زۆر سوپاس بۆ ئیوه هاورئیانی ئازیز
په‌ڕه 1
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی XAYAL**TANYA
په‌ڕه 1
زۆر سوپاس بۆ ئیوه هاورئیانی ئازیز
ده ست خۆش هاورێی ئازیز
وێنه كانت زۆر جوانن
شێخه‌ڵلا ناوی ئه‌و بازاڕ‌و شوێنه قه‌ڕه‌باڵغ و كۆنه‌یه كه كه‌وتۆته ناوجه‌رگه‌ی شاری هه‌ولێر، ئه‌م شوێنه به‌درێژایی چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك شوێنێكی قه‌ڕه‌باڵغی شاره‌كه بووه‌و چه‌ند جارێك گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هاتووه‌و هه‌زاران كاسبیش كاریان تێداكردووه.
به‌پێی وته‌ی وتارخوێن و پێشنوێژی مزگه‌وتی شێخه‌ڵلا، ناوی ئه‌و بازاڕه گه‌وره‌یه له‌بوونی مه‌رقه‌دو ته‌كیه‌ی شێخێك به‌ناوی شێخ عه‌بدوڵلا قوتبولمه‌دار، هاتووه كه دواتر به‌هۆی وته‌ی خه‌ڵكی شاره‌كه ناوه‌كه‌ی گۆڕاوه بۆ شێخه‌ڵلا.
مێژووی مه‌رقه‌دی شێخه‌ڵلا نزیكه‌ی 400 ساڵه
مه‌لا جه‌مال جه‌ردیس خادیمی، مه‌رقه‌دی شێخ عه‌بدوڵلا (شێخه‌ڵلا)یه، ده‌ڵێت: به‌پێی وته‌ی خه‌ڵكی كۆنی هه‌ولێر بوونی مه‌رقه‌دی ئه‌و شێخه بۆ 350-400 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌سه‌ره‌تادا شوێنه‌كه ته‌كیه بووه، دواتر به‌شێكی كراوه به‌مزگه‌وت.
ئه‌و خادیمه، باسی له‌دینداریی و كاره سه‌یره‌كانی ئه‌و پیاوچاكه كرد‌و ده‌یووت: له‌زه‌مانی زوودا ئه‌م شێخه به‌هۆی بڕوادارییه‌كه‌ی زۆر كاری موعجیزه ئاسای ئه‌نجامداوه بۆنموونه له‌خه‌ڵكی به‌ته‌مه‌نی هه‌ولێرم بیستووه، كه رۆژێكیان شێخ عه‌بدوڵلا، گۆچانێكی هه‌بووه‌و هه‌ڵیداوه‌ته سه‌رزه‌وی باخی ناو ته‌كیه‌كه‌و له‌ناو خۆڵه‌كه‌ی چه‌قیوه‌و به‌هۆیه‌وه له‌شوێنی گۆچانه‌كه دارتوویه‌ك روواوه كه تائێستاش داره‌كه ماوه، به‌لام داره‌كه به‌ری توو ناگرێت، كه ئه‌مه‌ش به‌هۆی بوونی كه‌رامه‌تی ئه‌و شێخه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌وكات وه‌كو موعجیزه‌یه‌ك ئه‌و پیاوه هه‌یبووه. وتیشی: خه‌ڵكی به‌ته‌مه‌نی شار بۆیان گێڕاوه‌ته‌وه كه ئه‌وكات شێخه‌ڵلا، به‌هۆی پایه به‌رزییه‌كه‌ی له‌ئایینی ئیسلام و دیندارییه‌كه‌ی و ناو‌و ناوبانگییه‌كه‌ی، خه‌لیفه‌ی شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی بووه.
خه‌ڵكی بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی سه‌ردانیده‌كه‌ن
پێشتر مزگه‌وت و مه‌رقه‌دو ته‌كیه‌ی شێخه‌ڵلا، له‌ناویه‌كدا بوون، دواتر حكومه‌ت نۆژه‌نیكرده‌وه‌و ئێستا بۆته دووبه‌ش و جگه له‌مه‌رقه‌دی شێخ-یش ئێستا گۆڕی دوو كوڕ‌و خێزانه‌كه‌ی شێخ و نزیكه‌ی 200-300 مردووی لێیه‌و له‌ڕۆژانی دووشه‌ممان و چوارشه‌مماندا ژنانی شاره‌كه دێنه ئێره‌و مه‌ولود ده‌كه‌ن و دوعا‌و نزا له‌سه‌ر گۆڕی شێخه‌ڵلا ده‌خوێنن كه هه‌ندێكیان بۆ مراز حاسڵبوون و هه‌ندێكیشان بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی خۆیان و منداڵه‌كانیان دێن، جگه‌له‌وانه‌ش ئێستا خه‌ڵكی ئێران و توركیاش دێن و هه‌روه‌ك عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌ی سامه‌ڕاو موسڵیش دێن كه ئه‌وان به‌سه‌ر ئه‌ژنۆوه دێنه ناو ته‌كیه‌كه‌و ده‌رگای ژووره‌كه تا مه‌رقه‌ده‌كه ماچده‌كه‌ن و ده‌ڵێن شێخ باپیره گه‌وره‌مانه.
