هەر داتاننەنا، لۆیێ داوام لە شیكەرەوەكەی خۆمان كرد بۆم بنێرێ:
نحنا ثالث فريق عدنا ١٨ كلين شيت
زاخو ٢٣
الزوراء ١٩
و ثالث أقوى خط دفاع في الدوري بعد زاخو و الزوراء
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » پهیامهكانی Sarhang Muhsin
هەر داتاننەنا، لۆیێ داوام لە شیكەرەوەكەی خۆمان كرد بۆم بنێرێ:
نحنا ثالث فريق عدنا ١٨ كلين شيت
زاخو ٢٣
الزوراء ١٩
و ثالث أقوى خط دفاع في الدوري بعد زاخو و الزوراء
ئەوەیش بۆ بەشی هەڵبژاردەی لاوانی عێڕاق زیاد بکەن:
- نهائيات كأس آسيا للشباب في ماليزيا 26 سبتمبر عام 2004
[کۆتاییەکانی جامی ئاسیای لاوان لە وڵاتی مالیزیا ٢٦ سبتمبر ساڵی ٢٠٠٤
بەرژەوەندی ٢
تا پێویستیت
پێم نەبێ
كانی ھەست و سۆزت
ھەڵناقوڵێ،
بەو چارەنووسە
خەمناكەش
ھەر قایلم
ڕووحم تێر بكە و
داواكانت بڵێ
سەرهەنگ موحسین
https://www.threads.net/@sarhangmuhsin/post/C50HakWtRH1
[هەڕەشە]
ئەوینی فەرامۆشکراوت
لەوەی پێکمهێناوە
توندترین هەڕەشە دەکا،
درەختێکە
زۆر لەمێژە ئاوی نادەم
کەچی تا دێ گەورە دەبێ و
گەشە دەکا.
سەرهەنگ موحسین، نەجەف
٢٠٢٤\٠٢\٢٣
تەنها من لێرەم
فراوان بوونی سۆشیال میدیا و خێرابوونی پەیوەندی کردن و پەیدابوونی ئەپی خێرای تر هەمووانی دابڕی بەحوکمی ئەوەی ئەو سیستەمەی یانەی لەسەر بنیادنراوە کات و تۆمار بوون و ددرەنگ گەیشتن و ڕیفریش و کۆمەڵێک دەردەسەری ترن، منیش وەک ئەوەی ساڵی ٢٠٠٨ بێت دێمەوە ناو یانە و لەناو بەشەکان دەگەڕێم و دێم و دەچم، بەزەبری نۆستالژیا ماندوو نابم لەو خووەم
١٥\٢\٢٠٢٣ بەغداد
ئەو قسەیەی گوایە ئەوەی لێت بێدەنگە لەشوێنکی تر گەرم دەکرێتەوە، هەڵەیە. بەگژ ئەو وتەیەدا دەچمەوە، ناشێ چیدی ئاوا گشتگیر قسە بکرێت. بۆ من هیچ شوێنێک بۆشایی شەڕەبۆتەی بۆ پڕ نەکردمەوە کەچی ئەوە چەند ساڵێکە لەبیرم کردووە! جەنجاڵی لێنەگەڕاوە بەبیرم بێیەوە، جەنجاڵییەک تا ڕۆژەکان تێدەپەڕن زیاتر دەبن. لەپای ئەمە کات خێرا نەبووە و بێ بەرەکەت نەبووە بەڵکو قەرەباڵغی لێناگەڕێ خاوی کات ببینین
ده ست خۆش هه ر بژی هیوای به رده وامت بۆ ده خوازم
سوپاست دەکەم کاک حوسێن
خوای گەورە بە حەزرەتی داوود (علیه السلام)ی فەرموو: ئەی داوود، ئەوانەی پشتیان لەمن کردووە ئەگەر بیانزانیبایە چەندم پێخۆشە بگەڕێنەوە، وە چەندم پێخۆشە تەوبە بکەن ئەو کات ئەوانیش لە خۆشیدا ئەتوانەوە، ئەی داوود ئەمە حەز و خۆشەویستیمە بەرامبەر ئەو کەسانەی کە پشتیان لێم هەڵکردووە ئەی دەبێت حەز و خۆشەویستیم بۆ ئەوانەی کە ڕوویان تێکردووم چۆن بێت!
پێشەوامان محمد عبدالله ﷺ لەحەدیسێکی قودسیدا واى فەرمووە.
#سرهنك_محسن
#sarhangmuhsin
2018/03/01
ئەمڕۆ لە ٢٠٢٢ی مانگی شەشین، ئەمڕۆ ئەم وەڵامەم بۆ ئەو فەرموودە دەستکەوت کە هیچ پاڵپشتییەکی نییە و بۆی هەیە لە ئیسرائیلییەکانەوە وەرگیرا بێت.
لحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه، أما بعـد:
فالحديث المذكور ذكره الغزالي في إحياء علوم الدين في أخبار داود عليه السلام، ولم يذكر له سنداً، ولم يعلق عليه الحافظ العراقي في تخريج ما في الإحياء من الأخبار، ولعله مأخوذ من الإسرائيليات: لأننا لم نجد له ذكراً فيما اطلعنا عليه من المراجع.
ويغني عنه ما جاء في الصحيحين وغيرهما واللفظ لمسلم، عن أنس رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: لله أشد فرحاً بتوبة عبده حين يتوب إليه من أحدكم كان على راحلته بأرض فلاة فانفلتت منه وعليها طعامه وشرابه فأيس منها فأتى شجرة فاضطجع في ظلها قد أيس من راحلته فبينما هو كذلك إذا هو بها قائمة عنده فأخذ بخطامها ثم قال من شدة الفرح: اللهم أنت عبدي وأنا ربك. أخطأ من شدة الفرح.
وقوله صلى الله عليه وسلم في حديث قدسي: يا ابن آدم لو بلغت ذنوبك عنان السماء ثم استغفرتني غفرت لك ولا أبالي.... الحديث رواه الترمذي وصححه الألباني، وما جاء في هذا المعنى من الأحاديث كثير.
والله أعلم.
خوای گەورە بە حەزرەتی داوود (علیه السلام)ی فەرموو: ئەی داوود، ئەوانەی پشتیان لەمن کردووە ئەگەر بیانزانیبایە چەندم پێخۆشە بگەڕێنەوە، وە چەندم پێخۆشە تەوبە بکەن ئەو کات ئەوانیش لە خۆشیدا ئەتوانەوە، ئەی داوود ئەمە حەز و خۆشەویستیمە بەرامبەر ئەو کەسانەی کە پشتیان لێم هەڵکردووە ئەی دەبێت حەز و خۆشەویستیم بۆ ئەوانەی کە ڕوویان تێکردووم چۆن بێت!
پێشەوامان محمد عبدالله ﷺ لەحەدیسێکی قودسیدا واى فەرمووە.
#سرهنك_محسن
#sarhangmuhsin
2018/03/01
هەڵگرتنی شوێنپێی کوردیزانێک
حەمەسەعید حەسەن
(نووسەر)ێکی لاو زەنگی لێ دا و هەندێک پرسیاری لەبارەی زمانەوە لێ کردم، پرسیارەکانی زیاد لە پێویست لاواز بوون، منیش لێم پرسی: تۆ چیت خوێندووە؟ گوتی: زمانی کوردی لە زانکۆی .......! پێم گوت: تۆ دوای چوار ساڵ خوێندنی کوردی لە زانکۆ، هیچی وا فێر نەبوویت، بە هیوایت من لەڕێی تەلەفۆنەوە، بە چوار خولەک فێری کوردییەکی پوخت و پاراوت بکەم! بە داخێکی زۆر و حەسرەتێکی قووڵەوە، ئەو (ئوستاد)انەی کوردی دەڵێنەوە، تاکوتەرایان کوردیزانن، زۆرینەیان مایەی خۆیانە، ئەوە بۆیە نووسەر، ڕۆژنامەنووس و ڕاگەیاندنکاری کورد، با دەرچووی زانکۆکانی کوردستانیش بن، بە کوردییەک دەپەیڤن و دەنووسن، خۆیان کردووە بە کەرەسەی جۆک!
تەندروست باش بن! تەن: لەش، دروست: ساغ، کەواتە تەن دروست بن، دروستە، (باش)ی ناوێت، بەڵام چونکە ڕاگەیاندنکارێک لە تیڤییەکی بێ ڕکەبەرەوە وای گوت، ئەو دەربڕینە پەرپووتە بووە بە باو. ڕکابەر: هەڵەیە، ڕکەبەر دروستە، ئاخر ڕکەبەری ڕاستە، ڕکابەری هەڵەیە. ئەمبێرتۆ ئێکۆ باسی ئەوە دەکات، ئەو زمانە جوانە ستانداردە ئیتیالییەی هەنووکە قسەی پێ دەکرێت و یێی دەنووسرێت، قەرزداری بەرنامەیەکی جەماوەریی تیڤییە کە بە زمانێکی باڵا پێشکەش دەکرا و نزیکەی هەموو خەڵکی ئیتالیا بە تامەزرۆیییەوە بەدیارییەوە دادەنیشتن.
(سەگ چۆن ئێسقانەکەی بەر دەستی بەرزەفت دەکات، هیتلەریش وەها زمانی دایکی کۆنترۆڵ کردبوو،) لینین بە زمانێک دەینووسی، ئەوەندەی زمانی پوشکین جوان بوو، کەچی سیاسەتوانانی لای ئێمە، مەگەر بەدەگمەن کوردیزانێکیان تێدا هەڵکەوتبێت، ئەگەرنا نزیکەی هەموویان کوردییەکان هێندە ڕووتوڕەجاڵە دەرۆزەی پێ دەشێت، تەنانەت هەیانە ناوی حیزبەکەی خۆیشی، بە دروستی پێ ناگوترێت.
