر ئه‌وانیشن سه‌رفراز و سه‌ركه‌وتوو (ئه‌مانه‌ بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی ئیمان و ئیسلامن).

(6) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی كه‌ بێ باوه‌ڕ بوون ئاگاداریان بكه‌یت یان ئاگاداریان نه‌كه‌یت یه‌كسانه‌ بۆیان، باوه‌ڕ و ئیمان ناهێنن...

(7) (چونكه‌) خوا مۆری ناوه‌ به‌سه‌ر دڵ و گوێیاندا و په‌رده‌ی به‌سه‌ر چاویاندا هێناوه‌، (نه‌ بیر ده‌كه‌نه‌وه‌، نه‌ ئاماده‌ن حه‌ق ببیستن و ڕاستیه‌كان نابینن)، هه‌ر بۆیه‌ سزایه‌كی سه‌خت چاوه‌ڕێیانه‌ (ئه‌مانه‌ش ده‌سته‌یه‌كن له‌ بێ باوه‌ڕان كه‌ هه‌ر خوا خۆی ده‌یانناسێت).

(8) له‌ناو خه‌ڵكیدا كه‌سانێك هه‌ن كه‌ ده‌ڵێن: ئیمان و باوه‌ڕمان به‌ خوا و به‌ڕۆژی قیامه‌ت هێناوه‌ (له‌ ڕاستیدا ئه‌وانه‌ درۆ ده‌كه‌ن) ئه‌وانه‌ هه‌میشه‌ باوه‌ڕدار نین.

(9) ئه‌وانه‌ (به‌خه‌یاڵی خۆیان واده‌زانن) خوا و ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌خه‌ڵه‌تێنن كه‌ باوه‌ڕداری ڕاسته‌قینه‌ن!! كه‌چی جگه‌ له‌ خۆیان كه‌سیان پێ ناخه‌ڵه‌تێت، به‌ڵام هه‌ست ناكه‌ن و فام ناكه‌نه‌وه‌و بیر ناكه‌نه‌وه‌.

(10) ئه‌وانه‌ له‌دڵ و ده‌روونیاندا نه‌خۆشی بێ باوه‌ڕی و حه‌سوودی و كینه‌ هه‌یه‌، خوایش (به‌سه‌رخستنی حه‌ق و ئیمانداران) ئه‌وه‌نده‌ی تر ده‌ردیان گران و كاریگه‌ر ده‌كات و سزایه‌كی سه‌ختیش (له‌ دنیا و قیامه‌تدا) چاوه‌ڕێیانه‌ به‌هۆی درۆكردن و (دژایه‌تییان بۆ ئیسلام).


کورد ژین

‌‌

462

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئه‌لبومی وێنه‌كان)

by cyawazy