ئه‌وقاف مه‌رقه‌دو ته‌كیه‌كه‌ی فه‌رامۆشكردووه
مه‌لا جه‌مال، گله‌یی له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێم كرد كه تائێستا هیچ پێداویستییه‌كان بۆ مه‌رقه‌ده‌كه دابیننه‌كردووه‌و ده‌یووت: خۆشم ماوه‌ی سێ ساڵه لێره خادیمی ده‌كه‌م كه‌چی مووچه‌كه‌م بڕاوه كه پیش‌تر هه‌مبوو.
له‌سییه‌كاندا بازاڕه‌كه شوێنی ئاژه‌ڵ فرۆشتن بوو
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌مێژووی كۆنی ئه‌م بازاڕه د. عه‌بدولڕه‌زاق ده‌باغ كه‌سایه‌تی ناسراوی شاری هه‌ولێر، ده‌یووت: له‌ده‌یه‌ی سییه‌كانی رابردوودا كه ئه‌وكات من منداڵ بووم بیرم دێت ناوچه‌ی ئێستای شێخه‌ڵلا ته‌نیا ته‌كیه‌ی شێخه‌ڵلای لێ‌بوو، ئه‌وكات چۆڵه‌وانی بوو جێگه‌ی بازاڕی فرۆشتنی ئاژه‌ڵ بوو كه ئه‌وكات مه‌ڕداره‌كانی هه‌ولێر ئاژه‌ڵیان تێدا ده‌فرۆشت و حكومه‌تی ئه‌وساش باجی لێیان ده‌سه‌ند.
له‌كۆندا باخی تورو سڵق و تۆپی ره‌مه‌زانی لێ‌بوو
عومه‌ر فه‌رهادی نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس، ده‌ڵێت: له‌ساڵی چله‌كاندا كه ته‌مه‌نم حه‌وت بۆ هه‌شت سالان بوو، بیرم دێت بازاڕی شێخه‌ڵلا باخی تورو سڵقی لێ‌بوو له‌نزیك گۆڕستانه‌كه‌شی شاره‌وانی هه‌ولێر تۆپێكی دانابوو له‌مانگی ره‌مه‌زان ده‌یانته‌قاند كه فه‌تاح ماسی، سه‌رپه‌رشتیده‌كرد، پاشان له‌ساڵی په‌نجاكاندا چه‌ند خانوویه‌كی لێدروستكرا هه‌روه‌ك له‌ساڵی چل و په‌نجاكانیشدا هه‌ندێك كه‌س داری سووتاندنی جۆری چیلكه‌و قه‌لاشكه‌ریان تێدا ده‌فرۆشت، كه ئه‌وكات ئامێری سووتاندن و گه‌رمكردن له‌هه‌ولێر نه‌بوو داره‌كانیشیان له‌ناوچه‌ی خۆشناوه‌تی به‌پشتی ئێستر ده‌هێنا.
له 1947 سینه‌ما حه‌مڕاو چه‌ند دوكانێكیان لێدروستكرد
ئه‌و رۆژنامه‌نوسه، وتیشی: له‌ساڵی 1947دا سینه‌ما حه‌مڕایان له‌ناو بازاڕی شێخه‌ڵلا دروستكرد كه به‌هۆیه‌وه چه‌ند دوكانێكیشیان دروستكرد، ئیمامی مزگه‌وتی شێخه‌ڵلا له‌ساڵی په‌نجاو شه‌سته‌كاندا بریتیبوون له مه‌لا عه‌لی و مه‌لا غه‌نی و ئه‌وكاتیش وه‌كو ئێستا خه‌ڵكی بۆ نزاكردن سه‌ردانی مه‌رقه‌دی شێخه‌ڵلایان ده‌كرد كه ئه‌وكات چه‌ند مه‌لایه‌ك هه‌بوون ئه‌و كاره‌یان به‌گوناح ده‌زانی.