دەیان ساڵە شاعیرە و عەقڵی بەوە ناشکێت، بەوردی سەرنجی نووسینی کوردیزانێک بدات و شوێنپێی هەڵبگرێت. دەیان ساڵە نووسەرە و فێری ئەوە نەبووە، دەبێت باسەکەی بەسەر چەند پەرەگرافێکدا دابەش بکات، کە دەستی پێ کرد، تا کۆتایی ناوەستێت، دەڵێیت مافووری ڕاخستووە. سەرنووسەرە یان بەرپرسی ناوەندێکی بڵاوکردنەوەیە، چونکە خۆی کوردییەکەی چڕەدووکەڵ دەکات، ناچێت دوو سێ کەسی کوردیزان دابمەزرێنێت، ئەوانەی لەکنی کار دەکەن، کوردییەکەیان وەک ئەوەی خۆی، لەڕ و لاواز و لاغرە. جاران جوانترین کوردی، زانایانی بواری ئایین دەیانزانی، ئیدی هەر لە خانی و مەلای جزیری و نالییەوە، تا مەحوی و مەلای گەورە و مەلا عەبدولکەریمی موددەڕیس و شێخ موحەممەدی خاڵ و عەلادینی سەجادی، هەنووکە زمانی کوردی بە دەست کۆلکەمەلا و بانگخوازی دوازدە جەهلەوە گیری خواردووە.
ئەو کەسانەی لەڕووی دەروونییەوە بە کەسانی
بەهێز دەژمێردرێن ئەوانەن: کاتێک بەتەنهان ناترسن. زۆر مێشکی خۆیان بە ڕابردووەوە خەریک ناكەن. خەم لەوە ناخوا کە دەبێت خەڵک هەموو لێی رازیبێت یان دەبێت خەڵک لە خۆی ڕازیکات. کاتی خۆی بەوشتانەوە بە فیڕۆ نادات کە لەدەسەڵاتی ئەودا نیە. واناکات کە خەڵک بەزەیی پێدابێتەوە (واتە خەڵک ناخاتە ژێر کاریگەری هەست و سۆزەکانی). بە سەرکەوتنی کەسانیتر بێزار نیە! شەرم ناکات لە بەدەست هێنانی مافەکانی خۆی. دوای شکستهێنان واز ناهێنێ.
بەستەری ناو ڕێکخستنی بەڕێوبەرایەتی
0 = <a target="_blank" href="http://www.s21.me">ماڵپەڕ</a>
7 = <a target="_blank" href="http://www.nawermalpar.com/">باركردن</a>
< گرفتی ژیژك >
زستانێکی ساردبوو، زۆرێک لە ئاژەڵان بەهۆی سەرماوە مردن، ژیژکەکان هەستیان بەئەوەکرد کەپێویستە پاڵ بەیەکترەوە بدەن بۆئەوەی یەکتر گەرم بکەنەوە بۆ بەردەوام بوون لە ژیان. بەو شێوەیە خۆیان داپۆشی و یەکتریان پاراست، بەڵام بەهۆی دەرزیەکانى جەستەیان یەکتریان بریندارکرد. بۆیە بڕیاریاندا لەیەکتر دووربکەونەوە ئەمەش بووە هۆکاری ڕەق بوونەوە و مردنی کۆمەڵێکیان.
بۆیە پێوویست بوو بڕیارێک بدەن: یان ئازاری دەرزی یەكتری بکێشن یان توخمیان لەسەر زەوی نەمێنێت! ژیرانە، بڕیاریاندا کە پاڵ بەیەکترەوە بدەن و بەئازاری یەکتر هەڵبکەن. ژیژکەکان لەوەوە فێربوون کە بە کۆبونەوە لەپاڵ یەکتریدا و قبوڵكردنی ئازاری دەرزی هاوتوخمەکانیان تەنیا ڕێگەی ڕزگاربوونیانە.
ئارسەر شۆپنهاوەر
في أحد أيام الشتاء الباردة ، اجتمع عدد من النيص معًا عن كثب من أجل الدفء المتبادل لمنع أنفسهم من التجمد. لكنهم سرعان ما شعروا بتأثير ريشاتهم على بعضهم البعض، مما جعلهم يتباعدون مرة أخرى. الآن عندما جمعتهم الحاجة إلى الدفء مرة أخرى، تكرر عيب الريش بحيث تم رميهم بين شرين، حتى اكتشفوا المسافة المناسبة التي يمكن أن يتسامحوا من خلالها بشكل أفضل مع بعضهم البعض.
وهكذا فإن الحاجة إلى المجتمع التي تنبع من الفراغ ورتابة حياة الناس ، توحدهم. لكن صفاتهم العديدة البغيضة والمثيرة للاشمئزاز وعيوبهم التي لا تطاق مرة أخرى تفرقهم عن بعضهم البعض. المسافة المتوسطة التي اكتشفوها أخيرًا ، والتي تمكنهم من تحمل الوجود معًا ، هي الأدب والأخلاق الحميدة. كل من لا يلتزم بهذا ، يُطلب منه في إنجلترا "أن يحافظ على مسافة". بحكم ذلك ، من الصحيح أن الحاجة إلى الدفء المتبادل لن يتم إشباعها إلا بشكل غير كامل ، ولكن من ناحية أخرى ، لن يتم الشعور بوخز الريش. ومع ذلك ، فإن أي شخص لديه قدر كبير من الدفء الداخلي الخاص به يفضل الابتعاد عن المجتمع من أجل تجنب التسبب أو تلقي المتاعب أو الإزعاج. [2]
فرويد
دخلت عالم علم النفس
سەرەتا زۆر بەخێربێی کاکە ڕیتا
خۆشحاڵم بە بەئەندام بوونت، هیوادارم بەو ئامانجانەت بگەیت و بە مەحاڵیشی نازانم، هەوڵی بۆ بدە پشتیوان بەخوا پێی دەگەیت
(إِذَا جَاءَ أَجَلُهَا) - (ولا يزيد في العمر إلا البر)
کۆمێنتەکە: ئایەت دەڵێ ئەجەل دواناخرێ و فەرموودەیش دەڵێ دەتوانی بەو چەند شتە تەمەنت درێژ بکەیت، ئەمە چۆن؟!
من:
فەرموودە و ئایەت هەمیشە کۆکن، چونکە: وما ينطق عن الهوى إن هو إلا وحي يوحى [النجم: ٣و٤] ئینجا سەبارەت بەو باسەوە خودای گەورە دەفەرموێت: (وَلَنْ يُؤَخِّرَ اللَّهُ نَفْسًا إِذَا جَاءَ أَجَلُهَا [المنافقون:11]
لە پاڵیدا پێغەمبەریشمان دروودی خوای لەسەر بێت ئەویش دەفەرموێت: [لا يرد القدر إلا الدعاء، ولا يزيد في العمر إلا البر]
یان [من أحب أن يبسط له في رزقه وأن ينسأ له في أجله فليصل رحمه]
لەبارەی ئەمەوە خودای باڵادەست زانیاری پێشینەی بۆ کەسەکە هەیە لە لەدایك بوون تامردنی، ئەو دەزانێ کە ئەو ئینسانە دوای هاتنە دونیای و پێگەیشتنی دەست دەگرێ بەو هۆکارانەی زیادەیەک دەخەنە تەمەنەوە كە بریتین لە: (صلة الرحم و بر الوالدين و كثرة الدعاء) لەوێدا بەر لە جێگیر بوون و نووسینی وادەی ئەجەلەكەی زیادەیەك دەچێتە سەر تەمەنی و ئینجا ئەجەلەکەی دیاری دەکرێ کە درەنگ و زووی بۆ نییە.
زانینی خوا هەمیشە لەپێش نووسین و وشک بوونی قەڵەمەکەیشەوەیە! یانی هەبوونی ئەو ئایەتە بەو مانایە نییە کە لەو بەروارە دەمرێت و فەرموودەكەیش بڵێت ئەمانە بكە بۆ گۆڕینی بەرواری مردنەكەت و دواخستنی ئەجەل، نا.
مردن دواخرانەکە بەر لە جێگیر بوونی ئەجەلەکەیە بەزیاد كردنی زیادەیەك بۆ سەر تەمەنت.
شيخ حنبلي مرعي بن يوسف لە کتێبێکی بچوکدا لەبارەی ئەمەوە دواوە.
*بابەت لە درێژەدان و هەم لەچاککاریدایە
پوچی دنیا دەبینین و دەستیشمان لێی بەرنابێ،
فیداكارین بۆ شتگەلێك كە مەعلومە تا سەر نابێ.
سەرھەنگ موحسین
واتا داره خوای گهوره سهبر بدات
گەلەک سوپاس مامۆستا
کوردی-عربي
(محمود درويش)
باوكه من یوسفم،
باوكه براكانم خۆشیان ناوێم،
باوكه نایانهوێ له نێوانیاندا بم،
سوكایهتیم پێ دهكهن و بهر بهرد و جنێوم دهدهن،
دهخوازن بمرم تا ستایشم بكهن،
باوكه دهرگهی ماڵهكهتیان به ڕوودا داخستم،
له كێڵگه دهریان كردم،
ترێكهمیان ژاراوی كرد و لیستۆكهكانمیان(*) شكاند.
كه شهماڵ گهمهی به قژم دهكرد،
ئێرهیییان پێ بردم و به گژمدا هاتن و به ڕووی تۆیشدا ههڵشاخان.
من چیم لهوان كردووه باوكه؟
پهپوولهكان لهسهر شانم نیشتنهوه،
گوڵهگهنمهكان بهسهرمدا نووشتانهوه و مهلان بهسهر دهستمدا ههڵفڕین.