له په‌نجاو شه‌سته‌كاندا دوكانی فیته‌ری لێ‌بوو
له‌سالانی په‌نجاو شه‌سته‌كاندا بۆ یه‌كه‌مجار دوكانی فیته‌رو بۆیه‌چی ئۆتۆمبێل له‌شێخه‌ڵلا دانرا كه هه‌ندێكیان له‌ساڵی 1977 بۆ ناوچه‌ی پیشه‌سازیی باكوور گواسترانه‌وه‌و له‌ساڵی 1979ش شاره‌وانی هه‌ولێر بۆ دواجار ئه‌و فیته‌رانه‌ی بۆ ناوچه‌ی پیشه‌سازیی گواسته‌وه‌و دواتر دوكانه‌كان كران به‌دوكانی عه‌لافی و فرۆشتنی خوارده‌مه‌نی و بازرگانی و جومله‌فرۆشی، له‌سالانی هه‌شتاكانیشدا گه‌راجێكی پاسی لێ دروستكرا كه ئه‌میش له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا له‌وێ هه‌ڵگیرا.
له 1936دا یانه‌ی فه‌رمانبه‌رانی لێدروستكرا
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا، به‌رامبه‌ر گه‌راجه‌كه بنكه‌ی پۆلیسی خانه‌قای لێ‌بوو، كه بنكه‌یه‌كی زۆر كۆن بوو له‌نزیك بنكه‌كه‌ش یانه‌ی فه‌رمانبه‌رانی لێ‌بوو، كه له‌ساڵی 1936 دروستكرابوو، باخێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو، پاشان هه‌مووی تێكدراو له‌چه‌ندساڵی رابردوودا له‌جێگه‌ی ئه‌و شوێنانه بازاڕی نیشتمانی له‌سه‌ر دروستكرا.
چیرۆكی مه‌رقه‌دی دوو شێخه‌كه‌و شكانی شۆفڵ
هه‌ر له‌نزیك مه‌رقه‌دی شێخه‌ڵلا مه‌رقه‌دی دوو برا هه‌یه به‌ناوی سه‌ید عه‌باس و سه‌ید حه‌سه‌ن، به‌وته‌ی خه‌ڵكی بازاڕه‌كه چه‌ندساڵێك له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی دروستكردنی باڵه‌خانه له‌شوێنه‌كه‌ی، حكومه‌ت ویستوویه‌تی به‌شۆڤل تێكیبدات، به‌لام كاتێك به‌ده‌می شۆڤڵ له‌مه‌رقه‌ده‌كه ده‌ده‌ن چه‌ندجارێك شۆڤڵه‌كه شكاوه‌و دواتر وازیان له‌تێكدانی مه‌رقه‌ده‌كه هێناوه.
دوعای شێخه‌ڵلاو شیری ئاسكه‌كه
مه‌لا جه‌مال، ده‌یگێڕێته‌وه: هه‌ر لێره شێخه‌ڵلا ئه‌سپێك و ئاسكێكی هه‌بووه كه ئه‌وكات ئه‌م شوێنه چۆڵه‌وانی بووه، ئاسكه‌كه‌ی به‌چكه‌ی هه‌بووه، به‌لام شیری نه‌بوه، بۆیه شێخ عه‌بدوڵلا، دوعای بۆ ئاسكه‌كه كردووه كه شیری هه‌بێت، دواتر به‌فه‌رمانی خوا شیری ئاسكه‌كه هاتووه، به‌م هۆیه‌شه‌وه له‌وساوه تائێستاشی له‌گه‌ڵدابێت ئه‌و ژنانه‌ی كه منداڵی شیره‌خۆریان هه‌یه‌و خۆیان شیریان نییه منداڵه‌كانیان ده‌هێننه سه‌ر مه‌رقه‌ده‌كه‌ی و به‌هۆیه‌وه زۆر ژن هه‌بوون دوای هاتنیان بۆسه‌ر مه‌زاره‌كه‌ی شیر له‌مه‌مكیان هاتووه.
چیرۆكی كوێركردنی ئه‌سپه‌كه‌ی شێخه‌ڵلا
سه‌باره‌ت به‌ئه‌سپه‌كه‌ی شێخه‌ڵلاش ئه‌و خادیمه، ده‌یووت: ده‌گێڕنه‌وه كه رۆژێكیان ئه‌سپه‌كه‌ی شێخ عه‌بدوڵلا، باری ئاشی بۆ شێخ له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێر بۆ ناوشار ده‌هێنێت له‌ڕێگه‌دا چه‌ندكه‌سێكی نزیك ناوچه‌یه‌كی شه‌قلاوه مادده‌ی قیر ده‌كه‌نه چاوی ئه‌سپه‌كه‌و كوێری ده‌كه‌ن، شێخ-یش دوعا له‌خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كات كه وایان له‌ئه‌سپه‌كه‌ی كردووه كه دوای خۆیان چه‌ند پشتێكیان تووشی نه‌خۆشی ده‌ست له‌رزه بن، بۆیه ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه له‌وه‌رزی هاوین و زستان تووشی نه‌خۆشی ده‌ست له‌رزه ده‌بن و بۆ چاره‌سه‌ریش دێنه سه‌ر مه‌رقه‌دی شێخه‌ڵلاو نزا‌و تكا ده‌كه‌ن كه له‌و نه‌خۆشییه رزگاریان بێت.