من چیم كردووه باوكه؟
بۆچی من؟
تۆ ناوت نام یوسف و ئهوان خستمیانه بیرهكهوه و بهسهر گورگیاندا هێنا.
گورگ له براكانم دلۆڤانتره باوكه،
مافی كهسم پێشێل نهكرد كه گوتم:
یازده ئهستێره و خۆر و مانگم بینی، كوڕنووشیان بۆ بردم!**
_______________________
(محمود درويش)
أَنا يُوسفٌ يَا أَبِي .
يَا أَبِي إِخْوَتِي لاَ يُحِبُّونَني , لاَ يُرِدُونَني بَيْنَهُم يَا أَبِي .
يَعْتَدُونَ عَلَيَّ وَيَرْمُونَني بِل حَصَى وَالكَلاَمِ .
يُرِدُونَني أَنْ أَمُوت لِكَيْ يمْدَحُونِي .
وَهُمْ أَوْصَدُوا بَاب َبَيْتِكَ دُونِي .
وَهُمْ طَرَدُونِي مِنَ الَحَقْلِ.
هُمْ سَمَّمُوا عِنَبِي يَا أَبِي .
وَهُمْ حَطَّمُوا لُعَبِي يَا أَبِي .
حَينَ مَرَّ النَّسيِمُ وَلاَعَبَ شَعْرِيَ غَارُوا وَثَارُوا عَلَيَّ وَثَارُوا عَلَيْكَ .
فَمَاذَا صَنَعْتُ لَهُمْ يَا أَبِي .
الفَرَاشَاتُ حَطَّتْ عَلَى كَتْفَيَّ , وَمَالَتْ عَلَيَّ السَّنَابِلُ , وَ الطَّيْرُ حَطَّتْ على راحتيَّ .
فَمَاذَا فَعَلْتُ أَنَا يَا أَبِي .
وَلِمَاذَا أَنَا ؟
أَنْتْ سَمَّيْتَِني يُوسُفاً , وَهُوُ أَوْقَعُونِيَ فِي الجُبِّ , وَاتَّهَمُوا الذِّئْبَ ؛ وَ الذِّئْبُ أَرْحَمُ مِنْ إِخْوَتِي ...
أَبَتِ !
هَلْ جَنَيْتُ عَلَى أَحَدٍ عِنْدَمَا قُلْتُ إِنِّي :
رَأَيْتُ أَحَدَ عَشَرَ كَوْكَباً , والشَّمْس والقَمَرَ ,
رَأّيْتُهُم لِي سَاجِدِينْ؟
_______________________
(*) ليستۆک: کەرەسەی یاری.
** محمود درويش، ورد أقل، ص ٧٧ دار توبقال للنشر، ط٢ الدار البيضاء ١٩٩٠. و: له پهیڤدا بۆخۆم دهگهڕێم ١٢٦، چاپی یهكهم - ٢٠١٠
(من ديوان "ورد أقل" 1986)
زانیارییەک بۆ خۆم: بەشێکی کەمی ئەو نووسینەم بەناوی گەشە لە کتیێبی (فرەڕەنگ) نووسراوەتەوە!
سەیرم پێتان دێ لەمردن ڕا دەكەن! من سەردەمانێك باوەشم لە ڕووحبەر دەدا كەچی بۆ ھیچ كوێی نەدەبردم، باوەڕم بەو چیڕۆكەشە كە لەئاگری لول دەدەن و ناسوتێنێ، لەو چیڕۆكەش بەگومان نیم كە پای لەبنی زەریایش دەدا و نایخنكێنێ. لەمردن ڕامەكە، بەو چاوانەی خۆم بینیم منداڵەكە لەماڵی منداڵكوژەكە پێی گرت، نێچیرەكە بەگەرووی نەھەنگەكەشدا تێپەڕی و ژیا! گوێ بەكافراندنەكان مەدە، ئەوەی ئەوڕۆ لەبری كتێبەكە قسە دەكا بەھەوای نەفسی دەدوێ بێدەنگی بكەن، خوا تەنیا خوای چینێكی ھەڵبژاردەی بێ گوناھ نیە، ھاوزەمان خوای ھەموومانە، موستێك قوڕی لیت لەدەمی ئەوەی لەبری كتێبەكە قسە دەكا ھەڵبسوون، ڕاڤەی ھەڵەیە ئاخر خودی شەیتان دوعایەكی قبوڵكراوی ھەیە، لۆی ڕاستكەنەوە دەتوانین جۆری مردنیش ھەڵبژێرین بەڵام كاتەكەی نا، لۆیێ لەو شوێنەی پێت خۆشە بمێنە و ڕامەكە.
سەرھەنگ موحسین
٢٠٢١\٨\١٥، بەغداد، ساڵحییە
شوێن پێی مێرولە
ئەشقە
بۆیە ڕێی بەرەو تۆ هاتنم
لار نابێ
به هيچ کەس و نرخ و
پێگهيهكيش،
هی من بیت
دنیا لەگیرفانمە
نەمێنی
نابمه خاوهنى
شوێن پێی ميروولهيهكيش!