چیرۆكی زیكركردنی ژن و پیاو له‌ته‌كیه‌كه‌ی شێخه‌ڵلا
خادیمه‌كه‌ی مه‌رقه‌دی شێخه‌ڵلا، ده‌ڵێت: له‌زه‌مانی شێخه‌ڵلادا عوسمانییه‌كان حوكمڕانی هه‌ولێریان كردووه ئه‌وكات له‌ته‌كیه‌كه ژن و پیاو به‌یه‌كه‌وه زیكری خوایان كردووه، رۆژێكیان نوێنه‌ری سوڵتانی عوسمانی هاتۆته ته‌كیه‌كه‌و وتوویه‌تی سوڵتان گله‌یی له‌شێخ كردووه كه چۆن ده‌بێت ژن و پیاو به‌یه‌كه‌وه له‌ناو ته‌كیه‌كه‌ی زیكر بكه‌ن، وتیشی: پاش ئه‌و رووداوه شێخه‌ڵلا دیارییه‌ك بۆ سوڵتانی عوسمانی ده‌نێرێت كه بریتییه له‌قوتوویه‌ك كه په‌مۆو بارووتی ده‌خاته ناویه‌وه‌و بارووته‌كه‌ش داده‌گیرسێنێت و سه‌ری قوتووه‌كه داده‌خات و به‌پیاوه‌كه ده‌ڵێت ئه‌و دیارییه بۆ سوڵتان به‌ره‌و پێیبڵێ شێخ ئه‌حواڵت ده‌پرسێت، كاتێكیش سوڵتان قوتووه دیارییه‌كه ده‌كاته‌وه ده‌بینێت بارووته‌كه داگیرساوه‌و په‌مۆكه‌ش ئاگر ناگرێت، به‌مه‌ش سوڵتان له‌مه‌به‌ستی شێخ عه‌بدوڵلا، ده‌گات كه بۆچی رێگه ده‌دات كه ژن و پیاو به‌یه‌كه‌وه له‌ته‌كیه‌كه‌ی زیكر بكه‌ن، بۆیه سوڵتان ئه‌مر ده‌كات كه چی شتێك پێویسته بۆ ته‌كیه‌كه دابینیبكه‌ن.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ
هه موو رۆژێ چینێكم پثكه وتووه ببورن گالته ده كه م تا ئیستا باوكم لێی نه داوم
كواباوكی ئیستا ئه وێرێ قسه له گه ل منالی خۆ‌یا بكه
ده ست خۆش برام بۆ ئه م ههه واله
ده ست خۆش هاوێ بۆ ئه م بابه ته جوانه
هههههههههههههه كجى باش دوو وشةى انكليزم دةزانى ئةويشم بة هؤى ئةم بابةتى تؤوة بير جوة !:D:lol:
دةستةاكنت خؤش بيت داريا خان سةركةوتتو بينت
بابةتيكى خؤش بوو
زۆر سوپا س بۆ په یامه كان تانت
[size=16]کابرایه‌ک سێ مناڵی هه‌یه و لێی ئه‌پرسن ژن هێنان چه‌ندی تێئه‌چێت.. ئه‌ویش ئه‌ڵێ کوره چوزوانم، ئه‌من تا ئێستا هه‌ر مه‌سره‌فی تێدا ده‌که‌م و هه‌ر ته‌واو نابێت[/size]
PNA- كێ دیویه‌تی پیاوێك 55 منداڵی له 55دایك هه‌بێ و به‌جوداجودا ناویان بنووسێت؟ پیاوێكی فه‌ره‌نسایی كه 55منداڵی به‌ناوی 55دایكه‌وه له‌دایره ده‌وڵه‌تییه‌كان تۆمار كردبوو، به 10ساڵ زیندان سزادرا.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "خه‌به‌ر ئۆن لاین"، ئه‌و پیاوه كه ناو و نیشانه‌كه‌ی له‌لایه‌ن دادگاوه پارێزراوه، له‌عه‌مه‌لیاتێكی پۆلیس له‌خانووه‌كه‌ی خۆی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و كۆمه‌ڵێ به‌ڵگه‌نامه‌ی پێ بوو كه نیشان ده‌دا 50 كه‌س له‌و خانووه‌دا ده‌ژین.
له‌ڕاستی دا ئه‌و پیاوه به‌و شێوه‌یه زیاتر له‌نیو ملیۆن یۆرۆ یارمه‌تی دارایی له‌ده‌وڵه‌ت وه‌رگرتبوو.
به‌وته‌ی پۆلیس له‌نێوان 55ژنی ناسراودا 42كه‌سیان ده‌ڵێن ئه‌و پیاوه باوكی كوڕه‌كه‌یانه، به‌ڵام پۆلیس پێوایه به‌پێدانی 150تا200 یۆرۆ ئه‌وانی رازی به‌و كاره كردووه، به‌م چه‌شنه‌ش ئه‌وان رازی بوون خۆیان و منداڵه‌كانیان به‌ناوی ئه‌و پیاوه و له‌و شوێنه بنووسن و له‌یارمه‌تی ده‌وڵه‌تی سوودمه‌ند بن.
PNA- گه‌نجێكی فڕۆكه‌وانی درۆیین، خه‌ڵكی شاری شیراز ، به‌بیانووی دامه‌زراندنی سكرتێره‌یه‌ك بۆ فڕۆكه‌خانه له‌هه‌وڵ دا بوو كچانی گه‌نج بخاته دا‌و و بۆ ئامانجه ناڕوونه‌كانی خۆی به‌كاریان بێنێت، كه‌پاش ناسینی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "جمهوری ئیسلامی"، كه‌سێك به‌ناوونیشانی پیشه‌ی ئه‌ندازیار، فڕۆكه‌وان، به‌رپرسی كاروباری فڕین، سه‌رپه‌رستی فڕۆكه‌وانه‌كان و...، ده‌ستی به چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی برۆشۆر كردبوو، تێیدا داوای له‌ژنان و كچانی ژێر ته‌مه‌نی 25 ساڵ كردبوو به بیانووی دامه‌زراندنی سكرتێره و كار له‌فڕۆكه‌خانه‌دا پێوه‌ندی پێوه بكه‌ن.
پاش گومان لێ كران و تاوتوێ كردنی كار‌و ئامانجه‌كانی، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه كه‌وته ژێر چاوه‌دێری و هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. تاوانباری 26ساڵ ته‌مه‌ن، یاریده‌ده‌ری دیوی عه‌مه‌لیاتی جه‌ڕاحییه، گوتوویه‌تی:"پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی برۆشۆره‌كان 1500كه‌س په‌یوه‌ندییان پێوه كردووم و له‌گه‌ڵ هێندێكیان دا له‌پاركه‌كان و ماڵی خۆیان دیدارم هه‌بووه.
پاش لێكۆڵینه‌وه‌كان پۆلیس بۆی ده‌ركه‌وت كه ئه‌و گه‌نجه مه‌به‌ستی له‌و كاره كه‌ڵكی خراپ وه‌رگرتن له‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌واندا بووه.
خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له تۆپی پێ ده‌ست پێ ده‌كات به ئه‌نجامدانی هه‌شت یاری له جه‌وله‌ی یه‌كه‌م و تێیدا یانه‌كانی ئینته‌ر میلان و به‌رشه‌لۆنه و مانچسته‌ر یونایتد له یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌دا رووبه‌رِووی توتنی و پاناسینایكۆس و گلاسكۆ ده‌بنه‌وه.
له گرووپی یه‌كه‌م و له یاریگه‌ی ئارك، ئینته‌ر میلان (هه‌ڵگری نازناوی وه‌رزی رابردوو) ده‌بێته میوانی توتنی پاڵه‌وانی خولی هۆڵه‌ندا له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گرنگ بۆ راهێنه‌ر رافایل بینیتێز كه ئه‌م وه‌رزه‌ی به دۆرِاندنی جامی سوپه‌ری ئه‌وروپی ده‌ست پێ كرد و له خولی ئیتالیا به به‌رانبه‌ر بوون ده‌ستی پێ كرد، له هه‌مان گرووپ و له یاریگه‌ی ڤیسێر شتادیۆم، ڤێرده‌ر بریمه‌ن میوانداری تۆتنهام هۆتسبێر ده‌كات.
له گرووپی دووه‌م و له یاریگه‌ی گیرلاند، لیۆنی فه‌ره‌نسی میوانداری شاڵگه‌ی ئه‌ڵمانی ده‌كات و هابوێل ته‌ل ئه‌بیبی ئیسرائیلی ده‌بێته میوانی په‌نفیكای پورتوگالی.
له گرووپی سێیه‌م و له یاریگه‌ی ئۆڵد ترافۆرد، مانچسته‌ر یونایتد كه له‌م وه‌رزه ئه‌نجامه‌كانی به‌پێی پێویست نییه میوانداری گلاسكۆ رینجه‌رزی ئسكۆتله‌ندی ده‌كات و له یاریگه‌ی پۆرتا ئه‌تاتورك، بۆرسا سپۆرتی توركی میوانداری ڤاله‌نسیای ئیسپانی ده‌كات.
له گروپی چواره‌م و له یاریگه‌ی كامپ ن‌و، به‌شه‌لۆنه میوانداری پاناسینایكۆسی یۆنانی ده‌كات له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی قورس بۆ كه‌تالۆنییه‌كان كه رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو له ئه‌نجامێكی چاوه‌رِوان نه‌كراودا تووشی یه‌كه‌م دۆرِاندن هاتن له خولی ئیسپانیا له نێو یاریگه‌ی خۆیان به‌رانبه‌ر هیركیلۆس به ئه‌نجامی (2-0)، بۆیه بردنه‌وه‌ی به‌رشه‌لۆنه واته ئاشتكردنه‌وه‌ی هانده‌رانیان.