2013/01/08، هەولێر
نوێکردنەوە: ٩\٨\٢٠٢١
ددان یان دان ؟
دهست خۆش زۆر جوان بوو خوا تهمهنی پر بهرهكهت بكات ..
ددان تەواوە، دان دەبێتە (دان+دانەوێڵە)
جوان بوو منیش بینیم لێره بوو!
زانیم به هاتنی ئهم شیعره جوانهش له دایک ئهبێت ...........
دهست خۆش ههربمێنی کاپتن ............
کچێ کیژۆڵە نازانم ڕوو دەدا ئەو پەیامەم ببینیتەوە یان نا، بەڵام هیواخوازم دوای ئەو هەموو ساڵە زیندوو بیت و خودا شیفای دابیت
wae lam sha3ra nagat kawata soz u andesha nagat ba meshke dast xosh
سوپاس بۆ برای خۆم
پرسیار
دڵی پڕ لهبرینت بردووم،
سهیره! بۆچی كهسانی تر
پهلكێشم ناكهن،
بۆچی نیگای چاوانی تر
دوای ون بوون
وهك بزر بوونت
دڵ بهئێشم ناكهن؟
چ سیحرێکە
هێنده بهتین
بردووته هۆش و
ههستم؟
ڕوانینت گۆڕیم
له جیهانمدا
تۆ دهرهاوێژنه دهرهوه
ژیان هیچ مانایهك
نادا بهدهستم.
- چاککاری لە ٥\٨\٢٠٢١
لەژێر ئەو ئاسمانە ھیچی نوێ نییە جگە لەوەی ڕۆژێك دێت، كەسێك پەیدا ببێت، باوەش لەخۆی و باوەشی قبوڵبوونت لەھەموو ڕابردووە لەمانگ چووەكەی بدەی. ئەو ڕۆژە، لەڕۆژە دووبارە بووەكانی تر ناچێ، كە دەیبینی كات دەوەستێ، دڵ باری نالەباری بەیان دەكا، دەبیتە بێ ئۆقرەترین بەشەری دنیا، ئیدی سەر بەم دنیایە نامێنی، چیدی لایەنە ڕەشەكەی ژیان نابینی، ھێشتا كەس بەتەكتەوە نییە كەچی تەنیا بوونیشت دەبێتە وەھم، دوای ئەو ڕۆژە ھەرگیز ڕۆژێكی وا دووبارە نابێتەوە، دوای ئەو ڕۆژە ئیدی مرۆڤەكەی جاران نیت، كە لێی دوور دەكەویتەوە ھەمووان جەستەیەكی وشكی بێ گیان دەبینن، گیانێك بووە بەچەتری سەری دڵبەر، ئەوسایە ڕووپۆشی دڵت دەبێتە شووشە، ھەمووان ئاسان تۆیان بۆ دەخوێندرێتەوە كە یەك دەردت ھەیە. بەڵێ لەژێر ئەو ئاسمانە ھیچی نوێ نییە جگە لە ھاتنی ئەو ڕۆژە نوێیە نامۆیە بەھەموو تەمەن!
سەرھەنگ موحسین
٢٠١٩/٠٩/٢٥، ھەولێر
ئاماژەكان وتیان
ئەھا دڵبەر،
وتم بریا دڵبا،
بڵێن دینبەر!
سەرھەنگ موحسین
بغداد
بریا ڕووپۆشی دڵ دەبوویە شووشە، تا ھەمووان ئاسان منیان بۆ دەخوێندرایەوە كە تەنیا یەك دەردم ھەیە، دوو نییە.
سەرهەنگ موحسین
#ڕووپۆش
كچەكەم مەبە بەژمارە، كاریگەر مەبە ئاخر زیادەڕۆییم نەكردبێ ژیان لەنێوان ئەو دوو تایبەتمەندییەدا زەریایەك بێ ئۆقرەیی و هێندەی گەڵای داران برژانی دڵ و ناڕەحەتی و گەردوونێك جۆری مردنت بۆ دێنی.
سەرهەنگ موحسین
[ دژ بە دڵ ]
دژی ڕێڕەوی
ڕووباری دڵی خۆم
مەلە دەكەم،
بۆ ئەو ڕێیانەی
لەتۆم دوور دەكەنەوە
پەلە دەكەم،
نیازێ لەسەرم بدا
بۆ لای تۆ بگەڕێمەوە،
نەك پێم وایە
بەڵكو سەد دەر سەدە
ھەڵە دەكەم.
سەرھەنگ موحسین
[بێ پێشەكی]
كە ون بوویت
تا لێواری گۆڕەكەشم
ڕۆیشتم،
نەمانت ھیچ نەما
پێمی نەكا
تەنیا نەیكوشتم!
ئەمڕۆیش ھاتووی و
بێ پێشەكی
تێم دەئاڵێی،
بوەستە!