له هه‌مان گرووپ و له یاریگه‌ی پاركن ستادیۆم، كۆبنهاگنی دانیماركی میوانداری رۆبن كازانی رووسی ده‌كات، ئه‌مه دووه‌م جاره رۆبن كازان له هه‌مان گرووپی به‌رشه‌لۆنه ده‌بێ له‌م خوله، له وه‌رزی رابردوو رۆبن كازان به ئه‌نجامی (2-1) له كامپ ن‌و بردیه‌وه و له یاریگه‌ی خۆی به گۆڵێك له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه به‌رانبه‌ربوو.
جێی باسه هه‌موو یارییه‌كان كاتژمێر 45ر9ی شه‌و به كاتی هه‌ولێر به‌رِێوه‌ده‌چێ.
زۆر سوپاس بۆ ئیوه ی به ریز
واو زۆرجوانه نازدار خۆی جوانه له‌هه‌روێنه‌یه‌ك
زۆر سوپس بۆ به یامه كانتان هاورئیان
زۆ رسوپاس بۆ ئیوه ی به ریز
PNA- له‌شته سه‌ێروسه‌مه‌ره‌كان زۆر بیستراوه و بینراوه كه ئه‌مه‌ش یه‌ك له‌وانه، له "، نه‌خۆشخانه‌ی "عیسا ئیبنی مریه‌م" شاری "ئیسفه‌هان جمكێكی پێكه‌وه لكاو به عه‌مه‌لیاتی "سزارین" له‌دایك بوون كه 4 ده‌ست و 3 پایان هه‌یه.
به‌گوێره‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی زانكۆی زانسته پزشكییه‌كانی "ئیسفه‌هان"، ئه‌م جمكه كه به‌روواڵه‌ت كوڕن، له‌قه‌فه‌سه‌ی سینه‌وه پێكه‌وه لكاون و یه‌ك له‌وان خۆی نه‌فه‌س ده‌كێشێت و یه‌كی تریان نه‌فه‌سی "ئامبوماسك"ی هه‌یه. پزیشكه‌كان له‌كاتی له‌دایكبوونی یه‌كه‌مینیان زانیان كه ئه‌و جمكه پێكه‌وه لكاون.
پاش عه‌مه‌لیاتی سزارین و دڵنیا بوون له زیندوو بوونیان، ساواكان گواسترانه‌وه بۆ رێكاوری و له‌لایه‌ن تیمی بێهۆشییه‌وه چاوه‌دێری ده‌كران و پاش 2 كاتژمێر گواسترانه‌وه بۆ به‌شی منداڵان، له‌و به‌شه‌دا چه‌ند كاتژمێرێك چاوه‌دێری كران به‌ڵام به‌هۆی پێویستییان به‌چاوه‌دێری تایبه‌تی، گواسترانه‌وه بۆ به‌شی (NICU)و هه‌روه‌ها پێویستی به‌شی جه‌ڕاحی منداڵان، له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌لزه‌هرا
PNA- ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیری له‌عه‌ره‌بستانی سعوودیا له‌به‌راورد له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌وڵاتانی دیكه‌ی ئیسلامی له‌خوارێیه، كچۆڵه‌یه‌كی 8ساڵانه‌ی عه‌ره‌بستانی كه به‌زۆر به‌پیاوێكی سه‌رووی ته‌مه‌ن 50 ساڵ درابوو، داوای له‌دادگا كردووه به‌هانایه‌وه بچێت و له‌و گرفته رزگاری بكات.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی "رادیۆی بی بی سی"، كچۆڵه 8ساڵانه سعوودیه‌كه گوتی:"من ئاگام له‌هیچ نه‌بووه باوكم سه‌ربه‌خۆ منی به‌پیاوێكی ناسیاری خۆی كه ته‌مه‌نی له‌سه‌رووی 50 ساڵه‌ه‌وه‌یه، داوه." دایكی ئه‌و بووكه 9 ساڵانه كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ناڕازی بووه، داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی له‌دادگا كردووه.
ماره‌كردنی كچانی كه‌م ته‌مه‌ن له‌پیاوان به‌ته‌مه‌نی نادیاره‌وه له‌وڵاتانی "یه‌مه‌ن و عه‌ره‌بستان و هیندێ وڵاتی تر باوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش پرس پێنه‌كردن به‌كچان و بوونی مافی ته‌ڵاق له‌ده‌ست پیاوان ئه‌و كۆت و به‌ندانه‌ی توندتر كردووه‌ته‌وه.