بۆ لەبارەی بزربوونت
شتێك ناڵێی؟
سەرھەنگ موحسین
بریاكان
خۆشبەختی
ئەوكاتە بوو
ھەم لەدڵ و
ھەم لەماڵمبای،
بۆ جێھێشتنی
ئەو جەنگەڵستانە
خەونكوژە
باڵمبای،
كە نیت
دڵم بریتیە
لەچاڵێكی قوڵ،
لەدەستت دەھات
تیمارم بیت
نەك بینەری
چاڵمبای،
بەھەشتی من
لێرەوە
دەستی پێ دەكرد
ئەگەر
من چۆنم بۆت
ئاوایی تۆیش
عەوداڵمبای.
وەلێ بەو ھۆیەی
لێم ڕوون نیە
ژیانمت
پڕ كردووە لە بریا
بریا نەمناسیبای
یان كەماڵمبای.
سەرھەنگ موحسین
2021/4/9، بغداد، صالحية
دەمزانی دێیەوە، نەدەبوو نێیەوە
لەھیكڕا نەمانت
نەیکوشتم
دەمزانی دێیەوە،
بەو ھەستە دەگمەنەی
بۆتۆم ھەبوو
نەدەبوو نێیەوە،
ھاتییەوە وەك بڵێی
دوو چركەیە،
نەك دوو سەدەیە
ڕۆیشتووی،
تۆیش وا بیر بكەوە
لێم مەپرسە
چۆنە خەمی دووریم
نەیكوشتووی؟
تۆ نەمای وەلێ
شوێن پێ و
یادەوەرییەكانت
ورەو پەناگەم بوون،
دێڕ بەدێڕی نامەكان و
وێنەكانت
ھێوری
ئەم دڵە تەنگەم بوون،
دەھات بمرم
وەلێ بەو ئومێدەی
ڕۆژێ دێ
دەگەڕیتەوە دەژیامەوە،
ھێندێك بڕی دەكرد و دیسان
بەو ئاگرەی نەمزانی بۆ ون بوویت
دەسوتامەوە،
ئێستا كە لێرەیت دڵخۆشم
بێ ئەوەی ھەمبێ
زەمانەتی نەفڕینت،
ئەوجارە ڕۆیشتنت
یەكسانە بە مەرگی من
بمێنەوە تودینت!
سەرھەنگ موحسین
کچەکەت ڕووت تێدەکات و باسی خراپی هاوسەرەکەی خۆیت بۆ دەکات، تکایە سکاڵاکەی بە هەند وەربگرە، پێی مەڵێ پێویستە ئارامگر بێ لەسەر مامەڵە خراپەکانی هاوسەرەکەی، بەڵکو بۆ چارەسەری ڕیشەیی بگەڕێ و هۆکارەکەی بزانە. پێی مەڵێ لە ماڵی هاوسەرەکەت زیاترت نیە بڵێ دەرگای ماڵی باوکت هەمیشە کراوەیە.
دەتوانی بە كچەكەت بڵێی پێویستە ئارامگربیت بەرامبەر نەخۆشی هاوسەرەکەی، نەبوونی و دەستکورتی هاوسەرەکەی، بارودۆخ و گوزەرانی بەڵام بۆ مامەڵەی خراپی نا! بۆ سوکایەتی پێکردنی نا! بۆ ئازاردانی تۆ نا!
تۆ پێی بڵێ هاوسەرگیری پەیوەندی نێوان دووکەسە، بنەماکەی ڕێزە گەر ئەو بنەمایە نەما ئەسڵەن ئەم پەیوەندیە کۆتایی پێهاتووە، چونكە هیچ کام لەمرۆڤەکان ناتوانن بەبێ کەرامەت بژین.
پێویستە هاوسەرگیری ئەو ڕێڕەوە بێت کە دووانەکە بە خۆشی و ناخۆشییەوە بەڕێی بکەن و بەڕاستی هاوسەر و هاودەم و هاوکار بن، نەک ئەو مردنە هێواشە بێت کە ڕۆژ بەڕۆژ ڕوح دەکێشێ و تەندروستی لەناو دەبات.
وەرگێڕان (ئاوارە)
سەرچاوە :علم النفس والایجابية
لەژێر ئەو ئاسمانە ھیچی نوێ نییە جگە لەوەی ڕۆژێك دێت، كەسێك پەیدا ببێت، باوەش لەخۆی و باوەشی قبوڵبوونت لەھەموو ڕابردووە لەمانگ چووەكەی بدەی. ئەو ڕۆژە، لەڕۆژە دووبارە بووەكانی تر ناچێ، كە دەیبینی كات دەوەستێ، دڵ باری نالەباری بەیان دەكا، دەبیتە بێ ئۆقرەترین بەشەری دنیا، ئیدی سەر بەم دنیایە نامێنی، چیدی لایەنە ڕەشەكەی ژیان نابینی، ھێشتا كەس بەتەكتەوە نییە كەچی تەنیا بوونیشت دەبێتە وەھم. دوای ئەو ڕۆژە ھەرگیز ڕۆژێكی وا دووبارە نابێتەوە، دوای ئەو ڕۆژە ئیدی مرۆڤەكەی جاران نیت. كە لێی دوور دەكەویتەوە ھەمووان جەستەیەكی وشكی بێ گیان دەبینن، گیانێك بووە بەچەتری سەری دڵبەر، ئەوسایە ڕووپۆشی دڵت دەبێتە شوشە، ھەمووان ئاسان تۆیان بۆ دەخوێندرێتەوە كە یەك دەردت ھەیە. بەڵێ لەژێر ئەو ئاسمانە ھیچی نوێ نییە جگە لە ھاتنی ئەو ڕۆژە نوێیە نامۆیە بەھەموو تەمەن!