له‌به‌شێك له‌وڵاتانی دیكه‌ی ئیسلامی له‌پاڵ شه‌ریعه‌ته‌كانی ئیسلام دا ماره كردنی كچانی ژێر ته‌مه‌نی 18 ساڵ نایاساییه، كه ئه‌وه‌ش هۆكاری رۆحی، جیسمی، كۆمه‌ڵایه‌تی، فیكری و پزیشكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه.
PNA- شه‌ڕی بووك و خه‌سوومان بینیوه به‌ڵام نه‌ك به‌وجۆره‌ش، بووك و خه‌سوویه‌ك كه به‌رده‌وام كێشه‌و گرفتیان هه‌بوو، توندتر بوونه‌وه‌ی ده‌مه‌قاڵێیه‌كانیان بووه هۆی ئه‌وه‌ی خه‌سووه‌كه ئاگر له‌بووكه‌كه‌ی به‌ربدات.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی"رادیۆی زه‌مانه"، پاش ئه‌وه‌یكه خه‌ڵكی گه‌ڕه‌ك په‌یوه‌ندییان به‌به‌شی فریاگوزاری پۆلیسه‌وه كرد‌و گوتیان له‌ماڵێك دا ئاگر كه‌وتووه‌ته‌وه، هێزه‌كانی پۆلیسی شارۆچكه‌ی"چاروایماق، له‌عه‌مه‌لیاتێك دا توانییان ژنێكی 25ساڵان له‌نێو كڵپه‌كانی ئاگردا رزگار بكه‌ن و تاوانبارانیش ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن.
فه‌رمانده‌ری پۆلیسی ئه‌و شاره رایگه‌یاند: "بووكه‌كه له‌لێكۆڵینه‌وه‌كاندا گوتوویه‌تی له‌گه‌ڵ خه‌سوویدا كێشه‌و گرفتی له‌مێژینه‌یان هه‌بووه، خه‌سووه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خوشكی مێرده‌كه‌ی دا به‌هاندانی مێرده‌كه‌ی له‌ماڵه‌وه زیندانییان كردووه‌و به‌ئه‌نقه‌ست ئاگریان له‌ژووره‌كه‌ی به‌رداوه.
به‌رپرسی ئه‌و ناوه‌نده‌ی پۆلیس گوتی:" بووكه گه‌نجه‌كه حاڵی له‌باشی دایه‌و هه‌ر سێ تاوانباریش به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه ده‌سگیركراون و گواستراونه‌ته‌وه بۆ بنكه‌ی پۆلیس.
هۆنراوه‌یه‌کی زۆر خۆش بوو مانداربوو..
ماندوونه‌بیت ،،ده‌ست خۆش
ماشالله به شعر دابه‌زیوه
زۆر به‌خێربێی
ده‌ستی تۆش خۆش بۆ په یامه كه‌ت
سۆر سوپاس هیوای ئێمه‌ش ئه وه یه
PNA - تائێستا 52 هه‌زار گه‌شتیار له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه، قه‌ره‌باڵغی به جۆرێكه هۆتێله‌كان پڕبوونه و خێمه به‌سه‌ر گه‌شتیاران دابه‌ش كراوه.
عه‌میدی مافپه‌روه‌ر ( عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت) به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر، له لێدوانێكی تایبه‌ت به (ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر)ی راگه‌یاند؛ له رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا، تائێستا 52 هه‌زار گه‌شتیار له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، له ڕێگه‌ی كه‌ركوك و موسڵه‌وه، سه‌ردانی هه‌ولێریان كردووه.
( عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت) وتیشی: قه‌ره‌باڵغیه‌كی زۆر دروست بووه، هۆتله‌كان پڕبوونه، هه‌ربۆیه ئێواره‌ی دوێنێ پارێزگای هه‌ولێر به هاوكاری له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شت و گوزار، كۆمه‌ڵێك خێمه‌ی زۆریان له شه‌قڵاوه دابه‌ش كردووه، تاوه‌كو گه‌شتیاران شه‌و تیایدابمێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ژماره‌یه‌ك له‌و گه‌شتیارانه‌ش به‌سه‌ر پاركه‌كان دابه‌ش كراون.
-
PNA- [size=16]نۆرمبێرگ- "فه‌ن كڵه‌پی" گۆرانیبێژ ئه‌یوب عه‌لی، له لایه‌ن شۆخان به‌رزنجی رۆژنامه‌نووسی بواری هونه‌ری، له فه‌یسبووك كرایه‌وه.
شۆخان به‌رزنجی له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گووتی "به‌خۆشحاڵییه‌وه توانیم ئه‌م فه‌ن كڵه‌په‌ی هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ ئه‌یوب عه‌لی بكه‌مه‌وه، چونكه خزمه‌تێكی زۆری به هونه‌ری میلله‌ته‌كه‌ی كردووه".