سەرھەنگ موحسین
٢٠١٩/٠٩/٢٥، ھەولێر
ڕۆژەكان تێدەپەڕن و ئەوەی تێناپەڕێ تۆی، لەڕۆژ و ساڵیادی ھەموو پێكەوەبوونەكان دەچمەوە ئەو شوێنانەی لێی بووین و بەدیت ناكەم، ئێستایە تێدەگەم لەو نێوانە من ڕاست و پابەندی بەڵێن بووم. خۆ دەشێ ھاتبی و لەكەڵێنێكی چاوەڕوانی ھاتنم تۆمار بكەیت، بەڵام چونكە ئومێدت بەڕوودانی ھیچ خێرێك نیە بێدەنگ دەستی ھەردووكیان دەگریت و دەگەڕێیتەوە، بەڵێ دەزانم بووی بەچەتری دوو لەتی دڵت، كە ئەو دیمەنە دەبینم منیش پێم وایە ھەموو شتێك كۆتایی ھاتووە بەڵام ھێزێك كە ناتوانم تێی بگەم وەك پووشێك بەدەستی باوە دەمھێنێ و دەمبا!
سەرھەنگ موحسین
کورسی
دەمەوێ لەبڵندگۆی شار
ئەوەی بێویستە بوترێ بڵێم
بێ باك لەوەی
كێ دەحەپەسێ،
دەمەوێ پەنجە بنێم
بەو دوگمەیەی
زەریایەك لە توڕەیی و تۆفانی
پێ هەڵەسێ.
نیاز چینێكە
بكەونە ژێر چنگی
دژوارترین هەرەسێ،
ئەوەی ساردم دەكاتەوە یەك شتە
كورسیەكە چۆڵكات
بەومەرجەی
نەچێتەوە ژێر تەرەسێ.
سەرهەنگ موحسین
یاریزان حەز دەكات تیپەكەی بدۆڕێت؟
وەڵامەكە بەڵێیە. كاتێك سیستەمی بەڕێوەبردن یاریزانەكان تێدەگەیەنێ كە ئەوەی هەڵەیەك بكا یەدەگ دەكەوێ خودكارانە حەزی سەركەوتنی تیپ لای یاریزانی یەدەگ دەگۆڕێ بۆ هەڵە كردنی یاریزانی جێشوێنی كاتیك دەزانێ ئەمە یەكێك لە ڕێگەكانی چوونە شوێنیەتی! ئەمەیش گەورەترین شكستی جۆری مامەڵە كردنە كە ڕاهێنەر تێی بكەوێت. نابێ تۆوی ئەو جۆری بیركردنەوەیە بچێنیت ئاخر بەرهەمێكی خراپی هەیە. چارەسەر ڕۆیشتنە لەسەر جۆری مامەڵەی ڕاهینەرە لوتكەكانی جیهانی تۆپی پێ سەبارەت بە یاریزانی هەڵەكار. شكی تێدا نیە ئەو بابەتە پێشتر بەرۆكی ئەوانیشی گرتووە، وەلێ كاری لەسەر كراوە و پەندیان لێی وەرگرتووە تا بەم ڕۆژە گەیشتوون بۆ ئەمەیش دەبێ یاریزان هۆشیار بكرێتەوە و ڕۆشنبیری وەرزشی دەرسێك بێت پێش مەشق و دەرسی خەو و خۆراك و پێداویستییەكان بخرێت.
دڵت بردووم، بۆ لەیاد كردنت هێندهی ژمارەی گهڵای داران بێ ئومێدم،
فەرامۆشت كردووم منیش تۆم نەبێ پشت شكاوێكی بێ پەناو زێدم،
* تاقەتم هەبوو ئەو دوو دێڕەم دەستكاری كرد، بتانم جاریكی تر دوو دێڕەكەی تریش دەستكاری دەكەم.
من ئەمشەو 05\03\2019 هاتوومەتە خەت و پیاسەیەكی خۆش و ناخۆشم بەنێو بابەتەكانیدا كرد. تۆ وتەنی دڵم پڕ بوو، هەموو ڕابردوو بوونە فایلێكی كراوە! خۆزگە ژیان هەر ئەوسا با
یانەی سەرهەنگ موحسین » پهیامهكانی Sarhang Muhsin
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]