گووتیشی "ئه‌یوب عه‌لی خاوه‌نی جه‌ماوه‌رێكی گه‌وره‌یه، ئه‌م فه‌ن كڵه‌په‌ش ده‌بێته هه‌وڵێك بۆ گه‌یاندنی په‌یامی جه‌ماوه‌ر بۆ هونه‌رمه‌ند و دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كله نێوانیانداو له هه‌مان كاتدا ئاگاداربوونی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی له چالاكی و هه‌واڵه‌كانی هونه‌رمه‌ند".
به‌رزنجی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند "هۆكارێكی دیكه‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌و فه‌ن كڵه‌په بۆ هونه‌رمه‌ند، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رِێته‌وه كه ئه‌یوب عه‌لی كه‌متر له راگه‌یاندنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت و جه‌ماوه‌ر له هه‌واڵی ئه‌و بێبه‌شه، هیوادارم ئه‌م فه‌ن كڵه‌په ببێته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ركه‌ی بتوانێت له كار‌و چالاكییه‌كانی ئاگادار بێت".
هیوای ئه‌وه‌ی خواست كه كه‌سانی دیكه‌ی خه‌مخۆر بتوانن كاری له‌م شێوه‌یه بۆ هونه‌رمه‌ندانی دیكه بكه‌ن "چونكه هونه‌رمه‌ندانی خزمه‌تی زۆریان بۆ میلله‌ته‌كه‌یان هه‌بووه".
زیره‌ك ژێدار به‌رێوه‌به‌ری كاری راگه‌یاندنی ئه‌یوب عه‌لی له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گووتی "به‌ناوی هونه‌رمه‌ند ئه‌یوب عه‌لی و ماڵپه‌ری هونه‌رمه‌نده‌وه زۆر سوپاسی خاتو شۆخان به‌رزنجی ده‌كه‌ین، كه به دڵسۆزییه‌وه ئه‌ركی لاپه‌ره‌ی فه‌ن كڵه‌پی ئه‌یوب عه‌لی گرته ئه‌ستۆی خۆی و بۆ زیاتر نزیك كردنه‌وه‌ی بیسه‌ر و هه‌واداران له هونه‌رمه‌ند".
ژێدار گووتیشی "لێره‌وه به‌ناوی ماڵپه‌ری ئه‌یوب عه‌لی ـه‌وه، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتی ئه‌و فه‌ن كڵه‌په ده‌كه‌ین به هه‌واڵ و وێنه‌ی نوێوه، پێمان وایه ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی دیكه‌یه بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند له دۆست و هه‌وادارانی".
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند "هه‌موو لایه‌ك ئاگادار ده‌كیه‌نه‌وه كه هیچ لاپه‌ره‌یه‌ك به‌ناوی خودی ئه‌یوب عه‌لی له فه‌یسبووكدا نه‌كراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌شبێت ئه‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به هونه‌رمه‌نده‌وه نییه".
ئه‌مه‌ش لینكی فه‌ن كڵه‌په‌كه‌یه بۆ [/size]به‌كارهێنه‌رانی فێیسبووك: http://www.facebook.com/pages/Ayub-Ali- … 222?ref=ts
زۆر به‌خێربێیت به‌ڕیز خه‌یاڵ بۆ یانه‌ی سه‌رهه‌نگ موحسین
هیوادارین سوودت لێ وه‌رگرین و سوود مه‌ندت بكه‌ین .
زۆر سوپاس بۆتۆی خۆشه‌ویست
ده‌سته‌كانت خۆشبیت
....... زۆر خۆشبووو
سه‌رچاو ئه‌زیز و چاوی ئێمه‌ی هیوای سه‌رکه‌وتن
زۆر سوپاس هاورێیانی ئازیز
ئه‌ندامێکی زۆر ئه‌زموون دار دیاری
ماندوونه‌بیت..ده‌ست خۆش
زۆر سوپاس ماندوو نه بوون بۆ هه موو هاورێیان
زۆر به‌خێربێیت ئه‌زیزم هاورێیی ئه‌زیزی
زۆر سوپاس هورێی ئازیز هیوام به رده وامبونته
زؤر به خير بيى خه يال
خؤشعالين به هاتنت بؤ ئه م يانه جوانه
هاوريى به ريزى ئيمه ى
هيواى به رده واميت بؤ ده خوازم ئه زيزم
زۆر سوپاست ئه كه م هاورێی به ریز بۆ ئه هه سته جوانه هیوای منیش به‌رده وامی ئێوه‌یه
سلاو هاورێیان من ئه دامی نوێی یانه‌كه تانم هیوادارم به‌هاورێی خۆتانم قبول بكه‌ن
په‌ڕه 1
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی XAYAL**TANYA
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]